|
به‌شی یه‌که‌م
به‌شی دووه‌م
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی
به‌شی سێهه‌م
ڕوانگه سیاسییه‌کان
وه‌رگێڕ:
حامید مائیلی
لیبرالیزم تاکی وه‌ک هێزی هه‌ڵسوڕێنه‌ری
کۆمه‌ڵگا ده‌ڕوانێ و ده‌وه‌شدا مه‌به‌ستی
ئه‌وه‌یه‌که ده‌وڵه‌ت ئاوێته‌ی تۆبز
وتووند و تیژێ یه . ئامانجی نێئولیبرالیزم
ئه‌وه‌یه‌که له‌جیاتی ده‌وڵه‌تێکی چووک
،نێوی بنێنه ده‌وڵه‌تی که‌مایه‌تی که
ئه‌رکه‌کانی به پۆلیس ، دادگاکان و
پارێزگاری به‌رته‌سک بکرێنه‌وه . ئه‌و پێکهاتانه
باشتره ده ده‌ست ده‌وڵه‌تدا بن
، واته نێئۆلیبرالیزم (به پێچه‌وانه‌ی
ئانارکوکاپیتالیسته‌کان ) بۆیه‌شه که
دابینکردنی مافه‌کانی تاک به مافی ژیان ، ئازادی
، دارایی ده‌زانن . که ده‌وڵه‌ت
خۆی ئه‌و مافانه پێشێل ناکا له ڕێگای بۆ نموونه
، ماڵیات وه‌رگرتن نابێته کاری
پۆلیس ، دادگاکان یان هیزی پاریزگاری . به‌ڵکوو
له ڕێگای دانانی یاسا و دادگای
یاسایی ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به ڕوونی به‌رته‌سک
ده‌کرێته‌وه . چونکوو بنه‌مای
بنه‌ڕه‌تی نێئۆلیبرالیزم
وه‌رگرتنی ماڵیات به پێشێلکارێکی له مه‌ڕ مافی
خاوه‌نداریه‌تی وبه ده‌ستبڕین
ده‌زانێ ، و بێ پسانه‌وه پرسیار له لای
نێئۆلیبراله‌کانه ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت چلۆن
ئابووری خۆی دابین بکا .هێندێک
ده‌ڵێن ده‌بێ له سه‌ر ده‌رامه‌دی به خسووسی کردن
حیسێب بکا ، هێندێکیش ده‌ڵێن
ده‌بێ ئه‌و تاوانبارانه
مه‌خاریجی ئه‌و تاوانانه‌ی که تووشی ده‌بن بیده‌ن
، له
لایه‌کی دیکه‌وه تاقمێک ده‌ڵێن وه‌رگرتنی ماڵیات
شتێکه که ناکرێ گوێی لێدابخرێ
.
بایی و چه‌ندایه‌تی (قیمه‌ت و که‌مییه‌ت ) خۆیان
ده‌بازاڕی ئازادی
نێئۆلیبڕاله‌کاندا به پێی نواندن و داوا( عه‌رزه
وته‌قازا ) ڕێکده‌خه‌ن
.
ئابووری
بنه‌مای بازاڕی لیبرالیزم به ”ئه‌وده‌سته
نادیاره” شرۆڤه ده‌کرێ . چه‌مکه‌که خۆی یه‌ک
ته‌شبیهه که له لایه‌ن ئادام
سمیت ده کتێبی ( به‌خته‌وه‌ری گه‌لان ) دا
هاتۆته‌گۆڕێ . سمیت ده‌ودا یه‌کێک
ده‌ناسێنێ که به پێی ئێشتیای خۆی شتده‌کڕێ و
هه‌روه‌ها ناڕاسته‌وخۆ ئه‌وانه‌ی که
ده خزمه‌ت یارمه‌تی کۆمه‌لگا و جه‌ماوه‌ردان
ده‌یانکڕێ . میلتۆن فرێدمان ده‌بینێ
که ( به‌مه‌یلی خۆ )تۆخترین هێزی به‌رچاوه بۆ
مرۆڤه‌کان ده سه‌ودا دا به‌ڵام
نابێ ئه‌وه وه‌ک ”مه‌یلی خۆیی یه‌کی کورتخایه‌ن
”لێکبدرێته‌وه ، چونکوو
”به‌مه‌یلی
خۆ”وه‌ک فرێدمان جه‌ختی له سه‌رده‌کاته‌وه ،
وه‌ک مرۆڤ هه‌موو
ئه‌ومه‌یل و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی که هه‌یانه
ده‌یانه‌وێ بینوێنن
.
ئه‌و سیاسه‌ته ئابوورییه له سه‌ر بنه‌مای
تێوه‌نه‌گلانی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بنیات
نراوه . نێئۆلیبرالیزم به گشتی
دژه ده‌گه‌ڵ هه‌موو چه‌شنه به‌رهه‌ڵستکارییه‌ک
له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه له
مه‌ڕ هاتووچۆ پێکردن وگواستنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان
،کالا یان هه‌رشتێکی دیکه له سه‌ر
سنووره‌کان ، هه‌رچۆنێک بێ مه‌به‌ست له
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه نه‌هێشتنی هه‌موو ئه‌و
پێکهاته عموومی وده‌وڵه‌تییانه که ئاسته‌نگن
له سه‌ر ڕێگای کڕین وفرۆشتن وه‌ک
گۆمرگ و به‌ش به‌ش کردن
.
