|
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
پاش گه‌مارۆ
گۆشه‌یک له شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دێموکرات
به‌شی شه‌شه‌م
کاک ڕه‌شاد سه‌مبوڵی دژایه‌تیکردنی شه‌ڕی ناوخۆ
پاش ئه‌و داویین زه‌ربه قورسه که له لایه‌ن
کۆمه‌ڵه‌وه به‌ر حیزب که‌وت ، وا ئه‌هاته
به‌رچاو که کۆمه‌ڵه هێشتا پێشده‌ستی و ئیبتکاری
شه‌ڕه‌که‌ی به‌ده‌سته . تا ئه‌و جێگه که
فه‌زایه‌ک پێکهاتبوو که ئه‌وه ئه‌وانن که
دیاری ده‌که‌ن له کوێوه هێرش بکه‌ن و زیان و
زه‌ره‌ر به حیزب بگه‌یینن. به‌ڵام ئه‌و شیوه
فکرکردنه‌وه هه‌ڵه بوو. دواتر ده‌رکه‌وت که
کۆمه‌ڵه‌ش هه‌روه‌ک ئێمه و بگره زیاتریش ماندوو
ببوون و ده‌یانه‌ویست به جۆرێک واز له‌م
رووبه‌ڕووی یه‌کتر راوه‌ستانه بێنن و به
جوورێک شلێر چۆڵ که‌ن . زۆریشی نه‌خایاند ئه‌م
کاره‌یان کرد و به‌ره به‌ره هێزه‌کانیان به‌ره‌و
ناو قووڵایی ناوچه‌ی سنه و مه‌ریوان به‌ڕێکردن و
دانسته ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان له شاخی به‌رز و
به‌رینی چلچه‌مه دامه‌زران.
ئێمه‌ش هێزی هه‌وشار مان په‌ڕیبوونه‌وه ئه‌و به‌ر
جاده‌ی مه‌ریوان سه‌قز و له ناوچه‌ی سه‌رشیوی
سه‌قز جێگیر ببوون. ئێواره‌یه‌ک ئێمه‌ش نزیک
دووسه‌د پێشمه‌رگه له ئاوایی بۆرده‌مه‌وه
که‌وتینه‌ڕێ و نزیک سه‌عات دووی شه‌و گه‌ییشتینه
ئاوایی ده‌ره‌ویانی شێخ که گوندێکی ته‌قریبه‌ن
سه‌د ماڵی بوو. پێش گه‌ییشتنی ئێمه هێزی هه‌وشار
له‌و گونده ببوون و پاش ئاگادار کران له هاتنی
ئێمه ئه‌وان رویشتبوون و ژماره‌یه‌کی 15-20 که‌سی
پێشمه‌رگه‌یان له‌وێ مابوون تا دییه‌که ئه‌من
راگرن و ئێمه به دڵنیایه‌وه شه‌و بینه ناو دێ.
ئێمه پاش ئه‌وه‌ی گه‌ییشتینه ناو دێ، به‌سه‌ر
ماڵی خه‌ڵک دا دابه‌ش بووین و خه‌ڵکمان له‌خه‌و
هه‌ڵستاند و ده‌ستمان کرد به نان و چایی خواردن.
هێشتا به‌ته‌واوی له نان خواردن نه‌ببوینه‌وه
ته‌قه له هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌ستی پێ‌کرد . که
له ماڵه‌کان هاتینه ده‌ر وه‌ک باران گوله له
گشت لایه‌که‌وه به‌سه‌ر ماڵه‌کان دا ده‌باری.
