|
یەکەمجار نیەپارەتە سیاسیەکانمان لەراستیانەوە
بۆچەپیان بەهەڵوێستەکانیان توشى شۆکمان کەن
فەرزین کەرباسى
ماوەیەکە بەهۆیى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار له
حکوومهتی ئیسلامی ئێراندا جموجۆڵێکى
بەرچاوکەوتۆتە ناوکۆمەڵگایى ئێرانهوه. هەر
دەستەوگروپێک بۆخۆیى هەڵوێستێک وەردەگرێت کە دابەش
دەبن بۆ دوو گروپ. گروپێک پێى وایە لەهەڵبژاردن
بەشدارى نەکرێت، گروپى دوەم راى وایە بەشدارى
بکرێت. هەریەک لەم دوو گروپە دلائل و بەهانەى
خۆیان هەیە، ئەمانە ئەو گروپ ودەستانەن لە ناو
ئێران و دەرەوەى ئێرانن.
لەناو ئەم دەستە وئەحزابانەدا کەسان وگروپ گهلێک
هەن کە بە هەموو جۆرێک بەدرێژایى تەمەنى کۆمارى
ئیسلامى بەرامبەرى وەستاونەتەوە و لە عەقیدە و
بۆچونى خۆیان بەرگریان کردوە. کە دەتوانین وەک
نمونە ئەحزابى نهتهوهتەکانى ستهملێکراو،وەک
کورد وئازەرى وبەلووچ و عەرەب ناو ببهین، هۆکارى
دژایەتى ئەمان له بهرابهر ڕژێمى ئیسلامىدا
هەڵدەگەرێتەوە بۆ پێشێلکردنی مافى بون وەک
ئینسانێکی ئازاد وخاوەن حەق لەئێراندایه،
تائێستا وانیشانى دەدا هەندێک لەو گروپانە
رەزامەند نەبون بە بەشدارى لە هەڵبژاردنى ئێران.
چون لێیان روونە هەرکام لەو پاڵێوراوانە بێتە
سەرحوکم گۆڕانێک لەدۆخى میللەتەکەیاندا رونادات.
دیاره
مەبەستى ئەم نوسینە تیشک خستنە سەرهەڵوێستى حیزبە
کوردیەکانى رۆژهەڵاتی کوردستانه کە خەڵکیان تووشى
سەرسوڕمان کردوە. لێرەوە دەستپێکى نوسینەکەم بەدوا
هەڵوێستى حیزبى دیمکراتى کوردستان دەبێت، کە
راگەیاندنى حیمایەتى خۆیان بۆ ئاغایى کەڕوبى یەکێک
لە پاڵێوراوەکانى کۆمارى ئیسلامی، بڵاو
کروهتهوه. ئەم هەڵوێستە گەر بۆچونى کەسێک
لەکەسەکانى ئەوحیزبە بوایە جێگەى هیچ گلەییەک
نەدهبوو. چوونکه دەتوانرا وەک بۆچونى شەخسى
کەسەکە سەیر بکرێت، بەڵام کاتێک ئەم هەڵوێستە
حیزبێکى لەپشتەوە بێت، ناکرێت لێى بێدەنگ بین.
