|

مارکس له هه‌ڕه‌تی لاوی‌دا |
هه‌وڵێك بۆ نرخاندنى فه‌لسه‌فه‌ى هێگل
كارل ماركس
و:
هادى محه‌مه‌دى
Haval831@yahoo.com
ئاماژه: دۆخى وڵاتى ئاڵمان له سه‌ده‌ى
نۆزده‌هه‌م دا دۆخێكى ئێجگار تاڵ و تراژیكه، له
كاتێك دا كه له زۆربه‌ى وڵاتانى ئوروپایى و
به‌تایبه‌ت له بریتانیا و فه‌رانسا پرۆسه‌ى
مۆدێرنیزاسیۆن به ئه‌نجام گه‌یشتووه و شۆڕشى
دیموكراتیك سه‌ركه‌وتووه، وڵاتى ئاڵمان هێشتا له
دۆخێكى تاریك و دواكه‌وتوانه دایه و ئیمكانى
گه‌شه و گۆڕان به‌دى ناكرێت. به وته‌ى لوسیه‌ن
گوڵدمه‌ن دۆخى ئاڵمانیاى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م
هێنده تاڵ و خه‌ماوییه كه زۆربه‌ى نووسه‌ران و
بیرمه‌ندانى هیۆمانیست تووشى چاره‌نووسێكى تاڵ و
ژاناوى ده‌كات: "هۆڵدرلین، نیچه‌و "لینۆ" شێت
ده‌بن، كلایست خۆى ده‌كوژێ، كلوپستوك، ڤینكێلمان،
هاینه و ماركس ژیانى غه‌ریبى و ئاواره‌یى
هه‌ڵده‌بژێرن، كانت و شوپێنهاڤێر ژیانێكى سه‌یریان
هه‌یه كه له خه‌ڵك دایانده‌بڕێت. لسینگ له
شوێنێكى په‌رت و ته‌ریك له غه‌ریبى ده‌مرێت، له
شوێنێك كه له‌وپه‌ڕى هه‌ژارى و بێده‌ره‌تانى دا
هانا بۆ دیكتاتۆرێكى چنۆك و به‌ره‌ڵا ده‌بێت."
به‌پێى ئه‌وه‌ى وترا، ئه‌ى له‌مه‌ڕ دۆخى ئێستاى
رۆژهه‌ڵاتى ناڤین به‌گشتى و ئێران به‌تایبه‌تى
ده‌توانین چ بڵێین؟ له 30 ساڵى رابردوو دا بێجگه
له‌وه‌ى باشترین رۆڵه‌كانى خه‌ڵكى ئێران به
ده‌ستى حكومه‌تى ئیسلامى كوژران، چه‌ندین ملیۆن
له خه‌ڵك و نوخبه‌كان روویان كرده هه‌نده‌ران و
ژیانى تاڵى دیاسپۆرایان هه‌ڵبژارد، هه‌زاران كه‌س
له شاعران، نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان كوژران،
ده‌ربه‌ده‌ر كران، یان له قوژبنى بێ كه‌سى دا شێت
بوون و هه‌ر به لاوى دیقیان كرد و مردن...
جڤاتى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، ئه‌م ده‌ڤه‌ره
بیماره‌ى مێژووى مرۆڤایه‌تى، ئه‌م ده‌ڤه‌ره
ئێجگار ده‌وڵه‌مه‌نده، له سه‌ره‌تاى هه‌زاره‌ى
سێهه‌م دا هێشتا برسییه، برسى نان و برسى سێكس.
كولتورى رۆژهه‌ڵاتى ناڤین، ئه‌م ده‌ڤه‌رى كه
یه‌كه‌م لانكه‌ى كولتوور و شارستانیه‌ت بوو، هێشتا
تاریك و سیخناخه، ئه‌م هۆكارانه‌ش هه‌زاران
هۆكردى چه‌وت و نگه‌تیڤیان لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌ر مرۆڤى رۆژهه‌ڵاتى ناڤین برسى نه‌بێت، برسى
نان و برسى سێكس، ئیدى رووناكاته ئیسلامى سیاسى و
ئیسلامى كولتوورى و مرۆڤ سه‌رنابڕێت، به‌ڵكوو
رووده‌كاته عشق و خۆشه‌ویستى و هونه‌ر و جوانى،
چه‌مك و به‌ها كۆنه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و
چه‌مك و به‌هاى نوێ داده‌رێژێ... ئایا رۆژهه‌ڵاتى
ناڤین به‌گشتى و ئێران به‌تایبه‌تى ده‌توانێ
سه‌رده‌مى جه‌هل و تاریكى و به‌رزه‌خى نێوان
سۆنه‌ت و مۆدێرنیته تێپه‌ڕێنێ؟
ماركس له‌م وتاره‌دا به زمانێكى توند و ئاگرین
دۆخى ناله‌بارى ئاڵمانیاى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م و
فه‌لسه‌فه‌ى هێگل وه‌ك به‌یانى لۆژیكى ئه‌م دۆخه
ده‌نرخێنێ...
وه‌رگێڕ
* * *
نرخاندنى(criticize)
دین، تا جێگایه‌ك كه پێوه‌ندى به ئاڵمانه‌وه
هه‌یه، كۆتایى هاتووه. نرخاندنى دین سه‌ره‌تا و
بنه‌ماى هه‌موو تۆژینه‌وه‌كانه.
هه‌ر كه په‌رستش له‌ئاست خودا ره‌ت بكرێته‌وه،
فۆرمى دنیایى گوناه بێ پرستیژ ده‌بێت. مرۆڤ، كه
له دنیاى خه‌یاڵى ئاسمانه‌كان دا بۆ مرۆڤى باڵا
(سوپێر مه‌ن) ده‌گه‌ڕا و ته‌نیا نه‌خشێكى له خۆى
له‌ودا ده‌بینیه‌وه، ئیتر حازر نیه له شوێنێكا
كه بۆ فاكتى واقعى خۆى ده‌گه‌ڕێ و ده‌بێبگه‌ڕى،
ته‌نیا نیشانه‌یه‌ك له خۆى یانى گیاندارێكى نا-
مرۆڤ ببینێته‌وه.
بناغه‌ى نرخاندى لائیك ئه‌مه‌یه: مرۆڤ دین دروست
ده‌كات، دین مرۆڤ دروست ناكات. له راستیدا، دین،
وشیارى مرۆڤێكه كه یان هێشتا خۆى
نه‌دۆزیوه‌ته‌وه یان دیسان خۆى ونكردووه. به‌ڵام
مرۆڤ بوویه‌كى ئابستراكت نییه كه له ده‌ره‌وه‌ى
ئه‌م دنیایه خه‌وتبێ. ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه مرۆڤ
و دنیاى مرۆڤ پێكدێنن. ئه‌م ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه
دین ده‌خولقێنن، دینێك كه وشیارییه‌كى
پێچه‌وانه‌یه له‌مه‌ڕ دنیا، چوونكه دین
دنیایه‌كى ئاوه‌ژووه. دین تیۆرى گشتى ئه‌م
دنیایه و، ئه‌نسكلۆپدیاى چڕ‌وپڕ و لۆژیكى دنیا
به‌شێوه‌ى ساده‌یه، دین مایه‌ى شانازى مه‌عنه‌وى
دنیا و، شوور و شه‌وقى دنیا و، ده‌ستوورى ئه‌خلاقى
دنیا و، ته‌واوكه‌رى پرشكۆى دنیایه، دین بنه‌ماى
جیهانداگر و دڵدانه‌وه و پاساوده‌رى دنیایه. دین
گه‌وهه‌رى مرۆڤ به‌شێوه‌ى خه‌یاڵى و ئابستراكت
ده‌چه‌سپێنێ، چونكه [به‌پێى دین] گه‌وهه‌رى مرۆڤ
بوونى هه‌قیقى نییه. كه‌وابوو، خه‌بات له دژى
دین، خه‌باتى ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دنیایه‌كه كه
دین هێماى مه‌عنه‌وى ئه‌وه.
ره‌نجى دینى، هه‌م ره‌نجى واقعى به‌یان ده‌كا و
هه‌م له ئاست ئه‌م ره‌نجه ناڕازییه. دین ئاخ و
ناڵه‌ى مرۆڤى چه‌وساوه، هه‌ستى دنیایه‌كى وشك و
بآهه‌ست، گیانى دۆخێكى بآگیانه. دین ئفیۆنى
جه‌ماوه‌ره.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دین یانى به‌خته‌وه‌رى خه‌یاڵى
جه‌ماوه‌ر و، داخوازى به‌خته‌وه‌رى واقعى بۆ
جه‌ماوه‌ر. خواستى ده‌ست هه‌ڵگرتن له خه‌یاڵات
له‌مه‌ڕ دۆخى واقێع، یانى خواستى ده‌ست هه‌ڵگرتن
له دۆخێك كه پێویستى به خه‌یاڵات هه‌یه.
كه‌وابوو، نرخاندنى دین بنه‌ماى نرخاندنى
دنیایه‌كى پڕژان و ئازاره كه دین وه‌ك
خه‌رمانه‌یه‌كى پیرۆز لێیئاڵاوه.
نرخاندن، به‌و مه‌به‌سته گوڵى خه‌یاڵى
زنجیره‌كانى نه‌دووریوه تا مرۆڤ له‌نێو ئه‌م كۆت
زنجیره‌دا به بێ خه‌یاڵات و دڵدانه‌وه خۆڕاگرێت،
به‌ڵكوو مه‌به‌ستى ئه‌وه بووه كه زنجیره‌كان
بپچڕێنێ و گوڵى گه‌شاوه بچنێ. نرخاندنى دین،
خه‌یاڵات له مرۆڤ ده‌سڕێته‌وه تا ره‌نگه وه‌ك
مرۆڤێكى به دوور له ئه‌فسانه و ئه‌فسوون به
ئه‌قڵى خۆى بیربكاته‌وه، كاربكات و، ژیانى خۆى
سامان بدات. تا ره‌نگه وه‌ك هه‌تاوێكى
راسته‌قینه، خۆى به ده‌ورى خۆیدا بخولێته‌وه.
دین ته‌نیا هه‌تاوێكى خه‌یاڵییه، كه مرۆڤ تا
كاتێ خۆى نه‌ناسیووه به ده‌ور ئه‌ودا
ده‌خولێته‌وه.
كه‌وابوو، ئێستا كه دنیاى دیكه ]دنیاى پاش
مه‌رگ[ درۆیه، ئه‌ركى مێژوو ئه‌وه‌یه كه
هه‌قیقه‌تى ئه‌م دنیایه بسه‌لمێنێ. هه‌ر كه
فۆرمى پیرۆزى له‌خۆنامۆیى مرۆڤ ئاشكرا بوو، ئه‌ركى
خێراى فه‌لسه‌فه، كه له خزمه‌تى مێژوو دایه،
ده‌بێ له‌خۆنامۆیى شێوازه ناپیرۆزه‌كانى مێژوو
ده‌ربخات. به‌مجۆره، نرخاندنى ئاسمان ده‌بێته
نرخاندنى زه‌مین، نرخاندنى دین ده‌بێته نرخاندنى
یاسا و رێساكان، نرخاندنى تیۆلۆژى ده‌بێته
نرخاندنى سیاسه‌ت.
ئه‌م شرۆڤه‌یه، كه هه‌وڵێكى له‌م چه‌شنه‌یه،
فه‌لسه‌فه‌ى ئاڵمانى ده‌وڵه‌ت و مافه‌كان
راڤه‌ده‌كات...
* * *
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له دۆخى ئێستاى ئاڵمانیاوه
ده‌ست پێبكه‌ین، ته‌نانه‌ت به تاقه شێوه‌ى شیاوى
ئه‌و، یانى به‌شێوه‌ى ره‌تكردنه‌وه1
، دیسان له‌رووى مێژوییه‌وه زۆر دواكه‌وتووه.
