|
قه‌ڵغانی سه‌بر
ته‌رجه‌مه‌ی قه‌سیده‌یه‌کی " سه‌یفی فه‌رغانی "
فه‌ریدوونی ئه‌رشه‌دی
مه‌ولانا " سه‌یف ا‌لدین محمد فه‌رغانی " له
سه‌ده‌ی حه‌فته‌م و هه‌شته‌می کۆچی و له
سه‌رده‌مانی ده‌سه‌ڵاتی " ئیلخانان و مه‌غولان "
دا ، ژیاوه . له زۆربه‌ی شیعره‌کانیدا ،
به‌تایبه‌ت قه‌سه‌یده‌کان ، به دیدێکی
ڕه‌خنه‌گرانه‌وه کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیی و
سیاسییه‌کانی زه‌مانی خۆی باس کردوه . له گه‌ڵ
شاعیرانی به‌ناوبانگی وه‌کوو " سه‌عدی شیرازی و
هومامی ته‌برێزی " ئاشنایه‌تی و دۆستایه‌تی
هه‌بووه . ئه‌م ته‌رجه‌مه‌یه‌ی له به‌ر
ده‌ستتاندایه ، ته‌رجه‌مه‌ی قه‌سیده
به‌ناوبانگه‌یه‌تی که به‌م شێوه ده‌ست پێ ده‌کات
:
هم مرگ بر جهان شما نیز بگذرد هم
رونق زمان شما نیز بگذرد
ناوه‌رۆک و حه‌قیقه‌تی شیعره‌که‌ی سه‌یف ، که
به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و کاتی
کۆمه‌ڵگاکه‌ی نووسیویه‌تی له ته‌ک هه‌موو
سه‌رده‌مانێک ، به‌تایبه‌ت ئه‌م ئان و ساته‌ی
ئێمه‌ی تێدا ده‌ژین ، دێته‌وه
:
هه‌م مه‌رگ
به‌سه‌ر
جیهانی
ئێوه‌ش
دادێ
هه‌م
واده
به سه‌ر زه‌مانی ئێوه‌ش
دادێ .
ئاوازی به‌سامی کونده‌بوو‌ی
ئه‌م
ده‌رده
به‌م کۆشکی سه‌ر و
ته‌لانی
ئێوه‌ش دادێ .
تاڵاوی ئه‌جه‌ل ، که قورگی هه‌موان ده‌گرێ
به‌و قوڕگ و ده‌م و ددانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌ی شیری سته‌متان ، وه‌کوو
ڕم
باڵا به‌رز
کول بوونی ده‌می ده‌بانی ئێوه‌ش دادێ .
چۆن دادی که‌سان نه‌ماوه هه‌رگیز تا سه‌ر
وا ده‌رفه‌تی زاڵمانی ئێوه‌ش دادێ .
گه‌ر نه‌عره‌ته‌که‌ی شێری وڵاتان خنکا
خنکانی حه‌په‌ی سه‌گانی ئێوه‌ش دادێ .
هه‌ر سوارێ گلا ، نه‌ماوه تۆزی ئه‌سپی
فه‌وتانی هه‌رای که‌رانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌و بایه که زۆر مۆمی مراند له‌م دونیا
بۆ سه‌رده‌می مۆم کوژانی ئێوه‌ش دادێ .
کاروانێ نه‌ما له‌ئه‌م سه‌رایه‌ی نه‌ڕوا
واده‌ی به‌سه‌را گه‌ڕانی ئێوه‌ش دادێ .
گه‌ر غه‌ڕڕه به‌وه‌ن که چاره‌نووسمان
تاره
خه‌تتێکه ، به نێوچه‌وانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌و ساته که پێی ، هه‌لی که‌سانت ئه‌ستاند
بۆ سه‌رده‌می ناکه‌سانی ئێوه‌ش دادێ .
رۆژێک و دوو رۆژن ، هه‌ڕه‌تی پیاو چاکان
هه‌ر پاشی دوو ڕۆژ ، نه‌مانی ئێوه‌ش دادێ .
قه‌ڵغانه له بۆ تیری جه‌فاتان سه‌برم
تا هێزی ده‌س و که‌مانی ئێوه‌ش دادێ .
هه‌ر ماوه‌یه‌که ، گوڵی گوڵستان بۆ که‌س
پاییزی گوڵ و گوڵانی ئێوه‌ش دادێ .
په‌نگاوه‌ته‌وه سه‌روه‌ت و ماڵتان بۆیه
سێڵاوی به سه‌ر سه‌رانی ئێوه‌ش دادێ .
ئه‌سپاردو به ده‌س گورگی ته‌ماحت ، مێگه‌ل
هه‌ر گورگێ به سه‌ر شوانی ئێوه‌ش دادێ .
گه‌ر فیلی "فه‌نا " ، شاهی "به‌قا" ی مۆڵ دابێ
کێو‌ماڵی پیاده‌کانی ئێوه‌ش دادێ
به‌م شیعره "سه‌یف" ، نێوێکی وای بۆ ماوه
ئه‌وڕۆکه به‌سه‌ر زمانی ئێوه‌ش دادێ
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|