|
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
hatemmenberi@hotmail.com
پاش گه‌مارۆ
گۆشه‌یک له شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دێموکرات
به‌شی ده‌هه‌م:
کاره‌ساتی قه‌ڵاچۆکرانی گوردانی ورمێ کۆمه‌ڵه
بنکه‌ی رێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه له گوندی "
مالوومه" و هی حیزبیش له" گه‌وره‌دێ" (له ناو
خاکی باشووری کوردستان)بوو که مه‌وداکه‌یان 20-30
کم زیاتر نه‌بوو. ئامرازی ته‌بلیغاتی هه‌ردووک لاش
واتا رادیۆ و بڵاوکراوه‌کان هه‌رله‌وێ بڵاو
ده‌بوونه‌وه. پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی حیزب
له‌و ناوچانه که له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و
حیزبانه دا پێ ده‌وترێ "جنووب"واتا باشووری
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ( که
سه‌قز،دیوانده‌ره،سنه،مه‌ریوان، کامیاران
،کرماشان و... ده‌گرێته‌وه)، رادیۆی کۆمه‌ڵه
لانیکه‌م حه‌فته‌یه‌ک وتارێکی له‌سه‌ر شکانی حیزب
له‌به‌رانبه‌ری هێزی پۆڵایینی پێشمه‌رگه‌ی
کۆمه‌ڵه دا بڵاو ده‌کرده‌وه و وای نیشان ده‌دا
که "سه‌رکه‌وتن" بۆ ئه‌وان بووه! حیزبیش له
هه‌موو هه‌ل و فرسه‌تێک دا تێده‌کۆشا وا نیشان
بدات که کۆمه‌ڵه له گشت ناوچه‌کانیتر دا
"پاکسازی" کراوه و ته‌نیا له سێ گۆشه‌یه‌کی"
به‌رته‌سکی" نێوان سه‌قز- سنه- مه‌ریوان دا کۆ
کراوه‌ته‌وه و ناتوانێ روو بکاته ناوچه‌کانی
دیکه! به‌تایبه‌تی دوکتۆر قاسملوو چه‌ندین جار
ئه‌مه‌ی له رادیۆ فارسییه‌کانی ده‌ره‌وه وه‌ک :
ده‌نگی ئامریکا، بی بی سی و رادیۆی فه‌رانسه دا
باس کرد و هه‌وڵی دا که رۆڵ و جێگای کۆمه‌ڵه له
بزووتنه‌وه‌ی کوردستان دا تا بکرێ بچووک و
که‌مبایه‌خ نیشان بدات.
ئه‌مه راست بوو که کۆمه‌ڵه له ناوچه‌کانیتر دا
نه‌مابوو و ته‌نیا وه‌ک تیمی چه‌ندکه‌سی ئه‌یتوانی
سه‌ردانی موکوریان بکات به‌ڵام ئه‌م ناوچه سێ
گۆشه‌یه که حیزب باسی ده‌کرد، زۆریش که‌م
ئه‌همیه‌ت و به‌رته‌سک نه‌بوو. به‌ڵکوو هه‌م
له‌باری به‌ربڵاوی و هه‌م ژماره‌ی دانشتوانیه‌وه
هیچی له‌و ناوچانه که‌متر نه‌بوو که حیزب تێ‌یان
دا بێ‌ترس له کۆمه‌ڵه هه‌ڵسووڕانی هه‌بوو.
هه‌روه‌ها پێش ئه‌م شه‌ڕه‌ش کۆمه‌ڵه که‌مترین"
نفووز" و" حوزووری" له ناوچه‌ی ورمێ، نه‌غه‌ده،
شنۆ و پیرانشار و سه‌رده‌شت دا هه‌بوو و ته‌نیا
مه‌هاباد،بۆکان و بانه بوون که ئه‌وان نه‌یان
ئه‌توانی هه‌ڵسوورانیان وه‌ک پێشوو هه‌بێ. به‌ڵام
وادیار بوو کۆمه‌ڵه له‌م حیسابه نه‌گه‌ییشتبوو.
له‌به‌ر خۆیه‌وه به‌م ته‌بلیغاته‌ی حیزب قه‌ڵس
بوو سه‌ره‌نجام هه‌وڵیدا به جۆرێک ئیده‌عای حیزبی
دیموکرات وه‌درۆ بخاته‌وه. بۆیه به
پێچه‌وانه‌ی پێشبینی هه‌موو که‌س و لایه‌نێکی
شاره‌زای وه‌زع و باری ناوچه‌که ده‌ستی دایه
کارێک که له‌گه‌ڵ هیچ حیسابکردنێکی سه‌ربازی و
پێشمه‌رگانه نه‌ده‌هاته‌وه. من ئیستاش نازانم
ئه‌وان به‌م کاره ده‌یانه‌ویست به کام مه‌به‌ست
بگه‌ن؟
کۆمه‌ڵه –ره‌نگه- بۆ ئه‌وه ناراست بوونی
قسه‌ی حیزبی دیموکرات به دونیا نیشان بدات، له
کۆتایی دووهه‌مین مانگی پاییزی ئه‌و ساڵه دا
(22-8-1364 ) ژماره‌یه‌کی 50-60 که‌سی پێشمه‌رگه‌ی
له سنووری شنۆ و پیرانشاره‌وه نارده‌وه ناو
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حیزب
ئاگاداری له جموو جووڵی کۆمه‌ڵه له‌و ناوچانه
بوو و چاوه‌ڕوان بوو که ئه‌م هێزه بگه‌نه جێ تا
به هێزێکی چه‌ند به‌رابه‌ره‌وه هێرشیان
بکه‌نه‌سه‌ر و له ناویان به‌رن.