دەکرێت له حدک بپرسین بەپێى چ بەرژەوەندیەکى
تایبەتى یان بەپێى چ بەڵێنێکى سیاسى ئەوحیزبە ئەم
جۆرە هەڵوێستەى وەرگرتوە؟ ئایا راگەیاندنى پشتگیرى
لەکەڕوبى تەنها بە دڵخۆشکردن بەونوسراوەى
کەئاراستەى بەزەعمى ئەو "قەومیەتەکان" ى کرد، که
ئەوان(حدک) ئەم جۆرە هەڵوێستەیان وەرگرت؟ لهم
پێوهندیهدا کۆمەڵێک پرسیار دێنه زیهنی
ئینسانهوه که بۆمن بریتین له:
1-
ئایا حدک ئەوەی لەبیرنیە کەخاتەمى لەئاخرى سەرۆک
کۆماریەکەیەوە لەوڵامى بۆ رۆشنبیران وخەڵکانێک کە
ئومێدیان بەگۆران بوو ووتى:" سەرۆک کۆمارلە
ئێراندا تەنها کارگوزارە و دەسەڵاتێکى بۆگۆران
نیە"!؟
2-
ئایا ئێوە(حدک) لەمێژوى سیاسیی ئەوکەسەى
پشتگیریتان کردوە زانیارى تەواوتان هەیە؟
3-
ئایا ئێوە وەک حیزبێکى بریندار لە دەستى ئەو رژێمە
کە لەسەر مێزى گفتوگۆ رابەرەکانى ئێوەیان گوللە
بارانکرد و لەوکاتەشدا هەر ئەم کەسەى ئێوە
پشتگیریتان کردوە یەکێک لەکەسایەتیە گەورەکانى
ئەودەسەڵاتە نە بوو؟
4-
ئایا چ گۆرانێک لە سیستمى سیاسى و دەستورى
هەمیشەیى ئێراندا دروستبوە کە ئێوە ئەم هەڵوێستە
وەردەگرن؟ بۆزانیارى زیاتر ئەوبڕگانەى لەدەستورى
هەمیشەیى ئێراندا تایبەتن به تهبعیز و
ئیدئولۆژیکبوونی حکوومهت و دیکتاتۆریهتی
حکوومهتی ئێران، ئیشارەت دەدەم بەنوسینێکى کاک
خەلیلى غەزەلى کە بەروونى ئەوبڕگانەى خستۆتە روو.
5-
حیزبى دیمکراتى کوردستان لەگۆشەیەکى
بەیاننامەکەیاندا ئاماژە بەوە دەکەن کە لە
رێزگرتنى بۆچونى خەڵکى کوردەوە ئەم پشتگیریە
دەکەن، دەپرسین ئێوە چۆن لەخەڵکى خۆتان تێگەیشتون؟
ئایا ئێوە ئاگاتان لە میللەتەکەى خۆتان هەیە لە
ژێر چ جەورو ستەم ونابەرامبەریەکدایه؟
6-
دەپرسم ئایا ئێوە خۆتان بەقەومیەت دەبینن یان
میلیەت؟ با تەکلیف رۆشن بێت ئەو پاڵێوراوە کاتێک
باس لەمیلیەتەکان دەکات وەک قەوم ناویان لێدەبات
ئێوەش پشتگیرى دەکەن، ئەمەچى دەگەیەنێت. ئایا ئێمە
قەومین؟
خەمى گەورەی ئێمە ئەوەیە حیزبە کوردیەکان بۆچونە
سیاسیەکانیان لەسەر وردەکارى سیاسى تاکوێیە و
لەناو گۆرەپانى سیاسى ناوچەو ئێراندا چەندە
دەتوانێت بڕبکات. بۆنمونە لەچەند شەوى رابردودا
لەگفتوگۆیەکى نێوان ئەحمەدى نەژادو کەڕوبیدا کە
هەرکەسێک گوێگرى ئەو گفتوگۆیە بوبێت، بەئاشکرا
دەیبینی کە کەڕوبى لەئاست ئەحمەدى نەژاد دا
کیشومات بوو. دەلیلى شکستى ئەوبەرامبەر ئەحمەدى
نەژاد ئەوە نەبوو کە ئەحمەدى نەژاد بەهێزترو
پاکتربێت، بەڵکو خاڵە لاوازەکانى کەڕوبى زۆرتربوو.
