|
حاته‌م مه‌نبه‌ری
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری
پاش گه‌مارۆ
گۆشه‌یک له شه‌ڕی نێوان کۆمه‌ڵه و دێموکرات
ده‌سپێک
پێش ئه‌وه بچمه ناو ئه‌سڵی رووداوه‌کان و
به‌وردی باسیان له‌سه‌ر بکه‌م، باسێکی کورت
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دامه‌زران و ئارایشی هێزه‌کانی
هه‌ردووکلا و چۆنیه‌تی هه‌ڵسووڕانی ئه‌م هێزانه
پێش شه‌ڕه‌که به پیویست ئه‌زانم ؛ تا زیاتر
راده‌و ئه‌ندازه‌ی زیانه‌کانی بۆ هه‌ردووکلا و
هه‌رواها بۆ بزاڤی رزگاری خوازانه‌ی کوردستان
ده‌رکه‌وێ.
پێش ئه‌م شه‌ڕه کۆمه‌ڵه له زۆربه‌ی
ناوچه‌کانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان حوزووری
ئاشکرا و نهێنی هه‌بوو. رۆژانه له نزیک
شاره‌کانی سنه ، مه‌ریوان ، سه‌قز، دیوانده‌ره و
ده‌ورووبه‌ری کامیاران خه‌ریکی رێکخستن و چالاکی
ته‌بلیغی بوو. هاوکات به‌رده‌وامیش خه‌ریکی
زه‌ربه‌لێدان له هێزه‌کانی ریژیم بوون. جگه له
دوو گوردانی چست و چالاک له ناوچه‌ی سنه
(گوردانی شوان و گوردانی ئارێز) گوردانێک
(گوردانی کاک فواد) له مه‌ریوان، گوردانێک
(گوردانی شاهۆ) له کامیاران، گورردانێک له
دیوانده‌ره، گوردانێک له سه‌قز، چه‌ندین
ده‌سته‌ی "سازمانده" و گرووپی ته‌دارۆکاتی و
شناسایی هه‌بوون و له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و
لایه‌نگرانی خویان دا له په‌یوه‌ندی دا بوون .
حیزبی دێموکراتیش هه‌روه‌تر هێزه‌کانی بێستوونی
کرماشان، شه‌ریفزاده‌ی سنه، زرێباری مه‌ریوان،
هه‌وشار، عه‌زیز یوسفی سه‌قز و هێزی دیوانده‌ره
له گشت ئه‌م ناوچانه دا هه‌ڵ ئه‌سووڕان و شه‌و و
رۆژیان له ریژیم کردبووه یه‌ک .هاوکات ده‌یان
کومیته ناوچه و ده‌سته‌ی ته‌شکیلاتی(له
هه‌ردوولا) چالاک و کارا له ناوچه‌ی
ژێرده‌سه‌ڵاتی دوژمن به‌ڵام له‌ناو دڵ و ماڵی
خه‌ڵکی کوردستان دا هه‌ڵ ئه‌سووران. بوونی ئه‌م
هێزانه له ناو خه‌ڵک دا کارێکی کردبوو که
خه‌ڵکی کوردستان هه‌ست به بێکه‌سی و بێ پشتیوانی
له به‌رانبه‌ر دڕه‌نده‌گی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت دا
نه‌که‌ن و ریژیمیش نه‌وێرێ چۆنی پێخوشه وا
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان بجووڵێته‌وه!
له‌م ماوه‌یه دا گه‌رچی نێوانی کۆمه‌ڵه و
دێموکرات سارد و نادۆستانه بوو ، و هاوکاری و
هاو خه‌باتییه‌ک له نێوانیاندا له ئارا دا
نه‌بوو، به‌ڵام بێ ترس له یه‌کتر، له‌نزیک یه‌کتر
و جاری واش بوو ناچار به‌یه‌که‌وه، به‌گژ سپای
داگیرکه‌ر دا ده‌چوون و ناراسته‌وخۆ ئه‌بوونه
یه‌ک سه‌نگه‌ر له‌به‌رانبه‌ر دوژمن دا!
گومانی تێدا نیه ئه‌گه‌ر به‌جێگای سازکردنی
زه‌مینه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه نه‌خوازراوه ، هه‌وڵی
له‌یه‌کترحاڵی‌بوون و هاو خه‌باتی درابای، ریژیم
ناچار ئه‌کرا له‌وه‌ش زیاتر بکه‌وێته حاڵه‌تی
دیفاعییه‌وه و، به‌هاسانی نه‌توانێ به‌سه‌ر
ئه‌وان و خه‌ڵکی کوردستان دا زاڵ بێ. شتێک که
به‌هوی ئه‌م شه‌ڕه‌وه به‌هاسانی پێگه‌یشت و
تائیستاش ئه‌و سه‌رده‌ست و خه‌ڵکی کورد و کۆمه‌ڵه
و دێموکرات ( که سه‌د مه‌خابن ئێسته بوونه‌ته
کۆمه‌ڵه‌کان و دێموکراته‌کان) ژێرده‌ست و بێ
ده‌سه‌ڵاتن.
