|
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
hatemmenberi@hotmail.com
پاش گه‌مارۆ
گۆشه‌یک له شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دێموکرات
به‌شی حه‌وته‌م:
شوێنه‌واری درێژه‌ی شه‌ڕ
له‌سه‌ر فه‌رسایشی هیزه‌کانی هه‌ردوولا
زیاتر له حه‌فته‌یه‌ک بوو له "کانی شه‌کره"
بووین، رۆژانه تیمی چه‌ندکه‌سیمان ئه‌نارده سه‌ر
به‌رزایی و ناو دارستانه‌کانی ده‌ورووبه‌رمان و
شه‌وانه‌ش که‌مین و نگابانی مان له هه‌رچوارلاوه
داده‌نا. کۆمه‌ڵه‌ش هه‌روه‌ک ئێمه له
به‌رزاییه‌کانی پشت "هه‌نجیران" و "وشکه‌ڵان"
بنه‌یان لێ خستبوو و جاروبار تیمی چه‌ندکه‌سییان
ئه‌هاتن بۆ رووبه‌ڕوی ئێمه و به‌دووربین
جموجووڵی ئێمه‌یان ئه‌خسته ژێر چاوه‌دێری.
یه‌کێک له‌م رۆژانه دوو پێشمه‌رگه‌ی ئێمه بۆ"
گه‌شت" چووبوون بۆ ته‌پێکی ئه‌وبه‌ر تر و له پڕ
که‌وتنه ناو که‌مینی کۆمه‌ڵه. ئێمه گوێمان له
ته‌قه‌که بوو، به‌په‌ڵه چووینه
یارمه‌تییانه‌وه به‌ڵام که گه‌ییشتینه شوێنی
ته‌قه‌که بینیمان یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کان به
ناوی "حه‌مه سیاناوی" کوژراوه و ئه‌وی دیکه‌ش
به زه‌حمه‌ت خوی ده‌رباز کردووه. پێشمه‌رگه‌کانی
کۆمه‌ڵه پاش ئه‌م زه‌ربه‌یه هه‌ڵاتبوون و له
شوێنی رووداوه‌که دوور که‌وتبوونه‌وه. ئێمه
به‌شوێنیان دا روویشتین و پاش ماوه‌یه‌ک له
دووره‌وه چاومان لێیان بوو به‌ره‌و پشتی
"وشکه‌ڵان" ئه‌گه‌ڕانه‌وه. دووره‌ته‌قه‌یه‌ک
دامه‌زرا، ئێمه به تیربار قه‌ناسه ته‌قه‌مان
ئه‌کرد و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان ئه‌داینه‌وه. دواتر
ده‌رکه‌وت له‌م ته‌قه‌یه دا یه‌کێک له
فه‌رمانده‌کانی کۆمه‌ڵه به‌ناوی "له‌تیف نیکپه‌ی"
کوژراوه. گوایا له‌تیف به‌هه‌ڵه، به‌دست یه‌کێک
له پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه گیانی له ده‌ست
دابوو نه‌ک ته‌قه بێ هه‌ده‌ف و دووراودووره‌که‌ی
ئێمه .
سه‌ره‌نجام رۆژێک دوای کوژرانی حه‌مه سیاناوی
بڕیار درا به‌نیازی شه‌ڕی راسته‌قینه به‌ره‌و
شوێنی مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه بڕوین و شه‌ڕی
سه‌روماڵییان له‌گه‌ڵ دا بکه‌ین! بۆیه رۆژ
بووه‌وه نزیکه‌ی سه‌د پێشمه‌رگه به چه‌ند
ده‌سته‌ی جیاواز، به‌ڵام هاو ئاهه‌نگ له چه‌ند
مه‌سیره‌وه به‌ره‌و پشتی وشکه‌ڵان که‌وتینه‌ڕێ.
