|
به‌شی یه‌که‌م
فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی
به‌شی دووه‌م
وه‌رگێڕ:حامید
مائیلی
کێشه‌کانی
نێوان کۆنسێرواتیزم
ده نێو کۆنسێرواتیزمدا ناته‌بایی که ئه‌غڵه‌ب
له سه‌ر بنه‌مای جێوازه,هه‌یه
.هێڵی سه‌ره‌کی ئه‌و جێوازییه له نێوان ئه‌و
کۆنسێرواتیوانه‌ن که سه‌ر به کلیسای ئینگلیسین
که هه‌ڵگری باوه‌ڕی لیبڕاڵ کۆنسێرواتیزمن و
ئه‌وکۆنسێرواتیوانه‌ی
که ئوروپایین وهه‌ڵگری باوه‌ڕی سوسیال
کۆنسێرواتیزمن .ئه‌و جێوازییه به‌رچاوه له
نێوانیاندا له مه‌ڕ تێڕوانینه له سه‌ر ده‌وڵه‌ت
،که کۆنسێرواتیوه‌کانی سه‌ر به کلیسا زۆرتر
نگاتیڤن ده‌حاڵیکدا کۆنسێرواتیوه‌کانی ئوروپایی
لایه‌نگری ده‌وڵه‌تن وه‌ک
”خووان
دۆنۆس کۆرتێز”که
ده‌وڵه‌ت به
”به‌رهه‌ڵستی
کاره‌سات
”داده‌نێ
.به‌و پێیه‌ش لیبڕال کۆنسێرواتیوه‌کان ئه‌غڵه‌ب
دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ سیستیمی رفاهی کۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌که‌ن، ده‌حاڵیکدا سوسیال کۆنسێرواتیوه‌کان
ڕفاهی کۆمه‌ڵایه‌تی به ته‌نیا ڕێچاره‌ی پێویست بۆ
پێش به له گرێژنه‌چوون و ساز بوونی ڕه‌وتی
چینایه‌تی کۆمه‌ڵگا ده‌زانن وه‌ک
”بنیامین
دیستڕیلی
”
.لیبڕاڵ کۆنسێرواتیوه‌کان یش ئه‌غڵه‌ب
زۆرترخوازیاری گلوبالیزه کردنن تا سوسیال
کۆنسێرواتیوه‌کان . ده‌حاڵیکدا
”ئێدمۆند
بوورک
”
بناخه‌ی گشتی هه‌موو کۆنسێرواتیزمه‌کانی دانا، له
ژێر ته‌ئسیری
”ژۆزێف
دۆ مایستر
”و
”فرێدریچ
هێگل
”
ده دابینکردنی کۆنسێرواتیزمی ئوروپایی شان به
شانی گه‌شه کردنی کۆنسێرواتیزمی سه‌ر به‌کلیسا
نه‌خشی بنه‌ڕه‌تی بوو .
ناته‌باییه‌کی دیکه‌ی نێوان کۆنسێرواتیوه‌کان که
هه‌ریه‌ک به شێوه‌ی خۆی پێداگری له سه‌ر ده‌که‌ن
، ئه‌وه‌یه که ئه‌و ناته‌بایییه ده نێوان
”نێئۆکۆنسێرواتیوه‌کان
و پاڵئۆکۆنسێرواتیوه‌کان
”ده
سه‌رده‌می مۆدێڕنی کۆنسێرواتیزمی ئه‌مریکایی دا
هه‌یه .
نێئۆکۆنسێرواتیزم
پێیوایه که تا ڕاده‌یه‌ک تێگه‌ییشتنێکی باش له
سه‌ر یاسای سروشتی هه‌یه که زۆر بایخه‌کان
ده‌گرێته خۆی . له‌وانه ده‌توانین به ئازادی ،
دێموکڕاسی /خۆبه‌ڕیوه‌به‌ردن ، بنه‌ماڵه . مافی
خاوه‌نداریه‌تی ، هاوبه‌شی ...هتد ئاماژه بکه‌ین
. مه‌به‌ست له‌وه‌دایه که بۆیه‌شه ئێمه
به‌رپرسیاره‌تیمان هه‌یه که‌ئه‌و بایخانه ده
دونیادا په‌ره‌ی پێبده‌ین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
پێویستی به تووند وتیژی نیزامیش بکا ،ئه‌گه‌ر
هه‌لومه‌رجه‌که بخوازێ بۆ ڕووخانی ئیستینداد
وئه‌و دیکتاتۆرانه‌ی که دژایه‌تی ئه‌و بایخانه
ده‌که‌ن .
پالئۆکۆنسێرواتیزم
پێیوایه سه‌ره‌ڕای بوونی تێگه‌ییشتنێکی باش له
مه‌ڕ یاسای سروشتی ، ناتوانین ئێمه ئه‌و بایخانه
به هه‌مووشێوه‌یه‌ک په‌ره‌یان پێبده‌ین . ئه‌و
حورمه‌ته‌ی که ئێمه بۆ یاساسروشتییه‌کانمان
هه‌یه ڕیشه‌یان ده مێژووی ئێمه‌دا و له‌نگه‌ری
ڕاگرتنی ئه‌وانه فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بییاتی ئێمه‌ن
. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و یاساسروشتییانه
ڕاستییه‌ک بن بۆ ته‌واوی دانیشتوانی سه‌ر ئه‌و
ئه‌رزه، مرۆڤ ناتوانی ته‌نیا له سه‌ر بنه‌ما
شعورییه‌کان پێداگرێ به‌ڵکو ده‌بێ فه‌رهه‌نگ و
نه‌ریتیش له به‌رچاوبگیرێن که ئه‌ویش پێویستی
به کات هه‌یه . ئێمه ناتوانین بێوه‌یکه
بزانین ئاکامه‌که‌ی به کوێ ده‌گا حه‌ول بۆ
گۆڕینی کۆمه‌ڵگای دیکه له بناخه‌وه بده‌ین چون
مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که تووشی هه‌ڵه‌یه‌ک بین
وه‌ک ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی که شۆڕشی فه‌ڕانسه
به‌سه‌ریداکه‌وت .
ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جۆرج دابلیوو بوش
ئه‌غڵه‌ب به نێئۆکۆنسێرواتیو ده‌ناسرا و قامکی
زۆران ڕووی ده
”دیک
چێنی
”
وه‌ک پێشه‌نگ و نوێنه‌ری ئه‌و هێڵه ده
ئێداره‌که‌دابوو.”پات
بووچانان
”
وه‌ک سیاسه‌توانێکی پاڵئۆکۆنسێرواتیو پێناسه
ده‌کرێ .
جێوازییه‌کان له وڵات تا وڵات
کام داب ونه‌ریت بۆ هێشتنه‌وه وپاراستن ده‌بن
،جێوازییان هه‌یه بۆیه شتێکی سروشتییه که له
نێوان مرۆڤه‌کانی جێواز له پێش هه‌مووان
ماوه‌ته‌وه که مرۆڤ سه‌ر به کام فه‌رهه‌نگه.
له ئه‌مریکا بۆ نموونه زۆر له کۆنسێرواتیوه‌کان
پێیانوایه زۆر گرینگه که مافی ئه‌مریکایییه‌کان
ده هه‌ڵگرتنی چه‌کدا بپارێزرێ ،له به‌روه‌ی ئه‌و
نه‌ریته زۆر ده‌مێکه له مێژووی ئه‌مریکادا
هه‌یه . له ئوروپا کۆنسێرواتیوه‌کان به
پێچه‌وانه‌وه پێداگری له سه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کی
شارستانی ده‌که‌ن ،و هه‌ڵگرتنی چه‌ک به مه‌به‌ستی
پاراستنی خۆ به مافی خه‌ڵک نازانن .
دامه‌زراندنی حیزب و پێکهاته‌کانی تر
به ڕاستی هیچ حیزبێک له پاڕڵمانی سۆئێد دا نییه
که تێڕوانینی کۆنسێرواتیزم له به‌ر چاوبگرێ
،ته‌نانه‌ت مۆدێڕاته‌کان که لیبڕاڵ
کۆنسێرواتیوێکی فه‌رمین . دیموکڕات مه‌سیحییه‌کان
و به تایبه‌ت یه‌کێتی لاوانی سه‌ر به‌و حیزبه‌ش
به کرده‌وه ده هێڵی کۆنسێرواتیزم دان
،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حیزبه‌که‌ش به کۆنسێرواتیو
نه‌ناسرابێ .
کۆڕوکۆمه‌ڵی ئینتێرنێتی ، له‌ده‌ورییه‌ک
کۆبوونه‌وه‌ی کۆنسێرواتیوه‌کان هه‌ر وه‌ها یه‌کێتی
خوێندکاران (یه‌کێتی هێیمداڵ ) له ئۆپسالاش
هه‌روه‌ها دوو ده‌سته‌ن که نوێنه‌رایه‌تی
ئیدۆئۆلۆژی کۆنسێرواتیزم له سۆئێدێ ده‌که‌ن .
گه‌وره وێبلاگی
”تڕادیشوون
وشێوه
”
که له‌لایه‌ن کۆنسێرواتیوه کلاسیکه‌کان
به‌ڕێوه‌ده‌چێ به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی بیر
وڕای گشتی له دونیای مه‌جازی ئینتێرنێت دا که
زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌وانه‌کانی سه‌ر به مۆدێڕاته‌کان
و دیموکڕات مه‌سیحییه‌کانه .
لیبڕالیزم
پێناسه‌ی لیبرالیزمی کلاسیک پێداگری له سه‌ر
ئازادی تاکه . به تایبه‌ت پاراستنی مافی تاک له
لایه‌ن کۆمه‌ڵگا و به‌رپرسیاری تاک له ڕاست
ئه‌رکی سه‌ر شانی . به واتایه‌کی دیکه تاک له
کۆمه‌لگا چه‌ندخاوه‌ن مافه ئه‌وه‌نده‌ش خاوه‌ن
ئه‌رکه . ئه‌و به‌رابه‌رییه‌ی ماف و ئه‌رکی تاک
بۆ وێنه ئاوا لێکده‌درێته‌وه که تاک هه‌مووی
له ڕاست قانوون وه‌ک یه‌کن . ئه‌غڵه‌ب
ده‌گه‌ڕیته‌وه سه‌ر ڕوانینی سیاسی لیبڕاڵانه ،
هه‌ر وه‌ها بیر و باوه‌ڕی له سه‌ر چۆنیه‌تی
ئابووری بازاڕ(ئیقتیسادی ئازاد ) و به دوای ویشدا
مافی
له سه‌رووبوونی
خاوه‌نداریه‌تی شه‌خسی له سیستیمه‌کانی دیکه‌ی
ئابووری . به هێزی پنجی لیبڕالیزم ده‌گه‌ڕێته‌وه
چاخی ڕووناک‌بیری.
فیلسۆفی به ناو بانگی سه‌ده‌ی 16
”یووان
لووک”
به دامه‌زرێنه‌ری ئیدۆئۆلۆژی لیبڕالیزم ناسراوه
. لیبڕالیزمی سه‌رده‌می
”لووک”
دژایه‌تێکی زۆری
ده گه‌ڵ ئه‌و سیستیمه به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌ی
کۆمه‌ڵگای ده‌کرد که پێیانوابوو ، خودا مافی
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی کار وباری ئابووری و
مه‌زهه‌بیی ئۆرتۆدۆکسی داونێ
جێ پێی قایمی
لیبڕالیزم ده گه‌شه‌ی هومانیزم (مرۆڤدۆستی
) وپێداگری له سه‌ر مافی ئازادی تاک و گرتنی
هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆیانه دایه .
