|
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
hatemmenberi@hotmail.com
پاش گه‌مارۆ
گۆشه‌یک له شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دێموکرات
به‌شی شازده‌هه‌م
دیسان دۆڵی" شلێر"، دوایین شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و
دیموکرات
باڵی رێبه‌رایه‌تی شۆڕسگێڕ هێشتا له لایه‌ن
ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه به ره‌سمی نه‌ناسرابوو.
بۆیه ئێمه ناچار بووین بۆ هاتووچوو و به
تایبه‌تی بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
داوای یارمه‌تی له کۆمه‌ڵه بکه‌ین و له راستیش
دا ئه‌وان تا ئه‌و جێگایه له ده‌ستیان ده‌هات
له‌م باره‌وه درێغیان نه‌ده‌کرد.
سه‌ره‌تای هاوێنی 1368 بڕیار درا ژماره‌یه‌کی
50-60 که‌سی پێشمه‌رگه‌ی "رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ"
بۆ کار و چالاکی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌ی مه‌ریوان،
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داوامان له کۆمه‌ڵه کرد که
هاوکاریمان بکات. پاش ماوه‌یه‌ک ئاگادار بووین که
ئێراق ته‌نیا "عه‌ده‌م ته‌عه‌رز" بۆ10 که‌س ئه‌دات.
بۆیه ئێمه‌ش مه‌جبوور بووین" فێڵ''یان لێبکه‌ین.
به رێنوێنی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵه
له‌گه‌ڵ ئێراق، ده
که‌سه‌که‌مان سواری لانکرۆزێرێک کردن و ماشێنێکی
باریشمان هێنا 50 که‌سمان تێکرد،چادره‌که‌مان دادا
و هێسترێکامان له ده‌م ده‌رگاکه‌یه‌وه سوار کرد
تا وا نیشان بدرێ که باری ماشینه‌که هێندێک
که‌لوپه‌ل و ئه‌و هێستریه!
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵه(کاک حه‌مه‌ی
نه‌به‌وی)، به‌رپرسه‌که‌ی خومان ( عوسمان ره‌حیمی)
و دوو به‌رپرسی موخابراتی ئێراق به ماشینێک له
پێشه‌وه ئه‌ڕویشتنن
و به‌م ژماره زۆره پێشمه‌رگه‌وه له ده‌یان
سێته‌ره‌ی ئێراق ده‌رباز بووین بێ ئه‌وه هیچکام
یان، ته‌نانه‌ت ئه‌و دوو که‌سه‌ی خویان له
موخابراتی سلێمانییه‌وه له‌گه‌ڵیان خستبووین
به‌م " فێڵه" بزانن.
له شلێر، که سه‌رده‌مێک شوێنی ده‌یان شه‌ڕ و
پێکدادانی نێوان ئێمه و کۆمه‌ڵه بوو، جارێکی‌تر
پاش چوارساڵ یه‌کتر کوشتن ئه‌مجار به ئاشتی
له‌گه‌ڵ زیاتر له دووسه‌د پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه
یه‌کمان گرته‌وه و له دۆڵێک نزیک ئه‌وان
بنکه‌یه‌کی کاتی و مه‌وه‌قه‌تمان ساز کرد و،چه‌ند
رۆژ دواتر تیم و ده‌سته‌مان نارده‌وه ناو
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و خه‌ریکی ئه‌رک و کاری خومان
بووینه‌وه. دیاره ده‌بێت باسی ئه‌وه بکه‌م که
شلێر دوای ئاگربه‌ستی نێوان ئێران- ئێراق پڕ ببوو
له سه‌ربازی ئیراقی و تا دواترین خاڵی "سنوور"
بنکه و پایه‌گایان دامه‌زراندبوو و وه‌ک پیشوو
نه‌ده‌کرا پێشمه‌رگه (هی هیچ که‌س) هاتو چووی پێ
دا بکه‌ن.
هه‌ردوای دووله‌ت بوونی حیزبی دوموکرات له
سه‌ره‌تای ساڵی 1366 دا تا ئه‌م رۆژانه ئێمه
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه له شلێر بووین، ئاڵ و گۆڕێکی
گرنگ و به‌رچاو به نیسبه‌ت هه‌موو ناوچه‌که به
گشتی و بزووتنه‌وه‌ی کورده‌وه به تایبه‌تی پێک
هاتبوو :
1- ریژیمی کۆماری ئیسلامی بڕیارنامه‌ی 581 ی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی قه‌بووڵ کردبوو که به
کرده‌وه کۆتایی به شه‌ڕی هه‌شتساڵه‌ی نێوان
به‌غدا و تاران هێنا.
