|
دوورنیگاکانی جیهانی
نووسه‌ر: ئانتۆنی گیدێنز
وه‌رگێڕ: کاوه ئاهه‌نگه‌ری
به‌شی چواره‌م
دوورنیگای ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه
ده‌یوید هێڵد(David
Held):
زۆر خۆشحاڵم له‌وه‌یکه که‌سانێکی زۆر له‌م
دانیشتنانه پێشوازیان کردوه. شانازییه بۆ من که له
دووهه‌مین کۆبوونه‌وه له زنجیره وته‌کانی
سه‌رۆکی زانکۆی
LSE
دا له خزمه‌تتاندام. بابه‌تی وته‌ی ئه‌م
حه‌وته‌یه، '' دوو نیگای ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه'' یه
که بابه‌تێکی زۆر بناغه‌یی و شایانی سرنجه.
تۆنی گیدێنز له ساڵی 1974ه‌وه ده‌ناسم. یه‌که‌مجار
ئه‌وم له بۆستۆن(Boston)
دیت. له‌وێ وته‌یه‌کی پێشکه‌ش ده‌کرد ، له کاتی
نانخواردنی نیوه‌ڕۆدا چاوم پێیکه‌وت. له‌و وتار و
دیداره هیشتا دوو خاڵ له یادمدا ماوه‌ته‌وه. تۆنی
خه‌ریکی خواردنی بابۆڵه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌بوو که
له ژیانمدا بابۆله‌ی خواردنی به‌و گه‌وره‌ییه‌م
نه‌دیتبوو و له هه‌مان کاتیش‌دا سه‌باره‌ت
دوورنیگای ره‌هه‌نده‌کانی تیۆری کۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسی قسه‌مان ده‌کرد. دڵنیا نه‌بووم که کامه‌یان
زیاتر شوێنی له‌سه‌ر داده‌نام، به‌ڵام ئه‌نجامی
ئه‌و دوو کرداره هاوکات له‌گه‌ڵ یه‌ک زۆر خۆش و
زه‌وق هێنه‌ر بوو.
تۆنی، له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌ڕاستی له
پێشه‌نگه‌کانی تیۆریی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بووه و
ئه‌مه به‌ڕاستی شاکارێکی مه‌زنه و نیشانده‌ری سێ
شته: یه‌که‌م، هێز و تاقه‌تی وی که دووهه‌میه‌کی
نیه. دووهه‌م، هۆش و به‌هره(ئیستێعداد)ی زه‌ینی
وی که هه‌رده‌م به درێژایی ئه‌م سێ ده‌یه‌یه
به‌رده‌وام بووه. سێهه‌م، ئه‌م راستییه که ئه‌و
هه‌میشه له میانه‌ی باسه‌کان و کێشه نوێیه‌کانی
سیاسی و گشتیدا حوزووری هه‌بووه.
مژاری بابه‌تی ئه‌وڕۆمان، مژارێکی گه‌لێک گرینگه.
هه‌موومان به شه‌وقه‌وه ده‌مانه‌وێ گوێمان له
قسه‌کانی بێت. که‌وابوو له‌وه زیاتر چاوه‌ڕوانتان
ناهێڵمه‌وه و له ئانتۆنی داوا ده‌که‌م که ووته‌ی
خۆی پێشکه‌ش بکات.
تۆنی گیدێنز:
سپاستان ده‌که‌م. زۆر خۆشحاڵم له‌وه‌یکه ده‌یوید
به‌رپرسیارێتی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ی
وه ئه‌ستۆ گرتووه. له هه‌ر دانیشتن‌دا یه‌کێک له
ئه‌ندامانی باڵای هه‌یئه‌تی زانستی زانکۆی
LSE
به‌رێوه‌بردنی کۆبوونه‌وه‌کان له ئه‌ستۆ ده‌بێت و
به دوای قسه‌کانی من، پرسیاره‌کانی خۆیان
ده‌بارێنن به سه‌رمدا. دوای ئه‌وه وڵامی دوو سێ
پرسیاری دانیشتوانی نێو هۆڵه‌که ده‌ده‌مه‌وه.
ده‌یڤید هێڵد مامۆستای پله یه‌کی زانسته
سیاسیه‌کانی زانستگای
LSE
یه و هه‌روه‌ها کارناسێکی جیهانی''
به‌جیهانیبوون''
(Globalisation)
ه.
