|
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
hatemmenberi@hotmail.com
پاش گه‌مارۆ
گۆشه‌یک له شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دێموکرات
به‌شی دوازده‌هه‌م:
خۆرێکخستنه‌وه و درێژه‌ی شه‌ڕ
پاش کۆنگره‌ی حه‌وته‌می حێزبی دیموکرات هێز و
کومیته‌شارستانه‌کان رێکخرانه‌وه، که‌س و
به‌رپرسی نوێ له جێگای ئه‌وانه‌ی پیشوو که به
هه‌ر مه‌به‌ستێک نامناسب ده‌زانران، ده‌رکرابوون
یان بۆ خویان روویشتبوون و جێگاکه‌یان خاڵی بوو،
دانران. ئه‌مکاره له پێشدا له هێزه‌کانی
جنووبه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد که به کرده‌وه وه‌ک
هێز نه‌مابوون. هێزی بێستوون، شه‌ریفزاده و
زرێبار تێکه‌ڵ کران و ناویان نرا هێزی "زاگرۆس".
کومیته‌کانی کرماشان، سنه و مه‌ریوانیش بوونه
مه‌ڵبه‌ندی یه‌کی جنووبی کوردستان و وه‌ک به‌شی
سیاسی ته‌شکیلاتی ئه‌و هێزه رێکخران. فه‌تاحی
عه‌بدولی وه‌ک به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و مه‌نسووری
فه‌تاحیش وه‌ک فه‌رمانده‌ری هێزی زاگرۆس دیاری
کران.
هێزه‌کانی عه‌زیز یوسفی، هه‌وشار و دیوانده‌ره‌ش
تێکه‌ڵکران و ناویان نرا هێزی "دوی رێبه‌ندان".
کومیته‌کانی ئه‌وانیش بوونه یه‌ک و ناویان نرا
"مه‌ڵبه‌ندی دووی جنووبی کوردستان". شاپووری
فیرووزی کرایه فه‌رمانده‌ری هێز و حه‌کیمی
ره‌زاییش وه‌ک به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند دانران.
بۆ رۆژی راگه‌یاندنی ئه‌م "سازمانده‌هیه
تازه‌یه" دوکتور قاسملوو خوی هات بۆ لامان و له
رێوره‌سمه‌که دا قسه‌ی کرد. سه‌ره‌تا دا هێندێک
باسی وه‌زعی دنیا،ئێران و کوردستانی کرد و پاشان
هاته سه‌ر سیاسه‌تی حیزب و بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی
حه‌فت، له‌مباره‌وه له‌سه‌ر به‌رحه‌قبوونی
داخوازه‌کانی حیزب بۆ کۆتایی هێنان به شه‌ڕ
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه قسه‌ی کرد و گه‌لێک خاڵی
ده‌ستنیشان کردن و تتی: به‌و ده‌لیلانه ناکرێ
هه‌روا له خۆڕا ئه‌م شه‌ڕه ته‌واو بکرێ .
پیویسته"کۆمه‌ڵه ته‌عه‌هود بدات که جارێکی‌تر
شه‌ڕ به حیزب نافرۆشێ" هه‌ر وه‌ها وتی که
وادیاره هێندێک له هاوڕێیان "مه‌رعووبی"
ته‌بلیغاتی کۆمه‌ڵه بوون، به‌ڵام من دڵنیاتان
ده‌که‌م که به‌شی زۆری ئه‌و هه‌راوهوریایه
کۆمه‌ڵه ده‌یکات له ترس و لاوازییه‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێ،ئێمه خه‌به‌ر و زانیاریی
ده‌قیقمان هه‌یه که پاش ئه‌و زه‌ربه‌یه‌ی شومال
(مه‌به‌ستی له‌به‌ینچوونی گوردانه‌که‌ی کۆمه‌ڵه
بوو که به ده‌ست حیزب چه‌ند مانگ پێشتر له ناو
بران) وه‌زعیان زۆر خراپه و ژماره‌ی هێزی
چه‌کداریان که‌متر له هه‌شتسه‌د که‌سه ،
سه‌رده‌ر گومییه‌کی به‌ر بڵاو به سه‌ریان دا
حاکمه و...
