|
ڕێبازی کۆمه‌ڵه له تۆی به‌ڵگه‌کانیدا
ئه‌یوب ئه‌یوب‌زاده
به‌شی چواره‌م
ته‌بلیغات و ڕاوێژی سیاسیی پێشڕه‌و
گرفتێكی دیكه‌ی پێشڕه‌و، زمانه سیاسییه‌که‌ی
بوو. ئه‌و زمانه سیاسییه‌ی پێشڕه‌و پێی ده‌دوا،
زمانی ڕاده‌ربڕین و ئاخافتن و دیالۆگ نه‌بوو،
به‌ڵكو زمانی ته‌حه‌كووم و زاڵبوون بوو. ئه‌وه‌ی
له‌و نێوه‌دا بیری لێ نه‌ده‌كرایه‌وه زمانی
پێكگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی بوو.
هه‌ربۆیه زه‌قكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی به
بنه‌ما ده‌گرت و كاركردن له‌سه‌ر خاڵه
هاوبه‌شه‌كانی دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی له‌بیر
ده‌كرد. پێشڕه‌و لای وابوو له‌و ڕێگایه‌وه
هۆویه‌تێكی تاقانه‌ی له كه‌س نه‌چوو، بۆخۆی
چێده‌كا، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت دروستكردنی
هۆویه‌تێكی تاقانه، ته‌ریككه‌وتنه‌وه و
به‌تاقكه‌وتنه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و
په‌راوێزنشینیی لێ به نه‌سیب ده‌بێ. كاتێكیش
هه‌ست ده‌كا به خێرایی به‌ره‌و
ته‌ریككه‌وتنه‌وه مل ده‌نێ، مه‌نتیقی شه‌ڕ و
پێكدادان له قالبی تیۆریی چینه‌كاندا
ده‌هۆنێته‌وه و به كه‌ڵكوه‌رگرتن له زه‌بری
چه‌ك خه‌ونی هه‌ره‌سی به‌رانبه‌ره‌كانی
ده‌بینێ.
پێشڕه‌و ئه‌و شێوه كاره‌ی ناو نابوو
"ته‌بلیغاتی هوشیاركه‌ر‌انه". ته‌بلیغاتی
هوشیاركه‌رانه‌ش له‌ڕاستیدا ده‌مامكێك بوو بۆ
چاندنی تۆوی ڕ‌ق و نه‌فره‌ت و كوردكوژی.
پێشڕه‌و نه‌یده‌ویست ئه‌و ڕاستییه بسه‌لمێنێ كه
له كه‌شوهه‌وایه‌كی تایبه‌تی و نائاساییدا كه
هه‌ردووك هێزی سیاسیی له گژیه‌کتر ڕاچوو خاوه‌نی
هێزی چه‌كداری تایبه‌ت به خۆیان بوون و
بچووكترین كێشه ده‌یتوانی گه‌وره‌ترین
كاره‌ساتی لێ بكه‌وێته‌وه، پێویسته
ته‌بلیغاتی سیاسییش هێندێك تێبینی
له‌به‌رچاوبگرێ و زه‌مینه و ئاگری شه‌ڕ و
پێكدادان خۆش نه‌كا.
ڕه‌نگه لێره‌دا بۆ كارهاسانی و بۆ كێشانی
وێنه‌یه‌ك له ته‌بلیغاتی وشیاركه‌رانه‌ی
پێشڕه‌و بۆ خوێنه‌ر و به‌تایبه‌تی بۆ نه‌وه‌ی
تازه‌ی كورد، باشترین كار ئه‌وه بێ بڵێم
ته‌بلیغاتی پێشڕه‌و له چه‌شنی ته‌بلیغاتی
ئه‌وڕۆی گروپه شۆڤێنیستییه‌كه‌ی مه‌نسوور
حیكمه‌ت بوو كه به ناوی حیزبی كۆمۆنیستی
كرێكاری دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ دۆزی كورد ده‌كا.
له‌و سه‌رده‌مه‌شدا ئه‌و ته‌بلیغاته به تین و
گوڕێكی وا ناكۆكییه‌كانی نێوان خۆی و حیزبی
دێموكراتی ده‌هه‌ژاند و له‌ژێر ناو و ده‌مامكی
ته‌بلیغاتی وشیاركه‌رانه‌دا تۆوی نه‌فره‌ت و
ڕه‌ق و تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ده‌په‌ژاند و
ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی به گیانی له ئاشتی
نه‌هاتوویی كێشه‌كانی له‌ته‌ك "بۆرژوایی كورد"
هانده‌دا. له‌م باره‌یه‌وه ده‌خوێنینه‌وه:
ته‌بلیغاتی ئێمه به شێوه‌ی ئاسایی له خزمه‌ت
وشیاركردنه‌وه‌ی كرێكاران و كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكدایه. هه‌ر ئه‌مه بۆته هۆی ناڕه‌زایه‌تی
و هه‌ڵه‌شه‌بوونی حیزبی دێموكرات. ئه‌گه‌ر
ته‌بلیغات له‌لای حیزبی دێموكرات وه‌ك جۆره
توجاره‌تێك چاوی لێ ده‌كرێ، له‌لای ئێمه
هه‌میشه وه‌سیله‌یه‌ك بووه بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی
كرێكاران و ئاگاداركردنیان له واقیعیه‌تی نێو
كۆمه‌ڵ و له وه‌زعیه‌تی سیاسی و له ماهییه‌ت و
كاركردنی هێزه سیاسییه‌كانی نێو جامعه. جا
