|
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
hatemmenberi@hotmail.com
پاش گه‌مارۆ
گۆشه‌یک له شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دێموکرات
به‌شی چوارده‌هه‌م
خۆ گیل کردن له شه‌ڕی یه‌کتر
ساڵی 65 جگه له‌و شه‌ڕانه‌ی که له به‌شی پیشوو
دا باسکران چه‌ند تێک هه‌ڵچوونی بچووکی تریش له
ناوچه‌ی بۆکان، له نێوان کۆمه‌ڵه و هێزی به‌یانی
حیزب دا روویان دا . یه‌کێک له‌و شه‌ڕانه دا که
له جێگایه‌ک به‌ناوی حاجی کیمی رووی دا ،
سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵه له گه‌مارۆی حیزب که‌وتن و پاش
شه‌ڕێکی سه‌خت گه‌مارۆه‌که‌یان شکاند به‌ڵام تا
ئێواره ، که هه‌ردوو‌لا سانیه ژمارییان بۆ
تاریک بوونی هه‌وا ئه‌کرد تا له ده‌ست یه‌کتر
هه‌ڵین دووره ته‌قه وه‌ک ئه‌رک و وه‌زیفه
درێژه‌ی هه‌بوو!. له‌م شه‌ڕه دا سێ پێشمه‌رگه‌ی
حیزب کوژران که یه‌کێکیان فه‌رمانده‌یه‌ک بوو
به ناوی ئه‌حمه‌د خزری و..
کۆمه‌ڵه‌ش له‌م شه‌ڕه دا سێ که‌سان کوژران به‌ڵام
من له ناو و بله‌ی ته‌شکیلاتییان ئاگادار نیم.
شه‌ڕی دووهه‌م له ئاوایی مێرگه نه‌خشینێ رووی دا
. سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵه هێرشی کرده سه‌ر
"دیده‌بانه‌کان"ی حیزب و پاش چه‌ند سه‌عات شه‌ڕ
پاشه‌کشییان کرد، له‌م شه‌ڕه‌ش دا پێشمه‌رگه‌یه‌کی
حیزب و یه‌کی کۆمه‌ڵه کوژران و هه‌ردووک لاش
چه‌ند برینداریان هه‌بوون.
جگه له‌روودانی ئه‌م شه‌ڕانه له رووداوێکی تر
دا کادرێکی چالاک و ناسراوی کۆمه‌ڵه به ناوی
سلێمان موحه‌مه‌دی که خه‌ریکی کاری رێکخستن له
کووره‌خانه‌کانی بۆکان بوو، له که‌مینێک دا به
ده‌ست تیمێکی حیزب کوژرا. رادیۆی کۆمه‌ڵه کاتی
خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌م رووداوه و دواتریش رای
گه‌یاند که حیزب ئه‌م کادره‌ی ئه‌وانی به دیل
گرتووه و دواتر ئێعدامی کردووه. من که‌سانێک که
له‌و شه‌ڕه دا بوون له نزیکه‌وه ئه‌ناسم و هه‌م
ئه‌و کات و هه‌م کاتی نووسینی ئه‌م بیره‌وه‌ریانه
لێم پرسیون ، ئه‌وان ئه‌م ئیده‌عایه به راست
نازانن و ده‌ڵێن: شوێنی رووداوه‌که زۆر حه‌ساس
بوو ، سلێمان له یه‌که‌م ته‌قه دا کوژرا و
ته‌نانه‌ت ئێمه سه‌ره‌تا دووشک بووین که
نه‌وه‌ک تیمێکی خومان بێت ته‌قه‌مان لێ کردبێت!