کۆمه‌ڵه ئێواره له روویشتنی هێزی هه‌وشار
ئاگادار ببوون و زانی بوویان ته‌نیا ئه‌و ژماره
که‌مه پێشمه‌رگه‌ی ئێمه له گوندی ده‌ره‌ویان
مابوونه‌وه. بۆیه ویستبوویان فرسه‌ت بێنن و
زه‌ربه‌یه‌کیتر له حیزب بده‌ن. به‌ڵام نه‌یان
زانی بوو هاوکات ئێمه‌ش به‌و ژماره زۆره‌وه دین
بۆ ئه‌و دێیه. شه‌ڕ به توندی ده‌ستی پێ‌کرد،
ده‌ره‌ویان له ناو دۆڵێک دایه که گڕه به‌ردێکی
سوور و سه‌خت له پشت ماڵان و ته‌پۆڵکه‌یکی
به‌رزیش رووبه‌ڕوی هه‌ڵکه‌وتووه، که به‌ته‌واوی
زاڵه به‌سه‌ر گشت جێگایه‌کی گونده‌که‌دا. له‌م
کاته‌دا هه‌ردووکی ئه‌م به‌رزایانه‌ش که‌وتبوونه
ده‌ست کۆمه‌ڵه وه.
هێشتا ئێمه به ته‌واوی خومان رێک نه‌خستبوو که
کوژراوێک، ئه‌سیرێک و بریندارێکمان هه بوو .
برینداره‌که یه‌کێک له فه‌رمانده‌ره
ناسراوه‌کانمان بوو و به‌په‌له بۆ ژووره‌وه‌ی
ئاوایی راگوێزر. تا ده‌مه‌و رۆژ هێرشی ئه‌وان و
به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێمه درێژه‌ی کێشا. که رۆژ
بوه‌وه ده‌رکه‌وت که به‌رزترین شوێنی ناوچه،
که شاخێکی پشتسه‌ری ئاوایی بوو له‌ده‌ست کۆمه‌ڵه
دایه. به‌رده‌سووره‌که‌ی پشت ئاوایی له لایه‌ن
کۆمه‌ڵه‌وه چۆڵ کرا بوو، به‌ڵام له‌به‌ر زاڵبوونی
ته‌په‌که‌ی رووبه‌ڕوی دێ، ئێمه نه‌مان ئه‌توانی
بچینه سه‌ری و بۆ خۆپاراستن به‌کاری بێنین، ناچار
هه‌وڵمان دا هێرش بکه‌ینه سه‌ر جێگای ئه‌سڵی واتا
ته‌په‌ی رووبه‌ڕوو.
نزیک به 25 تا 30 پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له‌م
ته‌په‌یه دامه‌زرابوون و وه‌ک بزمار به به‌رد و
سه‌نگه‌ره‌کانیه‌وه چه‌سپیبوون. هێرش له‌دوای
هێرشی ئێمه و به‌رخۆدانی توند و سه‌ختی ئه‌وان
کاری شه‌ڕه‌که‌ی گه‌یانده نزیک سه‌عات 10
به‌یانی. هێزی هه‌وشاریش له وه‌زعه‌که ئاگادار
بوون و به‌به‌ر چاوی چه‌ندین پایه‌گای
دوه‌ڵه‌ته‌وه خویان گه‌یانده‌وه لامان و هێرشیان
کرده سه‌ر به‌رزترین به‌رزایی . له‌و به‌ره‌یه‌ش
شه‌ڕ به‌توندی گه‌رم بوو. نیسبه‌تی هێزی ئێمه بوو
به چه‌ند قاتی کۆمه‌ڵه و، ورده ورده ئه‌وان
ناچار بوون پاشه‌کشێ بکه‌ن. له پێش دا
به‌رزایه‌که‌ی پشت ئاوایی یان لێ سه‌ندرایه‌وه .
