|
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
hatemmenberi@hotmail.com
پاش گه‌مارۆ
گۆشه‌یک له شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دێموکرات
به‌شی یازده‌هه‌م
کۆنگره‌ی حه‌فته‌می حیزب و پێداگرتن له سه‌ر
درێژه‌دانیشه‌ڕ
کۆنگره‌ی حه‌فته‌می حیزبی دیموکراتی کوردستان له
دووی رێبه‌ندانی 1364 ی هه‌تاوی له نزیک ئاوایی"
کانی‌مێو"ی باشووری کوردستان دا گیرا. به‌شدارانی
ئه‌م کۆنگره‌یه ژووره‌وه‌ی دووسه‌د که‌س له
نوێنه‌ری هه‌موو ئورگان و کومیته‌و و هێزه‌کانی
حیزب بوون. جگه‌له شه‌ڕی کۆمه‌ڵه و حیزب، هێندێک
گرفتی دیکه‌ش له رۆژه‌ڤی کاری کۆنگره دا بوون.
که کێشه و ناکۆکی نێوان حیزب و رێکخراوی
موجاهێدینی خه‌ڵک له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موان بوو.
پاش هێرشی به‌ربڵاوی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر حیزب
و رێکخراوه ئێرانیه‌کان له 30 جۆزه‌ردانی ساڵی
1360 ی هه‌تاوی دا ، به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌م
لایه‌نانه روویان کرده کوردستان و حیزب و
کۆمه‌ڵه‌ش بێ ئه‌وه بچووکترین هه‌وڵ بۆ
نزیکبوونه‌وه‌ی خویان بده‌ن، هه‌رکامه‌یان
"هاوپه‌یمانی" خوی دۆزییه‌وه و به‌ره و
ته‌نانه‌ت حیزبیشیان له‌گه‌ڵ ساز کردن که
هاوپه‌یمانی حیزب بوو به رێکخراوی موجاهێدینی
خه‌ڵکی ئێران و شوورای میلیی مه‌قاومه‌ت که ئه‌م
رێکخراوه و به‌نی سه‌در پێکه‌وه سازیان کردبوو.
هاوپه‌یوه‌ندیی نێوان حیزب و ئه‌و رێکخراوه
بووه هۆی مه‌تره‌حتر بوونی شورای ملی مقاومت.
ئه‌م هاوکارییه دووساڵی هه‌وه‌ڵ باش چووه پێش.
به‌ڵام پاشان ده‌رکه‌وت که حیزب ، سه‌ره‌ڕای بوون
له شورای میلی مه‌قاومه‌ت و قه‌بووڵ کردنی دروشمی
رووخانی حکووه‌تی جمهووری ئیسلامی، بۆ
چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له رووانگه‌ی
خۆیه‌وه هه‌وڵی جۆرێک "وت‌و وێژی" له‌گه‌ڵ ریژیم
داوه. بۆیه موجاهێدین هاواری لێ به‌رز بووه‌وه
و داوای کرد که حیزب ئه‌گه‌ر ده‌یهه‌وێت له
شوورا دا بمێنێ ده‌بێت به‌ڵێن بدات که هیچکات و
به هیچ شێوه‌یه‌ک وتووێژ له‌گه‌ڵ ریژیم ناکات
و... حیزبیش ئه‌و داوایه‌ی موجاهێدینی ره‌د
کرده‌وه و ده‌یوت ئه‌وه له سه‌ربه‌خۆیی حیزب
که‌م ده‌کاته‌وه. حیزبی دێموکرات ده‌یگوت ئێمه
بۆ خومان بڕیار ده‌ده‌ین که وتووێژ بکه‌ین یان
نا. سه‌ره‌نجام موجاهێدین حیزبی له شوورا وه‌ده‌ر
نا و ته‌بلیغاتێکی به‌ربڵاوی هیستریکی له دژی
حیزب و به‌تایبه‌تی شه‌خسی د. قاسملوو ده‌ست
پێ‌کرد .
له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه بوو که روون کردنه‌وه‌ی
هه‌ڵویستی حیزب له به‌رانبه‌ر موجاهێدین و "شۆرای
میلی موقاومه‌ت" ببووه به‌شێکی گرنگ و ئه‌ساسی
کاری کۆنگره‌ی حه‌فت و سه‌ره‌نجامه که‌شی
گه‌ییشته ئه‌وه که حیزبیش به توندی وه‌ڵامی
ئه‌وانی دایه‌وه و به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندی و
هاوکارییه‌کان له نێوانیان دا پسان . تا ئه‌و
جێگایه که پێوه‌ندیی دۆستانه‌ی پێشوو جێگای خوی
دا به جۆرێک دژمنایه‌تی و رێکخراوی موجاهێدینی
خه‌ڵک له ته‌بلیغاتی حیزب دا بوونه :
"موجاهێدینی ره‌جه‌وی" و حیبزیش له ته‌بلیغاتی
ئه‌وان دا بوو به: "گروهی خانزاده‌ی موزاکره
جوو!"
