|
خه‌باتی مه‌ده‌نی و قانوونی دوو شتی لێک جیاوازن
به‌شی یه‌که‌م
حاته‌می مه‌نبه‌ری
شێوه‌ی خه‌باتی نافه‌رمانی مه‌ده‌نی و ه‌ێمنانه
که بۆ یه‌که‌مجار له لایه‌ن رێبه‌ری سه‌ربه‌خۆیی
هێند، موهاتما
گاندی‌یه‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو و به‌رین
هاته ئاراوه، رێبه‌ری کراو به سه‌رکه‌وتنیش
گه‌ییشت . دواتر وه‌ک شێوه‌یه‌کی کاریگه‌ر و باش
له لایه‌ن رێبه‌ران و گه‌لانی دیکه‌ی دنیاوه
په‌ێڕه‌و کراو و سه‌دان و بگره هه‌زاران کتێب
،وتار و بابه‌تی له سه‌ر نووسراوه. بۆیه من نه
گه‌ره‌کمه شتێکی تێئۆریک له‌و نووسراوانه زیاد
که‌م و نه ده‌شمهه‌وێ ره‌خنه‌یه‌ک له‌و جووره
خه‌باته بگرم. به‌ڵکوو ده‌مه‌وێ ئه‌و خاڵه
ده‌ستنیشان بکه‌م که ئه‌گه‌رچی گاندی به‌و جووره
خه‌باته توانی وڵات و نه‌ته‌وه‌کانی هێند له
ژێرده‌ستی کۆلۆنیالیزمی بریتانیا رزگار بکات،
به‌ڵام شه‌رت نیه په‌یڕه‌وانی بیری گاندی، سه‌دی
سه‌د وه‌ک ئه‌و جووڵابێتنه‌وه و ته‌نیا به
دووریگرتن له توندوتێژی رێبه‌ری خه‌باتیان
کردبێت. بۆ نموونه "نیلسۆن ماندیلا" که به
گاندی سه‌رده‌م ده‌ژمێردرێ راست به پێچه‌وانه‌ی
گاندی که به ده‌رکه‌وتنی پێشی شه‌ڕ و هێرشی
ناڕازیانی هێندی دژی سپا‌و ده‌سه‌ڵاتی بریتانیای
گرت ، ئه‌و و هاوبیرانی "کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
ئافریقا"یان له خه‌باتی سیڤیله‌وه راکێشی
خه‌باتی چه‌کداری و ژێرزه‌مینی کرد و هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌ش گیرا و زیندانی کرا. بۆ خوشی گه‌لێک
بڕیاری هێرش و ته‌نانه‌ت پلانی تێرۆری تاوانبارانی
ریژیمی ئاپارتایدی په‌سه‌ند کردن. هه‌روه‌ها
ئه‌گه‌ر "داوید بێنگۆریه‌ن"
ته‌نیا رێگای گه‌ییشتن به ده‌وڵه‌تی جووله‌که‌ی
دیپلۆماسی و خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌زانی، قه‌ت
راسته‌وخۆ دژی تێرۆر و کوشتاره‌کانی گرووپی
"مێناخێم بێگین" و هه‌ڤاڵانی نه‌وه‌ستا و
کرده‌وه‌کانی ئه‌وانی دژی بریتانیا مه‌حکووم
نه‌کردن. دیاره نموونه‌ی "دایلالاما" و خه‌ڵکی
تێبه‌تیش هه‌یه که په‌نجا ساڵه درۆشمی دوور له
خشوونه‌ت ئه‌ده‌ن و پشتیوانی گشت دنیای
ده‌ره‌وه‌شیان هه‌یه به‌ڵام هێشتا ژێرده‌سه‌ته و
ئاواره‌ن.
لای هه‌موان روونه که یه‌کێک له خاڵه هه‌ره
لاوازه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کورد ئه‌وه بووه( و
ئیستاش هه‌یه) که رێبه‌ران و هه‌ڵسووڕێنه‌رانی
ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه نه‌یان‌توانیوه له گشت
توانا و ئیمکاناتی کۆمه‌ڵگای کورد بۆ به‌هێزکردن و
به ئاکامگه‌یاندنی خه‌باته‌که‌یان که‌ڵک وه‌رگرن.
