|
په‌یمانی نێوان تورکیه و ئێران و دوارۆژی ناوچه
حاته‌م مه‌نبه‌ر
ریژیمی تورکیه له‌سه‌ر بناخه‌ی
سێکۆلاریسم،تواندنه‌وه‌ی کوردان و نزیکبوونه‌وه
له رۆژاوا دامه‌زراوه. سپا و ژێنراڵه‌کانی ئه‌و
وڵاته، زیاتر له هه‌شتا ساڵه له سه‌ر ئه‌م
بنچینانه حکوومه‌ت ده‌که‌ن و هێشتاش بڕیارده‌ری
یه‌که‌من له بواری دیاریکردنی سیاسه‌تی گشتی ئه‌و
وڵاته دا. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه تورکیه
بووه‌ته ئه‌ندامی ناتۆ و به پێچه‌وانه‌ی گشت
وڵاتانی ئیسلامیش هاوپه‌یمانی ستراتژیکی
ئیسرائیله! له‌سیاسه‌ته ناوچه‌یه‌کان دا له
به‌رژه‌وه‌ندی ئامریکا (بۆنموونه له
ئه‌فغانستان) کارده‌کات و زیاتر له سی ساڵیشه
هه‌موو هه‌وڵ و تێکۆشانی له‌سه‌ر ئه‌وه داناوه
که ببێته ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئه‌ورووپا.
حکوومه‌تی
ئیسلامی
ئێران، راست خاڵی به‌رابه‌ری ئه‌م ستراتێژییه‌ی
تورکانی کردووه‌ته بنچینه‌ی دامه‌زرانی
ریژیمه‌که‌ی و له گشت بارێکه‌وه دژی رۆژاوا و
به‌تایبه‌تی ئامریکایه، دژمنی سه‌رسه‌ختی ئیسرایل
و دژی هه‌موو پلان و به‌رنامه‌کانی ئامریکا، به
پلان و به‌رنامه‌وه ده‌جووڵێته‌وه، به‌و حاڵه‌ش
له کۆمه‌ڵێک بوار دا کاربه‌ده‌ستانی تاران
ویستوویانه و تا راده‌ییکیش توانیویانه له‌گه‌ڵ
هاوپه‌یمانانی ئامریکا بۆ مه‌به‌سته‌کانی خویان
هاوکاری بکه‌ن که دیارترینیان دژمنایه‌تی کردنی
کوردانه.
ئامانجی هاوبه‌شی تورکیه‌و ئێران سه‌ر‌کوت و
سه‌ره‌نجام توانه‌وه‌ی کوردانه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ
پرسی کوردان وا گه‌وره بووه‌ته‌وه که له‌به‌ین
بردنیشیان خوی گرفتێکی گه‌وره بۆ داگیرکه‌ران
ده‌خولقێنێ! بۆیه ئێران و تورکییه ئه‌گه‌ر له
سه‌ره‌تاشه‌وه ئامانجی هاوبه‌شیان هه‌بێ
له‌کۆتایی دا ده‌که‌ونه هه‌مبه‌ر یه‌ک و ناتوانن
به‌چاوێک سه‌یری ئاکامی هه‌وڵه‌کانیان بکه‌ن.
شکست پێ هێنانی ئامریکا له ئێراق و ناوچه دا
به‌شێکی گرنگی ستراتێژی ئێران پێک دێنێ، به‌ڵام بۆ
تورکیه کوردان نه‌گه‌نه ئامانج و نه‌بنه "شت"
هه‌موو ئامانج و ستراتێژی‌یه‌که، پاش ئه‌وه، بۆ
تورکان ده‌وڵه‌تێکی مه‌زهه‌بی به‌ده‌سه‌ڵات له
ئێراق (که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئێرانه) مه‌ترسی
دار تره تا بوونی ستاتۆێکی لاوازی کوردی و
تورکه‌کان ناشتوانن هاوپه‌یمانی خویان له‌گه‌ڵ
رۆژاوا و ئامریکا بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و به
جددی ببنه هاوپه‌یمانی ئێران!. هه‌روه‌ها تورکیه
ئێراقێکی بێ سه‌قام و پاشاگه‌ردانی قه‌ت
به‌قازانجی خوه‌ی نازانێ.
بۆیه ده‌کرێ بڵین که هاوپه‌یمانی ئه‌م دوو
وڵاته تا ئه‌وکاته ده‌توانێ به‌رده‌وام بێ که
به ئامانجه کورتخایه‌نه‌کانیان ده‌گه‌ن و
ئه‌مه‌ش به‌سه بۆ ئه‌وه زۆرترین زیان به کورد و
ده‌سکه‌وته‌کانی بگه‌یینێ.
ئه‌وه‌ی له‌م ناوه دا پیویست به‌ڵام جێگای
خاڵییه هاوپه‌یمانییکی کوردستانییه که بتوانێ
له به‌رانبه‌ر هه‌وڵ و پیلانی دوو دژمنی به‌هێز و
بێ به‌زه‌یی خوی دا خوڕاگری بکات و خوی له‌به‌ڵا
و هێرشیان بپارێزێ و له ئاڵوگۆڕه
چاوه‌ڕوانکراوه‌کان دا سه‌رکه‌وتوو بێته ده‌ر.
مه‌جال و ئیمکان بۆ پێکهێنانی ئاوا هاوپه‌یمانییک
هه‌یه و هێشتا دێر نه‌بووه ، ئه‌وه‌ی ئه‌رکی
خوی بۆ پاراستنی گه‌له‌که‌ی به‌جێ بگه‌ێینێ
رووسووری میژو و باره‌گای گه‌ل ده‌بێت و
پێچه‌وانه‌ش پێچه‌وانه ده‌بێ.
080421
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|