ره‌شاد حوسه‌ینی ده‌ستی به‌رزکرده‌وه و وتی : کاک
دوکتور به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و زانیارییه‌ی ئێوه
هه‌ڵه‌یه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه، راسته ئه‌وانیش وه‌ک
ئێمه زه‌ربه‌یان بینیوه به‌ڵام ئه‌وانیش
رێکخراوێکن و خه‌ڵکیان له‌گه‌ڵه، هه‌روه‌ک ئێمه
که‌سی تازه دێته ناویان و له به‌شی هه‌ره زۆری
ناوچه‌کانی جنووب دا ئه‌وان نفووز و ئیعتباریان
له ئێمه که‌متر نیه... پاشان لاوز بوونی
کۆمه‌ڵه بۆ ئه‌بێت به قازانجی ئێمه بێت؟
دوکتور قسه‌کانی ره‌شادی بڕی و وتی : "له‌سه‌ره‌تا
دا من وتم که که‌سانێک له هاوڕێیان بڕوایان به
ته‌بلیغاتی کۆمه‌ڵه کردووه و لێ ترساون،
وادیاره هه‌ڵه‌م نه‌کردووه. به هه‌رحاڵ
سیاسه‌تی حیزب ئه‌وه‌یه که تا کۆمه‌ڵه قه‌بووڵ
نه‌کات حیزب حیزبێکی شۆڕشگێڕه و به‌شی هه‌ره‌زۆری
خه‌باتی ره‌وای کوردیشی که خه‌باتێکی دژی
ئه‌مپریالیستییه له سه‌رشانه و ئێوه‌ش خوتان
به‌شێکن له‌و حیزبه، ئاشتی له گه‌ڵ ئه‌واندا
ده‌وام و مانای نابێت و دیسان له هه‌ر جێگایه‌ک
کۆمه‌ڵه خوی به قه‌وی بزانێ هێرشمان ده‌کاته
سه‌ر وه‌ک چۆن له کامیاران، مه‌ریوان و سه‌رنجام
له هه‌ورامان دا کردی. ئێوه ده‌بێت به ئیمان و
وره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ناو خه‌ڵکه که‌مان و له
وه‌هله‌ی هه‌وڵ دا شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ ریژیمی
کۆنه‌په‌ره‌ستی کۆماری ئیسلامییه، ئه‌گه‌ر
کۆمه‌ڵه بێته سه‌ر رێگامان و بیهه‌وێ گێچه‌ڵمان
پێ بفرۆشێ ئه‌و کات ئێمه‌ش وه‌ک تا ئیستا
کردوومانه وه‌ڵامی پیویستیان ئه‌ده‌ینه‌وه و....
سه‌رکه‌وتنتان بۆ ئاوات ئه‌خوازم و دڵنیاشم که
ساڵی شه‌ست و پێنچ ساڵێکی پڕ له‌سه‌رکه‌وتن ده‌بێت
بۆ حیزبه شۆڕشگێڕه‌که‌مان و خه‌ڵکه
قاره‌مانه‌که‌مان که هه‌موو کات پشتیوانی حیزبی
خوشه‌ویستی خویان بوون".