دواتر له هه‌موو شوێنه‌کانیتر پاشه‌کشه‌یان کرد و
به‌ره‌و گوندی "ئیساقاوا" و بناری چلچه‌مه
گه‌ڕانه‌وه و ئێمه‌ش تا هێزمان تێدا بوو
وه‌دوایان که‌وتین و لای سه‌عات 12 ی نێوه‌ڕۆ
گه‌ڕاینه‌وه ناو ئاوایی ده‌ره‌ویان. ئاکامی ئه‌م
شه‌ڕه بۆ ئێمه له‌ده‌سه‌ت دانی 5 پێنج
پێشمه‌رگه بوو . که یه‌کێکیان جێگر لکێکی هێزی
بێستوون بوو به ناوی موراد کرماشانی ،
یه‌کێکیتریان سه‌دێقی ئه‌دیبی سه‌رلکی به‌ناوبانگی
هێزی هه‌وشار بوو، که به برووسکه ناوی
ده‌رکردبوو.له راستی دا روویشتن و هه‌موو
حه‌ره‌که‌تێکی ئه‌م کوڕه جوانخاس و گورج و گۆڵه
له برووسکه ئه‌چوو. یه‌کێکیتریان
پێشمه‌رگه‌یه‌کی هێزی شاهۆ بوو به ناوی جافری
کاکایی که ئه‌سیر کرا بوو، به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌کان
له‌کاتی هه‌ڵاتن دا ئێعدام‌یان کردبوو. دواتر
جه‌نازه‌که‌مان له بن ئه‌شکه‌وتێک دا دیته‌وه.
هه‌روه‌ها دیلێک و چه‌ندین بریندار مان هه‌بوون .
کۆمه‌ڵه‌ش پێنج جه‌نازه‌یان له ته‌په‌که‌ی
رووبه‌ڕوی ئاوایی دا به جێ‌مان که یه‌کیان ناوی
"موزه‌فه‌ر یه‌مێنان" بوو و کچێکیشیان به ناوی
"په‌ری" به‌دیل گیرا.
رادیۆی حیزب و کۆمه‌ڵه دیسان، هه‌رکام به شێوه‌ی
خویان هه‌واڵی ئه‌م تێک هه‌ڵچوونه‌یان بڵاو
کرده‌وه و پاش هه‌واڵه‌که‌ش هه‌رکامه‌یان ده‌ستی
کرد به وتار و با‌به‌ت بڵاوکردنه‌وه له دژی
ئه‌ویتر. کۆمه‌ڵه هه‌روه‌ک جاران " تۆمه‌تی"
حیزبی "بورژوازی" کوردی دایه‌وه پاڵ حیزبی
دیموکرات و مزگێنی شکانی زیاتری ئه‌و حیزبه‌ی
ده‌دا به "کرێکار و زه‌حمه‌ت کێشانی کوردستان"،
واتا باوک و دایکی پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌م حیزبه!
حیزبیش له وتارێکی دوور و دررێژی یه‌ک حه‌فته‌یی
دا به‌ناوی "پولپۆتیزم به‌کرده‌وه" هه‌وڵی ئه‌دا
کار و کرده‌وه‌ی کۆمه‌ڵه و "خێ‌میره سووره‌کان"ی
کامبوجیا به سه‌رۆکایه‌تی پۆلپۆت، وه‌ک یه‌ک
نیشان بدات و خه‌ڵکی کوردستان بترسێنێ که:
ئه‌گه‌ر رۆژێک کۆمه‌ڵه بگاته ده‌سه‌ڵات وه‌ک
ئه‌وان جووتیار ده‌کاته موهه‌ندێس و دوکتور
ده‌باته کێوان جووتی پێ ده‌کات. "ره‌حمان
قوربانی" یه‌کێک له کادره‌کانمان به شۆخییه‌وه
ئه‌یوت: "تاماوم کۆمه‌ڵه ئکوژم من له دست جووت
کردن بوومه‌ته پێشمه‌رگه چۆن دیسان حازرم
بڕۆمه‌وه به‌ر جووت".
به‌ڵام هه‌ردووکی ئه‌م باسانه له راستی به دوور
بوون، نه حیزبی دیموکرات بۆرژوازی بوو و نه
کۆمه‌ڵه‌ش هیچیان له پولپۆت و خێ‌میره
سووره‌کانی کامبۆج ده‌چوو.
