|

حاته‌م مه‌نبه‌ری
|
حاته‌می مه‌نبه‌ری ئه‌ندامی
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
hatemmenberi@hotmail.com
داخوا سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌کداری له رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان دا به‌سه‌ر چووه؟
1 پێشینه
شه‌ڕی چه‌کداری مانای ساکار و به‌کرده‌وه‌ی
ئه‌وه‌یه که پێش هه‌موو که‌س، ئه‌و که‌سانه‌ی
که شه‌ڕه‌که ده‌که‌ن گیان و ژیانی خویان
ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و ئاماده‌ن له‌و رێگایه‌ش
دا که هه‌ڵیانبژاردووه بمرن. پاشان ئه‌و
جێگایه‌ی شه‌ڕه‌که‌ی لێده‌کرێ و ئه‌و خه‌ڵکه‌ی
له‌وێ ده‌ژین ئه‌بنه قوربانی و ده‌سته‌چیله‌ی
ئاگری شه‌ڕه‌که و زیان و زه‌ره‌ر ده‌بینن یان
تێدا ده‌چن، به‌کورتی شه‌ڕ و کوژران و کوشتن و
ماڵوێرانی هاومانان.
له‌و کاته‌وه کورد هه‌یه و له‌و ده‌مه‌وه
بووه‌ته هاوسێ ئه‌م چوار ده‌سه‌ڵاته دژمنه
دڵڕه‌قه، بێبه‌زه تاوانپێشه‌یه که‌سێک رۆژێکی
وه‌بیردێ که لایه‌نێکی کوردی پێش ئه‌وه گشت
رێگاکانیتری لێ نه‌به‌سترابن شه‌ڕی له دژی هیچکام
له‌م تاڵانچییانه‌ی ماڵ و وڵاتی ئێمه راگه‌یاندبێ
؟
ئه‌م چوار ده‌وڵه‌ته زاڵمه هه‌ر له سه‌ره‌تای
پێکهاتنیانه‌وه به‌پلان و به‌رنامه‌وه بۆ
تواندنه‌وه و پاککردنه‌وه‌ی کورد له سه‌رخاک
تێده‌کۆشن و به‌ر له گشت مودێل و ئامرازێک شه‌ڕ و
شه‌ڕخوازیان به‌کار هێناوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له
هه‌موو ئیمکاناتی ده‌وڵه‌تی بۆ سه‌رکوتی
نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ پشت و په‌نا و ده‌س به‌تاڵ
که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. پرۆسه‌ی تواندنه‌وه‌ی
کوردان له زۆر جێگا و شار و ناوچه سه‌رکه‌وتوو
بووه و هه‌ر ئیستا به سه‌دان هه‌زار کورد هه‌ن
که ئاسیمیله کراون و خه‌ریکن وه‌ک دژمن و
له‌گه‌ڵ دژمن ،له‌دژی نه‌ته‌وه‌ی خویان پلان و
به‌رنامه داده‌ڕێژن و ته‌نانه‌ت شان به شانی
دوژمن نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان سه‌رکوت ده‌که‌ن.
ئه‌مه ته‌نیا ئیده‌عایکی رووت و په‌تی نیه!