کێشه‌ی دووهه‌می کونگره‌ی حه‌وت که‌له ڕاستیدا
کێشه‌ی سه‌ره‌کی و عه‌مه‌لیی بوو، شه‌ڕی نێوان
کۆمه‌ڵه و حیزب بوو. ئه‌م کێشه‌یه به‌شێکی
به‌رچاوی کار و وه‌ختی کۆنگره‌ی گرت. تاهێری
عه‌لیار، عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده و دوکتور
حوسه‌ینی خه‌لێقی له سه‌ر خراپ بوونی ئه‌م شه‌ڕه
و زیانه‌کانی بۆ حیزب و بزاڤی کورد قسه‌یان کرد و
به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌ندامانی دیکه‌ی رێبه‌ریش به
تایبه‌تی دوکتور قاسملوو و دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی
له سه‌ر پیویستی درێژه‌دانی ئه‌م شه‌ڕه تا
ئه‌وکاته کۆمه‌ڵه داخوازییه‌کانی حیزب قه‌بووڵ
ده‌کات پێیان داگرت. ته‌نانه‌ت که‌سانێک له
ئه‌ندامانی رێبه‌ری هه‌بوون خوازیاری ئه‌وه بوون
که له به‌رنامه‌ی حیزب دا بنووسرێ کۆمه‌ڵه دژی
شۆڕشه!
پاش چه‌ندین سه‌عات باس و له‌یه‌ک
هه‌ڵبه‌زینه‌وه، سه‌رنجام بڕیار بوو به قسه‌ی
لایه‌نگرانی درێژه‌دانی شه‌ڕ و ئه‌وانه‌ش موخالێف
بوون ناچار بوون یان "تابێعی" بڕیاری حیزب بن؛ یان
بڕۆن و سه‌ری خویان هه‌ڵگرن.که هێندێک رێگای
هه‌وه‌ڵ و هێندێکیتر رێگای دووهه‌میان هه‌ڵبژارد.
له‌م بواره‌دا دیارترینیان تاهێری عه‌لیار بوو که
دوای رویشتنی، راگه‌یه‌ندراوێکیشی ده‌رکرد و بیر و
بۆچوونی خوی بۆ ده‌ره‌وه‌ی حیزبیش ئاشکرا کرد.
وه‌ک ئه‌سڵ و پره‌نسیپ حیزبی دیموکرات
کۆبوونه‌وه، کۆنفه‌رانس و کۆنگره‌ی هه‌بوون و
هه‌موو بڕیارێکی چاره‌نووس ساز به ده‌نگی
زۆربه‌ی به‌شدارانی ئه‌م ناوه‌نده
هه‌ڵبژێراوانه له‌م جێگایانه دا ده‌دران. به‌ڵام
وه‌ک گشت حیزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین
ئه‌م ئه‌سڵانه له‌و حیزبه‌ش دا ته‌نیا له‌سه‌ر
کاغه‌ز و به‌قسه بوون. ده‌نا بڕیار ئه‌وه بوو
که شه‌خسی هه‌وه‌ڵ و هاوبیرانی ئه‌یان دا و
موخالێف و ناڕازیان سه‌رنجام روویشتن یان
ته‌سلیمبوونیان بۆ ده‌مایه‌وه. که‌چی زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری ئه‌و بڕیاره دا سه‌پاوانه دوای
ماوه‌یه‌ک هه‌ڵه و زیانبار بوونیان ده‌رده‌که‌وت
و بڕیارده‌ره‌کانیشی خویان نه‌ده‌کرده ساحێبیان و
ته‌نانه‌ت هێندێک جاریش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره
ده‌جووڵانه‌وه که پێشتر دابوویان، بێ ئه‌وه دان
به‌سه‌ر هه‌ڵه و بڕیاره چه‌وته‌کانی پیشووی
خویاندا بنێن!