بێ‌کاری
بێ‌کاری مرۆڤ وه‌ک به‌شێک که‌ماوه‌ته‌وه سه‌ر
ده‌وڵه‌ت مووچه‌کان چلۆن ته‌رخان ده‌کا که بازاڕ
به‌ر به تێکچوونی باڵانس ده
نێوان نواندن و داوا (عه‌رزه وته‌قازا ) بگرێ
.هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ش
بازاڕی خانوو
و مڵک و بازاڕه‌کانی دیش ده‌گرێته‌وه .
نێئۆلیبڕالیزم له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه
که ماڵیات هه‌ر به‌ته‌واوی
وه‌رنه‌گیرێ یان لانیکه‌م به که‌مترین ڕاده‌ی خۆی
بگه‌یینن ئه‌ویش به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه بۆ
دابینکردنی ئابووری ئه‌و ده‌وڵه‌ته
که‌مایه‌تییه
.
ده نێو لێبڕالیزمدا ناته‌بایییه‌ک له سه‌ر
ئه‌وه‌یکه ئه‌رێ درووسته خاوه‌نداریه‌تی بیری
دۆزینه‌وه(ئیختیڕاع)
(
ئیماتێریال ڕێت) ، واته مافی
ئیمتیاز
،سه‌بتی ئه‌ختیراع ، مۆرک(عه‌لامه‌ت ) بۆ که‌ل
وپه‌ل
بپارێزرێ یان نا
.
نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و بیره ده‌ڵێ که پاراستنی ئه‌و
مافه به مانای بوونی مافی
به‌رهه‌مهێنان له کار و ڕه‌نجی شانه ،بۆ وێنه
توێژینه‌وه‌ی دا‌و و ده‌رمان به بێ
بوونی مافی سه‌بتی دۆزراوه‌که(پاتێنت) به نێوی
دۆزه‌ره‌وه‌که‌ی ئاسه‌وارێکی
تێکده‌رانه‌ی ده‌وبواره‌دا لێده‌که‌وێته‌وه .
دژبه‌رانی ئه‌و بیره ده‌ڵێن که
مرۆڤ ته‌نیاده‌توانێ خاوه‌نی ئه‌و شتانه بێ که
ده دونیای واقیعیدا هه‌ن چونکوو
ده‌کارکردنی شتێکی غه‌یره ماددی له لایه‌ن
کسێکه‌وه ،مافی ده‌کارکردنی یه‌کی
دیکه هه‌ر له‌و شته که‌مناکاته‌وه ، هه‌ر وه‌ک
نموونه ، مافی ئیمتیاز شتێکه
ئینحسارییه ئه‌ویش ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌با .
یه‌کی دیکه‌ش له‌و لیبرالانه‌ی که
دژایه‌تی ئه‌و بیره ده‌کا ئابووریزانێکه به
نێوی ”موورای ن . ڕۆتبارد ”
که خۆی
یه‌کێکه له‌و بیرمه‌ندانه‌ی زانستگای ئابووری
ئوتریش ، که ده‌ڵێ : پێویست به
ئیمتیاز له‌مه‌ڕ دۆزراوه‌یه‌ک ناکا ،کاتێکی
ده‌وڵه‌ت مافی ئینحیساری ده‌دا وهه‌ر
به‌و پێیه‌ش که‌مکردنه‌وه له ڕه‌وتی بازاڕیش
شتێکی نه‌ویست ونه‌گونجاوه
.
ڕۆتبارد پێشیوایه که ده‌توانێ له پشت چه‌مکی
مافی خاوه‌نداریه‌تی یه‌وه
ئه‌ویاسا‌ی خاوه‌نداریه‌تییه ببێ که هه‌ڵگری
ناوه‌رۆکی سه‌لمێنه‌ره بۆ
پێشێلکراوی ئه‌و مافانه که غه‌یره ماددی مافی
خاوه‌نداریه‌تین
.
