|
ڕێبازی کۆمهڵه له تۆی بهڵگهکانیدا
ئهیوب ئهیوبزاده
بهشی
ههشتهم (کۆتایی)
لە پێناوى پێکهێنانى بەرەیەکى کوردستانى
لە رۆژهەڵاتى کوردستاندا
تێبینی:
ئهم نووسراوه پێش
ئاڵوگۆڕهکانی ئهم دوایانه و بهتایبهت لهت
بوونی حیزبهسیاسییهکانی رۆژههڵاتی کوردستان
نووسراوه. بۆیه له باسی پێکهاتنی بهرهدا ناوی
سێ هێز دێنێ که ئێستا ئیتر یا له قهوارهی
ئهوکات دانین ، یا تووشی ئینشعاب و لهت بوون
هاتوون. بهڵام سهرهڕای ئهو ڕاستیه تاڵانه،
کاکڵ و ناوهرۆکی باسهکه واتا پێویستیی پێکهاتنی
بهرهیهکی کوردستانی به بهشداریی ههموو هێزه
سیاسییهکانی جێ متمانهی خهڵک(بێ جیاوازی)
بایهخ و گرنگی خۆی لهدهس نهداوه. بۆیه به
بێ دهسکاری بڵاوی دهکهمهوه.
ئهیووب ئهیووبزاده
بزووتنەوەیەکى کە ئێستا پتر لە 24 ساڵە پێشى بە
سەقامگیر بوونى دەسەڵاتى داگیر کەرانى دەوڵەتى
ئێران لە رۆژهەڵاتى کوردستان گرتووە، خاوەنى سروشت
و نێوەرۆکى نەتەوەیى و رزگاریخوازانەیە. ئەم
بزووتنەوەیە هەڵگرى سروشتێکى نەتەوەیىیە، لە بەر
ئەوەى کە گەلى کورد سەرەڕاى هەموو خەبات و
تێکۆشانى بآ نێوەبڕى، هێشتا نەک هەر نەیتوانیوە لە
قەوارەیەکى نەتەوەیە بەهرەمەند بآ، بەڵکوو بە
پێچەوانە،دەوڵەتە داگیر کەرەکانى ئێران بە دایم
حاشایان لە هۆویەتى میللى و نەتەویى ئەو بەشە لە
نەتەوەى کورد کردوە کە لە بوارى سیاسىیەوە بە
دەوڵەتى ئێرانەوە لکێنراوە. لە هەمان کات دا ئەم
بزوتنەوە خاوەنى نێوە رۆکێکى رزگاریخوازانەیە. بەو
مانەیە کە دەیهەوێ تەوقى دیلى و کۆیلەتى و داگیر
کراویى لە مرۆڤ و نیشتمانى کورد بکاتەوە و
یەکییەتى نەتەوەیى و سیاسى بۆ کورد دەستەبەر بکات.
زۆر سروشتییە کە لە بزاڤێکى رزگاریخوازانە و
نەتەوەیى ئەوتۆدا، تا ئەو جێگایەى بۆ بارو دۆخى
ئێستاى کوردستان دەگەڕێتەوە، کۆمەڵە فاکتۆرێکى وەک
بوونى ستراتیژێکى روون و دیاریکراوى نەتەوەیێ،
هەوڵدان بۆ نێوەنەتەوەیى کردنى مەسەلەى کورد و
جەماوەریى کردنى هەرچى زیاترى جووڵانەوەکە و بوونى
بەرەیەکى یەکگرتووى بەرینى کوردستانى، دەتوانن لە
بە ئاکام گەیاندنى ئەو خەباتە دا دەورێکی
سەرەکییان هەبێ.
لە گەڵ ئەوەى کە هەر کام لەو فاکتۆڕانەى لە سەرەوە
ئاماژەم پێ کردن لە شوێن و جێگاى خۆیان
دیاردەگەڵیکى گرینگن و شیاوى بایەخ پێدانن، بەڵام
بە بۆچوونى من لە هەل و مەرجى ئێستاى رۆژهەڵاتی
کوردستان دا ئالقەى سەرەکى دەتوانێ پێکهێنانى
بەرەیەکى کوردستانى بە قەوارەیەکى دیمۆکراتی، بە
مەبەستى هەڵگرتنى پلاتفۆرمێکى نەتەوەیى و
کۆکردنەوەى گشت هێزە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتی
کوردستان – وێڕاى پاراستنى شەخسییەتى حقوقى و
سیاسى ئەوان- بێ. بە پێکهێنانى ئەم مەبەستە و
بڕینى ئەو هەنگاوە کەش و هەواى ئەوە دەڕەخسێ کە
پڕۆژەى ستراتیژێکى نەتەوەیى بێتە ئاراوە و
خیتابێکى هاوبەشى کوردى بێتە بەرهەم. لە لایەکى
تریشەوە رچە بۆ وەدەست هێنانى متمانەى جەماوەرى
کوردستان لە مەڕ هەوڵدان بۆ دیارى کردنى چارەنووسى
سیاسى خۆیان دەشکێ. لە ئاستى نێو نەتەوەیش دا بە
قورسایى خستنە سەر جم و جۆڵى دیپڵۆماسى، رادەیەکى
زۆر پشتیوانى و پشتگیرى بۆ بزووتنەوەى ڕەواى
گەلەکەمان وەدەست دەهێندرێ.
