|
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
پاش گه‌مارۆ
گۆشه‌یک له شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دێموکرات
به‌شی پێنجه‌م :
درێژه‌ی خوێنڕشتن و کوشتار
هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رگورد که‌ریمی
عه‌لیار بۆبنکه‌ی ناوه‌ندی حیزب، مه‌لا حه‌سه‌نی
شیوه‌سه‌لی فه‌رمانده‌ری هێزی موعه‌ینی
(سه‌رده‌شت) به 60-70 پێشمه‌رگه‌وه گه‌ییشته
ناوه‌ندی ئاژوان له ئاوا‌یه‌کانی بایه‌ر و
بۆرده‌مه. هێزی موعه‌ینی یه‌کێک له چالاکترین و
به‌هێزترین هێزه‌کانی حیزبی دێموکرات بوو و، ئه‌م
پێشمه‌رگانه‌ش که مه‌لاحه‌سه‌ن له‌گه‌ڵخۆی
هێنابووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌و هێزه بوون.
دیاره حیزب له ناردنی مه‌لا حه‌سه‌نیش هه‌ر ئه‌و
مه‌به‌سته‌ی بوو که سه‌رگورد عه‌لیاری بۆ دیاری
کردبوو، واتا له به‌ینبردن یان هیچ نه‌بێ
زه‌برێکی گرانی وا له کۆمه‌ڵه دان که ناچار بێ
سه‌رده‌ستی و ئوتۆریته‌ی حیزب قه‌بووڵ بکات . ئه‌م
داخوازییه‌ی حیزبی دیموکراتیش به راشکاوانه له‌و
خاڵانه دا که حیزب وه‌ک مه‌رجی راگرتنی شه‌ڕ
داینابوون ده‌بینران.
پاش حه‌فه‌ته‌یک کۆبوونه‌وه و ئاڵ و گۆڕکردنی
زانیاری و بیر و ڕا، ئاژوان بڕیاری دا به‌شی زۆری
هێزه‌کانی له ئاواییه‌کانه‌وه (بایه‌ر،
بۆرده‌مه و سێف) راگوێزێ بۆ میشیاو و
له‌وێشه‌وه هێرشێکیتر بکاته سه‌ر نه‌رمه‌ڵاس.
به‌ڵام کۆمه‌ڵه پاش تێکشکاندنی هێرشه‌که‌ی جاری
پیشووی حیزب، که‌وتبوونه بیری چۆڵکردنی
نه‌رمه‌ڵاس و زۆربه‌ی هێزه‌که‌یان بردبووه
به‌رزاییه‌کانی "کانی شه‌کره" و پشتی
"وشکه‌ڵان".له‌وێشه‌وه گشت ناوچه‌و جموجووڵی
حیزبیان له به‌رچاو بوو. جگه له‌وه ، له
رێگای کۆنترۆڵکردنی بیسیمه‌کانی حیزبه‌وه
ئاگاداری هه‌ڵسوکه‌وتی ئێمه بوون.
که ئێمه چوینه میشیاو، رۆژی دوایی ده‌سته‌یک
پێشمه‌رگه بۆ شناسایی چوون بۆ ده‌ور و به‌ری
نه‌رمه‌ڵاس و که‌مکه‌م بۆیان ده‌رکه‌وت که
کۆمه‌ڵه له نه‌رمه‌ڵاس نه‌ماون. رۆژی دواتر
ئێمه سه‌رجه‌می هێزه‌که‌مان به‌ره‌و نه‌رمه‌ڵاس
که‌وتینه‌ڕێ و بێ شه‌ڕ و ته‌قه چووینه‌وه جێگایک
که سه‌رده‌مێک بنکه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خومان
و دووجاریش مه‌یدانی شه‌ڕ و په‌لاماردان و
سه‌ره‌نجام هه‌ڵاتنی خومان بوو بوو! چوینه شوێنی
جه‌نازه‌ی هاوڕێانمان که له هه‌ردووک ئه‌و
شه‌ڕانه دا به‌ده‌ست کۆمه‌ڵه کوژرابوون و هه‌روا
''هاکه‌زایی" له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه کرابوونه
ژێرخاکه‌وه. جارێکی‌تر گۆڕمان بۆ که‌ندن و ئێسک و
پڕووسکه‌کانمان کردنه ژێر خاکه‌وه . من تا
ئیستاش ئه‌و رۆژه وه‌ک یه‌کێک له تاڵترین
رۆژه‌کانی ژیانی خوم ئه‌زانم و هه‌رکه باسی گؤڕی
به کۆمه‌ڵ ده‌بیسم یان فیلمێک له‌و باره‌وه
پێشان ده‌درێ راست ئه‌و ئێسکانه‌م دێنه‌وه به‌ر
چاو.