زۆربه‌ی نێئۆلیبڕاڵه‌کان
پێیانوایه که
باشتر وابوو بانکی ناوه‌ندی خسووسی بکرێ و بانکه
خسووسیییه‌کان له ڕاست ئه‌و
ئه‌سکیناس و قه‌ره‌پووڵانه‌ی که مشتری داوایان
لێده‌که‌ن زێڕیان لێوه‌ربگرن. ئه‌و
سیستیمه ده‌چێته سه‌ر ئه‌و سیستیمه بانک
به‌ڕێوه‌بردنه، که ده سه‌ده‌ی 18 دا
له ئه‌مریکا و ئوروپا باو بوون . بۆچوونی جێوازیش
هه‌یه له مه‌ڕ ئه‌وه‌یکه تا چ
ڕاده‌یه‌ک ده‌کره‌ێ ئه‌و بانکانه‌ی که ئه‌سکیناس
ده‌ده‌نه ده‌رێ
ده چاپی پووڵدا
ده‌ستیان ئاواڵه بێ ، لایه‌نگران ئوتریشی ئه‌و
تێئۆرییه ده‌ڵێن که بانکه‌کان
ده‌بێ ئه‌وه‌نده‌ی که پووڵ چاپده‌کرێ ئه‌وه‌نده‌ش
زێڕ ده‌بێ ده جێیدا ببێ
لایه‌نگرانی تێئۆری (فڕاکشونال –ڕێزه‌رڤ بانکینگ )
واته
(ڕاگرتنی
له‌سه‌تا چه‌ند له‌و بڕه
پووڵانه‌ی که مشترییه‌کان له بانکه‌کانی داده‌نێ
بۆ به قه‌رز دان به‌و وبه‌م
وباقی پووڵه‌کان له جێگای دێ ده‌گه‌ڕ خستن به
مه‌به‌ستی جه‌ماوه‌ری کردنی
ده‌رامد ده کۆمه‌لگادا
)
ئه‌و
شێوه‌یه
ته‌نانه‌ت
به بانکداری ئازاد
یش نێوی ده‌رکردووه، پێیانوایه که پێویستی به
له‌سه‌تا سه‌ت مه‌رج نییه که
هه‌موو شتێک بگرێته خۆ. ”میلتۆن فرێدمان ”پسپۆڕی
ئابووری داهێنه‌ری تێئۆری
”مۆنێتاریزم
” واته(
پوولێ
زۆر ده‌ده‌ستاندا ته‌وه‌ڕڕوم دێنێ و ئه‌رکی
ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه که ئاگای له
ڕاده‌ی پووڵی ناو بازاڕ بێ)
و کاریشی به‌ڕێوه‌بردنی بانکێکی
ناوه‌ندییه که چاوه‌دێری ڕاده‌ی پووڵ ده وڵات‌دا
بێ که هاوته‌ریب و گونجاوه
ده‌گه‌ڵ سیستیمی ئابووری وڵات
.
ئه‌گه‌ر قه‌یرانی ئابووری هاته‌پێش شتێکی
چاوه‌ڕوانکراوه بۆ ڕه‌خنه‌ی نێئۆلیبڕاڵه‌کان که
هه‌ووه‌ڵین پرسیار ئه‌وه ده‌بێ
که ئه‌رێ به ڕاستی ئه‌وه قه‌یرانێکه ؟ ئه‌وه
چییه که له ڕوانگه‌ی و
هه‌ڵسه‌نگاندنی تاقمێکه‌وه به قه‌یران ده‌ناسرێ
.
تێگه‌ینی نێئۆلیبڕالیزم
ئه‌وه‌یه‌که ده‌وڵه‌ت ده‌بێ بێلایه‌ن بمێنێته‌وه
و هه‌ڵسوکه‌تێک له خۆ نه‌نوێنێ
که ببته بیانوویه‌ک بۆ حه‌ولی لایه‌نه‌کی
تایبه‌ت . به‌باوه‌ڕی نێئۆلیبڕالیزم
به‌و دابه‌شکردنی ئیمکانات ده‌کۆمه‌لگادا
ده‌گوترێ، که هه‌موو چه‌شنه
دابه‌شکردنێک(ته‌وزیع) ده‌گه‌ڵ نه‌ریتی ڕێز بۆ
مافه یاسایییه‌کان بگونجێ
.
هه‌رگرێبه‌ستێک له مه‌ڕ شتێک که
سه‌روه‌ته ، به باوه‌ڕی نێئۆلیبڕالیزم ده‌بێ
به ته‌واوی یاسایی بێ ئه‌گه‌ر به‌شدارانی ئه‌و
گرێبه‌سته زانیاری خۆیان له مه‌ڕ
ئه‌و شته و خاوه‌نی سه‌ره‌تایی
شته‌که دابێ ،ئه‌و گرێبه‌سته یاسایی یه . ده
ئابوورێکی ئازاد دا شێوه‌ی دابه‌شکردنه‌که به
پێی به‌رنامه‌یه‌کی پێشووی ڕه‌وتی
دابه‌شکردن ده‌ست پێناکا ،به‌ڵکووبه دوای
ڕه‌وتێکی ئاڵۆز و بادراو دا شێوه
دابه‌شکردنێکی گونجاوی گه‌رێبه‌سته‌که‌ی
لێده‌که‌وێته‌وه . ئه‌و ڕه‌وته‌ش له
لایه‌ن هێندێک که‌سه‌وه که چاوه‌دێری
تایبه‌تمه‌ندی
گرێبه‌سته‌که‌ن پێشنیار
ده‌کرێ ، وه‌ک کالا و مه‌عامله‌ی شتومه‌ک گۆڕینه
که ده‌و چه‌شنه ڕه‌وته‌دا به
باوه‌ڕی نێئۆلیبڕاڵه‌کان وا باشتره که ده‌وڵه‌ت
خۆی تێوه‌نه‌گلێنێ . مرۆڤه‌کان
خۆیان باشتره هه‌ر وه‌ک چلۆن سه‌ربه‌خۆیانه
ده‌ستکه‌وتی ڕه‌نجی شانی خۆیان هه‌ر
جورێک و به‌هه‌رڕاده‌یه‌ک چی لێده‌که‌ن ،واباشتره
ده مه‌عامله‌ی گۆڕینه‌وه‌شدا
سه‌ربه‌خۆیانه له مه‌ڕ بایی و بایخی که‌ل و په‌ل
یان خزمه‌تگوزاری
جۆراوجۆره‌کانیاندا کاره‌که به‌ڕێوه‌به‌رن
.