له شوێنه‌کانی دیکه دا به‌تایبه‌تی له شوێنی
چالاکی هێزه‌که‌ی ئێمه، واتا مه‌ریوان،سنه
کامیاران و.... هه‌ردووک لامان هه‌وڵمان ئه‌دا که
تا بکرێ تووشی یه‌کتر نه‌بین و خومان له شه‌ڕ لا
بده‌ین، هیچکاممان بنکه و باره‌گایه‌کی سابتمان
نه‌بوو و هه‌ر رۆژه و له دۆڵێک و له په‌نا
شاخێک دا بووین، که تووشی شه‌ڕی ریژیم ئه‌بووین
بۆ جێگا و شاخێ کیتر ئه‌ڕویشتین و دوای ماوه‌یه‌ک
بێ وت و وێژ و شه‌ڕ، کێوه‌کانمان له به‌ینی
خومان دا به‌ش کردبوون !، کۆمه‌ڵه له
ده‌وروبه‌ری چلچه‌مه، که به‌سه‌ر ناوچه‌کانی
سه‌قز،دیوانده‌ره ومه‌ریوان دا زاڵ بوو کردبووه
جێ مانه‌وه و دۆڵی شلێریشیان وه‌ک جێ
حه‌سانه‌وه و شاردنه‌وه‌ی برینداره‌کانیان به‌کار
دێنا . ئێمه‌ش کێوه‌کانی کۆساڵان و شاهۆ که له
مه‌ریوان ه‌وه تا کرماشان درێژ ئه‌بنه‌وه،
به‌ر که‌وتبوون تا له کاتی لێقه‌ومان دا پاڵیان
پێوه ده‌ین!
ئه‌و ساڵه هه‌م ئێمه و هه‌م کۆمه‌ڵه له
به‌رانبه‌ر ریژیم دا زۆر چالاک‌تر بووین و ده‌یان
شه‌ڕ و پێکدادان هاتنه ئاراوه که له هه‌موویان
دا شکان به‌شی ریژیم بوو، به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵه
توانی چه‌ند بنکه و پایه‌گای ریژیم به بێ زیان،
یان به زیانێکی زۆر که‌م بگرێ وکه‌ل و
په‌له‌کانی بخاته ده‌ست خوی. له راستی دا
پێشمه‌رگه کاتێک شه‌ڕی سه‌ختی نێوان دوو هێزی
پارتیزانی خاوه‌ن بڕوای له گه‌ڵ
رووبه‌ڕووبوونه‌وه له ته‌ک هێزی بێ وره‌ی ریژیم
دا به‌راوه‌رد ده‌کرد گاڵته‌ی ده‌هات و راونای
پاسدار و به‌کرێگیراوی له‌لا وه‌ک " ئاوخواردن"
وا بوو!
ساڵی 65 هه‌تا سه‌ر به‌م شێوه‌یه کۆتایی هات،
هه‌ردووک لامان گه‌ڕاینه‌وه شوێنی حه‌سانه‌وه‌مان
که ئێمه له نه‌وسوود و هانه‌گه‌رمه‌ڵه و
کۆمه‌ڵه‌ش له دوو گوندی سه‌رسنووری سه‌ر به
باشووری کوردستان به ناوی چناره و بیاره
دامه‌زراین. نێوان بیاره و هانه‌گه‌رمه‌ڵه به
پێیان ، که‌متر له نیو سه‌عات رێگا بوو، هه‌رچوار
ده‌وری ئه‌م شوێنانه بنکه و سه‌نگه‌ری سپای
به‌عس بوو و ئێمه له سایه‌ی ئه‌وانه‌وه نه‌مان
ئه‌توانی شه‌ڕی یه‌کتر بکه‌ین!، به‌شی کومیکی ئه‌م
داستانه له‌وه دایه که کۆمه‌ڵه و سپای رزگاری
پێکه‌وه له بیاره دا بوون و جاری واش بوو بۆ
گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه به هۆی شاره‌زایی ئه‌وان
له ناوچه ئه‌بوونه چاوساغی کۆمه‌ڵه!
