|
ڕێبازی کۆمه‌ڵه له تۆی به‌ڵگه‌کانیدا
ئه‌یوب ئه‌یوب‌زاده
به‌شی
پێنجه‌م
پێشڕه‌و و مێژووی بزووتنه‌وه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی
كورد
مێژووی كورد و باس له ڕاپه‌ڕینه‌كانی كورد
ئاڵقه‌یه‌كی ونبوو له ته‌واوی تۆماری
پێشڕه‌ودایه. له ڕوانگه‌ی پێشڕه‌وه‌وه،
بزووتنه‌وه‌كانی كورد له ڕابردوودا نه‌ته‌نیا
شیاوی ڕێز و جێگای ئیلهام لێوه‌رگرتن نین،
به‌ڵكو پێشڕه‌و خه‌تێكی ڕه‌شی به‌سه‌ر هه‌موو
ئه‌و مێژوه‌ودا كێشاوه. له‌و نێوه‌شدا ئه‌گه‌ر
به هه‌ڵكه‌وت و به ده‌گمه‌ن باسی له‌و
ڕاپه‌ڕینانه كردبێ، به شێوه‌یه‌كی وا دێته پێ
و شوێنی باس لێكردنیان كه خوێنه‌ر ته‌نیا
دیمه‌نێكی دزێو و قیناوییان لێ ده‌بینێ و به‌س.
بۆوێنه كاتێك له كۆماری كوردستان و پێكهاته‌ی
كۆمار ده‌دوێ، کار به ده‌ستانی ته‌نیا به
ڕ‌سته گه‌لێكی وه‌ك بۆرژوا- فیۆدال و
ده‌ره‌به‌گ، خه‌ڵات ده‌كرێن و ڕێزیان لێ ده‌گیرێ!
ئه‌و بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه وێنه‌یه‌ك له‌و
ڕاستییه‌یه: "بر طبق آ‌مار منتشر شده در آ‌ن
زمان اكثریت شركت كنندگان در اولین كنگره حزب
دمكرات را تاجران و ثروتمندان شهر مهاباد و
فئودالها و عشایر منطقـه‌ی شمال كردستان تشكیل
می‌دادند. این مجموعه بورژوا فئودال كه رهبران و
گردانندگان حزب دموكرات و جنبش ملی آ‌ن زمان
بودند، به امید سود جستن از اوضاع سیاسی ایران و
منطقه، و به امید پشتیبانی و حمایت دولت شوروی
تصمیم گرفتند تا حكومت خودمختار كردستان را به
وجود آ‌ورند".(به پێی ئاماری راگه‌یه‌ندراو، له‌و
ده‌مدا، زۆربه‌ی به‌شدارانی یه‌که‌مین کۆنگره‌ی
حیزبی دیمۆکرات، له تاجر و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی
شاری مهاباد و ده‌ره‌به‌گ و عه‌شیره‌ته‌کانی
باکووری کوردستان بوون. ئه‌م بورژوا- فیوداڵانه
که رێبه‌ران و کارگێڕانی حیزبی دیمۆکرات و
جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م ده‌م بوون، به
هیوای که‌ڵک وه‌رگرتن له بارودۆخی سیاسی ئێران و
ناوچه‌که، به هیوای پشتیوانی و لاگیریی
ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت، بڕیاریاندا حکومه‌تی
خودموختاری کوردستان پێک‌بێنن.[23]
"میلله‌تی كورد له كوردستانی ئێران گه‌لێ جار
له دژی ئه‌م سته‌مكارییه نه‌ته‌وایه‌تییه و
له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی مافی دیاریكردنی
چاره‌نووسدا ده‌ستی داوه‌ته خه‌بات و ڕاپه‌ڕین.