ته‌نانه‌ت ره‌تكردنه‌وه‌ى دۆخى سیاسى ئێستاى وڵاتى
ئێمه راستییه‌كه كه پێشتر له ئه‌مبارى مێژووى
گه‌لانى مودێڕن دا ژه‌نگى هه‌ڵێناوه. ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر كڵاوى پودر لێدراویش ره‌ت بكه‌ینه‌وه،
دیسان گیرۆده‌ى كڵاوى پودر لینه‌دراوین2.
ئه‌گه‌ر دۆخى ئاڵمانیاى 1843 ره‌ت بكه‌مه‌وه،
ئه‌و كات به‌پێى رۆژمێرى فه‌رانسى ره‌نگه به
زه‌حمه‌ت له ساڵى 1789
3 دا بم، چ
بگات به دۆخى ئێستاى فه‌رانسا.
ئه‌رێ، مێژووى ئا‌ڵمانیا ده‌توانێ شانازى
به‌خۆیه‌وه بكات كه رێگایه‌كى پێواوه كه هیچ
نه‌ته‌وه‌یه‌ك له پانتایى مێژوودا نه پێشتر
ئه‌زموونى كردووه نه دواتریش ئه‌زموونى ده‌كات.
چونكه ئێمه له گه‌ڕانه‌وه‌ى میله‌تانى مودێرن
]به‌ره‌و كۆنه‌په‌رستى[ له‌گه‌ڵیان بووین، به‌ڵام
له شۆڕشه‌كانیان دا به‌شدار نه‌بووین. ئێمه به
دوو شێوه به‌ره‌و دوا گه‌ڕاوینه‌ته‌وه، یه‌كه‌م
به‌وهۆیه كه گه‌لانى دیكه خۆیان له ده‌ریاى
شۆڕش وه‌ردا و، دووهه‌م به‌وهۆیه كه گه‌لانیتر
تووشى دژه شۆڕش هاتن، یه‌كه‌م جار به‌وهۆیه كه
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێمه ]له شۆڕش[ ترسان و دووهه‌م
جار به‌وهۆیه كه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێمه ]له
دژه شۆڕش[ نه‌ترسان. ئێمه ـ و شوانه‌كانمان كه
پێشه‌نگى ئێمه بوون ــ ته‌نیا جارێك له ئازادى
نزیك بووینه‌وه: رۆژى به‌خاك سپاردنى ئازادى.
"مه‌كته‌بى مێژوویى یاسا"4
، مه‌كته‌بێكه كه په‌ستى ئه‌مرۆ به زه‌بوونى
دوێنێ پاساو ئه‌دات، مه‌كته‌بێك كه هاوارى جوتیار5
له‌ژێر تاژانگدا تا كاتێ كه تاژه‌نگێكى ره‌سه‌ن،
مێژینه و مێژوویى بێت به ئاژاوه‌گێڕانه
ده‌زانێ. مه‌كته‌بێك، كه مێژوو ته‌نیا پاشكۆى خۆى
پێ نیشان ده‌دات، هه‌ر وه‌ك خوداى به‌نى ئیسرایل
كه ته‌نیا پاشكۆى خۆى به نۆكه‌رى خۆى مو‌سا
پیشاندا 6.
ئه‌م مه‌كته‌به ئه‌گه‌ر خۆى به‌رهه‌مى مێژووى
ئا‌ڵمانیا نه‌بوایه، ئه‌م مێژووه‌ى ده‌خولقاند.
ئه‌م مه‌كته‌به شایلاك ـه، به‌ڵام شایلاك7
ێكى نۆكه‌ر سفه‌ت كه بۆ هه‌ر له‌ته گۆشتێ كه
له دڵى خه‌ڵك ده‌یپچڕێنێ، سوێند به ده‌ربه‌ستى
خۆى، ده‌ربه‌ستى مێژوویى، ده‌ربه‌ستى ئاڵمانى ــ
مه‌سیحى ده‌خوات.
له‌لایه‌كیتره‌وه، ئه‌و ئاژاوه‌گێڕانه كه به
ره‌چه‌ڵه‌ك ئا‌ڵمانیا ده‌په‌رستن و به ئه‌ندێشه
لیبراڵن، له جه‌نگه‌ڵه چڕه‌كانى ژێرمه‌نی دا بۆ
مێژووى ئازادى ئێمه ده‌گه‌ڕێن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
مێژووى ئازادى ئێمه ته‌نیا له جه‌نگه‌ڵه‌كاندا
په‌یدا ده‌بێ ، ئیدى جیاوازى نێوان ئازادى ئێمه و
ئازادى به‌رازه‌كان له چى دایه؟ هه‌روه‌ها،
هه‌موان ده‌زانن كه دارستان ته‌نیا ده‌نگه‌كان
دگێڕێته‌وه. كه‌وابوو، با ئارامى جه‌نگه‌ڵه
چڕه‌كانى ژێرمه‌نى تێك نه‌ده‌ین!
به‌ڵام شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دۆخى ئا‌ڵمانیا!،
به‌دڵنیاییه‌وه! ئه‌م دۆخه له ئاستێكى نزمتر
له مێژوو و ژێرتر له‌هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك دایه.
به‌ڵام هه‌ر وه‌ك تاوانبارى په‌ست و نامرۆڤ
ده‌چێته ژێر تیغى جه‌لاد، دۆخى ئاڵمانیاش ده‌بێ
به‌وردى بنرخێندرێ. له شه‌ڕ له دژى ئه‌م
دۆخه‌دا، ره‌خنه، مێشكى په‌شێواو نییه، به‌ڵكوو
مێشكى پڕ شوور و شه‌وقه، تیغى نه‌شته‌رگه‌رى
نییه، به‌ڵكوو تفه‌نگه. ئه‌م ره‌خنه نایه‌وێت
دوژمن بآپرستیژ بكات به‌ڵكوو ده‌یه‌وێ نابووتى
بكات. چونكه رۆحى ئه‌م دۆخه پێشتر رسوا بووه.
ئه‌م دۆخه له‌خۆڕا بایه‌خى تێفكرینى نییه،
به‌ڵكوو فاكتێكى ناله‌باره و به هه‌مان راده‌ش
شایانى سه‌رزه‌نشته. ره‌خنه پێویستى به‌وه
نییه كه له‌م دۆخه تێبگات، چونكه پێشتر ئه‌م
دۆخه‌ى بۆ خۆى راڤه كردووه. ره‌خنه ئیتر
بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ناكات كه له‌خۆیدا ئامانجه
به‌ڵكوو خۆى به ئامێر ده‌زانێ. شوور و شه‌وقى
بنه‌ڕه‌تى ئه‌و، تووڕه‌ییه و، ئه‌ركى سه‌ره‌كى
ئه‌و، سه‌رزه‌نشته.
بابه‌تى ره‌خنه بریتیه له باسكردنى زه‌خت و
فشارى دولایه‌نه‌ى هه‌موو هه‌رێمه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌سه‌ر یه‌كتر، ناڕه‌زایه‌تى
په‌سیڤى گشتى، كورتببینییه‌ك كه به شێوه‌ى
یه‌كسان هه‌م دۆخى خۆى ده‌رك ده‌كا و هه‌م به‌پێى
ئه‌م ده‌ركه به‌لارێدا ده‌ڕوات، هه‌موو ئه‌م
شتانه له چوارچێوه‌ى حكومه‌تێك دا كۆبۆته‌وه
كه به‌هۆى هه‌موو ئه‌م چاره‌ڕه‌شییانه‌وه
به‌رێوه‌ده‌چێت چونكه خۆى به‌دبه‌ختییه‌كه كه
له‌سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات دانیشتووه.
چ دیمه‌نێك! كۆمه‌ڵگه به‌رده‌وام خه‌ریكه
به‌سه‌ر ئه‌و توخم و ره‌گه‌زانه‌دا دابه‌ش ده‌بێ
كه به رقى زه‌بوونانه و، ئازارى ویژدان و
سوكایه‌تى وحشیایه‌نه‌وه پێكدا هه‌ڵدپڕژین. رێك
به‌هۆى وه‌ها ره‌فتارێكى ناكۆك و پڕگومانى ئه‌م
ره‌گه‌زانه له‌گه‌ڵ یه‌كتر دایه كه
ده‌سه‌ڵاتداران له‌گه‌ڵ هه‌موویان، ئه‌گه‌رچى
به‌شێوه‌ى جیاواز، وه‌ك كه‌سانێكى كۆیله
هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. ئه‌وان ته‌نانه‌ت ده‌بێ ئه‌م
راستیه به به‌خششێكى خودایى بزانن و ته‌سلیمى بن
چونكه بنده‌ستن، باڵاده‌ستیان هه‌یه و
داگیركراون. له‌و لاوه خێڵى ده‌سه‌ڵاتداران
راوه‌ستاون كه ئه‌گه‌رچى ده‌سه‌ڵاتیان زۆره
به‌ڵام ژماره‌یان كه‌مه!
ره‌خنه‌یه‌ك كه له دژى وه‌ها دۆخێك له شه‌ڕێكى
ده‌سته‌ویه‌خه دایه، ئیتر گرنگ نییه كه دوژمن
كه‌سێكى ئاریستوكرات، نه‌جیبزاده، یان كه‌سێكى
سه‌رنجڕاكێش بێت، گرنگ زه‌بر لێدانه. گرنگ
ئه‌وه‌یه كه رێگه به ئاڵمانیه‌كان نه‌ده‌ین
ته‌نانه‌ت بۆ ساتێكیش خۆیان فریو بده‌ن یان
ته‌سلیم بن. ده‌بێ به كارى وشیاریده‌رانه سته‌مى
واقعى سته‌مكارانه‌تر پیشان بده‌ین و نه‌نگ
به‌شێوه‌ى نه‌نگینتر ده‌ربخه‌ین. ده‌بێ هه‌ر
ده‌ڤه‌رێكى كۆمه‌ڵگه‌ى ئا‌ڵمانیا وه‌ك په‌ڵه
شه‌رمێكى ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه پیشان بده‌ین. ده‌بێ
ئه‌م دۆخه كۆنه‌په‌رستانه ناچار بكه‌ین تا
ناوه‌رۆكى واقعى خۆى ده‌ربخات! ده‌بێ خه‌ڵك فێر
بكه‌ین تا له خۆیان هه‌راسان بن تا بوێرانه
ببزون. به‌مجۆره‌یه كه پێویستییه‌كى حه‌تمى
نه‌ته‌وه‌ى ئا‌ڵمانیا دابین ده‌كه‌ین چونكه ئه‌و
پێویستییانه‌ى كه له سروشتى واقعى میله‌تێكه‌وه
سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن دوا بناغه‌ى ره‌زامه‌ندى خۆیان
فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن.
وه‌ها خه‌باتێك به ناوه‌رۆكى نزمى دۆخى ئێستاى
ئاڵمانیاوه ته‌نانه‌ت بۆ گه‌لانى مۆدێرنیش بێسوود
نییه، چونكه دۆخى ئێستاى ئا‌ڵمانیا، فۆرمى رووت و
گه‌شه‌كردووى رژێمى پێشووه و، رژێمى پێشووش
لاوازى نادیارى ده‌وڵه‌تى مودێڕن ده‌رده‌خات.
خه‌بات له‌دژى دۆخى سیاسى ئێستاى ئا‌ڵمانیا،
خه‌باته له دژى رابردووى میله‌تانى مودێڕن،
رابردوویه‌ك كه هێشتا قورسایى به‌سه‌ر شانى ئه‌م
میله‌تانه‌وه‌یه. بۆ ئه‌وان زۆر ئه‌زموونى
تێدایه كاتێ ببینن رێژیمى پیشوو كه له مێژووى
ئه‌واندا رۆڵى تراژیكى هه‌بوو، ئێستا وه‌ك مردووى
له گۆڕ هه‌ستاوى ئاڵمانى رۆڵى كومیك ده‌گێڕێ.