به بایخترین بیرمه‌ندی لیبڕالیزم ده سه‌ده‌ی 18
دا فیلسۆفی به ناوبانگ
”یۆن
ستوارت میلل
”
ه که به‌رهه‌می سه‌ره‌کی ئه‌و به نێوی
”له‌مه‌ڕ
ئازادی
”یه
. میلل به دوای دۆزینه‌وه‌ی پاساوێکی
یه‌کسانیخوازی بۆ لیبرالیزمێکی عادڵانه‌وه بوو
وهه‌ر بۆیه‌شه ئه‌و به باوکی سوسیال
لیبڕالیزم ده‌ناسرێ .
فه‌لسه‌فه‌یه‌کی مۆدێڕنی سیاسی که درێژه‌ی
پاشماوه‌ی سوسیال لیبڕالیزمی کۆن بوو له لایه‌ن
”یۆن
ڕاولز”ده
ساڵی(1921_2002) نوێژه‌ن کرایه‌وه . ئه‌و بنه‌مای
جێوازییه ناسراوه‌کان ده‌به‌رهه‌می سه‌ره‌کی
خۆیدا به نێوی
”له
مه‌ڕ عه‌داڵه‌ت
”
له ساڵی 1971 دا فۆرمؤله ده‌کا . بنه‌ماکه به
کورتی به‌ومانایه‌یه که، نابه‌رابه‌ری ده
کۆمه‌ڵگادا جێی چاوه‌ڕوانیه به مه‌رجێک
ڕه‌وته‌که ده به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌دا
به‌ره‌وپێش بڕوا که له ده‌ستکورتان و هه‌ژارانی
کۆمه‌لگایه‌که‌ن .ڕاولز هه‌روه‌ها پێیوابوو
که ته‌نانه‌ت هه‌ر تاکێک ده کۆمه‌ڵگادا ده‌بێ
که خاوه‌ن هێندێک مافی سه‌لماو بێ . ئه‌و دوو
بنه‌مایانه ، واته بنه‌ماجێوازییه ناسراوه‌کان
و مافه‌کان ، له ڕوانگه‌ی ڕاولز ه‌وه
نوێنه‌رایه‌تی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ردنی کۆمه‌ڵگا
ده‌که‌ن . یه‌کێک له‌و به‌ڵگانه‌ی که ڕاولز بۆ
دیفاع له تێئۆری خۆی ده‌یهێناوه ،پاساوی
”ڕووبه‌ندی
نه‌توانی”
بوو . ڕاوڵز ده‌یه‌وێ بڵێی که فکر
له‌هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌ت بکه‌نه‌وه که له‌و‌دا
مرۆڤه‌کان خۆیان ده پشت ڕۆکێشیکدا ده‌بینن که
که‌سایه‌تی بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵگا و تایبه‌تمه‌ندی
ئینسانه‌کانی تێدا شاراوه‌یه . به باوه‌ڕی ڕاولز
،ئه‌وه‌یکه زۆرجێی چاوه‌ڕوانییه له مرۆڤه‌کان
له ئه‌وتۆ هه‌لێکدا بۆوه‌یکه کۆمه‌ڵگایه‌کی به
پێی ویستی خۆیان دابین بکه‌ن ، هه‌ر خۆیانن، چون
هیچ مرۆڤێک حازر نییه خۆی ده مه‌ترسی باوێ بۆ
هه‌لومه‌رجێک که تێیدا مافه‌کان به
نابه‌رابه‌رترین شێوه دابه‌شکراون .
لیبڕالیزم (به لاتینی لیبر واته ئازاد )
باوه‌ڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئیدۆئۆلۆژییه‌کی
سیاسییه که ئازادی تاک بنه‌مای سه‌ره‌کییه‌تی
.واتای وشه‌که به گوێره‌ی کات و جێ جێوازییان
هه‌یه هه‌ر بۆیه‌شه تاریفی ڕوون و دیاریکراوی
لێناکرێ . ده‌شتوانرێ به گشتی به لیبرالیزم
بگوترێ یه‌کێتییه‌ک وێڕای سه‌ربه‌خۆیی تاک، مافی
مرۆڤایه‌تی ، مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین ، و
دیموکڕاسی . بازرگانی ئازاد ده‌گه‌ڵ ئابوورییه‌کی
ئازاد و مافی خاوه‌ندارییه‌تی(مالیکییه‌ت )ی
خسووسی که زۆر بواران ده‌گرێته‌وه .وه‌ک
به‌ره‌یه‌ک که ئازادی تاک ڕه‌چاو ده‌که‌ن
،لیبڕاڵه‌کان تێوه‌گلانی ده‌وڵه‌ت ده گۆڕه‌پانی
خسووسی تاکه‌کان به چاوێکی گومانوییه‌وه
ده‌یڕوانن .جا لێره‌یه که ده‌کرێ به خشکه
خزینی سوسیال لیبڕاڵه‌کان وه‌ک نوێنه‌ری ئه‌و
به‌ره‌یه که پێیانوایه ڕفاهی کۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌بێ له سه‌ر ماڵیات وه‌رگرتن له خه‌ڵک
دابڕێژرێ ده‌گه‌ڵ ئه‌وبه‌ره له نێئۆلیبڕاڵه‌کان
و دژبه ئابووری ده‌وڵه‌تی که به‌ته‌واوی یان
به‌شێکیان که ده‌یانه‌وه‌ی چالاکی ئابووری
ده‌وڵه‌تی بده‌نه ده‌ست به‌شی خسووسی بۆ داڕژتنی
. گه‌وره‌ترین ڕێکخراوه سیاسییه‌کانی دونیایه
که به لیبڕاڵ ناسراون ،سوسیال لیبراڵن . له
ئه‌مریکا لیبرالیزم دێ ببێته وشه‌یه‌کی دزێو بۆ
ئه‌و سیاسه‌توانه چه‌پئاژۆیانه که خۆیان
تێکه‌ڵاوی کار وباری ئابووری ئازاد ده‌که‌ن .
