|
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
hatemmenberi@hotmail.com
پاش گه‌مارۆ
گۆشه‌یک له شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دێموکرات
به‌شی هه‌شته‌م:
داته‌کین و لاواز بوون
ده رۆژێک پاش دوایین شه‌ڕی نێوان ئێمه و
کۆمه‌ڵه له شلێر، ئاگادار کراین که هه‌رسێ هێزی
بێستوون، شه‌ریفزاده و مه‌ریوان ئه‌بێت
بگه‌ڕینه‌وه ناوچه و خه‌ریکی کار و چالاکی خومان
بینه‌وه! ئیستا ئاخرین مانگی هاوێنی ساڵی 1364ی
هه‌تاوییه و چوار مانگ به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه دا
تێپه‌ڕیوه که کۆمه‌ڵه ناوه‌ندی ئاژوان ، بنکه‌ی
سه‌ره‌کی حیزبی به شه‌ڕ داگیر کرد. له‌م چوار
مانگه دا ئێمه و کۆمه‌ڵه به کرده‌وه هه‌موو
کار و چالاکییه‌کمان وه‌لا نابوو بۆ یه‌کتر کوشتن
و ئیستا که یه‌کتر کوشتن نه‌ما,
ده‌بوا بگه‌ڕینه‌وه ناوچه‌کانی مه‌ریوان، سنه و
کرماشان و وه‌ک جاران رووی چه‌کمان بکه‌ینه‌وه
ریژیم و رووی قسه‌شمان له خه‌ڵکی کوردستان.
له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌که‌وه تا ئه‌و رۆژانه که
ئێمه له کانی شه‌کره بووین، ژماره‌یه‌ک له
فه‌رمانده‌ر و به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازی ئه‌م
سێ هێزه (وه‌ک باقی هێزه‌کانی تر) له رێزی
ئێمه‌دا نه‌مابوون: فه‌رمانده‌ری هێزی شه‌ریف
زاده له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه له سه‌رکار لابرا
بوو و بۆ لێپرسینه‌وه نێردرا بوو بۆ بنکه‌ی
ده‌فته‌ری سیاسی که ئه‌وکات له باشووری کوردستان
له گوندی گه‌وره‌دێ بوو. فه‌رمانده‌ری هێزی
زرێبار کرابووه سه‌رپه‌ره‌ستی هێزی سه‌قز چوونکه
فه‌رمانده‌که‌ی ئه‌وێش وه‌لا نرابوو. چه‌ند
به‌رپرس و فه‌رمانده‌ی ترمان له‌شه‌ڕه‌کان دا
کوژرابوون یان بریندار ببوون و به‌رپرسی کومیته‌ی
شاره‌ستانی کرماشانیش خوی ته‌حویڵی ریژیم
دابووه‌وه. بۆیه شاپوور فیرووزی که ئه‌ندامی
کومیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌ندامی ناوه‌ندی ئاژوانیش
بوو، وه‌ک سه‌رپه‌رسه‌تی سه‌رجه‌می کاروانه‌که
دیاری کرا و سه‌ره‌تا بۆ سه‌رشیوی مه‌ریوان و
دواتر به‌ره‌و قووڵایی ناوچه‌کانی سنه و کامیاران
که‌وتینه‌ڕێ.
یه‌کێک له ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی من له
نووسینی ئه‌م رووداوانه ئه‌وه‌یه که نیشان
بده‌م ئه‌م شه‌ڕه چۆن هێز و توانای ئێمه‌ی
له‌بن کێشا و چۆن شیرازه‌ی زۆربه‌ی هێز و
کومیته‌کانمانی تێکدا. بۆیه وێڕای
دوورکه‌وتنه‌وه له ئه‌سڵی رووداوه‌کان،
باسکردنی درێژه‌ی ئه‌م جه‌وله‌یه به پیویست
ده‌زانم. ئه‌م سێ هێزه که پاییزی ساڵی پێشتر،
هه‌رکامه‌یان به ته‌نیا و سه‌ربه‌خۆ له ناو دڵی
دژمن دا و بێ‌ترس و خۆلادان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه
له‌گه‌ڵ سپای داگیرکه‌ر خه‌ریکی هه‌ڵسووڕان بوون،
ئیستا هه‌موومان پێکه‌وه به‌ژماره و کاراییه‌کی
که‌متر و به ترس و دوودڵییه‌وه حه‌ره‌که‌تمان
ئه‌کرد. له لایه‌ک ترسی هێرش و په‌لاماری
ریژیممان بوو له لایه‌کیتره‌وه بیرمان
له‌وه‌ده‌کرده‌وه که له کام دۆڵ یان شاخ و
به‌رزایی تووشی کۆمه‌ڵه بین و به دوور له
دارستانی شلێر و له نێوان ده‌یان بنکه و
پایه‌گای ریژیمه‌وه راوی یه‌کتر بکه‌ین.
