|
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
hatemmenberi@hotmail.com
پاش گه‌مارۆ
گۆشه‌یک له شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دێموکرات
به‌شی نۆهه‌م
:
توانه‌وه و هه‌ڵوه‌شان
ره‌نگه شاپووری فیرووزی له زۆرباره‌وه
هه‌ڵسووکه‌وتی به‌دڵی نزیکانی خوی،یه‌کێک
له‌وان من (نووسه‌ری ئه‌م بیره‌وه‌ریانه)
نه‌بووبێت و پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئێمه
جووڵابێته‌وه. به‌ڵام له باری وره، تاقه‌ت و
حه‌وسه‌ڵه‌وه کاک شاپوور سنووری مرۆڤێکی ئاسایی
تێپه‌ڕ کردبوو.
راستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که هێندێکجار من ئه‌وم
وه‌ک کێوێکی سه‌ربه‌رز و به هه‌یبه‌ت ئه‌هاته
به‌رچاو که به‌فر و باران سه‌رماو گه‌رما به
هێند ناگرێت.کاک شاپوور زۆری هێزی دژمن، چه‌ک و
تفاقی زۆریان،سه‌خڵه‌تی رێگا و ماندوویه‌تی
نه‌ده‌ناسی و سه‌بوور و سه‌ربوڵه‌ند رۆژی
ته‌نگانه‌ی ده‌گه‌یانده فه‌رعانه‌تی و،
به‌تاتبه‌تی کاتێک له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕێکی
نابه‌رابه‌ر دا، گوله تۆپ یان خومپاره‌یه‌ک له
چه‌ند مێتریمان دا وه ئه‌رز ده‌که‌وت و هه‌موو
ئێمه تونت خومان بچووک ده‌کرده‌وه و ده‌چووینه
بنی به‌رد یان هه‌ر په‌نایه‌کی تر تا خومان له
مه‌ترسی دوور خه‌ینه‌وه، ئه‌و وه‌ک به‌رده‌کان
بێده‌نگ و سه‌نگین،له جێ خوی دا و به‌وپه‌ڕی
خوێنساردییه‌وه، بێ هیچ خۆ فش کردنه‌وه و خۆ به
زل زانینێک، دوای ته‌قینه‌وه‌ی گوله‌که چاوێکی
له ده‌وروبه‌ر ده‌کرد تا بزانێت که‌سێک بریندار
نه بووه ودواتر له سه‌ر خوی ئه‌یوت:" رووڵه
هۆش خوتان وێت باوه هیزانه دیده‌بانیان هه‌س"!
به‌ڵام ئه‌م رۆژانه (شه‌ڕی ناوخۆ) به نیسبه‌ت
شاپووریشه‌وه تایبه‌تی بوون، پاش کوژرانی حه‌مه
که‌ریم نه‌ده‌یمی هه‌ست پێ ده‌کرا که ئه‌ژنۆی
شکاوه. زۆرجار ئه‌مان بینی که له کانگه‌ی
دڵه‌وه ده‌گری و خوی ده‌خواته‌وه به‌ڵام ناوێرێ
ده‌ری ببڕێ. هێندێک جاریش به قووڵی ئه‌چووه ناو
بیرکردنه‌وه و له‌گه‌ڵ که‌س قسه‌ی نه‌ده‌کرد.
