|
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
hatemmenberi@hotmail.com
پاش گه‌مارۆ
گۆشه‌یک له شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دێموکرات
به‌شی سێزده‌هه‌م
(1)
ده‌سپێکی ساڵی 65، ته‌رمی 20 پێشمه‌رگه
نه‌ورۆزانه‌ی کۆمه‌ڵه و حیزبی دێموکرات بۆ
خه‌ڵکی کوردستان بوو!!
هاوکات له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه بۆ ناوچه،
مه‌ڵبه‌ندی دوو و هێزی دووی رێبه‌ندانیش له
سنووری سه‌رده‌شته‌وه گه‌ڕانه‌وه و جگه له
خویان ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی هێزی ئاواره‌ی
پیرانشاریش له‌گه‌ڵیان که‌وتن. کۆمه‌ڵه‌ش به‌شێکی
به‌رچاوی هێزه‌کانی ناردبوونه‌وه ناوچه و له
سنه‌وه تا سه‌قز خه‌ریکی گه‌ڕان و هه‌ڵسووڕان
بوون و له هێندێک جێگا چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی
ئێمه‌یان ده‌کرد تا "تۆڵه‌ی" گوردانی ورمێ‌مان
لێبکه‌نه‌وه.
ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که له پیرانشاره‌وه هاتبوون
پاش ماوه‌یه‌ک مانه‌وه له ناوچه‌ی سه‌قز و
به‌شداری له چه‌ند شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ریژیم دا، به
نیازی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌ی خویان له هێزی دووی
رێبه‌ندان و مه‌ڵبه‌ندی دوو ماڵاوایییان کرد. پاش
دوو رۆژ له نزیک ئاوایی قوڵقوڵه که‌وتنه ناو
گه‌مارۆی هێزه‌کانی کۆمه‌ڵه و تووشی شه‌ڕێکی
نه‌خوزراو بوون(2). پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه
ژماره‌یان چه‌ند قاتی ئه‌وان و هه‌موو
به‌رزاییه‌کانیشیان له ده‌ست دا بوو، سه‌رنجام 16
پێشمه‌رگه‌ی حیزب له‌م شه‌ڕه دا کوژران و چه‌ند
که‌سیش به دیل گیران. رادیوی حیزب کاتی
خویندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه گوتی که کۆمه‌ڵه
هه‌شت که‌س له‌م پێشمه‌رگانه‌ی به برینداری
گرتووه و دواتر گوله‌بارانی کردوون. من دواتر
هه‌م له به‌رپرسانی کۆمه‌ڵه و هه‌م له‌و
پێشمه‌رگانه‌ی حیزب که له‌و شه‌ڕه دا بوون
بیستووه که که‌سانێک ئێعدام کراون به‌ڵام چه‌ند
که‌س به ته‌واوی روون نییه!تا ئه‌و جێگایه من
بزانم له‌م شه‌ڕه دا سێ پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ش
کوژران.
به شێوه‌ی رانه‌گه‌یه‌ندراو و ناره‌سمی، شه‌ڕی
کۆمه‌ڵه و حیزب به نیسبه‌ت دووکه‌سه‌وه، واتا
حه‌کیم ره‌زایی و شاپوور فیرووزی، که به‌رپرسانی
یه‌که‌م و دووهه‌می هێزی حیزب له جنووب بوون
کرابووه کێشه‌ی تاکه‌که‌س و له‌لایه‌ن هێندێک
که‌سی ناو کۆمه‌ڵه‌وه وه‌ک "شه‌خس" به
"تاوانباری" ئه‌سڵی ئه‌م شه‌ڕه ده‌زانران. کاتی
هه‌ڵگیرسانی یه‌که‌م شه‌ڕ که ژماره‌یه‌ک
پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه له هه‌ورامان به ده‌ستی
حیزب کوژران (یان ئێعدام کران) حه‌کیم ره‌زایی
به‌رپرسی کومیته‌ی هه‌ورامانی حیزب بوو.
شاپووریش له شه‌ڕی ساڵی شه‌ستی نێوان کۆمه‌ڵه و
حیزب له کامیاران، به‌رپرسی یه‌که‌می حیزب بوو.
هه‌روه‌ها له‌کاتی گیرانی هه‌ردووک جاری ناوه‌ندی
ئاژوان دا، کۆمه‌ڵێک نامه‌ی ناوبراو که‌وتبوونه
ده‌ست کۆمه‌ڵه ،(کۆمه‌ڵه به‌شێکی ئه‌م نامانه‌ی
بڵاو کردنه‌وه)، که زۆر به‌توندی دژمنایه‌تی
کۆمه‌ڵه‌ی کردبوو و قه‌وڵی به ده‌فته‌ری سیاسی
دابوو که هه‌رچێک زووتر کۆمه‌ڵه له به‌ین
ده‌به‌ن.له حیزبیش دا بۆچوونێکی وا له‌سه‌ر
حه‌کیم هه‌بوو که ئه‌و سه‌به‌بی هه‌ڵگیرسانی
شه‌ڕ بووه، بۆیه له هێندێک که‌س ده‌بیسرا
ده‌یانگوت : " کێ شه‌ڕی هه‌ڵگیرساندووه با خوشی
درێژه‌ی بدات"! بۆیه دوای کۆنگره‌ی حه‌وت حه‌کیم
ره‌زایی له هه‌ورامان لابرا و به پێچه‌وانه‌ی
ویستی خوی کرایه به‌رپرسی هێز ومه‌ڵبه‌ندێک که
ئه‌گه‌ر نه‌شی ویستایه هه‌ر ده‌بوو تووشی شه‌ڕی
کۆمه‌ڵه ببێت!.