نێئۆلیبرالیزم
(لیبڕالیزمی نوێ)
ئیدئۆلۆژییه‌کی سیاسییه که له‌سه‌ربنه‌مای
لیبڕالی کلاسیک دامه‌زراوه و ئه‌و باوه‌ڕه
ڕیشه‌ی ده سه‌ده‌ی 16 و 17 ی زایینیی دا . ئه‌و
بۆچوونه له ماوه‌ی چواریه‌کی دوایینی سه‌ده‌ی 19
دا دێته ناساندن و وادیاره ده‌گه‌ڵ سوسیال
لیبڕالیزمدا جێوازیان هه‌یه . به‌واتایه‌ک ده‌کرێ
بگوترێ که‌لیبڕال کۆنسێرواتیزم ڕیشه‌ی ده
نێئۆلیبرالیزم دابێ ، به تایبه‌ت تا ئه‌و جێگایه
که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سیاسه‌تی ئابووری و
په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و تاک ده کۆمه‌ڵگادا .
ده هاومانایی یه ئینگلیسییه‌که‌ی واته
(نێئۆلیبرالیزم ) ، نێئۆلیبرالیزم دژبه‌رێکه
له‌ڕاست که‌ینیانیزم(
شێوه تێئۆرییه‌کی ئابوورییه که‌له لایه‌ن
ئابووریزانێکی ئینگلیسی به نێوی یۆن ماینارد
که‌ینیز- وه پێشنیارکراوه ) و
وتێوه‌گلانی ده‌وڵه‌ت ده ئابووریدا ، له‌وێ
نێئۆلیبرالیزم نوێنه‌رایه‌تی وه‌رگرتنی ماڵیاتێکی
که‌متر و چاوه‌دێرێکی که‌متری ده‌وڵه‌ت ده‌کا
.ئه‌و بۆچوونانه له ئه‌مریکا له لایه‌ن ڕۆناڵد
ڕه‌یگان وله بریتانیا له لایه‌ن مارگارێت تاچێر
ه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرا.
ته‌نانه‌ت له سۆئێدێش ئه‌و باوه‌ڕه وه‌ک
فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سیاسی که‌لکی لێوه‌رده‌گیرێ .
نێئۆلیبرالیزم ئیده‌ئۆلۆژییه‌ک ده‌داته ده‌ست
که به ناوه‌رۆک هه‌ڵگری لیبرالیزمی کۆنه که
جه‌خت له سه‌ربوونی مافه‌کانی وه‌ک ژیان ،ئازادی
، ماڵ ودارایی ده‌کا . ئه‌و لیبرالیزمه کلاسیکه
جێوازی ده نێوان ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگادا داده‌نێ ،
له‌وێ که ده‌وڵه‌ت تۆبزی یه ده‌حاڵیکدا کۆمه‌ڵگا
یه‌کێتییه‌کی دڵخوازانه‌یه . بۆیه‌شه کاری
ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پۆلیس
، ئه‌رته‌ش و یه‌ک سیستیمی دادپه‌روه‌ری بێ ، تا
بتوانێ مافه‌کانی تاک به دابینکراوه‌یی
بمێننه‌وه . ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌بچووکه به(
ده‌وڵه‌تی که‌مایه‌تی ) ده‌ناسرێ . پێناسه‌یه‌کی
دیکه‌ی بۆ نێئۆلیبرالیزم (لیبرتاریالیزم ) ه که
به مانای بوونی ده‌وڵه‌تێکی چووک و به‌شی
خسووسێکی گه‌وره و به هێز ده کۆمه‌ڵگادا .
ڕوانگه‌ی نێئۆلیبرالیزم له‌ڕاست مافه‌کانی تاک
په‌یڕه‌وی له ئابوورێکی لیبرالی یه و دیفاع له
کاپیتالیزمه ته‌نانه‌ت له بازرگانی موادی
موخه‌دده‌ر ، چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی ، دارایی خسووسی و
ئازادی هاتنی په‌نابه‌ران و ئازادی ڕاده‌ربڕێنێکی
به ته‌واوی . ئه‌و مافانه به‌لاوه بۆچوون و
ئاکامی جێوازیان لێده‌که‌وێته‌وه . هێندێکیش
نێئۆلیبرال هه‌ن که ته‌نیاهه‌رله‌سه‌ر مافه‌کان
پێداگریان نییه به‌ڵکوو ئه‌رکه‌کانی تاکیش له
به‌رچاو ده‌گرن . که وابێ حه‌ول بۆ
(ئووتیلیتاریزم )واته به‌رژه‌وه‌ندخوازی که
ئاکامی ئازادی ئابووری و شه‌خسییه ،کۆمه‌ڵگایه‌کی
باشی له‌دوویه .ئه‌وه ڕه‌وتێکی زۆر سروشتییه
ده بواری ئابووریدا .