کاتێک ئه‌م شه‌ڕه له پایزی 1363 دا له
هه‌ورامان هه‌ڵگیرسا، هه‌م کۆمه‌ڵه و هه‌م
دێموکرات هه‌وڵیان دا هێزه‌کانیان له نزیک یه‌ک و
له جێگایکی سه‌خت و هه‌ڵه‌مووت دا کۆکه‌نه‌وه تا
ئه‌گه‌ر ئاکامی شه‌ڕی هه‌ورامان به ئاشتی
نه‌گه‌ییشت مه‌جالی جموجووڵ و ئارایشی سه‌ربازییان
بۆ لێدانی لایه‌نی به‌رابه‌رهه‌بێ. بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش دۆڵی "شلێر" زۆرترین حیسابی له‌سه‌ر
کرابوو. دۆڵێک که به‌درێژایی ده‌یان کیلوومێتر،
پڕاوپڕ له کانی و ئاو و جه‌نگه‌ڵ و دارستانێکی
پڕبوو. له‌ولایشه‌وه ئه‌م دۆڵه له دابه‌شکرانی
داگیرکه‌رانه‌ی کوردستان دا به‌ر گورگی به‌غدا
که‌وتبوو و پاش په‌یمانی چه‌په‌ڵی جه‌زائیر
له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه وێران و ده‌یان ئاوه‌دانی
له‌گه‌ڵ خاک یه‌کسان کرابوو و ئاوه‌دانی تێدا
نه‌مابوو.
کۆمه‌ڵه به‌شێکی ئاواییه چۆڵکراوه‌کانی ئه‌م
دۆڵه‌ی ئاوه‌دان کردبوونه‌وه و، دێموکراتیش
به‌شێکیتری. بنکه‌ی سه‌ره‌کیی کۆمه‌ڵه (کومیته‌ی
ناحیه‌ی جنووب) له گوندی عاوه‌ڵان و بنکه‌ی
سه‌ره‌کی حیزبیش (ناوه‌ندی ئاژوان) له گوندی
نه‌رمه‌ڵاس بوو.
به‌رپرسانی سه‌ره‌کی حیزبی دێموکرات له "جنووب"
بریتی بوون له : نه‌بی قادری ئه‌ندامی کومیته‌ی
ناوه‌ندی و به‌رپرسی ناوه‌ندی ئاژوان، بابا عه‌لی
مێهرپه‌روه‌ر ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و
ئه‌ندامی ناوه‌ندی ئاژوان، شاپووری فیرووزی
ئه‌ندامی کومیته‌ی-ناوه‌ندی و ئه‌ندامی ئاژوان و
فه‌رماندی هێزی بیستوون، هومایونی ئه‌رده‌ڵان
ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی،ئه‌ندامی ناوه‌ندی
ئاژوان و به‌رپرسی کومیته‌ی شاره‌ستانی سه‌قز.
به‌رپرسانی ئه‌سڵی کۆمه‌ڵه‌ش بریتی بوون له
:تاهێر خالێدی به‌رپرسی کومیته‌ی ناحیه‌ی جنووب،
عه‌بدوڵا هوشیاریان ئه‌ندامی کومیته، حه‌بیب‌ئوڵا
گه‌وێڵی (حه‌یبه‌ڵا کێڵانه) به‌رپرسی نیزامی
گشتی.
سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌که کۆمه‌ڵه ئه‌م هێزانه‌ی له
شلێر و ده‌ور و به‌ری دا هه‌بوون و به‌شداری
شه‌ڕه‌که‌یان ئه‌کرد : گوردانی شوان زیاتر له
سه‌د 100 که‌س، گوردانی ئارێز80 که‌س (سنه)
گوردانی کاک فواد ( مه‌ریوان) 70 که‌س گوردانی
سه‌قز 80 که‌س گوردانی دیوانده‌ره 80 که‌س
گوردانی شاهۆ(کامیاران)60 که‌س.
هێزه‌کانی دێموکراتیش بریتی بوون له:
هێزی عه‌زیز یوسفی (سه‌قز)150که‌س هه‌وشار 170
که‌س شه‌ریف زاده(سنه) 130 که‌س دیوانده‌ره
80که‌سزرێبار( مه‌ریوان) 100که‌س
بێستوون(کرماشان) 170که‌س.
دیاره ئه‌م
ئامارانه ته‌قریبین و من لانی هه‌ره که‌مم
داناوه.
درێژه‌ی هه‌یه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|