باسی به‌جیهانیبوون، ئاڵقه‌ی پێوه‌ندی هه‌ر پێنج
وتاره‌که‌یه و هه‌ست ده‌که‌م ده‌بێ ئاڵقه‌ی
پێوه‌ندی هه‌موو کاره‌کانی ئێوه‌یش بێت. له‌به‌ر
ئه‌وه‌یکه به‌ڕاستی باسی زه‌مانه‌یه. ئه‌گه‌رکوو
شه‌رعیکی زێده‌ترو ده‌وێت ئه‌وه پێویسته که چاوێک
له کتێبه‌کانی ده‌وید هێڵد بکه‌ن. گنگترین کتێبی
وی له‌م پێوه‌ندییه‌دا '' زه‌وینه‌کانی گۆڕانکاری
جیهانی''(Global
Transformation)
ه. ئه‌م کتێبه له‌وانه‌یه که وردبینانه‌ترین و
ده‌قیقترین باسێک له‌مه‌ڕ به‌جیهانیبوون بێ و به
زمانێکی زۆر سانا و زانایانه نووسراوه.
ده‌یڤید هێڵد:
جارێ له‌وه ده‌گه‌ڕێین و ده‌چینه سه‌ر...
تۆنی گیدێنز:
بۆ قسه‌کردن له‌مه‌ڕ داهاتووی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه،
ده‌بێ سه‌باره‌ت به رابردووه‌که‌شی قسه بکه‌ین؛
له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه ئه‌گه‌رکوو بمانه‌وه‌ێ تێبگه‌ین
که چی به‌سه‌ر دامه‌زراوێکی جیهانیی وه‌کوو
ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه هاتووه، ده‌بێ به‌ناچار چۆنێتی
سه‌رهه‌ڵدان و پێگرتنی ئه‌و دیارده‌یه له ماوه‌ی
دووسه‌د ساڵی رابردوو بزانین.
هه‌روه‌ک له کۆڕه‌ی رابردووش‌دا ئاماژه‌م پێ‌کرد،
LSE
ناوه‌ندێکی جیهان- نیشتمانی و فره‌نه‌ته‌وه‌ییه.
بۆیه من به سانایی ده‌توانم له که‌سه‌کان بپرسم
که ''خه‌ڵکی کوێن''؟ پێموانیه که له وڵامدا، نێوی
مه‌ڵبه‌ندێک بێنن و بۆ وێنه بڵێن که'' خه‌ڵکی
ئاسیام'' یان ''ئه‌وروپاییم''. ئێوه له وڵامدا
خۆتان به خه‌ڵکی وڵاتێک ده‌ناسێنن و مه‌به‌ستیشتان
له‌و وڵاته تایبه‌ته نه‌ته‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت یان
ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌کی تایبه‌ته. ئه‌وه‌یکه
ئێوه به‌م شێوه‌یه وڵام ده‌ده‌نه‌وه، نیشان
ده‌دات که شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌ستی هۆگربوون
به کۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه‌یی ئێستاکه‌ش وه‌ک هێزێکی
زۆر به‌قه‌وه‌تی نێو ژیانمانه. له‌م کۆڕه‌دا به‌م
بابه‌ته راده‌گه‌م و زۆرتر وڵامی که‌سانێک
ده‌ده‌مه‌وه که ئه‌وڕۆکه حاشا له گرنگایه‌تی
ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه ده‌که‌ن. ئینکاری به‌رده‌وامی
بایه‌خی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه تا راده‌یه‌کی زۆر
گرێدراوی باسی به‌جیهانیبوون و چوونه ناو قۆناغی
جیهانی پێوه‌ندییه‌کانه‌وه‌یه که له کۆڕی پێشوودا
له‌وباره‌وه قسه‌م‌کرد.
هه‌ندێک له‌و باسانه‌ی که له کۆڕی پێشوودا
به‌کورتی ئاماژه‌م پێکردن، کۆمه‌ڵێک ره‌خنه‌ی
وێرانگه‌ریان سه‌باره‌ت به رۆڵی نه‌ته‌وه، وه‌ک
چه‌شنێک له دادنامه، له‌گه‌ڵ نه‌تیجه‌گه‌لێکی
شڕۆڤه و ئانالیزکراو سه‌باره‌ت به رۆڵی نه‌ته‌وه
بوون، ئه‌وانه بۆ ئاماژه پێکردن زۆر گرنگن. زۆر
نووسه‌ر هه‌ن که زۆر به جیددی سه‌باره‌ت به کۆتایی
پێهاتنی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه قسه ده‌که‌ن.
