|

حاته‌م مه‌نبه‌ری
|
حاته‌می مه‌نبه‌ری ئه‌ندامی
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
hatemmenberi@hotmail.com
پێش رێفورم به‌خۆداچوونه‌وه پیویسته
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی کوردستان (ره‌وتی چاکسازی)
خه‌ریکی خوسازکردن بۆ کۆنگره‌یه.
ئه‌م کۆنگره‌یه گرینگه به‌ڵام ته‌نیا له‌به‌ر
ئه‌وه نا که پاش جارێکی‌تر له‌ت بوونی حیزبه‌که
و زیان و زه‌ره‌ر لێکه‌وتنی، ئه‌م کۆنگره‌یه
ده‌به‌سترێ، به‌ڵکوو له‌به‌ر ئه‌وه ره‌نگه
ئه‌مه دوایین ده‌رفه‌ت و ئیمکان بێ بۆ
ساخکردنه‌وه و دیاریکردنی رێگا و دواڕۆژێکی دیار
بۆ ئه‌م حیزبه. بۆیه ته‌نیا رێفورم و ئیده‌عای
گۆڕان به‌س نیه، به‌ڵکوو به خوداچوونه‌وه‌ییکی
ورد و ره‌خنه‌گرانه پیویستی یه‌که‌م
هه‌نگاوه‌کانی ریفورمن.
مه‌به‌ست له به‌خوداچوونه‌وه چیه؟
کۆمه‌ڵه یان هه‌ر حیزبێکی دیکه میژووییکی هه‌یه
و به‌درێژه‌ی ئه‌و میژووه‌ش وێڕای کاری باش و
شانازی گه‌وره، هه‌ڵه و خه‌تاشی بووه،
ئه‌وه‌یکه کۆمه‌ڵه له حیزبێکی خاوێنی
خه‌ڵکی،چالاک و جێ هیوا و متمانه‌ی خه‌ڵکه‌وه
هاتووه‌ته سه‌ر چه‌ندین حیزب و به‌شی بچووکی،
له‌گه‌ڵ یه‌ک ناکۆکی،ناچالاکی ،که‌م ته‌ئسیری،
(ئه‌گه‌ر نه‌ڵین بێ ته‌ئسیر) ئایه‌نده نادیار؛
خوی له کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه و خه‌تای گه‌وره‌وه
سه‌رچاوه ده‌گرێ. که‌سێک بیهه‌وێ کۆمه‌ڵه
بێنێته‌وه سه‌ر هێڵی راست و به‌هیوای
چالاک،خوشه‌ویست و موئه‌سێر بوونی بێت ،ئه‌بێت
به‌شه هه‌ڵه و خه‌تای خوی وه‌ئه‌ستۆ بگرێ و به
روونیش بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی باسی‌بکات. پاشان
ئه‌وه‌ش ده‌سنیشن بکات که چۆن چاکسازی و رێفورم
ده‌کات. کاریک که له ساغکردنه‌وه‌ی جاری پیشووی
کۆمه‌ڵه دا نه‌کرا و بووبه بنه‌مای کێشه‌کانی
ئه‌م دوایه !
هه‌نگاوی یه‌که‌می ریفورم
هه‌نگاوی یه‌که‌می رێفورم به‌ڕه‌سمی ناسینی وه‌زعی
"مه‌وجووده". واتا قه‌بووڵکردنی ئه‌و بار و دۆخه
نا له‌بار و شپڕێوه‌ی ئیستا که هه‌موو" ته‌یفی"
کۆمه‌ڵه‌ی تێدایه. واتا به ڕوونی و راشکاوی
باس‌بکرێ که سازمانی کوردستانی حیزبی کومونیستی
ئێران(کۆمه‌ڵه) هه‌یه و وه‌ک خوی ناوی
بهێنرێ،کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستان هه‌یه و وه‌ک خوی ناوی بهێنرێ و
کۆمه‌ڵه‌ی سۆڕشگێری کوردستان (ره‌وتی چاکسازی و
گه‌شه) هه‌روه‌تر. پاشان گوتار و قسه له‌گه‌ڵ
ئه‌م به‌شانه نه‌ک کێشه له‌سه‌ر ناکۆکییه‌کان
به‌ڵکوو دیالۆگ له‌سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌کان بێ.
له‌ته‌بلیغات دا زیاتر باس له‌وه بکرێ که
رێفورمخواز ده‌یهه‌وێ چیبکات تا رێفورم نه‌کردنی
لایه‌نه‌کانی دیکه له ناو خه‌ڵکدا ببێته پرسیار
و رووبه‌روویان بێته‌وه.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌وه باسکرا،
به‌کرده‌وه ده‌رده‌که‌وێ که مه‌به‌ست له ئاڵ و
گۆڕ ،پێشخستنی بیری کۆمه‌ڵه‌یه نه‌ک ناوده‌رکردنی
که‌سه‌کان و سه‌ره‌نجام به‌هێز بوون و
به‌ره‌وپێشچوونی کۆمه‌ڵه به‌ره‌وپێشچوونی
هه‌موانه.
