قانعى فرد:لەرێگەى نوسینى ژیاننامەى سەرکردەیەکى کوردەوە مێژوى سەرکردەکانى کورد دەشێوێنێت.

فەرزین کەرباسى

بەدرێژایى مێژولەسەردەمى کۆنى شاکاندا شاعیرانێک بون شیعرەکانیان تەرخانى مەدح و سەنایى پادشاکانیان دەکردولەکەرامەتوگەورەیى شاکان شیعریان دەوت بەڵام مێژو سابتى کردکەبەشێکى زۆرى ئەم مەدح وسەنایانە دوربون لەراستى لەم نێوەندەدا پادشاکان زیانیان بەرنەکەوت بەڵکو ئەوە ئەوشاعیرانە بون کە بەدناویان بۆمایەوە.

لەمرۆشدا کەسانێکى ترهەن بەجۆرێک لەجۆرەکان خزمەت بەدەسەڵات دەکەن، ئایا دەکرێت حوکم بدەین لەسەر ئەم کەسانە کە بۆبەرژەوەندى تایبەتى ئەمە دەکەن یان لەنائاگاییانەوەیە کە لەهەردووبارەکەدا زیانێکى گەورەیە وەک ئەوەى ئەمرۆ لەگفتوگۆکەى عرفانى قانعى فرد دەیخوێنینەوە کەئەو بەپشت بەستن بەو بەڵگانەى لەناوئەرشیفى دەوڵەتانى دوژمن بەنەتەوەکەمان رێگە بەخۆیى دەدات حوکم لەسەر خەباتى کورد بدات، کە  زۆر لەوبەڵگانەى ئەوپشتى پێبەستون بۆ شێواندنى مێژویى نەتەوەکەمان ماوەنەتەوە ودروستکراون، بێگومان بەهۆى  بارودۆخى سیاسى کوردستانەوە ئەرشیفى نەتەوەیمان لاوازە و بۆیە لەنوسینەوەى مێژودازیاتر پشت بەو بەڵگانە بەستراوە کە بەپێى خواست وئامانجى .دوژمنانى کوردنوسراوە گەر مێژونوس بەئاگاوپاک نەبێت دەکەوێتە داویى ئەوبەڵگەمەبەستدارانەوە.

لێرەوەدەکرێت راستەوخۆ بچینە سەرئەو گفتوگۆیەى کاک عرفان قانعى فرد لەسایتى تابناکى کۆمارى ئیسلامى کە ئەم سایتە سایتی موحسنى رەزایی فەرماندەیى پێشوى سپاى پاسدارانە کە ئەمرۆ لەململانێى هەڵبژاردندایە لەگەڵ ئەحمەدى نەژادهاوکاتە لەگەڵ سەفەرکردنى خامەنەئى رەهبەرى رژێمى ئیسلامى ئێران بۆکوردستان دەتوانین لەنێوان ئەمانەدا خاڵى پەیوەندى بدۆزینەوە.

سایتى تابناک بەناوى گفتوۆیەک لەگەڵ نوسەرى یادەوەریەکانى تاڵەبانى لەدواى 60ساڵ چەند پرسیارى مەبەست ئامێزى لەکاک عرفان کردوە کەنوسەرى کتێبەکەیە ئەم سەرنجانەجێگەى قسەکردن لەسەر یەکە یەکەى وەڵام وپرسیارەکان نابێتتەوە تەنها چەند بەشێکى ئەو گفتوگۆیەم هەڵبژاردوە ئەوانى تر بۆ نوسەران ورۆشنبیران بەجێدەهێڵم.

لەیەکێک لەپرسیارەکاندا تابناک دەپرسێت ئێوە لەم کتێبەدا بەدرێژى داستانى قازى محەمەدوبارزانیتان رونکردۆتەوە خاڵى تازەتان خستۆتە روو ئایا ئەمە لەناوکوردەکاندا قسەتان بۆدروست ناکات؟

قانعى فرد دەڵێت: من بەتاریخ حورمەت دەنێم راستى جیاوازە لە چیرۆک لەکتێبەکوردیەکاندا وەسفى بارزانى بۆقازى محمەد داستانى درۆیان دروستکردوە کامیان باوەرکەین دەنگى بارزانى لەکاسێت یان چیرۆکى درۆیى. هەروەها دەڵێت چونى بارزانى بۆ تاران بەدەعوەتى جنراڵ رزم ئارا بووە هۆکارى گرتنى قازى مەحەمەد سەفەرەکەى بارزانى بوە،  وەبارزانى قازى محەمەد بەترسنۆک ناودەبات.

