|
ڕێبازی کۆمه‌ڵه له تۆی به‌ڵگه‌کانیدا
ئه‌یوب ئه‌یوب‌زاده
به‌شی سێهه‌م
سه‌دان ساڵ داگیركراوی و ژێرده‌سته‌یی كۆمه‌ڵی
كورده‌واری هۆکارێک بوو بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی
خۆبه‌كه‌مزانین دزه بكاته نێو توێژێك له
ڕووناكبیر و خوێنده‌وا‌ری ئه‌م وڵاته و
توانه‌وه له‌نێو گروپێكی شۆڤێنیست مه‌سله‌كدا.
دیاره له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م چاره‌نووسه‌دا
پێشڕه‌و خۆی سووچبار بوو. ئه‌و هاتبوو هه‌موو
شتێكی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆی
ڕه‌تكرد‌بووه‌وه. به‌لای ئه‌وه‌وه چ
به‌هایه‌كی كولتوری و سیاسی و مێژوویی ئه‌م
كوردستانه شیاوی ئه‌وه نه‌بوو به بنه‌مای
وه‌ربگرێ؛ خه‌تێكی ڕه‌شی به‌سه‌ر مێژوو، كو‌لتور
و زمان و ته‌نانه‌ت گشت ڕاپه‌ڕینه‌كانی كورددا
كێشابوو. هه‌موو شتێكی ئه‌م كوردستانه یا
كۆنه‌په‌رستانه بوو یاخود بۆ‌رژوایی. ئه‌و
خۆداته‌كاندنه نه‌یده‌توانی كه‌لێن و
بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ڕۆحی و فیكری چێ نه‌كا.
هه‌ر بۆیه پێشڕه‌و به چاویلكه‌ی چه‌پێكی
نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌سته‌وه له دۆزی نه‌ته‌وه‌ی
كوردی ده‌ڕوانی. بۆ ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ڕاستییانه
با پێكه‌وه سه‌رنجێك له‌م چه‌ند فاكته بده‌ین.
له‌م فاكته‌ی خواره‌وه‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه
له‌به‌ر ڕه‌وابوونی كێشه‌ی كورد نییه كه
كۆمه‌ڵه‌ی پاش هاتنی سه‌هه‌ندیه‌کان، به‌شداری
له بزوتنه‌وه‌ی كورددا ده‌كا، به‌ڵكو له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه نه‌هێڵێ بۆ‌رژوایی كورد مێشكی كرێكاران
به بیری ناسیۆنالیستی ده‌رمانداو بكا.
"كومه‌له در مبارزه برای تحقق مطالبات ملی خلق
كرد شركت می‌كند و برای پیشبرد و به پیروزی
رساندن آ‌ن برنامه می‌ریزد. دفاع از این مطالبات
حق طلبانه بوی امكان میدهد كه به سراغ تضادها
و كشمكش های طبقاتی برود و نگذارد بۆرژوای
كردستان افكار و مبارازات طبقــه كارگر را به
سموم ناسیونالیستی وعقب مانده آ‌لوده سازد.
(کۆمه‌ڵه له تێکۆشان بۆ وه‌دیهێنانی خواسته
میلییه‌کانی گه‌لی کورددا به‌شداریی ده‌کا و بۆ
بردنه پێش و سه‌رخستنی، به‌رنامه داده‌ڕێژێ.
