|

حاته‌م مه‌نبه‌ری
|
حاته‌م مه‌نبه‌ری ئه‌ندامی
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
hatemmenberi@hotmail.com
بۆ کاک ڕه‌شاد و گشت بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی موسته‌فا
سوڵتانی
سڵاو!
له‌مێژه کتێبی کاک فواد رێبه‌ر ،سیاسه‌ت مه‌دار و
زانایکی سیاسیم وه‌ک دیارییکی به‌نرخ
پێگه‌ییشتووه، به‌ڵام له‌به‌ر کاری زۆر و
سه‌رجه‌نجاڵی نه‌متوانی بوو به‌وردی بیخوێنمه،
حه‌فته‌یکه له خوێندنه‌وه‌ی بوومه‌ته‌وه،
به‌ڵام هێشتاش مێشکم پێه‌وه سه‌رقاڵه و
هه‌رچێکیتر ئه‌خوێنمه‌وه دیسان بیرم له لای
رووداوه‌کانی ئه‌وکتێبه و داده به‌هیه‌یه! من
به‌هوی به‌شدارایم له خه‌باتی کوردستان دا، ناو و
به‌سه‌رهاتی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی ئێوه‌م بۆ
نائاشنا نیه و نه‌بووه، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی
ئه‌و کتێبه ئینسان ده‌باته‌وه جێگا و ده‌ورانێک
که ئێمه کورده‌کان زۆر به‌ئاسانی به‌سه‌ری دا
تێپه‌ڕین، گرینگی خویمان پێ نه‌دا و وه‌ک خوی
نه‌مانناسی، بۆیه نه‌مانتوانی وه‌ک خوی به
دونیاشی بناسێنین.!
ئه‌وانه‌ی رۆمانی ده جه‌ڵدی کله‌یده‌ری مه‌حموود
ده‌وڵه‌ت ئابادییان خوێندبێته‌وه و ئه‌وکتێبه‌ی
ئێوه بخوێننه‌وه، ئه‌زانن که به‌ڵقیسی
راسته‌قینه‌ش هه‌بووه و کوردستان پڕه له‌و
مرۆڤه مه‌زنانه که سه‌ربه‌رزانه ئازاری رۆڵه
کوژران قه‌بووڵ ئه‌که‌ن و کێوئاسا، له‌به‌رانبه‌ر
ئاکامه‌کانیشی دا راده‌وه‌ستن. وه‌ک چۆن دایه
به‌هیه راوه‌ستا و له کاتی شناسایی کردنی ته‌رمی"
گۆڵ موحه‌مه‌د"،"خان موحه‌مه‌د"، "خان عه‌موو"و"
دلاوه‌ره‌کانی" دا سه‌ری به‌رز و دڵی مه‌زنی، دڵی
ترسنۆکانی قاتڵی خسته له‌رزه!
من پێشتر داستانی دایکی "عه‌لیخانی شێرزاد"م
بیستبوو که چۆن سه‌ربه‌رزانه کاتی
وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی کوڕه ئیعدامکراوه‌کانی
به قوڕی سوور سه‌رکوڵم‌یانی سوور کردبوو ،وتبووی
با دوژمن نه‌ڵی کوڕه‌کانی له‌مه‌رگ ترساون!
هه‌روه‌ها بۆ خوم دایه‌مه‌لێ و دایه فه‌خری
مه‌نبه‌ری ئه‌ناسم که یه‌که‌میان چوار کوڕ و
بووکێکی و دووهه‌میش دوو کوڕ و مێرد ه‌که‌ی
به‌ده‌ست ریژیم کوژران، دیسانیش وه‌ک قه‌ڵا له
هه‌مبه‌ر تاوانباران دا راوه‌ستان و کۆڵنه‌دانیان
فێری خه‌ڵک کرد. به‌ڵام به‌سه‌رهاتی دایه به‌هیه
و بنه‌ماڵه‌ی ئێوه تایبه‌تیتره، له‌وڵاتانی
به‌خته‌وه‌ر دا، پێنج که‌سی خاوه‌ن هه‌ڵویست و
خاوه‌ن پله‌ی خوێندنی باڵا، ئه‌توانن کۆمه‌ڵگه‌یک
ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه و به‌خته‌وه‌ری بۆ
خه‌ڵکه‌که‌ی به‌دیاری بێنن. به‌ڵام له
کۆمه‌ڵگه‌ی سته‌م لێکراوی ئێمه دا، سزای ئه‌م
جوره‌کارانه سه‌ربڕین و له ره‌گ و ریشه
هه‌ڵکێشانه.
من لیره دا به‌هیچ شێوه‌یک نامه‌وێ ناوه‌رۆکی
سیاسی کتێبه‌که لێک بده‌مه‌وه، چوونکه ئه‌وه
باسێکی زۆر هه‌ڵ ئه‌گرێ، به‌ڵام بێگومانم له‌وه‌ی
که هه‌موو حیزبه سیاسییه‌کان و سه‌رجه‌م
چالاکانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان قه‌رزاری
بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی ئێوه‌ن ، ده‌بوا ئه‌و
کاره‌ساته گه‌وره‌یه به‌سه‌ر ئێوه دا هات،
بکرابایه به کاره‌ساتێکی نه‌ته‌وه‌یی و کۆماری
ئیسلامی ئێرانی پێ رسواتر کرابا. دایه به‌هیه
وه‌ک قوربانییکی به‌رچاو و زه‌قی ده‌ستی ئه‌م
تاوانبارانه به دونیا ناسێندرابا و میداڵی
سه‌ربه‌رزی ژنه کوردێکیشی له کۆبوونه‌وه‌ییکی
به‌رین دا پێ به‌خشرابا.
ئه‌م داستانه هی کوردان نه‌با ، گومانم نیه
ده‌یان کتێب و فیلم و شانۆی لێ ساز ئه‌کرا. به‌ڵام
چیبکه‌ین له‌مباره‌شه‌وه ناتوانین وه‌ک خه‌ڵکی،
که‌ڵک له وه‌زع وه‌رگرین و سه‌ربه‌رزی و
شانازییه‌کانی خومان بچووک ئه‌که‌ینه‌وه.!
من به‌ش به‌حاڵی خوم به‌نرخترین میدالی ئیسانبوون
پێشکه‌شی هه‌موو ئێوه ده‌که‌م و له کانگه‌ی
دڵه‌وه هه‌ست به ئازاره‌کانتان ده‌که‌م
.سه‌ربه‌رزی بۆ ئێوه و سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵکی کورد ئاواتمه. دۆستی
ئێوه حاته‌م مه‌نبه‌ری
22-4-2008 ستۆکهۆڵم
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|