بزووتنه‌وه‌ی
نێئۆلیبڕالیزم
زۆرکه‌س مرۆڤ به‌ردینه‌ی ئازادی(موجه‌سسه‌مه)
وه‌ک پێناسه‌یه‌ک بۆ زۆربه‌ی ڕێکخراوه
نێئۆلیبڕاله‌کان له ئه‌مریکایه ده‌زانن
.
ئه‌ولیبڕاله‌کلاسیکه‌ی که جێی خۆی ده
سیاسه‌تی ئابووری ساڵه‌کانی 1970 و 1980 دا
گرتبۆوه کاتێکی لێزان و پسپۆڕه‌کانی
ئابووری نه‌ته‌وه‌یی به گوێڕایه‌ڵی له
نێوانیاندا ”لودویگ ڤون میسز” و ”فرێدریچ
ڤون هایێک” واتای مافی خاوه‌ندارییه‌تی و ئازادی
ده ئابووریدا له ڕاست خۆ
تێوه‌گه‌لانی ده‌وڵه‌تی سه‌رده‌م ده کار وباری
بازاڕیان ڕێکوپێک کرد . ئه‌وان
ده‌حه‌ولی به لیبڕالی کردنی سیستێمی ئابووری
که‌وتن به مه‌به‌ستی به‌ر‌به‌ستکردنی
ته‌وه‌ڕڕوم
، بێ‌کاری له ڕاده‌به‌ده‌ر . و ڕاده‌ی دابه‌زینی
کڕین وفرۆشتن له
بازاڕ
هه‌ر وه‌ک ئه‌وان ده‌یانگووت تێئۆرییه‌کانی ”
که‌ین” نه‌یده‌توانی که
ڕێچاره‌یان بۆ بدۆزێته‌وه . بۆچوونی ئه‌وان به
تایبه‌ت هی هایێک سرنجڕاکێش بوو
که هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به هۆی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی
نۆبێلی” هایێک” ده ساڵی 1974 و”
میلتۆن فرێدمان” ده ساڵی 1976 دا
ئه‌مریکا
به هێزترین جێ پێی نێئۆلیبڕالیزم وادیاره
ئه‌مریکایه ، له‌وێ ڕێکخراوێکی زۆر و زه‌وه‌ند
هه‌ن که له سه‌ر بنه‌مای بۆچوونی
نیئۆلیبڕاله‌کان دامه‌زراون . ئه‌وحیزبه
نێئۆلیبڕاله‌ی به نێوی (حیزبی لیبرتاریان
)
که ده ساڵی 1971 دا دامه‌زرا و دوایه‌ش به‌شداری
ده‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی گۆنگه‌ره
و سه‌رۆک کۆماری دا کرد . ئه‌و حیزبه یه‌کێکه
له‌و سێ حیزبانه که به
سێهه‌مین زلحیزبی ئه‌مریکا ناسراوه .حیزبی
لیبرتاریان نوێنه‌رایه‌تی به هێزی
ئازادی تاک له سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپی ئه‌وه‌یکه
هه‌ر که‌س ئازاده که چۆن ده‌ژی
به‌ڵام تا ئه‌و جێگایه‌ی که تاک پێی له به‌ڕه‌ی
خۆی درێژتر نه‌کردووه وبه
تۆبزی
ڕێ‌و شوێن به تاکی دیکه ناکێشێ و ده‌ست ناخاته
ژیانی خسووسی که‌سه‌وه که
چلۆن ده‌بێ بژی . ئه‌و حیزبه دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ
تێوه‌گلانی ده‌وڵه‌ت ده ژیانی
خسووسی ، دارایی خه‌ڵکدا ده‌کا و به ته‌واوی
هێزه‌وه پشتیوانی ئه‌و پێکهاتانه‌ن
که دژایه‌تی تووند ده‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی ، دزی ،خۆ
به ماڵی خه‌ڵکداکردن به بێ ئیزنی
خاوه‌ن ماڵ ده‌که‌ن
.