مێژووى رژێمى پێشوو تا كاتێ كه له جیهاندا
خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتى ره‌سمى بوو و ئازادى وه‌ك
خه‌ونێكى تاكى بوو، یان به وته‌یه‌كیتر، تا كاتێ
كه ئه‌م رژێمه بڕواى به ره‌وایى خۆى هه‌بوو،
جۆرێك تراژێدى بوو. تا كاتێ كه رژێمى پێشوو، وه‌ك
نه‌زمى زاڵى دنیایى، له‌گه‌ڵ دنیایه‌ك شه‌ڕى
ده‌كرد كه تازه ده‌ڕسكا، هه‌ڵه‌یه‌كى مێژوویى و
جیهانى ده‌كرد نه هه‌ڵه‌یه‌كى شه‌خسى، هه‌ر
ئه‌مه‌یه كه روخانى ئه‌وى تراژیك كرد.
له‌لایه‌كى تره‌وه، رژێمى ئێستاى ئا‌ڵمانیا ــ
رژێمێكى ناوه‌ختى مێژووییه، كه له‌گه‌ڵ هه‌موو
یاسا و پرنسیپه‌كانى سه‌رده‌م ناكۆكى هه‌یه و
پووچى رژێمى پێشووه له‌به‌رچاوى هه‌موو جیهان
پیشان ده‌دات ــ ته‌نیا له خه‌یاڵى خۆیدا بڕواى
به خۆى هه‌یه و داوا له دنیاش ده‌كات ئه‌م
خه‌یاڵه قه‌بوڵ بكه‌ن. ئه‌م رژێمه ئه‌گه‌ر
]به‌ڕاستى[ بڕواى به گه‌وهه‌رى خۆى هه‌بوایه،
ئیتر له‌ودیو رواڵه‌تى گه‌وهه‌رێكى بێگانه‌وه خۆى
نه‌ده‌شارده‌وه و هاناى بۆ ریاكارى و سه‌فسه‌ته
نه‌ده‌برد. رژیمى پێشووى مودێڕن ته‌نیا كۆمیدیه‌نى
نه‌زمێكى جیهانییه كه قاره‌مانانى واقعى ئه‌و
مردوون. مێژوو، ره‌سه‌نه و كاتێ كه فۆرماسۆنێكى
داڕزیو بۆ گۆڕ ده‌بێت چه‌ندین قوناغ تێپه‌ڕ
ده‌كات. دوا قۆناغى ژیانى فۆرماسیۆنێكى جیهانى ــ
مێژوویى، قۆناغى كومێدى ئه‌و فۆرمه‌یه. خودایانى
یۆنان كه پێشتر له تراژێدى پرۆمته له زنجیرى8
ئایسخیلوس 9
دا برینێكى سه‌ختیان وێكه‌وتبوو، ده‌بوو جارێكى تر
له دیالۆگه‌كانى لوسیه‌ن10
دا به مه‌رگێكى كومیك بمرن. بۆچى ره‌وتى مێژوو
وایه؟ بۆ ئه‌وه‌ى كه ره‌گه‌زى مرۆڤ بتوانێ به
شادییه‌وه ماڵاوایى له رابردووى بكات. ئێمه
ئه‌م چاره‌نووسه مێژووییه كومیكه به مافى
ده‌سه‌ڵاتدارانى سیاسى ئا‌ڵمانیا ده‌زانین.
به‌ڵام هه‌ر كه دۆخى سیاسى ــ كۆمه‌ڵایه‌تى
مۆدێرن بنرخێندرێ، یانى هه‌ر كه ره‌خنه، پرسه
بنه‌ماییه‌كانى مرۆڤ بنرخێنێ، ئه‌وجار دۆخى ئێستاى
ئاڵمان تێده‌په‌ڕێنى، ئه‌گینا ناچاره بۆ باسكردنى
پرسه‌كانى خۆى بۆ ئاستێكى نزمتر دابه‌زآ. بۆ
نموونه: پێوه‌ندى پیشه‌سازى و به‌گشتى پێوه‌ندى
دنیاى سروه‌ت و سامان له‌گه‌ڵ دنیاى سیاسه‌ت یه‌كآ
له پرسه سه‌ره‌كییه‌كانى سه‌رده‌مى مۆدێرنه.
ئه‌م پرسه به چ شێوه‌یه‌ك سه‌رنجى ئاڵمانیه‌كان
به‌ره‌و خۆى راده‌كێشێ؟ به‌شێوه‌ى سیاسه‌تى داكۆكى
له پیشه‌سازى خۆماڵى، به‌شێوه‌ى سیستمێك له
قه‌ده‌غه و قۆرخ و ئابوورى نه‌ته‌وه‌یى.
شۆڤێنیزمى ئاڵمانی بێجگه له مرۆڤ شته‌كانیشى
داگرتووه. به‌مجۆره بوو كه له كازیوه‌یه‌كى
دڵ‌بزوێن دا شۆڕه‌سواران و پاڵه‌وانانى رواڵه‌تى
بوون به نیشتمان په‌روه‌ر. كه‌وابوو، له
ئا‌ڵمانیا تازه خه‌ریكن به ره‌سمیه‌ت دان به
ده‌سه‌ڵاتى مۆنۆپۆلى ده‌ره‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارى
مۆنۆپۆل نێوخۆ به ره‌سمى ده‌ناسن. به‌مجۆره،
خه‌ڵكى ئا‌ڵمانیا كارێكیان ده‌ست پێكردووه كه
خه‌ڵكى بریتانیا و فه‌رانسا خه‌ریكن ته‌واوى
ده‌كه‌ن. ئه‌و دۆخه گه‌نده‌ڵ و رزیوه كه دوو
وڵاتى ناوبراو له‌ڕووى تیۆرییه‌وه له‌دژى
هه‌ستاون و سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش وه‌ك زنجیرێكى گران
یه‌خسیرى كردوون، له ئا‌ڵمانیا وه‌ك كازیوه‌ى
داهاتوویه‌كى گه‌ش پێشوازى لێده‌كرێ، داهاتوویه‌ك
كه هێشتا ناوێرى تیۆرى فریوكارانه11
بۆ پراتیكى سه‌رسه‌ختانه تێپه‌رینى. له كاتێك دا
كه له فه‌رانسا و بریتانیا كێشه ئه‌مه‌یه: یا
ئابوورى سیاسى یان ده‌سه‌ڵاتى كۆمه‌ڵگه به‌سه‌ر
سروه‌ت و سامان دا، به‌ڵام له ئا‌ڵمانیا كێشه
ئه‌مه‌یه: یا ئابوورى نه‌ته‌وه‌یى یان ده‌سه‌ڵاتى
مڵكدارى تایبه‌تى به‌سه‌ر گه‌ل دا. كه‌وابوو، له
فه‌رانسا و بریتانیا، كێشه بریتییه له
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى مۆنۆپۆلێك كه تا
دوائاكامه‌كانى خۆى چۆته‌پێش، به‌ڵام له ئا‌ڵمانیا
مه‌سه‌له پێشچوون تا دوائاكامه‌كانى مۆنۆپۆله.
ئه‌مه نموونه‌یه‌كى شیاو له فۆرمى ئاڵمانى پرسه
مودێرنه‌كانه، نموونه‌یه‌ك كه پیشان ده‌دات كه
مێژووى ئێمه له قوتابیه‌كى كوچ ده‌چآ كه تازه
ده‌بێ پرۆڤه‌ى سه‌ره‌تایى مێژوویى ده‌س پێبكات،
پرۆڤه‌یه‌ك كه هه‌مووان پێشتر تێپه‌ڕیان كردووه.
كه‌وابوو، هه‌ر به‌وجۆره‌ى كه گه‌شه‌ى ئا‌ڵمانیا
به‌گشتى له گه‌شه‌ى سیاسى ئه‌و سه‌رتر نه‌چووه،
كه‌سێكى ئاڵمانیش نه‌یتوانیو زیاتر له كه‌سێكى
رووسى له كاروبارى رۆژانه‌دا به‌شدارى بكات.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌مپه‌ر و ئاسته‌نگى نه‌ته‌وه‌یى
ناتوانێ پێش به مرۆڤێكى ئیزۆله بگرێ، میله‌تێكیش
به ئازادى مرۆڤێكى دابڕاو ئازاد نابێت. ئه‌م
راستیه كه یۆنانییه‌كان له‌نێو بیرمه‌ندانى
خۆیاندا بیرمه‌ندێكى سه‌كایى ]به‌ناوى ئاناخارسیس[
یان هه‌بوو، نه‌بووه هۆى ئه‌وه كه سه‌كاییه‌كان
12 ته‌نانه‌ت
هه‌نگاوێك له فه‌رهه‌نگى یۆنانى نزیك ببنه‌وه.
به‌خۆشیه‌وه ئێمه‌ى ئاڵمانى سه‌كایى نین.
هه‌ر وه‌ك خه‌ڵكى كه‌ونارا، پێش ــ مێژووى خۆیان
له خه‌وندا، له ئه‌فسانه‌دا، تێپه‌ڕكرد، ئێمه‌ى
خه‌ڵكى ئاڵمانیاش مێژووى داهاتووى خۆمان له
ئه‌ندێشه‌دا، له فه‌لسه‌فه‌دا، به‌سه‌رده‌به‌ین.
ئێمه هاوچه‌رخانى فه‌لسه‌فى ئه‌م چه‌رخه‌ین،
به‌ڵام هاوچه‌رخانى مێژوویى ئه‌م چه‌رخه نین.
فه‌لسه‌فه‌ى ئا‌ڵمانیا درێژه‌ى ئایدیال مێژووى
ئاڵمانیایه. كه‌وابوو، ئه‌گه‌ر له‌جیاتى كۆمه‌ڵى
به‌رهه‌مى ناته‌واوى مێژووى واقعیمان، تێكڕاى
به‌رهه‌مه‌كانى مێژووى ئایدیالى خۆمان، یانى
فه‌لسه‌فه، بنرخێنین، ئه‌وجار ره‌خنه، له
ناوه‌ندى ئه‌و پرسانه‌دا جێگیرده‌بێ كه سه‌رده‌مى
ئێستا له‌مه‌ڕ ئه‌و ده‌ڵێ: كێشه ئه‌مه‌یه!
گه‌لانى پێشكه‌وتوو له‌گه‌ڵ دام و ده‌زگاى مودێرنى
ده‌وڵه‌تى شه‌ڕى پراتیكى ده‌كه‌ن، له ئا‌ڵمانیا
كه ته‌نانه‌ت ئه‌م دام و ده‌زگایه بوونیى نییه،
شه‌ڕى ره‌خنه‌گرانه له دژى ره‌نگدانه‌وه‌ى
فه‌لسه‌فى ئه‌م فاكتانه‌یه.