ئه‌گه‌ر ئه‌م تێكۆشانه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ
به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی دێموكرات وه‌ك حیزبێكی
بۆرژوای سازگار نه‌بوو، ئه‌وه به خودی ئه‌و
حیزبه و قازانج و مه‌سڵه‌حه‌تی چینایه‌تیی خۆی
مه‌ربوته. له داهاتووشدا بێگومان ئێمه
ته‌بلیغاتی وشیاركه‌رانه‌ی خۆمان له‌نێو
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستاندا درێژه
پێده‌ده‌ین و ئه‌گه‌ر كه‌سانێك نه‌توانن
ته‌حه‌مولی بكه‌ن، ده‌بێ فكرێك له حاڵی خۆیان
بكه‌نه‌وه".[15]
ئه‌گه‌ر لێره‌دا كه‌سێك ته‌نیا به شێوه‌یه‌كی
ڕواڵه‌تی و نامۆ به بنه‌ما و پرێنسیپه‌كانی مۆدێلی
حیزبی سه‌ركرده‌ی لێنینی بێ (كه پێشڕه‌و خۆی به
وێنه‌یه‌ك له‌و ده‌زانی) ڕه‌نگه چ گرفتێك له‌و
تێكسته‌ی سه‌ره‌وه‌ی پێشڕه‌ودا به‌دی نه‌كا و به
وێنه‌ی پێشڕه‌و ئه‌ویش لای وابێ مافی سروشتیی هه‌ر
حیزبێكی سیاسیه
باس له جیاوازییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه
بكا. بۆیه ئه‌گه‌ر له‌و گۆشه‌یه‌وه بۆ
خوێندنه‌وه‌ی ته‌بلیغاتی وشیاركه‌رانه‌ی كۆمه‌ڵه
بچین، ده‌بێ دان به‌وه‌دا بنێین وڵامه‌كه‌ی
ده‌ربڕی ڕاستییه. چونكه كۆمه‌ڵه ویستوویه‌تی له
ته‌بلیغاتی سیاسیی خۆیدا شوناسی خۆی له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌ی خۆی ڕوونتر بكاته‌وه.
ئه‌زموونیش نیشانی داوه له‌و جێگایه‌ی ده‌نگی
جیاواز ده‌خنكێندرێ و به‌ر به فره‌چه‌شنی ده‌گیرێ،
توندوتیژی به‌رهه‌م ده‌هێنرێ و ئاسایش و
پێكه‌وه‌ژیان له‌گێره‌ژنه
ده‌چێ.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به قووڵایی ناو
ڕه‌هه‌نده فیكرییه‌كانی حیزبی پێشڕه‌ودا
شۆڕبینه‌وه، یه‌كه‌م شتێ سه‌رنجمان ڕاده‌كێشێ
ئه‌وه‌یه كه بنه‌ما فیكرییه‌كانی ئه‌و جۆره
حیزبانه له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی جیاوازی و فره‌چه‌شنی
دامه‌زراوه. ئه‌گه‌ر جیاوازی و فره‌چه‌شنی ئه‌و
ژێرخانه فیكرییه بێ كه بیرۆكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نیی لا دروست ده‌بێ، ئه‌وا بنه‌ماكانی حیزبی
سه‌كرده و پێشڕه‌و به واتای لێنینی ده‌قا و ده‌ق
خۆی له نوخته به‌رانبه‌ریدا ده‌بینێته‌وه. وتاری
حیزبی سه‌ركرده به‌گشتی و كۆمه‌ڵه به‌تایبه‌تی
هه‌ڵگری یه‌ك پێناسه‌یه بۆ هه‌قیقه‌ت. هه‌قیقه‌ت
یه‌كه و نابێ به دوو و به چه‌ند. ئه‌و هه‌قیقه‌ته
تاكه‌ش ته‌نیا لای وان ده‌ستده‌كه‌وێ و دنیای
ده‌ره‌وه ده‌ربڕی به‌شێك له هه‌قیقه‌ت نیه. واته
كۆمه‌ڵه به پشتبه‌ستن به ئایدۆلۆژییه‌ك پێی وا
بوو دوایین هه‌قیقه‌ت له پاوانی ئه‌ودایه. لێره‌وه
ده‌كه‌وته خانه‌ی شه‌ڕێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو به‌دژی
هه‌ر چه‌شنه ڕێژه‌گه‌رایییه‌ك. ئه‌و ده‌یویست به
نوێنه‌رایه‌تیی چینێكه‌وه به‌ناوی هه‌موانه‌وه و
له‌باتی هه‌موان قسه بكا. له‌و تێڕوانینه‌دا هیچ
جێگایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و قه‌بووڵی
فره‌چه‌شنی و ڕێككه‌وتنی هێزه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای
چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و سیاسیی گونجاو
نه‌یده‌توانی به‌دی بكرێ. له كۆمه‌ڵه و پێشڕه‌و وا
بوو ته‌نیا ده‌قه تیۆرییه‌كانی ئه‌وان ده‌توانن
ته‌عبیر له هه‌موو جیاوازییه‌كانی كۆمه‌ڵی
كورده‌واری بكه‌ن. هه‌ربۆیه ده‌كه‌وتنه به
ناشه‌رعیكردنی هه‌موو ڕه‌وت و ته‌یاره‌كانیتر و
سڕینه‌وه‌ی جیاوازی و فره‌چه‌شنی له كۆمه‌ڵی
كورده‌واریدا.