بە لەبەر چاو گرتنى ئەو راستییانە، پێکهێنانى
بەرەیەکى کوردستانى لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە سەر
بناغەى پلاتفۆرمێکى نەتەوەیى، وەڵام دەرى یەکێک لە
گرینگ ترین پێویستى یەکانى قۆناخى ئێستاى خەباتى
گەلەکەمانە. هەر بۆیە هەوڵ دان بۆ پێکهێنانى
بەرەیەکى کوردستانى دیاردەیەکى بابەتییە ولە هەمو
کات و ساتێک دا، بە لە بەر چاو گرتنى
تایبەتمەندىیەکانى پرسى کورد ئەرکێکى پێویستە و لە
بنەڕەت را نابێ بە هیچ کەش و هەوایەکى سیاسى
تایبەتى ببەسترێتەوە. مەبەست لێرەدا ئەوەیە کە بۆ
کێشەى گەلى ئێمە کە لە قۆناغێکى رزگارى خوازانە
دایە، بوونى خیتابێکى هاوبەشى سیاسى و لێک
کۆبوونەوەى هێزە سیاسییەکانى کورد لە دەرەوەى
پررۆژەیەکى نەتەوەیى دیاردەیەکى کاتى و کورت و
کورت خایەن نىیە. هەتا ئەو کاتەى بزاڤى رزگارى
خوازانەى کورد نەیتوانیوە بە ئاکامى سەرکەوتوانەى
خۆى بگات، بوونى بەرەى کوردستانى پێویستیەکى
حاشاهەڵنەگرە و وەڵامدەرى پێویستى یەکى گرینگ و
دەستەبەرى سەرکەوتنە. بەڵام لە گەلڕ هەمووى ئەوانە
دا، گۆڕانکارىیەکانى ئەم دواییانە کە لە ئاستى
جیهانى و ناوچەیى دا هاتوونەتە گۆڕێ، پێویستى
پێکهێنانى بەخێرایى بەرەیەکى کوردستانى زیاتر
دەردەخا. ئەم گۆڕانکارىیانە هەتا ئەو جێگایە کە
پێوەندى بە نێوە رۆکى ئەو وتارەوە هەیە، دەکرێ لە
چەند رووى دیکەوە هێماى پێ بکرێ.
ئاستى سیاسەتى نێونەتەویى
هەر وەک دەزانین رمانى یەکییەتى سۆڤیەت، بوو بە
هۆى کۆتایى شەڕى سارد و هەڵوەشاندنەوەى دونیاى
دووجەمسەرى. بە نەمانى شەڕى سارد و هەڵوەشانەوەى
لایەنێک لە دونیاى دووجەمسەرى، پێویستى "دوکتور
ینێکى" جیاوازى خۆى فەڕز دەکات. "دوکتورینێک" کە
لە زۆر بواردا لە گەڵ پرەنسیپەکانى سەردەمى شەڕى
سارد دا جیاوازى هەیە. لە چوارچێوەى شەڕى سارد دا
پیرۆزیى سەروەرى دەوڵەت بە لووتکەى هەرە بەرزى خۆى
گەیشت و هەر بەو پێىیەش پاراستنى سنوورەکانى وەک
ئەسڵێکى بێ ئەم لاو ئەولا سەیر دەکرا کە گۆڕین لە
نەخشەى جیهان دا بە دەگمەن جیى تێدا بێتەوە.
بە کۆتایى هاتنى شەڕى سارد لە سیاسەتى نەتەوەیى دا
ئەم چەمکانە گۆڕانکارى گەورەیان بە خۆەوە بینى.
ئیتر رژیمە دیکتاتۆرەکان لە زۆر شوێنى دونیا دا
نەیانتوانى سیاسیەتى" ئەنفال و ژنۆساید" و قڕ
کردنى گەلانى زۆر لێکراوى بەڕێوە بەرن و لە ژێر
ناوى" مەسەلەى ناوخۆیى" دا رووما و ناوە رۆکى
جینایەتکارانەى خۆیان حەشار بدەن و لەم لاشەوە
هەڵپەرستانە خۆیان بخەنە ژێر باڵى یەکێک لە
جەمسەرىکانەوە.
مەبەستى من لێرەدا بە هیچ لەونێک ئەوە نیە کە لە
نەزمى نوێى جیهانى دا مرۆڤایەتى بەرەو دووڕگەى
بەختیارى ملدەنێ و ئاسەوارێک لە کێشە
کۆمەڵایەتىیەکان و ناکۆکىیە چینایەتى یەکان لە
ئارادا نامێنێ، بەڵکوو مەبەستم ئەوەیە کە لە
"نەزمى نوێى جیهانى دا لانى کەم تێزى پیرۆز بوونى
"سنۆرەکان" و " پیرۆز بوونى چەمکى دەوڵەت "
قەڵەشتى تێکەوتووە و چەمکى" دەستێوەردانى ئینسانى"
هاتۆتە گۆڕێ. ئەوە راستە کە هێشتا بنەماکان و
ستروکتۆرى نەزمى نوێى جیهانى بە تەواوى روون و
ئاشکرا نییە و فۆرمێکى دیارى کراوى بەرامبەر بە
گەلانى بێ دەوڵەت بە خۆوە نەگرتووە. بەڵام هەر
نەبێ هەتا ئێستا لە زۆر شوێنى جیهان دا گەلانى بێ
دەوڵەت لایان لێ کراوەتەوە و لە هەڕشەى لە ناو
چوون پارێزراون و بە بەشێک لە مافەکانى خۆیان
گەیشتوون.
ئازاد کردنى دوڕگەى تیمور لە ئەندونیزى، باشوورى
کوردستان لە عێراق،پارچه پارچه بوونی یوگوسلاوی
به چهند دهوڵهتی نهتهوهیی و ...ئەم راستییە
دەردەخەن کە بنەماى " پیرۆز بوونى دەسەڵاتدارییەتى
" لە یاسایى نێو دەوڵەتى دا گۆڕانکارى بە سەر
داهاتووە و بێگومان ئەمەش خۆى ئەنجامێکى باشى لە
سەر ژیان و چارە نووس و داهاتووى گەلانى بێ دەوڵت
دادەنێ و هەلى لە باریان بۆ دەڕەخسێنێ.
رووخانى حیزبى بەعس و شوێنەوارەکانى
بە رووخانى دەوڵەتى عێراق، کێشەى کورد و چۆنیەتى
جوغرافیایى ناوچەکە پێ دەنێتە قۆناخێکى نوێوە.
