|
بۆخۆمان سازیان ده‌که‌ین
خه‌مین
ده‌ڵێن ده‌ساڵانی زوودا پاده‌شایه‌کی زۆر زاڵم
ودڵڕه‌ق ده‌بێ ودارۆغه وده‌ست وپه‌یوه‌نده‌کانی
هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌گه‌ڵ خه‌ڵک خه‌راپ وناله‌بار
ده‌جوڵێنه‌وه که خه‌ڵک وه‌رز ده‌که‌ن.
جا سه‌یر ده‌وه‌دا ده‌بێ که ئه‌و پادشا زاڵمه
هه‌ر ڕۆژه‌ی له شارێک وله گۆڕه‌پانێک خه‌ڵکی
کۆده‌کاته‌وه وباسی پیاوچاکی وبه ڕوحمی
ودڵگه‌وره‌یی خۆی ده‌کا و خه‌ڵکیش هان ده‌دا که
تیتؤلێک له وی دادڕن وئاکار وکرداری وی ڕچاو
بکه‌ن؛ تا وڵات ببته به‌هه‌شت
وده‌کۆمه‌ڵگاکه‌یاندا گورگ ومه‌ڕ به‌یه‌که‌وه ئاو
بخۆنه‌وه. خه‌ڵکیش ساویلکه وخۆشباوه‌ڕ به
قسه‌کانی باوه‌ڕ ده‌که‌ن وئه‌ویش که ده‌زانێ
خه‌ڵک ده‌ڵێی داریان له سه‌رداون ، هه‌رچی بۆیان
دیاری ده‌کا که‌س مرته‌قی لێنایه وهه‌موو به
گیان و‌دڵ بڕیاره‌کانی به ڕێوه ده‌به‌ن ، تا
ڕۆژێکه ده‌ڵێ من ده‌ستوورم داوه که له سه‌ر
هه‌ر کووچه‌یه‌ک پیاوێکی داده‌نێم که هه‌ر که‌س
به‌یانان ده‌چته‌وه سه‌ر کار وباری ده‌بێ تمه‌نێک
بدا به ده‌وڵه‌ت بۆ ماڵیات . به‌ڵی ئه‌و تمه‌نه
ده‌بته دوو تمه‌ن وده‌بێته پێنج تمه‌ن وهه‌روا
تا بیست تمه‌ن ده‌ڕوا وکه‌س ده‌نگی لێنایه. وای
لێدێ که خه‌ڵک بۆیان ده‌بته نه‌ریت هه‌ر
به‌یانان که که‌وشه‌کانیان ده‌پێکرد ،بیست
تمه‌نه به ده‌ستیانه‌وه ده‌گرن وزوو ده‌یده‌ن
به مه‌ئمووره‌که. ڕۆژێکیان پادشا ده‌ستوور ده‌دا
له سه‌ر هه‌ر کووچه‌یه‌ک به‌و پووڵه
چاوه‌خانوویه‌کی چووک درووست بکه‌ن ،خه‌ڵک
پێیانواده‌بێ که ده‌یانده‌ن به‌و بنه ماڵانه‌ی
که خانوویان نییه به‌ڵێ چه‌ند ڕؤژێک دوایه
ده‌بینن بێجگه له مه‌ئمووره‌کانی پێشوو بۆ هه‌ر
یه‌ک له‌و چاوه خانووانه‌ش پیاوێکی دیکه‌یان
داناوه بێجگه له‌وه‌یکه بیست تمه‌نه‌یان
لێده‌ستێنن ده‌شیانبه‌ن بۆ ژووری ئه‌و چاوه
خانووه چه‌ند شه‌قێک وزلله‌یه‌کیشیان لێده‌ده‌ن
وپێیان ده‌ڵێن که ئه‌وه نه‌هێنییه نابێ که‌س
بزانێ وئه‌وانیش وه‌ک ڕازێک له لای یه‌کتری باسی
ناکه‌ن ، وای لێدێ که خه‌ڵک ده‌بێ ده سه‌فدا
ڕابوه‌سته‌ن تا نۆره‌یان دێ وشه‌ق وزلله‌که‌یان
وێده‌که‌وێ. ڕۆژێکیان پادشا ده‌ڕوا بۆ جه‌وله تا
پرس به خه‌ڵک بکا که داخوا عه‌داڵه‌تی
ده‌ته‌واوی وڵات‌دا جێکه‌وتووه یان نا! به‌ڵێ دێ
وله شاری خه‌ڵکی کۆده‌که‌نه‌وه تا بزانن کێ
ناڕازییه وکێ زوڵمی لێکراوه تا پادشا دادی
بپرسێ. هه‌موو خه‌ڵک زۆر ڕازی ده‌بن وته‌نیا
یه‌کێک به نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی شاری قامک
هه‌ڵدێنی. شا ده‌ڵێ وه‌ره پێشێ ولێده‌پرسێ: ها
بزانم کێ زوڵمی لێکردووی؟ ،ئه‌ویش ده‌جوابیدا پاش
پێهه‌ڵگووت وپه‌سن و ده‌ست ولاق لستنه‌وه
ده‌ڵێ، قوربان به سه‌ر وماڵ
ومنداڵه‌کانمانه‌وه ده‌سه‌رت گه‌ڕێن ده‌و په‌ڕی
عه‌دڵ وعه‌داڵه‌تدا ده‌ژین به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ده‌ستوور بفه‌رمووی که بۆ ئه‌و چاوه خانووانه
مه‌ئمووری زیادی دابنێن تا به‌یانان ئێمه زۆر ده
سه‌فدا ڕانه‌وه‌ستین ده‌نا خودا هه‌ڵناگرێ له
هێچمان که‌م نییه.
7 ی خه‌رمانان
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|