|
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
پاش گه‌مارۆ
گۆشه‌یک له شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دێموکرات
به‌شی سێهه‌م:
هێرشی به‌رینی حیزبی دیموکرات بۆ سه‌ر نه‌رمه‌ڵاس
له کاتێک دا ورده شه‌ڕ له‌یره‌و له‌وێ له
به‌ینی کۆمه‌ڵه و حیزب دا روویان ده‌دا و جاری
واش بوو زیانی گیانی له هه‌ردووکلا ده‌که‌وت، بۆ
نموونه کوژرانی قاسمی باقی فه‌رمانده‌ی هێزی
به‌یان (بۆکان)ی حیزب له په‌لامارێکی کۆمه‌ڵه دا
و کوژرانی حه‌مه‌ده‌مین حاجی ئاوا،
یه‌کێک له به‌رپرسانی کۆمه‌ڵه له که‌مینێکیی
حیزب دا له ئاوایی سێفی سه‌رشیوی سه‌قز،
هه‌روه‌ها شه‌ڕێکی سه‌خت له ئاوایی حه‌وتاش که
کۆمه‌ڵه ده‌یهه‌ویست پێش به کاروانێکی حیزب بگرێ
که ته‌قه‌مه‌نی له ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه بۆ
ناوه‌ندی ئاژوان ده‌برد، که تێدا ژماره‌یه‌ک
پێشمه‌رگه له هه‌ردووکلا کوژران و من ناوی
ره‌حمان مرواری یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی
کۆمه‌ڵه و جه‌بار میرکانی یه‌کێک له
فه‌رمانده‌کانی حیزبم له بیر ماوه، ئاماده‌کاری
حیزبی دیموکرات بۆ هێرشێکی گه‌وره بۆ سه‌ر
کۆمه‌ڵه له شلێر، وه‌دوا نه‌خرا بوو. سه‌رگورد
که‌ریمی عه‌لیار ، ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی
حیزب و جێگری فرمانده‌ری گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
حیزبی دیموکرات، له ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه
تایبه‌ت نێردرا بوو تا له نزیکه‌وه
سه‌رپه‌ره‌ستی شه‌ڕه‌که بکات.
چه‌ند رۆژ پاش گه‌یشتنی سه‌رگورد عه‌لیار
،ناوه‌ندی "ئاژوان" به‌به‌شداری هه‌موو فه‌رمانده
هێزه‌کان ، کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان له ئاوایی
"بۆرده‌مه'' پێکهێنا. دوای ئه‌م کۆبوونه‌وه
سه‌رگورد عه‌لیار و چه‌ند فه‌رمانده‌ی دیکه
به‌مه‌به‌ستی شناسایی کردنی بنکه و
سه‌نگه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵه له "نه‌رمه‌ڵاس"، چوون
بۆ شلێر و دوو رۆژ دوای ئه‌م سه‌فه‌ره هه‌موو
هێزه‌کان ئاماده‌کران تا به‌ره‌و "میشیاو" ،بنکه‌ی
هێز و کومیته‌ی هه‌وشار بکه‌ونه ڕێ.
کاتێک چووین بۆ "میشیاو" ئێواره بوو. به‌تاریکی
گه‌ییشتینه جێ مه‌به‌ست و ده‌سته ده‌سته جیا
کراینه‌وه. پاش دابه‌شکردنی نان و پێخۆر به‌سه‌ر
پێشمه‌رگه‌کان دا، جێگا و مه‌سیری شه‌ڕ
(ئاراسته‌ی) هه‌ر ده‌سته‌و هێزێک دیاری کرا . هێزی
به‌یان (بۆکان)، پێشه‌وا(مه‌هاباد)،
شاهۆ(هه‌ورامان) و به‌شێک له هێزی
بێستوون(کامیاران)، دیاریکران بۆ به‌رزترین شاخی
زاڵ به‌سه‌ر بنکه‌ی ئه‌سڵی (سه‌ره‌کی)کۆمه‌ڵه دا،
که "نه‌رمه‌ڵاس"ی کۆنه بنکه‌ی خومان بێ.
هێزی هه‌وشار و به‌شێک له هێزی عه‌زیز
یوسفی(سه‌قز) دیاری کران بۆ تۆقه به‌ردێکی ره‌ش
که چه‌ندسه‌د مێتر له بنکه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه
دوور بوو. هێزی زرێوار(مه‌ریوان) و
شه‌ریفزاده(سنه) و به‌شێک له هێزی سه‌قز
نێردران بۆ ده‌راوی نه‌رمه‌ڵاس و شێره. تا هه‌م
پێشی [هه‌ڵاتنی!!] هێزه‌کانی کۆمه‌ڵه بگرن و
هه‌میش به‌رگری له هاتنی هێزی یارمه‌تیده‌ر
بکه‌ن که له "عه‌وه‌ڵان"ه‌وه بگاته فریای
بنکه‌ی نه‌رمه‌ڵاس.