ئیستا زیاتر له دوو مانگ له‌و رۆژه تێپه‌ڕی بوو
که کۆمه‌ڵه وه‌ک نه‌ورۆزانه، شه‌وی سه‌ری ساڵی
1364 هێرشی کردبووه سه‌ر ناوه‌ندی ئاژوان له‌م
گونده. ئه‌وکات هه‌موو شوێنێکی ئه‌م دۆڵه به‌فر
بوو، به‌ڵام ئیستا ئاخر مانگی به‌هار و هه‌وا
به‌ته‌واوی گه‌رم بوو. بۆیه نه کۆمه‌ڵه و نه
ئێمه پیویستمان به بنکه و جێگای سابت نه مابوو.
هه‌رکه‌سه بنبه‌رد و سه‌ر به‌رزاییکی بۆ خوی
کردبووه چه‌په‌ر و جمووجووڵی لایه‌نه‌که‌یتری
خستبووه ژێر چاوه‌دێری و هه‌رکه فرسه‌ت و هه‌لی
بۆ هه‌ڵ ده‌که‌وت گورزی خوی ده‌وه‌شاند و ماڵێک
یان چه‌ند ماڵه‌هه‌ژاری کوردی پڕ له خه‌م ، چه‌ند
دایک و خوشکی ره‌شپۆش وچه‌ندین مناڵی هه‌تیو
ده‌کرد. بێ ئه‌وه چرکه‌یه‌کیش بیر له ئاکامی
کاره‌که‌ی بکاته‌وه!
پاش حه‌فته‌یک مانه‌وه له شلێر و به‌رزاییه‌کانی
به‌رده‌ڕه‌شه و دووپلووره و راو ڕاوێنی یه‌کتر
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه، بێ ئه‌وه تووشی شه‌ڕێکی
به‌رچاو له‌گه‌ڵ یه‌کتر بین، جارێکی‌تر
گه‌ڕاینه‌وه ناو گونده‌کانی سێف ، بۆرده‌مه و
بایه‌ر و بووینه‌وه سه‌رباری خه‌ڵک. خه‌ڵکێک
جگه له ملکه‌چ بوون و به‌ڕواڵه‌ت روویخوش نیشان
دان به ئێمه، چاره‌یه‌کی تریان بۆ نه‌مابوو.
زیاتر له دوومانگ بوو ماڵه‌کانیان ببوونه بنکه‌ی
ئێمه و بۆخویان و مناڵه رووت و هه‌ژاره بێ
قوتابخانه ، دوکتور و ده‌رمانه‌کانیان له دیوێکی
بچووک!( من و ده 10
پێشمه‌رگه‌یتر ماڵی که‌سێکمان له ئاوایی سێف دا
کردبووه بنکه و خاوه‌ن ماڵ به پێنج مناڵه‌وه
له گۆشه‌یکی کادێنی بزنه‌کانیان دا ده‌خه‌وتن!)