قانعى فرد درێژەبەقسەکانى دەدات دەڵێت لەکۆمارى مهاباد کە قازى محەمەد لە22-ک-1946 بەرگى سەربازى روسى دەکاتە بەرى و ئیستقلالى کوردستان لەگەڵ پیشەوەرى اعلان دەکات خۆیى بەسەرۆکى کۆمارى کوردستان ناودەبات ئەمما حوکمى دەسەڵاتى ئەم سەرۆکە سادە دڵە تا 50کم مهاباد اعتبارى بوو شارەکانى ترى کوردستان بەدەست ئەمریکا وئینگلیزو شاوە بوو.وەمەردم تەمایلیان نەبوو بۆیە دەرگیر بوو لەگەڵ سەرنویشتى نامەعلوم لەتەک ئەم جمهوریەتە( خود خواندە" عاقبەت پەنا بەسادە دڵیەکەى هەرچیەک بوو دۆرانى.

وەحکومەتى مەرکەزى مۆرى تەجزئە تەلەبى دابەناوچەوانیدا ئێستاش دواى 60ساڵ نازانین ئایا ئەو جکومەتە جیاوازى دەویست یان خود موختارى. ئێستاش کەسانێک لەپشت رەسمى ئەوان خۆیان قایم دەکەن هیچ پەیوەندیشیان بەونیە.

 بەدورد بونەوە لەم وەڵامەى سەرەوە بۆمان روون دەبێتەوە کە مەبەستى کاک عرفان چیە لەنوسینى ئەم  مێژوە ئایائەوگەرەکیەتى بەجۆرێک لەجۆرەکان خوێنەر تێگەیەنێت کە مێژوى کوردپرەِلەخیانەتو خۆفرۆشى بەدوژمن وخیانەتى سەرکردەکان بەیەکترى وبەمیللەت، وەکاتێک کاک عرفان دەڵێت کەسانێک هەن لەپشتى وێنەکەى قازى محەمەدەوە  دەوەستن وپەیوەندیان نیە بەوەوە لێرەدا دەڵێین کاک عرفان قایم بون لەپشتى وێنەى قازى محەمەد سەربەرزیە تا چونە زێر عەبایى محەمەدى خاتەمى.

کاک عیرفان لەحوکم دانیشت لەسەرکۆمارەکەى قازى محەمەد ئەوەت لەبەرچاونەگرتوە کەقازى مەحەمەد لەج هەل ومەرجێکى زەمانىومەکانیدائەم کۆمارەى دامەزراندوە بە سود بینین لەهەلومەرجى جیهانى کەئەو دەورە رەخسابوو بەهۆى بونى شورەویەکى بەقوەتەوە مەسەلەى کورد بخات بەلایەکدا باش وخراپەى ئەم بریارەى ئەو ئیمرۆ بۆئێمە دەردەکەوێت، جاکاک عیرفان گەر بەلاى تۆوە مەسەلەى نەتەوایەتى لەتاراندا رەقەم دەخوات ئیمرۆ چوارپارچەى کوردستان بریار لەدەوڵەتى کوردى دەدەن،  ئێمەش هەقى خۆمانە بپرسین کاک عرفان تۆبەچ مەبەستێک بۆ نوسینى ژیاننامەى رابەرێکى کورد قازى محەمەدو مەلا مەستەفاوئۆجالان سوک دەکەیت،  کەس حاشا لەبەڵگەى تاریخى ناکات بەڵام  گرنگ ئەوەیە کەلەکوێ ئێمە چى بڵێین دەپرسین  کام سەرۆک وسەرکردەى وڵات ونەتەوەکانى تر هەیە کەهەڵەى نەکردبێت بەڵام قەزاوەتى ومێزوو میللەتەکەى چۆن بوە؟.  یان لەکوێدا ئەم بەڵگەیەمان بۆدەردەخەیت کە میللەت بەدڵ لەگەڵ قازى محەمەد نەبون؟!.  وە تۆچۆن لەسەر ئەو کۆمارە کە بەشاهیدى مێزولەکوردى وڵاتەکاتى تریشەوە هاتن بەهانایەوە دەڵیت میللەت تەمایلى پێى نەبوو، یان  تۆچۆن رێگە بەخۆت دەدیت و دەڵیت "خود خاندە" تۆکێ مۆڵەتى پێداویت لەجێگاى کوردى ئەو زەمەنە قسەدەکەیت بەپێى دیمکراسى ئیمرۆ ئەو جمهوریە نەخود خاندە بەڵکو قانونییترین دەوڵەت وحکومەت بوە لەبەر ئەوەى جەماوەرى لەپشت بوە.

تابناک دەپرسێت ئایا شا قازى محەمەدى لەسێدارەدا؟

کاک عرفان دەڵێت شا پەشیمان بۆتەوە بۆیە کوڕەکانى سەیفى قازى و قازى بەبۆرسى ساواک نارد بۆ ئەوروپا.

لەکاک عیرفان دەپرسین  ئایا خراپکردنى خودى قازى محەمەدو شێواندنى دەم وچاوى گەورەکان بەس نەبوو هاتیتە خوارەوە بەمنداڵ وبن وبنچەیاندا دەپرسین ئایا ئەم سەفەرپێکردنەى نەوەکانى قازى محەمەد بەجۆرێک  لەجۆرەکان دورخستنەوەیان نەبوو لە میللەت وکوژانەوەى ئەوشۆرشە.