بۆ ئه‌وه له‌م باره‌وه بێ به‌ڵگه قسه‌م
نه‌کردبێت، داسه‌پاندنی گه‌ڵاڵه‌ی شه‌ق و شڕی
شوورای به‌رگری نیشتمانی بۆ خودموختاری کوردستان
نامیلکه‌ی ناپیویست و زیانباری کورته‌باسێک
له‌سه‌ر سوسیالیزم (کۆنگره‌ی شه‌ش)و لیستی ناباو و
نا موناسبی فیکس بۆ شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی
رێبه‌ری له کۆنگره‌ی هه‌شته‌م دا وه‌بیر
دێنمه‌وه. که هه‌ر کامه‌یان بوونه هوی زیان و
زه‌ره‌ری قه‌ره‌بوو نه‌کراو له حیزب و
جووڵانه‌وه و دواتریش نه گه‌ڵاڵه و نه
کورته‌باس و نه لیسته‌ی فیکسیش که‌س خوی به
خاوه‌نیان ده‌کات، هه‌روه‌ک ئه‌م بڕیاره‌ی
کۆنگره‌ی حه‌فت له‌سه‌ر درێژه‌دانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
کۆمه‌ڵه وه‌ک شانازی که‌س به به‌رۆکی خویه‌وه
هه‌ڵی نه‌واسێ.
چوونه شوورای میلی مه‌قاومه‌ت و گه‌ڵاڵه‌ی
خودموختاری ئه‌و ناوه‌نده:
شوورای میللی موقاومه‌ت و گه‌ڵاڵه‌ی
خودموختاریه‌که‌ی ، نه‌ک هه‌ر هیچ قازانجێکی بۆ
حیزب و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان نه‌بوو،
به‌ڵکوو دنیایه‌ک وه‌خت و ئێنرژی ئه‌وکاتی ئێمه‌ی
گرت و چه‌ندین ئه‌ندام و کادری به‌نرخی له‌سه‌ر
وه‌ده‌ر نران. که‌چی ئیستا تاقه که‌سێک له حیزبی
دیموکرات دا خوی به خاوه‌ن ناکات و ره‌نگه هه‌ر
له ئارشیویش دا نه‌مابێت !
کورته‌باس :
ئه‌وکه‌سانه که له سه‌ر دژایه‌تی و ته‌نانه‌ت
هاوده‌نگ نه‌بوون له‌گه‌ڵ ئه‌م خاڵه‌ی ناو
به‌رنامه‌ی حیزب سزا دران،داوایان لێ‌کرا که
په‌شیمانی نامه بنووسن . و ئه‌وانه‌ی ملیان به‌و
بڕیاره نادێموکراتیکه نه‌دا، له ریزه‌کانی حیزب
دا وه‌ده‌رنران. که‌چی ئیستاش و ره‌نگه ده‌یان
ساڵیتریش ئه‌و خاڵه‌ی به‌رنامه‌ی حیزب، واتا کام
جۆری سۆسیالیزم له کۆمه‌ڵگه دا دا بمه‌زرێ!
نابێته رۆژه‌ڤی حیزب (وه‌ک به‌شداری
بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕزگاری نیشتمانی) و راستییه‌که‌ی
ده‌گمه‌ن که‌سێکیش له ریبه‌ری ئه‌وکات و ئیستای
حیزب که‌مترین بایه‌خ به دادپه‌روه‌ریی
کۆمه‌ڵایه‌تی و سۆسیالیزم ده‌دات.
لیسته‌ی فیکس:
ئه‌م لیسته‌یه‌ش که حیزبی کرده دوو له‌ت و تا
ئیستاش برینه‌کانی ئه‌و له‌ت بوونه هه‌ر دێن و
قووڵتر ده‌بن ته‌نیا بۆ ئه‌و کۆنگره‌یه بوو که
به ئامانجێکی تایبه‌ته‌وه هاته ئاراوه. به‌ڵام
وه‌ک ده‌بینین ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێت هیچکام له
به‌شه‌کانی حیزبی دیموکرات خوی به خاوه‌نی ئه‌و
"شاکاره" نازانێ و به‌و مودیله هه‌ڵبژاردن
ناکات!.
بڕیاری درێژه‌دانی شه‌ڕی کۆمه‌ڵه‌ش له‌و بڕیارانه
بوو که پاش کوژرانی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی دیکه‌ی
هه‌ردووکلا له‌بیری خاوه‌نه‌کانی چووه‌وه و ئه‌و
که‌سانه‌ش که ئه‌وکات خراپی ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یان
ده‌ستنیشان ده‌کرد هێشتا مافی خویان
وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌م مافه‌ش به بڕوای من داوای
لێبوردنێکه که به‌شی زۆری رێبه‌رایه‌تی هه‌ردووک
لای ئه‌م شه‌ڕه (کۆمه‌ڵه و دیموکرات) ده‌بێت
رۆژێک له‌و که‌سانه و له سه‌رجه‌م خه‌ڵکی
کوردستان و به‌تایبه‌ت که‌سوکاری کوژراوانی شه‌ڕی
ناوخۆیی بکه‌ن.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|