لادان له‌ریبازی کۆمه‌ڵه
کۆسپی سه‌ره‌کی سه‌ر رێگای ریفورم له حیزبی کوردی
دا ئه‌وه‌یه که که‌سانێک هه‌ن پێیان وایه
رێبازی سیاسی نابێت بێته گۆڕان. به‌ڵام ئه‌م
بیره هه‌م دواکه‌وتوانه و هه‌میش زیانباره.
ئه‌گه‌ر قه‌بووڵ‌بکه‌ین که کۆمه‌ڵه 1348ی
هه‌تاوی دامه‌زراوه، ئیستا ده‌بێته 39 ساڵ. ئه‌م
سی و نۆساڵه پڕ ئاڵ و گۆڕترین ده‌یه‌کانی میژووی
به‌شه‌رن، تێکنیک قه‌ت له هیچ ده‌وره‌ییکی میژووی
مرۆڤ دا وه‌ک ئیستا، ده‌ور و رۆڵی نه‌ک له گۆڕانی
دنیا دا به‌ڵکوو له گۆڕانی مرۆڤ خوشی دا نه
بووه. ئه‌م گۆڕانکارییه به حه‌دێک فراوانه
که، نه‌سڵه‌کانی ئێمه به‌سه‌ختی لێک حاڵی ده‌بین
! باوک و دایک له‌مباره‌وه کێشه‌ییکی گه‌وره‌یان
له‌گه‌ڵ مناڵه‌کانیان هه‌یه!!
سیاسه‌ت و نه‌خشه‌ی سیاسی دنیاش به‌ته‌واوی
گۆڕاون، شه‌ڕی سارد ته‌واو بووه و جۆرێکی‌تر
ململانێ هاتووه‌ته ئاراوه. یه‌کیه‌تی ئورووپا
فراوان بووه و خه‌ریکه هه‌موو وڵاتانی ئه‌م
قاره‌یه ئه‌گرێته خوێ. شووره‌وه‌ی که له‌ماوه‌ی
ده‌یان ساڵ دا هیواو هومێدی میلیۆنان مرۆڤ بوو،
ده‌رکه‌وت که چی قه‌سابخانه‌ییکی بۆ به‌شه‌ر
دانابوو، تێکڕمانی ئه‌م نیزامه به رواڵه‌ت
"عه‌داڵه‌ت" خوازه زه‌ربه‌ییکی گه‌وره‌ی له بیری
یه‌کسانیخوازی داوه و بۆ هه‌میشه بیری سیسته‌می
ته‌ک حیزبی و تووتالیته‌ری له گۆڕ ناوه. ده‌یان
و بگره سه‌دان حیزبی کومونیست و چه‌پی وڵاتانی
دیموکراتیکی ناچار به هه‌ڵوه‌شانه‌وه یان به
خوداچوونه‌وه‌یکی بنه‌ڕه‌تی کردووه. ره‌نگه
که‌سانێک هه‌بن بڵێن که کۆمه‌ڵه هه‌رله
سه‌ره‌تاوه جیا له‌م ره‌وته بووه، به‌ڵام
وه‌ڵامی تێئۆریزه کراوی کۆمه‌ڵه به و هه‌موو
پرسیاره که مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌یانکات
زیاتر له "شۆخی" نزیکه تا به‌ڵگه و سه‌نه‌دێکی
جیدی و گونجاوی هه‌لومه‌رجی سه‌رده‌م!
بۆیه گۆڕینی رێباز و شیوه و فورمی تێکۆشان نه‌ک
هه‌ر درۆسته به‌ڵکوو بێ ئه‌وه، گۆڕان مانای
نیه، به‌ڵام ئه‌مه قه‌ت به‌مانی ئه‌وه نیه که
کۆمه‌ڵه‌ی نوێخواز پشت له پره‌نسیبه
عه‌داله‌تخوازانه و خه‌ڵکییه‌که‌ی بکات. به
پێچه‌وانه‌وه تا دنیا هه‌بێت عه‌داڵه‌ت له
رۆژه‌ڤدایه و ئه‌وه‌ی بیهه‌وێ له رۆژه‌ڤ دا
بمێنێ ، ده‌بێت عه‌داله‌ت خواز یان دژبه‌ری بێت!.
کۆمه‌ڵه له‌مباره‌وه خاوه‌نی رابوردوویکی
پرشنگداره و ئه‌بێت شانازیشی پێوه بکات. به‌ڵام
هه‌روه‌ک به‌ردیش گۆڕانی به‌سه‌ردا دێ رێبازی
کۆمه‌ڵه‌ش پیویستی به گۆڕانه و ئه‌ویش گۆڕانێکی
بنه‌ڕه‌تی. ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر نه‌گۆڕینی
پرۆگرامێکی چلساڵه پێداده‌گرن با سه‌یری جسم و
قیافه‌ی سی ساڵ پێش و ئیسته‌ی خویان بکه‌ن و بزانن
که چه ئاڵ‌وگۆڕێک هه‌ست پێده‌که‌ن.!
