|
به‌شی یه‌که‌م
خه‌باتی مه‌ده‌نی و قانوونی دوو شتی لێک جیاوازن
حاته‌می مه‌نبه‌ری
به‌شی دووهه‌م
ره‌شپێسته‌کانی ئامریکای باکوور
که ساڵی 2008 ی زایه‌نی بۆ یه‌که‌مین جار باراک
ئۆبامای ره‌شپێست و به ره‌چه‌ڵه‌ک نیوه
ئافریقایی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری ئامریکا
هه‌ڵبژێردرا، به کرده‌وه دوایین بزمار له
تابووتی بیرۆکه‌ی رزیوی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی له‌و
وڵاته درا. دیاره چوار ساڵ پێش ئه‌و
رێکه‌وته‌ش، به بوونی کۆڵین پاول و کوندالیزا
رایس له دوو پۆستی گرنگی دوڵه‌تی دا، هه‌نگاوی
یه‌که‌می گه‌ییشتن به‌م ئامانجه هه‌ڵگیرا بوو.
به‌ڵام سه‌رۆک کۆماری ئۆباما پڕۆسه‌که‌ی گه‌یانده
لووتکه.
****
رۆژی 4 ی ئاپریلی 1968ی زایه‌نی، واتا ته‌نیا 40
ساڵ پێش ئه‌وه باراک ئۆباما ببێته سه‌رۆک
کۆماری ئامریکا، ره‌شپێشتێکی تر به ناوی "مارتین
لۆتێرکینگ" ته‌نیا به هۆی "خه‌ون‌بینین" به
به‌شێک له‌م داخوازییانه‌وه،دوای ئه‌وه
بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌رینی جه‌ماوه‌ری دژی
هه‌ڵاواردن و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی خسته‌ڕێ،
دڵڕه‌قانه تێرۆر کرا و ژیان و گیانی لێ سه‌ندرا.
بۆ ده‌رخستنی سته‌م و زۆرداری له سه‌ر
ره‌شپێستانی ئامریکا ، پێش ئه‌وه باسی خه‌باتی
ئه‌وان بۆ یه‌کسانی بکرێ پیویسته( ئه‌گه‌ر
سه‌رپێیش بێ ) ئاوڕێک له میژووی هاتنیان بۆ ئه‌م
قاڕه به‌رین و پڕپیت و به‌ره‌که‌ته بدرێته‌وه
تا ده‌رکه‌وێ که به‌شی ئه‌وان له‌م دنیا
"دۆزراوه‌یه" دا ته‌نیا چه‌وسانه‌وه و زوڵم
بووه.
****
پاش ئه‌وه ئێسپانیاییه‌کان قاره‌ی ئامریکایان
"دیته‌وه" ده‌رگاییه‌کی به‌ریرین به‌ڕووی
مرۆڤایه‌تی دا کرایه‌وه و سه‌رزه‌وییه‌کی فراوان
بۆ کار و ژیان که‌وته ده‌ست مرۆڤایه‌تی. پۆل پۆل
خه‌ڵکی وڵاتانی ئورووپایی روویان له‌و دنیا نوێیه
کرد و هه‌رکه‌س وڵاتێک ناوچه‌یه‌کی بۆ خوی پاوه‌ن
و داگیرکرد. له به‌شی باشوور، ئێسپانیا و
پۆرتوگال به‌ربوونه گیانی خه‌ڵکی خۆجێیی
ناوچه‌که و له باکووریش ئینگلیزی و
فه‌رانسه‌ییه‌کان ده‌ستیان به راونان، گرتن و
کوشتاریان کرد. زۆری نه خایان ده‌رکه‌وت که بۆ
به‌کارهێنانی ئه‌و گشت زه‌وی و زاره فه‌ت و
فراوانه، هێزی کار و مرۆڤی به توانا پیویسته.
سوورپێسته خۆجێیه‌کان به هاسانی ده‌سته‌مۆ
نه‌ده‌کران و ئه‌وانه‌شیان ده‌سته‌مۆ ده‌کران
توانای کاری زۆریان تێ دا نه‌بوو، بۆیه رێگای
ئافریقا و به کویله‌کردنی ڕه‌شپێستانی "قاڕه‌ی
وه‌حشی" گیرایه به‌ر و ده‌وڵه‌تانی ئورووپایی به
تایبه‌تی وڵاتانی پورتوگال، ئێسپانیا ، فه‌رانسه،
هۆله‌ند، بریتانیا و دانمارک هێز و که‌سیان بۆ
کو‌یه‌له گرتن و دواتر فرۆشتنیان به
خاوه‌نمڵکانی سته‌مکاری داگیرکه‌ری قاڕه‌ی ئامریکا
ته‌رخان کرد.