پێشڕه‌و پێی وابوو گشت زانسته مرۆڤییه‌كانی
سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌و‌ییه له پاوانی ئه‌ودایه و
مه‌كۆ و مه‌ڵبه‌ندی هه‌موو ئه‌قڵ و مه‌عریفه‌تی
كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تییه. بۆ چاره‌سه‌ركردنی
گیروگرفته‌كانیش نوسخه‌ی ڕزگاری ته‌نیا لای
ئه‌و ده‌ستده‌كه‌وێ. له پێهه‌ڵداگوتن و
په‌سنبێژیی خۆیدا حاته‌می تاییش تۆزی
نه‌ده‌شكاند. ئه‌م میراته ئێستاش به بۆقه‌ته ملی
ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ‌ی زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانه‌وه نووساوه.[16]
سه‌ده‌ی ڕابردوو نیشانی‌دا چ له ئاستی جیهانیدا و چ
له كوردستانه‌كه‌ی خۆمان، ئه‌وانه‌ی پێیان وابوو
بنه‌ما فیكری و سیاسییه‌كانیان ده‌ربڕی دوایین
هه‌قیقه‌تی سه‌ر گۆی زه‌وین، نه‌ته‌نیا
نه‌یانتوانی ئه‌و به‌هه‌شته دروست بكه‌ن كه
به‌لێنیان دابوو، به‌ڵكو به‌هۆی جه‌وهه‌ری
نه‌فیگه‌رانه‌یان گه‌وره‌ترین
ماڵوێرانییشیان بۆ خه‌ڵك هێنا كایه‌وه. ئه‌گه‌ر
بنه‌ما فیكرییه‌كانی پێشڕه‌و له نوخته به‌رانبه‌ری
چه‌مكی جیاوازی و فره‌چه‌شنیدا بوون، له هه‌مبه‌ر
دۆزینه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌ش و كاری هاوبه‌شیشدا
كۆسپێكی گه‌وره بوون. له كۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا كه هێشتا
نه‌یتوانیوه سه‌قامگیریی سیاسیی خۆی وه‌ده‌ستبێنێ
و كێشه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی نه‌ته‌وه‌یی هێشتا وڵامی
خۆی وه‌رنه‌گرتۆته‌وه، گوتاری سیاسیی هاوبه‌ش و
هاوكاری و هاوخه‌باتیی هێزه سیاسییه‌كان به‌دژی
دوژمنی هاوبه‌ش، ئه‌گه‌ر له گوتاری ڕێزدانان بۆ
جیاوازی و فره‌چه‌شنی زیاتر گرینگیی نه‌بێ،
كه‌متری نییه.
لێره‌دا مه‌به‌ستمه بڵێم بۆ بزووتنه‌وه‌ی كورد
چه‌مكی جیاوازی و یه‌كگرتوویی ڕیزه‌كانی
ته‌واوكه‌ری یه‌كترن و له نێویاندا پێوه‌ندییه‌كی
زیندوو و ئۆرگانێك هه‌یه. نه‌بوون و له
په‌راوێزخستنی هه‌ركامیان ئاكامی زیانباری
لێده‌كه‌وێته‌وه. بۆوێنه ئه‌گه‌ر ته‌نیا
زه‌قكردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان به بنه‌ما بگیرێ،
زیانمان به كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا گه‌یاندووه. ئه‌گه‌ر
گرینگیی گووتاری هاوبه‌ش و پاراستنی یه‌كێتی
ڕیزه‌كانی گه‌له‌که‌مان ئاوا وه‌رگرتبێ، جیاوازی و
فره‌چه‌شنیمان په‌لامارداوه. له‌و میانه‌دا
هه‌روه‌ك بنه‌ما فیكرییه‌كانی پێشڕه‌و كاری بۆ
سڕینه‌وه‌ی جیاوازی ده‌كرد و له خاڵی به‌رانبه‌ری
پلۆرالیزمی فیكری و سیاسی و دابه‌شكردنی
ده‌سه‌ڵاتدا له‌نگه‌ری ده‌گرت، به هه‌مان شێوه‌یش
له هه‌مبه‌ر گوتاری كاری هاوبه‌ش و به‌ره‌ییدا
كۆسپی گه‌وره‌ی نابۆوه. بوونی به‌ره و تێكۆشانی
هاوبه‌شی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانی به ناوی
"پۆپۆلیزم"
به وێنه‌ی ئه‌و فاكتانه‌ی خواره‌وه ڕه‌ت
ده‌كرده‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو كه: "این
منطق از ورای جنبش همگانی كردستان، از ورای تئوری
بافیها و فریبكاریهای تئوریك پوپولیستها و حزب
بۆرژوای حاضر در كردستان كه میكوشد كارگران را
قانع كند كه همه‌ی ما خلقیم و منافع متضادی نداریم
و یا فعلا جای بحث از این منافع نیست و باید شیطان
بزرگ را نشانه رفت..."( ئه‌م لۆژیکه له نێو
جووڵانه‌وه‌ی
گشتی
کوردستان و له نێو تیۆری هۆنینه‌وه و
فریوکارییه تیۆریکه‌کانی پۆپۆلیسته‌کان و حیزبی