ئه‌م لاوازییه له گشت بواره‌کان و هه‌موو
پارچه‌کانی کوردستان دا ده‌بینرێ و هه‌ستپێکردنی
زۆر زه‌حمه‌ت و دژوار نیه. له لایه‌ک
رێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌که ده‌گمه‌ن له زانا و
تواناترین که‌سه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا پێکهاتوون و
له لایه‌کی تره‌وه هیچ سه‌رده‌مێک (به‌و وه‌زعه
هیوابه‌خشه‌ی ئیستای باکووریشه‌وه) نه‌بووه که
زۆربه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کورد، به کرده‌وه و
هاوکات به‌شداری خه‌بات بۆ رزگاری خویانبوو بن!
ده‌کرێ گه‌لێک هۆ و سه‌به‌ب بۆ ئه‌و وه‌زعه
دڵنه‌خوازه‌ی سه‌ره‌وه باس بکرێن که له وتارێکی
ئینته‌رنێتی دا مه‌جالی باسکردنی گشتیان نیه،
به‌ڵام لانیکه‌م ئه‌توانین ئیشاره به دوو
سه‌به‌بی ئه‌سڵی و بنچینه‌یی بکه‌ین که بریتین
له:
- یه‌که‌م هۆ، بێ هیچ شک وگومانێک لاوازی هه‌ستی
نه‌ته‌وه‌ییه که ئێمه هێشتا وه‌ک کورد
نه‌گه‌ییشتووینه ئه‌و ئاسته، ئه‌وه‌یکه له
هه‌ر فرسه‌ت و مه‌جالێک دا بۆمان دێته پێش، زوو
ده‌بینه پاشکۆی لایه‌نێکی ناو به‌ره‌ی
داگیرکه‌رانمان. خوی نموونه‌ی زه‌ق و به‌رچاوه و
نزیکترین نموونه هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکۆماری
ئێرانن که هێشتا باسه‌که‌ی گه‌رمه، واتا ئه‌گه‌ر
چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ییمان که‌وته مه‌ترسییه‌وه
هه‌مووشتێکیتر وه‌لاوه بنین و به گشت
تواناییه‌کمانه‌وه ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه
نه‌ته‌وه‌یی و گشتییه بپارێزین. وه‌ک چۆن له
نه‌ته‌وه‌کانی تری دنیا و ده‌وروبه‌ری خوشمان دا
ده‌یبینین.
- دووهه‌م هۆ ئه‌وه‌یه که رێبه‌رانی بزووتنه‌وه
(هی هه‌موو سه‌رده‌مه‌کان) وه‌ک پیویست له نرخ و
به‌های خه‌باتی به‌رینی جه‌ماوه‌ری
نه‌گه‌ییشتوون، بۆیه پلان و پرۆگرامی درۆستی
ئه‌و جووره خه‌باته‌شیان دانه‌ڕشتووه تا به جێ
چه‌ند، یان چه‌ندین هه‌زار پێشمه‌رگه سه‌دان
هه‌زار خه‌ڵکی شار و دێ به‌شداری خه‌بات و
فشارهێنان بۆ ریژیمه‌کان بن و به‌م نیسبه‌ته‌ش
ئیمکان بۆ سه‌رکه‌وتن و به ئامانج فه‌راهه‌م
که‌ن.
ئه‌مڕۆ که‌سانێک له ناو کوردان دا هه‌ن که باسی
گرنگی ئه‌م شێوه خه‌باته ده‌که‌ن به‌ڵام وه‌ک
چۆن رێبه‌رانی پێشوومان هه‌موو هێز و توانای خویان
بۆ خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگانه ته‌رخان کرد،
ئه‌مانیش پشت (ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم تف) له رابوردووی
پڕ له خوێن و فرمیسکی گه‌ل ده‌که‌ن و ته‌نیا به
باسکردنی جورێک خه‌باتی قانوونی (نه‌ک مه‌ده‌نی)
ده‌یانهه‌وێ خه‌ڵکیش وه‌ک ئه‌وان بکات و ئه‌گه‌ر
نه‌یکرد "ئه‌وه ئه‌و که‌س یان لایه‌نه
گه‌ره‌کیه بیانوو بداته ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه تا
رۆڵه‌ی خه‌ڵک ئێعدام کات"! خه‌باتی پیشووی ئێمه
له‌به‌ر گه‌لێک هۆی جیاواز و یه‌ک له‌وان ئه‌و
هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه به ئاکامی پیویست
نه‌گه‌ییشتووه. بێگومان ئه‌م جووره خه‌باته‌ش
به ته‌نیا، سه‌ری به چۆڵه‌وانییه‌وه ده‌ر ئه‌چێ
ئه‌گه‌ر بێت و گرێدانێکی مه‌نتێقی و دڵسۆزانه،
له ناو گشت چین و تۆێژه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی
شێوێندراوی ئێمه دا پێک نه‌یه‌ت و هاوده‌نگی و
هاوخه‌باتییه‌کی به‌رفره نه‌بێته پڕۆژه‌ی کار.