2- ئایه‌توڵا خومه‌ینی که قه‌بووڵکردنی ئه‌م
بڕیاره‌ی وه‌ک خواردنه‌وه‌ی جامی ژار هێنایه سه‌ر
زمان سه‌ره‌نجام وه‌زعی جسمی به‌ره‌و خراپی روویشت
و مرد، مردنێک که زۆربه‌ی نزیک به‌ته‌واوی
نه‌یارانی ریژیم به سه‌ره‌تای هه‌ڵوه‌شانی نیزامی
ئیسلامی‌یان باس ده‌کرد!
جووڵانه‌وه‌ی کوردیش ئه‌و ماوه‌یه
له‌تمه‌یه‌کی قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌ی به‌ر که‌وت :
دوکتور قاسملوو پاش ئه‌وه دڵنیا بوو شه‌ڕی ئێران
و ئێراق به‌ره‌و کۆتایی ده‌چێ ، ده‌ترسا سه‌ناریۆی
شوومی ساڵی 1975 ی جه‌زایه‌ر بۆ کورد دووپات
بێته‌وه، له حاڵێک دا گشت داوا‌و و هه‌وڵه‌کانی
دۆستانی کوردی بۆ دیالۆگ و سازان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه
و به‌شێک له حیزبه‌که‌ی خوی به توندی ره‌د
ده‌کرده‌وه( بۆ نموونه دوکتور که‌ماڵ مه‌زهه‌ر و
دوکتور عه‌یزه‌دین موسته‌فا ڕه‌سووڵ چه‌ندین جار
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسی
هه‌ردووک لایان کرد) رێگای دیالۆگ و" وتوو وێژ''ی
له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی تاوان پیشه‌ی ئێران
گرته‌به‌ر و به ساده و هاسان که‌وته
داویانه‌وه، داوێک که ئه‌وان ده‌یان ساڵ بوو
خه‌ویان پێوه ده‌بینی!
هیچ گومانێک نیه که تێرۆری جینایه‌تکارانه‌ی
ئه‌م رێبه‌ره کورده هه‌روه‌ک چۆن سه‌رکه‌وتنێکی
گه‌وره بوو بۆ ریژیمی تاران، ئاواش له‌تمه‌یه‌کی
گه‌وره بوو بۆ بزاڤی کورد چوونکه ئه‌م رووداوه
جگه له‌وه حیزبی دیموکراتی له رێبه‌رێکی
کاریزماتیکی دیار و توانا بێبه‌ش کرد،
له‌تمه‌یه‌کی رۆحی گه‌وره و گرانیشی له
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان دا.
هه‌رکام له‌م رووداوانه به شێوه‌ی خوی کاریان
کرده سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌کانی دواتر و
چاره‌نووسی کۆمه‌ڵه و دیموکرات و ئامانجگه‌لێک
که ئه‌و دوو حیزبه دایان‌نابوو پێ بگه‌ن دیاری
کرد.