پاریس ، برلین، تۆکیۆ، نیۆیۆرک،سێئوول،ستۆکهۆڵم و
سه‌دان شاری به‌هه‌شت ئاسای تری دنیا له‌لایان
حیزب و ده‌سه‌ڵات داری بورژواوه ( کۆمه‌ڵه ئه‌و
کات چه‌پ و راستی دنیای به بورژوازی پێناسه
ده‌کرد) به‌ڕیوه ده‌چن ، سیسته‌می بورژوازی
کو‌لتوور و ژیانێکی مودێڕن و پڕ له پێشکه‌وتنی بۆ
جیهان پێک هێناوه، دیموکراسی ،توله‌رانس و جوورێک
ئازادی بۆ نه‌یارانی خوی به‌ڕه‌سمی ده‌ناسێ.
سه‌قافه‌ت ، شه‌فافیه‌ت و سه‌داقه‌تی به‌نیسبه‌ت
سیسته‌مه‌که‌ی خویه‌وه کردووه‌ته بناغه، به‌ڵام
حیزبی دیموکرات نه‌ک هه‌ر فڕی به‌سه‌ر ئه‌م
شتانه‌وه نه‌بوو (و ئیستاش پاش بیست ساڵ هه‌ر
نازانێ چین )، به‌ڵکوو له سه‌ر دابه‌شکردنی
ده‌سه‌ڵاتیک که وجوودی نه‌بوو، له‌شه‌ڕی حیزبێکی
تری کوردییه‌وه تێوه‌گلا بوو و له تێک نیک و
کولتووری مودێڕنیش خه‌به‌رێک نه‌بوو هه‌روه‌ک
ئیستاش نیه. بۆیه ئه‌و قسه‌یه‌ی کۆمه‌ڵه زۆرتر
وه‌ک بوختانێک ده‌چوو که دژی حیزبی دێموکرات
به‌کری دێنا. هه‌روه‌ک چۆن هیچکام له‌م خاڵه
باشانه‌ی بورژوازی له کۆمه‌ڵه‌ش دا نه‌بوون و
ئه‌وانیش وه‌ک حیزبی دیموکرات له‌گه‌ڵ ئاوه‌دانی،
توله‌رانس ، دنیای مودێڕن و دیموکراسی بێگانه
بوون.
کۆمه‌ڵه و پولپۆتیش به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌یه‌ک
نه‌ده‌چوون.له‌لایه‌ک کۆمه‌ڵه هه‌ڵسوکه‌وتیان
له‌گه‌ڵ خه‌ڵک دا له ئێمه باشتر نه‌بوایه
خرابتر نه‌بوو. که‌سیان به‌زۆر له هیچ جێگایه‌ک
نه‌بردبووه ده‌ر و "ئوردووگای کاری ئیجباری"یشیان
نه‌بوو. تازه ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی ئێمه،
دیفاعیان له شووره‌وی نه‌ده‌کرد که سه‌د قاتی
کامبوج خه‌ڵکی لێ کۆچ درا و ئه‌و که‌سانه‌ش که
له‌ژێر فشاری کاری ئیجباری یان تێرۆری بێ حه‌د و
سنووری ستالین دا گیران، ئه‌شکه‌نجه‌ی وه‌حشیانه
کران و سه‌رنجام کوژران ژماره‌یان له هه‌موو
خه‌ڵکی کامبوجی ئه‌وکات زیاتر بوو. له‌و لاشه‌وه
ئه‌وان نه‌ک هه‌ر کامبۆج و پولپۆت به‌ڵکوو رووس و
چینیشیان پێ کومونیست نه‌بوو و به هیچ شێوه‌یک
نه‌ده‌کرا په‌یوه‌ندیک له نێوان ئه‌م دووانه دا
نه‌ک هه‌ر ساز به‌ڵکوو فه‌رزیش بکرێ.