ره‌نگه بیری له دوو ساڵ پێشتری خوی ده‌کرده‌وه
که کاتێک پاش ساڵێکی پڕ له سه‌رکه‌وتن و دوای
ئه‌نجامدانی "په‌نجا و نۆ" عه‌مه‌لیاتی هێزه‌که‌ی
(هێزی بێستوون) به تۆڵه‌ی ئیعدامکردنی په‌نجاو نۆ
لاوی شاری مه‌هاباد چوو بۆ بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی
و له لایه‌ن دوکتور قاسملووه وه به‌گه‌رمی
پێشوازی لێ‌کرا و هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و رێزلێنانه‌ش به
زۆرترین ده‌نگ بوو به ئه‌ندامی کومیته‌ی
ناوه‌ندی. ئیستاش ده‌یبینی که هه‌موو هێز و
ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بووه‌ته شه‌ست حه‌فتا پێشمه‌رگه
و له شاهۆش به هاسانی نانی خوشیان بۆ په‌یدا
نابێت!؟ یان ئه‌و رۆژانه‌ی وه‌بیر ئه‌هاته‌وه
که هه‌ر کام له سه‌رلکه‌کانی به 50-60
پێشمه‌رگه‌وه ناردبوونه سه‌ر جاده‌ی پاوه -
کرماشان، کامیاران - مه‌ریوان و له یه‌ک ئان و
سات دا عه‌مه‌لیاتیان ئه‌نجام ئه‌دا، بۆ خوشی له
هه‌واری هانیه له بناری شاهۆ ( نه‌ک وه‌ک ئیستا
له دوورترین دۆڵی دا) دانشتبوو و به بیسیمێکی پی
ئار سی گاڵته‌ی به فه‌رمانده‌یه‌کی کرماشانی
سپای دژمن ئه‌کرد و جۆکی "له‌ک"ی بۆ ئه‌گێڕاوه.
نازانم ده‌ڵێن مرۆڤ کاتی تێکشکان هه‌میشه رۆژانی
سه‌رکه‌وتنی پیشووی خوی وه بیر دێنه‌وه، به‌ڵام
ده‌گمه‌ن کاتی سه‌رکه‌وتن مه‌جالی بیرهێنانه‌وه‌ی
رۆژانی بێده‌سه‌ڵاتی خوی هه‌یه .
ده‌سته‌که‌ی شاهۆ رۆژانه لێمان که‌م
ده‌بووه‌وه، بڕوای ته‌واو لای هیچکه‌س و به هیچ
که‌س نه‌مابوو. هه‌رپه‌ل و تیمێکت ئه‌نارد بۆ
نزیک گونده‌کان (زیاتر بۆ نان و پێداویستی
ئه‌چووین) که‌س،یان که‌سانێکیان خویان
ئه‌دزییه‌وه و یا خۆیان ته‌سلیمی رژیم ده‌کرد، یا
بۆ هه‌میشه له شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی
خوداحافیزیان ده‌کرد. کاروانه‌که‌شمان له
دوورترین دۆڵی شاهۆ له ژێر لووتکه‌ی پیرخه‌یه‌ر و
له جێگایه‌ک به‌ناو" مه‌ڕه‌ئاواره" له‌سه‌ر
چاڵه‌به‌فرێکی خوا ده‌زانێ هینی کام قه‌رن (شاهۆ
جێگای وای هه‌یه به‌فری قه‌ت ناتوێته‌وه) خومان
شاردبووه‌وه ، پێشمه‌رگه به‌فریان به ئاگر
ده‌توانده‌وه، له ته‌نه‌که‌یه‌ک دا گه‌رمیان
ده‌کرد ، خۆشۆردن ، جلشوردن ، ریشتاشین ،
ئاوخواردن، چایخواردن و هه‌موو پیویستیه‌کیتری
خویان هه‌ر له‌م رێگایه‌وه ئه‌نجام ئه‌دا و ئه‌م
وه‌زعه‌ش نزیک به چل شه‌و و رۆژ بوو درێژه‌ی
هه‌بوو.
