|
کورته مێژویه‌کی هه‌مه‌وه‌نده‌کان
فاتح ئاره‌ش
پێشه‌کی:
پێم واباشه ئیشاره به‌وه بکم که مه به‌ستی
سه‌ره
کی من له نووسینی ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌وه یه تا
ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که له به‌سه‌رهاتی هه‌مه‌وه
نده کان، له قاره مانی، ڵێبراوی و به
ناوبانگای ئه‌وان که ده گه‌رێته‌وه بۆ
مێژویه‌کی پێش تر ئاگاداربن و، بتووانن هێندێک
زانیاری له ئه‌م نووسراوه که‌م وکوره به ده
ست بێنن و هۆکارێکی بچووکیش بم بۆ وه
بیرهێنانه‌وه‌ی باسی ئه‌م کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه،
به‌ڵام له جێگه‌ی ئه‌وه که من بۆخۆم ناوی
شۆرشگێر یان هه‌رناۆێکی دیکه‌یان له‌سه‌ر دانێم
چاوپۆشی ده که‌م ئه‌و بریاره بۆ خۆێنه‌رانی
به‌رێز دێڵمه‌وه.
ئه‌وه ش به پێویستی ده زانم بڵێم ئه‌گه‌ر
ناۆێک، که باس له ناساندنی هه‌مه وه نده کان
بکات به شێوه‌ی موسبیت یان مه‌نفی له لایه‌ن
منه‌وه نه‌نووسراوه، بڵکو وه رگێراوه‌ی
نووسراوه کانه، یان بروای ئه‌و که‌سانه‌یه که
هێشتاش هه‌ر له هه‌ڵسوکه وتی ئه‌و سه‌رده مه
و هه مه‌وه نده کان زۆرباسی زاره کیان له
مێشک دا ماوه ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده بێت سوپاسی به‌ڕێز کاک مه‌حه‌مه‌د
عه‌لی سولتانی نووسه‌ری به تووانای کورد بکه‌م
که به‌شێکی هه‌ره زۆری ئه‌م نووسراوه، یان
به پرسیاری راسته‌وخۆ له به رێزیان، یان له
کتێبه مێژویه‌کانی ئه‌و به ده‌ستم که‌وته‌وه.
له راستیدا به شێکی هه‌ره زۆری ئه‌م بابه‌ت وه
رگێراوه یه‌که له نووسراوه کانی کاک محه‌مه‌د
عه‌لی سولتانی، هه‌روه‌ها ده بێت سووپاسی ئه‌و
به‌رێزانش بکم که به شیوه‌ی زاره کی هێندێک
زانیاری‌یان پێبه‌خشین.
تێبینی: زۆر بابه‌ت هه‌ن تاله سه‌رهه‌مه‌وه نده
کان باسکرێن یان بنووسرێن به‌ڵام من به داوای
ڵێبوردن له خۆێنه‌ران هه‌وڵ ده ده م بۆ
نووسانی بابه‌تێکی زۆرکورت، هه‌روه ها داوای
ڵێبوردنیش ده که‌م بۆ ئه‌و هه‌ڵانه‌ش که ئیمکانی
هه‌یه له ڵایه‌ن منه‌وه پێش بێن. ئیمکانی بوونی
هه‌ڵه له رێکه‌وتی ساله‌کاندا هه‌یه، که له‌و
باره یه‌وه خۆم به به‌رپرس نازانم.
هه‌مه‌وه‌ندیه‌کان.
به گۆێره زۆر نووسراوه و بابه تی مێژویی و
باسه زاره کییه‌کان هه مه وه نده کان به
بنه ماڵه‌یه‌ک یان عه‌شیره یه‌ک بوون له"ناو
ده روه‌ن"دا،
له
هێندێک نووسراوه ش دا باس له
سنه
کراوه،
ده ڵێن که له دوای چه‌ندها جیابوونه‌وه و لێک
ترازانی سازکراوی ده ستی نه یارانیان و پێکهاتنی
ئاڵ وگۆری مه‌زهه‌بی و فیکری، پێنج تیره یان که
ناوبانگ ده بن به "چه له بیه کان،
سێته به سه‌ره کان، ره شه وه ند،
ره مه‌وه ند، سه‌فه‌ره وه ند خۆیان
جودا ده که‌نه وه و له ساڵی 1700م دا ناوچه‌ی "بازیان"
سه‌ر به سڵێمانی بۆ شۆێنی خۆیان دیاری ده که‌ن
و له چوارچێوه یه‌کی جغرافی یایی که له ڵای
شیماله وه ده بسترێته‌وه به شوانی بازیان،
له جنوبه وه به ئاوی تاوه‌غ، له
رۆژهه‌ڵاته‌وه به کێوه کانی تاسوجه وه،
له رۆژئاواوه به قه‌ره حه‌سه‌ن
و شوانی حاسه‌وه. واباسکراوه که سێته
به سه‌ره کان جاف بوون و تێکلاوی هه‌مه‌وه
نده کان بوون.