شه‌ڕ سه‌عاتی سێ و نیوی03:30 به‌یانی ده‌ستی
پێ‌کرد. من ئیستاش به‌ته‌واوی نازانم ژماره‌ی
پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له "نه‌رمه‌ڵاس" چه‌ند که‌س
بوو. به‌ڵام ژماره‌ی هێزی هێرشبه‌ری حیزب
ژووره‌وه‌ی 500 (پێنجسه‌د) که‌س ده‌بوو. ئه‌گه‌ر
وای دانێین که هێزه‌کانی کۆمه‌ڵه نیوه‌ی ئێمه
بووبن، ئه‌وکات ده‌بینین که 750 (حه‌وسه‌د و
په‌نجا) پارتیزانی کورد له دۆڵێکی چۆڵ و وێراندا
له‌سه‌ر هیچ و ته‌نیا بۆ قووڵترکردنی برینی
جه‌سته‌ی گه‌لێکی له سه‌د لاوه بریندار،
به‌رببوونه گیانی یه‌ک و به‌وپه‌ڕی بێروحمییه‌وه
خه‌ریکی یه‌کتر کوشتن بوون.
شه‌ڕ تا سه‌عات نوێ به‌یانی له هه‌موو به‌ره‌کان
دا به‌توندی به‌رده‌وام بوو، چه‌ند ته‌پۆڵکه و
به‌رزایی و به‌رد ده‌ستاوده‌ست کران. چه‌ند هێرش
و دژه‌هێرش کران و به‌رپه‌رچ درانه‌وه. به‌ڵام
چاره‌نووسی شه‌ڕی نه‌گۆڕی.
دیاری نوێی حیزب له‌م شه‌ڕه دا چه‌کێکی تازه بوو
که پێێان ده‌گوت "بێ ده"(B10)،
چه‌کێک بوو له نێوان بازووکا و تفه‌نگی سه‌د و
شه‌ش دا(گه‌وره‌تر له بازووکا و چکۆله‌تر له
106)، به ده‌ست و شان هه‌ڵ نه‌ده‌گیرا، ده‌بوا
به هێستر راگوێزرێ. ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی راست و
رووبه‌ڕوو به‌کار ده‌هات . بۆ هه‌وه‌ڵین جار و
ره‌نگه (دوایین)جار ئه‌م چه‌که له‌م شه‌ڕه‌دا
به‌کار هات، و تا ئه‌و جێگایه من بزانم رۆڵێکی
به‌رچاوی له‌سه‌ر چاره‌نووسی شه‌ڕه‌که نه‌بوو.
هێزه‌کانی کۆمه‌ڵه به هه‌موو توانایانه‌وه
به‌رگرییان له شوێنه‌کانیان ده‌کرد و بسته
خاکێکیان بێ زیان به‌ده‌ستی حیزبییه‌کانه‌وه
نه‌ده‌دا. تا سه‌رنجام سه‌رگورد و فرمانده‌کانیتر
بڕیاری پاشه‌کشه‌یان به هێزه‌کانی حیزب دا و
به‌سه‌د زه‌حمه‌ت (به‌زۆری و به کوێره‌وه‌ر‌ی)
له ژێر ئاگری گولله‌ی کۆمه‌ڵه دا هه‌موو
هێزه‌که‌ی حیزب گه‌ییشتنه‌وه "میشیاو"، ئه‌و
جێگایه که نیوه‌شه‌و بۆ هێرشکردن دابه‌ش
کرابووین. به‌و جیاوازییه‌وه که ئیستا 16 هه‌ڤاڵ
و هاورێمان لێ به‌جێ مابوون و لاشه‌که‌یان
له‌به‌رده‌ستی کۆمه‌ڵه دا که‌وتبوون و سی( 30 )
که‌سی بریندار و شه‌ل و په‌تکراویش چاوه‌ڕێ
ده‌رمان و هه‌ڵگرتن و له‌کۆڵکردن بوون.
زیانی کۆمه‌ڵه‌ش ئه‌وه‌ی رادیوی کۆمه‌ڵه
خوێندییه‌وه 13 کوژراو و 20 بیست بریندار بوون
که سه‌رجه‌م نزیک به سه‌د بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژار و
زه‌حمه‌تکێشی کورد خه‌مبار و جگه‌ر سووتاو بوون و
دوژمن و ناحه‌زانی کوردیش شاد وگه‌ش.
درێژه‌ی هه‌یه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|