پشتگیریی له‌م داخوازه ره‌وایانه‌یه ده‌رفه‌ت
به کۆمه‌ڵه ده‌دا که بچێته سه‌ر ناکۆکی و
ململانێ چینایه‌تییه‌کان و نه‌هێڵێ بۆرژوای
کوردستان بیر و ڕا و خه‌باتی چینی کرێکار به
ژه‌هری ناسیۆنالیستی و دواکه‌وتووانه پیس
بکا"[10]
له فاكتی دووهه‌میشدا، ناسیونالیزم ده‌بێته
هۆیه‌ك بۆ لێدان و سه‌ركوتكردن و له‌قاودانی
سیاسی و ده‌گوترێ: "در تمام مدتی كه ما حزب
دمكرات را به خاطر دفاع از مالكیت و مناسبات
سرمایه‌داری، دفاع از حفظ طبقات و نابرابریهای
طبقاتی موجود، به خاطر ضد كمونیسم، به خاطر
انكار طبقــه كارگر و مخالفت با مطالبات و
سازماندهی مستقل آ‌ن، بخاطر ناسیونالیسم و تلاش
برای فریفتن و به كجراه بردن كارگران، بخاطر ضد
دمكراتیسم، زور گویی و پایمال كردن حقوق مردم
زحمتكش، بخاطر سازشكاری و معامله گری با جمهوری
اسلامی و سیاست خیانت كارانه نسبت به جنبش
كردستان، به خاطر تلاش در كسب مقبولیت در نزد
امپریالیستها و بۆرژوای ایران و تلاش برای شركت
در ائتلافهای بۆرژوای علیه انقلاب ایران و
مصالح زحمتكشان، بخاطر نقض موازین دمكراتیك در
مناسبات احزاب و سازمانهای سیاسی در كردستان، و
بالاخره بخاطر تعرضات فزاینده و خونین علیه
كومه‌له و سرانجام جنگ تمام عیار علیه آ‌ن مورد
افشاگریهای سیاسی قرار می‌دادیم و ذهن طبقــه
كارگر و مردم زحمتكش را با ماهیت واقعی این حزب و
سیاستها و عملكردهای آ‌ن روشن می‌ساختیم...( له
ته‌واوی ئه‌و ماوه‌یه‌دا که ئێمه حیزبی
دیمۆکراتمان له‌به‌ر داکۆکیکردنی له خاوه‌ندارێتی
و پێوه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه‌داری، داکۆکیکردنی
له پاراستنی چینه‌کان و ئه‌و نابه‌رابه‌رییه
چینایه‌تییانه‌ی که هه‌ن، له به‌ر دژایه‌تیکردنی
له‌گه‌ڵ کۆمۆنیزم، له به‌ر حاشاکردن له چینی
کرێکار و دکایه‌تیکردنی له‌گه‌ڵ داخوازه‌کان و
رێکخستنی سه‌ربه‌خۆی چینی کرێکار، به هۆی
ناسیۆنالیزم و هه‌وڵدانی بۆ فریودان و به لاڕێدا
بردنی کرێکاران، به هۆی دژایه‌تیکردنله‌گه‌ڵ
دیمۆکراتیسم، خۆسه‌پێنی و پێشێلکردنی مافه‌کانی
خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش، له به‌ر سازشکاری و ئه‌ون و
به‌ست له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و سیاسه‌تی
خائینانه‌ی به جۆڵانه‌وه‌ی کوردستان، به هۆی
هه‌وڵدانی بۆ قبوڵکرانی لای ئیمپریالیسته‌کان و
بۆرژوای ئێران و تێکۆشانی بۆ به‌شداریی له
ئیئتلاگه‌گه‌لی بۆرژوای دژی شۆرشی ئێران و
بهرژه‌وه‌ندیی زه‌حمه‌تکێشان، له به‌ر پێشێلکردنی
رێوشوێنه دیمۆکراتییه‌کان له پێوه‌ندییه‌کانی
نێوان حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان له کوردستان
