|
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
پاش گه‌مارۆ
گۆشه‌یک له شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دێموکرات
به‌شی دووه‌م :
ململانی پاش گرتنی ئاژوان
پاش گیرانی ناوه‌ندی ئاژوان له لایه‌ن
کۆمه‌ڵه‌وه، وه‌زعی شه‌ڕه‌که به‌ته‌واوی گۆڕدرا،
له‌لایه‌ک مه‌یدانی شه‌ڕه‌که به‌رینتر بووه‌وه و
له لایه‌کیتره‌وه هه‌ردووکلا رق‌ئه‌ستوورتر و
شێلگیرانه‌تر له پێش خویان بۆ له‌به‌ینبردن، یان
لانیکه‌م به‌چۆک دا هێنانی لایه‌نی به‌رابه‌ر
ئاماده کرد. کۆمه‌ڵه پاش ئه‌م "سه‌رکه‌وتنه"
که‌وته حاڵه‌تی هێرش کردن و هه‌ر چه‌ند شه‌و
جارێک هێرشێکی بچووکی ئه‌کرده سه‌ر یه‌کێک له
بنکه‌کانی حیزب که پاش شه‌ڕی نه‌رمه‌ڵاس
هاتبوونه چه‌ند گوندی هێشتا ئازادی سه‌ر سنووری
نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵات، وه‌ک گونده‌کانی
بایه‌ری سه‌ر و خواروو و سێف و بۆرده‌مه.
حێزبیش هه‌رچه‌ند له‌م ناوچانه زیاتر له 650
(شه‌ش سه‌دو په‌نجا) پێشمه‌رگه‌ی شه‌ڕکه‌ر و
چالاکی هه‌بوو به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیبوو له‌ژێر
تێکشکانه‌که‌ی نه‌رمه‌ڵاس دا پشت راست کاته‌وه و
زۆرجار به‌زه‌حمه‌ت به‌رپه‌رچی هێرشه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌ی پێ ئه‌درایه‌وه. وره‌ی پێشمه‌رگه
هاتبووه خوار و خۆ ته‌سلیم کردنه‌وه و
به‌جێهێشتنی ریزی پێشمه‌رگه ببووه کاری رۆژانه.
ئه‌ڵبه‌ت زۆرترت هۆکاری هاتنه ئارای ئه‌م
هه‌لومه‌رجه بێ باوه‌ڕی به شه‌ڕه‌که بوو. بۆ
نموونه له‌یه‌کجار دا و ته‌نیا شه‌وێک، نزیک به
ده که‌سی هێزی دیوانده‌ره‌ی حیزب خویان ته‌حویڵی
ریژیم دایه‌وه. که فه‌رمانده‌ری هێز و سه‌رلک و
چه‌ند کادریشیان له ناو دا بوون. بێگومان ئه‌م
وه‌زعه له کۆمه‌ڵه‌ش دا شوێنه‌واری خراپی خوی
هه‌بوو به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه پاش هێرشه‌که‌ی
هه‌وارامان، کۆمه‌ڵه خوازیاری راگیرانی شه‌ڕه‌که
بوو رێبه‌رانی بیانوویکیان بۆ'' قانیع" کردنی
ئه‌فرادی خویان هه‌بوو و حیزب له‌مباره‌وه ته‌نیا
ئه‌و شتانه‌ی دووپات ئه‌کرده‌وه که له
پرووپاگانده‌ی رۆژانه‌دا له دژی کۆمه‌ڵه به‌کار
ئه‌بران.
ئه‌م وه‌زعه وای کرد که حیزب له‌فکری
تۆڵه‌کردنه‌وه له کۆمه‌ڵه بێت و تۆڵه‌ی جێ
مه‌به‌ستیش به‌م هێزانه‌ی که له ناوچه دا
هه‌یبوون مومکین نه‌بوو، ناچار رێبه‌ری حیزب لکێکی
(نزیک 50 که‌س) له هێزی شاهۆی هه‌ورامان، لکێکی
هێزی پێشه‌وای مه‌هاباد و لکێکی هێزی به‌یانی
بۆکانی هێنا بۆ ناوچه‌ی شه‌ڕ و به هێزه‌کانی
جنووبه‌وه پێشمه‌رگه‌ی شه‌ڕکه‌ری حیزب گه‌ییشته
نزیک800 هه‌شت سه‌د که‌س و زۆر به وردی پلانی
هێرشێکی تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه بۆ سه‌ر بنکه‌ی
نه‌رمه‌ڵاس، که ئیستا ببوه بنکه‌یکی گرنگی
کۆمه‌ڵه داڕێژشت.
کۆمه‌ڵه‌ش پاش فشاری حیزب و به‌تایبه‌تی دوای
شه‌ڕی بانه هه‌موو هێزه‌کانی له ناوچه‌کانی
مه‌هاباد،بۆکان،سه‌رده‌شت و بانه هێنایه شلێر و
له‌گه‌ڵ هێزه‌کانیتری دا یه‌کی خستنه‌وه تاهه‌م
خویان له حاڵه‌تی هێرش دا بهێڵنه‌وه و هه‌م هه‌ر
چه‌شنه هێرشێکی حیزبی دیموکراتیش تووشی تێکشکان
که‌ن که به‌باشی له‌م تاکتیکه دا سه‌رکه‌وتن.