ساڵانی پێشتر ئه‌گه‌ر جه‌وله‌یه‌کی له‌و
چه‌شنه‌مان کردبا حه‌تمه‌ن له هه‌ر ناوچه‌یه‌ک
چه‌ند گه‌نجی تازه ئه‌هاتنه ریزمانه‌وه و
ئه‌بوونه پێشمه‌رگه. به‌ڵام ئیستا له هه‌ر
ناوچه‌یه‌ک یه‌ک دوو که‌سمان خۆیان ئه‌دزییه‌وه و
خویان ته‌حویلی ریژیم ئه‌دایه‌وه. قسه و باس و
پرسیاری خه‌ڵکیش ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌م شه‌ڕه بوو.
به‌تایبه‌تی که کۆمه‌ڵه هه‌رکۆیه‌ک ئه‌چوون
ئه‌یان وت که ئه‌وان حازرن کۆتایی به شه‌ڕ
بێنن ئه‌وه حیزبی دیموکراته که ئاماده نیه،
راستیشیان ئه‌کرد.
له‌گه‌ل گه‌ییشتنمان به قووڵایی ناوچه، ریژیم
هێرشی کردینه سه‌ر و پێشمه‌رگه‌ش وه‌ک جاران
به‌رپه‌رچی په‌لاماری ریژیمی دایه‌وه . زیانی
قورسی پێ گه‌یاند و تامی تاڵی تێکشکانی پێ چێشت .
به‌ڵام له‌به‌ر کاری بوونی برینه‌کانی چوار مانگ
شه‌ڕی خۆکوژی هێشتا ماندوویه‌تی و په‌رێشانحاڵی
مان پێوه دیار بوو. له کوڕه‌ی میانه1
، شانشین و شاخی شاهۆ هێرش و لمبۆز له قوڕدانی
سپای داگیرکه‌ری ئێران هاتنه ئاراوه و
پێشمه‌رگه جارێکی‌تر نیشانیان دا که ئه‌گه‌ر
تووشی تاوانی شه‌ڕی ناوخۆیی نه‌کرێن توانای
به‌رگری له خاک و خه‌ڵکی خویان هه‌یه.
هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه بۆ
ناوچه،هێزه‌کانی سه‌قز و هه‌وشاریش گه‌ڕانه‌وه
ناوچه‌ی خویان . ناوه‌ندی ئاژوان و ژماره‌یه‌کی
که‌م پێشمه‌رگه‌ش له دۆڵێکی شلێر دا مانه‌وه.
کۆمه‌ڵه له‌م هه‌له که‌ڵکی وه‌رگرت، ژماره‌یه‌ک
پێشمه‌رگه‌ی گێرایه‌وه بۆ شلێر و هیرشی کرده‌وه
سه‌ر بنکه‌ی ناوه‌ندی ئاژوان و بۆ جاری دووهه‌م
گرتییه‌وه. له‌م هێرشه‌ش دا هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی
حیزب کوژران، چه‌ندین که‌س بریندار بوون و
سه‌رجه‌می که‌ل و په‌ل و به‌ڵگه و مه‌دارکی حیزب
که‌وته‌وه ده‌ستی کۆمه‌ڵه.
ئێمه‌ش له ناوچه‌ی سنه بووین به دوو ده‌سته،
ژماره‌یه‌ک مان بۆ ناوچه‌ی کامیاران- جوانڕۆ و
ده‌سته‌یه‌کیش بۆ چه‌مشار و ژاوه‌رۆی سنه
که‌وتینه‌ڕێ. ده‌سته‌که‌ی چه‌مشار پاش مه‌وه‌یه‌ک
هه‌ڵسووڕان ، له نزیک ئاوایی "سۆ" تووشی
گوردانێکی کۆمه‌ڵه بوون و شه‌ڕێکی توند له
به‌ینیان دا ده‌ستی پێ‌کرد. شوێنه‌که زۆر هه‌ستیار
و نزیک چه‌ندین پایه‌گای ریژیم بوو. کۆمه‌ڵه‌کان
غافلگیر ببوون، له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌که‌وه چه‌ند
که‌سیان کوژران و فه‌رمانده‌ری گوردانه‌که‌شیان
بریندار بوو. بۆیه به هاسانی نه‌ده‌کرا
خۆبگرنه‌وه و هێرش بکه‌نه سه‌ر حیزبییه‌کان.
هێزه‌کانی ریژیمه‌یش له چه‌ند لاوه هێرشیان
کرده سه‌ر هه‌ردووکلا و شه‌ر بوو به سێ به‌ره،
واتا شه‌ڕی کۆمه‌ڵه- حیزب، کۆمه‌ڵه- ده‌وڵه‌ت و
ده‌وڵه‌ت – دیموکرات. له ئاکامی ئه‌م شه‌ڕه‌ش دا
5 که‌سی کۆمه‌ڵه کوژران و فه‌رمانده‌ری
گوردانه‌که‌ش به سه‌ختی بریندار بوو، هه‌روه‌ها
یه‌کێک له فه‌رمانده‌کانی ئێمه‌ش هه‌ردووک چاوی
له‌ده‌ست دان و دواتر به برینداری که‌وته ده‌ست
ریژیم.