به‌م شێوه‌یه رێوره‌سمی پێک هێنانی هیز و
مه‌ڵبه‌ندیکی نوێ له سه‌ر پاشماوه و بنچینه‌کانی
سێ هێز و کومیته‌ی ترکه ژماره و توانای له
باشترین حاڵه‌ت دا وه‌ک یه‌کێک له‌و سێ هێزه‌ی
پیشوو بوو که ساڵ و نیوێک پێشتر هه‌مان بوو،
به‌ڵام به ته‌بلیغات و خۆخه‌ڵه‌تاندن خومان لا
به‌هێزتر ئه‌هاته به‌رچاو، کۆتایی پێهات و
ئێمه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه ئاماده کراین
که به هوی ئه‌وه‌یکه زۆربه‌ی نزیک به ته‌واوی
گوند ، جاده و به‌رزایی و ته‌نانه‌ت شاخه‌کانی
کوردستانیش بنکه و پایه‌گای ریژیمیان لێ بوو و
هه‌روه‌ها به‌شی هه‌ره زۆری هێزی پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه‌ش له‌و ناوه دا قه‌رار بوو وه‌ک ئێمه
پارتیزانی بسووڕێنه‌وه کارێکی پڕ له مه‌ترسی
بوو. وه‌ک دواتریش ده‌رکه‌وت ئێمه ناچار بووین
له هه‌موو شه‌ڕه‌کانمان دا له‌گه‌ڵ ریژیم ترسی
کۆمه‌ڵه‌شمان هه‌بێ و له‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ش
دا حه‌تمه‌ن له پشت سه‌ره‌وه شه‌ڕی ریژیمیشمان
تووش ده‌بوو. دیاره ئه‌م وه‌زعه به نیسبه‌ت
کۆمه‌ڵه‌شه‌وه هه‌روابوو. گه‌رچی هه‌ردووکلا
هه‌وڵیان ئه‌دا له ته‌بلیغاتیان دا وا نیشان
بده‌ن "که ریژیم له‌م شه‌ڕانه دا لای ئه‌ویتر
ده‌گرێ"!!
پاش ته‌واو بوونی کاره ئێداری و لۆجیستیکییه‌کان،
له ناوه‌ڕاست مانگی به‌هاری 1365 ی هه‌تاوی دا
له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسییه‌وه به ناو سه‌دان
پایگا‌و سه‌یته‌ره‌ی به‌عس دا به‌ره‌و شاری سلێمانی
به چه‌ندین ماشینه‌وه که‌وتینه‌ڕێ، شه‌و له
بنکه‌ی حیزب له سلێمانی ماینه‌وه و به‌یانی
به‌ره‌و سنووری پاشوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
وه‌ڕێ که‌وتین. به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی حیزب
له‌گه‌ڵ ئێراق و ماشینێکی سپای ئه‌و وڵاته به
چه‌ند سه‌رباز و ئه‌فسه‌رێکه‌وه له پێش
ماشینه‌کانی ئێمه‌وه ئه‌ڕویشتن و له
سه‌یته‌ره‌کان دا رێگایان بۆ ده‌کردینه‌وه.
سه‌ره‌نجام له دۆڵێک دا که گوندێکی رووخاوی
ده‌ستی به‌عه‌س بوو راوه‌ستاین. هه‌رچوار ده‌ورمان
پایگا و سه‌نگه‌ری ئێراقییه‌کان بوو. شه‌وێک و دوو
رۆژ له‌و گونده وێرانکراوه دا ماینه‌وه و
ئێواره‌ی دواتر به ناو سه‌دان سه‌نگه‌ر و
مه‌قه‌ڕی سه‌ربازانی ئێراق و به ناو هه‌زاران
مین دا رێگایان بۆ کردینه‌وه و چووینه ناو خاکی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له دۆڵیکی بناری شاخی
میراجی و له پشت ئاوایی بیاشۆش له ناو هه‌ژگ و
به‌رده‌ڵانێک دا له کاتێک دا باران هه‌موو
شه‌وه‌که باری بوو و جله‌کانمان ته‌ڕی ته‌ڕ بوون،
بێ ئه‌وه له ترسی کۆمه‌ڵه و ده‌وڵه‌ت دا بوێرین
ئاگرێک هه‌ڵکه‌ین و جله ته‌ڕه‌کانمان وشک
که‌ینه‌وه خومان حه‌شار دا و له به‌ر ماندووی
خه‌ومان لێ که‌وت...
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|