شوێنه‌که هه‌م هه‌ڵه‌مووت و هه‌ڵدێر،و هه‌میش
جه‌نگه‌ڵ و لێره‌وارێکی چڕ‌وپڕ بوو. به‌بیسیم
ئاگامان له یه‌ک بوو ده‌نا له‌به‌ر پڕی
جه‌نگه‌ڵه‌که یه‌کترمان نه‌ئه‌بینی. پاش نزیک به
سه‌عاتێک گه‌ییشتینه دۆڵێک و له‌پڕ سه‌رمان به
کانی وئاوێکه‌وه ده‌رچوو. نزیک به 15 که‌س له
سه‌ر کانییه‌که دانشتبوون و تا سه‌رمان
پێیانه‌وه هه‌ڵ نه‌ته‌قی نه‌یان زانی، ته‌قه
ده‌ستی پێ‌کرد، ته‌پ و تۆزێک و پاشان جگه له
جه‌نازه‌یه‌ک ئه‌وانیتر بێ ته‌قه له چاو ئێمه
ون بوون. له لای خوشمانه‌وه هاوار به‌رز
بووه‌وه وتیان میرزا عه‌وڵا برینداره! چه‌ند
که‌سێک چوونه‌سه‌ر جه‌نازه‌ی کۆمه‌ڵه‌که.
ده‌رکه‌وت که‌سێک بوو به ناوی "سه‌لاح
ئه‌مانه‌تی". یه‌کێک له فه‌رمانده‌ره
ناسراوه‌کانی کۆمه‌ڵه، دووربین شه‌وێکیش له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه و سه‌نه‌د به‌جێمابوون که
ده‌ریان ده‌خست ئه‌م ژماره‌که‌سه هه‌موو
فه‌رمانده و به‌رپرسی به‌رزی کۆمه‌ڵه بوون و
نیازی داڕشتنی نه‌خشه‌ی هێرشێکی به‌رینیان بووه
بۆ سه‌ر کانی شه‌کره.
میرزا عه‌وڵای نیشکۆڵان فه‌رمانده‌ری
پێشمه‌رگه‌کانی سه‌رده‌شت به سه‌ختی بریندار بوو.
بۆیه که‌س له‌سه‌ر شوێنکه‌وتنی کۆمه‌ڵه‌کانی
نه‌په‌رژا و هه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ کرا که هه‌رچێک
زووتر برینداره‌که‌مان بگه‌یینینه‌وه
کانی‌شه‌کره لای دوکتور و ده‌رمان. زوو داره
مه‌یتێکمان سازکرد و به نۆره له‌شی برینداری
میرزا عه‌وڵامان هه‌ڵگرت و به‌ره‌و کانی‌شه‌کره
که‌وتینه‌ڕێ. به داخه‌وه ناوبراو له‌رێگادا
گیانی له‌ده‌ست دا و به‌م شێوه‌یه یه‌کێکیتر له
به‌وه‌جترین پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌کانمان له
ده‌ست چوو. چه‌ند رۆژ دواتر راوراوێن له به‌ینی
ئێمه و کۆمه‌ڵه دا له ناو ئه‌م جه‌نگه‌ڵ و
دارستانه دا به‌رده‌وام بوو و رۆژی سێهه‌م
پێشمه‌رگه‌یه‌کی دیکه‌ی حیزب به ناوی "به‌یان
مه‌نبه‌ری" کوژرا و کۆمه‌ڵه‌ش چه‌ند که‌سێکیان
کوژران به‌ڵام من ناوی که‌سم له بیر ناماوه.
پاش ئه‌م شه‌ڕانه، گه‌ڕاینه‌وه کانی شه‌کره،
وره‌ی پێشمه‌رگه خراپ و وه‌زعی به‌رپرس و
کاربه‌ده‌ستان خراپتر. زۆربه‌ی شه‌وان که‌س یان
که‌سانێک ئه‌ڕوێستن و ریزی پێشمه‌رگه‌یان به جێ
ده‌هێشت. جا یان راسته‌وخۆ ده‌چوونه‌وه لای
ریژیم، یان سه‌ری خویان هه‌ڵ ده‌گرت وبه
قه‌بووڵکردنی هه‌زار مه‌ترسی به‌ره‌و یه‌کێک له
شاره‌کانی ئێران ده‌چوون و به نهێنی ئه‌بوونه
کرێکار! به‌رپرسان به ته‌واوی نه‌یان ده‌زانی
چیبکه‌ن. له لایه‌ک له ده‌ست ئه‌م شه‌ڕه
بێئاکامه وه‌ک ئێمه ماندو و هیلاک ببوون و له
لایه‌کی تره‌وه نه‌یان ده‌ویست پاش نزیک به چوار
مانگ پلان دانان و پێشمه‌رگه هیلاککردن (ئه‌گه‌ر
نه‌ڵێم به کوشت دان) و پووڵ خه‌رجکردن، بێ
"سه‌رکه‌وتنێک"ی به‌رچاو ده‌س له یه‌خه‌ی
کۆمه‌ڵه بکه‌نه‌وه و هه‌ر که‌سه بچێته‌وه
ناوچه‌ی خوی!