نەمانى دەوڵەتى عێراق دەتوانێ بۆ نەتەوەى ئێمە
سەرەتاى وەرچەرخانێکى گەورە بێ. وەرچەرخانێک کە
هیواى ئەوەى لێ دەکرێ کە ببێتە سەرەتایەک بۆ
کۆتایى هاتن بە ژان و ئازارەکانى گەلى کورد و
گەیشتن بە دامەرزانى قەوارەیەک کە لە ژێر سێبەرى
ئەو دا گەلى کورد بحەسێتەوە. لە ناو چوونى رژیمى
بەعس بۆ نەتەوەى ئێمە لە زۆر لایەنەوە شیاوى سەرنج
و لێ ورد بوونەوەیە. ئەوەش نەک بەو هۆیەوە کە
کۆتایى بە دەسەڵاتدارییەتى رژیمێک هات کە ئەنفال
و تواندنەوەى کورد لە چوارچێوەى پلان و سیاسەتى
رەسمى و هەرە بەرزى خۆی دانابوو، یا خۆد ئەوە کە
گەلى کورد لە باشوور توانى دواى خەباتێکى دوور و
درێژ، زۆربهی شار وناوچەکانى کوردستان ئازاد بکات
و بیخاتە ژێر دەسەڵات و حوکمرانى خۆیەوە، بەڵکوو
لە گەڵ گرینگى هەموو ئەوانە، توانى مەسەلەى کورد
وەک کێشەى نەتەوەیەکى بێ دەوڵەت بخاتە رۆژەوەیى
سیاسەتى نێونەتەوەیى و ئەمەش مەسەلەى کورد لە
هەموو پارچەکانى ترى کوردستان، تووشى هەژاندن
دەکات.
مەسەلەى کوردیەک مەسەلەیە
داگیر کەرانى کوردستان باشتر لە ئێمەى کورد لەو
راستییە گەیشتبن کە مەسەلەى کورد یەک مەسەلەیە.
واتە بە چارەسەرى کێشەى پارچەیەک لە کوردستان،
دۆزى کورد لە بەشەکانى تر پتر رەوتى گەشە و بەرە و
پێش چوونى خۆیان دەپێون. رەنگە بە زارى ئەوانەى
وە دواى کڵاوى بابردووە و تئۆرى
Integre
کردنى کوردەوەن، زۆر تاڵ و تفت بێ کە بڵێم، لە
کێشەى کورد دا کە لە نێوان چوار دەوڵەتى داگیر کەر
دابەش کراوە، ئەوەندەى ڕووداوە دەرەکەیەکان لە
چارەسەر کردنى مەسەلەى کورد دەور دەبینن، هیچ کات
نیو هێندە ئاڵ و گۆڕەکانى نێو خۆیى ئەو وڵاتانەى
کە کوردیان پێوە لکێنراوە، کاریگەرىیان لە سەر
نابێ. مەبەستم ئەوەیە کە دابەشکراویى و داگیر
کراویى کورد و نیشتمانەکەى لە نێوان چوار دەوڵەتى
داگیر کەر دا، خسلەت و سرووشتێکى جیهانى یا لانی
کهم ناوچهیی(رۆژههڵاتی ناوهراست) بە مەسەلەکە
داوە. بەو مانایە کە کاتێک مەسەلەى کورد هەل و دەر
فەتى مێژوویى بۆ هەڵدەکەوێ و دەچێتە خانەى
بەرژەوەندى سیاسەتى زل هێزەکانى جیهانەوە، رەوتى
چارەسەر کردنیشى گەلێک خێراتر و مسۆگەر تر دەبێ.
ئەمەش پێوەندى بە گەوهەرى کێشەى کوردەوە هەیە و
بەرهەمى واقعى دابەشکردنى کوردستانە. بۆیە چیدیکە
دەوڵەتە داگیرکەرەکانى ترى کوردستان ناتوانن
واقعیى مەسەلەى کورد لە وڵاتەکانیان دا پش گوێ
بخەن.
ئێران لە بەر دەم گۆڕانکارى گەورەدا
بۆ هەمووان روونە کە دەوڵەتى ئێران لە هەموو کاتێک
زیاتر بەرەو مەترسى قەیران و لێکترازانى شیرازەى
دەسەڵاتەکەى مل پێوەدەنێ. لە ئاستى نێو خۆیى دا
تەقینەوەکانى کۆمەڵایەتى رۆژ لەگەڵ رۆژ زیاتر
بەرەو پەرەگرتن و شەپۆلى نارەزایەتى خەڵک هەردەم
پتر لە کڵپە سەندنە. لە لایەکى دیکەشەوە پرۆژە و
بناخەکانى فیکرى و سیاسى کۆمارى ئیسلامى کە خۆى لە
خانەى بونیاتگەرایى ئیسلامى دا دەبێنێتەوە، لە
هەموو کاتێک زیاتر لە گەڵ بن بەست و بهرههڵست
رووبەروو بووە. بە جۆرێک کە دەتواندرێ بگوترێ،
سەرهەڵدان و هاتنە ئاراى باڵە جۆراو جۆرەکانى
رژێم، رەنگدانەوەیەکە لە شکستى پرۆژەى ئیسلامى و
هەر لەهەمان کاتدا چەشنە هەوڵدانێک بۆ دەرباز
کردنى رژیم لەو بن بەستەیە کە تێى کەوتووە.