کۆمه‌ڵه و کێشه‌ی کورد
له‌فه‌رهه‌نگی سیاسی کۆمه‌ڵه دا هه‌وڵ دراوه
به‌ینی ناسیۆنالیزم و ئه‌وان دا ده‌ریای خوین
فه‌رز بکرێ ، ئه‌مه دیاری و به‌رهه‌می مه‌نسوور
حیکمه‌ت و سه‌هه‌ندییه‌کان بوو. ده‌کرێ بڵین
به‌ڕاستی ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی گه‌وره‌ترین سه‌م بوو
که کرایه جسمی کۆمه‌ڵه و تا ئیسته‌ش پێوه‌ی
ده‌تڵێته‌وه. ناسیۆن هاومانای نه‌ته‌وه و
میله‌ته و ئه‌وه‌ی به‌به‌رنامه‌وه کار بۆ
چاره‌سه‌ری گرفتێکی ناسیۆنالیستی "ملی" بکات و
بی هه‌وی چاره‌ی بکات به‌شێکه له‌م
بزووتنه‌وه‌یه! تائیره کۆمه‌ڵه و حیزبه‌کانی تر
جیاوازییکیان نیه. کۆمه‌ڵه بوونی ئه‌م کێشه‌یه
به‌ڕه‌سمی ده‌ناسێ و به‌رنامه‌شی بۆی هه‌بووه.
حیزبه‌کانیتریش هه‌روا. کۆمه‌ڵه پێی‌وابووه که
دوای چاره‌سه‌ری کێشه‌ی "ملی" عه‌داڵه‌ت
دانامه‌زرێ و ئه‌وان سۆسیالیزم به چاره‌سه‌ری
ده‌زانن. حیزبه‌کانی دیکه‌ش له‌مباره‌وه
کێشه‌یکیان نیه و ته‌نانه‌ت به‌رنامه‌شیان بۆ
سۆسیالیزمی جۆری خویان هه‌یه. بۆ که‌سێکی
بێلایه‌ن دیتنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ریای خوێنه له‌م
به‌ینه دا سه‌خت و نامومکینه . چوونکه
به‌کرده‌وه کۆمه‌ڵه( خویشی نه‌یهه‌وێ) به‌شێکی
ئه‌ساسی بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی (مافی
چاره‌نووسی ناسیۆن- نه‌ته‌وه‌ی کورد) له کوردستان
بووه و هه‌وڵیشیداوه خوی به ساحیبی بزانێ!
بۆیه پارادۆکس و دژبه‌ری بۆ چوون و کرده‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه سه‌ری به بیابانه‌وه و ده‌رچوو و ئه‌م
وه‌زعه‌ی ئیسته‌ی پێکهێنا که هه‌یه.
که‌وابوو پیویسته رێفورم خوازان به چاوێکی
کراوه وه جارێکی‌تر کۆمه‌ڵه و شوێنی کار،نفووز و
ئێعتباری " بدۆزنه‌وه" و هاوپه‌یمانه
سرۆشتییه‌کانی دیاری که‌ن.
ئاکام
1 هیچ که‌س له رێفورمکردن دا سه‌رناکه‌وێ تا له
خویه‌وه ده‌ست پێ نه‌کات و هه‌ڵه و خه‌تاکانی
خوی شه‌فاف و ئاشکرا و راشکاو بۆ خه‌ڵک و
هاوڕێیانی باس نه‌کات.
2 نزیکترین هاوپه‌یمانی کۆمه‌ڵه به‌شه
جیاوزه‌کانین و پیویسته ستراتێژی یه‌کخستنی
توانای بزووتنه‌وه‌ی کورد (له‌لایان رێفورمخوازانی
کۆمه‌ڵه‌وه) له نزیک بوونه‌وه‌ی په‌ل و
به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه ده‌ست پێ‌بکات.
3 مه‌به‌ست له گۆڕینی رێبازی وشک و
خۆپه‌سه‌ندانه‌ی چلساڵ پێشی کۆمه‌ڵه
دوورکه‌وتنه‌وه له پره‌نسیبی عه‌داڵه‌ت خوازانه
و پێشکه‌وتوانه و ئینسانی کۆمه‌ڵه نیه که
ژمارێکی زۆر ئینسانی شه‌ریف گیانیان له پێناویدا
به‌خت کردوه، به‌ڵکوو سه‌رده‌میانه کردنی ئه‌و
روانگانه‌یه.
4 کۆمه‌ڵه کورد و کوردستانییه و له خوڕا ئینرژی
به خیاڵ و خه‌ونه‌وه سه‌رف نه‌کات ،به‌شی
سه‌دساڵی دیکه کار له‌کوردستان بۆ کۆمه‌ڵه و
حیزبی خزمه‌ت کاری خه‌ڵک هه‌یه و با له‌و جێگایه
کار بکات که هه‌م پیویسته و هه‌م کارایه.
2008-2105
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|