کێ هه‌یه نووسراوه و کتێبه‌کانی عیسا پژمان
کۆنه ئه‌فسه‌ری ریژیمی شای ئێرانی خوێندبێته‌وه
و دوژمنتر له‌دژمنی کوردانی هه‌ست پێ نه‌کردبێ؟
یان ئه‌و سه‌دان کاربه‌ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌تی تورک
(وه‌زیر، پارلێمانته‌ر، نووسه‌ر و....)که له
گه‌ڵ سپا‌و ده‌وڵه‌تی تورک بۆ تورکی بولگاریا هاوار
ده‌که‌ن و له‌دونیاش چه‌ک ده‌کڕن تا کوردی پێ
بتوێننه‌وه! یان ته‌ها یاسین ره‌مه‌زان و ته‌ها
مه‌حیه‌دین مه‌عرووف عه‌زیز عه‌قاراوی و...هاوکار
و یاوه‌ری سه‌دام حوسه‌ین که تاوان نه‌ما له‌دژی
کورد نه‌یکه‌ن، ئه‌مانه هه‌موو، رۆژێک کورد بوون
و نه‌کرابوونه مقاشی ده‌ستی داگیرکه‌ر. له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش تاوانی هاوکارانی
حکوومه‌ته‌کانی ئێران (چ رژیمی پاشایه‌تی و چ
ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی) لانی که‌م له خه‌ڵکی ئه‌م
به‌شه‌ی کوردستان شاراوه نی‌یه. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی
په‌تی سێداره‌ی له ملی پێشه‌وا ئاڵاند و
کورسیه‌که‌ی له ژێر پێ ترازاند کورد نه‌بوو؟
.مه‌گه‌ر ئه‌حمه‌دی موفتی زاده و ئه‌و
جه‌ماعه‌ته که ناویان نرابوو پێشمه‌رگه‌ی
موسڵمان و شان به شانی پاسداره‌کان جه‌نایه‌تیان
کرد و ئێسته‌ش سه‌ره‌ڕای شانازی به‌و
خه‌یانه‌تانه، خۆیان به ئیسڵاح ته‌ڵه‌بی
پارێزه‌ری حکوومه‌تی ئیسلامی ده‌ناسێنن، کورد
نه‌بوون؟
که واتا کورد له حاڵیکی وادایه، مان و
مه‌وجوودیه‌تی له مه‌ترسی دایه، به
وته‌یه‌کی‌تر شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌کات، نه‌ک به
دڵخواز رێگای خه‌باتی چه‌کداری هه‌ڵ بژێرێ!.
ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات دارانی ئێران له‌ماوه‌ی ئه‌م
سه‌د ساڵه‌ی رابوردوو دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بێ
شاردنه‌وه هه‌موو ده‌نگێکی چه‌کدار و بێچه‌کی
ئێمه‌یان به‌چه‌ک وه‌ڵام داوه‌ته‌وه و له هیچ بێ
روحمییه‌ک دژ به ئێمه خویان نه‌پاراستووه.
2 ره‌زاخان و هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی کورد
پاش روخانی ئه‌مپراتوری قاجار له ئێران،
ئه‌فسه‌رێکی بێ ناو‌و نیشان به‌ناوی ره‌زا خان
په‌یدا بوو به پشتیوانی بریتانیا به کوودێتایک
ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و بۆ یه‌کده‌ست کردنی
قودره‌ت له تاران ده‌ستبه‌کار بوو. سه‌ره‌تا
هه‌موو نه‌یارانی عه‌شایری خوی سه‌رکوت کرد و
پاشان که‌وته گیانی نه‌ته‌وه نافارسه‌کان و
ویستی به‌تواندنه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌ته‌وه‌یکی نوی
به‌ناوی "ملت ایران" ( بخوێننه‌وه ملت فارس)
داتاشی. ره‌زا خان له‌م رێگایه‌دا تاوان نه‌ما
نه‌یکات و نه‌ته‌وه‌کانی نافارس یه‌ک له‌وان کورد
بێ حورمه‌تی و سته‌م نه‌ما نه‌ی بینن. وێڕای
هێرشی سه‌ربازی ،کوشتنی به‌رهه‌ڵه‌ستکارانی
نه‌ته‌وه نافارسه‌کانی ئێران، جل و به‌رگ و زمان
و کولتووری ئه‌وانیشی قه‌ده‌خه کرد .
پاش رووخانی ریژیمی ره‌زا شا و هاتنه‌سه‌رکاری
کوڕه‌که‌ی موحه‌مه‌د ره‌زا شا، دیسان ئه‌م
پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام تا رووخانی ریژیمی ئه‌ویش (
هه‌ردووکیان بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ) درێژه‌ی کێشا.