حه‌کیم پێش رێکه‌وتن به‌ره‌و ناوچه وه‌ک له
شریتێک دا ( که من به وردی دوو جار گوێم لێ
گرتووه) به دوور و درێژی باسی کردبوو که
له‌کاتی روودانی ئه‌و شه‌ڕه( شه‌ڕی یه‌که‌می
هه‌ورامان) دا ئه‌و له هه‌ورامان نه‌بووه.
کاتێک رادیو خه‌به‌ره‌که‌ی خوێندووه‌ته‌وه
ئاگادار بووه و ئیستاش حازره له هه‌ر دادگاییک
دا وه‌ڵامده‌ر بێت و ئه‌گه‌ر خه‌تایه‌کی کردبێت
حازره سزاکه‌ی بکێشێ.
له‌م شریته دا که زیاتر وه‌ک وه‌سیه‌ت
نامه‌یه‌ک ده‌چوو دووپاتی کردبووه‌وه که : من
له به‌رانبه‌ر وێژدان،نه‌ته‌وه و خوای خومدا
سه‌ربه‌رزم و ئه‌گه‌ر به سڵامه‌ت له‌م سه‌فه‌ر دا
گه‌ڕامه‌وه ئه‌وکات گه‌لێک شت ...
چه‌ند حه‌فته دواتر کۆمه‌ڵه له نزیک ئاوایی
ماسییه‌ری شێخ سه‌رجه‌می هێزه‌که‌ی حیزبیان له
ناوچه‌ی سه‌قز، به شاپوور و حه‌کیمیشه‌وه
گه‌مارۆ دان و شه‌ڕێکی سه‌خت ده‌ستی پێ‌کرد. له
چه‌ند لاوه هێزه‌کانی ریژیمیش هاتنه مه‌یدان و
سه‌نگه‌ری هه‌ردووک لایان دایه به‌ر تۆپ و
خومپاره. له‌م شه‌ڕه‌ش دا دوو پێشمه‌رگه‌ی حیزب
کوژران که یه‌کێکیان "عه‌به سه‌لبێ"
فه‌رمانده‌ری خوشه‌ویست و فیداکاری ناوچه‌ی
هه‌وشار بوو. عه‌به ئاخرین فه‌رمانده‌ری هێزی
به‌توانا و چالاکی هه‌وشار بوو که له‌م شه‌ڕه
نه‌گریسه سه‌ری ده‌رکردبوو، پێشتر حه‌بیب
شه‌یتان، سدێق ئه‌دیبی،عه‌باس ئه‌کره‌می و ...
کوژرابوون و به کوژرانی عه‌به سه‌لبێش ریژیم بۆ
هه‌میشه بێ خه‌م و ترس، خه‌ڵکی ناوچه‌ی
هه‌وشاریش بێ هێز و پێشمه‌رگه مانه‌وه!
سه‌ره‌نجام سه‌راسه‌ری ئه‌و ساڵه کۆمه‌ڵه له
گشت ناوچه‌کانی سه‌قز و دیوانده‌ره دا ته‌نگی به
حیزب هه‌ڵچنی و ریژیمیش هه‌رکات فرسه‌تی بۆ هه‌ڵ
که‌وتبا هێرشی ئه‌کرده سه‌ر لایه‌ک و زه‌ربه‌ی
خوی ده‌وه‌شاند. ته‌واوی هه‌وڵی کۆمه‌ڵه بۆ
کوشتنی حه‌کیم و شاپوور له‌و ساڵه‌دا بێ ئاکام
مایه‌وه. به‌ڵام کۆتایی هاوێنی ئه‌و ساڵه ریژیم
هێرشێکی به‌ربڵاوی کرده سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی دووی
جنووب و هێزی دووی رێبه‌ندان. پاش چه‌ندین سه‌عات
شه‌ر و تۆپبارانی دژوار، حه‌کیمی ره‌زایی کوژرا.
مه‌رگی ئه‌م رۆڵه هۆشیاره و خزمه‌تکاره، بوو
به‌هوی بێسه‌رپه‌ره‌ست بوونی بنه‌ماڵه‌که‌ی و
ماته‌مینی هاوبیران و خه‌ڵکی کوردستان،به‌تایبه‌تی
ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه حه‌کیمیان ئه‌ناسی.
حه‌کیم بۆ من هاوڕێ و دوست و مامۆستایه‌کی به
ئه‌مه‌گ بوو و پاش زیاتر له بیست ساڵ هێشتا هه‌ست
به جێگای به‌تاڵی له ناو هاوڕێ و دۆستانی کۆنم
دا ده‌که‌م.
درێژه‌ی هه‌یه
1
له به‌شی پیشوو دا به جێگای ئاوایی سه‌ردۆش
نووسیومه بیاشۆش، بیا شۆش له نزیک شاری
جوانڕۆیه و زیاتر له سه‌د و په‌نجا کم له
مه‌ریوانه‌وه دووره به‌ڵام سه‌ردۆش له نزیک
مه‌ریوان و له بناری شاخی مراجییه، بۆیه له‌م
باره‌وه داوای لێ بوردن له ئێوه خوێنه‌رانی
به‌ڕێز ده‌که‌م.
2
من له هیچکام له‌م شه‌ڕانه دا نه بووم و وه‌ک
سه‌رچاوه گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه خویان
له‌گه‌ڵ بوون و کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی شاپوور
فیرووزیم به بناغه گرتووه، بێگومانم له‌وه که
هه‌ڵه و که‌م و کۆڕی ئه‌م به‌شه زیاتره له
به‌شه‌کانیتر.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|