بۆرژوایی کوردستان که هه‌وڵده‌دا، کرێکاران
به‌وه قانع بکا که ئێمه هه‌موو گه‌لین و
به‌رژه‌وه‌ندیی ناته‌بامان نییه یان جارێ کاتی
باس له‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه نییه و ده‌بێ سیله
له شه‌یتانی
گه‌وره بگرین...)[17]، یا : "تنها خرده
رویزیونیستهایی از قماش راه كارگر و پوپولیستهای
فسیل شده‌ی از نوع گروه اشرف می‌توانند خود و مردم
را بفریبند و چشم خود را بر واقعیات اجتماعی و
سیاسی روشن ببندند و بگویند: از آن‌جا كه انقلاب
كردستان ملی- دمكراتیك است، پس رهبری باید با
بۆرژوای باشد! و یا این تحلیل تعدیل شده و
آبرومندانه‌تر را ارائه دهند كه در انقلاب ملی
كردستان به‌ر حال بۆرژوای هم نقش انقلابی بازی
می‌كند و باید با آن "جبهه‌ی متحدی را تشكیل
داد"(ته‌نیا ورده رویزیوێست
گه‌لێکی
وه‌ک "راه‌گارگر" و پۆپۆلیستگه‌لێکی
عه‌نتیکه‌ی وه‌ک گروپی "ئه‌شره‌ف" ده‌توانن خۆیان
و خه‌ڵک فریو بده‌ن و چاوی خۆیان له حاند
واقعییه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه رۆشنه‌کان
ببه‌ستن و بڵێن: له‌و رووه‌وه که شۆڕشی کوردستان
میللی- دیمۆکراتیکه، که وایه
رێبه‌رایه‌تییه‌که‌ی ده‌بێ له ده‌ست بۆرژوازی
دابێ. یان لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌موارکراو و
ئابڕومه‌ندانه‌تر پێشکه‌ش بکه‌ن که
له
شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی کوردستاندا به هه‌ر حاڵ
"بورژوایش"
ده‌ورێکی شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌یه و ده‌بێ "به‌ره‌ی
یه‌کگرتووی" له‌گه‌ڵ پێکبهێنرێ".[18]
ئه‌گه‌ر له وڵاتانی دیكه سیاسه‌ت ئامرازێكه بۆ
دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گیروگرفته‌كان و
كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌كان، له وڵاتی ئێمه و له‌و
ساڵانه‌دا، سیاسه‌ت بۆخۆی ببوه كۆسپێكی گه‌وره و
به بنبه‌ست گه‌یشتبوو. له كوێی دنیا دیتراوه
نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه چوارده‌وری به ده‌وڵه‌تانی
داگیركه‌ر ته‌نراوه و هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانی له‌سه‌ر
بێ،
نوخبه سیاسییه‌كه‌ی بوونی به‌ره و هاوكاریی هێزه
سیاسیییه‌كانی به ئارگومێنتی سازشی چینایه‌تی و
پۆپۆلیزم به‌رپه‌رچ بداته‌وه. كازێوه‌ی به‌یانێكی
كوردی له كوێ ده‌یتوانی له‌ژێر سێبه‌ری خیتابێكی
وه‌هادا بێته هه‌ڵاتن؟ كێ ده‌توانێ تۆسقاڵێك
واقعبینی و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی كردن له‌و
وتاره‌دا به‌دی بكا؟ كه‌ی زێهنییه‌تێكی له‌و جۆره
ده‌توانێ به ته‌نگ گیروگرفته‌كانی ناو ماڵی
كورده‌وه بێ و ڕێكی بخا؟
ڕاده‌ی ڕاستگۆیی له ته‌بلیغاتی پێشڕه‌ودا
كاتێك پێشڕه‌و وه‌ك لایه‌نێكی شه‌ڕی نێوخۆیی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، شۆڕشی كوردی له شه‌ڕێكی
خوێناوییه‌وه گلاندبوو، له جێگای ئه‌وه‌ی
هه‌وڵ بدا هۆكاره‌كانی ئه‌و شه‌ڕه ڕاستگۆیانه
بێنێته به‌رباس و وه‌ك شه‌ڕی دوو هێزی سیاسیی
چه‌كدار نیشانی بدا كه له هه‌ر شوێنێك
بستۆكه‌یه‌ك ناوچه‌ی ڕزگاركراو شك ببه‌ن ناتوانن
یه‌كتر ته‌حه‌مول بكه‌ن و له‌سه‌ر هه‌یمه‌نه‌ی
ئێستا و ده‌سه‌ڵاتی دواڕۆژ ده‌كه‌ونه شه‌ڕ و
پێكدادانه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه له هۆكارگه‌لێك
ده‌دوا كه ته‌نانه‌ت نووسه‌رانی پێشڕه‌و بۆخۆشیان
له ته‌نیایی و خه‌ڵوه‌تی خۆیاندا نه‌یانده‌توانی
بڕوا یان پێ بكه‌ن.