ئه‌م خه‌بات و ڕاپه‌ڕینه كه ڕاسته‌وخۆ دژ به
حكومه‌تی دیكتاتۆریی مه‌ركه‌زیی ئێران به‌رپا
بووه، له ڕابردوودا له‌لایه‌ن سه‌رۆك
عه‌شیره‌كان، شێخه‌كان و ده‌ربه‌گه‌كان، و له‌م
ده‌یانه‌ی دوایشدا له‌لایه‌ن هێزه
بۆرژواییه‌كانه‌وه ڕابه‌ری كراوه. ئه‌م هێزانه
سه‌باره‌ت به ڕابه‌ریی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی
ناپه‌یگیر بوون و بڕێكیشیان به خه‌یانه‌تكار
ده‌رچوون. له نێوخۆی كوردستانیشدا
به‌رژه‌وه‌ندی زه‌حمه‌تكێشانیان پێشل ده‌كرد و
ده‌یانخستنه ژێر زوڵم و زۆر".[24]
پێشڕه‌و له ژیانی خۆیدا زه‌بری گورچوبڕی له
بزووتنه‌وه‌ی كوردداوه. له دڵی ئه‌و گوڤاره‌دا
سه‌دان ڕۆڵه‌ی كورد به بیری شۆڤێنیستیی
نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا فرچكیان گرت. دڕكی
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دۆزی ڕه‌وای كورد له ناخی
دڵی پێشڕه‌ودا چه‌قه‌ره‌ی كرد. به‌رهه‌می كاری
پێشڕه‌و دیار و ئاشكرایه. پێشڕه‌و بۆ كورد "حوسێن
مرادبه‌گیی" دروست كرد كه بڵێ كورد نه‌ته‌وه
نییه، نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وایه‌تی دیارده‌یه‌كی
كونه‌په‌ر‌ستانه‌یه.
فاتحی شێخ‌یش هه‌ر به هه‌مان شێوه به‌و شیره
فه‌رچه‌كی گرت و سووكایه‌تیكردن به ڕه‌هبه‌رانی
كورد‌ی وه‌ك ئه‌ركی نامباره‌كی خۆ‌ی
گرتۆته‌به‌ر. كاتێك نه‌واری قسه و باسی فاتیح
بۆ یه‌كه‌مجار له سایتی بروسكه بڵاوكرایه‌وه،
فاتیح له زۆر لاوه وه‌ڵامی شیاوی خۆ‌ی
وه‌رگرته‌وه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری نووسینه‌كان
ته‌نیا ده‌چوونه خانه‌ی وڵامدانه‌وه‌یه‌كی
شه‌خسییه‌وه و كه‌س ئه‌و پرسیاره‌ی نه‌وروژاند كه
ئایا بۆ له ڕیزی ڕێكخراوێكی وه‌ك كۆمه‌ڵه‌دا
فاتیحه‌كان سه‌یان هه‌ڵداوه؟
شوێنه‌واری ژیانی پێشڕه‌و ته‌نیا له
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان قه‌تیس نه‌ماوه و باشووری
ئه‌نفالكراویشی تێوه‌گلا. پێشڕه‌و له باشووریش
ڕێبوار ئه‌حمه‌د و تاهیر حه‌سه‌نی بۆ
بزووتنه‌وه‌ی كورد پێگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دۆزی كورد له‌وێش بێ خاوه‌ن
نه‌مێنێته‌وه. پێشڕه‌و ڕووی له هه‌ر لایه‌ک
كرد، د‌رك و داڵی لێ ڕووا و سه‌ری به‌هه‌ر كه‌لێن
و قوژبنێكی ئه‌و كوردستانه‌دا كرد، بیری
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كیانێكی كورد‌ی لێ به‌جێما.
