|
کورد و پێویستی مه‌رجه‌عێکی ڕێبه‌ڕی: مامۆستا شێخ
عێزه‌دین و ئه‌رکێکی میژوویی
مه‌عروف که‌عبی
ڕاپه‌ڕین بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن،
ئێران‌و جیهانی له‌رزاندوه و هه‌ڵسوراوان‌و خه‌ڵکی
کوردیشی به‌ڕه‌وڕووی گه‌ڵێک پرسیار کردوه. دووای
باسی پێش هه‌ڵبژاردن، ئێستا قوناخێکی دیکه هاتوه‌و
و پێویستی هه‌لوێست گرتن و تێکۆشان بۆ دیاری کردنی
جێگا و ئامانجی خه‌ڵکی کورد بوه‌ته باسێکی گرینگ.
هیوا گوڵمه‌حه‌مه‌دی له وتارێکدا له 'هه‌ڵوێست'
بێ‌خه‌تی ڕێکخراوه کورده‌کانی به‌درووستی داوه‌ته
به‌ر باس. بێ‌خه‌تی، نه‌بوونی ستراتیژی
نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی له ئاکام‌داو له زۆر قۆناغی
مێژوویی سێبه‌ری خسته سه‌ر له‌خۆبردوییه‌کان،
سوننه‌ت‌شکێنیه‌کان‌و گیانبازیه‌کانی جیله یه‌ک
له دوای یه‌كه‌کانی خه‌ڵکی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان (ئێران). نزیک‌ترینیان به‌دوای ڕاپه‌ڕینی
١٣٥٧ی ئێران ده‌ستی پێ‌کرد. هه‌یئه‌تی
نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کورد به ڕێبه‌رایه‌تی
مامۆستا شێخ عیزه‌دین حوسینی بۆ ماوه‌یه‌ک
مه‌رجه‌عێکی ڕێبه‌ری بوو که له گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی
که‌سانێک وه‌ک صارم صادق وزیری ده‌وره‌یه‌کی به
ئازادی ژیانیان بۆ خه‌ڵک مسۆگه‌ر کرد. ئه‌گه‌ڕچی
دوو شت ئه‌و ئه‌زموونه‌ی خسته په‌ڕاوێزه‌وه: هاتنی
فه‌زای نیزامی‌و، دووهه‌م و گرینگ‌ترینیان گه‌شه و
ده‌وری سه‌ڕبه‌خۆ و دوور له یه‌کی حیزبه‌کان.
گه‌شه‌و ده‌ورێک، که دوو حیزبی سه‌ره‌کی خسته
مه‌سیرێکی پێکدادان. ئێستا ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی
خاڵیه نه‌بوونی وه‌ها مه‌رجه‌عێکه. مه‌به‌ست نه‌ک
هه‌ر به‌و جۆره و هه‌مان ڕێکخراوه‌کان، به‌ڵکوو
هێنانه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه‌کی وه‌ک مامۆستایه و به
خه‌ت‌کردنی ڕێکخراوه کوردیه‌کانه له پشت
ستراتیژیه‌ک.بۆچوونی حیزبی دیموکراتی کوردستان
هه‌ڵای لێ‌ساز کرا، ئه‌گه‌رچی ئێستا هه‌ر ئه‌و
حیزبه له‌وانه‌یه په‌شیمان بێت که بۆ بانگه‌وازی
بۆ موسه‌وی نه‌کرد و ئه‌وه‌ش که لێی کرده هه‌ڵا
له دڵه‌وه و هه‌موو کاتێک له موسه‌وی
بیرده‌کاته‌وه. 'خه‌تدار' که‌م ده‌بینرێت، موسه‌وی
خۆی، له‌وانه‌یه خامه‌نه‌یش گێج بوون. خۆپیشاندانی
ملیۆنی ڕۆژی دووشه‌ممه پرسیاری نوێی خولقاندوه و
هۆمێدواری هێناوه. به‌داخه‌وه ڕێکخراوه کوردیه‌کان
بۆ داپۆشانی بێ‌خه‌تیان که‌وتونه‌ته بانگه‌واز
بڵاوکردنه‌وه و زۆرتر له گه‌ڵ رێکخراوه
ئێرانیه‌کان. هه‌مان حیزبی دیموکرات، که وا دیار
بوو هه‌ڵوێستێکی بوێرانه‌ی گرتوه، له كورد تی.وی
به تین و ته‌وژمه‌وه باسی کشور' و "هم‌میهنان"
ده‌کات؛ حیزبه‌کانی دیکه‌ش که له سه‌ر
"هه‌ڵبژاردن"ی نێوخۆیان "به‌سیجیان" ده‌خسته گیان
جیاوازبیران بێ که‌فایه‌تی سیاسیان زۆرتر ئاشکرا
بوو. ئه‌مانه ئه‌ڵبه‌ت هه‌مووی به‌داخه‌وه.
موسه‌وی بوه‌ته هه‌نگاوێک له مه‌سیرێکی درووست که
ئاکامی ده‌کرێ دمۆکراتیزه کردنی ئێران بێت، خۆی
بیهه‌وێت یان نه. زۆر ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی
توانیویانه ئه‌وه ببینن و ڕابردووی موسه‌وی له
جێگای درووستی خۆی دانێن. ئێستا بزووتنه‌وه و
خه‌ڵکی کورد پێویستی به مه‌رجه‌عێکی ڕێبه‌رایه‌تی
و نوێنه‌رایه‌تی هه‌یه. مامۆستا عیزه‌دین جێگای
خۆی راگرتوه و با بانگه‌وازی ئێمه بۆ دیاریکردنی
ستراتیژی و نوێنه‌رایه‌تی له که‌سایه‌تیه‌کی
به‌وجۆره ده‌س پێ‌بکات که شیاوی وه‌ئه‌ستۆ گرتنی
ئه‌م ئه‌رکه میژووییه‌یه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|