له سه‌ره‌تای ساڵی 1600 وه تا ساڵی 1848 ئه‌م
مرۆڤ‌فرۆشتنه درێژه‌ی کێشا و سه‌رجه‌م نزیکه‌ی
یازده میلیۆن ره‌ش و رووتی ئافریقایی پاش دیتنی
هه‌زاران چه‌رمه‌سه‌ری گه‌ییشتنه ئامریکا و
له‌وێش وه‌ک مڵک و ماڵی خاوه‌ن مڵکان به‌کارهاتن.
پورتوگال مه‌زنترین ژماره‌ی ئه‌م ئینسانفرۆشتنه‌ی
(چوارمیلیۆن و شه‌شسه‌د و په‌نجا هه‌زار که‌س)
به‌رکه‌وت و دوایین وڵاتیش بوو که ساڵی 1848 وازی
له‌م تاوانه هێنا و کویله‌فرۆشی تێ دا قه‌ده‌غه
کرا.
ئه‌م مرۆڤه چاره‌ڕه‌شانه له رۆژی
دیل‌بوونیانه‌وه تا ده‌گه‌ییشتنه ئامریکا ته‌وق
و زه‌نجیر له مل و ده‌ست و لاقبه‌سته له به‌ر
ده‌ستی کۆمه‌ڵێک دڕه‌نده‌ی بێوێژدان دا بوون و
هه‌موو تاوانێکیان له دژ ده‌کرا و به لێشاویشیان
لێده‌مردن. ته‌نانه‌ت کاتێک نه‌خوشیش ده‌که‌وتن
به زیندووی فڕێ ده‌درانه ناو ده‌ریاوه، که
ده‌گه‌ییشتنه ئامریکاش خاوه‌ن مڵک له پێش دا
داخێکی ئاسنی که نیشانه‌ی خۆی پێوه بوو له
ئاگردا سوور ده‌کرده‌وه‌و به‌له‌شیانه‌وه‌ی ده‌ناو
وه‌ک هی خوی دیاری ده‌کردن و دواتریش ده‌یتوانی
هه‌رجوور پێخوشه له‌گه‌ڵیان دا بجووڵێته‌وه .
ئه‌ڵبه‌ت ئه‌و داخه ئاسنینه‌یان هه‌روه‌ها بۆ
نیشانه‌کردنی کاو مه‌ڕ و ماڵات به‌کار
ده‌هێنا.به‌کورتی کوشتن سه‌ربڕین و گوێبڕین و
داخکردن له کرده‌وه‌ی رۆژانه‌ی کوه‌یله‌داران
له‌گه‌ڵ ئه‌م مرۆڤه بێ په‌نایانه بوو.
ئه‌م سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌یه سه‌دان ساڵ
به‌رده‌وام بوو و ئه‌و ره‌شانه‌ی که له مردن
رزگاریان بوو، ته‌نانه‌ت دواتریش که یاسای
کوه‌یله‌داری له ئامریکای باکوور دا به ته‌واوی
ریشه‌بڕ کرا دیسان ره‌شپێسته‌کان ته‌نیا به‌رده و
مڵکی خه‌ڵک نه‌مان ده‌نا نه‌بوونه هاووڵاتی
خاوه‌ن ماف ، به‌ڵکوو هه‌تا ساڵی 1964 یش که
جا‌کسۆن یاسای هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی له ژێر فشاری
خه‌باتی مارتین لۆتێرکینگ و لایه‌نگرانی دا ئمزا
کرد مناڵانی ره‌شپێست بۆیان نه‌بوو بچنه ئه‌و
خوێندنگایه‌ی که بۆ سپییه‌کان ته‌رخان کرابوو!
****
خه‌باتی ره‌شپێسته‌کان بۆ مافی هاووڵاتی یه‌کسان و
رێبه‌رانیان
هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ئه‌م
مرۆڤفرۆشییه‌وه که‌سانێک له وه‌لایه‌ته
باکوورییه‌کانی ئامریکا و کانادا دا دژی ئه‌م
کرداره دژی ئینسانییه راوه‌ستان و ده‌ستیان کرد
به خه‌بات بۆ ده‌ربازبوونی ئه‌و کویلانه‌ی که
له چنگ "خاوه‌نه‌کانیان" هه‌ڵده‌هاتن. هه‌روه‌ها
ده‌وڵه‌تانی ئه‌م ئه‌یاله‌تانه و کاناداش
کوه‌یله‌داری و مرۆڤفرۆشییان قه‌ده‌غه کرد.
به‌ڵام پیویستی هێزی‌کار، ته‌ماعی خاوه‌ن مڵکان و
بێوێژدانی مرۆڤفرۆشان ده‌ستیان دایه ده‌ست یه‌ک و
زیاتر له دوو سه‌د ساڵ درێژه‌یان به‌م کارانه
دا.
له سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماریی ئابراهام لینکۆلن دا
خه‌باتێکی به‌رین کرا بۆ خا‌شه‌بڕ کردنی ئه‌م
دیارده‌یه و، لینکۆلن خوی خه‌باتکارێک کاریگه‌ری
ئه‌م رێگایه بوو و ساڵی 1863 به کرده‌وه
کویله‌داری له سه‌راسه‌ری ئامریکا دا قه‌ده‌غه
کرا. به‌ڵام به ته‌واوی نه‌گه‌ییشته ئامانج و
پاش ئه‌وه‌ش ره‌ش پێسته‌کان به شێوه‌ی جۆراوجور
ده‌چه‌وسانه‌وه.
به دوای ده‌هه‌ی په‌نجای سه‌ده‌ی بیست دا بوو که
که‌م که‌م گرووپ و رێکخراوی نوێ بۆ به
ده‌ستهێنانی مافی ره‌شه‌کان ساز بوون و
هه‌رکامه‌یان به شێوه‌یه‌ک ده‌یانه‌ویست له
چه‌وسانه‌وه‌ی ره‌شه‌کان که‌م که‌نه‌وه. هێندێک
توند و تێژترین رێگایان ده‌گرته به‌ر و
که‌سانێکیش رێگای بارهێنانی ره‌شپێستانیان به باش
ده‌زانی تا خویان پێبگه‌یینن و بێنه رێزی
سپییه‌کان! به‌رچاوترین که‌سی ئه‌م گرووپه که پێ
له سه‌ر بارهێنانی ره‌شه‌کان دا ده‌گرت 'مارکۆ
مێکس" رێبه‌ری موسوڵمانی ئه‌م ده‌سته‌یه بوو که
خواردنه‌وه‌ی مه‌شرووباتی ئه‌لکوهۆلی، کێشانی
ماده‌ی هۆشبه‌ر و جگه‌ره‌ی له ناو په‌یڕه‌وانی
خوی دا قه‌ده‌غه کرد.
مارتین لۆتێرکینگ یه‌کێکیتری رێبه‌رانی ئه‌م
گرووپانه بوو که خوی به په‌یڕه‌وی موهاتما
گاندی ده‌زانی و مێتۆدی ئه‌وی (دووری له هه‌ر
چه‌شنه توند و تێژییه‌ک) بۆ رزگاری ره‌شپێسته‌کان
به گونجاوترین رێگا ده‌زانی و به‌ڵگه‌شی بۆ ئه‌م
ئیده‌عایه‌ی ئه‌وه‌بوو که ده‌یگوت:
یاسای بنه‌ڕه‌تی ئامریکا پێشکه‌وتوانه‌ترین یاسای
ئه‌مڕۆی دنیایه که باسی ئازادی تاک و مافی
هاووڵاتی ده‌کات. هه‌روه‌ها ده‌یگوت ئه‌م
پره‌نسیپانه‌ی که له‌م یاسایه دا هاتوون هه‌مان
ئه‌سڵن که له شۆڕشی 1879 ی فه‌رانسه دا هاتنه
ئاراوه. به‌ڵام پێش فه‌رانسه به شێوه‌یه‌کی
به‌رینتر له یاسای بنچینه‌یی وه‌ڵاتی ئامریکا دا
چه‌سپان. بۆیه پیویسته ره‌شپێسته‌کان به جێگای
شکاندنی قانوون هه‌وڵ بده‌ن به دیالۆگ و قسه‌کردن
سپی پێستانی ئامریکا ناچار بکه‌ن که رێز له
یاسای وڵاتی خویان و مافه‌کانی ئێمه بگرن! هیچ
به‌ند و رسته‌یه‌کی یاسای بنه‌ڕه‌تی رێگا نادات
ئێمه له مافه مه‌ده‌نییه‌کانمان به بیانووی
ره‌گه‌زی پێشێل بکرێن هه‌ر له سه‌ر ئه‌م
ئه‌ساسه‌ش بوو ده‌یگۆ: من خه‌ونێکم هه‌یه که
مناڵه‌کانم به جێ چه‌وسانه‌وه و هه‌ڵاواردن ،
هه‌ست بکه‌ن که هاووڵاتی ده‌ره‌جه یه‌کی ئه‌م
وڵاته‌ن و بۆ پێشخستنی له دڵه‌وه هه‌وڵ بدن.
مارتین لۆتێرکینگن بۆ ئه‌م ئامانجه ساڵی 1957
رێکخستنێکی دامه‌زراند و ده‌ستی کرد به قسه و
دیالۆگ . له ماوه‌یه‌کی کورت دا میلیۆنان
لایه‌نگر و ده‌یان هه‌زار دژمنی بۆ خوی ساز کرد.