خوێنه‌ر ده‌توانێ نموونه‌ی ئه‌و چه‌واشه‌كارییه
له‌و فاكتانه‌ی خواره‌وه‌دا به‌دی بكا و
به‌گوێره‌ی خۆی له ڕاده‌ی ڕاستگۆیی پێشڕه‌و
بۆ ده‌سنیشانكردنی هۆكاره‌كانی شه‌ڕی نێوان
حیزبی دێموكرات و كۆمه‌ڵه سه‌رپشك بێ: "حیزبی
دێموكرات ده‌یه‌وێ نیشان بدا كه مایله و
ده‌توانێ كوردستانی شۆڕشگێڕ به
له‌به‌رچاوگرتنی جێگا و شۆنێكی تایبه‌ت كه وه‌ك
جه‌ریانێكی سیاسی كورد هه‌یه‌تی به‌ره‌و
وه‌زعییه‌تێك به‌رێ كه بۆ بۆرژوای و
ئیمپریالیزم موساعید بێ. حیزبی دێموكرات تێده‌گا
كه ئیمپریالیزم به‌لاڕێدابردن و به شكستكیشانی
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان و
دامه‌زراندنی نه‌زمی دژ به شۆڕش له كوردستانی
ده‌وێ و هه‌وڵده‌دا خۆی بكا به وه‌سیله‌ی
وه‌دیهێنانی ئه‌و نیاز و ویسته بۆرژوا
ئیمپریالیستییه. حیزبی دێموكرات تێده‌گا كه
هه‌ر حكومه‌تێكی بۆرژوایی داهاتووی ئێران
پێویستی به سه‌ركوتكردنی كۆمۆنیزم،
سه‌ركوتكردنی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و
شۆڕشگێڕانه و بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری له
كوردستان هه‌یه و هه‌ر له ئێستاوه به مه‌رجی
سیاسه‌ته‌كانی و یه‌ك له‌وانه شه‌ڕخوازی له
دژی سازمانی كۆمۆنیست له كوردستان خه‌ریكه
خۆی وه‌ك هاوده‌ستێكی له‌بار بۆ كات و وه‌ختێكی
وا خۆی هه‌ڵده‌خا... به‌ڵام ڕه‌چاوكردنی ئه‌م
ئامانجه دژ به شۆڕشانه له‌لایه‌ن حیزبی
دێموكراته‌وه شتێكه و وه‌دیهاتنی شتێكی
دیكه‌یه. مه‌گه‌ر هه‌موو جناح و ده‌سته و
گروپه‌كانی بۆرژوای ئێران، له خودی جمهوری
ئیسلامییه‌وه بگره، هه‌تا جناحه‌كانی نێوخۆیی
و هه‌تا به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی
بۆرژوایی ئه‌م ڕێژیمه، هه‌موویان چاویان
نه‌بڕیوه‌ته ئه‌وه كه له‌لای ئمپریالیسته‌كان
مه‌قبووڵییه‌تێك په‌یدا بكه‌ن؟ مه‌گه‌ر هه‌موویان
سه‌قامگیربوون و جێگیر بوونی خۆیان هه‌ر له
گره‌وی ئه‌مه‌دا نابینن؟ مه‌گه‌ر هه‌موویان دژی
كۆمۆنیزم و دژی دیموكراتیزمیان نه‌كردۆته ئاڵای
ئه‌م هه‌وڵ و ته‌قالایه‌ی خۆیان؟ حیزبی
دێموكراتیش وه‌ك به‌شێكی دیاریكراو و تایبه‌ت له
ئوپۆزیسیونی بۆرژوایی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران،
ڕێك هه‌ر ئه‌م خه‌سڵه‌ت و شێوه و ڕێبازانه له
خۆی نیشانده‌دا و له‌م ڕێگایه‌دا شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵه بۆ نیشاندانی خۆشخزمه‌تی خۆی، به
شاهید ده‌گرێ.
ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سیاسه‌ته بۆرژوا
ئه‌مپریالیستییه نه‌ك هه‌ر بۆ حیزبی دێموكرات و
بۆ ده‌ركێشانی ئه‌و حیزبه له ته‌نگانه و
گیروگرفته‌كانی موعجیزه‌ی له ده‌ست نایه،
به‌ڵكو ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕیسوای ده‌كا، به تاقی
ده‌كاته‌وه و بێ به‌رگه‌ی ده‌كا. جیاواز له‌وه
كه حیزبی دێموكراتیش وه‌ك هه‌موو جه‌ریانه
بۆرژواییه‌كان ناتوانێ كارایی و توانایی
واقیعی جه‌ماوه‌ر به‌راورد بكا و یه‌كی چاو لێ
ده‌كات و سات و سه‌ودا و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ
"سه‌ره‌وه" به دیاریكردنی چاره‌نووسی
میلله‌ته‌كان، سیاسه‌ته‌كان و بزووتنه‌وه‌كان
ده‌زانێ... حیزبی دێموكرات خۆی به شۆڕشی
كوردستانه‌وه هه‌ڵده‌واسێ، هه‌تا بتوانێ له‌و
هه‌ڵوێسته مه‌تڵووبییه‌تی تایبه‌تیی خۆی بۆ
ئه‌مپریالیسته‌كان و بۆرژوایی حاكم ئیسبات بكا،
به‌ڵام هه‌رچی له‌م سیاسه‌ته‌ی ئێستادا
به‌ره‌وپێش بچێ خه‌ڵك و شۆڕش له‌ده‌ست ئه‌دا
ته‌ریك به‌و هیوایه كه بتوانێ له داهاتوودا
پاداش و ده‌سخۆشانه‌ی ئه‌م خۆشخزمه‌تییانه‌ی له
بۆرژوای و ئه‌مپریالیزم وه‌ربگرێ.
حیزبی دێموكرات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچی به
نه‌سیب بووبێ، خۆی له زه‌لكلاوی سیاسه‌تی دژ
به شۆڕش و له گه‌نكاری و ڕیسوایی و
ته‌نگانه‌ی سیاسی و ته‌شكیلاتی هاویشتووه...
