|
ئیسرائیل له دامه‌رزانه‌وه تا ئه‌مڕۆ
حاته‌می مه‌نبه‌ری
رۆژی 14 ی مانگی مای ئه‌م ساڵ ، شه‌ست ساڵ به‌سه‌ر
دامه‌زرانی وڵاتی ئیسرائیل دا تێ ده‌په‌ڕێ.
له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ست ساڵه دا ناوچه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی ناوین، ئارامی و ئۆقره‌ی به خویه‌وه نه‌دیوه.
سه‌ره‌تا شه‌ڕی جووله‌که‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانی
فه‌له‌ستین( ئینگلیسییه‌کان) و دواتر( رۆژێک دوای
راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی جووله‌که) وڵاتانی
عه‌ره‌بی( سووریه،میسر، ئوردن، ئێراق و
لوبنان)هێرشیان کرده سه‌ر ده‌وڵه‌تی نوێ و هێشتا
پێنه‌گرتووی ئیسرائیل ، به‌ڵام به‌توندی
تێکشاکان، یه‌هوودییه‌کان سه‌رکه‌وتن و مه‌یدانی
ده‌سه‌ڵات و مه‌ودای بڕوا به‌خوبوون یشیان له‌ناو
کۆمه‌ڵگه‌ی جووله‌که‌ی دنیادا فراوانترکرد.
یه‌که‌م ئیده و بیرۆکه‌ی سازکردنی ده‌وڵتێکی
یه‌هوودی له سه‌رزه‌وی فه‌له‌ستین دا
له‌ساله‌کانی 1880ی زایینی له ئه‌ورووپا سه‌ری
هه‌ڵدا ویه‌که‌م کۆنگره‌ی جووله‌که‌کان 1897 له
سویس به‌سرا که تێدا ئه‌م بیره به‌نووسراو له
لایه‌ن که‌سێکه‌وه به‌ناوی( تیۆدۆر هه‌رزێل)ه‌وه
هێنرایه‌به‌رباس و 1917بریتانیا پشتیوانی له‌م
بیرۆکه‌یه کرد، پاش کۆنگره‌ی سویس جووله‌که‌کان
به‌پلان و به‌رنامه به‌ره‌و فه‌له‌ستین (
نێشتمانی واده‌دراو) کۆچیان
کرد و رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ ژماره‌یان زیادیکرد.له
سه‌ره‌تادا سیاسه‌تی جووله‌کان کڕینی ره‌وی و زار
له فه‌له‌ستینی‌یه‌کان بوو و به‌و شێوه توانیان
عه‌رزێکی زۆر بکڕن و تێدا نیشته‌جێ بن.
1933 نازییه‌کان له ئاڵمان دا ده‌سه‌ڵاتیان
به‌ده‌سته‌وه گرت و له‌گشت پڕوپاگانده‌کانیان دا
جووله‌که‌کانیان وه‌ک مه‌ترسییکی گه‌وره له‌سه‌ر
کولتووری ئه‌ورووپا حیساب ده‌کرد و سه‌ره‌نجام
زه‌مینه‌ی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌وانیانی له‌ساڵه‌کانی
دواتر دا ئاماده‌کرد که به "هۆلۆکاست" ناسراوه.
پێش نازییه‌کان بلشویکه‌کانیش تاتوانییان نۆخبه و
ئه‌لیتی جووله‌که‌ی ناو یه‌کیه‌تی سوڤیه‌ت و حیزبی
بولشویک یان له‌ناو بردن، که ترۆتسکی، کامێنۆف
،زینۆیوف،بوخارین ته‌نیا که‌سه ناسراوو و
ناوبه‌ده‌ره‌وه‌کانیان بوون ، ده‌نا هه‌زاران
بلیمه‌ت و زانا و هونه‌رمه‌ند و ژنراڵ گیران
ئه‌شکه‌نجه‌کران و سه‌ره‌نجام سه‌ریان تێدا چوو.
راسته ئه‌م که‌سانه له پڕۆسه‌ی تێرۆری ستالین
دا له‌به‌ین چوون به‌ڵام له‌دادگاییه
فه‌رماییشییه‌کانیان دا به‌ڕاشکاوی باسده‌کرا که
ئه‌مانه جووله‌که‌ن و جووله‌که‌ش به‌هوی ئه‌وه
که وڵاتیان نیه حازرن خیانه‌ت به سوڤیه‌ت و
سۆسیالیزم بکه‌ن ، بۆیه قه‌ت جێگای بڕوا نین!
به‌دوای ته‌واوبوونی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی و
ده‌رکه‌وتنی ئاستی تاوانه‌کانی هێتله‌ر
به‌تایبه‌تی له قڕکردنی جووله‌که‌کان دا، رای
گشتی دنیا ئاماده بوو له‌هه‌رکوێک وڵاتێک بۆ
جووله‌کان به‌ڕه‌سمی بناسێ و ئه‌وانیش به‌باشی
ئاماده‌کارییان بۆ ئه‌م کاره کردبوو، "داوید
بنگۆریون" و هاوبیرانی له‌په‌یوه‌ندییکی توند و تۆڵ
دا بوون له‌گه‌ڵ ئینگلیس و ئامریکا دا و
ده‌یانه‌ویست به‌بێ شه‌ڕ مه‌جالی راگه‌یاندی
ده‌وڵه‌تێک فه‌راهه‌م که‌ن . له‌لایه‌که‌یتره‌وه
مێناخم بێگین و هاوبیرانی له فه‌له‌ستین ،
به‌شێوه‌ی پارتیزانی شه‌ڕی
ئینگلیسیان ده‌کرد و به‌ته‌مای گه‌ییشتن به‌ئامانج
له‌ڕێگای شه‌ڕه‌وه بوون.