کاتێک که مرۆڤ به وردی کرده وه کانی هه‌مه‌وه
نده کان به خۆێنته وه ئه‌و راستییه‌ی بۆ ده
رده که‌ۆێت که به‌شی هه‌ره زۆری کرده وه و
شه‌ره کانی هه‌مه‌وه نده کان بۆ پاراستنی
مه‌وجودییه‌تی خۆیان و ئه‌و چوارچێوه جغرافی
یایه بووه که تێدا ژیاون. ناوچه‌ی ژیانی
ئه‌وان له‌و سه‌رده مه دا له نێوان دوو ده
سه‌ڵاتی دژی گه‌لی و ناسیونالیزمی کۆێردا
هه‌ڵکه‌وته‌وه، که بریتی بووه له ده
سه‌ڵاتی قاجاره کان (ئێران) و عثمانیه کان
(تورکییه)، له هه مان کاتیش دا هه‌ر دوو ده
سه‌ڵات هه‌میشه له فیکری زیاد کرد‌نی ده
سه‌ڵاتی ره شی خۆیان دا بوون.
دژکرده وه کانی هه‌مه‌وه نده کان هۆکارهایه ک
بوون که ئه‌و تاقمه کورده زیاتر به ناوبانگ بن
له نێوان هه‌موو هۆز و تاقم و ده سته ئه‌و
سه‌رده مه‌ی کورده واریدا، هه‌روه ها بۆ
داگیرکه‌رانی کوردستان، و بۆ دابه شکه‌رانی
کورستان ناسراو بوون.
له زۆر بابه ت و نووسراوه دا هاته وه،
هه‌روه ها زۆرکه‌س که ئیستاش له ژیاندان ده
ڵێن هه‌مه‌وه ندیه‌کان به تێره کوردێکی شۆره
شگێرو نه‌ترس باسیان کراوه، یان ناویان ده به‌ن
هه‌روه ها مێژوی خۆێناوی و پرله موباریزه
ئه‌وان شاهیدی زۆرله ململێنانێ له گه‌ڵ
داگیرکه‌رانی کوردستاندایه.
له کاتی شه‌ردا بۆهه‌مه‌وه ندیه‌کان پیاو و ژن
مه‌ترح نه‌بووه و هه‌موویان شه‌رکه‌ر و قاره
مان پێکه‌وه شه‌ریان کرده وه وکاتێکیش که
گیراوه ن یان دورخراونه‌ته‌وه پێکه‌وه گیراوه
ن پێکه‌وه دورخراونه ته‌وه. له ناو هه مه
وه نده کاندا زۆر ئافره ت هه بوون که به
چاکی شه‌ری دژی داگیرکرانیان رێبه‌ری کرده وه و
بۆ خۆشیان نه فه‌ری هه وه ڵی مێدانی خه‌باتیان
بوون.
له زۆر بواریش دا هه‌وڵ دراوه تاکرده وه ی
هه‌مه‌وه نده کان به‌رنه نێو فازێکی د‌یکه و
مه‌نفی بافی بۆ به‌که ن که من به حوکمی ئه‌وه‌ی
که بۆخۆم له پرنسیپ و ستراتژی نه یاران تا
راده یه ک له قۆناغی مه‌وجود دا ئاگاداریم
هه‌یه ئه‌و خاڵه مه‌نفی یانه ره د
ده‌که‌مه‌وه و ڵێره دا باسیان ناکه‌م، به‌ڵام
به حکمی مێژوی سه‌رده م، ناشکڕێت به‌ڵێن هه‌موو
کرده وه کانی وان به پێی پرۆژه یه کی سیاسی
ئه‌م سه‌رده مه داڕێژراوه.
بابه‌ت، باس و وتاره مێژویه‌کان وا پیشانده ده
ن که دوو بۆچوونی دژ به یه‌ک له ئارادا بوون و
هه‌میشه پێکه‌وه به‌رخوردیان کرده وه، یه‌کم
ئه‌وه‌ی که هه‌وڵی ژێرده سته کرد‌نی داوه،
دووهه‌میش ئه‌وه‌ی که هه‌وڵی داوه تا مان و
مه‌وجودیه‌تی خۆی به‌سه‌لمێنێ، نه‌موونه
بۆسه‌لماندنی ئه‌م دووخاڵه زۆرن که به‌بروای من
ته‌نیا ئه‌وه‌ی که هه‌مه‌وه نده کان قه‌ت
بۆماوه یه‌کی زۆر ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌رانیان
قه‌بووڵ نکرده وه و هه‌میشه ده سه‌ڵاتی
ناوچه‌ی ژێرده سه‌ڵاتی خۆیان به ده ست خۆیان
بووه و له هه‌مان کاتیش دا هه‌مووکات له فیکری
زیادکردنی ده سه‌ڵاتی خۆیان دا بوون به تایبه‌تی
له سه‌رده می به ده سه‌ڵات گه‌یشتنی
جوانمیرخانی هه‌مه‌وه ند.
