|
قه‌تڵی سیاسی یان به‌رگری له‌ئیسلام؟
له په‌رواێزی بڕینی سه‌ری لاوێکی سه‌قزی
به‌ده‌ستی موفتی ئیستێک
هه‌ڵۆ
،
سه‌قز
له‌سه‌روبه‌ندی ساڵه‌هاتی قه‌تڵی دوعادا، ئه‌و
كچه بێتاوانه‌ی كه بووه قوربانی ده‌مارگرژی
ناموسی‌و خێزانییه‌ك كه‌سه‌رچاوه‌كه‌ی سوننه‌ت‌و
باوه‌ڕی دواكه‌وتووانه‌یه‌و، به‌ده‌ستی
خانه‌واده‌و عه‌شیره‌كه‌ی خۆی بێڕه‌حمانه مافی
ژیانی لێئه‌ستێندرایه‌وه، ئه‌وه ئاشكرایه كه
ئه‌م كاره‌ساته ته‌نیا چاره‌نوسی دوعا به‌ته‌نیا
نییه، به‌ڵكو هه‌ر رۆژه ژنان‌و كچانێكی زۆر له
گۆشه‌و كه‌ناره‌كانی ئه‌م جیهانه، له ژێر سته‌می
یاساكانی دژی ژنان‌و بێحورمه‌ت‌و توندوتیژیدان‌و
رۆژانه شاهیدی زوڵم‌و هه‌ڵاواردنین له لایه‌ن
ئه‌و دڕندانه‌ی كه ده‌مامكی مرۆڤیان به‌ستووه،
دژ به‌م ره‌گه‌زی نیوه‌ی كۆمه‌ڵه كه هێمای
خۆشه‌ویستی‌و عه‌شقی ئینسانین.
مه‌سه‌له‌ی ناموس‌و شه‌ره‌ف له كۆمه‌ڵگای
پیاوسالار‌و سوننه‌تی كورد‌و له باوه‌ڕه
سوننه‌تی‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانیدا گرنگییه‌كی
تایبه‌ت‌و مه‌زنی هه‌یه، كه تێیدا ژن‌و ژنانی
كۆمه‌ڵگا وه‌ك موڵك‌و شه‌ره‌فی كۆمه‌ڵگا‌و خێزان
چاویان لێده‌كرێت‌و، به داخه‌وه تا ئێستاش ئه‌م
بۆچوونه كڕیارانی خۆی له نێو كۆمه‌ڵگای كوردیدا
هه‌یه. به‌بڕوای من ده‌بێت كۆمه‌ڵگای رۆشنیبری
كورد، وه‌ك ژنان‌و پیاوانی ئاگاهی كۆمه‌ڵگا،
زۆرترین هه‌وڵی خۆیان بۆ وه‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی
گشتی‌و بۆ به‌ره‌وڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م
دیارده‌یه بكه‌ن‌و ئه‌و كه‌سانه ریسوابكه‌ن كه
له ژێر په‌رده‌ی كۆنه‌په‌رستیدا شه‌رعیه‌ت به‌و
جۆره جه‌نایه‌تانه ده‌ده‌ن.
به‌ڵام به‌داخه‌وه قه‌تڵ‌و جه‌نایه‌ت له
كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی ئێمه‌دا ته‌نیا خۆی له قه‌تڵی
ناموسیدا نابینێته‌وه، كوشتن‌و له‌ناوبردنی
تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به ناوی به‌رگری له مه‌زهه‌ب
وه‌ك ئایدیۆلۆژییه‌كی سیاسی، ئه‌و دیارده‌یه‌یه
كه ئه‌مڕۆكه كۆمه‌ڵگای كوردستانی
گرتووه‌ته‌وه‌و زه‌نگی مه‌ترسییه‌كه بۆ سه‌ر
ئاسایشی خێزان‌و كۆمه‌ڵگا.