یه‌کێک له‌و پێشمه‌رگانه‌ی که جێگای بڕاوی
هه‌موومان ،له‌وانه شاپوور بوو مامۆ نه‌بی
موحه‌مه‌دی بوو. ئه‌م ئینسانه جێ‌باوه‌ڕه، دوو
کوڕی شیرینی له شه‌ڕی دوژمن و له رێزی ئێمه دا
گیانیان له‌ده‌ست دا بوو و بۆ خوی و کوڕێکیشی گیان
له‌سه‌رده‌ستانه رۆژانه خه‌ریکی ئه‌رک و کار
بوون و یه‌کێک له کۆنترین پێشمه‌رگه‌کانمان بوو،
واتا له بنکه‌ی شاره‌وه له‌گه‌ڵ بوو. له یه‌کێک
له‌م "مه‌عمووریه‌تان"ه دا که مامۆ نه‌بی وه‌ک
سه‌رپه‌ره‌ستی تیمێکی 7 که‌سی بۆ نان هێنان
چووبون بۆ نزیک ئاوایی" لۆن" ته‌نیا دوو که‌سیان
گه‌ڕانه‌وه و ئاوانیتر به مامۆ نه‌بیشه‌وه
خویان ته‌حویلی سپای دژمن دایه‌وه!
وه‌زعمان خراپی خراپ بوو، ده‌بوا فکرێکی ئه‌ساسی
بکرێته‌وه. به‌رپرسان رۆژانه له رێگای بیسیمێکی
"راکاڵ"ه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌فته‌ری سیاسی حیزب له
په‌یوه‌ندی دا بوون و گوایا "له‌سه‌ره‌وه" ده‌یان
وت: تا ئه‌توانن له ناوچه دا بمێننه‌وه چوونکه
کۆمه‌ڵه هێشتا له ناوچه‌ن! من نازانم دوای
چۆڵکردنی شلێر وه‌زعی کۆمه‌ڵه له ناوچه دا چۆن
بوو به‌ڵام به هوی ئه‌وه‌یکه ئه‌وان زۆربه‌ی
هێزه‌که‌یان به کرده‌وه هاتبووه ناوچه‌کانی
سنه- مه‌ریوان- سه‌قز ده‌بوا گه‌ڕان و شه‌ڕکردن
له‌گه‌ڵ ریژیم و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وان هاسانتر بووبێ
و هه‌ر بۆیه له رادیو هه‌ر چه‌ند رۆژ جارێک
هه‌واڵی شه‌ڕیکی کۆمه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ سپای ئێران
ئه‌بیست و ره‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو بێت که
رێبه‌رانی ئێمه‌ی هێنابووه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه
که ئێمه نابێت ناوچه چۆڵ بکه‌ین تا کۆمه‌ڵه‌ش
نه‌یکات!
پاش ماوه‌یک کاک شاپوور ئاگاداری کردین که داوای
له هێزی شاهۆ کردووه که له هه‌ورامانه‌وه
بێنه پیریمانه‌وه و به‌جێ گه‌ڕانه‌وه بۆ
ناوچه‌ی سه‌قز و بانه (که به‌هوی بوونی کۆمه‌ڵه
له ته‌واوی رێگا کان دا زۆر مه‌ترسی دار بوو)
ئه‌گه‌ڕینه‌وه لای نه‌وسوود. ئه‌م خه‌به‌ره
هێندێک وره و هیوای وه‌به‌ر هێناینه‌وه، که
کوڕه‌کانی هێزی شاهۆ گه‌ییشتن ئیدی که‌سمان
نه‌چووه‌وه خوی به ریژیم ته‌حویل بداته‌وه.
به رێگایه‌کی هه‌ڵه‌مووتی زۆر سه‌خڵه‌ت دا
که‌وتینه‌ڕێ و پاش شه‌وو رۆژێک رێگابڕین
گه‌ییشتینه جێگایه‌ک که ئه‌بوا به ناو به‌ره‌ی
شه‌ڕی ئێران- ئێراق دا تێپه‌ڕین. ئه‌م مه‌ودا 2-3
کیلوو مێترییه که به سه‌دان پایه‌گا و هه‌زاران
سه‌ربازی هه‌ردوو ریژیم ته‌نرا بوو، مه‌ترسی
دارترین شوێنی ئه‌م سه‌فه‌ره پڕ خه‌ته‌ره مان
بوو که به هیمه‌تی پێشمه‌رگه‌ی سه‌ختکۆشی
هه‌ورامان بێ زیان په‌ڕینه‌وه و سه‌ره‌نجام
گه‌ییشتینه گوندی "ده‌ره‌تفێ" که بنکه‌ی هێز و
کومیته‌ی هه‌ورامانی لێ بوون. لێره‌دا بوو که پاش
چه‌ندین مانگ بۆ یه‌که‌مجار بێ‌ترس له خو ته‌حویڵ
دانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌که‌ی بنی ده‌ستم خه‌وم
لێکه‌وت.