فه‌لسه‌فه‌ى ده‌وڵه‌ت و مافه‌كانى ئا‌ڵمانیا تاقه
تیۆرى له مێژووى ئا‌ڵمانیا دایه كه هاوهانگاوى
دۆخى ره‌سمى ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه. كه‌وابوو،
نه‌ته‌وه‌ى ئا‌ڵمانیا ده‌بێ ئه‌م مێژووه
خه‌یاڵییه له‌سه‌ر دۆخى ئێستا زیاد بكا و نه
ته‌نیا دۆخى ئێستا به‌ڵكوو هاوكات به‌رده‌وامى
ئابستراكتى خۆى بنرخێنآ. ئاینده‌ى نه‌ته‌وه‌ى
ئا‌ڵمانیا13
نه به ره‌تكردنه‌وه‌ى بارودۆخى یاسایى و سیاسى
واقعى ئێستاى كورت ده‌بێته‌وه، نه به چه‌سپاندى
دۆخى یاسایى و سیاسى ئایدیال، چونكه راسته‌وخۆ
هاوكات له‌گه‌ڵ دۆخى ئایدئال دۆخى واقعى خۆى
ره‌تكردۆته‌وه و پێشتر به بیركردنه‌وه له‌مه‌ڕ
دۆخى میله‌تانى ده‌وروبه‌ر چه‌سپاندنى راسته‌وخۆى
فه‌لسه‌فه‌ى خۆى تێپه‌ڕاندووه. كه‌وابوو پارتى
سیاسى پراتیكى له ئا‌ڵمانیا مافى خۆیه كه
خوازیارى ره‌تكردنه‌وه‌ى فه‌لسه‌فه بێت. هه‌ڵه‌ى
ئه‌و پارته گه‌ڵاڵه‌كردنى ئه‌م ویسته نییه،
به‌ڵكوو رازى بوون له‌م ویسته‌یه كه ناتوانێ
بیچه‌سپێنێ. ئه‌م پارتانه پێیان وایه كه به
پشتكردن له فه‌لسه‌فه و به كاوێژكردنى چه‌ند
ده‌سته‌واژه‌یه‌كى ساده و به تووڕه‌یى ده‌توانن
فه‌لسه‌فه ره‌ت بكه‌نه‌وه. ئه‌وان به‌هۆى
كورتبینى خۆیان فه‌لسه‌فه به به‌شێك له
راستییه‌كانى ئا‌ڵمانیا نازانن، یان ته‌نانه‌ت
پێیان وایه كه ئاستى فه‌لسه‌فه له ئاستى
پراتیكى ئاڵمانییه‌كان نزمتره. ئێوه ده‌تانه‌وێ
ئێمه له توخمه واقعییه‌كانى ژیانه‌وه ده‌ست
پێبكه‌ین، به‌ڵام ئه‌م شته نازانن كه توخمه
واقعییه‌كانى ژیانى نه‌ته‌وه‌ى ئا‌ڵمانیا تا ئێستا
ته‌نیا له میشكه‌كان دا پشكووتووه. به‌كورتى،
ئێوه ناتوانن به بێ پراكتیزه‌كردنى فه‌لسه‌فه
له‌و تێپه‌ڕن.
پارتى سیاسى تیۆریك، پارتێك كه له
فه‌لسه‌فه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، هه‌ر ئه‌م
هه‌ڵه‌یه به‌شێوه‌ى ئاوه‌ژوو دووپات ده‌كاته‌وه.
ئه‌م پارته، له خه‌باتى ئێستادا بێجگه له
خه‌باتى ره‌خنه‌گرانه‌ى فه‌لسه‌فى له‌ئاست جیهان
شتێكى تر نابینێ و پێى وانیه كه خودى
فه‌لسه‌فه‌ى پێشوش هه‌ر له‌م جیهانه پێكهاتووه و
ئه‌گه‌رچى به‌شێوه‌ى ئیده‌یه به‌ڵام ته‌واوكه‌رى
ئه‌م جیهانه‌یه. هه‌ڵویستى ئه‌م پارته له‌گه‌ڵ
نه‌یاره‌كه‌ى ره‌خنه‌گرانه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ
خۆى وا نییه، چونكه له پێشفه‌رزى
فه‌لسه‌فییه‌وه ده‌ست پێده‌كا و به ئاكامى
به‌رهه‌م هاتوو له فه‌لسه‌فه رازییه. یان ئه‌و
خواست و ئاكامانه‌ى كه له شوێنێكیتر
وه‌رێگرتووه، وه‌ك خواست و ئاكامى فه‌لسه‌فى
ئاراسته‌ى ده‌كات، له كاتێكدا كه ئه‌مانه،
ئه‌گه‌ر ره‌وا بن، ته‌نیا به ره‌تكردنه‌وه‌ى
فه‌لسه‌فه‌ى پێشوو به‌دیدێن. كه‌وابوو، ده‌كرێ
لاوازى بنه‌ره‌تى ئه‌م پارته ئاوا كورت
بكه‌ینه‌وه: ئه‌مانه پێیان وایه كه ده‌توانن
به بآ تێپه‌ڕاندنى فه‌لسه‌فه پراكتیزه‌ى بكه‌ن
14.
نرخاندنى فه‌لسه‌فه‌ى ده‌وڵه‌ت و مافه‌كانى
ئا‌ڵمانیا، كه هێگل به تۆكمه‌ترین، قووڵترین و
دوایین روایه‌ت ئاراسته‌ى كردووه، هه‌م به‌شێوه‌ى
ره‌خنه‌گرانه‌ى ده‌وڵه‌تى مودێرن و دۆخى پاشكۆى
شرۆڤه ده‌كا و هه‌م به‌شێوه‌ى لێبڕاوانه گشتێتى
فۆرمى پێشووى وشیارى یاسایى و سیاسى ئا‌ڵمانیا ره‌ت
ده‌كاته‌وه. فۆرمێك كه بنه‌ماكان و گشتیترین
نیشانه‌كانى له فه‌لسه‌فه‌ى تیۆریكى هه‌قى ]هێگل
[به ئاستى زانست گه‌یشتووه. فه‌لسه‌فه‌ى تیۆریكى
هه‌ق ــ هزرڤانی ئابستراكت و زێده‌ڕۆیانه له‌مه‌ڕ
ده‌وڵه‌تى مودێڕن كه ته‌نیا واوه‌تر له دۆخى
ئا‌ڵمانیا، له سه‌ره‌وه‌ى رووبار‌ى راین، بوونى
هه‌یه ــ ته‌نیا له ئا‌ڵمانیا ئیمكانى
سه‌رهه‌ڵدانى هه‌بوو. به‌پێچه‌وانه‌وه،
ئایدیۆلۆژى ئاڵمانى ده‌وڵه‌تى مودێڕن، كه له
مرۆڤى واقعى خۆده‌بوێرێ، ته‌نیا به‌وهۆیه ئیمكانى
هه‌بوو كه خودى ده‌وڵه‌تى مودێڕن له مرۆڤى واقعى
سڵ ده‌كات، یان به مرۆڤى گشتى له شێوازێكى
ته‌واو خه‌یاڵى دا رازى ده‌بێت. له بوارى سیاسه‌ت
دا، ئاڵمانییه‌كان بیریان له‌و شتانه كردۆته‌وه
كه گه‌لانیتر پێى گه‌یشتوون. ئاڵمان ویژدانى
تیۆریكى ئه‌وان بووه. دابڕان و لووتبه‌رزى
ئه‌ندێشه‌ى ئا‌ڵمانیا هه‌میشه له‌گه‌ڵ راستیه‌كانى
دۆخى ئاسته‌نگ و بآناوه‌رۆكى سازگار بووه.
كه‌وابوو ئه‌گه‌ر دۆخى ئێستاى سیستمى سیاسى ئاڵمان
گه‌شه‌ى رژێمى پێشوو یانى گه‌شه‌ى ئه‌و چقڵه كه
له جه‌سته‌ى ده‌وڵه‌تى مودێڕن دایه پیشان
ده‌دات، ئه‌وجار دۆخى ئێستاى وشیارى سیاسى
ئاڵمانیاش لاوازى ده‌وڵه‌تى مۆدێڕن، یانى بیمارى
خودى ئه‌م جه‌سته پیشان ده‌دات.
نرخاندنى فه‌لسه‌فه‌ى تیۆریكى هه‌ق، ته‌نانه‌ت به
شێوه‌ى دژایه‌تى لێبڕاوانه له‌گه‌ڵ فۆرمه‌كانى
پێشوى وشیارى سیاسى ئا‌ڵمانیا، ئیتر
ناتوانێله‌خۆیدا كورت بێته‌وه، به‌ڵكوو ده‌بێ
ئه‌و پرسانه بگرێته‌وه كه ته‌نیا
رێگه‌چاره‌یه‌كیان هه‌یه: پراكسیس.
پرسیار: ئایا ئا‌ڵمانیا ده‌توانێبه كردارێك بگات
كه له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانى سازگار بێت؟ به
وته‌یه‌كیتر، ئایا ئا‌ڵمانیا ده‌توانێشۆڕشێك
رێكبخات كه نه ته‌نیا ئه‌و به ئاستى گه‌لانى
مودێڕن بگه‌یه‌نێ به‌ڵكوو به ئاستێك له گه‌شه‌ى
ئینسانى بگات، كه گه‌لانى مۆدێڕن له داهاتوودا
پێیده‌گه‌ن؟
ئه‌ڵبه‌ت چه‌كى ره‌خنه ناتوانێ جێگاى ره‌خنه‌ى
تفه‌نگ بگرێته‌وه. ده‌بێ به هێزى مادى
ده‌سه‌ڵاتى مادى نابووت بكرێت. به‌ڵام تیۆریش هه‌ر
كه جه‌ماوه‌رى ببێته‌وه ده‌بێته هێزێكى مادى.
تیۆرى كاتێ جه‌ماوه‌ر ده‌گرێته‌وه كه باسى ژان و
ئازارى جه‌ماوه‌ر بكات، كاتێ باسى كێشه‌كان ده‌كات
كه رادیكاڵ بێت. رادیكاڵبوون یانى تێگه‌یشتن له
ریشه و بناغه‌ى پرسه‌كان، به‌ڵام بۆ مرۆڤ،
بنه‌ڕه‌ت هه‌ر خودى مرۆڤه. ئه‌و شته‌ى كه
رادیكاڵیزمى تیۆرى ئا‌ڵمانیا و سه‌رئه‌نجام هێزى
پراتیكى ئه‌و ده‌رده‌خات ئه‌مه‌یه كه به
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حه‌تمى و پۆزه‌تیڤى دین ده‌ست
پێده‌كات. نرخاندنى دین به‌م تێزه كۆتایى دێت كه
بۆ مرۆڤ، باڵاترین گیاندار، خودى مرۆڤه. یانى
به‌م تێزه حه‌تمییه كه تێكڕاى ئه‌و بارودۆخانه
كه سووكایه‌تى به مرۆڤ ده‌كه‌ن، یه‌خسیرى
ده‌كه‌ن، ئیزۆله و دووره‌په‌رێزى ده‌كه‌ن، ده‌بێ
بڕۆخێن. هیچ كه‌س وه‌ها دۆخێكى باشتر له كابراى
فه‌رانسى باس نه‌كردووه: كاتێ بیستنى ده‌یانه‌وآ
بۆ سه‌گه‌كانیش ماڵیات دیارى بكه‌ن، به
سه‌رسوڕمانه‌وه هاوارى كرد: ئه‌ى سه‌گه
هه‌ژاره‌كان! ده‌یانه‌وآ وه‌ك مرۆڤه‌كانتان
لێبكه‌ن!
رزگارى تیۆریك، ته‌نانه‌ت له روانگه‌ى
مێژووییه‌وه، بۆ ئا‌ڵمانیا گرنگى پراتیكى تایبه‌تى
هه‌یه، چونكه رابردووى شۆڕشگێڕانه‌ى ئا‌ڵمانیا،
یانى بزاڤى رێفۆرماسیۆنى دینى
15، شۆڕشێكى
تیۆریكه. هه‌ر وه‌ك ئه‌و سه‌رده‌مه، شۆڕش له
مێشكى كه‌شیش دا ده‌ستى پێكرد، ئێستا شۆڕش له
مێشكى بیرمه‌نددا ده‌ست پێده‌كات.
بێگومان، لوتێر كویله‌تى بڕوادارانه‌ى له‌جیاتى
كویله‌تى زاهیدانه جێگیركرد. بڕوا به ئۆتوریته‌ى
تێك‌شكاند تا ئۆتۆریته‌ى بڕوا بگێڕێته‌وه. ئه‌و
به گۆڕینى مرۆڤى ئاسایى بۆ كه‌شیش، كه‌شیشى كرده
مرۆڤێكى ئاسایى. به دینى كردنى ویژدانى ده‌روونى
مرۆڤ، مرۆڤى له دینى ده‌ره‌كى رزگاركرد، به
زنجیركردنى دڵى مرۆڤ، جه‌سته‌ى مرۆڤى له كۆت و
زنجیر رزگار كرد.