ئه‌وان ده‌گه‌ڵ دیفاعی نه‌ته‌وه‌یی دڵخوازانه
له لایه‌ن شارۆمه‌ندانه‌وه کۆکن وده‌یانه‌وێ
ئه‌وتۆ سیاسه‌تێکی ده‌ره‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رن که له سه‌ر بنه‌مای
خۆتێوه‌نه‌گلان هه‌روه‌ها بڕینی یارمه‌تی کار و
که‌ل وپه‌لی نیزامی و یارمه‌تی ئابووری بۆ وڵاتانی
دیکه بێ . ئه‌ندامی کۆماریخوازی
گۆنگره ”ڕۆن پاول” سه‌ر به ئه‌یاله‌تی تێکزاس
کاندیدای سه‌رۆککۆماری ساڵێ 1988
له لایه‌ن حیزبی لیبرتاریانه‌وه بوو . پاول
431750 ده‌نگ واته ( 0،47) له‌سه‌تا
و له هه‌ڵبژاردنی ماڵی نوێنه‌ران ده ساڵی 2000دا
حیزبی لیبرتاریان 1.6میلیۆن
ده‌نگ واته (1،6) له سه‌تای هێناوه ، ده نێوان
هه‌رتک حیزبی کۆماریخواز و
دیموکڕات دا فڕاکسیۆنێکی ئه‌و حیزبه‌یان تێدا
هه‌یه . له واشینگتۆن ماڵێ
بیرمه‌ندان ( ئه‌نیستیتۆی کاتۆ ) که ده ساڵی
1977دا دامه‌زراوه و ئابوورییه‌که‌ی
له لایه‌ن یارمه‌تی ماڵی شیرکه‌ت و تاک
دابینده‌کرێ
.
ئورووپا
ده نێو حیزبی ئازادی دیموکڕاتی ئاڵمانی یشدا
(FDP )
فراکسیۆنی نێئۆلیبڕالی تێدایه
.
له ڕووسییه هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌ک به نێوی
لیبرتاریان یان نێئۆلیبڕالیزم نییه _ ئه‌و
حیزبه‌لیبڕاله ئۆپۆزۆسیۆنه‌ی( یه‌کێتی
هێزه ڕاسته‌قینه‌کان
SPS )خۆی
و هه‌روه‌ها به‌رنامه پره‌نسیپییه‌کانی وه‌ک یه‌ک
حیزب که ده ئه‌نجامدا خاوه‌نی ناوه‌رۆکی
پره‌نسیپ و ئابووری لیبڕالییه به
مه‌به‌ستی سیاسه‌تێکی که ئامانجی به هێز کردنی
کۆمه‌ڵگایه‌کی شار‌ستانی که به
یارمه‌تی دیموکڕاسی ده‌وڵه‌تی مافپه‌روه‌ری
ڕووسیه بێ داده‌نێ . ئه‌و حیزبه
نوێنه‌رایه‌تی بازاڕێکی لیبڕالی درێژن خایه‌ن
ده‌کا ،له به‌ر وه‌یکه
نێونه‌ته‌وه‌یی بوون وئه‌غڵه‌ب پێناسه‌کانی
نێئۆلیبڕالێ یشی پێوه دیاره .ئه‌و
حیزبه جێی ڕێزه چون به ”لاوه ڕێفۆرمیسته‌کان”
نێوی ده‌رکردووه
چون ده‌ستی
داوه‌ته ڕێفۆڕمی سیستیمی ئابووری کۆنه سۆویه‌تی
پێشوو و بناخه‌ی بازاڕێکی ئابووری
ئازادی داڕشتووه . ده نێو ئه‌وانه‌دا که زۆرتر
جێی ڕیزه و ڕچه‌شکێنن بۆ ئه‌و
سیستیمه نوێیه” یه‌گور گایدر” و ”ئانتۆلی
چوبیاس” ن
ڕه‌خنه
یه‌ک ڕه‌خنه‌ی ئابووری که له نێئۆلیبڕاڵه‌کان
ده‌گیرێ
ئه‌وه‌یکه ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ماڵیات وه‌ربگرێ بۆ
وه‌یکه بتوانێ ئه‌و شتومه‌ک و
که‌لوپه‌له هابه‌شییانه‌ی ده ده‌ستدابێ
.
تێبینی
:(شتومه‌ک
و خزمه‌تگوزاری
هاوبه‌شی به‌وانه ده‌گوترێن که نابێ به
مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی تووشی
کێبڕکێ و ئیحتیکار ببن
وه‌ک کار وباری پیران ، دا‌و و ده‌رمان
ومه‌درسه‌کان...هتد
).
چون ده‌گوترێ که ئه‌و که‌لوپه‌ل و
خزمه‌تگوزارییانه ده کۆمه‌لگادا چالاکانه
وه‌دینایه‌ن له‌به‌روه‌یکه ناکرێ
بابه‌تی ئه‌وانه هیچ پووڵێک وه‌ربگیرێ . له‌و
که‌لو په‌ل و خزمه‌تگوزارییانه که
ده‌وڵه‌ت دابینیان ده‌کا هه‌ر چه‌ندیش زۆر که‌میان
خاوه‌ن ئه‌و چۆنیه‌تییه‌ن که
وه‌ک هاوبه‌شی (عموومی ) پێناسه بکرێن . نموونه‌ی
ئه‌و شته هاوبه‌شییانه‌ی که
ڕه‌خنه‌یان له سه‌ره ئینحساری تلویزیۆن ،
پێکهاته پێداویستییه‌کانی که بێ
ئه‌وان کۆمه‌ڵگا ناگه‌ڕێ و ئیداره‌ی
ئاوه‌رکوژاننه‌وه‌یه
.