له هه‌ناوی پێشڕه‌ودا ده‌رزه‌ن ده‌رزه‌ن، ته‌غار
ته‌غار، ئینسانی دژ به كورد له‌دایكبوون. ئێستا
له هه‌موو سووچ و كه‌ناران، له نزیك و له
دووره‌وه، سه‌ره‌وژێر و سه‌ره‌وژوور وه‌ك مێرووله
ڕێچكه‌یان به‌ستووه له‌سه‌ر دژایه‌تیی دۆزی
ڕه‌وای كورد و نۆ‌به‌بڕی له‌ته‌ك یه‌كتردا
ده‌كه‌ن. له‌م كێبه‌ركێیه‌دا كێ له هه‌موان پتر
خڕكه‌به‌رد له نیشتمان و وڵات و نه‌ته‌وه‌ی كورد
بگرێ، ئه‌و له هه‌موان "حیكمه‌تی"تره.
هه‌ر دڵێكی له سووچێكه‌وه
بڕۆکه‌یه‌ك
تروسكه‌ی كوردایه‌تیی وێكه‌وتبێ، بیر له‌و
مه‌ته‌ڵۆكه ده‌كاته‌وه و به خێرایی لێكی
ده‌داته‌وه و له خۆ‌ی ده‌پرسێ ئه‌و كه‌سانه
به‌رهه‌می كام ده‌زگای فیكری و به كام
تیغه‌ڵه نێوكیان بڕا و بۆ یه‌كه‌مجار له كوێ
بانگیان به گوێدا خوێندرا؟
بۆ ئه‌وه‌ی مێژوو به چه‌واشه‌یی نه‌نووسرێ
له ناخی پێشڕه‌ودا ته‌یار و ڕه‌وتی جۆراوجۆر
سه‌ریانهه‌ڵدا. له ئاكامی سیاسه‌تی چه‌وت و
ڕاستئاژۆیانه‌ی پێشڕه‌و ده‌رحه‌ق به دۆزی كورد
ژماره‌یه‌ك له كادر و ئه‌ندامانی بوون به
حیكمه‌تیست و سه‌ریان له شۆڤێنیستی ترین حیزبی
ئێرانی ده‌رهێنا كه ئه‌م ڕه‌وته له باری سیاسی و
ته‌شكیلاتییه‌وه له كوردستاندا ناتوانێ هیچ
ئاسۆیه‌كی هه‌بێ. له ئاكامی شكست و ناكامیی
بنچینه فیكرییه‌کانی پێشڕه‌ودا ڕه‌وتێكی تریش
به ناوی "پرۆژه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه"
پێشڕه‌وی به‌جێهێشت. ئه‌م جه‌ریانه له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی قه‌واره‌ی حیزبێكی به‌ناو سه‌رانسه‌ریی
وه‌ك حیزبی كومونیستی ئێرانی به‌جێهێشتووه، به‌ڵام
تا ئێستا نه‌یتوانیوه هۆویه‌تێكی سیاسیی ڕوون و
دیاریكراو بۆ خۆ‌ی وه‌ده‌ستبێنێ. له‌وه‌ش زیاتر له
هێندێك بوار‌دا میراتگر و درێژه‌ده‌ری
سیاسه‌ته‌كانی ڕابردوویه و ژماره‌یه‌ک له
رێبه‌رانی ئه‌م پڕۆژه‌یه، پێشڕه‌و نووسانی
جارانن.
گه‌وره‌ترین گرفتی ئه‌م ڕه‌وته ده‌مارگرژی و
پاوانخوازییه. ئه‌م ڕه‌وته له‌جیاتی وه‌ڕێخستنی
پرۆسه‌یه‌كی جیددی ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتن و
پێداچوونه‌وه به هه‌ڵه‌كانی ڕابردوودا، ستراتیژیی
دروستكردنی مێژوویه‌كی بێخه‌وش و ساخته و
قۆرغكردنی كۆمه‌ڵێك هه‌ڵوێست و به‌ها و پرنسیپی
سیاسی له كوردستان به ناوی داهێنانی
كۆمه‌ڵه‌یی گرتۆته پێش. وێنه‌ی هه‌ره به‌رچاوی
ئه‌و هه‌وڵه، خوێنه‌ر ده‌توانێ له وتاره‌كه‌ی
سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه به ناوی "كۆمه‌ڵه و
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌لی كورد و ئاڵای
كوردستان" به‌دیی بكا. سكرتێری كۆمه‌ڵه له‌و
وتاره‌یدا هه‌وڵێكی زۆری داوه به‌شێكی زۆری
ئه‌و مێژووه و شكستی سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه
له كوردستان به پێچه‌وانه‌وه نیشان بدا.