به‌ڵام، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه مه‌زهه‌بى پرۆتستان
رێگه‌چاره‌ى هه‌قیقى نه‌بوو، پرسه‌كه‌ى به دروستى
گه‌ڵاڵه‌كرد. ئیتر له‌و كاته به‌دواوه كێشه
خه‌باتى مرۆڤى ئاسایى له‌گه‌ڵ كه‌شیشى ده‌ره‌كى
نه‌بوو، به‌ڵكوو خه‌بات له‌گه‌ڵ كه‌شیشى ده‌روونى
خۆى بوو، له‌گه‌ڵ سروشتى كه‌شیش ئاساى خۆى بوو.
وه‌ك چۆن مه‌زهه‌بى پرۆتستان به گۆڕینى خه‌ڵكى
ئاسایى ئا‌ڵمانیا بۆ كه‌شیش، پاپه ئاساییه‌كان
یانى شازاده‌كان و داروده‌سته‌ى روحانى ئه‌وانى
هه‌ر له خاوه‌ن ئیمتیازانه‌وه تا بآفه‌رهه‌نگانى
ئازادكرد، فه‌لسه‌فه‌ش به گۆڕینى ئاڵمانییه
كه‌شیشه‌كان بۆ مرۆڤ، خه‌ڵك ئازاد ده‌كات. به‌ڵام
وه‌ك چۆن ئازادى ته‌نیا له سنورى شازاده‌كان دا
به‌رته‌سك نه‌بۆوه، سكۆلاریزاسیۆنیش له سنورى
تاڵانكارى كلیساكان دا كه زیاتر ده‌وڵه‌تى
ریاكارى پرۆس ئه‌نجامى ده‌دا نامێنێته‌وه.
خه‌باتى جوتیاری، رادیكاڵترین رووداوى مێژووى
ئا‌ڵمانیا، به‌هۆى تیۆلۆژى تێكشكا. ئه‌مڕۆ كه خودى
تیۆلۆژى تووشى شكست هاتووه، ئاڵوزترین روداوى
مێژووى ئا‌ڵمانیا یانى دۆخى ئێستامان به
فه‌لسه‌فه نابووت ده‌كرێت. له سه‌ره‌تاى بزاڤى
ریفۆرماسیۆنى دینى دا، ئا‌ڵمانیا كۆیله‌ى
زێرخه‌ریرى رۆم بوو. له سه‌ره‌تاى شۆڕش دا،
ئا‌ڵمانیا كۆیله‌ى زێڕخه‌ریرى دوو وڵاتى له رۆم
بچووكتره، كۆیڵه‌ى پرۆس و نه‌مسایه، دوو ئاغاى
بآفه‌رهه‌نگ و ناكارامه.
به‌ڵام واده‌نوێنآ كه له‌مپه‌رێكى مه‌زن له
به‌رده‌م شۆڕشى رادیكاڵى ئا‌ڵمانیا دایه. چونكه
شۆڕشه‌كان پێویستییان به توخمێكى بگۆڕ یانى به
بناغه‌ى مادى هه‌یه. تیۆرى تا جێگایه‌ك
ده‌توانێجه‌ماوه‌رى ببێته‌وه كه خواسته‌كانى
جه‌ماوه‌ر بچه‌سپێنێ. ئایا درزى قووڵى نێوان
ویسته‌كانى ئه‌ندێشه‌ى ئا‌ڵمانیا و وڵامه‌كانى دۆخى
واقعى ئا‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ درزێكى هاوشێوه له‌نێوان
ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و درزى نێوان خودى
كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى هاوته‌رازه؟ ئایا پێویستی
تیۆریك، راسته‌وخۆ ده‌بێته پێویستى پراتیكى؟ نابێ
ته‌نیا ئه‌ندێشه له‌گه‌ڵ دۆخى واقێع خۆ رێك بخات،
به‌ڵكوو ده‌بێ راستییه‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌ندێشه
رێك بخرێن.
به‌ڵام ئا‌ڵمانیا هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌لانى مۆدێڕن
قۆناغه‌كانى نێوه‌ندیى ئازادى سیاسى تێپه‌ڕ
نه‌كردووه. ئا‌ڵمانیا ته‌نانه‌ت ئه‌و قۆناغانه‌ى
كه به تیۆری تێپه‌رى كردووه له پراتیك دا
پێینه‌گه‌یشتووه. كه‌وابوو چۆن ده‌توانێبه
قه‌ڵه‌مبازێكى پڕمه‌ترسى نه ته‌نیا
له‌مپه‌ره‌كانى خۆى به‌ڵكوو ئاسته‌نگه‌كانى
گه‌لانى مودێرنیش تێپه‌ڕێنێت، ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ى
كه ده‌بێ وه‌ك رزگارى دڵخواز له ئاسته‌نگه
واقعییه‌كان حساب بكرێن؟ شۆڕشى رادیكاڵ ته‌نیا
كاتێ كه بۆ ویست و خواستى بنه‌ڕه‌تى تێده‌كۆشێ
ده‌توانێشۆڕشێكى رادیكاڵ بێت، به‌ڵام ]له
ئا‌ڵمانیا[ زه‌مینه و پێشمه‌رجى گه‌شه‌ى وه‌ها
شۆڕشێك بوونى نییه.
راسته كه ئا‌ڵمانیا به كۆششى ئابستراكتى
ئه‌ندێشه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ى گه‌لانى مۆدێڕن هاوڕێ
بووه، به‌ڵام له خه‌باتى واقعى دا بۆ
به‌دیهێنانى ئه‌م ئامانجه چالاكانه به‌شدارى
نه‌كردووه. له‌لایه‌كى تره‌وه، له ره‌نج و
ئازاره‌كانى ئه‌م گه‌شه‌یه‌دا به‌شداربووه به‌ڵام
چێژ و خوشییه‌كانى نه‌چێشتووه. له‌لایه‌كه‌وه
كۆششى ئابستراكت بووه و له‌لایه‌كیتره‌وه ره‌نجى
ئابستراكت. به‌مبۆنه‌وه‌یه كه ئا‌ڵمانیا پێش
ئه‌وه‌ى كه به ئاستى ئازادى ئه‌وروپا بگات،
رۆژێك خۆى له ئاستى رزین و فه‌وتانى ئه‌وروپادا
ده‌بێنیته‌وه. ده‌كرێ ئه‌م وڵاته له‌گه‌ڵ بت
په‌رستێك به‌راورد بكه‌ین كه له بیمارییه‌كانى
مه‌سیحییه‌ت ئازارى ده‌چێژا.
ئێستا ئه‌گه‌ر حكومه‌ته‌كانى ئا‌ڵمانیا
له‌به‌رچاوبگرین، تێده‌گه‌ین كه دۆخى سه‌رده‌م،
دۆخى ئا‌ڵمانیا، دیدگاى فه‌رهه‌نگى ئا‌ڵمانیا و
سه‌رئه‌نجام ویست و غه‌ریزه و ئاره‌زووكانى
خه‌ڵكى ئا‌ڵمانیا ئه‌وان به‌ره‌و سه‌نتێزى
لاوه‌زایه شارستانیه‌كانى دنیاى سیاسى مۆدێڕن،
كه له‌و بێبه‌شین و لاوازییه وه‌حشیانه‌كاى
رژێمى پێشوو، كه تا نه‌هایه‌ت له‌و
به‌هره‌مه‌ندین، ده‌بێت. كه‌وابوو، ئا‌ڵمانیا
ناچاره هه‌رچى زیاتر، ئه‌گه‌ر نه له ئه‌قڵ دا،
لانیكه‌م له ئه‌قڵپه‌رێزیى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كه
له دۆخى ئێستاى ئه‌و سه‌رترن، به‌شداربێت. بۆ
نموونه، ئایا هیچ وڵاتێك له دنیادا هه‌یه كه
وه‌ك ئاڵمانیاى به‌ناو مه‌شروته، له هه‌موو
خه‌یاڵاتى ده‌وڵه‌تى مه‌شروته‌دا به‌شدار بآ
بآئه‌وى به‌ڕاستى هیچ به‌هره‌یه‌كى لێ بردبێ؟ ئایا
ئه‌مه فكرى تازه‌ى رژێمى ئا‌ڵمانیا نه‌بوو كه
ترسى سانسۆرى له‌گه‌ڵ یاساكانى سپتامبرى
فه‌رانسه
16
، كه پێشمه‌رجى ئازادى چاپه‌مه‌نى فه‌رانسایه،
تێكه‌ڵ كرد؟ هه‌ر وه‌ك له په‌رسگه‌ى پانتیۆمى رۆم
دا، ده‌كرێ خودایانى هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان
بدۆزینه‌وه، له ئه‌مپراتۆریاى پیرۆزى رۆمیى
ئاڵمانیاشدا ده‌كرێ گوناهه‌كانى هه‌موو فۆرمێكى
ده‌وڵه‌تى بدۆزینه‌وه. چڵێسیى سیاسى ـ ئستاتیكى
پاشایه‌كى ئاڵمانى كه پێیوایه ده‌توانێهه‌موو
رۆڵه‌كانى پاشایه‌تى، فیۆداڵى یان بروكراسى، ره‌ها
یان مه‌شروته، دیسپۆتیك یان دیموكراتیك به
ته‌نیایى و نه وه‌ك تاكآ له خه‌ڵك، بۆ خۆى نه
بۆ خه‌ڵك بگێڕێت17
، ده‌رى ده‌خات كه ئه‌م تێكه‌ڵكارییه به ته‌شقى
خۆى ده‌گات. ئا‌ڵمانیا، وه‌ك ئاسته‌نگى سیاسى دۆخى
ئێستا كه دنیایه‌كى تایبه‌ت به‌خۆى خوڵقاندووه،
ناتوانێ ئاسته‌نگه تایبه‌ته‌كانى خۆى تێپه‌ڕێنێ،
مه‌گه‌ر ئه‌وه كه له‌مپه‌ره گشتییه‌كانى دۆخى
سیاسى ئێستا تێپه‌ڕێنێ.
نه شۆڕشى رادیكاڵ و نه ئازادى گشتى مرۆڤ، هیچیان
خه‌ونى یوتۆپیایى ئا‌ڵمانیا نین، خه‌ونى ئا‌ڵمانیا،
شۆرشێكى ناته‌واو و سیاسى په‌تییه كه
ئه‌ستوونه‌كانى پێكهاته وه‌ك خۆى دێڵێته‌وه.
شۆڕشێكى ناته‌واو و ته‌واو سیاسى به‌پێى چ
بنه‌مایه‌ك راوه‌ستاوه؟ بناغه‌ى ئه‌و به‌شێك له
كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نییه كه به ئازادكردنى خۆى به
ده‌سه‌ڵاتى گشتى ده‌گات. چینێكى تایبه‌ت كه
به‌پێى دۆخى تایبه‌تى خۆى به‌رپرسایه‌تى ئازادى
گشتى كۆمه‌ڵگا به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێ. ئه‌م چینه
هه‌موو كۆمه‌ڵگه ئازاد ده‌كات، به‌ڵام ته‌نیا
به‌م مه‌رجه كه هه‌موو كۆمه‌ڵگه دۆخێكى وه‌ك
ئه‌ویان هه‌بێت یانى بۆ نموونه خاوه‌ن پووڵ و
خوێنده‌وارى بن، یان به ئاسانى ئه‌م ده‌رفه‌تانه
به‌ده‌ست بێنن.