کۆمه‌ڵه به‌باشی ئاگاداری جمووجووڵی حیزب،
به‌تایبه‌تی هاتنی ئه‌وهێزه‌ی که‌له سه‌ره‌وه
باسم کرد ، بوون، دواتر ده‌رکه‌وت که له‌گه‌ڵ
خومان په‌یامه‌کانی ئێمه‌یان پیاده ده‌کرد و له
ناوه‌رۆکه‌که‌ی ئاگادار ده‌بوون. چوونکه ره‌مزی
نێوان کومیته‌ی ناوه‌ندی و ناوه‌ندی ئاژوانیان
شکاند بوو و به‌باشی که‌ڵکیان لێوه‌ر ده‌گرت، هه‌ر
له‌م رێگایه‌وه(ره‌نگه له رێگای‌تریشه‌وه؟)
ده‌یانزانی حیزب به‌رنامه‌ی هێرشی هه‌یه ، بۆیه
هه‌وڵیان ئه‌دا به هێرشی بچووک بچووک به‌رنامه‌ی
هێرشه‌که‌ی حیزب تێک بده‌ن و نه‌هێڵن
پێشمه‌رگه‌کانی لایه‌نی دژبه‌ریان بحه‌سێنه‌وه.
یه‌کێک له‌م هێرشانه په‌لامارێکی تا راده‌یه‌ک
به‌رین بوو که کۆمه‌ڵه کردییه سه‌ر هێزه‌کانی
بێستوون و هه‌وشار له گونده‌کانی میشیاوو و سێف.
هێرشی ئه‌سڵی بۆ سه‌ر هیزی هه‌وشار بوو له میشیاو
چوونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانتوانییایا میشیاو بگرن
به‌یه‌کجاری حیزبیان له شلێر ده‌رده‌په‌ڕان و
مه‌جالی هێرشێکی گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر بنکه
ئه‌سڵییه‌کانی خویان له حیزب ده‌ستاند، به‌ڵام
نه‌یان توانی له‌م شه‌ڕه‌دا به ئامانج بگه‌ن و
له راستی دا تووشی شکانێکی گه‌وره‌ش هاتن.
هێزی هه‌وشار له میشیاو هه‌رچه‌ند به‌ته‌واوی
له‌گه‌مارۆ که‌وتبوون خوڕاگرییکی شایانیان کرد و
سه‌ره‌نجام به‌هاوکاری هێزه‌کانیتری حیزب له
بایه‌ر و بۆرده‌مه، هێزی بیستوونیش له سێف
گه‌مارۆی کۆمه‌ڵه‌یان تێکشکاند و به‌رزاییه‌کانیان
لێ سه‌ندنه‌وه. کۆمه‌ڵه به‌شێوه‌ییکی شپرز ناچار
به‌پاشه‌کشه‌بوو و ته‌رمی پێنج پێشمه‌رگه‌شیان
لێ‌به‌جێما. له‌م شه‌ڕه دا چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی
حێزب گه‌لێک کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه و دوور له
ئێخلاقی پێشمه‌رگه‌یان به‌نیسبه‌تی بریندار و
ته‌رمی پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه لێ که‌وته‌وه
که من ئه‌وکات و ئیستاش شه‌رمی لێده‌که‌م. ئه‌م
کرده‌وانه به‌توندی له لایه‌ن زۆربه‌ی نزیک
به‌ته‌واوی پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌وه نه‌فره‌ت کران و
له‌لایه‌ن به‌رپرسانیشه‌وه ئه‌م چه‌ند که‌سه
"سزای حیزبی" دران که له‌لای زۆرکه‌س ئه‌و سزا
دانه ،زیاتر وه‌ک شۆخی پێکردنێک هاته
به‌رچاو!هه‌ر جۆرێک بێ وه‌ک شاهێدێکی خاوه‌ن
وێژدان ده‌ڵێم که %95ی به‌ده‌نه و رێبه‌ری حیزب
نه‌یاری کرده‌وه‌ی قیزه‌ونی له‌و چه‌شنه بوون .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌و شه‌ڕه دا رووی دا
شه‌رمه‌که‌ی ته‌نی بۆ ئه‌و چه‌ندکه‌سه نیه و
ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه.
یه‌کێک له‌م پێشمه‌رگه کوژراوانه‌ی کۆمه‌ڵه
بیره‌وه‌ری رۆژانه‌ی خوی نووسیبوون و له جێگایک
دا باسی کردبوو که :پاش قورس‌تر بوونی شه‌ڕی نێوان
کۆمه‌ڵه و دیموکرات ئاشبه‌تاڵ له‌ناو ریزی
پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه دا زیادی کردووه. دواتر
رادیوی حیزب به‌تانه و ته‌شه‌ر و زیاتر وه‌ک
گاڵته ئه‌م "خاتراته" تاڵانه‌ی له دووتۆی
وتارێک دا خوێندنه‌وه و ئاکامی وه‌رگرت که:
سیاسه‌تی غه‌له‌تی "رێبه‌رانی سه‌رلێ شێواوی"
کۆمه‌ڵه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌ندامانی خوشیان
ده‌رکه‌وتووه. له‌م شه‌ڕه دا سێ پێشمه‌رگه‌ی
حیزبیش کوژران که یه‌کیان پێشمه‌رگه‌یکی کۆن و
فیداکاری هێزی بیستوون بوو به ناوی عه‌زیز
قوڕیه‌ری و باووکی چوار مناڵ بوو!
درێژه‌ی هه‌یه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|