ده‌ورانی حه‌مه‌ره‌زا شا پڕمه‌ترسیترین ده‌ورانی
توانه‌وه‌ی کورد بوو چوونکه له‌م سه‌رده‌مه دا
بوو که رادیۆ و ته‌لڤیزیون و رۆژنامه و گۆڤار
به‌ربڵاوتر هاتنه‌کایه‌وه و جگه له زه‌خت و زۆر
، ئه‌و ئامرازانه‌ش بۆ نه‌هێشتنی ئاسه‌واری
نه‌ته‌وه‌یی ، نه‌ته‌وه نافارسه‌کان که‌وتنه
گه‌ڕ و هه‌رله‌م سه‌رده‌مه‌ش دا بوو که سه‌دان
ئه‌فسه‌ر و ته‌نانه‌ت "رووناک بیری"ش پیدا بوون
که له دوژمن بێ شه‌رمتر هه‌وڵی ئاسیمیله‌کردنی
نه‌ته‌وه‌ی خویان دا و عیسا پژمان و سه‌روان
موده‌ره‌سیش تایبه‌تی ئه‌م سه‌رده‌مه بون.
رووخانی ده‌سه‌لاتی په‌هله‌وی‌یه‌کان و هاتنه
سه‌رکاری ریژیمی کۆماری ئیسلامی له‌م باره‌وه
چتێکی له وه‌زعه‌که نه‌گۆڕی. ئێران وڵاتی مله‌تی
باڵا ده‌ست و زمان و فه‌رهه‌نگ و داب و نه‌ریتیش
هه‌ر هی ئه‌وان مایه‌وه. ساڵانه سه‌دان میلیارد
تمه‌ن خه‌رجی به‌هێز کردنی زمان و کولتووری
فارسه‌کان ئه‌کرا(ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مجاره مه‌زهه‌بی
شیعه و ئیسلامی سیاسی‌شی تێکه‌ڵ کرا) و به‌و
ئه‌ندازه‌یه‌ش پاره بۆ تواندنه‌وه‌ی
زمانه‌کانیتر ته‌رخان ئه‌کرا و ئیستاش ئه‌کرێ.
ئه‌وه‌ی ناڕازی بوو دژی شۆڕش ، هاوکاری بێگانه
و،ئه‌م جار بیانووی ئاینی و فتوای جه‌هادیشی
هاته پاڵ.
ئه‌وانه‌ی راستی به پێوه‌ر ده‌گرن ، ده‌زانن
که‌کورد شه‌ڕی به قازانج نه‌بوو و ئه‌وه‌نده‌ش
تێنه‌گه‌یشتوو نه‌بوو تا به‌قه‌ستی زیان له
قازانجی خوی بدات، به پێچه‌وانه‌وه بۆ
دۆزینه‌وه‌ی چاره‌یکی دوور له‌شه‌ڕ، هه‌موو
رێگایکی گرته‌به‌ر و هه‌موو ده‌رگایکی لێ دا. که
نموونه‌ی وتووێژه‌کانی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری
حکوومه‌تی ئیسلامی و سه‌فه‌ری چه‌ند و چه‌ندین
جاره‌ی رێبه‌رانی کورد بۆ تاران و ته‌نانه‌ت قۆم
بوو). به‌ڵام سه‌ره‌نجام شه‌ڕی پێ فرۆشرا و بومب
و تۆپ و گوله بوونه وڵامی گشت داواکانی. ئیستاش
پاش نزیک به سی ساڵ تاقه کاربه‌ده‌ستێکی ئێران
هیچ، به‌ڵکوو ئاکادیمێسین و فه‌رهه‌نگیکی ئێرانیش
نابینین که بۆمبارانی شاره‌کان ، سووتاندنی
گونده‌کان ، قه‌تڵی عامی خه‌ڵکی کورد و ئێعدامی
به کۆمه‌ڵی لاوه‌کانی ئیدانه و مه‌حکووم بکات.