نێئۆلیبرالیزم وه‌ک ڕه‌وتێکی به‌رینتر
ته‌وه‌ری نێئۆلیبڕالیزم وه‌ک پێناسه‌یه‌کی گشتی
به حه‌ولی به‌لیبرالیکردنی سیاسه‌تی ئابووری
ورێفۆڕم وه‌ک داشکاندنی ماڵیات ،چاوه‌دێری
که‌متر و شێوه‌ی جێواز ده به‌شه‌خسی کردن دا
.ده‌و بواره برینه‌دا وشه‌ی نێئۆلیبرال ئه‌غڵه‌ب
وه‌ک وشه‌یه‌کی دزێو که‌لکی لێوه‌رده‌گیرێ و بۆ
زۆرکه‌سان شتێکی نێگاتیفه بۆ نموونه هه‌روه‌ک
له لایه‌ن ڕه‌یگان له ئه‌مریکا و مارگارێت تاچێر
له بریتانیایه نوێنه‌رایه‌تی به خسووسیکردن
وکه‌مکردنه‌وه‌ی چاوه‌دێری ده‌وڵه‌تی له سه‌ر
به‌شێکی زۆر له سیستیمی ئابووری ده ساڵه‌کانی
1980 کاندا وه‌ک به‌شێک له به جیهانیکردنی
شه‌پۆلی ڕاستئاژوویی ده‌کرا.ئه‌غڵه‌ب وه‌ک
نێئۆلیبراله‌کان ئاماژه به یه‌کێتی
نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌رز و بانکی جیهانی له مه‌ڕ
ئه‌و ڕووداوه ده‌کرێ .له سۆئێد
وادیاره‌نێئۆلیبراله‌کان ئاسه‌واریان به‌سه‌ر
سیاسه‌ت و به‌شه عموومی یه‌کانه‌وه ده
ساڵه‌کانی 1980 و 1990کاندا دبینرێ . فرۆشتنی
شیرکه‌ته ده‌وڵه‌تییه‌کان ،له‌وانه هه‌ڵگرتنی
ئینحساری ده‌وڵه‌تی و په‌ره‌پێدانێکی به‌رچاو به
بواری ڕفاهی خسووسی ، وه‌ک نموونه ده‌کرێ
بیانهێنینه‌وه . سه‌ره‌ڕای بوونی به‌شێکی یه‌کجار
زۆر به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی سیاسی و به‌شێکی به‌رینی
عموومی ، یارمه‌تێکی زۆربه کۆمۆنه‌کانی
لێکه‌وتۆته‌وه ،جا مرۆڤ بۆیه‌خه‌ریکه فکری
ئازادی و خۆ به بازاڕه‌وه خه‌ریکبوون له
سه‌ربدا،ده‌حاڵێکدا ده‌وڵه‌تی ڕفاه یش وه‌ک
پێکهاته‌یه‌ک و ئه‌و زه‌خته ماڵیاتییه که‌هێشتا
به(ترۆپکی جیهان ) و سیستیمی ماڵیاتی ته‌ساعودی
نێوی ده‌رکردووه به ڕوونی له لایه‌ن هیچکام
له‌وحیزبانه‌ی به‌شدار له مه‌جلیس دا نه‌که‌وته
ژێر پرسیاره‌وه .
پێشینه
(ڕابردوو)
نێئۆلیبرالیزم وه‌ک هێزێکی مێژوویی ئه‌غڵه‌ب به
لیبڕالیزمی کلاسیک ده‌گوترێ . زۆرکه‌س پێیانوایه
که داهێنه‌ری ئه‌و لیبرالیزمه کلاسیکه
که‌فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سه‌ده‌ی 16 یه (یووان لووک )
بووه . ده به‌رهه‌می دووهه‌می خۆی داکه ده
ساڵی 1690دا له مه‌ڕچۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
به نێوی ( دووهه‌مین پێشنیار له ده‌وڵه‌ته‌وه )
ناساندی ،ئه‌و تێئۆرییه‌کی له سه‌ر مافی سروشتی
بڵاوکرده‌وه ده‌ودا باسی ئه‌وه‌ده‌کا که هه‌ر
مافێک ڕاستییه‌که که هه‌یه و هه‌رتاکێک یش
ده‌بێ خاوه‌ن مافی ، ژیان ، ئازادی و دارایی بێ
.بۆوه‌یکه ئه‌و مافانه‌ش پارێزرابن تاکه‌کان له
سه‌ر کۆنته‌ڕاکتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکبێن و
ده‌وڵه‌تێک ساز بکه‌ن . یووان لووک ده‌ڵێ
بۆدابینکردنی مافی تاکه‌کان ده‌بێ ده‌سته‌ڵات ده
نێوان پاڕڵمان و ده‌وڵه‌تدا دابه‌شبکرێ . (چاڕڵز
دیو مۆنتێسکیوو ) ده‌سته‌ڵاتێکی سێیه‌می
له‌وموعادله‌یه زیاد کردچون ده‌یگووت
ئێمه‌پێداویستیمان به دادگایه‌کی یاسای بنه‌ڕه‌تی
هه‌یه . ساڵی 1776( ئادام سمیت ) به‌رهه‌می خۆی
به نێوی ( به‌خته‌وه‌ری گه‌لان ) بڵاوکرده‌وه .
ده‌ودا ویستی به‌ر‌ژه‌وه‌ندئ خوازی ده ئابووریدا
به هێزێکی ئه‌رێنی داده‌نێ . (ده‌ستێکی نادیار )
ده ئاکامدا باشترین هه‌ل بۆ کۆمه‌ڵگا ده‌ڕه‌خسێنێ
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ کارگێڕێکی ئابووریش
ئاگادارانه ده‌ستی تێدا نه‌بووبێ .
ده نێوان ساڵه‌کانی 1700 دا لیبڕالیزم هێندێکی
ڕێنمایی بڵاوکرده‌وه و داوای دوایی هێنان به
نه‌ریتی سه‌ره‌ت (ئیمتیاز) و کۆمه‌ڵگای
مه‌زنایه‌تی(ئه‌شڕافییه‌ت ) کردبوو. مرۆڤ ده‌بێ
کۆمه‌ڵگایه‌ک دابین بکا که تێیدا هه‌موو به پێی
سروشتی ماف وه‌ک یه‌ک چاولێبکرێن هه‌ر وه‌ک چۆن بۆ
تاک ڕه‌چاو کراوه . له فه‌ڕانسه
هه‌لومه‌رجه‌که ده‌ته‌قێته‌وه و شۆڕشی فه‌ڕانسه
ده ساڵی 1789 دا سه‌رهه‌ڵده‌دا . ئازادی ،
یه‌کسانی و برایه‌تی ده‌بته دروشمی شۆڕشگێڕان .