ئێمه له ده‌وره‌ی ئێستادا له‌چاو ڕابردوو له
وه‌زعییه‌تێكی زۆر له‌بارترداین بۆ به‌ره‌نگار
بوونه‌وه‌ی شه‌ڕخوازییه‌كانی حیزبی دێموكرات، و
بێگومان جگه له ڕیسوایی و ناكامی و شكستێكی
قورس هیچ شتێكی دیكه چاوه‌ڕوانی ئه‌م قوڵه
نۆكه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری ناكات".[19]
"قسه‌ی تێدا نییه كه به‌ینی ئێمه و حیزبی دێموكرات
ناكۆكییه‌كی ئایدۆلۆژیكی بناخه‌یی و ڕیشه‌یی هه‌یه
كه ئه‌م ناكۆكییه ئایدۆلۆژیكییه ئێمه وه‌ك
نوێنه‌رانی دوو چین له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی
گه‌لی كورددا لێك جیاده‌كاته‌وه. ئه‌م ناكۆكییه هی
ئه‌وه‌یه كه ئێمه و حیزبی دێموكرات نوێنه‌ری دوو
چینی جیاوازی كۆمه‌ڵایه‌تیین: یانی پرۆلتاریا و
بۆرژوای. هه‌ر بۆیه هه‌بوونی ناكۆكی له
سیاسه‌ته‌كانی ئێمه و حیزبی دێموكرات‌دا هه‌میشه
مه‌سه‌له‌یه‌كی ته‌بیعییه. ئه‌م ناكۆكییانه ڕیشه‌ی
سیاسی- چینایه‌تییان هه‌یه و سیاسه‌ته‌كانمان له
سه‌رده‌می جۆربه‌جۆری شۆڕشی كوردستاندا جیاوازییان
بووه".[20]
به‌گوێره‌ی پێناسه و خوێندنه‌وه‌ی پێشڕه‌و بۆ چینی
بۆرژوای، ئه‌م چینه چینێكی دژ به شوڕش و
كۆنه‌په‌رست بوو. له‌م باره‌یه‌وه له به‌رنامه‌ی
كۆمه‌ڵه بۆ خودموختاریی كوردستاندا هاتووه: "له
سه‌رده‌می ئیمپریالیزمدا كه سه‌رمایه‌داری
گه‌یشتۆته قۆناغی گه‌نده‌ڵ بوونی خۆی، بۆرژوای له
سه‌رتاسه‌ری جیهاندا لایه‌نگری زه‌بروزه‌نگ و
كۆنه‌په‌ره‌ستییه". "ما مدتهاست جواب خود را به
این شرط داده‌ایم: حزب دمكرات انقلابی نیست و
مسلما از جانب ما نیز نمی‌تواند این‌طور خوانده
شود"(ئێمه له مێژه وه‌لامی خۆمان به‌م مه‌رجه
داوه‌ته‌وه. حیزبی دیمۆکرات شۆڕشگێڕ نییه و بێگومان
له لایان ئێمه‌وه به‌مجۆره پیناسه ناکرێ).[21]
"منشا اصلی اختلافات سیاسی كومله و حزب دمكرات
منشا دیدگاههای متفاوت آنان نسبت به جنبش كردستان
نیست. در طول این چند سال همین بوده و هست. كومله
در انطباق با منافع و آرمان كارگران و زحمتكشان
مدام در تلاش بوده است تا جنبش كردستان را تعمیق
كند و گسترش دهد، تلاش كرده است مطالبات دمكراتیك
و انقلابی آن را شفاف‌تر سازد، در تلاش بوده است تا
در بطن همین جنبش تغییر و تحولات اجتماعی در زندگی
توده‌های مردم ایجاد كند. كوشیده است با تكیه بر
صف مستقل كارگران آگاه و پیش‌رو، با تكیه بر نیروی
كارگران و زحمتكشان و توده‌های ستمدیده تمام توان
و ظرفیت جنبش را به كار اندازد، كوشیده است افق
پیروزی این جنبش و طریق پیروزی آن را به روشنی
معین كند، آنرا توضیح دهد و به همه نشان دهد. حزب
دمكرات برعكس برطبق منافع سیاسی بۆرژوای تلاش
كرده‌است اهداف و مطالبات جنبش خلق كرد را تنزل
بدهد، جنبش را از محتوای انقلابی و دمكراتیك خود
تهی كند، به نام مردم كردستان و به حساب جنبش
كردستان در بالا و با این یا آن جناح بۆرژوای در
پی سازش و معامله باشد. بله! اینها همگی واقعیت
دارند. این اختلافات سیاسی و طبقاتی، این تمایز
تمایز عقیده و در نتیجه تقابل میان كومله و حزب
دمكرات تا كنون ادامه داشته و تداوم خواهد داشت.
اما مساله اینجاست كه كدامیك از طرفین این تقابل
را از عرصه‌ی سیاسی به عرصه‌ی نظامی كشانده
است"(سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵی ناکۆکییه سیاسییه‌کانی
کۆمه‌ڵه و حیزبی دیمۆکرات، سه‌رچاوه‌ی بۆچوونه
جیاوازه‌کانی ئه‌وان له مه‌ڕ جووڵانه‌وه‌ی
کوردستان نییه، له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا
ئه‌وه بووه و ده‌بێ. کۆمه‌ڵه له پێناو
به‌رژه‌وه‌ندیی و ئامانجی کرێکاران و
زه‌حمه‌تکێشاندا به‌رده‌وام له هه‌وڵدا بووه که
جووڵانه‌وه‌ی کوردستان قووڵتر و به‌ربڵاوتر بکا،
تێکۆشاوه داخوازه دیمۆکراتی و شۆڕشگێڕییه‌کان
روونتر بکاته‌وه، له هه‌وڵدا بووه که له
هه‌ناوی ئه‌م جوڵانه‌وه‌یه گۆڕان و ئاڵۆگۆڕی
کۆمه‌ڵایه‌تی له ژیانی کۆمه‌ڵانی سته‌مدیده
پێک‌بێنێ، تێکۆشاوه، به پشت به‌ستن به ریزی
سه‌ربه‌خۆیی کرێکارانی ئاکار پێشڕه‌وه به پشت
به‌ستن به هێزی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و
کۆمه‌ڵانی زۆرلێکراو. ته‌واوی وزه و توانای
جووڵانه‌وه وه‌گه‌ڕ بخا، هه‌وڵی داوه، ئاسۆی
سه‌رکه‌وتنی ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه و رێگای
سه‌رکه‌وتنی به روونی دیاری بکا، شیی بکاته‌وه و
پیشانی هه‌مووانی بدا. حیزبی دیمۆکرات به
پێچه‌وانه‌وه به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
بورژوازی هه‌وڵی داوه ئامانج و داخوازه‌کانی
جووڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد بێنته خوارێ، جوڵانه‌وه
له نێوه‌رۆکی شۆڕشگێڕانه و دیمۆکراتی خۆی به‌تاڵ
بکا، به ناوی خه‌ڵکی کوردستان له سه‌ر حیساب
جووڵانه‌وه‌ی کوردستان، له سه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ
ئه‌م قۆڵ و ئه‌و باڵ بۆرژوازی سات و سه‌ودا بکا.
