|
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
پاش گه‌مارۆ
گۆشه‌یک له شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دێموکرات
به‌شی یه‌که‌م :
گرتنی
ناوه‌ندی ئاژوان
پاش شه‌ڕی هه‌ورامان کۆمه‌ڵێک شه‌ڕی تریش له
ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان دا له نێوان
کۆمه‌ڵه و حیزب داهاتنه ئاراوه ، له‌وانه
شه‌ڕی ئاوایه‌کانی" سماقان" و" گه‌رماو"ی بانه
که کۆمه‌ڵه زیانێکی زۆری لێ که‌وت، به‌ڵام هێشتا
له شلێر( شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی به‌شی زۆری
هێزه‌کانی هه‌ردوولا له خوارووی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان) جگه رووداوێکی بچووک له گوندی "شێره"
که کۆمه‌ڵه هێرشی کردبووه سه‌ر بنکه‌یکی
که‌مبایه‌خی حیزب ، شه‌ڕیک نه‌هاتبووه ئاراوه.
کۆمه‌ڵه پاش رووداوی هه‌ورامان و شه‌ڕی بانه
وێڕای هه‌وڵدانێکی زۆر هێشتا نه‌یتوانی بوو
باڵانسی شه‌ڕه‌که به قازانجی خوی بگۆڕێ ، که
کاروانه له گه‌مارۆ که‌وتووه‌که‌ی ئێمه‌ش(
سه‌رنجی داستانی گه‌مارۆ له به‌شی کتێبخانه‌ی
هه‌ڵویست بده) توانی به زیانێکی که‌م له داوی
ئه‌وان رزگار بێت، سرۆشتی بوو که به‌رپرسانی ئه‌م
حێزبه بیر له پلانێکیتر بکه‌نه‌وه و له
جێگایکیتر زه‌ربه له حیزب بده‌ن.
ناوه‌ندی ئاژوانی حیزب و کومیته‌ی ناحیه‌ی جنووبی
کۆمه‌ڵه ته‌نیا که‌متر له 10 کیلوومێتر
مه‌ودایان له نێواندا هه‌بوو، سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی
شه‌رڤانیش هه‌ردووک ئه‌م بنکه
سه‌ره‌کییه‌یانه‌یان ده‌پاراست، بۆیه
په‌لاماردانی ئه‌م بنکانه(له لایه‌ن هه‌ر
کامیانه‌وه) دوور له ئێحتمال ئه‌هاته
به‌رچاو.له‌راستی‌دا شه‌ڕی پارتیزانیش هه‌رده‌م
له‌سه‌ر دوور له ئێحتماڵ بوون و غافڵگیری
دامه‌زراوه و به‌هوی هه‌ڵه تێگه‌ییشتن له‌م
ئه‌سڵه‌ش له هه‌موو ئه‌م شه‌ڕانه دا حیزبی
دیموکرات زۆرترین به‌شی غافڵگیربوونی به‌رکه‌وت!
حیزبی دێموکرات هه‌میشه دوای هه‌موو رووداوێکی
له‌م چه‌شنه‌ش،کۆمه‌ڵه‌ی به "که‌ڵک وه‌رگرتن له
نیازپاکی به‌رپرسانی حیزب" و شتی له‌م بابه‌ته
تاوانبار ده‌کرد. به‌ڵام کاتێک شه‌ڕی سه‌راسه‌ری
راگه‌یندرا بوو ئیتر ئه‌م قسانه بێ مانا خۆیان
ده‌نواند.چوونکه هه‌ردوولا وه‌ک دوژمن باسی
یه‌کتریان ده‌کرد!.
سه‌ره‌نجام رۆژی یه‌کی خاکه‌لێوه و نه‌ورۆزی
کورد، له‌سه‌ر بنه‌مای غافڵگیر کردنی لایه‌نی
به‌رانبه‌ر،کۆمه‌ڵه هێرشێکی به‌رینی کرده سه‌ر
"نه‌رمه‌ڵاس" و بێ به‌رخۆدانێکی به‌رچاو گرنگترین
بنکه‌ی حیزب ، واتا ناوه‌ندی ئاژوانی خسته ژێر
ده‌ستی خوی و ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو به‌ڵگه و
مه‌دارک و که‌ره‌سته‌ی ته‌داروکاتی و نیزامی حیزب
دا گرت. ئه‌م رووداوه بۆ درێژه‌دانی شه‌ڕه‌که
زۆر له‌به‌رژه‌وه‌نی کۆمه‌ڵه و زیانی حێزب بوو.
به‌شێک له نامه‌کانی نێوان به‌رپرسان و
ئورگانه‌کانی حیزب که ده‌ستی کۆمه‌ڵه که‌وتبوون
دواتر چاپ و وه‌ک نیشانه‌ی شه‌ڕخوازی و باری خراپی
ناو رێکخراوه‌یی حیزب له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه
به‌کار هاتن. له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کان
کۆمه‌ڵێک خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکوهلیش گیرابوون که
کۆمه‌ڵه وه‌ک به‌ڵگه‌ی بورژوا بوونی به‌رپرسانی
حیزب (ئه‌وده‌م
خوردنه‌وه‌ی
مه‌شرووب له کۆمه‌ڵه دا
قه‌ده‌خه بوو) پێشان دران و له ته‌بلیغات دا
به‌کار هاتن!.