هیچ چینێك له كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى دا ناتوانێوه‌ها
رۆڵێك بگێڕێ مه‌گه‌ر ئه‌وه كه توخمێك له شوور و
شه‌وق له خۆى و له جه‌ماوه‌ردا ببزوێنێ، كاتێ
كه ئه‌و چینه له‌گه‌ڵ هه‌موو كۆمه‌ڵگه ده‌بێته
برا و خۆى له كۆمه‌ڵ دا ده‌توێنێته‌وه، كاتێ كه
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه یه‌كسان ده‌بێ و وه‌ك نوێنه‌رى
هه‌مه‌لایه‌نه‌ى كۆمه‌ڵ هه‌ست ده‌كرێ و به ڕه‌سمى
ده‌ناسرێ، ئه‌وجار ویست و مافه‌كانى به‌ڕاستى
ده‌بێته ویست و مافه‌كانى خودى كۆمه‌ڵگه،
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه ئه‌م چینه دلڕ و مێشكى واقعى
ئه‌وه. ته‌نیا به‌ناوى مافه گشتییه‌كانى
كۆمه‌ڵگه‌وه‌یه كه چینێكى تایبه‌ت
ده‌توانێبانگه‌شه‌ى ده‌سه‌ڵاتى گشتى بكات. وزه‌ى
شۆڕشگێڕانه و بڕوا به‌خۆبوون به ته‌نیایى
ده‌رفه‌تى گه‌یشتن به وه‌ها پێگه‌یه‌كى رزگارى
به‌خش هه‌موار ناكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى كه شۆڕشى
نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رزگارى چینێكى تایبه‌تى
كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى هاوكات بێت، بۆ ئه‌وه‌ى كه
چینێك بتوانێ نوێنه‌رى هه‌موو كۆمه‌ڵ بێت18
، ده‌بێ لاوازییه‌كانى هه‌موو كۆمه‌ڵ به‌شێوه‌ى
ئاوه‌ژوو له چینێكى دیكه‌دا چه‌ق ببه‌ستآ. ده‌بێ
چینێكى تایبه‌ت ببێته هۆى رسوایى گشتى و هه‌موو
ئاسته‌نگه‌كان زه‌ق بكاته‌وه، ده‌بێ ده‌ڤه‌رێكى
تایبه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌ك جنایه‌تى رسواى
ده‌ڤه‌ره‌كانى تر‌ى هه‌موو كۆمه‌ڵگه ده‌ركه‌وێت،
به‌جۆرێك كه رزگارى له‌و ده‌ڤه‌ره وه‌ك رزگارى
گشتى حساب بكرێت. بۆ ئه‌وه‌ى كه چینێك هێماى
هه‌مه‌لایه‌نه‌ى ئازادى بێت، ده‌بێ چینێكى تر
به‌پێچه‌وانه‌وه هێماى ئاشكراى سته‌مكارى بێت.
پرستیژى ته‌واو نگه‌تیڤى ئاریستوكراسى و كه‌شیشانى
فه‌رانسا هۆكارى پرستیژى ته‌واو پۆزه‌تیڤى
نزیكترین چین، یانى بورژوازى پێكهێنا.
به‌ڵام نه هه‌ر هیچ چینێكى تایبه‌ت له ئا‌ڵمانیا
وه‌ها تۆكمه‌یى، رۆشنبینى، دلێرى و بێره‌حمی
پێویستى نییه كه بكرێ به نوێنه‌رى نگه‌تیڤى
كۆمه‌ڵگه‌ى بزانین، به‌ڵكوو هیچكام له چینه‌كان
وه‌ها دیدگایه‌كى به‌رینیان نییه كه بكرێ
ته‌نانه‌ت بۆ ساتێك به رۆحى نه‌ته‌وه و به‌ها و
ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى بزانین، هیچ چینێك خاوه‌ن
وه‌ها وشیارییه‌ك نییه كه بتوانێ هێزى مادى
له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى سیاسى لێك‌هه‌ڵپێكێ، یان وه‌ها
بوێرییه‌كى شۆڕشگیڕانه‌ى نییه كه ئه‌م وشه
بآشه‌رمانه به‌سه‌ر دوژمن دا بكوتآ: من هیچ نیم
به‌ڵام ده‌بێ ببم به هه‌موو شتێك! توخمى سه‌ره‌كى
ئه‌خلاق و دروستكارى چینه‌كان و تاكه‌كان له
ئا‌ڵمانیا جۆرێك خۆپه‌رستى خۆنه‌ویستانه‌یه كه
كورتبینى خۆى ئاشكرا ده‌كا و لێده‌گه‌ڕى تا ئه‌م
كورتبینییه له دژى خۆى رۆڵ ببینێت. به‌مپێیه،
پێوه‌ندى به‌شه جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى ئا‌ڵمانیا
له‌گه‌ڵ یه‌كتر، پێوه‌ندییه‌كى دراماتیك نییه
به‌ڵكوو پێوه‌ندییه‌كى حه‌ماسییه. چونكه هه‌ركام
له‌م به‌شانه كاتێ وشیار ده‌بێته‌وه و به هه‌را
و بانگه‌وه جێگایه‌ك له كه‌نار به‌شه‌كانى تردا
ده‌گرێته‌وه كه دۆخى سه‌رده‌م، به بێ به‌شدارى
ئه‌و، توێژیكى كۆمه‌ڵایه‌تى خواروتر پێكدێنێ كه
ئه‌و بتوانێ بیچه‌وسێنیته‌وه ــ نه كاتێ كه
خودى ئه‌و ده‌چه‌وسێته‌وه. ته‌نانه‌ت وشیارى
ئه‌خلاقى چینى ناوه‌ڕاستى ئا‌ڵمانیا ته‌نیا به‌پێى
ئه‌م بیره راوه‌ستاوه كه له لایه‌ن هه‌موو
چینه‌كانیتره‌وه سوكایه‌تى پێده‌كرێ. كه‌وابوو،
ته‌نیا شاكانى ئا‌ڵمانیا نین كه ناوه‌خت به تاج و
ته‌خت ده‌گه‌ن، به‌ڵكوو هه‌ر به‌شێك له كۆمه‌ڵى
مه‌ده‌نى پێش ئه‌وه‌ى جێژنى سه‌ركه‌وتنى بگرێت،
شكستى خۆى ئه‌زموون ده‌كات، به‌رله‌وه‌ى
ئاسته‌نگه‌كان ببه‌زێنێ، په‌ره به كێشه‌كانى خۆى
ده‌دات و به‌رله‌وه‌ى كه بتوانێ گه‌وهه‌رى
به‌خشنده‌ى خۆى پیشان بدات، گه‌وهه‌رى چاوچنۆكى
خۆى پیشان ده‌دات. سه‌رئه‌نجام ته‌نانه‌ت
ده‌رفه‌تى گێڕانى رۆڵى گرنگ، پێش ئه‌وه‌ى كه
هه‌موار بێت، له‌ده‌ست ده‌چێت. هه‌ر چینێك هه‌ر
كه له دژى چینى باڵاده‌ستى خۆى خه‌بات ده‌ست
پێده‌كات، له‌گه‌ڵ خه‌باتى چینى بنده‌ستى خۆى
چنگاوژ ده‌بێت. هه‌ر ئه‌مه‌یه كه شازاده‌كان
له‌گه‌ڵ شا، بروكراسى له‌گه‌ڵ ئاریستوكراسى و
بورژوازى له‌گه‌ڵ هه‌موویان له شه‌ڕ دایه.
ئه‌مه له كاتێك دایه كه پرۆلیتاریا هه‌ر له
ئێستاوه خه‌باتى له دژى بورژوازى ده‌ست
پێكردووه. هێشتا چینى ناوه‌ڕاست ناوێرآ بیر له
رزگارى خۆى بكاته‌وه كه گه‌شه‌ى بارودۆخى
كۆمه‌ڵایه‌تى و پێشچوونى تیۆرى سیاسى، ئه‌و بیره
به‌تاڵ یان لانیكه‌م تووشى قه‌یران ده‌كات.
له فه‌رانسا هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه مرۆڤ شتێك
بێت تا بتوانێت ببێت به هه‌موو شتێك. له
ئا‌ڵمانیا، ئه‌گه‌ر كه‌سآ بیه‌وێ ببێت به شتێك
ده‌بێ هه‌موو شتێكى بدۆڕێنێت. له فه‌رانسا رزگارى
ناته‌واو بنه‌ماى رزگارى گشتییه، له ئا‌ڵمانیا
ئازادى گشتى بناغه‌ى هه‌ر ئازادییه‌كى ناته‌واوه.
له فه‌رنسا ئازادى هه‌مه‌لایه‌نه له جه‌رگه‌ى
فاكتى ئازادى شێنه‌ییه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، له
ئا‌ڵمانیا له جه‌رگه‌ى نه‌بوونى ئه‌م فاكته‌وه.
له فه‌رانسا، چینه‌كانى خه‌ڵك له‌ڕووى
سیاسییه‌وه ئامانج خوازن و سه‌ره‌تا نه وه‌ك
چینێكى تایبه‌ت به‌ڵكوو وه‌ك نوێنه‌رى نیازه
گشتییه‌كانى كۆمه‌ڵ ده‌رده‌كه‌ون. كه‌وابوو، رۆڵى
هۆكارى رزگارى به‌خش له بزاڤى سه‌یرى نێوان چینه
جیاجیاكانى نه‌ته‌وه‌ى فه‌رانسادا ده‌ست به ده‌ست
ده‌كرێت تا سه‌رئه‌نجام به چینێك بگات كه ئیتر
ئازادى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌گه‌ڵ دۆخێكى بان ئینسانى
نابه‌ستێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه! ئه‌م چینه
هه‌لومه‌رجى بوونى مرۆڤ به‌پێى بنه‌ماى ئازادى
كۆمه‌ڵایه‌تى رێكده‌خات. له‌لایه‌كیتره‌وه، له
ئا‌ڵمانیا، چونكه ژیانى پراتیكى به هه‌مان راده
نافكرییه كه ژیانى فكرى ناپراتیكییه، هیچ
چینێكى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى تا كاتێ كه به هۆى دۆخى
راسته‌وخۆى، پێویستى مادى و زنجیره‌كانى ده‌ست و
پێی ناچار نه‌كرێت، نه پێویستى ئازادى گشتى هه‌ست
پێده‌كا و نه تواناى چه‌سپاندنى هه‌یه.
كه‌وابوو ده‌رفه‌تى رزگارى ئاڵمانییه‌كان له كوێ
دایه؟
و‌ڵامى ئێمه ئه‌مه‌یه: له پێكهاتنى چینێك دایه
به كۆت و زنجیرى رادیكاڵه‌وه، چینێك له كۆمه‌ڵى
مه‌ده‌نی كه چینێكى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى نییه، له
پێكهاتنى گرووپێكى كۆمه‌ڵایه‌تى دایه كه هه‌موو
گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شینێته‌وه،
له پێكهاتنى گرووپێك دایه كه به‌هۆى ره‌نج و
ئازارى گشتیه‌وه خه‌سڵه‌تێكى جیهانداگرى هه‌یه و
داواى مافێكى تایبه‌ت ناكات، چونكه نه ره‌نجێكى
تایبه‌ت به‌ڵكوو ره‌نج و ئازارێكى گشتى ده‌چێژێت.
ئه‌م چینه ئیتر داواى پۆستێكى مێژووى ناكات
به‌ڵكوو پۆستێكى مرۆڤى ده‌وێت. ئه‌م چینه له‌ئاست
ئاكامه‌كانى رژێمى سیاسى ئا‌ڵمانیا یه‌كلایه‌نه
دژایه‌تى ناكات، به‌ڵكوو به‌شێوه‌ى هه‌مه‌لایه‌نه
له‌گه‌ڵ هه‌موو بنه‌ماكانى دژایه‌تى ده‌كا و
سه‌رئه‌نجام گرووپێكه كه ناتوانى خۆى رزگار بكات
مه‌گه‌ر ئه‌وه كه خۆى له هه‌موو گرووپه‌كانى
تر‌ى كۆمه‌ڵگا ئازاد بكا و به‌مجۆره هه‌موو ئه‌و
گرووپانه‌ش ئازاد بكات. به‌كورتى، ئه‌م چینه
پیشان ده‌دات كه مرۆڤ به ته‌واوى بزر بووه و
به‌مپێیه ته‌نیا به دۆزینه‌وه‌ى مرۆڤى
هه‌مه‌لایه‌نه‌ى ده‌توانێخۆى بدۆزێته‌وه. ئه‌م
هێمایه‌ى رزینى كۆمه‌ڵگه وه‌ك چینێكى تایبه‌ت،
هه‌ر هه‌مان پرۆلیتاریایه.