كوشتنی لاوێكی سه‌قزی، له‌سه‌روبه‌ندی ساڵه‌هاتی
قه‌تڵی دۆعادا، به‌دستی مرۆڤێكی ده‌مارگرژی
مه‌زهه‌بی، ته‌نیا به خاتری سوكایه‌تی كردن به
مه‌زهه‌ب‌و فیرقه‌یه‌كی دینی، ئه‌ویش به
ناشیرین‌ترین شێوه وه‌ك بڕینی سه‌ر، ویژدانی هه‌ر
مرۆڤێكی ئازاده‌ی كوردی ئازاردا. هه‌واڵی قه‌تڵی
ئه‌م لاوه له یه‌كێك له محه‌له
په‌ڕاوێزنشینه‌كانی شاری سه‌قز، به‌ده‌ستی یه‌كێك
له هه‌وادارانی موفتی زاده، هه‌ستی گشتی خه‌ڵكی
شاری برینداركرد‌و بووه هۆی كه‌سه‌رو داخ‌و
نیگه‌رانییه‌كی زۆر له نێو خه‌ڵكی شاردا. ده‌بێت
ئه‌وه‌شمان له‌بیرنه‌چێت كه روودانی ئه‌م
جه‌نایه‌ته به فه‌ته‌وایه‌كی شه‌رعی‌و ئه‌مری
مامۆستایه‌كی پێشنوێژ له مزگه‌وته‌كانی سه‌قز
ئه‌نجامدراوه، كه‌ئه‌م خاڵه زۆر گرنگ‌و
هه‌ستیاره كه له كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی كوردستانی
ئێران له‌م چه‌شنه كه‌سانه‌بوونیان هه‌بێت كه
به فه‌توایه‌ك رێگه به توندڕه‌وێكی ئیسلامی
بده‌ن گیانی مرۆڤه‌كان به‌ئاسانی‌و به
وه‌حشیانه‌ترین شێوه بستێنێت. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه
قسه زۆر هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌م دیارده‌یه ده‌كرێت
به ناوی تیرۆری ره‌ش ناوی لێببه‌ین كه تێیدا
ئه‌مڕۆ ئه‌و لاوه بوو به قوربانی‌و سبه‌ی
كه‌سێكی تر كه بیه‌وێت ره‌خنه له گروپێكی
توندڕه‌وی ئیسلامی بگرێت، ببێته قوربانی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه مه‌حكوم كردنی ئه‌م
كرده‌وه وه‌حشیانه‌یه ته‌نیا به
رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بكوژه‌كه‌دا ناكرێت،
مه‌سه‌له‌یه‌كی واقیعی هه‌یه‌كه مه‌زهه‌بی سیاسی
به ته‌واوی لقه‌كانیه‌وه، ئه‌مڕۆكه چ له
عێراق‌و چ له ئێران، توندوتیژییان وه‌ك ئامرازی
سه‌لماندنی بوونی خۆیان‌و پاگه‌نده‌یه‌ك بۆ
ترساندنی خه‌ڵك‌و نه‌هێشتنی نه‌یاران‌و خانه‌نشین
كردنیان ده‌ستنیشان كردوه‌و هه‌ر ئه‌م چه‌شنه
له‌تیرۆری ره‌ش‌و چالاكی خۆكوژی، ئه‌و شێوازانه‌ن
كه ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین له كۆمه‌ڵگای
كوردیدا نمونه‌یان زیاتر ببینین.
لێره‌دا راستییه‌ك هه‌یه كه نابێت له‌به‌رچاوی
نه‌گرین، ئه‌وه‌یش نه‌بوونی حوزوری حیزبه
رادیكاڵ‌و پێشڕه‌وه‌كان له فه‌زای سیاسی
كوردستان، كه رێگه‌ی بۆ مه‌زهه‌بییه
توندڕه‌وه‌كان خۆشكردوه تا به پشتیوانی
راسته‌وخۆ‌و ناڕاسته‌وخۆی رژیمی ده‌سه‌ڵاتدار،
وه‌ك مڵه بخزێنه ناو كۆمه‌ڵگا‌و به عه‌وام
فه‌ریبی‌و رێكخستنی پێگه‌و ته‌شكیلاته‌كانیان بۆ
داهاتووی ئێران. موفتی زاده یه‌كێكه له‌م
ته‌شكیلاته مه‌زهه‌بییانه كه به
عه‌وامفه‌ریبی‌و ئیمتازاتی مادی فراوان به
ئه‌ندامانی خۆی‌و كۆكردنه‌وه‌ی هێز‌و نیرو له‌م
رێگه‌یه‌وه، له باشوری كوردستانی ئێران
توانیویه‌تی تا راده‌یه‌ك به ئامانجه‌كانی خۆی
بگات.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|