ده‌سته‌ی دووهه‌میش پاش چه‌ند شه‌ڕ و تێکه‌ڵچوون
له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ریژیم له شاهۆ گیرساینه‌وه و
به ده‌سته‌ی بچووک بجووک سه‌ردانی ناوچه و
گونده‌کانمان ئه‌کرد. له باری رۆحییه‌وه
وه‌زعێکی خراپ به‌سه‌رمان دا حاکم بوو. ژماره‌یه‌ک
له کادره‌کانمان ناڕازی و هه‌ر رۆژه و
بیانوویه‌کیان به شاپوور فیرووزی ئه‌گرت. هێندێک
جار ته‌نانه‌ت جنێو و قسه‌ی نا خوشیش ئه‌هاتنه
ناو. کار ده‌گه‌ییشته جێگای دڵنه‌خواز.
سه‌ره‌مجام رۆژێک له کاتی جێبه‌جێ کردنی"ئه‌رکی
حیزبی'' دا یه‌کێک له ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی
ئیجرایی کومیته‌ی کرماشان و دوو کادری دیکه خویان
دزییه‌وه و گه‌ڕانه‌وه لای دژمن و جێگای باقی
هاوڕێیانیشیان بۆ دژمن ئاشکرا کرد که بوو به‌هوی
ئه‌وه ریژیم به هێزێکی زۆره‌وه هێرش بکاته
سه‌ریان . ئه‌و ده‌سته پێشمه‌رگه کاک ره‌شاد
حوسه‌ینی و حه‌مه‌که‌ریم نه‌دیمی‌شیان له‌گه‌ڵ دا
بوون، یه‌که‌میان سه‌مبولی سه‌داقه‌ت و پێشڕه‌وی
موخالفینی ئه‌م شه‌ڕه خۆکوژییه و دووهه‌میش
فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌ی هه‌موو ساتێکی سه‌خت و
وه‌ک ده‌ڵێن رۆڵه‌ی رۆژی ته‌نگانه.
به‌یانی زوو ئه‌م ژماره که‌مه پێشمه‌رگه (6
که‌س) له شوینێکی سه‌خت و پڕ مه‌ترسی دا که‌وتنه
گه‌مارۆی دژمن و پاس شه‌ڕێکی سه‌خت 5 یان ده‌رباز
بوون و حه‌مه‌که‌ریم گیانی له‌ده‌ست دا و
ته‌رمه‌که‌ی که‌وته ده‌ستی دژمن. ئه‌و که‌سانه
ته‌نیا جارێک له ته‌نگانه‌یه‌ک دا له‌گه‌ڵ
حه‌مه‌که‌ریم نه‌دیمی بوون له‌گه‌ڵم هاوده‌نگن که
ناو براو یه‌کێک له ئازاترین پێشمه‌گه‌کانی
هه‌رچوارپارچه‌ی کوردستان و ناودارترین
فه‌رمانده‌کانی ئه‌وکاتی هێزی پێشمه‌رگه بوو.
گومانم نیه ئه‌گه‌ر کورد خاوه‌ن وڵات و سپا و
ده‌سه‌ڵاتی خوی بایا، حه‌مه‌که‌ریم ئه‌یتوانی
یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ژنراڵه‌کانی بێت. به‌ڵام
به‌م شێوه‌یه و له ئاکامی لێکترازانی شیرازه‌ی
هێزێکی به‌هێزی بزووتنه‌وه دا به هاسانی مه‌جال
بۆ دژمنی مان و ژیانمان ره‌خسا و کوشتی.پیویسته
بڵێم حه‌مه‌که‌ریم له ته‌مه‌نی پڕباری
پێشمه‌رگانه‌ی دا هه‌شت جار بریندار بوو که
جارێکیان چاویکی له‌ده‌ست دا و ئه‌م جاره‌ش که
گیانی له ده‌ست دا هێشتا برینی جه‌ند حه‌فته
پیشووی شه‌ڕی شانشینی ساڕ‌ێژ نه‌ببوو.
1:
شه‌ڕی کوڕه‌ی میانه داستانێکی تاڵه ، له‌م
شه‌ڕه دا نزیک به چل سه‌ربازی کورد گیران و
هه‌ر ئه‌ورۆژه ئێعدام کران. که به بڕوای من
شه‌رمه‌زاریه‌کی گه‌وره‌یه بۆ به‌شدارانی ئه‌م
شه‌ڕه ، پێش هه‌موویان بۆ من خوم و ده‌بێت رۆژی
خوی لێ بکۆڵرێته‌وه و به‌رپرسان و بڕیارده‌ران
وه‌ڵامی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و که‌سانه بده‌نه‌وه که
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان ماڵه هه‌ژاری کورد بوون.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|