ده شۆڕشی فه‌رانسه‌دا ڕه‌که‌به‌رایه‌تییه‌ک ده
نێوان حیزبه جێوازه‌کاندا پێکدێ . ئه‌وانه‌ی وا
که ده‌به‌ره‌ی لیبڕالیزمی زۆرتر ڕادیکاڵدا بوون ،
یاکوبینێره‌کان (یه‌عقوبییه‌کان ) بوون .
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
یه‌عقوبییه‌کان چۆمی خوێن یشی لێبکه‌وێته‌وه
،یه‌عقوبیزم له فه‌ڕانسه ده داهاتوودا وبۆ
ماوه‌یه‌کی درێژ دبێته هێزێکی گرینگ . یه‌عقوبیزم
خۆی به به‌شی نیشتیمانپه‌روه‌ر و ڕادیکاڵی
به‌شدارانی شۆڕشی فه‌ڕانسه داده‌نێ .ده
ده‌ستپێکی سه‌ده‌ی 18دا ئه‌وه‌ی که جێی مه‌ترسی
لیبڕالیزمه ،ده‌سته‌ڵاتدارانی ئوروپایه‌ن . ده
چه‌ند ده‌رفه‌تاندا ئاوری شۆڕشی نوێ لێر وله‌وێ
هه‌ڵداییسێ ، له‌وانه ده ساڵی 1830دا له
فه‌ڕانسه . که له‌لایه‌ن پوڵدارانی توێژی
مامناوه‌ندییه‌وه ڕێبه‌ریده‌کرێ وته‌نانه‌ت چینی
کرێکار و خه‌ڵکی هه‌ژاریش ڕه‌گه‌ڵیان ده‌که‌ون
.له ئینگلستان ساڵی 1820 به‌ره‌ی لیبڕالیزم له
لایه‌ن کرێکاران وخاوه‌ن کارگاکانه‌وه ، بێجگه
له داخوازییه نه‌ریتییه‌کانی لیبڕاڵی ،باسی
عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیش دێته گۆڕێ . چارتیزم
یه‌ک له‌و بزووتنه‌وه پڕ بایخه‌کانی ئینگلستانه
به ناوه‌رۆکی لیبڕاڵییه‌وه .زۆربه‌ی شۆڕشه‌کانی
ساڵی 1848 ده‌گڕیته‌وه و ته‌نانه‌ت به‌شێکی زۆری
ئه‌و دوایین سه‌ربزێوییه‌کان له لایه‌ن
شۆڕشگێڕانه‌وه هه‌ڵگری پڵاتفۆڕم سیاسه‌تی
لیبڕاڵانه بوو . دوای ڕووداوه‌کانی ساڵی 1848 ،
سوسیالیزم هێزێکئ سیاسی نوێ بوو که نه‌خشی
درێژه‌ده‌ری و میراتگری شۆڕشی وه‌ستۆده‌گرێ .
ڕادیکاڵ لیبڕالیزمی خه‌ڵکی هه‌ژار پاشماوه‌ی
به‌رهه‌می شۆڕشی فه‌ڕانسه یه . که له
ده‌ستپێکی ساڵی 1800 دا شێوه سیاسه‌تێکی وه‌ک
ئاڵتڕناتیو بۆ هه‌ژاران و کرێکاران له ئوروپا
وه‌ک بیری ئازادئ لیبڕالی ئاوێته‌ی عه‌داڵه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی به دیاری پێیه . ئه‌وانی
ئینگلستان و فه‌ڕانسه به بایخترینیان بوون .
ئه‌و لیبڕالیزمه کلاسیکه به‌ره‌و (ڕێپوبلیکانیزم
) سیستیمی کۆماری ده‌گه‌شه‌کردن دایه ، ئه‌وه‌ش
خه‌ریکه ببته بنه‌مایه‌کی ئیدئۆلۆژی بۆ ئه‌و
سوسیالیزمه ڕووبه گه‌شه‌یه ،به‌ڵام ته‌نانه‌ت
ئه‌و گه‌شه‌کردنه ده‌بینرێ که به‌ره‌و سوسیال
لیبڕالیزم ده‌کشێ .
فه‌لسه‌فه
بایخه‌کانی نێئۆلیبرالیزم ڕیشه‌یان ده لیبرالیزمی
کلاسیک‌دا . یوان لووک فیلسۆفی ئینگلیسی سه‌ده‌ی
16له تێئۆری مافه سروشتییه‌کان وه‌ک
سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆبه کاکڵ کردنی ئازادی که‌لکی
وه‌رگرت . لووک پێیوابوو هه‌ر تاکێک به واتای
مرۆڤ له لایه‌ن خوداوه مافی ژیان ، ئازادی و
دارایی پێدراوه . نێئۆلیبرالیزمی مۆدێڕن جێی
خودای داوه به سروشت ، ده‌یه‌وێ بڵێ ، چون مرۆڤ
ده‌گه‌ڵ له‌شی خۆی به به پێی سروشت هه‌ڵسوکه‌وت
ده‌کا ،بۆیه مافی ده‌سته‌ڵاتی له‌مه‌ڕ له‌شی خۆی
هه‌یه . به پێی ناوه‌رۆکی مافی خاوه‌ن خۆبوون
، مافی خاوه‌نداریه‌تیشی(مالیکییه‌ت ) ده‌بێتێ .