لە ماوەى چەند ساڵى رابردوو دا باڵێک لە دەسەڵاتى
فەرمانڕەوا لە هەوڵى ئەوەدابوو بە هۆى خوێندنەوە و
تەفسیرێکیتر بۆ بنەماکانى شیعەگەریى، حکوومەتى
ئیسلامى لە گەڵ نۆڕمەکانى دونیاى ئەمڕۆ پێکەو
ئاشتى بدات. بەڵام سەرجەمى هەوڵ و تەقەلاکانى قۆڵى
رێفۆرم خواز لە گەڵ بن بەست وناکامى و رووبوروو
بوو. هەتا ئەو کاتەى بناخەى رژێمی کۆمارى ئیسلامى
لە سەر "ویلایەتى فەقیە" دامەزرابێ، هیچ پرۆژەیەک
و ئاڵ و گۆڕێک ناتوانێ ڕەوتی پێشەوە چوونى خۆى
بپێوێ.
ئەم بارو دۆخە کۆمارى ئیسلامى ئێرانى لە دوو
جەمسەرەوە خستۆتە بەر مەترسى. لەلایەک لە ئاستى
نێو خۆیى دا ناتوانێ هیچ گۆڕانکارىیەک لە ژیانى
خەڵک دا پێک بهێنێ و مل بۆ ئازادى و حاکمییەتى
خەڵک رابکێشێ. لە لایەکى دیکەشەوە، هەر بەدواى
کۆتایى هاتنى شەڕى سارد و بەتایبەتى رووداوى
یازدەى سپتامبر، بونیاد گەرایى ئیسلامى ناتوانێ
جێگاى پەسەند و رەزامەندى جیهانى یەک جەمسەرى بێ.
بایەخ و گرینگى بونیاد گەرایى ئیسلامى لە سەردەمى
ئێستا دا بە سەر چووە و کەوتۆتە خانەى دژایەتى لە
گەڵ نەزمى نوێى جیهانییەوە.
بە هەڵکەوت نییە کە زەخت و فشارى دەوڵەتى ئەمریکا
بۆ سەر ئێران هەر دەم لە پەرەستاندن دایە و بە
کردەوە ئەوڕۆ ئێران لە چەند لاوە بە هۆى وڵاتانى
دراوسێیەوە کەوتۆتە بەر گەمارۆى فشارى ئەمریکا.
گومانى تێدا نییە کە ئەم پارسەنگەى ئێستا ناتوانێ
لە دوارۆژ دا بەردەوام بێ و گۆڕانکارى گەورە
بەڕێوەیە.
تا ئەو جێگایەى بۆ وەزعییەتى کوردستانیش
دەگەڕێتەوە، دەبێ بگوترێ، لە ماوەى چەند ساڵى
رابوردوو دا بە شێوەیەکى بێوێنە بیرى نەتەوەیى لە
رۆژهەڵاتى کوردستان لە بووژانەوە و بە خۆدا
چوونەوە دا بووە. هاوکات لە گەل ئەوە بزاوێکی
رۆشنبیرى و کولتوورى کە خۆى لە دەرکردنى دەیان
بڵاوکراوە، پەرتووک و کۆنگرە و سمینار دا نیشان
دەدا، بەرینترین توێژى رۆناکبیر و خوێندەوارى
کۆمەڵى کوردەوارى هێناوەتە هەژاندن.
هێزە بزوێنەرى ئەو بژاوە رۆناکبیرى و کولتوورىیە،
پرسى ناسنامەى نەتەوەیى و هەوڵ دان بۆ خۆناسین و
ئاوڕدانەوە لە خۆیە و هەر لەو کاتەدا دژ کردەوەیەک
لە بەرامبەر سیاسەتى نکۆڵى کردنى رژیم بەرامبەر بە
ناسنامەى نەتەوەیى و ئازادىیەکانى خەڵکى
کوردستانە. بە گشتى بزووتنەوەى جەماوەرى گەلى کورد
لە هەموو بەشەکانى دا سەردەمى ترس و خۆفى بە جێ
هێشتووە وبە شێوەى جۆراوجۆر لە حالى پاشە کشە کردن
بە رژیم دایە.
بە یەکەوە هەموو شتێکین، بە بێیەک چ نین!
هەموو ئەو فاکتۆڕ و گۆڕانکارىیانەى لێیان دواین،
تەنیا ئەو کات دەتوانرآکەڵکى لێ وەربگیرێ کە
بزووتنەوەى سیاسى کورد بتوانێ ریزەکانى خۆى رێک
بخا و هێزە سیاسییەکانى توانیبێتیان لە بەریەکى
یەکگرتووى بەرینى کوردستانى دا کۆ بووینەوە. گشت
دیاردەکان لەوە دەدوێن کە ئەگەر هێزە سیاسیەکانى
کورد لە رۆژهەڵاـى کوردستان بتوانن، وێڕاى
پاراستنى سەربەخۆیى رێکخراوەیى و سازمانى خۆیان،
لە بەرەیەکى کوردستانى دا کۆ ببنەوە، زەمینە و
دەرفەتى گرینگى بۆ ڕەخساوە و دەتوانێ هەم لە ئاستى
کوردستان دا هەژاندنێکى مەزن چێ بکات و هەم لە
ئاستى نێونەتەوەیش دا پشتیوانییەکى بەرین بۆ دۆزى
رەواى کورد لە رۆژهەڵاتى کوردستان وە دەست بێنێ و
زەمینەیەکى لە بار بۆ گەشە کردنى، چاوەڕوان دەکرێ.
ئێستا لێرەدا لە بەر رۆشنایى ئەو لێکدانەوەیە دا
کە هەم ویستم پێویستى بوونى بەرەیەکى کوردستانى
دەست نیشان بکەم و هەم زەمینە و هەلى رەخساو و لە
بارى ئێستا بۆ بەهێز بوونى ئەو بەرەیە وەبیر
بخەینەوە.