بۆیە ئەحمەدى نەژاد زاڵ بوو بەسەریدا. بۆنمونە
کاتێک ئەحمەدى نەژاد پرسیارى لێکرد دەربارەى
وەرگرتنى 300ملیون تمەن لەشەهرامى جەزائیرى
(کەسێکى گەندەڵ لەناوسیستمەکەى خۆیاندا)، یان
دروستکردنى زیندانى نهێنى وتایبەت لەناو ئیدارى
"بونیادى شەهید"ى ئاغایى کەڕوبیدا، یان
ئامادەکردنى ئەو هەمووپاریەکە خەرجى هەڵبژاردنەکەى
پێدەکات؛ کەڕوبى بەرامبەر بەم پرسیارانە هیچ
وەڵامێکى نەبوو. لەکۆتایدا و لەژێر فشارى
پرسیارەکانى ئەحمەدى نەژاددا ووتى من" لەلایەن
خومەینیەوە مۆڵەتم پێدراوە پارە لەخەڵک وەرگرم بۆ
دەرباز بون لەوپرسیارانە پەنایى بۆکەسێکى مردوو
برد کە توانایى وەڵامى نیە".
مەبەست لەم بەراوردە، پیداهەڵدان ب ئەحمەدى نەژاد
نیە. بەڵکو ئەوەیە کەئەم چوار پاڵێوراوە سەربەیەک
خانەوادەى سیاسین و، بۆحیمایەتکردنى کۆمارى
ئیسلامى ودرێژە دان بەتەمەنى یەک بۆچونیان هەیە.
ئەو سى پاڵێوراوەى بەناوى ئیسڵاحەوە هاتون قسەى
سەرەکیان ئەوەیە کە دەڵێن" هەست دەکەین کۆمارى
ئیسلامى ئێران لەمەترسیدایە بۆیە هاتینە مەیدان".
ئایا حیزبێک کە خۆیى وەک حیزبێکى خەباتگێرو
مودافعی مافی نهتهوهی کورد دەناسێنێ بۆ چاکسازى
و خەباتێکى نوێ ئینشعاب لەهاوڕێکانى دەکات، چۆن
دهچێتە پشت سەرى کەسانێک کە ئەوەڵین پەیمانى
ئەوان بۆ ولایەتى فەقیه و داکۆکیکردن لە دەستورى
بنهرهتیی کۆمارى ئیسلامیە. دهستوورێک که
ستهم و بێمافی بۆ ژنان، نهتهوه
ستهملێکراوهکان و پهیرهوانی دین و ئایینهکانی
غهیر شیعه و خهڵکانی سێکۆلار قانوونی کردهوه.
ئەمە ناوبنێین چى؟ دیپلۆماسی سیاسى؟! خەڵەتاندنى
سیاسى؟! یان هەنگاونان بۆسازش بۆئایندە
!؟
ئەمە یەکەم جاریش نیە پارەتە سیاسیەکانمان
لەراستیانەوە بۆچەپیان بەهەڵوێستەکانیان توشى
شۆکمان دەکەن و، دەکەونە ناو ئەو گەمەیەوە کە
کۆمارى ئیسلامى ژیرانە بۆ سەرگەرمکردنى خەڵک
بهرێوهی دهبات، بهمهبهستی هاندانیان بۆناو
کایەکە و کەم رەنگکردنەوەى ئۆپۆزسیۆن ودرێژەدان
بەتەمەنى خۆی.
بیرم دێت لەکاتى گرتنى "ئەکبەرى گەنجی"دا، لە
کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى ئێراندا پێش ئینشعابى ئەم
دواییە؛ مقۆمقۆیى ئەوە بوو کە دەبێت راگەیاندنێک
بدرێت بۆ داکۆکیکردن لە ئەکبەرى گەنجى. من
بەسەرسورمانێکى زۆرەوە روم کردە یەکێک لەهاورێکان
و وتم چۆن کۆمەڵە دەچێتە پشت سەرى کەسێک دەستى بوە
لەکوشتنى سیاسیەکانى دەرەوەى وڵات، لەکاتێکدا
نوێنەرى فەرهەنگى سەفارەتى ئێران بوو لەئەڵماندا.