له ساڵی 1787م به‌هاوکاری ده سه‌ڵاتداری
ئه‌وکاتی قه‌ڵاچۆلان دژی ده سه‌ڵاتی والی
عثمانیه‌کان هه‌ستانه وه که ئه‌و
به‌رهه‌ڵستکاریه بوو به هۆی سه‌ربه‌رزی و رێز بۆ
هه‌مه‌وه نده کان، هه‌روه ها ساڵی1819م به
هاوکاری عه‌بدولرحمان پاشای بابان والی دیاری
کراوی ئێران دژ به نه‌جیب پاشا والی به‌غدا
راپه‌رین و له ساڵی 1834م دا ئه‌حمه‌د پاشا که
دواین میری بابان بوو یارمه‌تیان دا بۆ گه‌یشتن
به ده سه‌ڵات، له ساڵی 1836م دا به یارمه‌تی
عه‌زیز به‌گی بابان دژی عثمانیه‌کان راپه‌رین و
دوای تێکشانی عه‌زیز به‌گ هه‌مه‌وه نده کانیش
شکان و به‌ڵاوه یان ڵێکرد، به‌ڵام به‌شێوه‌ی
شه‌ری پارتی زانی و کاتی، هه‌مووکات مان و
مه‌وجودیه‌تی خۆیان به ده وله‌تی عثمانی پیشان
ده دا و له ئاکامدا ناچاربوون که روو له‌و
به‌شه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که‌ن که ئێران له
زۆر مه‌ڵبه‌ندیدا به‌لاوازی
ده سه‌لاتی هه‌بوو، هه‌مه‌وه نده کان بۆ ماوه‌ی
7 ساڵ له ناوچه‌ی "
زه هاو"(زه
هاو له ئوستانی کرماشاندایه له نێوان کێوه
کانی به‌مۆ و داڵه‌هۆدا هه‌ڵکه‌وته‌وه).
له ساڵی 1862م دا ده سه‌ڵات دارانی عثمانی به‌و
راستیه گه‌یشتن که ناتوانن هه‌مه‌وه نده کان
له نێو به‌ره ن و رێگه ئاشتییان وه پێشگرت و
هه‌مه‌وه‌نده کانێش گرانه‌وه بۆ بازیان.
ساڵی 1867م دیسان ده ستیان دایه راپه‌رین دژ
به نامق پاشا که والی عثمانی بوو له به‌غدا و
شه‌ڕێکی توند و به‌رین له نێوان ده وله‌تی
عثمانی و هه‌مه‌وه نده کان ده ستی پێ‌کرد و
هه‌مه وه نده کان هێزی شه‌ر نه‌که‌ری خۆیان
نارده وه بۆ زه هاو که وه ک مقه‌ری کاتی یان
بوو، هه‌ر ئه‌و ساڵ دیسان ده وله‌تی تورکییه له
گه‌ڵیان ئاشتی کرده وه.
له سه‌ر ده می ده سه‌ڵاتداری مدحه‌د پاشا له
به‌غدا ده ستیان دایه راپه‌رین و مه‌دحه‌د پاشا
هێزێکی پۆشته و په‌رداخ له گه‌ڵ 500 سوارچالاک
به رێبه‌رایه‌تی که‌سێک به ناوی چرکس
نارد بۆ شه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌مه‌وه نده کان که
ئاکامه‌که‌ی بوو به تێکشکانی ئه‌و هێزه و روخانی
ده سه‌ڵاتی مه‌دحه‌د پاشا و هاتنه سه‌رکاری
جێگره که‌ی که ره ئوف پاشا بوو، ره ئوف پاشا
بۆ مانه‌وه‌ی ده سه‌ڵاتی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌مه‌وه
نده کان ڕێگه‌ی ئاشتی وه به‌رگرت و هه‌مه‌وه
نده کان ده سه‌ڵاتی ناوچه‌ی خۆیان به‌ده
سه‌ته‌وه بوو، ناوچه‌که‌ش تا ساڵی 1878م له
ئاسایش و هێمنی دابوو، به‌ڵام له کۆتایی هه‌مان
ساڵدا کێشه یه‌کیان له نێوان زه نگنه‌کان و
هه‌مه‌وه نده کاندا دروستکرد که ئاکامه‌که‌ی
بوو به شه‌رو تێکشکانی زه نگنه‌کان، زه نگنه‌کان
داوای یارمه‌تی یان له ده وله‌تی
تورک(عثمانیه‌کان) کرد و حکومه‌تی عثمانی چه‌ک و
ته‌قه‌مه‌ندی زۆری له رێگه‌ی خانه‌قیه‌وه نارد
بۆ زه نگنه‌کان، هه‌روه ها هێزێکی زۆریان نارد
بۆیارمه‌تییان که بریتی ده بێت له 750
سوارچالاک به سه‌رپه‌ره ستی حاکمی کفری و
یارمه‌تی عه‌شیره کانی زه ند، پاڵان،
تاله‌بان و باجه‌ڵان، به‌ڵام ئه‌و هێزه زۆر و
پۆشته و په‌رداخه‌ی ده وله‌تی عثمانی و
لایه‌نگرانی خۆماڵی یان به شێوه یه‌کی زۆرخه‌راپ
تێکشکان و به‌شێکی زۆریان به دیل گیران که له
دوایش دا دیله‌کانیان به‌ره‌ڵا کرد.