لێرەدا سێ مەسەلەى گرینگ دەبێ ئاماژەى پێ بکردرێ:
یەکەم: مەسەلەى پلاتفۆرمى بەرە
دووهەم: پێک هاتەى بەرە
سێهەم ئەرکەکانى بەرە
پلاتفۆرم و بەرنامەى بەرە
بوونى بەرنامەیەکى هاوبەش بۆ چارە سەر کردنى
مەسەلەى کورد، بەردى بناخەى بەرەى یەکگرتووى
کوردستان پێک دێنێ. لە راستى دا بە بێ بوونى
بەنامەیەکى هاوبەش، بەرەیەکیش ناتوانێ لە عالەمى
واقیع دا لە دایک بآ و ئەو بەرنامەیە دەبآ بە لە
بەر چاو گرتنى خاڵە هاوبەشەکانى هێزە سیاسییەکانى
ئیستاى رۆژهەڵاتى کوردستان داڕێژرابێ.
گەلۆ، ئێستا ئەو پۆسیارى دێتە پێشێ، کە ئایا
ئەوەندە خاڵى هاوبەش لە نێوان هێزە سیاسىیەکانى
کورد بەدى دەکرآ کە ببێتە بنەمایەکى هاوبەش بۆ
نووسین و گەڵاڵە کردنى بەرەیەکى کوردستانى؟ ئەگەر
وەڵامى ئەو پرسە ئەرێ بێ، دەبێ ئەو بنەما هاوبەشە
خۆى لە چ فۆڕم و ناوەڕۆکێک دا ببینێتەوەکە هەم
هێزە سیاسىیەکانى کورد لێک کۆ بکاتەوە و هەم
چارەسەرێکیش بێ بۆ مەسەلەى کورد! وەڵامى ئەو
پرسیارانە، چۆنییەتى پێک هاتنى بەرە دیارى دەکات.
واتە تەرکیبى ئەو هێزانەى دەبنە هێزى پێکهێنەرى
بەرەى کوردستانى، وەڵامى ئەم پرسە دەتوانآ
بداتەوە.
هێزەکانى بەرە
جگە لە کەسایەتییەکانى کورد، سێ هێزى سیاسى ئەورۆ
لە کوردستاندا بە دى دەکرێن کە دەتوانن لە دەورى
پرۆژەیەکى نەتەوەیى، ببنە هێزى سەرەکى بەرەى
کوردستانى. ئەم سێ هێزە بریتیتن لە : حێزبى
دیمۆکراتى کوردستانى ئێران، کۆمەڵەى شۆڕشکێڕى
زەحمەتکێشانى ئێران و یەکییەتى شۆڕشگێڕانى گەلى
کوردستان. بوونى حیزبى کومۆنیستى ئێران لە
بەرەیەکى کوردستانیدا بێمانایە، ئەوەش بەو هۆیە
کە ئەو بەرەیە بەرەیەکى کوردستانییە، واتە ئەو
هێزانە لە خۆ دەگرێ کە کوردستانین. بەواتایەکى تر
بەرەیەکى کوردستانى تەنیا دەتوانێ لەو هێزانە پێک
بێ کە قەوارە و پێناسەیەکى کوردییان هەبێ. حێزبى
کومۆنیست لەم بارەوەیەوە نەتەنیا خۆى وەک هێزێکى
کوردستانى پێناسە ناکات، بەڵکوو بە تووندى بە گژ
ئەو بیرەدا دەچێتەوە و کوردستانى بوون بە ماناى
"محەللى بوون" دەزانێ. کەوایە حیزبى کومۆنیست بە
پێى ئیدیعا و سیاسەتهکانى، خۆى دەخاتە خانەى
حیزبێکى سەرانسەرىیەوە و حیزبێکى سەرانسەریش بە
پێى بەرنامەو پرۆگرام کێشەى کورد بە لایەوە
کێشەیەکى سێنتڕاڵ نییە. بۆیە بوونى حیزبى کومۆنیست
لە قەوارەى بەرەیەکى کوردستانى دا کارێکى
بێمانایە.جگە لەوانەش، حیزبى کومۆنیست مافى سیاسى
میللەتى کورد تا ئاستى"مافی شارۆەندى" دادەبەزێنێ
و لە ناو بەرەیەکى کوردستانى ناتوانێ حاوانەوەى بۆ
بکرێ. ئەو حیزبە هەر لە ئێستاوە خەونى ئەوە
دەبینێ، ئەگەر رۆژێک کۆمارى ئیسلامى نەمێنێ، چۆن
بتوانێ تەنگ بە بورژوازى کورد هەڵچنێ و ڕێزەکانى
بزووتنەوەى کورد لە گێرژەنە بەرێ. بۆیە بە باوەڕى
من بوونى حیزبێکى سەرانسەرى( هەر چەند هەر بە
ناویش سەرانسەرى بێ) دووپات کردنەوەى هەمان هەڵەى
سەردەمى دەستەى نوینەرایەتى گهلی کورد(له
ساڵهکانی سهرهتای هاتنه سهرکاری حکوومهتی
ئیسلامی) دەبێ، کە رێگە درا سازمانى فیدایى ببێتە
یەکێک لە ئەندامانى دەستەى نوێنەرایەتى گەلى
کورد!!
بەڵام ورد بوونەوە لە هەڵوێست و سیاسەتەکانى هەر
کام لەو سێ هێزە مزگێنى ئەوەمان بە گۆێدا
دەسرگێنێ، هیواى گەیشتن بە بنەمایەکى هاوبەش
تەنیا"ئوتۆپیک" نییە، بەڵکو بە لەبەر چاو گرتنى
هەڵوێست و سیاسەتەکانى هەر کام لەو سێ هێزە لە مەڕ
دۆزینەوەى چارەسەرێک بۆ مەسەلەى کورد، دەتوانێ
گەلێک واقعى بێ.
-
حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران
تا ئەو جێگایەى ئەم باسە بۆ حیزبى دیمۆکرات
دەگەڕێتەوە، ئەم حیزبە بەڕابووردوویەکى دوور و
درێژى خەباتکارانەى هەڵگرى درووشمى ئۆتۆنۆمىیە.