و سه‌ره‌نجام به هۆی ده‌سدرێژی روو له زیاد و
خوێناوی دژ به کۆمه‌ڵه و دواتر شه‌ڕی
هه‌مه‌لایه‌نه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه، ده‌خه‌ینه به‌ر
له قاودانی سیاسی و مێسکی چینی کرێکار و خه‌ڵکی
زه‌حمه‌تکێش، له نێوه‌رۆکی راسته‌قینه‌ی ئه‌م
حیزبه و سیاسه‌ته‌کان و کرده‌وه‌کای رۆشن
ده‌کرده‌وه...)[11]
"ناسیونالیسم كرد هست، به كله‌اش بزنید. پدر
سوخته است و تا ابد باید زد تو سرش. هر
ناسونالیستی را باید زد. موضع همه‌ی كمونیستها
در دنیا این است..."[12] هشدار در مقابل
ناسیونالیسم بجاست. من هم در مبارزه با
ناسیونالیسم مبارزه كرده‌ام مخالف ناسیونالیسم با
همه‌ی وجودهم هستم.”[13] "ما بودیم و كردیم،
علی‌رغم همه محدودیتهایمان حزب بزرگی چون دمكرات
را زدیم داغانش كردیم."[14](ناسیونالیزمی کورد
هه‌یه، له ته‌وقی سه‌ری بده‌ن، سه‌گبابه و
تاهه‌یه و ده‌بێ له ته‌وقی سه‌ری بده‌ی. هه‌ر
ناسیۆنالیستێک ده‌بێ لێی بدرێ. هه‌ڵوێستی هه‌موو
کۆمۆنیسته‌کان له جیهاندا هه‌ر ئه‌وه‌یه...[12]
وریایی
دان له سه‌ر ناسیۆنالیزم به‌جێیه. منیس دژی
ناسیۆنالیزم تێکۆشاوم و به هه‌موو تواناوه دژی
ناسیۆنالیزمم.[13]. ئیمه
بووین
سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌م و کووڕییه‌کانمان حیزبیکی
گه‌وره‌ی وه‌ک دیمۆکراتمان تێک
شکاند[14].
زۆرمان نه‌گوتوه گه‌ر بڵێین ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵه له
سازمانه‌كه‌یاندا هه‌موو كاتێ سانچۆ پانزای دۆن
كیشۆت حیكمه‌ت بوون. كورد وته‌نی وه‌كو ئه‌سپی
زینكراو بوون. بۆ خۆشكردنی زه‌مینه‌ی شه‌ڕی
نێوخۆیی و كوشتنی هاووڵاتیی سه‌ر به "حیزبی
بۆرژوای" له قزڵباشی بێبه‌زه‌یی سه‌فه‌ویی،
بێبه‌زه‌ییتر بوون. ئه‌ده‌بیاته‌كه‌ی پێشڕه‌و به
ستایلی كتێبی دۆن كیشۆت نووسراوه. ده‌شێ بۆ چوونه
قووڵایی ئه‌م تراژیدیایه، له چ مێتۆد و
كه‌ره‌سه‌یه‌كی تر جگه له كولتوری له‌خۆنامۆبوون و
ژێرده‌سته‌یی كه‌ڵك وه‌ربگرین؟ تراژیدیای ئه‌م
ڕه‌وته ته‌نیا له‌وه‌دا نییه که ناسیۆنالیزمی
قه‌بووڵ نییه، به‌ڵكو پێش هه‌ر شتێ له‌وه‌دایه که
به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ، بۆته ئامزازی گوتاری
ناسیۆنالیزمی نه‌ته‌وه‌ی بانده‌ست و تێیدا
تواوه‌ته‌وه. گرفته‌كه هه‌ر ئه‌وه نییه نازانێ
كێیه و چی ده‌وێ و چۆن باسی خه‌ون و ئاواته‌كانی
خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌كا، به‌ڵكو ئه‌و له پێش
هه‌موو شتێك‌دا له ئارگومێنتێك ده‌گه‌ڕێ كه ئه‌و به
پله‌ی هاوشێوه‌یه‌تی بگه‌یه‌نێ، واته پێی نه‌ڵێن
كورد و پێی نه‌ڵێن ناسیۆنالیست.