ئاڵا سه‌مبولی نه‌ته‌وه و مێژووه‌كه‌ی نیشان
ده‌دا كه خاك و نیشتمان و ئابووری و زمان و
كو‌لتور و هۆوییه‌تی تایبه‌تیی خۆ‌ی له
چوارچێوه‌ی سنوورێكی دیاریكراو ده‌پارێزێ.
نیشانه‌ی به ڕه‌سمی ناسینی ده‌وڵه‌تانه.
كۆمه‌ڵه به قه‌بوڵكردنی ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی
كورد، ده‌بێ مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد به ڕه‌سمی
ناسیبێ و هه‌ر به‌و پێیه‌ش دان به ده‌سكه‌وت و
تێكشكانه‌كانی نه‌ته‌وه‌ییدا دانابێ. كۆماری
كوردستان ئه‌و ئاڵایه‌ی وه‌كو ڕه‌مزی هه‌بوون و
له‌دایكبوونی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی كورد
هه‌ڵكرد. كۆمه‌ڵه‌ش به هاتنه‌ژێر ئه‌و
ئاڵایه‌وه ڕیزی خۆ‌ی له قه‌واره‌ی دوێنێی
خۆ‌ی جیا كرده‌وه. پێشینه و مێژووی گه‌له‌كه‌ی
خۆ‌ی كه تا دوێنێ بۆ پێخۆشبوونی
شۆڤێنیسته‌كانی ئێران حاشای لێ ده‌كرد و
لاسارانه و زارۆكانه و بێ ده‌لیل
به‌ربه‌ره‌كانیی ئه‌و كۆماره و پێشه‌وا
نه‌مره‌كه‌ی ده‌كرد، ده‌بێ له خۆشییان سه‌ریان
بۆ بله‌قێنێ. ئاڵا نیشانه‌ی كوردستانی
گه‌وره‌یه، كۆمه‌ڵه ده‌بێ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
له‌گه‌ڵ كرێكارانی ئێران چاره‌سه‌ر بكا.
قه‌بووڵكردنی ئاڵا به مانای قه‌بووڵكردنی
مافی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ كورد و ناسینی كۆماری
كوردستانه. قه‌بووڵكردنی ئاڵا به مانای
وه‌رگرتنه‌وه‌ی هه‌موو بوختان و ناسپاسییه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌یه ده‌رحه‌ق به پێشه‌وا قازی و كۆمار و
ئه‌ندامانی كۆماری كوردستان. قه‌بووڵكردنی ئاڵا
به مانای دداننان به نه‌قش و ده‌وری ئیجابیی
حیزبی دیمۆكراته له بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازیی ئێستای كورددا.
هه‌روه‌ها قه‌بووڵكردنی ئاڵای كوردستان به
مانای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی تیۆرییه زارۆكیانه‌كه‌ی
سێكوچكه‌ی پڕۆلیتاریا(کۆمه‌ڵه بورژوازی کورد) -
حیزبی دیمۆكرات، بورژوازی حاکم (كۆماری ئیسلامی)
و هه‌روه‌ها كۆتاییهاتنی تیۆریی دوو قوتبی بوونی
كوردستانه. ئێستا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه ما‌ڵه كه
له‌بری پشكنینی قاڵبی لێنینی بۆ دۆزی كورد
ئاوڕ بداته‌وه سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی مێژووی
نه‌ته‌وه‌ی كورد و به ڕۆحێكی نه‌ته‌وه‌یی
ئه‌ندامانی خۆ‌ی په‌روه‌رده بكا و هزر و مێشكیان
به پرسیارگه‌لێكی وه‌ك "ئه‌و ئاڵایه له كوێوه
هاتووه؟ مێژووه‌كه‌ی چییه؟ بۆ فه‌لسه‌فه و
هه‌بوونی ئاڵا پێویسته؟" ئاماده بكا. كۆمه‌ڵه له
جێگای هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی مێژوویه‌كی
چه‌واشه‌کارانه و پێهه‌ڵاگوتنێكی دوور له
ڕاستی، ڕه‌نگه باشتر ئه‌وه بێ به چاوێكی
ڕه‌خنه‌گرانه سه‌یری ڕابردووی سیاسی خۆ‌ی بكا.