له کتێبخانه‌که‌مدا که‌متر له سێ کتێب هه‌ن که باس
له کۆتایی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌کان ده‌که‌ن. ئه‌م
بابه‌ته به‌شێکی زۆری باسێکی به‌ڕبڵاوتره
سه‌باره‌ت به‌وه‌یکه به واتای ژیان له
کۆمه‌ڵگایه‌کی جیهانیتر مانا ده‌کردرێته‌وه.
نموونه‌یه‌کی باش ئه‌و نووسه‌ره به‌ناوبانگه
ژاپۆنییه که له کۆڕی پێشوودا به کورتی ئاماژه‌م
پێ‌کرد، ''کێنیش ئۆمه‌ی''(Keniche
Ohmae).
ئه‌و کتێبێکی زۆری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌وه
نووسیوه. ئۆمه‌ی یه‌کێک له‌و به‌ناوبانگترین
نووسه‌رانه‌یه که له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا
ئه‌م بابه‌ته‌ی هێناوه‌ته ئاراوه و شتێکیش نیه که
به تازه‌یی دیتبێیته‌وه. ئه‌و ده‌سته‌واژه‌ی ''
ئابووری بێ‌سنوور"ی
(Borderless
economy)
هێنایه ئاراوه و یه‌کێکیشه له هه‌مان نووسه‌ران
که کتێبێکی له ژێر ناوی '' کۆتایی ده‌وڵه‌ت
نه‌ته‌وه'(The
End of the Nation State)
نووسیوه.
قسه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌م تێزه چیه؟ له راستیدا، ئه‌م
تێزه ئه‌وه‌یه که له جیهانیدا هه‌رچی زیاتر
به‌ره‌و یه‌کپارچه‌گی ده‌چێن وه‌ک له کۆڕی
پێشووشدا باسم لیوه‌کرد، زۆر ئا‌کتو‌ری دیکه
جێگه‌ی ئه‌کتو‌ری '' نه‌ته‌وه''، وه‌ک ده‌رگێری
سه‌ره‌کی گرتووه‌ته‌وه، نه ته‌نیا له ئاستی
جیهانیدا به‌ڵکوو له گه‌ڕه‌که‌کانمان و بگره ژیانی
تاکه‌سیشماندا. به باوه‌ڕی ''ئۆمه‌ی''(Ohmae)
پێشڤه‌چوونی بازار، پێشڤه‌چوونی ئابووریی
پێکه‌وه به‌ستراوه، پێشڤه‌چوونی ناوچه‌گه‌رایی
ئابووری که له کۆڕی پێشوودا باسم لێوه‌کرد، ئه‌م
شتانه هێزی کلاسیکی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ی تووشی
گۆڕان کردووه و وا وێده‌چی که ئێمه له ساڵانی
داهاتوودا شاهیدی پێکهاتنی گۆڕانێکی قووڵتر له
رۆڵی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌کاندا بین. وه‌کوو
هه‌ندێک له نووسه‌ران پێیوایه که له ماوه‌ی دوو سێ
ده‌یه‌ی داهاتوودا له‌وانه‌یه ئێوه ببینن که
ده‌وڵه‌ت شاره‌کان(City
States)
جێی ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌کان بگرنه‌وه. ''ئۆمه‌ی''(Ohmae)
له وتارێکیدا نووسیوییه‌تی که له‌وانه‌یه ئێمه
[له داهاتوودا] چه‌ند سه‌د ده‌وڵه‌ت شارمان
هه‌بێت، که هاوپێچی و پێوه‌ندێکی که‌م و شلی
ده‌مێنێته‌وه به ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه که پێشتر وه‌ک
به‌شێک له‌وان به حیساب ده‌هاتن. به‌ڵام ئه‌وان
شوناسی خۆیان به سه‌ره‌تا به ده‌رگیربوون له‌گه‌ڵ
ئابووری جیهانی و سروشتی جیاوازی ئه‌و ده‌رگیرییه
که ئێمه وه‌ک هێزگه‌لێکی به‌ره‌و په‌ره‌ئه‌ستێن له
کۆڕی پێشوودا باسمان لێوه‌کرد. لیده‌کات، ئه‌گه‌ر
تۆ بۆ وێنه بیر له شاره‌کانی هۆنگ‌کۆنگ یان بۆ
وێنه بارسێلۆنا که جاری ئاخر ئاماژه‌م پێکردن، یان
هه‌روه‌ها شارگه‌لێکی هاوته‌ریبی گه‌وره‌ی وه‌ک
نیۆیۆرک و له‌نده‌ن بکه‌یته‌وه، ئه‌وانه شووناسی
ئابووری، سیاسی و فه‌هه‌نگی خۆیان له
ده‌رگیربوونیان وه‌ک شاره‌گه‌لێکی جیهانی له نێو
ئابووری جیهانی و کۆمه‌ڵگای به‌ربڵاوی جیهانیدا
ده‌بیننه‌وه، هه‌تا وه‌کوو به‌شێک له
نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان. که‌وابوو ئابووری بێ‌سنوور بۆ
''ئۆمه‌ی'' واقعێکه و له ئاستێکی زۆرردا ئه‌و
سنوورانه‌ی که به ده‌ستی ده‌ڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌کان
بنیات‌نراون تێپه‌په‌ڕ ده‌کات و له‌به‌رچاوی ونن.