ئه‌وه‌ی له یه‌كه‌م ڕوانینی ئه‌و فاكتانه‌دا
سه‌رنج ڕاده‌كێشێ، سایكۆلۆژیی تێكڕووخاوی نوخبه‌ی
وڵاتێكی داگیركراوه كه شانداچه‌قاو، لاهه‌ڵدڕاو و
گووپ قرینجاو، بێ پێڵاو، ته‌نیا خه‌می ئه‌وه‌یه‌تی
به جۆرێك خۆی بنوێنێ كه ڕووناكبیری نه‌ته‌وه‌ی
باڵاده‌ست له ڕیزی خۆیدا وه‌ریبگرێ. چ ڕووداوێك
ده‌توانێ له‌وه تراژیكتر بێ كاتێ نوخبه‌ی خه‌ڵكی
وڵاتێكی داگیركراو بۆخۆی ببێته ئامرازێك بۆ
تێكدانی ناوماڵی شێواو و لێكترازاوی خۆی؟
هه‌ولدان بۆ خۆ هاوشێوه‌كردن له‌ته‌ک
نوخبه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی
باڵاده‌ستیش ڕووبه‌ر و پانتایییه‌كی به‌رفراوانی
هه‌یه. ده‌توانێ هه‌ر جاره‌ی به شێوه‌یه‌ك له
شێوه‌كان وێنه‌یه‌ك له خۆیمان پێشان بدا. جاری
وایه خۆی به لاساییكردنه‌وه و خۆهه‌ڵدان بۆ
دیتنه‌وه‌ی خۆی له ئه‌وی تردا، جارێك به ده‌ستبردن
بۆ چه‌ك و كوشتنی برا و خوشكی خۆی و جارێكی تریش
به هه‌ڵسه‌نگاندنی چه‌واشه‌گه‌رانه‌ی ڕووداوه‌كان
و ساویلكه‌یی و ده‌مارگرژیی، خۆی نیشان ده‌دا.
هه‌ركام له‌و سیفه‌ت و تایبه‌تمه‌ندییانه
به‌گوێره‌ی كات و سه‌رده‌م خۆی له به‌یانێكی
سیاسیی تایبه‌تدا ده‌بینێته‌وه. له
لاساییكردنه‌وه‌دا ده‌چێته قاڵبی تووتییه‌وه: چی
پێ بڵێی، چاك و خراپ، جوان و ناحه‌ز، به‌بێ
بیركردنه‌وه دووپاتی ده‌كاته‌وه. به‌درێژایی مێژوو
له كۆمه‌ڵگه و له‌نێو بنه‌ماڵه‌دا، له شوێنی كار
و له قوتابخانه، به‌هۆی مێدیا و ڕۆژنامه، هێنده
له‌سه‌ری دراوه و نكۆڵی له شوناسی
نه‌ته‌وه‌یی كراوه، هیچ متمانه‌یه‌كی به خۆی
نه‌ماوه و نازانێ كه ئه‌ویش گه‌ر بیه‌وێ ده‌توانێ
به مێشكی خۆی بیر بكاته‌وه و شته‌كان بخاته به‌ر
گومان و لێكدانه‌وه. عاده‌تی به ته‌مبه‌ڵی و
ته‌وه‌زه‌لی فیكری گرتووه. پێی وایه هه‌ر ده‌بێ
خه‌ڵكی تر بیری بۆ بكاته‌وه و له وانه‌وه شت فێر
بێ. ده‌توانێ به درێژایی چه‌ندین ساڵ گوند به
گوندی كوردستان بۆ له‌داو
خستنی نه‌یاری
به‌زۆر داتاشراوی خۆی که‌مین
دانێته‌وه،
شه‌ڕ بكا، بكوژێ و بكوژرێ. به‌ڵام زۆر زوو
ڕه‌زاگران ده‌بێ به‌وه‌ی كه پێی بڵێی له‌دوای
چه‌ند سه‌رچاوه‌ی زانستی بگه‌ڕێ بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ
ناسیۆنالیزم چییه و ئه‌و كورده به كرێكار و
جوتیاریه‌وه، به بازاڕی و ڕووناكبیرییه‌وه، به ژن
و به پیرییه‌وه، بۆچی حازره سه‌ر و ماڵی له
پێناودا دابنێ و حیكمه‌ت له‌و فیداكارییه ده‌بێ چی
بێ؟ له وڵامدا ده‌ڵێ: "هاوڕێیان ده‌ز‌انن!" پێی
خۆشه شه‌و و ڕۆژ بیڕه‌تێنن، دارایی و سه‌رچاوه‌ی
ماڵیی پێ كۆ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام پێی نه‌ڵێی ڕۆژێ
دانیشه سه‌عاتێك بیر بكه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانی ئه‌و
وانه‌یه‌ی هاوڕێیان فێریان كردووی چه‌نده به
قازانجی دۆزی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆته. جگه له