تابناک دەپرسێت بارزانى لەکتێبەکانى مێزوى سەردەمدا بەجاسوسى(ک.گ.ب) دادەنرێت ئەمە راستە؟

کاک عرفان بەشێوە ئەدەبیاتێک وەڵام دەداتەوە کە هەم زەمان هەردوو لادەگرێتەوە هەم دەڵێت بون لەگەڵ جەنەراڵەکانى ک.گ.ب.بەڵگەى جاسوسى نیە هەم دەڵێت تاکاتى هەڵگەرانەوەى لەساڵى 1958هەرپەیوەندى لەگەڵ روسیا هەبوە، هەم زەمان بێئەوەى پرسیارێکى تایبەتى لەسەر زیانى خسوسى بارزانى لەکاک عرفان کرابێت دێتە سەر باسکردنى ژیانى شەخسى بارزانى وهەر لێرەدا نیشانى دەدا کەلەنوسینى ئەم شەرحەحاڵەمەبەستێکى شاراوەیى هەیە وەپێویست ناکات ئێمە بەکاک عرفان ئەوەبڵێین کەژیانى شەخسى تاکەکان جیاوازەلەژیانى سیاسیان.

 

 

لەپرسیارێکى ترى تابناک بۆکاک عرفان  پەیوەندى نێوان بارزانى وساواک چۆن بوە؟

کاک عرفان لێرەدا بەپشت بەست بەو بەڵگانەى لەساواکەوە بەدەست هاتوە وە بەقسەکانى عیساى پژمان تەواو ى شۆڕشەکانى کوردستانى باشور بەدەست پەروەردەى ساواکى ئێران دادەنێتوئەوهەموو خەبات وشۆرش وخوێنە سوکایەتى پێدەکات لەکوێشدا ئەویش لەناو نوسینى خەبات وماندوبونى سەکردەیەکى کوردا کە کاک عرفان خۆیى دەزانێت چى لەپشت ئەمەوەیە.

لەدوا پرسیاردا سایتى تابناک لە کاک عرفان دەپرسێت ئایا پێت وانیە ئەم کتێبە کێشە دەخاتە نێوان ئەحزابى کوردیەوە؟

کاک عرفان دەڵێت بۆم گرنگ نیە نەحیزبیم ونەسیاسیم ئەم کتێبەشم بەهاندانى کەس نەنوسیوە ئەم کتێبەم بەتبقى قوانینى وڵاتى خۆم نوسیوە ترسى سیاسى و حیزبى بۆمن کەنینە روسپى بون لەبەرامبەر خەڵک.

من کۆتایى سەرنجەکانم بۆکاک عرفان ئەوەیە کام قانونى وڵاتى خۆت ئەوقانونەى کە حوکمى سێدارە بۆ رۆژنامەنوسى کورد دەردەکات وئەوقانونەى بەهەزاران هاونەتەوەیى تۆیى لەسێدارەدا بەبێى دادگا؟. ئەومیللەتەى ئەم کتێبەت بۆنوسیوە ودەتەوێت روسپى بیت بەرامبەریان کام میللەتن؟. وادیارە مێژو لاى کاک عیرفان ئەو مێژوەیە کەدەسەڵاتى سەپێنراو بۆیى تەعین دەکات گەریش وانەبێت میژو نوسى ئازاد پارەوەرناگرێت و بەچوار تەرەفى دونیا بگەڕێت ولەرێگەى نوسینى ژیاننامەى سەرکردەیەکى ماندویى کوردەوە مێژوى سەرکردەکانى ترى کورد لەبەردەم نەوەکانى ئەمرۆدا بشیێوێنێت. لەکۆتایدا ماوە بڵێین گەرکوردستان لەئێران وەک کوردستان مایەوەو مانەوەى مەسەلەى ناوهێنانى بەحەزەرەوە تائەمرۆ  ودروستبونى پارتەکانى ترى ئێران بەجیاوازى بیروراکانەوە درێژکراوەى بزوتنەوەکانى تربوە هەرلەسایەى ئەو شۆڕشانەوە بوو کە نەتوانرا ناسنامەى مێژوى ئێمە ئینکار بکرێت وەک لەتورکیا کراو بەسەرهەڵدانى شۆرشى کورد لەتورکیا لەهەشتاکاندا ئەمرۆ تازە کورد وەک نەتەوەیەک دانى پێدا دەنرێت بەڵام کاک عیرفان ئێمە 60ساڵ پێش ئێستا بونى خۆمان لەئێران سەلماند.

http://www.tabnak.ir/fa/pages/?cid

 

گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه‌ ئێره‌ کلیک بکه‌

مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه‌ ، به‌‌ هێنانی ناوی سه‌رچاوه‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته‌ ئازاده‌