هەروەها دەستى هەبوە لە لێدان وسەرکوتى خەڵکدا
لەناو شارەکان ئەوکاتە لەناو وەزارەتى" کشوەردا
باڵا دەست بوە وەئەمرۆ بوە بەئیسلاح تەلەبێکى
توندرەو ". ئەوکات بەفشارى بەرپرسى راگەیاندنى
کۆمەڵە پشتگیریەکە لەتەلەفزیۆنى رۆژهەڵات
خوێنرایەوە، ئەم هاورێیانە ئەمرۆ ناپرسن ئەکبەرى
گەنجى لەکوێیە؟ غافڵ بوون لە پڕۆژەکەى کۆمارى
ئیسلامى کەوەک کەسێکى فارس بەناوى مانوک خدا
بخشیان دیوت" ئەمە گەنجى بازییە".
بابێینە سەر ئەو باڵەکەى ترى حیزبى دیمکرات کەدێت
ویەکێتى زنایانى ئاینى کوردمان بۆدروست دەکات.
ئهویش لەکوێ؟ لە حیزبێکى ئۆپۆزسیۆنى کوردى دا که
گهورهترین شانازیی تائێستای سێکۆلار بوونی
بوه!. ئەمە لەگەڵ مەرامى سیستمى سیاسى ئێراندا
دێتەوە و بێگومان هیچ رهبتێکی به بووتنهوهی
کوردهوه نییه. ئایا ئەمەش بەدیوێکدا کردنەوەى
دەرگایەک نیە بۆ گەرانەوە بۆدواوە وسازشکردن لەگەڵ
بنەما ئەساسیەکانى ئەوسیستمە واتا شهرعیهت دان
به دهسهڵاتی ئیسلامی نسیاسی؟
دەکرێت هۆکارى ئەم مامەڵەکردنەى پارتە سیاسیەکانى
ئێمە بەرامبەر کۆمارى ئیسلامى بگەرێنینەوە بۆ
دووربون لەواقعى سیاسیى ئێران و بهتایبهت
کوردستان و، ههروهها لاوازیی بۆچونى سیاسى، کە
دەرەقەتى ئاڵوگۆڕە سیاسیەکان نایەت. بەدور لە
هەڵە تێگەیشتنى ئەوەى کە مەبەست نادڵسۆزبونى
ئەحزابە سیاسیەکانمان بێت؛ بەڵکو ئەحزابە
سیاسسیەکانمان هەریەک لەڕوانگەى خۆیەوە مەسەلەکان
دەبینێت. کێشەى ئێمە کێشەى روانگەیەکە، کە "تەسک
وکورت بین"ە. کە ئامادەیە بۆ دهستخستنی
دهرفهتێکی هەرچەند کۆتاو لاواز، لەسەر زەمینى
گەمەى سیاسیدا دەست بەهەرکارێک بدات. نائاگا لەوەى
کە بەحوکمى مێژو کەمترین سازش لەگەڵ دیکتاتۆریەتى
زەمانى خۆت، جگە لەوەى کەباجى خۆیى هەیە، هاوکات
بەدرێژایى مێژوو ناسڕڕێتەوە. هەروەک لەباشورى
کوردستاندا بۆحیزبە دەسەڵاتدارەکان نەسرایەوە.
بێگومان حیزبى خاوەن فیکروسیاسەتى بەهێز، گەر
بارودۆخێک مت بوونى بەسەردا بسەپێنێ، هەوڵ دەدات
به سهر ئەو قۆناغهدا زاڵ بێت و بیکاتە
دهرفهتێک بۆ خۆ نوێ کردنەوە و گەشەکردن و
پەروەردەکردنى خۆى و توێژێک لە گەنجان کە
بەدونیایى سیاسەتى ئەمرۆ ئاشنا بن. به باوهڕی من
ئەمە ئەرکى سەرەکى پارتەکانى رۆژههڵاتی
کوردستانه، نەک یاریکردن لەگۆرەپانێکدا کە
سەرکردەى یاریەکە دوژمنە سەرەکیەکەبێت.
گهر بۆچوونێکت ههیه ئێره کلیک بکه
مافی بڵاوکردنهوهی ئهم
بابهته بۆ ههڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سهرچاوه
کهڵک وهرگرتن لهم بابهته ئازاده
|