هه‌موو ئه‌وانه خۆشباوه‌ڕ و ساویلكه‌شه. به
پیاڵه‌یه‌ک ئاو ده‌كه‌وێته مه‌له. ڕۆژێك ده‌توانی
پێی بڵێی له كوردستانه‌وه ده‌بینه پێكهێنه‌ری
ئه‌نترناسیۆنالی كۆمۆنیستی بۆ ڕێبه‌رایه‌تیکردنی
كرێكارانی جیهان. ڕۆژێكیتر واته له‌دوای
قه‌بووڵكرانی بڕیارنامه‌ی 598ی ئه‌نجوومه‌نی
ئاسایش و کۆتایی هاتنی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق
كه ئاسۆی بزوتنه‌وه‌ی كوردستانیشی تا ڕاده‌یه‌ك
لێڵكردبوو، ده‌توانی پێی بڵێی: شۆڕشی سۆسیالیستی
ده‌بێ له ئه‌وروپاوه ده‌ستپێبكا، ئێوه‌ش ده‌بێ
یارمه‌تیی هاوچینه‌كانتان بده‌ن بۆ ئه‌و شۆڕشه،
بچنه ناویان، ڕوونیان بكه‌نه‌وه، چه‌نای چه‌ند
ساڵه ڕێڤیزیۆنیسته‌كان مێشك و بیریان خه‌واندوون،
پێویستیان به وشیاركردنه‌وه‌یه...! ئیتر ناپرسێ
منی هه‌ژاری كورد به چ زمانێك ئه‌و كاره بكه‌م. چ
ناسیاوییه‌كم له‌سه‌ر گرفته‌كانی ئه‌وروپایی
هه‌یه. خۆ بۆخۆی له هه‌موو شتێك‌دا كه‌م بێنێ له
بیر و فه‌لسه‌فه و ڕووناكبیریدا كه‌م ناهێنێ!
به‌كورتی، لاپه‌ڕه‌ی مێشك و زه‌ینی سپیه. ده‌توانی
به كه‌یفی خۆت شتی تێدا تۆماركه‌ی و به نیگاری
دڵخوازت بینه‌خشێنی. ده‌شكرێ خوشك و برای خۆی پێ
بكوژی. به شێوه‌یه‌كی خورافی خۆی به به‌شێك له
چینی كرێكاری جیهانی ده‌زانێ، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و
چینه ئه‌و و خه‌باته‌كه‌ی ئه‌و به هی خۆی بزانێ.
مانگ و ساڵ و ته‌نانه‌ت ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌كانی
حیزبی سۆسیال دیموكراتی ڕووسیه‌یان پێ
له‌به‌ركردوه، به‌ڵام پێی ناخۆشه پێی بڵێی بڕۆ
چه‌ند په‌رتووكی مێژووی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆشت
وه‌ك شه‌ره‌فنامه بخوێنه‌وه. هێندێك به توحفه‌ی
موزه‌فه‌ریه ڕۆح و ڕه‌وانی خۆت تیفتیفه بده.
سه‌رێكیش له مه‌م و زینه‌كه‌ی خانی بده. له‌م
گه‌شته‌دا دیوانی حاجی قادر و پیره‌مێرد و... تاد
له‌بیر مه‌كه. ئه‌گه‌ریش ئه‌و به‌رهه‌مانه به كۆن
و به‌سه‌رچوو ده‌زانی، بێشكچی بكه به مانیفێستی
خۆت. ئه‌و پێت ده‌ڵێ كورد بوون یانی چی، ناسنامه‌ی
نه‌ته‌وه چ بایه‌خێكی هه‌یه، كوردستان كوێیه، بۆ
دابه‌شكراوه، داگیركردنی چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر
بیر و هزری من و تۆ داناوه. له هه‌موو ئه‌وانه‌ش
گرینگتر بێشكچی فێرمان ده‌كا چۆن وه‌ك كورد بیر
بكه‌ینه‌وه، چۆن ده‌توانین له‌ژێر كاریگه‌ریی
وتاری ڕووناكبیرانی نه‌ته‌وه‌ی بانده‌ست قوتارمان
بێ. كه‌چی ئه‌و
وا
له
"ئه‌نترناسیۆنالیزم"
حاڵیكراوه كه كورد نابێ باسی ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی خۆی بكا، ناسیۆنالیزم دزێوه،
بۆرژواییه، ژاری خاپاندنی چینی كرێكاره،
شه‌ڕهه‌ڵایسێنه و... تاد. به‌ڵام ناسیۆنالیزم
چه‌مكێكی گشتییه
و هه‌ڵگری
شێوازی فره‌چه‌شن و فره‌جۆره.