بەڵام لە ئەدەبیاتى سیاسى ئەو حیزبە دا بە دایم
ئەوەش دووپات کراوەتەوە کە بایەخ بە شێوەکانى ترى
چارەسەر کردنى مەسەلەى کور، وەک فیدێرالیزم،
و...دەدات.
با بۆ مێژوو بگوترێ، حیزبى دیمۆکرات یەکەم حیزبی
سیاسى بوو، کە زۆر پێش ئێستا واتە لە بەفرانبارى
ساڵى 1365ى هەتاوى لە ژمارەى 122ى رۆژنامەى
کوردستان، لە مەسەلەى فیدێرالیزم وەک رێگا چارەیە
بۆ مەسەلەى میللى دواوە و رەزامەندى خۆى لە تەک
حکومەتێکى فیدێراتیو هێناوەتە گۆڕێ.
-
کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانى ئێران
بۆ دۆزى کورد لە رۆژهەڵاتى کوردستان، هاتنە
مەیدانى بەڕێوەبەرانى پرۆژەى ساخکردنەوەى کۆمەڵە
لە قەوارەى حیزبى کومۆنیست، هەنگاوێکى گەلێک گرینگ
بوو. هیواداریی ئهوه دهکرێ ئەو هەنگاوە تەنیا
هەر بەوەندە کۆتایی پێ نهیه کە هێزێکى سیاسى
ریزەکانى خۆى لە حیزبێکى سەرانسەرى جیا کردۆتەوە،
بەڵکوو ئەو هەنگاوە کۆمەڵێک هەل و دەرفەتى نوآش
لەگەلڕ خۆى بهدیاری بێنێ، بۆ ئەوەى بتواندرآ
هێزەسیاسییەکانى کوردستان ئاسانتر لە دەورى
پرۆژەیەکى نەتەویى کۆ ببنەوە.
کۆمەڵە لە دواى هاتنە دەرى لە حیزبى کومۆنیستى
ئێران، بە مەبەستى وەڵام دانەوە بە مەسەلەى
نهتهوهیی، فیدێرالیزم بەرێگاچارەسەرێک بۆ
چارهسهر کردنی مەسەلەى کوردی دەزانێ .
-
یەکیەتى شورشگێڕانى کوردستان
لە دایک بوونى یەکیەتى شۆرشگێرانى کوردستان
دەگەڕێتەوە بۆ جەنگەى ڕاپەڕینە مەزنەکەى ساڵى 1991
لە باشوورى کوردستان. لە راستى دا دەتوانین بڵێین،
بۆ یەکەم جار بوو کە لە مێژووى سیاسى هاوچەرخى
کورد لە رۆژهەڵاتى کوردستان، ژمارەیەک لە
رووناکبیرانى کورد بە کۆمەڵ قاوغى حیزبێکى
سەرانسەرى تووڕهەڵدەن و خوێندنەوەیەکى بە تەاوى
دیکە بۆ چالاکى خۆیان و بۆ دۆزى کورد بێننە گۆڕێ.
ئەوان توانیان لە ماوەیەکى کورت دا بە رابوردووى
کار و تێکۆشانى خۆیان دابچنەوە. وەک هێزێکى
کوردستانى خۆیان پێناسە بکەن و بڵێن: " ئێمە
دەمانەوێ ئەو سامە بشکێنین و بە راشکاوى بڵێن
کوردین و خەڵکى وڵاتی داگیر کراوى کوردستانین و
هەڵوێستیشمان لە سەر ئەو ئەساسە دیارى دەکەین، بە
بێ ترس و لەرزى سیاسى لەوەى کە پێمان بڵێین
تەجزییەتەڵەب" (بروانە نامیلکەى وت وێژ لە گەڵ
شەهید سهعید یهزدانپهناە)
ئەگەر لە روانگەکانى هەر کام لەو سێ هێزەى کورد
بنواڕین. دەبینین مەسەلەى کورد و هەوڵ دان بۆ
دۆزینەوەى چارەسەرێکى نەتەوەیى، خەمى سەرەکى
هەرسێکیان پێک دێنێ. لەو نێوەدا پەسند کردنى ئەسڵى
مافى دیارى کردنى چارە نووس بۆ ئەو بەرەیە، رەنگە
بتوانێ بنەمایەک بۆ پێکەوە ژیانى ئازادانەیان لە
چوارچێوەى بەرەیەکى کوردستانى دا بێ.
لە رابوردوو، واتە لە سەردەمى شەڕى سارد دا،
پرەنسیپى بڕیارى چارەى خۆنووسین هەڵگرى واتایەکى
دوولایەنیى ناکۆکى هەبوو. لە لایەک پارێزگارى لە
پاراستنى پیرۆزیى سنوورى دەوڵەتەکان وەک ئەسڵێک
سەیر دەکرا و لە لایەکى تریشەوە ئەو مافەى بۆ
نەتەوەکان دەسەلماند کە چارە نووسى سیاسى و
دواڕۆژى خۆیان دیارى بکەن.
لە دونیاى یەک جەمسەرى دا و لە نەزمى نوێى جیهانى
دا ئیتر پیرۆزى سنوورەکان ئەو گرینگییەى جارانى
نەماوە و لە ئاستى سیاسەتى نێونەتەوەیى دا پتر لاى
لێ دەکرێتەوە و زیاتر ئاوڕى لێ دەدرێتەوە. جگە
لەوەش هەڵگرتنى ئەو دروشمە رێگا دەستى بەرەى
کوردستانىئاواڵە دێڵێ بۆ ئەوەى بە لە بەر چاو
گرتنى پارسەنگى هێز و چۆنیەتیى هەل و مەرجى سیاسى،
یەکێک لە شێوەکانى مافى دیارى کردنى چارە نووس
(ئۆتۆنۆمى، فیدراڵى و....) وەک رێگا چارەیەک بۆ
دۆزى کورد لەو دۆخە دیارى کراوەدا بەرز بکاتەوە.