****
ئێمه پاش چه‌ن جه‌وله و گه‌ڕان له ناوچه‌ی
مه‌ریوان و تێکهه‌ڵچوون له گه‌ڵ هێزه‌کانی
ریژیم،بۆ حه‌سانه‌وه جارێکی‌تر گه‌ڕاینه‌وه"شلێر"
کۆمه‌ڵه له باشووری کوردستانه‌وه به ماشین
ئیمکانات و خواردنیان بۆ ده‌هات و ئێمه‌ش ویستمان
لاسای ئه‌وان بکه‌ینه‌وه،دوامان کرد له
به‌رپرسانمان ماشینێک خوارده‌مه‌نی بکڕن، کۆمه‌ڵه
"عه‌ده‌م ته‌عه‌روزه‌که"ی ئاماده بکات و
.....سه‌ره‌نجام رۆژێک قه‌رار بوو ماشینی پڕ له
خواردنی ئێمه بگات (قه‌ت نه‌گه‌ییشت) بۆیه
ئێمه‌ش دوو پێشمه‌رگه‌مان به‌ناوه‌کانی که‌ریم
حوسه‌ینی و عه‌لی بۆ وه‌رگرتنی شته‌کان ناردن بۆ
نزیکی پایه‌گاکانی ئه‌رته‌شی ئێراق. ئێمه به
بیسیم له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه له
په‌یوه‌ندی دا بووین و به دووربینیش چاومان لێیان
بوو، له پڕ شتێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو روی دا، من
هه‌ر ئه‌وه‌نده حاڵی بووم که یه‌کێک له
پێشمه‌گه‌کانه وتی: کاکه فراکسیۆن (ناوێک که
رێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ له‌سه‌ر لاکه‌ی دیکه‌ی حیزبی
دێموکراتی نابوو) ده‌وریان گرتووین و... دیتمان
هه‌رچوار ده‌وریان گیرا و بیسیمه‌که‌یان بێده‌نگ
بوو. پاش ماوه‌یه‌ک بۆمان ده‌رکه‌وت که
ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و باڵه‌که‌ی حیزب له
ناوچه‌ی سنه و کامیاران پاش چه‌ندین شه‌ڕ و
تێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ ریژم گه‌ڕاونه‌ته‌وه و بێ
ئه‌وه خویان بیان هه‌وێ سه‌ریان به‌م دۆڵه‌وه
ده‌رچووه .
کاک عوسمانی ره‌حیمی من و دوو پێشمه‌رگه‌ی تری به
ناوی عه‌لی تاتووره و حه‌مه سه‌دباری نارد تا
به‌ڵکوو بێ شه‌ڕ ئه‌و دوو پێشمه‌گه‌یان له ده‌ست
ده‌ربێنین و خومان له شه‌ڕ لاده‌ین.
من و ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ش نه‌مان زانی تا
چووینه ناو که‌مینی ئه‌وان و له ماوه‌یه‌کی کورت
دا زیاتر له سی 30 لووله‌ی کڵاشێنکوف له بیست
میترییه‌وه روویان له ناوچاومان کردبوو داوای
چه‌کبوونیان لێ ده‌کردین. کۆمه‌ڵه‌ش له‌م وه‌زعه
ئاگادار بوون و له‌گه‌ڵ کاک عوسمان و ئه‌وان هاتن
هه‌موو به‌رزاییه‌کانی ده‌وروبه‌ریان گرت و
چاوه‌ڕێ بوون بزانن چاره‌نووسی ئێمه به کوێ
ده‌گات. من هه‌موو هه‌وڵی خومم دا که ئه‌و
براده‌رانه (زیاتر له ده‌که‌سیان خزم و هاوڕێ
سه‌رده‌می مناڵیم بوون و به‌شێکی زۆریشیان له
داستانی گه‌مارۆ دا له‌گه‌ڵ بوون) رازی بکه‌م که
شه‌ڕ باشترین رێگا نیه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و دوو
پێشمه‌رگه‌یه‌ی ئێمه به‌رده‌ن و رێگای
ده‌ربازبوونی ئێمه‌ش بکه‌نه‌وه حه‌تمه‌ن بێ شه‌ڕ
ئه‌م فیلمه پڕله مه‌ترسییه کۆتایی پێدێ . به
بیسیم ئه‌و قه‌وله‌شم له کاک عوسمان سه‌ند و
ئه‌وانیش گوێیان له بیسیمه‌کانی ئێمه بوو
قسه‌مان ئه‌کرد، سه‌ره‌تا ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌ر
شێوه‌ی خویان که توند‌و تێژی بوو پێیان داده‌گرت
به‌ڵام دواتر هاتنه سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌که شه‌ڕ
زۆریش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دا نیه و
سه‌ره‌نجام بێ شه‌ڕ کێشه‌که ته‌واو بوو. که‌ریم و
عه‌لی یان هێنا و رێگای ئێمه‌شیان کرده‌وه تا
بگه‌ڕینه‌وه لای هه‌ڤاڵانمان. پیویست به
بیرهێنانه‌وه‌یه که که‌ریم حوسه‌ینی چه‌ند مانگ
به‌ر له‌م رووداوه برایه‌کی به ناوی ره‌زا له
ریزی ئه‌و به‌شه‌که‌ی حیزب و له شه‌ڕی ریژیم دا
گیانی له ده‌ست دابوو و که‌ریم هێشتا تازییه‌ی
براکه‌ی نه‌شکاند بوو که تووشی ئه‌م رووداوه
تاڵه بوو!