سوسیال
لیبڕالیزم
سوسیال لیبرالیسته‌ه‌کان و سوسیالیسته‌کان
کۆکن له سه‌ر ئه‌وه‌یکه مرۆڤ مافی بوونی
ده‌رامه‌دێکی یاسائی و تێر و ته‌سه‌ل ،
خوێنده‌واری ، دا‌و و ده‌رمان و شتی تر که له
پێداویستییه‌کانی کۆمه‌لگایه‌کی
خاوه‌ن ڕفاهه هه‌ن بۆ وه‌یکه مرۆڤه‌کان ژیانی
خۆیانی پێدابین بکه‌ن . ده‌ڵێن که
سیستیمی کۆمه‌ڵایه‌تی نێئۆلیبڕاڵی به مانای
کۆمه‌لگایه‌که که جێوازی چینایه‌تی
هه‌یه و مرۆڤه‌کان توانایی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی
خۆیانیان نییه چون هیچ
یارمه‌تێیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گۆڕێدا نییه .
وه‌ک وڵام بۆ ئه‌و چه‌شنه ڕه‌خنانه
ڕه‌نگبێ هێندێک له شارۆمه‌ندان که توانایی
مه‌خاریجی دا‌و ده‌رمانیان نه‌بێ
. ”ڕۆبێڕت
نۆزیک ” ده‌ڵێ له به‌روه‌یکه مافه‌کان نابێ ده
ده‌وڵه‌تی که‌مایه‌تیدا
پێشێلبکرێن ،ده‌بێ ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌ی ئه‌و
ئاسته‌نگه سینگ بداته پێش.مرۆڤ هێشتا
ده‌توانێ وه‌ک تاک هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی
ئه‌خلاقی خۆی بکا وپه‌رۆشی و چاکه‌ی
خۆی بنوێنێ. ده‌وڵه‌ت ناتوانێ تۆبزی له‌هیچ که‌س
بکا بۆوه‌ستۆگرتنی ئه‌و
ئه‌رکه.
سوسیالیسته‌کان یش ڕاده‌گه‌یێنن که
نێئۆلیبڕالیزم شێوه‌یه‌که که ده‌سته‌ڵات له
خه‌ڵکه‌وه
ده چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت
و هه‌ڵبژارده‌کانی خه‌ڵک ده زل شیرکه‌تاندا .
ڕه‌خنه‌که هه‌روه‌ها ڕووی ده‌و
بۆچوونه‌یه که
ده‌ڵێن مه‌واددی موخه‌دده‌ر ده‌بێ ئازاد و یاسایی
بکرێ و ماڵیاتی
مه‌شڕوباتی ئاڵکۆڵی و ئینحیسار له گۆڕێ
هه‌ڵبگیرێن . هێندێک ده‌ڵێن که ئه‌وه
ده‌توانێ گیر گرفتی گه‌وه‌ره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
لێبکه‌وێته‌وه و تاوان و تاوانکاران
په‌ره بستێنن
.
نێئۆلیبڕالیزم له لایه‌ن
کۆنسێرواتیوه‌کانه‌وه ئه‌غڵه‌ب ده‌که‌وێته به‌ر
ڕه‌خنه که قه‌ت به‌ڵێنی
سه‌قامگیری و هاوبه‌شی کۆمه‌ڵگا ناده‌ن .
نێئۆلیبڕالیزم به‌ڵێنی ته‌رخانکردنی
مه‌خاریج بۆ ڕاهێنان ، یارمه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی به
ده‌ستکورتان و لێقه‌وماوان یان
یاساداڕشتنی به‌رچاو که له بایخی داب و نه‌ریتی
کۆمه‌ڵگا بدوێ .ئه‌وانه بنه‌مای
ڕه‌خنه‌کانن .نێئۆلیبڕالیزم ڕووبه‌ڕووی ئه‌و
ڕه‌خنانه ده‌بێنته‌وه به پشتیوانی
دیفاع له ئازادی بۆ مرۆڤه‌کان ده چوارچێوه‌ی
کۆمه‌لگایه‌کی شار‌ستانی که
توانیویه‌تی
تا ئه‌و ڕاده‌یه مرۆڤ په‌روه‌رده بکا که به
هاوبه‌شی یه‌کتر
نه‌خشی خۆیان ده کۆمه‌لگادا بگێڕن . ئه‌و
چونیه‌تییه‌ی که ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی
خۆی ده ژیانی کۆمه‌لایه‌تی وه‌رنادا که خۆی
ته‌نانه‌ت هانده‌ریشه بۆ سه‌قامگیری
.له‌وانه‌شه
به‌و مانایه بێ که ڕه‌وتێکی هاسایییه
بۆنه‌هێشتنی ئاژاوه
و
تێکهاوێشتن
.
