|
دزرا یان به‌دزین درا ؟
خه‌مین
پیرۆت پووڵێکی زۆری له خه‌ڵکی وه‌رگرتبوو که
که‌ڵه‌بابیان بۆ درووست بکا به‌و پووڵه
چووبوو لێر وله‌وێ مڵک وماڵی پێکڕیبوو وهه‌ر به
دووی پاساوێکدا ده‌گه‌ڕا که پووڵه‌که قووت بدا
وشه‌ربه‌یه‌کێشی ئاو بکا به شوێنی، چبکه‌م
چنه‌که‌م دزێکی به ئه‌دب وبه حه‌یای پێشک دێ
وحاڵ ونه‌قڵه‌که‌ی پێده‌ڵێ ،دزه ده‌ڵێ
ئه‌وه‌نده‌م بده‌یه من بۆت جێبه‌جێ ده‌که‌م
،ده‌ست ده‌ده‌ست یه‌کتر ده‌نێن وده‌چنه‌وه ماڵێ
،کاک خدر جیرانی مام پیرۆتی ده‌مێک بوو بۆنی وه‌ی
کردبوو که پیرۆت ددانی له پووڵه‌که تیژ کردووه
وخۆی هێناوه‌ته سه‌ر حاڵی جاوی هه‌ر ڕۆژه‌ی به
بیانوویه‌ک خۆی له درووست‌کردنی که‌ڵه‌بابه‌کان
ده‌دزێته‌وه تا ڕۆژێکیان کاک خدر به‌یانی زوو
پێش مه‌لا بانگی سبه‌ینێ ده‌ستی کوڕه‌که‌ی ده‌گرێ
و بوخچه‌ی ده‌بن هه‌نگڵیان ده‌نێن وده‌چن بۆ
حه‌مامێ ،هه‌وا که هه‌ر وا تاریک ده‌بێ ده‌بینن
دوو که‌س ئه‌وه خه‌ریکن دیواری ماڵی مام پیرۆتی
ده‌بڕن ،کوڕه‌که‌ی لێی ده‌پرسێ ده‌ڵێ بابه
ئه‌وانه چده‌که‌ن ؟ ده‌جوابێ کوڕه‌که‌دا ده‌ڵێ
ڕۆله گیان ئه‌وانه زؤڕنای ڵێده‌ده‌ن .کوڕه‌که‌ی
که هه‌ر چه‌ند ڕۆژ پێش دیبووی که له
سه‌رکووچه‌ی پاڵه‌وان هاتبوو وئیشکه‌ڕه‌ن سه‌مای
ده‌کرد ولۆتی‌یه‌کێش زۆڕنای لیده‌دا ،ده‌ڵێ بابه
ئه‌دی ئه‌وه بۆ ده‌نگی نایه ،بابی ده‌ڵێ ئه‌و
زۆڕنایه له‌و زۆڕنایانه نییه که تؤ دیوته
وگوێت لێبووه ،ئه‌و زۆڕنایه ئێستا لێی
ده‌ده‌ن به‌ڵام دوایه ده‌نگی دێ ،به‌ڵێ
ده‌چنه حه‌مامێ وکه دێنه‌وه ده‌بینن له
کووچه‌ی هه‌ڵایه‌که که ده‌رزی هه‌ڵاوێی له به‌ر
خه‌ڵکی وه‌عه‌ردی ناکه‌وێ وسه‌گ خاوه‌نی خۆی
ناناسێته‌وه ،کوڕه له بابی ده‌پرسێ بابه
ئه‌وه چ باسه؟ بابیشی زۆر له سه‌ر خۆ ده‌ڵێ
ڕۆڵه‌گیان ئه‌و زۆڕنایه که ده‌چوونی حه‌مامێ
دا پێمگووتی ئه‌وه ئێستا ده‌بینی که ده‌نگی دێ ،
گه‌لاوێژی 2707
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|