ئێمه گه‌ڕاینه‌وه شوێنی خومان و کۆمه‌ڵه‌ش له
دۆڵی ئه‌ولاتر خه‌ریکی حه‌سانه‌وه بوون. تیمێکی
چه‌ند که‌سییان بۆ کارێک ناردبوو بۆ نزیک گوندی
هه‌نجیران، رۆژی دوایی به بیسیم ئاگاداریان کردین
که تیمه‌که‌یان که‌وتووه‌ته که‌مینی حیزبی
دیموکرات،چوار که‌سیان لێ کوژراون و به‌رپرسی
تیمه‌که‌ش "رزگار " بریندار بووه.
ئه‌م ژماره پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دیموکرات که بێ
شه‌ڕ له لای ئێمه چوون بڕیاری گه‌ڕانه‌وه بۆ
ناوه‌وه ده‌ده‌ن و له رێگا دا تووشی ئه‌و
ده‌سته‌یه‌ی کۆمه‌ڵه ده‌بن و هێرشیان ده‌که‌نه
سه‌ر. جه‌نازه‌ی ئه‌و چوار پێشمه‌رگه‌یه که
یه‌کێکیان کچ بووهێنرایه‌وه دۆڵی شێره. ئێمه‌ش
چه‌ند که‌سمان چووین بۆ سه‌ر مه‌زاره‌که‌یان و له
به خاک سپاردنیان دا به‌شداری و قسه‌مان کرد .
دیمه‌نێکی خه‌مناک و لانیکه‌م بۆ من پڕ له
شه‌رمه‌زاری بوو. به‌ڵام به خوشییه‌وه ئه‌مه
بوو به دوایین شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دیموکرات
که پێشمه‌رگه‌ی تێدا بکوژرێ .
په‌یوه‌ندی و هاوکاری نێوان ئێمه و کۆمه‌ڵه دوای
ئه‌م رووداوه گه‌رمتر بوو ته‌نانه‌ت جه‌وله‌یه‌کی
چه‌ندرۆژه‌شمان به یه‌که‌وه کرد و بێ دریغ
هاوکاری و یارمه‌تی یه‌کترمان ئه‌دا 50
که‌سێکیتری ئێمه هاتنه شلێر و له ناوچه‌ی
سه‌قزیش هێندێک کار و چالاکی و یه‌ک دوو سووکه
شه‌ڕیشمان له‌گه‌ڵ ریژیم کردن، ته‌نانه‌ت قه‌رار
مان دا عه‌مه‌لیاتێکی هاوبه‌ش به تۆڵه‌ی تێرۆری
کاک سدێق که‌مانگه‌ر که له‌و ماوه‌یه دا به
ده‌ست به کرێگیراوێک تێرۆر کرا، ئه‌نجام بده‌ین و
وا بزانم رێبه‌ری کۆمه‌ڵه رازی نه‌بوون بۆیه
په‌کمان خست. به‌ڵام به داخه‌وه تازه دێر ببوو،
ئه‌م هاوکارییانه نه‌یان ئه‌توانی ئه‌و گشت
زیانانه قه‌ره‌بوو بکه‌نه‌وه که به ده‌ست
خومان له بزاڤ و ئامانجه کانامان دابوو.
سڵام کاک خه‌لیل
ئه‌وه به‌شی شانزه‌یچم نارد
وه‌ختت بوو سه‌رنجێکی وردی بده. ئه‌و به‌شه‌ی
ئێمه و "فراکسیۆن" دراماتیکتر بوو
له‌وه‌ی من
نووسیومه له به‌ر ئه‌وه خوم له‌وێ بووم حه‌زم
نه‌کرد
وه‌ک فشه
بچێ
تا جومعه‌یتر هه‌وڵ ئه‌ده‌م
نه‌تیجه‌گیرییه‌که‌یچ ته‌واو که‌م و بینێرم
باوه‌ختت بێت چاوی لێبکه‌ی. هه‌ر
سڵامه‌ت و له‌ش ساق بیت، برات حاته‌م
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|