ده‌ساڵ حکوومه‌تی "ئێسڵاح ته‌ڵه‌بان" و موحه‌مه‌دی
خاته‌می خۆ تاقه فیشه‌کێک له کوردستان دا نه
ته‌قی، ئه‌ی بۆ ئاڵ و گۆڕێکی به‌رچاو نه‌هاته
پێش؟ بۆ دیسان ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات داران هه‌روک
سه‌د ساڵی پێشتر به چاوی ئه‌منییه‌تییه‌وه
سه‌یری کوردستان و رۆڵه‌ی کورد یان کرد ،یان بۆ
پڕۆژه‌یکی ئابووری یان ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یان له
هیچ شوێنێکی کوردستان دا ساز نه‌کرد؟
3 ریژیمی ئیسلامی و خه‌باتی "بێ چه‌ک"
جگه له کوردان ده‌یان حیزب و لایه‌نی دیکه‌ی
سیاسی هه‌بوون که ویستیان له‌گه‌ڵ ریژیم تووشی
شه‌ڕ نه‌بن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو توانای
خویان خسته گه‌ڕ. ته‌نانه‌ت هێندێکیان بوونه
شه‌ریکی تاوانه‌کانی ریژیم و چه‌کمه‌ی جه‌لادی
زیندانه‌کانیان لێسته‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌نجام بێ
ئه‌وه بچووکترین ده‌سکه‌وتیان هه‌بێ، خوشیان
بوونه قوربانی و ده‌ستی تاوانی ریژیمیان
گه‌ییشته لا، تووده‌یی، ئه‌کسه‌ریه‌تی و هێندێک
که‌س و ده‌سته‌ی کوردیش له‌مباره‌وه نموونه‌ی
روون و حاشا هه‌ڵنه‌گرن. له‌ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵه
دا له‌زیندانه‌کانی ریژیم دا ده‌یان هه‌زار که‌س
ئێعدام کراون و هه‌زارانی دیکه‌ش زیندانی دوور و
درێژیان کێشاوه، ژماره‌یکی زۆر که‌می ئه‌وانه
چه‌کدار بوون و 90 له‌سه‌دیان ره‌نگه قه‌ت
تفه‌نگیان به‌ده‌سته‌وه نه‌گرتبێ، به‌ڵام به
قانوونی شه‌ڕ و به بێ ره‌حمیی مه‌یدانی شه‌ڕه‌وه
مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه و ژیان و گیانیان لێ
سه‌ندراوه.
4 ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی خه‌باتی چه‌کدارانه
به‌خراب ده‌زانن
ئه‌مانه چه‌ند ده‌سته‌ن، ده‌سته‌یک ئه‌و
که‌سانه‌ن که سه‌ره‌تا هاوکار و هاوده‌ستی ریژیم
بوون و پاش ئه‌وه‌ی به شێوه‌یک له شێوه‌کان
له‌خراب بوونی کاره‌که‌یان گه‌ییشتوون به‌ڵام ئه‌و
ئازایه‌تییه‌یان نیه که راسته‌وخۆ ددان به
خه‌تای خویان دا بنێن و بڵێن ئێمه به‌هه‌ڵه دا
چووین . بۆیه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بیانووی پووچ بۆ
تاوانه‌کانیان بتاشن و شه‌ریکه جورم بۆ خویان
بدۆزنه‌وه. ئه‌وه‌یه وێڕای دیفاع له داوا
ره‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد شه‌ڕفرۆشیه‌کانی ریژیم
ده‌که‌نه ماڵ و مڵکی کورد و له دژی دیفاعی
ره‌وای حیزبه کوردییه‌کان راده‌وه‌ستن.
ده‌سته‌ی دووهه‌م که‌سانێکن که هه‌رچه‌ن ته‌نیا
شانازی خویان ئه‌و رۆژانه ده‌زانن که
چه‌کدارانه وه‌ڵامی هێرشه‌کانی ریژیمیان
ده‌دایه‌وه به‌ڵام به زۆر سه‌به‌ب ئیستا ناتوانن
درێژه به‌وکاره بده‌ن بێ ئه‌وه له لایه‌ن
خویانه‌وه به ره‌سمی خه‌باتی چه‌کداری ره‌د
که‌نه‌وه و ئاڵترناتیڤی تر نیشان بده‌ن، بۆ
کوتانی نه‌یار یان ره‌قیبی خویان باسی زیانبار
بوونی شه‌ڕی چه‌کداری ده‌که‌ن.