به‌ڵام راست یان ناراست بوونی ئه‌م بۆچوونانه
گرنگ نه‌بوو، ئه‌وه ئه‌ساس بوو که جه‌و و که‌ش و
هه‌وای ناو هه‌ردووک حێزبه‌که دژمنانه رابگیردرێ
و خه‌ڵکه‌که ئاماده بن بۆ یه‌کتر کوشتن. ده‌نا
به‌دڵنیایه‌وه زیاتر له هه‌شتا له سه‌دی
به‌ده‌نه‌ی هه‌ردووکلا که‌مترین ئاگاداریان
له‌سه‌ر کامبۆجیا، یان هیچکام له وڵاتانی
بورژوایی نه‌بوو، تا بتوانن به‌راوردێکی
راسته‌قینه بکه‌ن و له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی واقێعی
و پته‌و دژمنایه‌تی لایه‌نی هه‌مبه‌ریان بکه‌ن.
به هه‌رحاڵ پاش گه‌ییشتنی میرزا عه‌وڵای نیشکۆڵان
و هاوڕێیانی (فه‌رمانده‌ری تازه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی
سه‌رده‌شت) جارێکی‌تر به‌ره‌و شلێر و
به‌رزاییه‌کانی نه‌رمه‌ڵاس که‌وتینه‌وه رێ. پاش
دوو رۆژ له جێگایه‌ک به‌ناوی "کانی شه‌کره" بنه
و بارگه‌مان لێ خست . چه‌ند ته‌پۆڵکه‌ی ئه‌و
به‌رتریش کۆمه‌ڵه‌ی لێ دامه‌زرا بوون و به
دووربین سه‌یری یه‌کترمان ئه‌کرد، جار و باریش
چه‌ند ره‌گبارێکی به بیکه‌یسی مان به‌یه‌ک دا
ئه‌کرد تا زۆریش بێکار خومان حیساب نه‌که‌ین !
چه‌ن رۆژ پێش گه‌ییشتنی ئێمه، کانی شه‌کره
بنکه‌ی کۆمه‌ڵه بوو. ئێمه جێگا و ئاسه‌واری
مانه‌وه‌ی ئه‌وانمان له‌وێدا ئه‌بینی. چه‌ند
سه‌عاتێک پاش گه‌ییشتنمان به "کانی شه‌کره"
یه‌کێک له فه‌رمانده کۆنه ئه‌رته‌شییه‌کانمان
گه‌ڕا و هێندێک شتی کۆکرده‌وه و دواتر بانگی له
پێشمه‌رگه‌کان کرد وه‌رن سه‌یری "قه‌حبه‌خانه‌ی
سه‌یار" که‌ن! هێندێک لۆکه و شتی خوێناوی بوون
که ناوبراو دانه دانه هه‌ڵی ده‌گرتن و به
ده‌نگی به‌رز ئه‌یوت: چاوتان لێیه؟ ئه‌وه
هه‌مووی خوێنه، ... "ره‌شادی حوسه‌ینی" یه‌کێک
له کادره‌کانی حیزب چووه پێش، شته
خوێناویه‌که‌ی گرت به ده‌سه‌ته‌وه و وتی :
هاوڕێیان ئه‌وه" نه‌وار بێهداشتییه". هه‌موو
ژنێک عاده‌تی مانگانه‌ی هه‌س پێشتر دایک و خوشکی
ئێمه په‌ڕۆیه‌کی کۆنیان به‌کار ده‌هێنا. ئیستا
به جێ ئه‌و په‌ڕۆوه، ئه‌م شته که پێ ئه‌وترێ
"نه‌وار بێهداشتی" ئیستفاده ده‌که‌ن. دیاره جگه
له ره‌شاد، زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌کانیتریش
ئه‌یانزانی نه‌وار بێهداشتی چیه. به‌ڵام بوون
که‌سانێک که به‌ڕاستی وه‌ک ئه‌و به‌رپرسه‌ی
یه‌که‌م له‌م شته حاڵی ببوون! هه‌رجۆرێک بێ
له‌سه‌ر ئه‌م مه‌وزوعه سووک و دوور له عه‌قڵه
ده‌مه قڕه‌یه‌ک له نێوان ناڕازیانی شه‌ڕ و
خوازیارانی دا په‌یدا بوو و ره‌شاد تووڕه‌یی خوی
له‌م کرده‌وانه‌ی خوازیارانی درێژه‌ی شه‌ری
ناوخۆیی و شێوه‌ی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی پێشمه‌رگه
و خه‌ڵک بۆ درێژه دانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی کرده
سووژه‌ی باسه‌کانی ئه‌و شه‌وه و چه‌ندین
کۆبوونه‌وه‌ی دواتریش.