ئەرکەکانى بەرە
ئەرکەکانى بەرەى کوردستانى گەلێک لەوە زیاترن کە
من بتوانم لە هەموو لایەنەکانى بدوێم. بۆیە لێرەدا
هەوڵ دەدەم بە کورتى گرینگ ترینى ئەو ئەرکانە بە
شێوەى خوارەوە فۆرمۆڵە بکەم.
یەکەم: هەر لە ئێستاوە هەوڵ بدرێ هێزى پێشمەرگەى
کوردستان بخرێتە ژێر دەسەڵاتى فەرماندەییەکى
هاوبەشى هێزەکانى بەشدار لە بەرە دا.
دووهەم: لە ئاستى نێونەتەوەیى دا مەسەلەى کورد لە
رۆژهەڵاتى کوردستان نوێنەرایەتى بکات و بە ناوى
بەرەوە دیپڵۆماسى و چالاکییەکانى سازمان بدا و
هەر بە ناوى بەرەى کوردستانىیەوە لە ناو کۆڕ و
کۆمەڵە نێو نەتەوەیییەکاندا بدوى و پشتگرى بۆ
دۆزى کورد وەدەست بێنێ.
سێهەم: بەرەى کوردستانى بیر لە دامەزراندنى
مێدیایەکى کوردى بکاتەوە. بۆ ئەوەى چ لە ناو خۆ و
چ لە دەرەوە باشتر خۆى و دۆزى کورد بە دونیا
بناسێنێ.
چوارەم: بوونى بەرنامەیەکى روون و دیارى کراو بۆ
قۆناغی ئێدارەى وڵات، یەکێکى دیکە لە ئەرکەکانى
بەرەى کوردستانییە کە پێویستە هەر لە ئێستاوە لە
سەر بناخەیەکى دیمۆکراتى بەرنامەىبۆ دابندرێ.
پێنجەم: بەرەى کوردستانى هەوڵ بدا پێوەندەیەکى
توندوتۆڵ لەگەل رێکخراوەکانى سەر بە نەتەوەکانى
دیکەى ئێران پێک بێنێ. بەداخەوە هەتا ئێستا
بزووتنەوەى کورد پتر هەوڵى داوە هاوپەیمانى حیزبە
سەرانسەریەکانى ئێران بێ، نەک ئەو رێکخراوانەى کە
نوێنەرایەتى نەتەوەیکى تایبەتى دەگرنە ئەستۆ.
ئەزموونى رابوردوو نیشانى داوە کە مودێلى حیزبى
سەرانسەرى( بە هۆى قەوارەى حیزبەکەى و
بەرنامەکەى) ناتوانێ دژایەتى لەگەل کۆ کردنەوە
دەسەڵات لە ژێر چەپۆکى دەوڵەتى ناوەندى دا بکات و
هەتا سەر هاوپەیمانى گەلانى زۆرلێکراو بمێنێتەوە.
کەندوکۆسپەکانى سەر رێگاى پێک هێنانى بەرەى
کوردستانى
ئاوڕێک لە رابوردوو. بە داخەوە هەتا ئێستا لە
رۆژهەڵاتى کوردستان، لایەنە سیاسییەکانى ناو
بزووتنەوەى کورد نەیان توانیوە وڵامێک بەم
پێویستىیە بدەنەوە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە، گرژیى و
ئاڵۆزى و ناتەبایى و لە قۆناخێک دا شەڕى براکووژى،
جیگاى هاوکارى و هاوپەیمانى ئەوانى گرتووە.
یەکەم هاوپەیمانیتى هێزە سیاسەیەکانى کورد، ئەو
کاتە بوو کە دەستەى نوێنەرایەتى گەلى کورد بۆ وت و
وێژ لە گەل رژیمى تازە بە دەسەڵات گەیشتووى ئێران
لە ساڵى 1359ى هەتاوى دا پێک هات. بەڵام ئەو
هاوپەیمانییە نەیتوانى ببێتە ئەزموونێکى
سەرکەوتوو. لە کاتێکدا بەشى هەرە زۆرى شار و
ناوچەکانى کوردستان لە ژێر دەسەڵاتى هێزى
پێشمەرگەى کوردستان دا بوو، ناکۆکییەکانى دەستەى
نوێنەرایەتى گەلى کورد نەیهێشت بە پشت بەستن بە
پرۆژەیەکى نەتەوەیى، ئیدارەیەکى نەتەوەیى بوونیات
بندرێ. حیزبى دیمۆکرات بە پشت بەستن بە رابردووى
دوور و درێژى خەباتکارانەى، لە هاوکارى و پێکەوە
کارکەرن دەپرینگاوە. کۆمەڵەش بە هۆى کاڵ و کرچى
سیاسى، نە خۆى دەناسى و نە دۆزى کورد.
هەر بۆیە تەمەنى دەستەى نوێنەرانى گەلى کورد زۆر
کورت بوو و بە هۆى ناکۆکییەکانى ناو خۆیى
نەیتوانى رۆڵى شیاوى خۆى ببینێ. بە کۆتایى هاتنى
تەمەنى دەستەى نوێنەرایەتى گەلى کورد،
پێوەندییەکانى نێوان کۆمەڵ و حیزبى دیمۆکرات پێى
نایە قۆناغێکى گرژ و ئاڵۆزەوە. ئەگەر لە سەردەمى
نوێنەرایەتى متمانەیى و ئاڵۆزى باڵى بە سەر
پێوەندییەکانى حیزبى دیمۆکرات و کۆمەڵە دا دەکێشا،
هێندەى نەخایاند لە ئاکامى پشت گوێ خستنى
ناکۆکییەکان و هەوڵ نەدان بۆ چارەسەر کردنیان"،
شەڕى سارد " جێگاى خۆى دا بە" شەڕى گەرم". کێشە لە
سەر چەمکى " دەسەڵات" و "هێژموونى" هەوێنى سەرەکى
ئەو شەڕە بوو کە لە ئاکامى ئەو دا زیانێکى گەورە
لە بزووتنەوەى گەلى کورد کەوت.