به‌ڵێ! ئه‌مانه هه‌موویان واقعیه‌تیان هه‌س. ئه‌م
ناکۆکییه چینایه‌تی و سیاسییانه، ئه‌م
جیاوازییه ئایدئۆلۆژییه و له ئاکامدا
به‌ربه‌ره‌کانێ نێوان کۆمه‌ڵه و حیزبی دیمۆکرات
تا ئێستا درێژه‌ی هه‌بووه و درێژه‌ی ده‌بێ.
به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه کام له لایه‌نه‌کانی
ئه‌م به‌ربه‌ره‌کانێیه، ململانێکان له به‌ستینی
سیاسییه‌وه به‌ره‌و به‌ستینی نیزامیی
گوێزاوه‌ته‌وه).[22]
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌شه له
فاكته‌كان به دوایین ڕسته‌ی كۆمه‌ڵه ده‌ستپێبكه‌ین
كه ده‌پرسێ له حیزبی دێموكرات و كۆمه‌ڵه كامیان
ناكۆكیی نێوان ئه‌و دوو پارته‌ی له مه‌یدانی
سیاسییه‌وه كێشایه مه‌یدانی نیزامی، ده‌توانین
بڵێین كۆمه‌ڵه! ئه‌گه‌ر لێره‌دا كه‌ڵك له‌و
پێناسه‌یه وه‌ربگرین كه ده‌ڵێ شه‌ڕ درێژه‌ی
سیاسه‌ته، ئه‌وا ده‌شتوانین بڵێین شه‌ڕی نێوخۆیی
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاكامی ئه‌و سیاسه‌ته
چه‌وته بوو كه كۆمه‌ڵه له ڕێگای هه‌وڵدان بۆ
به‌ناشه‌رعیكردنی حیزبی دێموكرات زه‌مینه‌ی
له‌باری بۆ ره‌خساند. كاتێك كۆمه‌ڵه هیچ
ڕه‌ساله‌تێكی مێژوویی بۆ ئه‌و حیزبه قایل نه‌بوو،
به كۆسپی سه‌ر ڕێگای شۆڕشی كوردستانی ده‌زانی و
وه‌ك هێزێكی بۆرژوای ده‌یخسته خانه‌ی هێزێكی دژی
شۆڕشه‌وه، شتێكی سروشتییه ئه‌و سیاسه‌ته شه‌ڕ و
تێكهه‌ڵچوونی چه‌كدارانه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ناكۆكییه‌كانی نێوان حیزبی دێموكرات و
كۆمه‌ڵه به وته‌ی كۆمه‌ڵه به‌ڕاستی ناكۆكیی دوو
جیهانبینی و دوو ئایدۆلۆژیی سه‌ر به دوو چینی
دژه‌به‌ر و له ئاشتی نه‌هاتووی كۆمه‌ڵی كورده‌واری
بوو، ئاساییش بوو ئه‌م ناكۆكییانه له كرده‌وه‌شدا
خۆ نیشان بده‌ن و پێكدادان و شه‌ڕ و توندوتیژییان
لێ بكه‌وێته‌وه. قه‌رار نییه شه‌ڕی چینه‌كان
به‌گوێره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵه به وێنه‌ی چه‌ند
ڕسته‌ی جوان و ڕازاوه هه‌ر به ته‌نیا له‌سه‌ر
كاغه‌ز بمێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه به‌ڕاستی پێی
وابوو ناكۆكیی نێوان خۆی و حیزبی دێموكرات
ناكۆكییه‌كی چینایه‌تییه، ده‌بێ هه‌ڵگیرسانی ئه‌و
شه‌ڕه نێوخۆییه‌ش به ئاكامی مه‌نێقی و
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ناكۆكییانه بزانێ. بۆیه
ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه ئیدعای ده‌كرد بزانین كێ
ناكۆكییه سیاسییه‌كان بۆ شه‌ڕی چه‌كداری
ده‌گوێزێته‌وه پرسیارێكی بێ مانا بوو.