حکومه‌تی تورکی یه که له‌و سه‌رده مه دا خۆی
به تاکه هێز ده زانی ئه‌م شکسته‌ی زۆر لا گران
ته‌واو بوو، له ئاکامدا حکومه‌تی تورک (عثمانی)
هه‌ستاوه به ناردنی ستونێکی عه‌مه‌لیاتی هێزی
نیزامی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌دهه‌م پاشا،
ئه‌و هێزه بریتی بوو له 8 هه‌نگی پیاده نیزام
به ئاڵای تورکییه‌وه، هه‌روه ها هێزی سواره
نیزام له گه‌ڵ تۆپخانه‌ی "صحرای" بۆ له نێوبردنی
هه‌مه‌وه نده کان که له ناوچه‌ی گۆته‌په
له‌یه‌کییان دا(له‌وکاته‌دا هه‌مه‌وه نده
کان سه‌رقاڵی ناردنی هێزی پیر و منداڵی خۆیان بۆ
هه‌مان زه هاو بوون)،
هه‌مه‌وه نده کان تووانیان به‌شێوه یه‌کی قاره
مانانه ئه‌و هێزه‌ی تورک گه‌مارۆ به‌ده ن،
تێکیانبشکێنن و ئاڵاکان به‌شووتێنن و ئه‌دهه‌م
پاشا به دیڵی بگر‌ن و بگرێنه‌وه بۆ زه هاو،
(له کۆیایی دا ئه‌دهه‌م پاشایان به‌ره‌ڵاکرد
بوو).
هه‌مه‌وه نده کان له فیکری دابین کرد‌نی و
به‌رین کرد‌نی دام و ده زگای خۆیان له زه هاو دا
بوون که حکومه‌تی ئێران و تورکییه وه ک کرده
وه‌ی هه‌میشه‌ییان ڕێکه‌وتن نامه‌ی بۆله نێوبردنی
هه‌مه‌وه نده کان ئیمزاکرد و له ئاکامدا ئێران
هێزێکی 15000 که‌سی له‌گه‌ڵ هێندێکی زۆر خۆفرۆشی
ناحاڵی نارد بۆ شه‌ری هه‌مه‌وه ند و له لایه‌ن
تورکیشه وه هێزیکی زۆر هاتنه کێوه کانی
درۆله، گۆزیل و به‌مۆ له نزیک ده ربه ندی خان
.
هه‌مه‌وه نده کان هێزی لاوازی خۆیان له ناوچه‌ی
عه‌لی په‌کان و دۆڵی هه‌واسان حه‌شاردا و
ژنان و پیاوانی هه‌مه‌وه ند له ناوچه‌ی حاجی
له‌ر رێگه‌یان به هێزه کانی ئێران گرت و
دوای شه‌رێکی بێۆێنه و نابه‌رابه‌ر ده تووانن
ئه‌و هێزه ش تێکشکێنن و تا ماوه یه‌کی زۆریش وه
دویان که‌وه ن تا ده شتی ماهیده شت،
له‌و شه‌ره دا هه‌مه‌وه نده کان چک و ته‌قه
مه‌نی زۆریان ده سکه‌وت ده بێت و ده تووانن
ناوچه‌ی ده سه‌ڵاتی خۆیان بگۆێزنه‌وه بۆ قه‌سری
شیرین، سه‌رپێڵی زه هاو و قوره تو.