كۆبه‌ند
له هه‌ر ڕوویه‌كه‌وه له كار و تێكۆشانی پێشڕه‌و له
ماوه‌ی ئه‌و 200 ژماره‌یه‌دا بڕوانین، شكست و
ناكامیی پێوه ده‌بینین. پێشڕه‌و ئه‌مڕۆ له
هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیی به به‌خۆداچوونه‌وه
هه‌یه. پێداچوونه‌وه‌یه‌ك كه بتوانێ
خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعبینانه‌ی بۆ دۆزی كورد
هه‌بێ و خۆ‌ی له گۆشه‌گیری و به تاق كه‌وتوویی
ئێستای قوتار بكا. له كوردستان ئه‌زموون و
تاقیكردنه‌وه‌ی تا ئێستا نیشانی داوه كه پێداگرتن
له‌سه‌ر تێڕوانینه به‌سه‌رچووه‌كان و مانه‌وه
له‌نێو به‌سته‌ڵه‌كی فیكریدا ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ له
سه‌نگ و قه‌واره‌ی ئه‌و هێزه كه‌م ده‌کاته‌وه.
گه‌وره‌ترین بایه‌خی مێژوو خوێندنه‌وه‌ی وردی
ڕووداوه‌كان و كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئه‌زموون و
تاقیكردنه‌وه‌كان و نه‌هێشتنی كه‌موكوڕییه‌كان و
ڕێگرتن له دووپاتبوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانه.
خوێندنه‌وه‌ی چه‌مكی مێژوو به‌م ڕه‌هه‌ند و
پێوانه‌یه ده‌رفه‌تی قۆناغێكی نوێ و ئاسۆیه‌كی
گه‌ش له‌به‌رده‌م هه‌ر هه‌نگاوێكی نوێ‌دا ئاوه‌ڵا
ده‌كا.
په‌راوێزه‌كان
[1] بڕوانه بڕیارنامه‌كانی كۆنگره‌ی دووه‌می
كۆمه‌ڵه.
[2] پێشڕه‌و، ئۆرگانی تیۆریك - سیاسیی كۆمه‌ڵه،
ژماره 5.
[3] هێما به وته‌یه‌كی مه‌نسووری حیكمه‌ت، له
نامیلكه‌ی "ئاسۆی تێكۆشانی حیزب له كوردستان"دا.
[4] بڕوانه وتاری "هراس حزب دمكرات از رشد
مبارزه طبقاتی"، پیام، نشریه‌ی صدای انقلاب
ایران. سال دوم، شماره 37.
[5] بڕوانه "سالنامه‌ی آ‌ماری كشور"، سال 1378،
آمارگیری از ویژگیهای اشتغال و بیكاری خانوار،
مرداد 1380، انتشارات مركزی ایران.
[6] مبارزه‌ی طبقاتی در فرانسه، ترجمه‌ی فارسی،
صفحه 13.
[7] به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ خودموختاریی كوردستان،
په‌سندكراوی كۆنگره‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه، گوڵانی
1361ی هه‌تاوی.