ده‌سته‌ی دیکه ئه‌و که‌سانه‌ن که به
هه‌رده‌لیلێک خه‌باتی چه‌کداری به باش نازانن و
پێان وایه دژمن قه‌ت به‌م ئامرازه به‌چۆک دا
نایه، بۆیه خوێنڕشتنی زیاتر زیانی زیاتره و
پیویسته کورد واز له رێگایک بێنێ که( به قسه‌ی
ئه‌وان) ئاکامه‌که‌ی شکسته. ئه‌مانه‌ش هه‌رچه‌ن
بۆ بێ ئاکام بوونی خه‌باتی چه‌کداری ده‌یان
نموونه و به‌ڵگه نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام هیچ
ئاڵترناتێڤ و ریگا چاره‌ییکیان بۆ دیفاع و
به‌رده‌وام بوونی خه‌باتی میله‌تێک که مان و
مه‌وجوودیه‌تی له مه‌ترسی دایه و له‌گه‌ڵ
ریژیمێکی هار دا رووبه‌ڕوویه پێ نیه.
5 ئاکام
1 ریژیم نه‌ک هه‌ر به توندی خه‌ریکی سه‌رکوت و
بێده‌نگ کردنی خه‌ڵکی ئێمه‌یه به‌ڵکوو به پلان و
به‌رنامه‌وه بۆ توانه‌وه و ئاسیمیلی کردنی
سه‌دساڵه به‌رده‌وامه و له‌م دنیا مودێڕن و پڕ
تێکنۆلۆژییه دا له هه‌موو ده‌ورانێکیتر ئه‌م
مه‌ترسییه زیاتره.
2 ئه‌وکه‌سانه‌ی که رۆژێک چه‌کدار و هاوکاری
ریژیم بوون، مافی خویانه که به بێ ئاکام بوونی
خزمه‌ته‌کانیان به‌جه‌لادانی کورد بگه‌ن و
پێجه‌وانه‌ی پیشوو عه‌مه‌ل بکه‌ن و بێنه‌وه ریزی
گه‌ل، به‌ڵام که‌س گوییان لێناگرێ ئه‌گه‌ر
بیانه‌وه‌ێ کوشتن بۆ ریژیم به‌ڕه‌وا بزانن به‌ڵام
بۆ دیفاعی مه‌شرووعی کوردان تومه‌ت ساز بکه‌ن.
3 ئه‌وکه‌سانه‌ی که رۆژگارێک بێدرێغ پارێزگاری‌یان
له بزووتنه‌وه‌و به‌رخۆدانی نه‌ته‌وه‌ی کورد
کردووه به‌ڵام ئیستا ده‌ستیان به‌ستراوه و
ناتوانن ئه‌رکی خویان به‌ته‌واوی ئه‌نجام بده‌ن
باشتره به‌جێگای ئه‌وه دژی کار و شانازییه‌کانی
پیشووی خویان قسه بکه‌ن ، فکرێک بۆ ئه‌و وه‌زعه
ناله‌باره‌ی خویان و رێکخستنه‌کانیان بکه‌نه‌وه و
به‌رد ناوێنه سه‌ر رێگای خه‌ڵکیتر.
ئه‌و که‌سانه‌ش به نیازێکی پاک و دڵسۆزانه له
ئاکامه‌کانی شه‌ڕ و ماڵوێرانی کوردان ئه‌ڕوانن
ده‌بێ بزانن ته‌نیا باس کردنی هه‌ڵه بوونی
شێوه‌خه‌باتێک به‌س نیه و ده‌بێت رێگایکیتر
ببینرێته‌وه و خوشیان به‌شداری بن ،چوونکه کورد
تازه واز له خه‌بات و به‌رخۆدان ناهێنێ و
ئه‌گه‌ر ئه‌وان رێگایکی کورتر و که‌م زیانتریان
پێ شک دێ با پێش که‌ون حه‌تمه‌ن خه‌ڵکیشیان
وه‌دوایان ده‌که‌وێ.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|