پرۆلیتاریا له ئا‌ڵمانیا ته‌نیا به‌هۆى گه‌شه‌ى
سه‌نعه‌تى به‌رفراوان خه‌ریكه په‌یدا ده‌بێ.
چونكه ئه‌م چینه به‌رهه‌مى هه‌ژاریى زاده‌ى
یاساكانى سروشت نییه به‌ڵكوو ئاكامى
هه‌ژارییه‌كه كه به‌شێوه‌ى ده‌سكرد خولقاوه.
پرۆلیتاریا جه‌ماوه‌رێكى مرۆڤى نییه كه به‌هۆى
زه‌خت و فشارى مكانیكى قورسى كۆمه‌ڵگه پێكهاتبآ،
به‌ڵكوو جه‌ماوه‌رێكى مرۆڤییه كه به‌هۆى
دابه‌شكردنى وه‌حشیانه‌ى كۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌ت
به‌هۆى له‌ت له‌ت بوونى چینى ناوه‌ڕاست پێكدێت،
ئه‌گه‌رچى ریزه‌كانى پرۆلیتاریا به‌شێنه‌یى هه‌م
به‌هۆى په‌یوه‌ست بوونى ئه‌و هه‌ژارانه‌ى كه
به‌شێوه‌ى سروشتى پێكدێن و هه‌م به‌هۆى په‌یوه‌ست
بوونى زه‌میندارانى مه‌سیحی - ئاڵمانى چڕتر
ده‌بێته‌وه.
پرۆلیتاریا به ڕاگه‌یاندنى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى
نه‌زمى ئێستاى جیهان، ته‌نیا رازى بوونى خۆى
به‌یان ده‌كات، چونكه ئه‌و به‌ڕاستى هێماى
نه‌مانى وه‌ها نه‌زمێكى جیهانییه. پرۆلیتاریا به
داخوازى نه‌هێشتنى مڵكدارى تایبه‌تى، ته‌نیا
بنه‌مایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه داده‌ڕێژێت كه هه‌مان
كۆمه‌ڵگه وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ ئه‌و دایڕشتووه،
بنه‌مایه‌ك كه هه‌ر ئێستا ـ و به‌پێچه‌وانه‌ى
ویستى ئه‌و ـ وه‌ك سه‌مه‌ره‌ى نگه‌تیڤى كۆمه‌ڵگه
له وجودى ئه‌ودا ده‌ركه‌وتووه. كه‌وابوو،
پرۆلیتاریا له‌مه‌ڕ دنیاى ئاینده خۆى به خاوه‌ن
ئه‌و مافه ده‌زانێ كه شاى ئا‌ڵمانیا له‌مه‌ڕ
دنیاى پێشوو هه‌یه‌تى. مافێك كه رێگه به شا
ده‌دات كه خه‌ڵك به ئه‌سپى خۆى بزانێت. كاتێ شا
خه‌ڵك به مڵكى تایبه‌تى خۆى ده‌زانێ، ته‌نیا خۆى
به خاوه‌ن مڵكى تایبه‌ت ده‌زانێ.
وه‌ك چۆن فه‌لسه‌فه چه‌كى مادى خۆى له
پرۆلیتاریا‌دا ده‌بینێته‌وه، پرۆلیتاریاش چه‌كى
فكرى خۆى له فه‌لسه‌فه‌دا ده‌بینێته‌وه، هه‌ر
كه بروسكه‌ى ئه‌ندێشه له خاكى نوێى جه‌ماوه‌ردا
به قووڵى رۆبچآ، ئاڵمانییه‌كان رزگار ده‌بن و
وه‌ك مرۆڤ ده‌رده‌كه‌ون.
ئاكامى باسه‌كه كورت ده‌كه‌ینه‌وه:
تاقه ئازادى پراتیكى شیاو بۆ ئا‌ڵمانیا، ئازادى
به‌پێى روانگه‌یه‌كى تیۆریكه كه مرۆڤ به
باڵاترین بوونه‌وه‌ر ده‌زانآ. له ئا‌ڵمانیا،
رزگارى له چاخى نێوه‌ڕاست ته‌نیا به رزگارى له
سه‌ركه‌وتنى ناته‌واو له‌ئاست چاخى نێوه‌ڕاست
هه‌موار ده‌بێ. له ئا‌ڵمانیا هیچ شێوه‌یه‌ك له
كویڵه‌تى تێكناشكێ، مه‌گه‌ر ئه‌وه كه هه‌موو
شێوازه‌كانى كۆیله‌تى تێكبشكآ. ئاڵمانى
پێشكه‌وتنخواز ناتوانێشۆڕش بكات مه‌گه‌ر ئه‌وه
كه شۆڕشێكى هه‌مه‌لایه‌نه بكات. رزگارى
ئا‌ڵمانیا، رزگارى مرۆڤایه‌تییه. مێشكى ئه‌م
رزگارییه فه‌لسه‌فه‌یه و دڵآ ئه‌و
پرۆلیتاریایه. بآ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پرۆلیتاریا
فه‌لسه‌فه پراكتیزه ناكرێ و پرۆلیتاریاش
ناتوانێخۆى هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وه كه
فه‌لسه‌فه پراكتیزه بكات.
كاتێ كه هه‌موو دۆخى ده‌روونى بڕه‌خسێت،
كه‌ڵه‌شێرى وڵاتى گال
19
به بانگى پڕخرۆش رۆژى ژیانه‌وه‌ى ئا‌ڵمانیا
راده‌گه‌یه‌نێ.
په‌ڕاوێزه‌کان:
1 -"ره‌تكردنه‌وه" (Negation)
چه‌مكێكه سه‌رتر له كردارێكى زه‌ینى كه شتێك
ره‌ت ده‌كاته‌وه. له لۆژیكى دیالكتیكى هێگل دا و
به‌تایبه‌ت له دیالكتیكى ماتریالیستى ماركس دا،
گرنگیدان به پرۆسه‌یه‌كه كه ده‌بێته هۆى
كردارى زه‌ینى ره‌تكردنه‌وه‌ى شتێك. له‌م
بواره‌دا، "ره‌تكردنه‌وه" به ماناى بزاڤێكى
دیالكتیكى واقعییه كه له حاڵى روودان دایه،
یان وه‌ك پرۆسه‌ى "گۆڕان" (Becoming)
یان "نێوه‌نجى" بوون له پرۆسه‌ى ئاڵوگۆرێك دا
ده‌رك و پێناسه ده‌كرێت.
2 - مه‌به‌ستى ماركس ئه‌مه‌یه كه ئه‌گه‌رچى
هه‌م له ئاڵمانى دواكه‌وتوودا و هه‌م له
فه‌رانسا و بریتانیاى پێشكه‌وتوودا خه‌ڵك كڵاو (ى
سه‌رده‌مى كۆن) له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام لانیكه‌م
میله‌تانى پێشكه‌وتوو ئیتر پودرى لێناده‌ن.
كه‌وابوو، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت كڵاو به‌گشتى
لاببرێت، ئه‌م میله‌تانه لانیكه‌م قۆناغێك له
ئاڵمان له پێشترن. به وته‌یه‌كیتر، به راى
ماركس، بۆ نرخاندن و گۆڕینى جیهان ده‌بێ دۆخى
پێشكه‌وتوو بكه‌ینه بنه‌ما نه دۆخى دواكه‌وتوو.
(ئدیتۆر)
3 - ساڵى ده‌ستپێكردنى شۆڕشى مه‌زنى فه‌رانسا.
(ئدیتۆر)
4 - "مه‌كته‌بى مێژوویى مافه‌كان" ره‌وتێك بوو
له بوارى زانستى مێژوو و یاسادا له ئاڵمانیاى
كۆتایى سه‌ده‌ى هه‌ژده‌هه‌مدا كه گوستاو هوگۆ و
فریدریش كارل فون ساویننی نوێنه‌رى بوون. ئه‌مانه
پێیان وابوو كه یاساكان به‌رهه‌مى داب و نه‌ریتى
خه‌ڵكن و به‌مجۆره ره‌هه‌ندێكى مێژووییان به
سیستمى راڤه‌كردنى یاسا ده‌به‌خشێ. به‌ڵام،
هاوكات، ئه‌مجۆره بۆچوونه له‌مه‌ڕ یاسا چه‌ندین
ئاكامى كۆنه‌په‌رستانه‌ى به‌دواوه بوو. چونكه
رابردوو وه‌ك بنه‌ماى سه‌ره‌كى و ئێستا به‌شێوه‌ى
لاوه‌كى پێناسه ده‌كرێ و خه‌بات له‌دژى دۆخى
سه‌رده‌م، وه‌ك دژایه‌تى له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانى
گه‌شه‌ى ده‌روونگه‌وهه‌رى ده‌زانرا. ماركس به‌هۆى
ساوینى له‌گه‌ڵ مه‌كته‌به ئاشنا بوو و به
یارمه‌تى ئیدوارد گانس كه‌وته دژایه‌تیكردن و
نرخاندنى. بروانه بۆ وتارى ماركس به ناوى
"مانیفیستى فه‌لسه‌فه‌ى مه‌كته‌بى مێژوویى
مافه‌كان" به‌رگى یه‌كه‌مى كۆمه‌ڵه
به‌رهه‌مه‌كانى ماركس و ئنگڵس.
5 - "سرواژ" جوتیارى سه‌رده‌مى فیۆداڵیزم له
ئه‌وروپا بوو، به‌پێى سیستمى سرواژ پێوه‌ندى
بنه‌ڕه‌تى به‌رهه‌مهێنانى كۆمه‌ڵایه‌تی له
سه‌رده‌مى فیۆدالیزم له ئه‌وروپا جوتیار له‌گه‌ڵ
زه‌مین وه‌ك یه‌كآ له ئامێره‌كانى زه‌مین له
خزمه‌ت فیۆداڵێكى ئاریستوكرات دابوو كه هه‌ندآ
جار به "لۆرد" ناودێر ده‌كرێ. سرواژ له‌رووى هێزو
نه‌ریته‌وه نه‌یده‌توانى له یه‌كه‌ى فیۆداڵى
به‌رهه‌مهێنان جیابێته‌وه و به‌شێكى به‌رین له
تێكۆشانى ئابوورى ئه‌و به چه‌ندین ناوى جۆراوجۆر
خزمه‌تى به فیۆدالڕ ده‌كرد.
6 - "ده‌ستم هه‌ڵده‌بڕم، تۆ ته‌نیا پاشه‌وه‌م
ده‌بینى، به‌ڵام ناتوانى روخسارم ببینى"(كتێبى
پیرۆز، سه‌فه‌رى ده‌رچوون، به‌شى 33 ئایه‌ى 23).
لیره‌دا مو‌سا دوا له خودا ده‌كات تا روخسارى خۆى
پآ نیشان بدات، به‌ڵام خودا ده‌ڵى:" ناتوانى
روخسارى من ببینى، چونكه هه‌ر كه‌سآ من ببینآ
ده‌مرآ"(ئایه‌ى 21). مه‌به‌ست ئه‌مه‌یه كه
"مه‌كته‌بى مێژوویى مافه‌كان" ناتوانێمێژوویى بآ و
به زیندوویى بمێنێته‌وه. به‌مجۆره‌یه كه ئه‌م
مه‌كته‌به ته‌نیا پاشكۆى مێژوو ده‌بینآ، ته‌نیا
داب و نه‌ریتى پێشینیان ده‌بینآ نه ئێستا و
داهاتوو. (ئدیتۆر)
7 - "شایلاك" كه له شانۆنامه‌ى "بازرگانى
ڤینیزى" شیكسپێر دا سوودخۆرێكى دڵ ره‌قه.