[8] كورش مدرسی، "كوردستان و داهاتووی
خه‌باته‌كه‌ی"، گه‌لاوێژی ساڵی 1369ی هه‌تاوی،
ئینتیشاراتی مه‌ركه‌زیی كۆمه‌ڵه.
[9] جمعبندی فعالیت تا كنونی كومه‌له- موقعیت
فعلی و دورنمایه‌ی آ‌ینده، ابراهیم علیزاده،
1371.
[10] جمعبندی فعالیت تاكنونی كومه‌له...
ابراهیم علیزاده.
[11] كۆمۆنیستی ژماره 44 ، وتاری "راه كارگر و
انشعاب در حزب دمكرات"، عبدالله مهتدی. مهرماه
1367.
[12] فاروق بابامیری، " 1357، اسناد تاریخی "جلد
اول، "بحران خلیج و رویدادهای كردستان عراق"، ص.
134-135.
[13] هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه 128.
[14] هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه 125.
[15] بڕوانه پێشڕه‌وی ژماره 29، ساڵی شه‌شه‌م،
ده‌وری دووه‌م، وتاری "بیانووی كۆن له زمانی
حیزبی دیمۆكراتی تازه‌وه" ، فاتح شیخ الاسلامی.
[16] بڕوانه وتاری "بۆچی حیزبی دیمۆكرات
سیاسه‌تی شه‌ڕ له دژی كۆمه‌ڵه درێژه ده‌دا؟"،
عبدالله مهتدی، 20ی گه‌لاوێژی 66، وه‌رگێڕ:
ناسری حیسامی، وه‌رگیردراو له گۆڤاری
كۆمۆنیست، ژماره 39ی پێشڕه‌و، ژماره 29ی ساڵی
چواره‌م، ده‌وری دووه‌م، گه‌لاوێژ و خه‌رمانانی
1373.
[17] پێشڕه‌وی ژماره 7، وتاری "در باره‌ی بنكه‌ی
زحمتكشان".
[18] پێشڕه‌وی ژماره 7، وتاری "تداوم جنگ داخلی در
كردستان و سیاست ما"، عبدالله مهتدی.
[19] بڕوانه وتاری "بۆچی حیزبی دیمۆكرات
سیاسه‌تی شه‌ڕ له دژی كۆمه‌ڵه درێژه ده‌دا؟"،
عبدالله مهتدی، 20ی گه‌لاوێژی 66، وه‌رگێڕ:
ناسری حیسامی، وه‌رگیردراو له گۆڤاری
كۆمۆنیست، ژماره 39ی پێشڕه‌و، ژماره 29ی ساڵی
چواره‌م، ده‌وری دووه‌م، گه‌لاوێژ و خه‌رمانانی
1373.
[20] پێشڕه‌و، ئۆرگانی ناوه‌ندیی سازمانی
كوردستانی حیزبی كومونیستی ئێران، ژماره 4، ده‌وری
دووه‌م، 30ی به‌فرانباری 1362ی هه‌تاوی، وتووێژ
له‌گه‌ڵ ئیبراهیم عه‌لیزاده.
[21] وتاری "آیا صلح در كردستان ممكن است؟"،
عبدالله مهتدی، كۆمۆنیست، ساڵی سێیه‌م،
خه‌زه‌ڵوه‌ری 1364ی هه‌تاوی.
[22] بڕوانه "بررسی جنگ ارتجاعی حزب دمكرات علیه
كومله. سلسه گفتاری از صدای انقلاب ایران"،
شهریور ماه 1364.
[23] بڕوانه وتاری "بمناسبت دوم بهمن روز تشكیل
جمهوری مهاباد"، پیام، نشریه‌ی صدای انقلاب
ایران، سال دوم، شماره 34، نیمه‌ی اول بهمن
1367.
[24] بڕوانه به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ
خودموختاریی كوردستان، په‌سندكراوی كۆنگره‌ی
سێیه‌می كۆمه‌ڵه، گوڵانی1361ی هه‌تاوی.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|