ئه‌مه تێزێکی کێشه‌خوڵقێنه، منیش پێموانیه که له‌م
کاته‌دا شتێکی تایبه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی عورف و
په‌یمانه‌وه بێت. هه‌روه‌کی ره‌نگه هه‌مووی
ئێوه‌یش بزانن، ئه‌وه گوتنێکی ته‌واو نزیکه
له‌وه‌یکه ئه‌مڕۆکه خه‌ڵک سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌ت و
ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ده‌یڵێن. زۆر له خه‌ڵکان ئه‌وه
ده‌ڵێن که ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت ئه‌و رۆڵه‌ی که
پێشتر هه‌یانبوو، له‌ده‌ستیان داوه، زۆر که‌س
خۆیان به‌رامبه‌ر به سیاسه‌ت ناڕازی و بێ‌لایه‌ن
هه‌ست پێده‌که‌ن. هه‌رئه‌وه‌یش بۆته هۆی ئه‌وه‌که
بچنه نێو بزووتنه‌وه‌کانی دژ به به‌جیهانیبوون،
له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه دێموکراسی که‌م و زۆر گه‌نیو و
سواوه‌ته‌وه به هۆی هاتنه‌ئارای هه‌ڵوێستگه‌لێک که
ئیدی چیتر له خانه‌ی عورف و نه‌ریتی خه‌ڵکی گشتیدا
به له‌به‌رچاوگرتنی پێناسه‌یه‌ک که له تیۆری
کلاسیکی نه‌ته‌وه ده‌کرا، سه‌رهه‌ڵناده‌ن. ده‌یڤید
بۆخۆی، که‌سێکه که روانگه‌یه‌کی زۆر ده‌قیقتری
له‌مباره‌یه‌وه هه‌یه و سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه
زۆر سرنجڕاکێش نووسیویه‌تی، سه‌باره‌ت به کێشه‌ی
پشتیوانی بواری گشتی و نه‌ته‌وه‌یی له جیهانێکدا
که زۆربه‌ی کێشه و گرفته‌کان له چوارچێوه‌ی
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌ڕا سه‌رچاوه‌ناگرن.
که‌وابوو ئه‌مه تێزێکی باوه که ناڕازیانی
سه‌ر‌شه‌قامه‌کانیش هه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یان هه‌یه،
ئه‌وان ده‌ڵێن'' چاو لێبکه‌ن هه‌مووی جیهان
که‌وتۆته به‌ر هێرشی هێزی کۆمپانیه‌کان، هه‌مووی
جیهان که‌وتۆته به‌ر هێڕشی بازاڕه‌کان، ئه‌وه
به‌دووره له حه‌قانییه‌تی په‌یکه‌ره‌ی دێموکراسی
که ده‌بوو بمان‌بێت و نه‌ته‌وه‌یی بێت. به
باوه‌ڕی من هه‌م راستی تووندئاژۆ و هه‌م چه‌پی
تووندئاژۆ هاوده‌نگ و له‌سه‌ر ئه‌م باسه کۆکن.
راسته تووندئاژۆکانی گۆشه و که‌ناری جیهان له
هه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌ن.
درێژه‌ی هه‌یه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|