|
|
هیوا
گوڵ محه‌مه‌دی |
بێ هه‌ڵۆێستی له هه‌ڵۆێستی پارته‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتدا
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌مین ده‌وری سه‌ڕه‌ک کۆماری له
ئێران فرسه‌تێکی باش بو بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ده‌ور پلاتفورمێکی
هاوبه‌ش کۆ بنه‌وه و یه‌کده‌نگ داخوازیه سیاسی،
کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و ڕوشنبیریه‌کانیان
بخستایه‌ته ڕۆژه‌ڤه‌وه.
دیاره ئه‌وه‌ی که زۆرتر به‌رپرسیاره‌تی
ئه‌که‌ۆێته ئه‌ستۆ ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ن که
به ناوی کورده‌وه قسه ئه‌که‌ن و خۆیان به
پێشڕه‌وی جوڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ئه‌زانن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران سی ساڵه
به به‌رنامه و پلان ده‌سه‌ڵاتیان گرتوه ده‌ست و
خاوه‌ن ده‌یان ناوه‌ندی جۆربه جۆری لێکۆڵینه‌وه،
پلان دانان و به دوادا چونن و باش ئه‌زانن
له‌گه‌ڵ وه‌رچه‌رخان و قوناغه‌کاندا هه‌ڵس و که‌وت
بکه‌ن و ڕوبه‌ڕوی کۆمه‌ڵگای نا‌وخۆ و ده‌ره‌وه
بنه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگای داخ و سه‌رنجه هه‌موو دژبه‌رانی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و به‌تایبه‌تی هه‌موو پارته‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خاوه‌ن به دواداچونێکی
زانستی نین و ته‌نیا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ڕوداێ
بقه‌ومێ و پاشان بڵاوکراوه‌یه‌کی له‌سه‌ر بده‌ن.
هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌وه هاوبیرین که له
سیستمی کۆماری ئیسلامی ئێران دا گۆڕان زه‌حمه‌ته،
به‌ڵام ده‌بێ بڕواشمان به‌وه هه‌بێ له درێژای
مێژوو دا هیچ سیستم و ده‌سه‌لاتێک تا هه‌تایه بێ
گۆڕان نه‌بووه.
ئه‌رکی پارت یان ڕیکخراوێکی دژبه‌ر ئه‌وه‌یه به
هه‌ڵۆێستی شۆڕشگێرانه و وردکردنه‌وه‌ی زانستیانه
هه‌وڵی ئه‌وه بدات ڕێگه له به‌رده‌م گۆڕانکاری
و وه‌لانان و هێنانی ئاڵترناتیڤ بدات.
کاتێک چاو له هه‌ڵۆێستی پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ئه‌که‌ین هه‌ژاری پێوه دیاره.
به‌داخه‌وه ژیانی ئاسوده‌ی باشوری کوردستان و
خولانه‌وه له بازنه‌ی ڕابردوو و شانازی به
خۆووه کردن وای کردوه، ته‌نانه‌ت ئاگایان له
گۆرانکاریه‌کانی ناوخۆی وه‌ڵاتیش نه‌بێ و ته‌نیا
چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بن که چ ده‌قه‌ومێ و دواتر
ئه‌گه‌ر حیزبێکی دیکه‌ی کوردی که وه‌ک ئه‌وان بیر
ناکاته‌وه هه‌ڵۆێستیکی گرت ئه‌وا ئه‌وان ڕێک
پێچه‌وانه‌ی بڕیار بده‌ن، یان هه‌ڵۆێستی خۆیان
ئاشکرا بکه‌ن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ پرینسیپ
و بیر و باوڕیشیان دا نه‌یه‌ته‌وه.
کامه حزب ده‌بێ با بێ ئه‌گه‌ر به ته‌نیا خۆی
بایکوتی هه‌ڵبژاردنی بکردایه یان نا تاسیرێکی
ئه‌وتوی له‌سه‌ر هه‌ڵۆێستی خه‌ڵک له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان نه‌ده‌بوو.