شار و گوند و جاده و شه‌قامی کرده مه‌یدانی کار
و خه‌بات و شه‌وو رۆژی خستنه‌وه سه‌ریه‌ک تا به
شی چالاکییه‌کانی بکات. ساڵی 1958 که‌وته به‌ر
په‌لاماری که‌سێکی چه‌قۆوه‌کێش و به توندی
بریندار بوو به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه بڕوای به‌وه
هه‌بوو که مردنیش ئه‌کرێ له‌م رێگایه دا هه‌بێت
کۆڵی نه دا و پاش ساڕ‌ێژ بوونه‌وه‌ی برینه‌که‌ی
ده‌ستی به خه‌بات کرده‌وه.
ره‌شه‌کان بۆیان نه‌بوو له‌گه‌ڵ سپییه‌کان له
رێستوورانێک دا خواردن بخون، سواری ئۆتووبووس ببن،
بچه‌نه قوتابخانه..... هه‌ر بۆیه
بزووتنه‌وه‌یه‌ک بۆ تێکشکاندنی ئه‌م هه‌ڵاواردنه
ده‌ستی پێ‌کرد و خوێندکارانی ره‌شپێست به زۆر
ده‌چوونه رێستوورانی سپییه‌کان و داوای خواردنیان
ده‌کرد، بێ گویدانه پێشگیری شۆفێرکان سواری
ئۆتووبووسه‌کان ده‌بوون و له جێگای سپییه‌کان دا
داده‌نشتن. ئێواره‌یه‌ک دوای کار، ژنێکی 42 ساڵه
به ناوی "رۆزا پارکس" له سه‌ر ئه‌و سه‌نده‌ڵییه
که تایبه‌تی سپێیه‌کان بوو دانشتبوو . شۆفێری
ئۆتووبووسه‌که ویستی هه‌ڵی سێنێ و بینێرێته رێزی
دواتر که جێگای ره‌شه‌کان بوو، به‌ڵام رۆزا
وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه و شۆفێر ناچار بوو پۆلیش بانگ
کات. به‌ڵام رۆزا پارکس وێڕای داوای پۆلیسه‌کانی
کۆنترۆڵیش حازر نه‌بوو جێگاکه‌ی بگۆڕێ، ناچار
پۆلیسه‌کان ده‌سگیریان کرد و بردیان بۆ زیندان!
ئه‌م کرده‌وه‌یه سه‌رهه‌ڵدانێکی به‌رینی له سه‌ر
ساز بوو و رۆزاشی کرده ناسراوترین ژنی ره‌شپێستی
ئه‌وکاتی ئامریکا.
مارتین لۆتێر کینگ بۆ رێبه‌ری ئه‌م بزاوه
جه‌ماوه‌رییه هه‌ڵبژێردرا و ئه‌ویش به
شێوه‌یه‌کی شایه‌سته ئه‌رکه‌که‌ی جێبه‌جێ کرد.
رۆژی 2/7/1964 به به‌شداری مارتین لۆتێرکینگ
یاسای مافی یه‌کسانی هاووڵاتیان له لایه‌ن
لیندۆن ب جا‌کسۆن سه‌رۆک کۆماری ئه‌وکاتی
ئامریکاوه ئیمزا کرا و له مانگی دیسامبری ئه‌و
ساڵه‌ش دا مارتین لۆتێرکینگ خه‌ڵاتی نۆبلی بۆ
ئاشتی له شاری ئۆسلۆی نوروێژ وه‌رگرت.
به‌ڵام دژمنانی لۆتێرکینگ و یه‌کسانی مرۆڤ بێکار
دانه‌نشتن، که‌سانێک له ده‌سه‌ڵاتداران و پۆلیسی
فیدراڵی ئامریکا ، هه‌ر وه‌ک پێش مارتین
لۆتێرکینگیان به دژمنێکی پڕمه‌ترسی بۆ ئاساییشی
ئامریکا ده‌زانی، به تایبه‌تی سه‌رۆکی ئه‌و کاتی
ئیف بی ئای ئه‌م دژمنایه‌تییه‌ی له که‌س
نه‌ده‌شارده‌وه. خه‌باتی مارتین لۆتێرکینگ بۆ
یه‌کسانی ره‌گه‌زی و بۆ مافی ره‌وای ره‌ش و
رووته‌کانی ئامریکا هه‌ر وا به‌رده‌وام بوو و
بێ‌وچان درێژه‌ی به قسه‌کردن و رێگا نیشاندان دا
، تاکوو له رێکه‌وتی 4 ی ئاپریلی ساڵی 1968 ،
له کاتێک دا له باڵکۆنی هۆتێلێکه‌وه
راوه‌ستابوو که‌وته به‌ر کۆله‌یه‌کی وێڵ و له
کاتێک دا ته‌نیا 39 ساڵ له ته‌مه‌نی پڕباری
تێپه‌ڕی بوو گیانی لێ سه‌ندرا .
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|