ساڵی 1880م رێکه‌وت له‌گه‌ڵ 1298هجری جوانمیر
هه‌مه‌وه ندی(جوانمیرخان) له بنه‌ماڵه‌ی
به‌گزاده سه‌رهه‌لدێنێت و زۆر به‌ناوبانگ ده بێت
و قه‌سری شیرین وه ک مه‌قه‌ری تایبه‌تی خۆی دیاری
ده کات به دژایه‌تی له‌گه‌ل سیاسه‌ته‌کانی
حکومه‌تی عثمانی (تورک) به‌رده وام ده بێت،
هه‌روه ها سیاسه‌تی هیندێک جاردۆست و هێندێک
جار دژ له‌گه‌ل حکومه‌تی ئێران(قاجاره کان) وه
به‌رده گرێت.
له ئاکامدا هه‌ر دوو نه‌یاری هه‌مه‌وه ند
پیلانێکی دیکه‌ی نیزامی داده رژێنن و ئیران
هێزێکی زۆر به فرمانده هی حسام الملک
(ئه‌میر شه‌وری، محه‌مه‌د حوسین خان ) و
عثمانیه‌کان هێزێکی زۆر به سه‌رکرایه‌تی قودره ت
ئیسماعیل پاشای دیاربکر وبه هێزی به غداشه‌وه
قه‌سری شیرین وه ک ئامانجی خۆیان دیاری ده که‌ن،
حسام الملک که پیلانی له پێش داره ژاوی ده بێت
داوای وت ویژ ده کات و له ئاکامدا جوانمیرخان
له سه‌ر سفره‌ی نان خواردن ده کوژن و هه‌مه‌وه
نده کان له‌گه‌ڵ شه‌رێکی بێبه‌رنامه و بێ
سه‌رکرده و مال ۆێران که‌ر روو به روو ده بن و
ژن و کچی جوانمیرخان هه‌رکام سه‌رکردایه‌تی هیزێک
ده که‌ن به‌ڵام له ئاکامدا هه‌مه‌وه نده کان
تێکده شکێن و پرش و به‌ڵاو ده بن و حکومه‌تی
تورکیش که هه‌ستی تۆڵه ئه‌ستانه‌وه‌ی به‌هێز ده
بێت ده توانێت ئه‌زیت و ئازاری زۆر به هه‌مه‌وه
نده کان بگه‌ینێت. بۆ ئه‌م روداوه له هێندیک
سه‌رچاوه دا باس له ساڵی 1885 یان 1887م ده
که‌ن.
رۆژنامه صوراسرافیل سه‌رکووت و مه‌رگی خوانمیر
هه‌مه‌وه ندی به رۆژی پێنج شه‌ممه رێکه‌وتی 21
جه‌مادی الاخر 1325هیجری 20 ئه‌سفه‌ندی ساڵی 1276
یزدگردی پارسی و به د‌ستور و پلانی ئینگلیس و
عوباش و عه‌رازه ڵی ئینگلیس زانیوه و محکومی
کرده وه. عه‌لاالدین سجادی 1885م (1887م)
ناوبرده وه.
کاتێک که محمه‌د پاشای داغستانی دێت بۆ خانه‌قین
داوا ده کات که حکومه‌تی تورک ده ست له ئه‌زیت
و ئازاری هه‌مه‌وه نده کان هه‌ڵگرێت که
ئامه‌که‌ی ئه‌و داواکاریه ده بێته هۆی ده ست
به سه‌رداگرتنی هێندێکی زۆر له هه‌مه‌وه نده
کان و دورخستنه‌وه یان بۆ دوو مه‌ڵبه‌ند بۆ
قاره‌ی ئه‌فریقا له ساڵی 1896م 1314 ق دا.
به‌شێک بۆ " اطنه " دورخرانه‌وه، به‌شێک
بۆ " طرابلس"
ئه‌و به‌شه‌ی که له ده شته‌کانی طرابلس ده
بن دوای ماوه یه‌ک به پێ رێگه‌ی کوردستان له‌م
کێڤ بۆ ئه‌و کێڤ ده گرنه پێش و دوای ماوه یه‌ک
ده گه‌نه‌وه کوردستان و دوایش 150 سوار له ده
سته‌ی دورخراوه‌ی اطنه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی د‌یکه له
کوردستان له بازیان دا یه‌ک ده گرنه‌وه و
هێزێکی 400 سواره پێک دێنن و به نارده نی
په‌یامێک بۆ حکومه‌تی تورک روله موسڵ ده رۆن و
ده ڵێن ئه‌گر حکومه‌تی عثمانی به زووترین کات
ئه‌و ژن و منداڵانه که له هه‌نده رانن
نه‌گه‌رێنێته‌وه ناوچه‌که ده که‌ین به
پارچه‌یه‌ک ئاگر، حکومه‌تی تورکییه ناچار ده بێت
که بیانگه‌رێنێته‌وه بۆکوردستان بۆ بازیان.