ئه‌و بایخانه کاتێک بوونیان هه‌یه که
مرۆڤه‌کانی خاوه‌ن شعوور به کاری خۆیان بۆ
خولقاندیاندا حه‌ول بده‌ن، بۆ نموونه کشتوکاڵکردن
له سه‌ر په‌ڵه زه‌وییه‌ک .چون مرۆڤ
ئه‌گه‌رخاوه‌نی ئه‌وه بێ که خۆی خولقاندبێتێ
،خاوه‌ن زه‌ویشه . ئه‌وتۆ په‌یوه‌ندییه‌ک بۆ
نموونه ده نێوان ده‌وڵه‌ت و به‌رهه‌م دا نییه
،جا بۆ ده‌وڵه‌ت یان هه‌ر لایه‌نییه‌کی دیکه
ناتوانێ ده‌ست به سه‌ربه‌رهه‌می کاری که‌س دابگرێ
، چون هیچ ده‌وڵه‌تێک چ ده‌وڵه‌تێکی خه‌ڵکی وچ
ده‌وڵه‌تێکی دیکتاتۆر مافی بوونی ده‌سته‌ڵاتی
به‌سه‌ر ژیانی تاکدا نییه مادام له لایه‌ن
خه‌ڵکه‌وه ئیزن و وه‌کاله‌تی ده‌وبواره‌دا
پێنه‌درابێ .
سنووری ئه‌وه‌یکه مرۆف تا کوێ مافی هه‌یه چ بکا
، تا ئه‌وجێگایه‌یه که پێی نه‌باته سه‌ر
به‌ڕه‌ی ژیان ،ئازادی و خاوه‌نداریه‌تی تاکه‌کانی
دیکه . ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که دزی ، کوشتن
،پێ له به‌ڕه‌ی خۆ زیاتر درێژکردن ده‌بنه
کرده‌وه‌ی دژه یاسایی ،ده‌حاڵێکدا مه‌وادی
موخه‌دده‌ر ، چه‌ک ، له‌شفرۆشی ، ده‌بێ ئازاد
ویاسا چاوه‌دێریان بێ . نێئۆلیبرالیزم هێڵێکی
به‌رچاو ده نێوان پێکهاتنێکی د‌ڵخوازانه
ونادڵخوازانه ده نێوان مرۆڤه‌کاندا ده‌کێشێ و
ئه‌و هێڵه سنوورییانه وه‌ک خاڵی ده‌ستپێکه بۆ
ڕوانینی نێئۆلیبڕالیزم له مه‌ڕ دانانی یاساکان
.لایه‌نگرانی ئه‌و شێوه لیبڕالیزمه که له
سه‌رئه‌و بنه‌مایانه دامه‌زراوه پێیانوایه که
ئازادی و ئابووری ئازاد مافێکی ئه‌خلاقین
،له‌به‌روه‌ی تاک مافی خاوه‌نداریه‌تی به سه‌ر
خۆی و کاری خۆیدا هه‌یه ، ئه‌وان ده‌ڵێین که
پێکهاتنی دڵخوازانه‌ی نێوان تاکه‌کان بۆ نموونه
ماڵیات پێوه‌به‌ستنی دژ به ویستی ئه‌وان یاسایی
ناکا ، چونکوو ده‌وڵه‌ت ناتوانێ مافێکێ زیاتر
له‌وه‌یکه تاکه‌کان د‌ڵخوازانه حازرن بیده‌نێ
،بیبێ .
به پێچه‌وانه‌وه ده‌وڵه‌ت ده‌بێ ڕێز له‌و
پێکهاتن و کۆنتڕاکتانه که ده‌گه‌ڵ تاکه‌کان
هه‌یه‌تی بگرێ . مافه‌کان له ده‌ره‌وه هانده‌ری
ڕوانگه‌ی جێوازن .”ڕۆبێڕت
نۆزیک”
وئه‌ژمارێک له نێئۆلیبراڵه‌کانی دیکه قه‌ت
له‌سه‌رمافه‌کانی تاک قسه‌یان نه‌کردووه چونکوو
پێیان ڕاسته‌قینه‌یه‌کی به‌رچاوه ، به
پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی تاکه‌کان ده‌گه‌ڵی
ده‌بێ وه‌ک هه‌ڵسوکه‌وت ده‌گه‌ڵ مافه
سروشتییه‌کان بێ . هه‌روه‌ها وه‌ک نوێنه‌ری
لیبرالیزمی کلاسیک و نێئۆلیبرالیزم تاقمێک هه‌ن
که تاک له ئه‌رکه‌کانیش بێ به‌ری ناکه‌ن .
له‌وانه
”لودویگ
وون میسز ، میلتۆن فریدمان و فرێدریچ وون هایێک
”.
ئه‌وان له جیاتیان پێیانوایه که‌لوه‌رگرتن
له‌بیرۆکه‌ی
”به‌رژه‌وه‌ندی
خوازی
”
وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌ک ئاکامی یاسادانانی
ئازادیخوازانه کۆمه‌ڵگایه‌کی باشتری لێ
ده‌که‌وێته‌وه .ئه‌وه‌ش به تایبه‌ت ده بواری
ئابووریدا شتێکی هاسایی یه .
ئه‌و ئاسته‌نگه‌ی که ده ڕه‌وتی نێئۆلیبرالیزمدا
زۆرترین باسی له سه‌ر کراوه ،پێناسه‌ی
ده‌وڵه‌ته . ئه‌رێ ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ ببێ بێ
وه‌یکه مافی که‌سی پێشێل کردبێ ؟
وڵامی
”ئانارشوکاپیتالیزم
”
( تێئۆرییه‌کی ئابوورییه که دژ به
سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تییه و به‌شی سه‌رمایه‌داری
خسووسی بۆ به‌ڕیوه‌بردنی کار وباری ئابووری ده
بازاڕدا
به گونجاوتر ده‌زانێ )
به‌و پرسیاره (نا)یه . ڕه‌خنه‌گران بوونی
ده‌وڵه‌تێکی چووکی بێده‌سته‌ڵات که بیرۆکه‌ی
نێئۆلیبڕالیزمه‌کانه،به خاڵی لاوازی
نێئۆلیبرالیزم داده‌نێن و ده‌ڵێن که ڕه‌خنه‌ی
تووندی
”ئاین
ڕاند”
له مه‌ڕ چۆنیه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڵ پشتیوانی ئه‌و
له بوونی ده‌وڵه‌ت ناگونجێن
.