جگه له بنکه‌ی ناوه‌ندی ئاژوان، بنکه‌ی کومیته‌ی
شارستانی هه‌وشاریش له گوندی "سپیکانی" که‌وته
به‌ر په‌لامار و له لایان کۆمه‌ڵه‌وه داگیر کرا
که "سه‌دێقی فه‌رۆخیان" به‌رپرسی کومیته‌ی
شارستانی هه‌وشار و ئه‌ندامی جێگری کومیته‌ی
ناوه‌ندی حیزب تێ دا کوژرا. کاک سه‌دێق
پێشمه‌رگه‌یکی به‌رپرس و به‌رپرسێکی پێشمه‌رگه،
به مانای راسته‌قینه‌ی وشه بوو، دژمنی سته‌م و
سته‌مکار و عاشقێکی راسته‌قێنه‌ی سه‌ربه‌ستی مرۆڤ،
له‌وانه مرۆڤی ژێرچه‌پۆک و ماف پێ
ره‌وانه‌بینراوی کورد بوو. به‌ڵام ئاگری شه‌ڕ
ئه‌م شتانه ناناسێ و هه‌رکه‌سی به‌ر که‌وت
ئه‌یسووتێنێ، هه‌روه‌ک چۆن کاک سه‌دێقی سووتاند،
جگه له کاک سه‌دێق سێ پێشمه‌رگه‌یتری حیزب له‌م
شه‌ڕه دا کوژران که من ته‌نیا ناوی که‌سێکیانم
به‌ناوی "ئه‌حمه‌د ته‌مۆغه‌یی" له‌بیر ماوه.
ئه‌حمه‌د پێشمه‌رگه‌ییکی ئازا، فیداکار،زه‌حمه‌ت
کێش و خه‌باتکاری رێ رزگاری خه‌ڵکی کوردستان بوو .
پله‌ی به‌رپرسایه‌تی سه‌رلک بوو. تا ئه‌و جێگایه
من بزانم کۆمه‌ڵه له‌م شه‌ڕه دا زیانی گیانییان
نه‌بوو.
وه‌ک جاره‌کانیتر رادیۆی هه‌ردووک لا
خه‌به‌ره‌که‌یان به‌شێوه‌ی خوی خوێنده‌وه، حیزب
کۆمه‌ڵه‌ی دایه به‌ر تانه که ته‌نانه‌ت له‌هێرش
بۆ سه‌ر بنکه‌ی ناوه‌ندی حیزب خوی ناپارێزی و به‌م
کاره‌ی هه‌موو سنووره‌کانی به‌زاندووه، کۆمه‌ڵه‌ش
وه‌ک لایه‌نی سه‌رکه‌وتووی ئه‌م عه‌مه‌لیاته له
وه‌ڵامی شه‌ڕی بانه دا که حیزب وتبووی "شه‌پ
ده‌زانێ قونداخ له کوێیه!" وتی "قونداخیش
ده‌زانێ شه‌پ له‌کوێیه!" و هه‌ڕه‌شه‌ی
زه‌ربه‌لێدان و "رسواتر کردنی حیزبی دێموکراتی"
ده‌کرد.
شه‌ڕی ته‌بلێغی وه‌ک هه‌موو شه‌ڕێکیتر، له لایه‌ن
که‌سانی سه‌دان کیلوومێتر دوور له مه‌یدانی
راسته‌قینه‌ی شه‌ڕه‌وه ، بوو به نه‌فت و ئاوری
سووتاندنی ماڵی خه‌ڵکی گه‌رم کرد.
به‌داخه‌وه زیانی ئه‌م شه‌ڕه بێ پایه و دوور
له راستییه ،( مه‌به‌ست ئه‌و شتانه‌یه که
هه‌ردوولا به‌یه‌کیان ئه‌وه‌ت وه‌ک "پولپۆت‌ی یا
دژی خه‌ڵکی و ...'' یان هه‌رکام له ناو و
ناتۆره‌کانیتر) مه‌زنتر بوو له شه‌ڕی ده‌سته‌و
یه‌خه‌ی ئێمه (پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه و
دێموکرات)له بیابانی پڕ له ورچ و به‌رازی شلێر.
که نه‌ک حه‌فته‌و مانگ، به‌ڵکوو ساڵانی
دواتریش به‌رده‌وام درێژه‌ی پێ درا و ئیستاش
ته‌نیا راگیراوه ده‌نا هه‌رده‌م ئه‌توانێ
بکه‌وێته‌وه کار چوونکه بیری به‌کار هێنه‌رانی
گۆڕانێکی وای به‌سه‌ر دا نه‌هاتووه...
درێژه‌ی هه‌یه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|