حکومه‌ی ئیران و تورکییه پێش له کوشتی جوانمیر
هه‌مه‌وه ندی و دورخستنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌کانیان
بریاریاندا بوو که ئه‌وان
دورخه‌نه‌وه و زۆر بابه‌تی د‌یکه که سرنج
دانه به‌ڵگه کانی نێوان سه‌فاره تی ئێران و
عثمانی که له کۆتایی دا ناویان ده بم ده
تووانن روونکه‌ره وه‌ی زۆر بابه‌ت بن.
هێشتا هه‌مه‌وه نده کان لاواز نه‌بووبن که
هه‌وڵی پێکهێنانی شێوه ده سهڵاتێکی د‌یکه
له‌گۆرێدا بوو، له ساڵه‌کانی 1291 ق(1252 ش) دا
که حبیب الاخان باوه‌جانی (نظام
الایاله) له ده ست زلم و زۆری حکومه‌تی
مه‌رکه‌زی و نۆێنه‌رانی ده وله‌تی کاتی، به
تایبه‌تی له کاتی قه‌تل و عام کرد‌نی سه‌رانی
هه‌ورامی و ... له ڵاین عه‌لی ئه‌کبر خان شرف
الملک به فه‌رمانی فه رهاد
میرزامعتمدالدوله له قه‌لای جونرۆ دا ناره
حت ده بێت و ده که‌ۆێته فیکری دروستکردنی ده
سهڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ،
به‌کورتی دوای ماوه یه کی کورت حبیب الله خان
ده تووانیت شێوه حکومه‌تێکی تاراده یه‌کی
زۆرسه‌ربه خۆی کوردی له به‌شێکی زۆرگه‌وره و
موهیمی کوردستانی ئێستاکه‌ی بنده ستی ئێران و
عێراق دا دروست کات به شێوه یه‌ک که هه‌موو
عه‌شیره و هۆزه کوردیه‌کانی ئه‌و ده وه رانه
بگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڵێره دا گرنگه
باسکرێت بوونی شێوه بۆچوونێکه که باسکه‌ری
دژایه‌تی له گه‌ڵ ده سه‌ڵاتی عثمانی و ئێران
بووه
ئه‌و ده سه‌ڵاته کوردی یه دوو خاڵی زۆرگرنگی
تێدا بیندراوه، یه‌که‌م گۆێ ندان به دستوراتی
ده رباری ئێران و عثمانی، له هه‌موو گرنگتر
ئه‌وه یه که به سه‌ختی دژی دابه‌شکران یان
کرد‌نی کوردستان بووه، که ده تووانین وه ک
نموونه ئه‌وه باسکه‌ین که ئه‌رک و مه‌موریه‌تی
یه‌کێک له عه‌شیره گه‌وره کانی کورد به ناوی
وه‌له‌دبه‌گی ئه‌وه بووه که ئه‌و میله
مه‌رزییانه ( عه‌لامه‌تی نیووان دوو ده
وله‌ت) که ده وله‌تی عثمانی دایان ده نا له
نیوی به‌ره ن و ئه‌م کاره له ته‌واوی ناوچه‌ی
ژێر ده سه‌ڵاتی ئه و شێوه حکومه‌ته
دا شتێکی باس هه‌ڵنه‌گربووه.
پاش حبیب الله خان (نظام الایاله) کوڕێکی به
ناوی مسته‌فا خان که له دوایی دا به
مسعودالسلطنه ناوبانگ ده رده کات حکومه‌ت به
ده سته‌وه ده گرێت و له وکاته‌ش دا
هه‌مه‌وه‌ندیه‌کان که له ناوچه ی
چه‌مچه‌ماڵ و بازیان دا ده بن، دیسان له‌گه‌ڵ
حکومه‌تی تورکییه کێشه‌یان ڵێ پێدا ده بێت و ده
که‌ونه ده ژایه‌تی له گه‌ل لاینگرانی ده
سه‌ڵاتی عثمانی و ده وله‌تی عثمانی و کێشه که
ده گاته شه‌روپکدان، که له نێوان ساڵه‌کانی
1322 - 1324ق دا کێشه‌که به‌زیانی هه‌مه‌وه
ندیه‌کان ته‌واو ده بێت و به سه‌دان بنه‌ماڵه‌ی
هه‌مه‌وه ندی که راد ه یان پترله 1000 که‌س
ده بێت به سه‌رکردایه‌تی مه‌جید چگنی و
زۆراب وانکه روو له حکومه‌تی ئه‌وکات
ناسراو به حکومه‌تی جاف به رێبه‌رایه‌تی مسته‌فا
خان (مسعودالسلطنه) ده که‌ن که به حکومه‌تی
خۆیانی ده زانن و له‌گه‌ڵ پێشوازی زۆرگه‌رمی
مسعودالسلطنه و ده سه‌ڵاتداران ئه‌و ده
سه‌ڵاته روبه‌روو ده بن. به‌ڵام حکومه‌تی