ده نێوان فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی‌دا ،به‌رهه‌می فیلسۆف
”ڕۆبێڕت
نۆزیک
”
واته
:
هه‌رج ومه‌رج ، ده‌وڵه‌ت و خه‌یاڵ که ده ساڵی
1974 دا زۆر جێی ڕێز بوو . نۆزیک ده‌ڵێ هه‌موو
تاکێک مافی ژیان ، ئازادی ، دارایی یان هه‌یه .
هیچکه‌سیش مافی پێشێلکاری ئه‌و مافانه‌ی نییه .
بۆ وه‌یکه ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی یان هه‌ر
که‌سێکی دیکه نه‌توانی ئه‌و مافانه پێشێل بکا
ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یکه ئه‌و مافانه له
ده‌ستدرێژی ، پێشێلکاری ، دزین ، کڵاوله‌سه‌رنان
،ده‌غه‌ڵکاری ده کۆنتڕاکه‌کاندا ، یان شتێکی
دیکه له‌و چه‌شنه مافکوژییانه بیانپارێزێ .
”نۆزیک
”
ئه‌وه‌یکه پێی ده‌ڵێن
”ئولگوو”
بۆ دابه‌شکردنی بنه‌ماکان ڕه‌تده‌کاته‌وه،
ده‌یه‌وێ بڵێ ئه‌و بنه‌مایانه‌ی که وه‌ک پاساو بۆ
دابه‌شکردنی به‌دوایه‌وه‌ن به‌شێکه له
مه‌به‌سته‌که.نۆزیک دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ ئه‌وه که
پێیده‌گوترێ تێئۆری عه‌داڵه‌ت ده‌کا ،چونکوو له
سه‌رئه‌و باوه‌ڕه‌یه که ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه
به‌شی که‌سی پێوه نییه هه‌ر بۆیه‌شه ده‌بێ به
بێ هیچ دوو دڵییه‌ک دابه‌شبکرێن . خاوه‌نداریه‌تی
تاک و مافی خاوه‌نداریه‌تی وا ده‌که‌ن که
ڕابردووی شته‌کان گرینگ بن چونکوو به‌ستراونه‌وه
به مرۆڤه‌کان که مافی خاوه‌نداریه‌تیانی هه‌یه
. وه‌ک نۆزیک ده‌ڵێ
:هه‌موو
گواستنه‌وه وئیتیقالێک ، که له سه‌ر ئه‌سڵێکی
د‌ڵخوازانه ده‌کرێن ، عه‌داڵه‌ته و ده‌گه‌ڵ مافی
ئازادی تاک یه‌کده‌گرنه‌وه .
ده هه‌ڵچۆڕاوه‌ی بابه‌تی
”دابه‌شکردنی
عه‌داڵه‌ت
”دا
ئه‌و سێ خاڵ ده‌و په‌یوه‌ندی دا پێشنیار ده‌کا .
ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که دابه‌شکردن خۆی
عه‌داڵه‌ته ،ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌رتاوه
ده‌ستکه‌وته‌کان به پێواری یاسایی بووبن (
هه‌ر تاکێک خاوه‌نی مافی بوونی یاسایی شتێکی
هه‌یه ئه‌گه‌ر پێشووش خاوه‌نی ئه‌و شته نه
بووه ، به‌و شه‌رته‌خاوه‌نایه‌تی ئه‌و یان ئه‌می
ئه‌و شته هه‌لومه‌رجی که‌سێکی تر تێک نه‌دا )
وئینتیقاله‌که‌ش یاسایی بێ ، دوایه (
که‌سێک مافی خاوه‌نایه‌تی یاسایی شتێکی هه‌یه که
یه‌کی دی خاوه‌نی یاسایی ئه‌و شته‌یه به‌ڵام
د‌ڵخوازانه ده‌یدا به‌و که‌سه). ئه‌گه‌ر به‌و
پێواره نه‌بێ گواستنه‌وه‌که ناعادڵانه‌یه و
ده‌بێ ڕێی چاره‌ی بۆ بدۆزرێته‌روه . ئه‌و سێ
خاڵه‌ش بریتین له
:
پره‌نسیپی سه‌ره‌تا یاسابوونی سه‌وداکه ،
پره‌نسیپی گواستنه‌وه‌ی یاسایی که‌ل وپه‌له‌کان و
پره‌نسیپی چاره‌کردنی ناعادڵانه‌ی سه‌وداکه _
تێئۆری نۆزیک دابه‌شکردنێکی کۆمه‌ڵگایانه‌ی
لێده‌که‌وێته‌وه . پێش وه‌که ( هه‌رج ومه‌رج
،ده‌وڵه‌ت و خه‌یاڵ ) بڵا‌وبووبێته‌وه( ئاین
ڕاند) تێئۆریزانی پیشووی سیاسی نێئۆلیبڕالیزم بوو
. ڕاند خۆی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه نێئۆلیبڕالیزم
(لیبرتاریانیزم ) ی وه‌ک گه‌وره‌ترین نه‌یاری خۆی
ده‌دیت ، به‌ڵام دیسان هه‌موو ڕوانگه سیاسییه‌کان
هه‌ر وه‌ک یه‌کده‌چوون .
درێژه‌ی هه‌یه
سه‌رچاوه‌کان
:
http://sv.wikipedia.org/wiki/Politisk_filosofi#Historisk_.C3.B6versikt
http://sv.wikipedia.org/wiki/Liberalism
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|