له روانگه‌ی منه‌وه گشت کوردێک ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر خوشی هه‌ستی پێ نه‌کات سته‌می لێ ده‌کرێ.
بۆیه مافی هه‌موانیشه چۆنیان لا په‌سه‌نده و
چۆنیان بۆ ده‌کرێ خه‌بات بۆ رزگاری خویان بکه‌ن.
به‌ڵام شه‌رتی یه‌که‌م بۆ ئه‌م کاره ئه‌وه‌یه
که سنوور و شوێنی دوژمن ( ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری
کوردستان) دیار بێت.
وه‌ک له سه‌ره‌وه باسکرا جگه له کوردان زۆر
گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ش هه‌بوون که بۆ رزگاری
له چنگ سته‌م وداگیرکاری خه‌باتی چه‌کداری و
جه‌ماوه‌ریشیان کردوه ، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵه‌که‌یان وریارتر و رێبه‌رانیشیان
هۆشیارتر له ئێمه بوون، سه‌رنجام رۆژێک به
ئاکام گه‌ییشتوون. ئه‌وانه‌ش وه‌ک ئێمه‌یان
کردووه هه‌ر وا کاروانی خه‌باتیان به رێوه‌یه و
به داخه‌وه موتوری ئه‌م کاروانه‌ش به خوێن و
گیانی خه‌ڵککه‌یان کار ده‌کات.له‌م وتاره دا
هه‌وڵ ئه‌ده‌م زه‌قترین نموونه‌کانی ئه‌م گه‌لانه
باس بکه‌م و به کورتیش بوه، هێندێک له کار و
خه‌باتیان وه بیر بێنمه‌وه.
له‌م باسه دا هه‌وڵده‌ده‌م باسی خه‌باتی خه‌ڵکانی
هێندستان، ئافریقای باشوور، ره‌شه‌کانی
وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کان، جووله‌که‌کانی ئیسرائیل،
تێبه‌تییه‌کانی چین، فه‌له‌ستینییه‌کان،
ته‌میله‌کان و ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئیستای باکووری
کوردستان بکه‌م. که بێگومان هه‌رکامه‌یان خاوه‌ن
مێژوو و ئه‌زموونێکی تایبه‌ت به‌خۆیانن.
نموونه‌ی هێندستان
که باسی خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌کرێ وه‌ک
به‌رچاوترین و زه‌قترین نموونه موهاتما گاندی و
وڵاتی هێندوستان دێنه زه‌ینی مرۆڤه‌وه. به‌ڵام
جگه له هێند وڵاتی‌تر و جگه له گاندی رێبه‌ری
دیکه‌ش ئه‌م رێگایه‌یان بڕیوه و سه‌رکه‌وتنیان بۆ
نه‌ته‌وه‌ی خویان به دیاری هێناوه. ئه‌وه‌ی له
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گاندی دا به هه‌ڵه جار و
بار باس ده‌کرێ، شتێکه به ناوی "خه‌باتی
قانوونی، یان لێگاڵ" له حاڵێک دا کاری گه‌وره و
دیاری گاندی و خه‌باتکارانیتری ئه‌م بواره،
شکاندنی قانوون بوو. ئه‌ویش نه‌ک هه‌ر خویان
به‌ڵکوو به به‌شداری میلیۆنه‌ها که‌س له
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک! که وه‌ک له سه‌ره‌وه
به‌کورتی باسمکرد به "نافه‌رمانیی مه‌ده‌نی" ناوی
ده‌رکردوه. دیاره رێبه‌رانێکیش هه‌بوون که
خه‌باتی قانوونی‌یان کردووه و هه‌وڵیان داوه
کرده‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران له‌گه‌ڵ قانوونی
وڵاته‌که رێکخه‌ن به جێ پێچه‌وانه‌که‌ی. دیاره
من هه‌وڵ ئه‌ده‌م ئه‌م شێوه خه‌بات و تاکتیکه‌ش
به پێ توانا و ده‌رفه‌تی نووسراوه‌که ئیشاره‌یان
پێ بکه‌م..