هێزه‌کانی کۆمه‌ڵه ته‌نیا چه‌ند رۆژێک له ناوچه
بوون که به‌یانییه‌کی زوو له لایه‌ن هێزه‌کانی
حیزبه‌وه له خه‌و دا و، به‌شێکی زۆریان له ناو
کیسه‌خه‌وه‌کانیاندا گه‌مارۆ دران و پاش شه‌ڕێکی
دژوار و خوێناوی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریان کوژران و
قه‌ڵاچۆ کران.
خه‌به‌ری ئه‌م شه‌ڕه له رادیۆه‌کانی هه‌ردووک
لاوه راست پێچه‌وانه‌ی یه‌کتر بۆ خه‌ڵکی کوردستان
بڵاو کرایه‌وه. کۆمه‌ڵه ئیده‌عای کرد که
هێزه‌کانی ئه‌وان" به‌نیازی شه‌ڕ" نه‌چوونه‌ته
ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڵکوو بۆ زه‌ربه لێدان له
کۆماری ئیسلامی روویان له‌و ناوه کردووه، به‌ڵام
له لایه‌ن حیزبی دیموکراته‌وه شه‌ڕیان پێ
فرۆشراوه، هێرشیان کراوه‌ته‌سه‌ر و
ژماره‌یه‌کیشیان دوای به‌دیل گیران ئێعدام کراون.
رادیۆی حیزبیش له کاتێک دا که له خوشی ئه‌م
"سه‌رکه‌وتنه " دا شاکه‌شکه بوو بوو ده‌یگوت:
"پۆل پۆتییه‌کان جارێکی‌تر به‌ختی ره‌شی خویان تاقی
کرده‌وه... و بۆ له‌تمه لێدان له بزووتنه‌وه‌ی
میلی دیموکراتیکی کوردستان به رێبه‌رایه‌تی...
به‌ڵام رۆڵه‌کانی دیموکرات وه‌ڵامی... ئێمه
جارێکی‌تر گه‌له‌که‌مان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که
فریوی درۆشمی درۆزنانه‌ی ئاشتی خوازی کۆمه‌ڵه
ناخوه‌ین و ...
له‌م شه‌ڕه پڕله شه‌رمه دا به قسه‌ی کۆمه‌ڵه
27 پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه کوژران و چه‌ند که‌س به
دیل گیران و ژماره‌یه‌کیش به برینداری
گه‌ڕانه‌وه بنکه‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه. به‌ڵام
حیزب ژماره‌ی کوژراوه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی زیاتر له چل
که‌س باسکرد و ئیدعای ئه‌وه‌شی کرد که ژماره‌یه‌ک
له پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه له‌ترسی "زبری
کوڕه‌کانی گه‌ل خویان له پایه‌گاکانی ریژیمی
کۆنه‌په‌رستی ئاخووندی هاویشت"!
پاش گیرانی ناوه‌ندی ئاژوان له رۆژی نه‌ورۆزی
ئه‌و ساڵه‌وه تا کاتی ئه‌م شه‌ڕه، رێبه‌رایه‌تیی
حیزبی دیموکرات ئاواتی رۆژێکی وایای ده‌خواست.
رۆژێک که تۆڵه‌یه‌کی گران له کۆمه‌ڵه
بکه‌نه‌وه و بڵێن که ئێوه ناچارن شه‌رته‌کانی
ئێمه قه‌بووڵ بکه‌ن؛ ده‌نا ئاواتان لێده‌که‌ین.
بۆیه رۆژی دوایی رادیۆی حیزب له وتارێک دا
جارێکی‌تر شه‌رته‌کانی حیزبی وه‌بیر کۆمه‌ڵه
هێنایه‌وه که گرنگترینیان ئه‌وه بوو که
کۆمه‌ڵه حیزب به "شۆڕشگێڕ" بزانێ و له
ته‌بلیغاتی دا دژمنانه له‌سه‌ر حیزب باس نه‌کات.
کۆمه‌ڵه‌ش زوو وه‌ڵامی دایه‌وه که ئه‌وان
ملکه‌چی " داوای ملهؤڕانه‌ی حیزبی بورژوای کورد"
نابن و قه‌وڵی دا که "کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی"
کوردستان تۆڵه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژی و تاوانه
ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌وه‌ی من خوم پاش ئه‌م رووداوه به چاوی خوم
بینیم، له‌ناو رێبه‌ران و کادره‌کانی حیزب دا جگه
له کاک تاهێری عه‌لیار و ره‌شاد و... که هه‌ر
له سه‌ره‌تاوه دژی ئه‌م شه‌ڕه بوون دوکتور
حوسه‌ینی خه‌لێقیش له‌گه‌ڵ ئاگادار بوون له‌م
کاره‌ساته به گه‌رووی پڕله‌گریانه‌وه باسی ئه‌م
خۆکوشتنه‌ی ده‌کرد و بێ شاردنه‌وه ئه‌یوت ئه‌وه‌ی
له‌م به‌ینه دا زیانمه‌نده هه‌ژارانی کوردستانن
و هه‌رچێک زووتر ئه‌بێت پێش به‌م تاوانه بگیرین
و تا کۆنگره‌ش له‌سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ی خوی چوو.
به‌م جۆره گوردانی ورمێ کۆمه‌ڵه نابوود کرا.
ده‌یان بنه‌ماڵه‌ی کورد جه‌رگ سووتاو بوون و
لاپه‌ڕه‌یه‌کی ره‌شی دیکه له میژووی کوردستان و
حیزبه سیاسییه‌کانی دا تۆمار کرا.
درێژه‌ی هه‌یه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|