له‌به‌ر ئه‌وه ژماره‌ی ماڵه‌کانی ئه‌م گوندانه
که‌م بوون، هه‌رماڵه و زیاتر له ده پێشمه‌رگه‌ی
به‌ر ئه‌که‌وت . دیاره به پێچه‌وانه‌ی
شه‌ڕله‌گه‌ڵ ریژیم، حیزب بۆ درێژه‌دانی ئه‌م
شه‌ڕه نیسبه‌ت به پاره خه‌رج کردن بۆ
پێشمه‌رگه زۆر دڵ ئاواڵه بوو و جگه‌له
موزاحێمه‌تی ئاسایی خه‌رجی ئێمه له‌سه‌ر ماڵه‌کان
نه‌بوو و بگره خه‌یریشمان (له‌مباره‌وه) بۆ
خه‌ڵکه‌که هه‌بوو . چه‌ندین دووکان به‌رپا ببوون
و مشته‌ریشیان ته‌نیا ئێمه بووین.
هێزی موعه‌ینی به‌رزایی هه‌ره ستراتێژیکی پشت
ئاوایی بۆرده‌مه (جێگای ناوه‌ندی ئاژوان) یان
گرته ئه‌ستۆ و شه‌وو رۆژ 20-30 که‌سیان به‌وێوه
بوون. هێزی "بێستوون" و "هه‌وشار"یش له سێف و
میشیاو مانه‌وه و هێزه‌کانیتریش له بایه‌ری سه‌ر
و خوار و بۆرده‌مه دامه‌زران و چاوه‌ڕوانی بڕیاری
به‌ربه‌رپرسان ماینه‌وه. ناوه‌ندی ئاژوان چه‌ند
کۆبوونه‌وه‌یان به‌ست و سه‌ره‌نجام مه‌لا حه‌سه‌نی
شیوه‌سه‌ڵیش له‌گه‌ڵ ژماره‌یک له پێشمه‌رگه‌کانی
هێزی موعه‌ینی دا گه‌ڕایه‌وه بۆ ناوچه‌ی
سه‌رده‌شت و قه‌رار بوو فه‌رمانده‌ریه‌کی‌تریان
به ناوی میرزا عه‌وڵای نیشکۆڵان به تیمێک
پێشمه‌رگه‌ی تره‌وه بێته جێگاکه‌ی.
هێشتا ئه‌م دوو تیمه‌ی حیزب له رێگادا بوون
کۆمه‌ڵه هێرشێکی کوتوپڕی کرده سه‌ر ئه‌و
به‌رزاییه که پێشمه‌رگه‌کانی سه‌رده‌شتی لێ
دامه‌زرابوون. سه‌عات لای چواری به‌یانی بوو
ته‌قه ده‌ستی پێ‌کرد و نزیک نیو سه‌عاتی خایاند.
ته‌قه‌که یه‌کلایه‌نه بوو، دیار بوو
پێشمه‌رگه‌کانی حیزب به‌ته‌واوی غافڵگیر کرابوون.
له شوێنه‌کانیتره‌وه هێزی حیزب به‌هاواری
هاوڕێیان مانه‌وه چووین به‌ڵام به‌هوی به‌رزی و
حاسته‌می جێگاکه نه‌ده‌کرا له ماوه‌یکی کورت دا
بگه‌یینه لایان. پاش نیو سه‌عات ته‌قه ته‌واو
بوو. که هێزی یارمه‌تی ده‌ر گه‌ییشتنه سه‌ر
به‌رزاییه‌که ئاسه‌وارێک له کۆمه‌ڵه نه‌مابوو
ته‌نیا جه‌نازه‌ی له‌ت و په‌تکراوی حه‌ڤده 17
پێشمه‌رگه له‌وێ که‌وتبوون و خوێن و وێرانی له
گشت لاوه!
ده‌رکه‌وت که زۆربه‌ی ئه‌م پێشمه‌رگانه له خه‌و
دا کوژراون و چه‌ندکه‌سیان هه‌ر له‌ناو
کیسه‌خه‌وه‌کانیان دا گوله‌ئاژێن کرابوون. که
هه‌وا رووناک بووه‌وه له‌دووره‌وه
کۆمه‌ڵه‌کانمان بینین به‌ره‌و دارستانه‌کانی شلێر
ده‌گه‌ڕانه‌وه و ئێمه‌ش ته‌رمی هاوڕێیانمان کۆ
کردنه‌وه و به‌هاوکاری خه‌ڵک له گونده‌کان دا
به‌خاکمان سپاردن.
درێژه‌ی هه‌یه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|