هیچکام له هێزه‌کانیش مان ئه‌و هێزه به‌هێزه
سه‌رحاڵه چالاکه‌ی چوار مانگ پێشتر نه‌مابوون که
بتوانن بێ‌ترس له کۆماری ئیسلامی به ته‌نیا
بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان و خه‌ریکی کار و چالاکی
ببنه‌وه. بۆ نموونه هێزی ئێمه (بێستوون) له
نزیک به سه‌د و حه‌فتا 170 که‌سه‌وه، هاتبوینه
سه‌ر نزیک به هه‌شتا که‌س و هه‌ڵبژارده ترین
که‌سه‌کانمان یان کوژرا بوون یان بریندار ببوون
یان به‌جێیان هێشتبووین و رویشتبوون.
هێزه‌کانیتریش له ئێمه خرابتر بوون بۆ نموونه
هێزی دیوانده‌ره که‌متر له ده‌که‌سی مابوون!
بۆیه ئه‌گه‌ر بشمان ویستبا نه‌مان ئه‌توانی هه‌ر
هێزه و به‌ره‌و جێگای کاری ئاسایی خوی بڕوات و
ده‌بوا دوو سێ هێز رێک بخرێن و به‌ره‌و ناوچه‌ی
خویان بگه‌ڕێنه‌وه که دواتر هه‌ر وای لێ هات،
به‌ڵام کاتێک کۆمه‌ڵه پێش ئێمه شلێری بۆ ئێمه
به جێ هێشت و له سه‌قزه‌وه تا سنه هێزه‌کانی
بڵاو کردنه‌وه و چه‌ندین په‌لاماریشی له دژی
سپای ده‌وڵه‌ت ئه‌نجام دان ئه‌و کات ئێمه‌ش
بڵاوه‌مان لێ کرد.
درێژه‌ی هه‌یه
تیبینیی هه‌ڵوێست:
گیانبه‌خت کردوو کاک فه‌رهادی ئه‌مانه‌تی یه‌کێک
له به‌رپرسانی کۆمه‌ڵه له‌ناوچه‌ی سنه بوو که
له شۆڕش‌دا به "سه‌لاح" ده‌ناسرا. فه‌رهاد
خه‌ڵکی شاری سنه و رۆڵه‌یه‌کی به‌ئه‌مه‌گی
گه‌له‌که‌ی بوو که خه‌باتی پێش رووخانی حکوومه‌تی
په‌هله‌وی ده‌ستپێکردبوو. کاک فه‌رهاد ئینسانێکی
تێگه‌یشتوو و دڵسۆز و نموونه‌یه‌کی دیاری پاکی و
سه‌داقه‌ت و فیداکاری بوو، که ئه‌گه‌ر شه‌ڕی
ناوخۆ له نه‌ته‌وه‌که‌ی نه‌سه‌ندبای ومابای،
بێگومان ئێستا یه‌کێک له رۆڵه به‌رچاوه
خزمه‌تگوزاره‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌بوو. به‌ڵام
سه‌د مه‌خابن، شه‌ڕی ناوخۆ ده‌یان و سه‌دانی وه‌ک
فه‌رهادی به ئاگری خۆیه‌وه سوتاند و سه‌دان و
هه‌زارانیشی دڵ‌سارد کرده‌وه و بزووتنه‌وه‌که‌مانی
گه‌یانده ئه‌مڕۆ. رۆژێک که بێجگه له
نه‌ته‌وه‌که‌مان، کۆمه‌ڵه و دێموکرات خۆیان
زۆرترین زه‌ره‌رمه‌ندی بوون.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|