ئێستا پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له
ئوردوگاکانی باشوره‌وه سازێک لێ ئه‌ده‌ن و خه‌ڵک
له ناوخۆی وه‌ڵات ئاوازێکی دیکه‌یان له
خه‌یاڵایه.
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی له پارته‌کانی ڕۆژه‌هه‌ڵاتی
کوردستان دیتمان بێ هه‌ڵۆێستی بوو له
هه‌ڵۆێسته‌کانیاندا و بڕوایان به خۆیان نه‌بو و
له د‌ڵه‌ڕاوێکدا هه‌ڵۆێستێکی نازانستیانه و
لێکدابڕوایان نواند و به‌رپرسیاره‌تیه‌کی مێژوویان
که‌وته ئه‌ستۆ.
ئێستا که ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌رکه‌وتوه و
گه‌لانی ئێران به گشتی و گه‌لی کورد له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناڕازین له دیاریکردنه‌وه‌ی
ئه‌حمه‌دینه‌ژاد وه‌ک سه‌ره‌ک کۆماری چوارساڵی
داهاتووی ئێران. پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له جیاتی ئه‌وه‌ی لێک نێزیک بنه‌وه و
ستراتیژیه‌کی هاوبه‌ش بگرنه‌به‌ر، که‌وتونه‌ته
تانه و ته‌شه‌ر له یه‌کدان و ئاگایان له‌وه
نیه که کۆمه‌ڵگای ناونه‌ته‌وه‌ی و ناوخۆێی
خه‌ریکی چین و پلان و به‌رنامه و پێشوه‌چونه‌کان
له چ ئاستێکدان.
ئه‌و گرژی و هه‌ڵچونه‌ی له تارانه ئه‌گه‌ر له
کوردستان بایه ئێستا گۆمی خۆێن وه‌ڕێ که‌وتبوو،
بۆیه پێویسته گه‌لی کورد به هه‌ستیاریه‌وه
نێزیک بنه‌وه و توشی ئێحساسات نه‌بن و گۆێ له
هه‌ێندێ که‌س و لایه‌نی بی به‌رپرسیار نه‌ده‌ن که
هانیان ئه‌ده‌ن بڕژینه سه‌ر شه‌قامه‌کان. ئه‌گه‌ر
چی ده‌نگی ئه‌و که‌سانه ته‌نیا به گۆێ خۆیان
ئه‌گا، لێ دیسان پێویسته که هه‌ستیاری کوردستان
له‌به‌ر چاو بگرین و له بیری نه‌که‌ین که گه‌لی
کورد 30 ساڵی ڕه‌به‌قه دژی ئه‌و سیستم و
ده‌سه‌ڵاته له به‌ربه‌ره‌کانێدان و قوربانی
ئه‌ده‌ن و هه‌موو کاتێ له لایه‌ن گه‌لانی ئێران و
به‌تایبه‌تی له لایه‌ن خه‌ڵکی تارانه‌وه به
ته‌نیا ماونه‌وه‌ته‌وه.
له‌وانه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌یه که ئێستا هه‌موو
پارت و حیزب و لایه‌نه کوردیه‌کانی ڕۆژه‌هه‌ڵاتی
کوردستان به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندی
تایبه‌تی خۆیان کونگره‌یه‌کی فراوانی دیموکراتیک
بگرن و پلاتفورمێکی هاوبه‌ش له ئه‌گه‌ری هه‌ر
پێشهات و پێکاهاتێک دا دیاری بکه‌ن.
ئه‌رکی مێژووی و پێشنه‌گایه‌تی کردن ته‌نیا
پاڵدانه‌وه و چاوه‌ڕوانی ڕوداوو مانه‌وه نیه
به‌ڵكو پێشه‌نگایه‌تیکردن و ده‌سنیشان و خه‌ت
دانه و به‌وجۆره ئه‌توانین ببینه خاوه‌ن
هه‌ڵۆێستێکی شارستانیانه و نه‌ته‌وه‌ێی و
سه‌رجه‌م پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا یه‌کبخه‌ین و
هێزێکی چاره‌نوسساز بخۆڵقێنین.
090618
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|