سه‌ره‌نجام رۆژی 14-5-1948 له شاری "ته‌ل ئه‌ویڤ"
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خوی جووله‌کیان راگه‌یاند. پاش
به‌رپه‌رچدانه‌وه و تێکشکاندنی هێرشی عه‌ره‌بان
که‌وتنه کاری دیپلۆماتیک و یه‌کیه‌تی سوڤیه‌ت
یه‌که‌م وڵات بوو که ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی
به‌ڕه‌سمیه‌ت ناسی!
سه‌دان هه‌زار عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینی ئاواره و
ده‌ربه‌ده‌ربوون و وڵاتانی عه‌ره‌بیش سوێندی
دژمنایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دا خوارد.ساڵی1967
جارێکی‌تر میسر، سووریه و ئوردون هێرشیان کرده
سه‌ر ئیسرائیل و به توندی له هێرشه‌که‌یان دا
تێک شکان. سه‌حرای سینا،به‌رزاییه‌کانی گوڵان،
غه‌زه و لێواره‌کانی چۆمی ئوردون که‌وتنه ده‌ست
ئیسرایل.جارێکی‌تر له ئوکتوبری 1973 سووریه و
میسر هێرشیان کرده‌وه سه‌ر ئیسرائیل .
گه‌رچی له سه‌رتادا ،میسر توانی سه‌رکه‌وتن
به‌ده‌ست بێنی، به‌ڵام پاش خۆ کۆ کردنه‌وه
ئیسرائیل توانی دیسان
تێکیان بشکێنێ.
ساڵی 1977 سه‌رۆک کۆماری میسر "ئه‌نوه‌رسادات"
سه‌ردانی ئیسرائیلی کرد و پاشان ئه‌م دوو وڵاته
په‌یمانی ئاشتی‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ک به‌ست و
کۆتای‌یان به شه‌ڕ هێنا.رێکخرای رزگاریخوازی
فه‌له‌ستین که له‌ساڵی 1964ه‌وه دامه‌زرابوو
شه‌ڕێکی سه‌ختی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دا ده‌ست پێ‌کرد و
ساڵی1982 له‌هێرشی ئیسرائیل دا بۆ سه‌ر لۆبنان و
داگیرکردنی به‌یرووت بنکه و باره‌گای ئه‌م
رێکخراوه‌یه‌ش داگیرکرا و له‌سنووری ئیسرائیل دوور
که‌وته‌وه.
ساڵی 1987 ئینتیفازه‌ی فه‌له‌ستینیان ( نه‌ک
دژمنایه‌تی وڵاتانی عه‌ره‌بی یان ئێران) ئیسرائیلی
هێنایه سه‌ر ئه‌وبڕوایه که رێگای وت و وێژ
له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییان هه‌ڵبژێرێ و ساڵی1993 پاش
هه‌وڵ و ناوبژیوانی گه‌لێک لایه‌ن په‌یمانی ئوسلۆ
له نێوان رێکخراوی ئازادی به‌خشی فه‌له‌ستین و
ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل دا مۆرکرا.
گشت ئیساندۆستانی دنیا و به‌تاینه‌تی خه‌ڵکی
ئیسرائیل و فه‌له‌ستین هیواداربوون که ئه‌م هه‌وڵ
و هه‌نگاوانه بگه‌نه ئاکام و ژیانێکی ئارام
ئینسانی بۆ گشت خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه بگه‌ڕێته‌وه و
کۆتایی به‌م ماڵوێرانییه بێت، به‌ڵام 15 ساڵ دوای
به‌ستنی ئه‌م په‌یمانه، هێشتا ئاشی خوێن هه‌روا
ده‌سووڕێ و خه‌ڵکی فه‌له‌ستین و زۆر وکه‌م
ئیسرائیلیش ده‌کوژرێن، ماڵیان وێران ئه‌بێ و
دواڕۆژیشیان که‌س نازانێ چی به‌سه‌ردێ!
حه‌ماس و جه‌هادی ئیسلامی له‌به‌ری فه‌له‌ستینیان
و بینیامین ناتانیاهو و گه‌لێک وشکه جووله‌که‌ی
ره‌گه‌زپه‌رست له به‌ره‌ی یه‌هوودیان هێشتا
ته‌پڵی شه‌ڕ و تواندنه‌وه و له‌ده‌ریا هاویشتن
لێده‌ده‌ن و داهاتوو و چاره‌نووسی ئه‌م دوو
گه‌له زیاده له حه‌د ئازار چێشتووه به‌گاڵته
ده‌گرن.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|