بیست وهه‌شتی مانگی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 66 تیمێکی
ده که‌سی حیزبی دیموکرات به‌ناو مه‌یدانی مین و
سه‌دان بنکه‌ی به‌ره‌ی شه‌ڕی ئێران و ئێراق دا
گه‌ڕانه‌وه ناوچه و منیش یه‌کێک له‌و ده‌که‌سه
بووم. هه‌وا هێشتا سارد و له زۆر شوین دا به‌فر
له عه‌رز دا بوو. کۆمه‌ڵه‌ش چه‌ند تیمێکیان له
ناوچه بوون و زیاتر له نزیک شاره‌کانی سنه و
مه‌ریوان دا ئه‌مانه‌وه. پاش چوونه‌وه، ئێمه
له رێگای که‌سی خومانه‌وه ئاگاداری ژماره و
شوێنی ئه‌و تیمانه‌ی کۆمه‌ڵه بووین و تا توانیمان
خومان له تووشی یه‌ک بون لا دا.ئێمه نزیک به
مانگێک له ناوچه دا ماینه‌وه، دوو کادری
دیکه‌مان هه‌موو زمسانه‌کش له ناوه‌وه بوون
ئه‌وانیشمان دۆزینه‌وه و ته‌دارۆکات و ئیمکاناتی
گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌که‌مان ئاماده کرد. سه‌ره‌نجام
ژماره‌یه‌کی سه‌د و په‌نجا که‌سی پێشمه‌رگه‌ی
ئێمه، که بریتی بوون له هێزی زاگرۆس و هێزی
شاهۆ هاتنه‌وه و دوای چه‌ند رۆژ ریژیم به
ئاماده‌گی ته‌واوه‌وه هاته سه‌ڕمان. یه‌که‌م جار
له بناری کۆساڵان و له نزیک ئاوایی "ژریژه"
که‌وتینه ناو که‌مینێکی به‌ربڵاو و ناچار بووین
شه‌ڕێکی سه‌خت بکه‌ین تا که‌مینه‌که تێک
بشکێنین، له‌م شه‌ڕه دا پیشمه‌رگه‌یه‌کمان به
ناوی فه‌تحوڵا مه‌نبه‌ری کوژرا و پێشمه‌رگه‌یه‌کیش
به توندی بریندار بوو که توانای روویشتن یان
سواری وڵاغی لێ بڕا و ناچار ده‌بوا هه‌ڵی گرین.
رۆژی دوایی له شوێنێکی زۆر مه‌ترسیدار و له
نێوان چه‌ندین پایه‌گای ریژیم دا ماینه‌وه و لای
ئێواره دیسان تووشی شه‌ڕێکی سه‌خت و سه‌ر و ماڵی
له‌گه‌ڵ ریژیم بووین، گه‌نم و ده‌غڵ و دانی خه‌ڵک
هێشتا کۆنه‌کرا بوونه‌وه بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌ست
پێکردنی شه‌ڕ ده‌شتێکی پان و به‌رینیش گڕی گرت و
ئاگری شه‌ڕ ره‌نج و سه‌رمایه‌ی ساڵێکی ئه‌و
خه‌ڵکه‌ی هه‌ڵ لووشی.
له‌م شه‌ڕه‌ش دا نزیک ده‌که‌س له هێزه‌کانی ریژیم
کوژران و جه‌نازه‌ی سێ که‌سیان که‌وته ده‌ست
ئێمه. به ده‌ستکه‌وت و بریداره‌که‌ی شه‌وی
رابوردووه‌وه به‌ره‌و جێگایه‌ک به ناوی
"گه‌ڕاو"
روویشتین و رۆژی دوایی له جێگایه‌ک به ناوی
ئاویسه‌ر دیسان تووشی شه‌ڕێکی نه‌خوازراوی
دیکه‌ی ریژیم بووینه‌وه.
سه‌عات سێ سه‌ر له به‌یانی ژماره‌یک
پێشمه‌رگه‌مان که‌وتنه که‌مینی هێزه‌کانی ریژیم و
له یه‌که‌م ته‌قه دا فه‌رمانده‌ری که‌م وێنه و
خوشه‌ویستمان سالار ئیبراهیمی کوژرا، من ده‌زانم
ئه‌م داستانه و باسی سالار زۆر زیاتر له‌مه هه‌ڵ
ئه‌گرێ و بۆ ئه‌وه هه‌موو توانا ، سه‌داقه‌ت و
خزمه‌تی سالار به بزاڤی ره‌وای کوردستان باس بکرێ
ئه‌بێت لانی که‌م کتێبێکی له سه‌ر بنووسرێ،
به‌ڵام بۆ ئه‌وه من زۆرتر له باسه‌که دوور
نه‌که‌ومه‌وه ته‌نیا به سه ئه‌وه بڵێم که
کوژرانی سالاری ئیبراهیمی بۆ ئێمه وه‌ک له بین
چوونی لایه‌کی هێزه‌کامان وابوو. ریژیم له هه‌موو
لایه‌که‌وه هێرشی کردبوو و گشت به‌رزاییه
گرنگه‌کان له‌وانه کوچک چه‌رمگ ستراتژیکترین
لووتکه‌ی به ده‌سته‌وه بوو. ئه‌وانه‌ی که
پێشمه‌رگه بووگن ئه‌زانن سه‌عات سێ
سه‌رله‌به‌یانی "ده‌رگیربوون" له‌گه‌ڵ هێزێکی
زۆری ریژیم یانی چی!