**************
دوای سه‌دان ساڵ تاڵان و بڕۆی مه‌غۆلان،
پۆرته‌قاڵییه‌کان، فه‌رانسه‌وییه‌کان و ته‌نانه‌ت
وڵاتانی بچووک و بێناوی سکاندیناویا ،
ئینگلیسییه‌کان ساڵی 1858 به ته‌واوی ده‌ستیان
گرت به سه‌ر وڵاتی به‌رین و به پیت و
به‌ره‌که‌تی هێند دا که ئه‌وکات پاکستان ،
به‌نگلادێش و سریلانکای ئیستاشی له سه‌ر بوو.
بریتانیایه‌کان به هاوکاری فێئۆداڵانی هێندی و
به‌کرێگیراوانی خویان سه‌ره‌رای سه‌رکوتی ده‌یان
سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتووی هێند که له
هه‌رکامه‌یان دا هه‌زاران که‌س، له‌وانه ژن،پیر و
مناڵ‌یش به کۆمه‌ڵ قه‌ڵاچۆ کران توانییان تا ساڵی
1912 ده‌سه‌ڵاتی خویان به سه‌ر ئه‌م وڵاته دا
بسه‌پێنن و بێ ئه‌وه بچووکترین هه‌وڵ بۆ
باشترکردنی وه‌زعی خه‌ڵکه‌که‌ی بده‌ن سه‌روه‌ت و
سامانیان تاڵان که‌ن.
بێزاری و تووڕه‌یی له ئینگلیسیان وه‌ک په‌تا له
سه‌راسه‌ری ئه‌و وڵاته دا بڵاو ببوه‌وه و
رۆژانه وه‌ک کاردانه‌وه به هێرش و په‌لامار بۆ
سه‌ر سه‌ربازگه و پیاوانی سه‌ربه ئینگلیز خوی
نیشان ئه‌دا.
ئه‌وکات که سه‌راسه‌ری هێند ببوه بێزاری له
ئینگلیسییه‌کان. ده‌گمه‌ن خه‌ڵک ناوی که‌سێکیان
به ناوی موهاتما گاندی بیستبوو، که ئه‌وکات وه‌ک
وه‌کیل له باشووری ئافریقای ژێر کۆنترۆڵی ئینگلیس
دا خه‌ریکی کاری شه‌خسی خوی بوو . هه‌ر
له‌وێ(باشووری ئافریقا) پاش رووداوێکی به
هه‌ڵکه‌وت ، بیری ورد و بێزاری به‌رینی گاندی له
سته‌م ، ته‌قییه‌وه و ئه‌مپراتۆری تاڵانکاری
بریتانیای وه له‌رزه خست.
گاندی پاش ئه‌وه که به هۆی ره‌نگی پێستییه‌وه
سه‌ره‌ڕای پێشاندانی بلیتی موعته‌به‌ر له قه‌تاری
رێگای پرۆتۆریا دا دایان به‌زاند و بێ ڕێزییان
پێ‌کرد ، بڕیارێ دا بۆ نه هێشتنی زۆر له سه‌ر
خه‌ڵکی هێند و باشووری ئافریقا ده‌ست به خه‌بات
بکات. ساڵی 1894 رێکخراوێکی سیاسی دامه‌زرند و
ساڵی 1908 له لایه‌ن ئینگلیسییه‌کانه‌وه گیرا و
ره‌وانه‌ی زیندان کرا. سه‌رجه‌م حه‌وت ساڵ له
زیندان دا مایه‌وه به‌ڵام کاتێک ساڵی 1915 ئازاد
کراو گه‌ڕایه‌وه هێند وه‌ک قاره‌مانێک پێسوازی
لێ‌کرا. گاندی که خوی یاساناسێکی به‌توانا بوو به
هه‌موو هێزییه‌وه هه‌وڵی رێکخستنی بزاڤێکی
جه‌ماوه‌ری ده‌دا تا یاساکانی وڵات که له‌لایه‌ن
بریتانیاوه دا سه‌پابوون پێشێل بکه‌ن. و بۆ خوشی
پێشقه‌ده‌می قانوونشکاندنه‌کان ده‌بوو.ساڵی 1920
بووبه خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێکی به‌رین له
سه‌راسه‌ری وڵاتی هێند و ساڵی 1952 حیزبی کۆنگره،
"گاندی"ی وه‌ک سه‌رۆکی خوی هه‌ڵبژارد.