درێژه‌ی هه‌یه
تێبینیی هه‌ڵوێست:
یاد زیندوو کاک ره‌شادی حوسێنی کادرێکی تێگه‌یشتوو
و پێگه‌یشتووی حیزبی دێموکرات بوو که باوه‌ڕی
قووڵی به یه‌کسانی و به‌رابه‌ری و
هاوکات
ئازادیی نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو. هه‌میشه وه‌ک چه‌پ و
سه‌ربه‌خۆ (نا ئیدئولۆژیک) خۆی پێناسه ده‌کرد.
له‌هه‌ر مه‌ڵبه‌ند و ناوه‌ند و ناوچه‌یه‌ک
بوایه،ته‌بلیغی نه‌زه‌راتی ئه‌کسانی‌خوازانه‌ی
خۆی ده‌کرد و به ئاشکرا دژی شه‌ڕی ناوخۆیی
هه‌ڵوێستی گرت.له له‌ت بوونه‌که‌ی حیزبی دێموکرات
پاش کونگره‌ی هه‌شت، له‌گه‌ڵ "ڕێبه‌رایه‌تی
شۆڕشگێڕ" که‌وت و پاشان وه‌ک جێگری کومیته‌ی
ناوه‌ندی دیاری کرا. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
باوه‌ڕی به خه‌ڵک و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری بوو، بۆ
تێکۆشان چووه‌وه ناوخۆی وڵات. به‌داخه‌وه
سه‌ره‌نجام له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه ده‌ستگیرکرا و
پاش ئه‌شکه‌نجه وجه‌زره‌به‌یه‌کی زۆر و ئاگاهانه
ڕاوه‌ستان له سه‌ر باوه‌ڕ و مل نه‌دان به
داخوازه پێشنیارکراوه‌کانی حکوومه‌ت،ئیعدام کرا.
جێگه‌ی سه‌رنجه که ئه‌م رۆڵه قاره‌مانه‌ی
نه‌ته‌وه‌که‌مان تا دوا هه‌ناسه له بیروباوه‌ڕی
خۆی دیفاعی کرد و له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی نا ئینسانی
و سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستی حکوومه‌تی ئێران‌دا نه
چه‌مایه‌وه له باوه‌ڕه پێشکه‌وتنخوازنه‌کانی و
مافی رزگاریی نه‌ته‌وه‌که‌ی پاشگه‌ز نه‌بووه‌وه.
ڕه‌شاد تا ژیا باوه‌ڕه‌کانی له کرده‌وه‌ی خۆیدا
به‌کار هێنا و قسه و کرده‌وه‌ی یه‌ک بوون.
ژمارێک له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
هه‌ڵوێست شانازی ده‌که‌ن که هاوسه‌نگه‌ر و
هاوبیری کاک ڕه‌شاد بوون و ئێسته‌ش خۆیان به
درێژه‌دری ئاوات و باوه‌ڕه به‌رز و
یه‌کسانیخوازانه و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌کانی
ده‌زانن.
یادی به‌ڕێز و رێگای پڕ ڕیبوار بێت
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|