پاش چه‌ند رۆژان کاک شاپوور و به‌رپرسان بانک کران
بۆ بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی و دوای نزیک به چل
شه‌وێک ئێمه‌ش به‌چه‌ک و تفاقه‌وه، له
سه‌یته‌ره‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراقه‌وه به سواری دوو
مینی بووس و چه‌ند لانکرۆزێر له سنووری
هه‌ڵه‌بجه‌وه چووینه ناو باشووری کوردستان،له
هه‌ڵه‌بجه لامان نه‌دا به‌ڵام شه‌وێک له سلێمانی
له بنکه‌ی حیزب دا ماینه‌وه. رۆژی دواتر به‌ره‌و
گه‌وره‌دێ، بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی که‌وتینه‌ڕێ.
ده‌سته‌که‌ی ناوچه‌ی سنه‌ش پاش شه‌ڕه‌که‌ی ئاوایی
"سۆ" له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه، به‌ره‌و ناوچه‌ی
دیوانده‌ره و سه‌قز که‌وتبوونه‌ڕێ و پاش چه‌ند
شه‌ڕ و تێکه‌ڵ چوون له‌گه‌ڵ ریژیم که تێدا
فه‌رمانده‌ی ئازا و خوشه‌ویست "حه‌مه‌ی فاتێحی" و
پێشمه‌رگه‌یه‌کی تر به ناوی ره‌زا گیانیان
له‌ده‌ست دابوو گه‌ییشتبوونه‌وه سه‌ر سنووری
باشووری کوردستان و پاش ئاگادارکردنه‌وه‌ی
ده‌فته‌ر ئه‌وانیش له سنووری بانه‌وه خۆیان
گه‌یانده بنکه‌ی ده‌فته‌ر سیاسی.
کۆبوونه‌وه و دانشتن به شێوه‌ی به‌رده‌وام له
ئارادا بوون به‌تایبه‌تی حیزب خه‌ریکی
خۆئاماده‌کردن بوو بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی حه‌وته‌می
خوی و ئێمه‌و خه‌ڵکیش بێ ئۆقره چاوه‌ڕوان بووین
که هه‌رچێک زووتر ئه‌م کۆنگره‌یه بگیردرێ و
کێشه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی ببێته گرنگترین کاره‌کانی و
چاره‌یک ببنیرێته‌وه بۆ کۆتایی هێنان به‌م
ماڵوێرانییه. به‌ڵام رێبه‌رایه‌تی حیزب سه‌ری به
چه‌ندین کێشه‌ی تره‌وه قاڵ بوو.له راستی دا
شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و حیزب خه‌ریک بوو وه‌ک
شتێکی ئاسایی چاوی لێ بکرێ،له کاتێک دا سه‌رجه‌می
هێزه‌کانی
بێستوون،شه‌ریفزاده،زرێبار،هه‌وشار،عه‌زیز یۆسفی
و دیوانده‌ره وه‌ک هێز نه‌مابوون و له ماوه‌ی
ئه‌م حه‌وت- هه‌شت مانگه دا به هوی شه‌ڕی
ناوخۆیه‌وه ورده ورده توابوونه‌وه و
به‌کرده‌وه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵوه‌شانه‌وه دا
بوون .
درێژه‌ی هه‌یه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|