عثمانی به‌مه رازی نابێت و به ره سمی له ده
وله‌تی ئێران داوا ده کات که به زووترین کات
هه‌مه‌وه نده کان تحویلی ده وله‌تی عثمانی
بدات و حکومه‌تی ئێرانیش که بۆخۆیان له کرده
وه‌ی پێشووی هه‌مه‌وه نده کان رازی نه‌بوون،
هه‌روه‌هاش له فیکری پیلان دانا بۆ ئه‌و ده
سه‌ڵاته‌ی به ناوجاف"یشدا" ده بن، به گورجی
نامه‌یه‌ک بۆ مسعودالسلطنه ده نووسن و داوا ده
که‌ن که به زوترین کات هه‌مه‌وه ندیه‌کان
تحویلی ده وله‌تی عثمانی بدات به‌ڵام
مسعودالسلطنه له وه‌ڵامدا ده نووسێت، هه‌مه‌وه
ندیه‌کان په‌نابه‌رنین و ده وله‌ت وه‌ڵاتی
خۆیانه و برای ئێمه‌ن و ئێمه‌ش ناتووانین
سه‌رشۆری وا بۆخۆمان له مێژودا تۆمار که‌ین و
حازه رین هه‌ر نه‌هامه‌تی و ئافاتێک که له‌م
رێگه دا بۆمان پێش بێت قه‌بوولی که‌ین.
ده وله‌تی ئێران له و سه‌رده مه‌دا تووانای
ئه‌وه‌ی نابێت له رێگه‌ی نیزامیه‌وه کارێک
به‌کات به‌ناچارقه‌بوول ده کات و له‌قه‌بی
مسعودالسلطنه "ش" به خه‌ڵات بۆ مسته‌فا خان ده
نێرێت به‌ڵام له لایه‌کتره وه له گه‌ڵ ده
وله‌تی عثمانی، نۆێنه‌رایه‌تی ده وله‌تی ئینگلیس
له کرماشان و حکومه‌تێکی تازه گیانگرتوو له
عێراق ده ست ده ده نه پیلان و چه‌ندها جار وه
ک عێراقیش داوای هه‌مه‌وه ند ه کان ده
که‌نه‌وه و شایعه ئه‌وه‌ی هێره شیان بۆ ده که‌ن
له زاراندا به‌ڵاو ده بێته‌وه و هه‌مه‌وه نده
کانێش بۆ خۆیان له سیاسه‌تی ده وله‌تی عثمانی
بێخه‌یال نابن به‌ڵام مسته‌فا خان ده ڵێت جا
لۆتییه‌ک له تاران و ده رۆێشێک له ئه‌ستانبۆل
چه‌یان له ده ست دێت، مه‌به‌ستی له شای ئێڕان
(مظفرالدین شای قاجار) و خه‌لیفه‌ی عثمانی ده‌بێت.
به‌کورتی پیڵانی سێ قۆلی ئێران ، ئینگلیس وعثمانی
هه‌م بۆلابردنی ئه‌و ده سه‌ڵاته و هه‌م بۆ
له‌نێوبرده نی هه‌مه‌وه ندیه‌کان ده ست پێ ده
کات، پیلانی پیلانگێران که بریتی ده بێت له:
ئه‌وه ل دروستکردنی ته‌فره قه و دووهه‌م
دروستکردنی شێوه شه‌رێکی نیوه راست و نیوه درۆ،
به‌کورتی ده تووانن سیاسه‌تی خۆیان پێش به‌ره ن،
ئه‌لبه‌ته هێنێدک که‌م وکوری د‌یکه هه‌بوون که
یاریده ری سه‌رکه‌وتنی وان له سیاسه‌ته‌که‌یان
دابووه.
ساڵی 1326 ق دا له چاوپێکه‌وتنێکی نیوان
جوانمیرخانی زرقام کوری داود خان و
محمه‌د عه‌لی شای قاجار دا به پێی پێڵانێکی
پێشتر داره ژراو محه‌مه‌د عه‌لی شا له‌قه‌بی "صارم
الممالک " له‌گه‌ڵ حکمی پێشکه‌ش کرد ه نی
به‌شێکی گرنگ له خاکی ئه‌و ده سه‌ڵاته یانی
جه‌گیران ده نێڕێت بۆ فه‌تاح به گی
وه‌له‌دبه‌گی (فه‌تاح به‌گی گه‌وره) که
یه‌کێک له گه‌وره پیاوانی کاتی حکومه‌تی حبیب
الله خان و دوایش یه‌کێکه له گوره پیاوانی
مسته‌فا خان ده ژمێردرێت، مسته‌فا خان له‌و کرده
وه ئاگادارده که‌نه‌وه که به‌داخه‌وه به
گورجی حوکمی گرتنی فه تاح به‌گ و هێندێکی تر له
سه‌رانی وه له‌دبه‌گی درده کات و ئه‌ونیش له
ترس دا ژن ومنداله‌کانیان ده نێره ن بۆ لای
جافر سلطانی هه‌ورامان که ئه‌وش یه‌کێک له
گه‌وره پیاوانی ده سه‌ڵاتی حبیب الله خان ده
بێت بۆ خۆشیان په نا ده به‌نه داود
خانی که‌لهور (ئه‌میرئه‌عزم).