8 - "پرۆمته" له ئه‌فسانه‌كانى یۆنان دا كوڕى
"تیتان"ـه، كه له به‌هه‌شتى خودكانه‌وه ئاگرى
بۆ خه‌ڵكى زه‌مین دزى. زێئوس (ژوپیتێر) به‌هێزترین
خوداى یۆنانى كۆن، بۆوه‌ى پرۆمته سزا بدات له
چیاكانى قه‌فقاز زنجیركرد، هه‌ڵۆكان هه‌موو رۆژى
جگه‌رى ئه‌ویان له‌ت له‌ت ده‌كرد به‌ڵام بۆ
به‌یانى رۆژى دواتر جگه‌رى ئه‌و ساغ ده‌بووه تا
سه‌رله‌نوآ له‌ت له‌ت بكرێت. تیتان ئاماژه به
هه‌ركام له دوازده مناڵ (شه‌ش كچ و شه‌ش كوڕى)
ئاسمان و زه‌مینه كه له‌ئاست باوكیان شۆڕ‌شیان
كرد و ئه‌ویان له‌سه‌ر ته‌ختى ده‌سه‌ڵات لابرد تا
له‌نێو خۆیاندا یه‌كیان ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه
بگرآ. زێئوس له شه‌ڕێكدا ئه‌مانه‌ى تێك‌شكاند و
له‌جیاتى ئه‌وان خودایانى چیاى ئۆڵۆمپ جێگیر بوون.
9 - (ئاشیل) درام نووسى یۆنانى، 456- 525 پێش
زایین. (ئدیتۆر)
10 - نووسه‌ر و ئاژیتاتۆرى سورى، 117-180 پێش
زایین، كه شیعرى "گفتوگۆى خودایان و گفتوگۆى
مردووان"ى نووسیوه. (ئدیتۆر)
11 - وادیاره ماركس وشه‌ى ئاڵمانىListig
(فریوكارانه) به ئاماژه به"فردریش لیست" یه‌كێ
له لایه‌نگرانى سه‌نعه‌تى ساواى ئا‌ڵمانیا
به‌كارهێناوه. ماركس له وتارى "لایه‌نگرانى
پیشه‌سازى، لایه‌نگرانى بازرگانى ئازاد و چینى
كرێكار" به ئاشكرا هه‌ڵوێستى بورژوایى "لیست"
ده‌نرخێنێ. بڕوانه بۆ به‌رگى شه‌شه‌مى كۆمه‌ڵه
به‌رهه‌مى ماركس و ئنگڵس.
12 -
Scythians،
بریتین له یه‌كێ له قه‌ومه‌كانى ئاسیاى
نێوه‌ڕاست و باشورى رۆژهه‌ڵااتى ئه‌وروپا كه له
سه‌ده‌ى هه‌شته‌م تا سه‌ده‌ى دووهه‌مى پێش زایین
له كه‌نارى ده‌ریاى ره‌ش ده‌وڵه‌تیان
پێكهێنا.(ئدیتۆر)
13 - لێره‌دا و به‌گشتى له به‌رهه‌مه‌كانى
ماركس دا مه‌به‌ست له "پارت"، حیزب و رێخراوه
نییه و زۆرجار مه‌به‌ست ره‌وت و ئینتمایه‌كى
سیاسییه. به‌مهۆیه مێتۆدى به‌كارهێنانى ماركس
له‌مه‌ڕ وشه‌ى "پارت" له‌گه‌ڵ ئه‌و شته، كه
دواتر بوو به باو، جیاوازه.
14 - ده‌قى پروگرێس، پێى
وایه ماركس "پارتى سیاسى تیۆریك" له‌مه‌ڕ
"هگلیستانی لاو" به‌كاردێنێ. ئه‌م شته راسته.
به‌ڵام له‌مه‌ڕ "پارتى سیاسى پراتیكى" واى
نووسیوه: "مه‌به‌ست ]له‌م جۆره پارته[ كۆڕ و
كۆمه‌ڵى لیبراڵى ئا‌ڵمانیا، نوێنه‌رانى ئۆپۆزیسیۆنى
لیبراڵ له پارله‌مان، رۆژنامه‌نووسانى لیبرالڕ و
خه‌ڵكى وه‌ك ئه‌وانه كه خوازیارى چاكسازى
مه‌شروته بوون" (كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مى ماركس و
ئنگڵس، به‌رگى سێهه‌م، سه‌نته‌رى په‌خشى پروگرێس،
1965، ل 593، په‌راوێزى 32). ئه‌م روونكردنه‌وه
دروست نییه. مه‌به‌ستى ماركس له"پارتى سیاسى
پراتیكى" ره‌وتى دژبه‌رى فه‌لسه‌فه و لایه‌نگرانى
"فه‌لسه‌فه‌ى پۆزه‌تیڤ" (له‌وانه هێگلیستانى
ئۆرتۆدوكس و لایه‌نگرانى شلینگ) له كۆتایى
ده‌یه‌ى 30 سه‌ره‌تاى ده‌یه‌ى 40ى سه‌ده‌ى
نوزده‌هه‌م دایه. ماركس پێشتر له"تێزى دوكتۆرا"ى
خۆیدا ئاماژه به‌م دوو ره‌وته ده‌كات:
"سه‌رئه‌نجام ئه‌م دوالیزمه‌ى وشیارى فه‌لسه‌فى
دوو ره‌وتى ته‌واو دژبه‌رى خولقاندووه كه
ره‌نگه بكرێ یه‌كێكیان به پارتى لیبرال ناودێر
بكه‌ین كه زیاتر له‌سه‌ر چه‌مك و بنه‌ماى
فه‌لسه‌فه پیداگرى ده‌كات، به‌ڵام ئه‌ویدى نه
چه‌مك به‌ڵكوو دۆخى واقعى بۆ گرنگه. ره‌وتى
دووهه‌م، هه‌ر هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ى پۆزه‌تیڤه"
(هه‌مان سه‌رچاوه به‌رگى یه‌كه‌م، ل 86). له‌م
بابه‌ته‌وه روونكردنه‌وه‌ى پروگرێس دروسته:
"ماركس لێره‌دا ئاماژه به خه‌باتى نێوان ره‌وته
جیاوازه‌كانى فه‌لسه‌فه‌ى ئاڵمانى كۆتایى ده‌یه‌ى
30 و سه‌ره‌تاى ده‌یه‌ى 40 ده‌كات. مه‌به‌ستى
ماركس له"پارتى لیبراڵ"، هێگلیستانى لاوه. 3
كه‌س له پیشه‌نگانى ئه‌م گرووپه (لودویگ
فۆیرباخ، برۆنۆ باوێر، ئارنوڵد رووگه) هه‌ڵویستى
ئاتێئیستى و رادیكاڵیزمى سیاسی‌یان گرته‌به‌ر. له
دژایه‌تى له‌ئاست ئه‌م گه‌شه‌یه‌ى باڵى چه‌پى
مه‌كته‌بى هێگل، بیرمه‌ندانى كونسێرڤاتیڤى ئاڵمان
له‌ژێر ئاڵاى فه‌لسه‌فه‌ى به‌ناو پۆزه‌تیڤ دا
یه‌كیان گرت و ره‌وتى مه‌زهه‌بى ــ عرفانى (به
به‌شدارى كریستیان هرمان وایسه، ئیمانوێل هرمان
فیشته كوڕى فیشته، فرانتس كێساڤێر فون بادێر،
ئانتوان گونتر و ئه‌وانى تر) پێكهێنا كه له
روانگه‌ى راسته‌وه، فه‌لسه‌فه‌ى هێگلیان
ده‌نرخاند. "بیرمه‌ندانى پۆزه‌تیڤ"، به‌پێى ئه‌م
وته‌یه كه تاقه سه‌رچاوه‌ى مه‌عریفه‌ى
"پۆزه‌تیڤ" وه‌حى (و ئیلهامى) خوداییه،
تێده‌كۆشان فه‌لسه‌فه بخه‌نه خزمه‌ت دین. ئه‌وان
]له‌ئاست فه‌لسه‌فه‌ى "پۆزه‌تیڤى" خۆیان دا[ هه‌ر
فه‌لسه‌فه‌یه‌ك كه ده‌ركى ئه‌قڵانى به
سه‌رچاوه‌ى مه‌عریفه ده‌زانى، به فه‌لسه‌فه‌ى
"نگه‌تیڤ" ناودێریان ده‌كرد. (هه‌مان سه‌رچاوه، ل
737، په‌راوێزى 31) (ئدیتۆر).
15 - بزاڤى چاكسازى دینى (رێفۆرماسیۆن) بزاڤێكه
كه له سه‌ده‌ى شازده‌هه‌م دا به رێبه‌رى مارتین
لوتێر بۆ چاكسازى كلیساى كاتولیكى رۆم پێكهات.
ئه‌م بزاڤه له بوارى ئایینى دا مه‌زهه‌بى
پرۆتستانى لێكه‌وتووه. رێفورماسیۆن و مه‌زهه‌بى
پرۆتستان له‌ڕووى مێژووییه‌وه پێوه‌ندى نزیكى
له‌گه‌ڵ په‌یدابوونى قازانج و سوودخوازى هه‌یه
كه وه‌ك چه‌قى قورسایى تێكۆشانى ئابوورى و چالاكى
كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى و سه‌رئه‌نجام سه‌رهه‌ڵدان و
گه‌شه‌ى بورژاوزى رۆژئاوا ده‌ناسرێت.
16 - "یاساكانى سپتامبر" ئه‌و یاسایانه بوو كه
حكومه‌تى فه‌رنسا له سپتامبرى 1835 بو
سنوورداركردنى مافه‌كانى لیژنه‌ى داوه‌رى و
چاپه‌مه‌نى دیارى كرد. ئه‌م یاسایانه راده‌ى
بوجه‌ى ماڵى چاپه‌مه‌نى لاى ده‌وڵه‌ت زیادكرد و
هه‌روه‌ها جه‌ریمه‌ى قورس و زیندانى كردنى بۆ ئه‌و
وتارانه دیارى كرد كه له دژى مڵكدارى تایبه‌تى
و ده‌وڵه‌ت ده‌نووسران. داڕشتنى ئه‌م یاسایانه
له بارودۆخێك دابوو كه پاتشایى مه‌شروته له
مانگى ژووئیه‌دا به‌شێوه‌ى ره‌سمى ئازادى
چاپه‌مه‌نى راگه‌یاندبوو، ئه‌م كاره خه‌سڵه‌تى
دژه دیموكراسى و ریاكارى سیستمى بورژوازى تازه
به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووى ده‌رده‌خست.
17 - مه‌به‌ست فریدریك ڤیلهێلمى چواره‌مه
(1861- 1795). (ئدیتۆر)
18 - ماركس ئاماژه به
Estate
ده‌كات نه
Class،
یانى ئاماژه به سآ چینى چاخى نێوه‌ڕاست و
سه‌رده‌مى فیۆداڵى ده‌كات كه له‌ودا چینى
نێوه‌ڕاست و شارنشین وه‌ك پێگه‌ى بورژوازى مۆدێڕن
ده‌ركه‌وت. بڕوانه بۆ پێشه‌كى ئنگڵس بۆ
بێده‌ره‌تانى فه‌لسه‌فه، ك. ماركس، به‌رگى
شه‌شه‌مى كۆمه‌ڵه به‌رهه‌مه‌كانى ماركس و ئنگڵس.
ل 151.
19 - گاله‌كان، قه‌ومێكى ئه‌وروپایى كۆنن كه
وه‌ك باپیرى نه‌ته‌وه‌ى فه‌رانسا ده‌ژمێردرین.
لێره‌دا ماركس ئاماژه به بانگى شۆڕشى خه‌ڵكى
فه‌رانسا و كاریگه‌رى ئه‌م شۆڕشه له‌سه‌ر خه‌ڵكى
ئا‌ڵمانیا ده‌كات. كه‌ڵه‌شێریش هێماى گه‌لى
فه‌رانسایه.
سه‌رچاوه:
درباره مسئله یهود، گامى در نقد فلسفه هگل،
كارل ماركس، ترجمه: مرتضى محیط ، صفحه 53- 76،
نشر اختران، تهران 1381.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|