ناچار ئێمه بۆ گرتنه‌وه‌ی به‌رزاییه‌کان هێرشمان
ده‌ست پێ‌کرد و تا رۆژ بووه‌وه به‌شی زۆریان
له‌وانه کوچک چه‌رمگمان له ریژیم سه‌ندنه‌وه.
شه‌ڕ تا ئێواره‌ی رۆژی دوایی به شێوه‌ی تۆپ باران
و دووره ته‌قه به‌رده‌وام بوو، ئێواره ئه‌وان
هێرشیان کرد و به هه‌زار زه‌حمه‌ت توانیمان له
ده‌ستیان خه‌لاس بین. ئاکامی ئه‌م شه‌ڕه بۆ
ریژیم کوژرانی نزیک به شه‌ست که‌س و بریندار
بوونی ژماره‌یه‌کی زۆرتریش له هێزه‌کانی بوو که
جه‌نازه‌ی چل که‌سیان و هه‌روه‌ها ده‌یان جۆر
چه‌ک و موهێمات که‌وته ده‌ست ئێمه، ئێمه‌ش سێ
که‌مان گیانیان له ده‌ست دا که کاک سالار
یه‌کێکیان بوو . هه‌شت برینداریشمان هه‌بوون که
برینی چه‌ند که‌سیان زۆر دژوار بوو.
پاش ئه‌م شه‌ڕه قورسه بوو که ئێمه هاتینه
نزیک ئاوایی بێساران و به‌یانی زوو ئاگادار کراین
که "پشت سه‌رمان کۆمه‌ڵه‌ی هاپێوه''
هه‌رکامه‌مان له ترسی ئه‌ویتر روومان کرده
به‌رزاییه‌ک و بێ ئه‌وه حه‌ز بکه‌ین و بخوازین
خومان له پایه‌گاکانی ریژیم ئاشکرا کرد.
کۆمه‌ڵه‌ش راست وه‌ک ئێمه له شه‌ڕی ریژیم
گه‌ڕابوونه‌وه و چه‌ند بریندارێکیان پێ بوون .
هه‌ردووک پایه‌گای" کوڕه‌ی مریه‌م" و" شانشین"
له‌م سه‌ر و له‌وسه‌ری به‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه به
سه‌ر شوێنی هه‌ردووکلامان دا زاڵ بوون و جار و بار
ره‌گبارێک یان خومپاره‌یه‌کیان پێوه ده‌ناین و
به دووربینیش سه‌یری شه‌ری ئێمه‌یان ئه‌کرد!.
ئه‌م شه‌ڕه‌ش تا هه‌وا به ته‌واوی تاریک بوو
درێژه‌ی کێشا و دوای تاریک داهاتن هه‌رکامه‌مان
به شێوه‌یه‌ک ، له ژێر تۆپبارانی سه‌ختی ریژیم
دا به‌ره‌و شاخێک هه‌ڵاتین و ده‌ستمان کرد به
تیماری برینه‌کانمان! له‌م شه‌ڕه دا
فه‌رمانده‌رێکی هێزی شاهۆی حیزب به‌ناوی سه‌ید
فه‌ره‌ج کوژرا و سێ پێشمه‌رگه‌شمان به توندی
بریندار بوون که یه‌کێکیان به ناوی عه‌بدول
ره‌وایی رۆژی دوایی له کۆساڵان گیانی له ده‌ست
دا، یه‌کێ کیتریان کوڕێک بوو به ناوی که‌ریم
ئه‌وێهه‌نگی له به‌ر سه‌ختی برینه‌که‌ی
نه‌مانتوانی له‌گه‌ڵ خومان بیبه‌ین ناچار له
هه‌وارێک دا به‌جێمان هێشت و رۆژی دوایی له
لایه‌ن هێزه‌کانی ریژیمه‌وه به‌دیل گیرا.
کۆمه‌ڵه‌ش له‌م شه‌ڕه دا سێ پێشمه‌رگه‌یان کوژران
و بێگومان برینداریشیان هه‌بوو. هه‌روه‌ک جارانی
پیشوو رادیۆی هه‌ردووکلا کاتی خوێندنه‌وه‌ی
هه‌واڵی ئه‌م شه‌ڕه پایه‌گاکانی ریژیممان
"موته‌هه‌م" کرد که تۆپی زیاتری به ئێمه‌وه
ناوه!!!
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|