لایەنێکى شەڕە کە بۆى گران بوو قەبووڵى ئەو
راستییە بکا، هێزێکى دووهەم پێى ناوەتە گۆڕەپانى
سیاسى کوردستانەوە و خاوەنى پێگەى تایبەتى بە
خۆیەتى و دەب، لە ئیدارەى وڵات دا بەشدارى بکرێ.
لایەنەکەى تریش بە پشت بەستن بە حەقانییەتى
ئیدئۆلۆژىیەکەى کە خۆى تێدا بەند کردبوو، نەتەنیا
بە دابەشکردنى دەسەڵات قایل نەبوو. بەڵکوو لە
سیاسەت و لە بەرنامە و پراکتیکیدا، نکۆڵى لە نەخشى
بەرینى لایەنەکەى تر دەکرد و بە کۆسپى سەر رێگاى
بزووتنەوەى کوردى لە قەڵەم دەدا و بوونى خۆى لە
نەبوونى ئەوەى تردا دەبینى.
ئەم ناکۆکییانە لەکاتێک دا هەر دولا خاوەنى هێزى
چەکدارى تایبەتى بە خۆیان بوون، نەیدەتوانى
بەلووتکەى تەقینەوە و پێکدادانى چەکدارانە نەگات.
باشترین ساڵەکانى تێکۆشانى کۆمەڵەو حیزبى
دیمۆکرات کە دەیتوانى بەرهەمى گەورەى لێ بەدى بێ،
بە شەڕ لەگەل یەکتر تێپەڕ بوو. لەو شەڕەدا هیچ
لایەک سەرکەوتو نەبوو. بەڵام هەر دولایان و تێکڕاى
بزووتنەوەى رزگاری خوازانەى کوردستان خەسارى
گەورەى قەربوو نەکراوى لێ کەوت.
بەروە کولتوورێکى نوێ. ئاوڕدانەوە و تیشک خستنە
سەر ئەو قۆناخە لە مێژووى بزووتنەوەى کورد، بە
مەبەستى کولانەوەى برینەکانى رابوردوو، لە رۆژگارى
ئەوڕۆ دا نییە. بەڵکوو بە ماناى هەوڵ دانێکە بۆ لە
دایک بوونى کولتورێکى نوێ و بۆ پێکەوە ژیانى بە
ئاشتى. کولتورێکى شارستانى کە لەودا فرە چەشنى و
فرە حیزبى لە خۆىدا جێ بکاتەوە و رێز لە
جیاوازىیەکان بگرێ. لەوانەش گرینگتر، بۆ ئەوەى
ئەزموونى تاڵى رابوردوو بە شێوەیەکیتر دووپات
نەبێتەوە، پێویستە بە تێڕوانینێکى نوێ و
هاوچەرخانەوە بە چەمکى "دەسەڵات"دا بچنەوە و
مەشرووعییەتى دەسەڵاتداریەتى خۆیان لە دەنگ دانى
گەلەوە وەربگرن.
چاوى مێژوو. لە رۆژگارى ئەمڕۆدا کۆمەڵى
کوردەوەارى و بزوتنەوەکەى خۆى لە چرکەساتێکى
جیاوازتر لە جاران دەبینێتەوە. ئێمە دەبێ
تێگەشتنێکى تازەمان بۆ " سیاسەت" و " دەسەڵات"
هەبێ. بەو مانایە کە حیزبەکان بە جێگاى ئەوە کە لە
بیرى بونیات نانى ئیمپراتوورىیەت بۆ خۆیان بن،
هەوڵى ئەوە بدەن قەوارەیەک بۆ کورد پێک بێنن.
یەک ساڵ لەمەوبەر سکرتێرى گشتى حیزبى دیمۆکراتى
کوردستانى ئێران لە هەڵوێستێکى بوێرانەى سیاسیدا
رایگەیاند.
" ئێمە هیچ شەرتێکمان نییە بۆ هێزە سیاسییەکانى
کوردستان. هیچ کەسیش حەزف ناکەین، داواى رەهبەریش
ناکەین. رەهبەریش خەڵک هەڵى دەبژێرێ. تەنیا
شەرتمان ئەوەیە کە هەموومان بە حوکمى خەڵک رازى
بین. لە ئەوەڵین فورسەت دا ئێمە موراجیعە بە
ئەفکارى خەڵکى بکەین. خەڵک چى ویست ئیتاعەتى لێ
بکەین. "( بڕوانە کوردستان، ئورگانى کۆمیتەى
ناوەندى حیزبى دیمۆکراتى کوردستانى ئێران،
ژمارەى15 تایبەتى دوەرەوەى وڵات. 30 رەزبەرى 1381)
ئەم هەڵوێستە خۆى هەنگاوێکى دڵ خۆشکەرانەیە و
جێگاى خۆیەتى هێزەکانى تریش بەروونى هەڵوێستى
خۆیان لەم بورانەدا روون بکەنەوە، بۆ ئەوەى
بەرژەوەندى حیزبى باڵ بە سەر بهرژهوهندیی گشتى
دا نەکێشێ و نەبێتە کۆسپ لە سەر رێگاى پێک هێنانى
بەرەیەکى کوردستانى. بە کورتى بڵێم: هێزە
سیاسییەکانى کورد لە رۆژهەڵاتى کوردستان لە بەر
دەم تاقى کردنەوەیەکى دژوار دان. ئێستا تەواوى
چاوەکان لەوان دەنواڕێ.... هەروەها چاوەى مێژووش.
9/5/2003 هەینى
گهر بۆچوونێکت ههیه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکهن که پهیامهکهتان لهسهر
کام بابهته
مافی بڵاوکردنهوهی ئهم
بابهته بۆ ههڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سهرچاوه
کهڵک وهرگرتن لهم بابهته ئازاده
|