خۆدزینه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ پاساوی هه‌ڵوێسته
چه‌وته‌كانی و ڕاكردنێك بوو له قه‌بووڵی هه‌ر
چه‌شنه به‌رپرسایه‌تییه‌ك. بۆ حیزبێكی سیاسی
له‌نێوان فیكر و پراكتیكی سیاسی‌دا دیواری چین
داناندرێ. ئه‌گه‌ر دیوارێكیش هه‌بێ یه‌كه‌م كاری
ده‌بێ ڕووخاندنی ئه‌و دیواره بێ. گۆڕه‌پان و
به‌ستێنی كاری حیزبێكی سیاسی له‌گه‌ڵ
وانه‌گوتنه‌وه‌ی مامۆستایه‌ك له قوتابخانه زه‌وی
تا ئاسمان جیاوازیی هه‌یه. حیزبی سیاسی، ئه‌ویش
تازه له چه‌شنی چینایه‌تییه‌كه‌ی، یه‌كه‌م هه‌وڵی
ئه‌وه‌یه ڕوانگه و سیاسه‌ته‌كانی له‌نێو كۆمه‌ڵدا
بكا به هێزێكی ماددی و نایه‌وێ بنه‌ما
فیكرییه‌كانی ته‌نیا له سنووری قسه و دروشم‌دا
بمێنێته‌وه. ئه‌م دیارده‌یه‌ش، دره‌نگ یا زوو، له
هه‌ورامان بێ یا له موكریان، ده‌توانێ یه‌ك ئاكامی
چاوه‌روانكراوی لێ بكه‌وێته‌وه: ئه‌ویش شه‌ڕ و
پێكدادانی چه‌كدارانه! له لێكدانه‌وه‌ی
به‌رپرسیارێتیی ئه‌و شه‌ڕ‌ه‌شدا ئه‌وه گرینگ نییه
كێ له‌پێشدا یه‌كه‌م گولله‌ی ته‌قاند، چه‌ند كه‌س
له كام لا گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌وه‌ی گرینگه
ئه‌وه‌یه كه ئایا كام سیاسه‌ت هه‌ڵایسێنه‌ری ئه‌و
شه‌ڕه بووه؟ شه‌ڕ‌ه‌كه له ئاكامی خوێندنه‌وه‌ی چ
ڕوانگه و سیاسه‌تێك زه‌مینه‌ی هه‌ڵگیرسانی بۆ خۆش
كراوه. ئه‌ویش به‌تایبه‌تی له كاتێكدا كه هه‌ردووك
حیزبی سیاسی (كه به وته‌ی كۆمه‌ڵه یه‌كیان سه‌ر به
پرۆلتاریا و ئه‌وی دی سه‌ر به بۆرژوای بوو)
خاوه‌نی هێزی چه‌كداری تایبه‌ت به خۆیان بوون تا
كه‌ی ده‌یانتوانی درێژه به پێكه‌وه‌ژیانی هێمنانه
بده‌ن؟
ئه‌م به‌شه له باسه‌كه لایه‌نێكی هه‌ستیار و ناسك
له‌خۆده‌گرێ. من نامه‌وێ لێکدانه‌وه‌که‌م به
لایه‌نگریی لایه‌ك و مه‌حكوومكردنی لایه‌كه‌ی دیكه
وه‌ربگیردرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌م خوێندنه‌وه‌ی سه‌قه‌ت و دوگمی كۆمه‌ڵه
له كوردستان به هۆكارێكی سه‌ره‌كیی شه‌ڕی نێوخۆیی
داده‌نێم، به‌و حاڵه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م بۆ
هه‌ڵسه‌نگاندنی هۆكاره‌كانی ئه‌و شه‌ڕه،
هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه
که ته‌نیا
پشت به فاكتۆرێك هه‌رچه‌ند گرینگیش بێ ببه‌سترێ.
گه‌ڕان به‌دوای هۆكاره‌كانی ئه‌و شه‌ڕه‌دا
پانتایییه‌كی به‌ربڵاوتری پێویسته و ته‌نیا به
تاقه هۆكارێك شی ناكرێته‌وه. ئه‌و كاره
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستییانه و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
گه‌ره‌که. هه‌ر له شیكردنه‌وه‌ی قووڵی كۆمه‌ڵگه‌ی
كورده‌واری له ڕووی كولتورییه‌وه هه‌تا
ئاوڕدانه‌وه له مێژووی دروست بوون و سه‌رهه‌ڵدانی
حیزب و ڕێكخراوی سیاسی له كوردستان و
هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردكردنی ڕێبازی فیكری و
سیاسی و ته‌نانه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ی لایه‌نی
كه‌سایه‌تیی ڕێبه‌رانی ئه‌و حیزبانه له‌ڕووی
سایكۆلۆژی و مۆرال و ڕه‌فتاری كۆمه‌ڵایه‌تی و
چۆنیه‌تیی ژیان و پێگه‌یشتنیان پێویسته. هه‌موو
ئه‌وانه‌ش مه‌رج نییه له یه‌ك لێكۆڵینه‌وه و
به‌رهه‌می كاری تاكه‌كه‌سێكدا ڕه‌نگ بداته‌وه.
به‌ڵكو ئه‌مه كارێكی به‌كۆمه‌ڵی گه‌ره‌كه.
له‌وانه‌ش گرینگتر من ویستوومه بڵێم له
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داگیركراوی وه‌ك كوردستاندا حیزبی
پێشڕه‌و و سه‌ركرده‌ش كلیلی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی لا
نه‌بوو كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه له داخراوییه‌وه
به‌ره‌و كراوه‌یی و ڕێزدانانی لایه‌نی به‌رامبه‌ر
و ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند حیزبی به‌رێ. ته‌نگ و
چه‌ڵه‌مه‌كانی حیزبی پێشڕه‌و بۆخۆیان
ته‌گه‌ره‌یه‌كی گه‌وره له‌و نێوه‌دا بوون. له
كوردستان نه‌قدی ئه‌و ڕه‌وته یه‌كه‌م هه‌نگاوه بۆ
باس له تێگه‌یشتنێكی تر بۆ سیاسه‌ت و بۆ چه‌مكی
ده‌سه‌ڵات. سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێك كه چه‌ندڕه‌نگی
و فره‌چه‌شنیی پێوه دیار بێ.
کۆتایی به‌شی 4
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|