دواتریش شه‌رێک له نێوان داود خان (ئه‌میرئه‌عزم)
و سنجاویه‌کان دروست ده که‌ن و مسته‌فاخان هێره
ش ده کات بۆ سه‌رداودخان که‌لهور (ئه‌میرئه‌عزم)
و له چه‌ندی قه‌ده می کرماشان‌دا مسعودالسلطنه
ده کوژرێت و له‌شکری جاف و گۆران و ..... تێکده
شکێت و هه‌مه‌وه نده کان به‌وپه‌ری فیداکار و
شه هامه‌ته‌وه ، قاره مانانه مقاومه‌تێکی
بێۆێنه ده که‌ن به‌ڵام هیچیان پێناکرێت هه‌موو
لشکری مسعودالسلطنه پرش و به‌ڵاو ده بن که
هه‌مه‌وه ندیه‌کانیش به‌شێک له‌وان ده بن.
ده کرێت بڵێن دوای ئه‌و تێکشکانه که به پێی
نووسراوه کان کنسولگه‌ری ئینگلیس له کرماشان‌دا
ساڵی 1327ق، 1288ش، 1909م هاته‌وه، زۆر ئاڵ و
گۆر له ناوچه کاندا پێکدێت و چ دیکه‌ش باسێکی
ئه‌و تۆش له هه‌مه‌وه نده کان نامێنێت که
به‌داخه‌وه ده بێت بڵێن کۆتایی کێشه‌ی حکومه‌تی
تورک، ئێران و هه‌مه‌وه نده کانیش ده بێت.
ماندو نه‌بیت.
بۆ به‌ده ست هێنانی زانیاری زیاتر:
1-
به‌ڵگه‌ی ژماره: 72، بابه‌ت بۆ دورخستنه‌وه‌ی
جوانمیرخان، رێکه‌وت 11 ربیع الثانی 1304 هجری، ق،
هه‌ڵبژێراو له به‌ڵگه سیاسیه‌کانی ئێران و
عثمانی، خ 2، 697
2-
به‌ڵگه‌ی ژماره: 73، بابه‌ت بۆ دورخستنه‌وه‌ی
جوانمیرهه‌مه‌وه ندی، رێکه‌وت 13 ربیع الثانی
1304 هجری، ق، هه‌ڵبژێراو له به‌ڵگه سیاسیه‌کانی
ئێران و عثمانی، ج 2، 700، نامه‌ی سه‌فاره تی
عثمانی له تاران بۆ وه زاره تی ده ره
وه.....
3-
به‌ڵگه‌ی ژماره: 74، بابه‌ت تظلم هه‌مه‌وه ند،
(رێکه‌وت ئیمکانی بۆ ده روات که) 1304هجری،ق.
هه‌ڵبژێراو له به‌ڵگه سیاسیه‌کانی ئێران و
عثمانی ج 2، 703، نامه‌ی صدراعظم ئه‌مین سولتان بۆ
حاکمی کرماشان، هو، وه‌ڵامی تلگراف نهینی حسام
الملک نهینی بکرێت، تلگرافی به‌رێزتان گه‌یشت و
به هومایونی ده فرمون/.......
4-
زۆربه‌ڵگه‌ی د‌یکه و یاداشت و نووسراوه‌کانی
سه‌فاره تی ئینگلیس. یاداشته‌کانی نیکیتین.
سه‌رچاوه کان:
1-
تاریخ مفصل کرماشان "محه‌مه‌د عه‌لی سولتانی،
1،2،3.
2-
په‌رتۆکی مێژوی سلێمانیه و وه ڵات نووسه‌ر
ئه‌مین زه کی.
3-
په‌رتۆکی فاتح عبدالکریم؟
4-
ئایه‌تولا مه‌ردۆخ.
5-
مامۆستا فؤاد جمیل "رحله متکرالی بلاد مابین
النهرین و کردستان به‌رهه‌می سون" و وه
رگیردراوه ته‌وه به عه‌ره بی.
6-
سه‌فه‌رنامه‌ی حاج سیاح معروف " سفروسیاحت"
7-
علا‌ء ا‌لدین سجادی.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|