سوسیال
لێبڕالیزم
خۆی لقێکه له لیبڕالیزم و تاریفێکی ئه‌رێنی
له ئازادی هه‌یه ،به پێی ئه‌و تاریفه له
ئازادی ، ئازادی تاک ده‌چته‌وه سه‌ر
ئه‌وه که هه‌موو دانیشتوانی کۆمه‌ڵگا وه‌ک یه‌ک
و به قه‌را یه‌ک خاوه‌ن
ئیمکاناتن وده‌ستیان به مافه‌کانیان ڕاده‌گا و
له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌و ماف
و ئازادییانه‌ش سه‌لمێندراون ، وه‌ک بۆ نموونه
،خوێنده‌واری ، دا‌و وده‌رمان
.سوسیال
لیبڕالیزم زۆر چالاکانه خه‌ریکی
سیاسه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و له هێندێک
بواری چالاکی سیاسه‌تی ئابووری یشداله لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌بێ . سوسیال
لیبراله‌کان ئه‌غڵه‌ب ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین که ئه‌گه‌ر
بازاڕ ئه‌و جۆره‌ی که
چاوه‌ڕوانی لێده‌کرێ نه‌گه‌ڕێ ،ده‌وڵه‌ت ده‌بێ
بزانێ که وایه یان نا ، هاوکات
تاقمێک له لیبڕاڵه بازاڕییه‌کان ئه‌غڵه‌ب
پێیانوایه که تێوه‌گلانی ده‌وڵه‌ت
هه‌لومه‌رجه‌که
ئاڵۆزتر و خراپتر ده‌کا . ده زمانی ئینگلیسی‌دا
به سوسیال
لیبڕالیزم ،ده‌گوترێ نێئۆلیبڕالیزم واته
لیبڕالیزمی نوێ . ئه‌و نێوه‌ش نابێ
ده‌گه‌ڵ چه‌مکی لیبڕالیزمی نوێ ده زمانی سۆئێدیدا
تێکه‌ڵاو بکرێ ،هه‌ر وه‌ک به
ئینگلیسی پێی ده‌گوترێ نێئۆلیبڕالیزم یان
لیبرتاریانیزم
.
سوسیال لیبڕالیزمی ”ڕاوێل
”
یه‌کێک له‌هه‌ره گرینگ‌ترین تێئۆریزانه‌کانی
سوسیال لیبڕالیزمی سه‌رده‌می مۆدێڕن” یوان ڕاوێل”
ه . ڕاوێل ده‌ڵێ که سیستیمی
کۆمه‌ڵگایه‌کی لیبڕاڵی ئه‌وه‌یکه ئێمه بێنین
ئه‌ژمارێک مرۆڤ له‌هه‌لومه‌رجێکی
سه‌ره‌تاییدا دایانبنێین
و لێیانمان بوێ تا هێڵی سه‌ره‌کی بۆ یه‌ک کۆمه‌لگا
دیاری
بکه‌ن
.هه‌لومه‌رجێکی سه‌ره‌تایی به‌و مانایه‌یه که
ده‌کاتی ”به‌ر ” له
کۆمه‌ڵگا دا ، له‌وێکه هیچکامیان نه تێکه‌ڵاوی
پێشوویان هه‌بووه و نه ده‌شزانن
که جێگا وڕێگایان ده‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا که خۆیان
ده‌ستیان ده سازکردنیدا ده‌بێ ،
چێیه و له کوێیه . به باوه‌ڕی ڕاوێل ئه‌وان
کۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌ڵده‌بژێرن که
خاوه‌ن ئه‌و پره‌نسیپانه بن
:
.هه‌ر
مرۆڤێک مافی بوونی به هێزترین بنه‌مای ئازادییه
بنه‌ڕه‌تییه‌کان که
ده‌گه‌ڵ ئه‌و ئازادییانه‌ی که گشتین و
یه‌کده‌گرنه‌وه ،هه‌یه
.
.نابه‌راری
کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک
هه‌ڵسوکه‌وتیان
ده‌گه‌ڵ بکرێ که به به‌رژه‌وه‌ندی مرۆڤی
لێقه‌وماو ده‌ستکورت ته‌واو بێ
.
.ده‌رکی
هه‌موو کار و هه‌لومه‌رجێک ده‌بێ کراوه بێ ڕوو
به
هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه که به دوای کاره‌وه‌ن
وئیزن به
جێوازی دانان ده
نێوانیاندا نه‌درێ
.