رۆژی 12 ی مارس 1930 پێوانی رێگایه‌کی 400
کیلومێتری به پێیان ده‌سپێکرد، تا یاسای
پاوه‌نکردنی هه‌ڵهێنجانی خوێ له لایه‌ن
بریتانیاوه بخاته ژێر پێ . له‌م سه‌فه‌ره
سه‌خڵه‌ت دا به هه‌زاران که‌سی له‌گه‌ڵ که‌وتن و
ئه‌م کاره وه‌ک یه‌کێک له گه‌وره‌ترین
هه‌نگاوه‌کانی ئه‌م مرۆڤه مه‌زنه ده‌ژمێردرێ.
گاندی ئه‌گه‌رچی بۆ خوێ هیچ جوره توند و
تێژێیه‌کی لا په‌سه‌ند نه‌بوو، به‌ڵام قه‌ت
به‌رخۆدانی خه‌ڵکی هێندی له به‌رانبه‌ر بریتانیا
دا وه‌ک تێرۆر و تاوان ناونه‌ده‌برد. به‌ڵکوو
سته‌مکاریی بێسنووری ئینگلیستانی وه‌ک سه‌رچاوه‌ی
ئه‌م کاردانه‌وانه‌ی خه‌ڵک ده‌زانی و داوای ده‌کرد
که بۆ ئه‌وه ئه‌م کارانه روو نه‌ده‌ن، پیویسته
بریتانا مافی سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وان به
ره‌سمی بناسێ . ته‌نانه‌ت کاتێک ساڵی 1931 بۆ
سه‌ردان روویشته بریتانیا ئه‌م بۆچوونه‌ی خوی
نه‌شارده‌وه و له دیدار له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی
بریتانیادا پێ له سه‌ر تاوانباری ده‌وڵه‌ت و سپای
ئینگلیز داده‌گرت.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو چرچیل وه‌ک
"زیانبارترین مرۆڤ" ناوی دێنا و تا مردنیش ناوبراو
گاندیی به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین دژمنانی
بریتانیا ده‌زانی! به‌ڵام گاندی به بیری ورد و
مرۆڤپه‌روه‌رانه‌ی و "سه‌بری ئه‌یووب" ئاسای
درێژه‌ی به تێکۆشان و رێبه‌ریکردنی خه‌ڵکی
هێندوستان دا. له‌و رۆژه‌وه که گاندی به
کرده‌وه هاته مه‌یدانی خه‌بات دژی کولۆنیالیزمی
بریتانیا تا ئه‌و رۆژه‌ی کاروانی ماندوو و
شه‌که‌تی جه‌ماوه‌ر گه‌ییشته هه‌واری سه‌رکه‌وتن،
53 دانه ساڵی پڕ له ئازار تێ په‌ڕین، گه‌لانی
هێند تووشی هه‌زاران هێرش و په‌لاماری دڕه‌ندانه
بوونه‌وه و بێ ئیزن و ره‌زایه‌تی خویان بوونه
گۆشتی ده‌می تۆپی شه‌ڕه‌کانی سپای ئینگلیز و وڵات
نه‌ما سه‌ربازی ره‌ش و رووتی هێندی تێدا نه‌کوژرێ!
به‌ڵام سه‌ره‌نجامی کار رزگاری و سه‌ربه‌ستی بوو
که قه‌ره‌بووی هه‌موو تاڵی و چه‌رمه‌سه‌رییه‌کانی
کرده‌وه. گاندی ساڵێک دوای سه‌ربه‌خۆیی
وڵاته‌که‌ی به ده‌ست مرۆڤێکی ترسنۆک و دڵڕه‌ش
کوژرا و مرۆڤایه‌تی یه‌کێک له مه‌زنترین
رێنیشانده‌رانی خوی بێبه‌ش بوو.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|