ئه‌و ئازادییانه‌ی وه‌ک هه‌ووه‌ڵین پره‌نسیپ
نێوی لێدێنن
بۆ نموونه ،ئازادی بیر وڕا ده‌ڕبڕین ، ئازادی
یه‌کێتییه‌کان ، ئازادی
هه‌ڵبژاردنی شوغڵ و ..هتد . که وابووهه‌ووه‌ڵین
پره‌نسیپ
بیانووی دژایه‌تی
بو
نموونه ده‌گه‌ڵ
ماڵیات نییه . ده کێشه‌ی نێوان پره‌نسیپه‌کان
هه‌ووه‌ڵی
گرینگتره له دووهه‌می ،تا ئه‌و جێگایه‌ی
په‌یوه‌ندییه‌کان ئاوا نین که خه‌ڵک
نه‌توانن له‌و ئازادییانه که‌لک وه‌ربگرن
هه‌ر وه‌ک پره‌نسیپی هه‌ووه‌ڵ لێیده‌دوێ
(
ئه‌و جوره نموونانه ڕه‌نگبێ ده وڵاتانی یه‌گجار
هه‌ژار دا ڕووبده‌ن
) .
مێژوو
سه‌ره‌تای سوسیال لیبڕالیزم باسی ده
ڕاگه‌یاندنێکدا که له‌لایه‌ن کۆمیسیۆنی ده‌رباری
شای ئینگلیس که ده ساڵی 1842 دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه هاتووه ، ئه‌ویش له مه‌ڕ
پرسیارێکه له سه‌ر هه‌لومه‌رجی
کانزای به‌ردی ڕژی ئینگلیس .ڕاگه‌یاندنه‌که
نیشانیده‌دا که ته‌نانه‌ت ژنی دووگیان
و منداڵیش ده نێو کریکاره‌کاندا هه‌ن ، هه‌روه‌ها
ماوه‌ی کاره‌که‌یان تا بیست و
چوار کاتژمێر به بێ هیچ ئه‌منییه‌تێک باسی
لێکراوه
.
ئاکامی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه
سه‌رسوڕمانی‌ته‌واوی
کۆمه‌ڵگای بریتانیای به‌دواوه بوو ، زۆرله
لیبڕاله‌کان له
ده‌وڵه‌تیان ویست که به زووترین کات بۆ
چاره‌سه‌ری هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی ئه‌و
کرێکارانه هه‌ڵوێست بگرێ .
بێجگه له‌وه‌ش له ده‌وڵه‌تیان ویست که
هه‌لومه‌رجێک
بخولقێنێ که دوایی به ئینحسار و به سؤغره وبه
بێگاری گرتنی کرێکاران بێنێ
.
پێیانوابوو که ئازادی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له
پێش به‌رژه‌وه‌ندی ئابوورییه‌وه
یه
.
ئه‌و ئیده‌ئۆلۆژی یه‌ش خۆی ئاسه‌واری زۆر
فیلسۆفان بۆ نموونه
وه‌ک” یوان ستواڕت میلل” که داهێنه‌ری
بنه‌ماسه‌ره‌تاتییه‌کانی ئازادی تاک ده بناخه‌ی
چه‌مکی ئوتیلیتاریا بووه پێوه‌ی
دیاره .ده نووسراوه‌ی خۆیدا ”له‌مه‌ڕ ئازادی
”ئه‌و په‌ره ده نێویاندا به
مه‌به‌ست بۆ ئازادی بیر ڕا ده‌ڕبڕین و بۆ
سنووردارکردنی بابه‌تی ئازادی ته‌نیا ئه‌و
کاته‌ی که بابه‌ته‌که ببته هۆی ئازاری تاقمێکی
دیکه و ئه‌وان عه‌یبدار بکا
ده‌دا
.
سوسیال لێبڕاله‌کانی پێشووتریش ئاسه‌واری
ئابووریزانانی وه‌ک ”یوان ماینارد و که‌ینز ” که
به هێزترین لایه‌نگرانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئابووری له لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه بوون تا ئه‌و تاقمه‌ی وا
لایه‌نگرانی ئه‌و به‌شه له لیبڕاڵه
کلاسیکه‌کانیان پێوه دیاربوو. به‌دوای ساڵی
70کاندا
ئه‌و تێئۆرییه ئابوورییه که‌متر بوو به باو ،
تا ئه‌و جێگایه که له
وڵاتانی ده‌ره‌وه
باوی سوسیال لیبڕالیزم له کورتیدا
.
له سۆئێد به تواناترین تێئۆریسیه‌نی سوسیال
لیبڕالیزم ”به‌رتیل ئۆلێن” بوو ،که نوێنه‌رایه‌تی
چه‌مکی ”ئابووری ئازادی ئاوێته‌ی
به‌رپرسیاره‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی” ده‌کرد ,سیاسه‌تێک
له سه‌ر باوه‌ڕی که‌متر
تێوه‌گلانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئابووری له لایه‌ن
ده‌وڵه‌ته‌وه تا سوسیال
لیبرالیزمی وڵاتانی ده‌ره‌وه . هه‌ر بۆیه‌ش بوو
چه‌مکه‌که له سۆئێد باوبوونی خۆی
زیاتر ڕاگرتبوو تا وڵاتانی ده‌ره‌وه
.
تێبینی
:
سوسیالیزم ، کاپیتالیزم و پۆپۆلیزم بابته‌کانی
داهاتوون ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن مه‌ودا بدا
.
سه‌رچاوه
:
http://sv.wikipedia.org/wiki/Liberalism
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|