ناسیۆنالیزمی نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست و ناسیۆنالیزمی
نه‌ته‌وه‌ی بانده‌ست دوو له جۆره‌کانین.
یه‌كیان ده‌توانێ له بزاڤێكی عه‌قڵانییه‌وه
به‌ره‌و ناسیۆنالیزمێكی په‌لامارده‌ر و مه‌زنخواز
بخزێ، وه‌ك ناسیۆنالیزمی فارس و عه‌ره‌ب و تورك.
ئه‌و جۆره ناسیۆنالیزمه هه‌ڵگری هیچ جۆره سروشتێكی
دیموكراتیانه نییه. هه‌ر بۆیه ڕه‌واشه له‌قاو
بدرێ. جۆره‌كه‌ی تری ناسیۆنالیزم، نه‌ته‌وه‌ی
ژێرده‌سته وه‌ك ناسیۆنالیزمی كورد، كه نه چاوی
بڕیوه‌ته نیشتمان و به‌ر و بۆی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر
و نه بوونی خۆی له نه‌بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تردا
به‌دی ده‌كا. له باشترین حاڵه‌تیشدا ترۆپكی خه‌و و
حه‌زی ئه‌و ناسیۆنالیزمه ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی
نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌بێ.
كه‌چی ئه‌و له ره‌فیق ئازه‌رینی سه‌رزاره‌كی
بیستوه "ناسیونالیسم پدر سوخته است" و ده‌بێ له
سه‌ری بدرێ. به‌ڵام نازانێ بۆ ده‌بێ له سه‌ری
بدرێ. له‌ڕاستیدا ئه‌و دوژمنی شتێكه كه نایناسێ.
نازانێ ناسیۆنالیزم چییه و به‌ری چ دارێكه. حازره
عومرێك به گوێبیستی فێری شت بێ، به‌ڵام له خۆی
ڕانابینێ سۆمای چاوه‌كانی خۆی به‌كاربێنێ بزانێ بۆ
هه‌ر ناسیۆنالیزمی كورد دزێوه و ده‌بێ لێی بدرێ.
ئه‌گه‌ر كورد گوتی ده‌مه‌وێ له وڵات و نیشتمانی
خۆم منیش كیانێكم هه‌بێ به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له
كه‌س بكه‌م و په‌لامار بۆ كه‌سی تر به‌رم، بۆ
ئه‌مه ناڕه‌وایه.
لێره‌وه ده‌مه‌وێ بڵێم ناكرێ به ته‌نیایی شانه‌ی
هه‌موو ئه‌و گرفتانه له سه‌ری ماركسیزم‌دا بشكێنین.
بزاڤی ڕۆشنبیریی كورد و سایكۆلۆژیی ئینسانی كوردیش
ئه‌و زه‌مینه به‌هێزه‌ی تێدایه ببێته چه‌كی ده‌ستی
ئایدۆلۆژی و كه‌ڵكی ئامرازیی لێ وه‌رگیرێ. له
جێگای ئه‌وه‌ی ئایدۆلۆژی بكاته ئامرازێك بۆ
به‌ختیاركردنی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی، خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی
ده‌كاته قوربانی بێ ئه‌وه‌ی بۆخۆی بزانێ.
پێشڕه‌و و چه‌مكی ده‌سه‌ڵات
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بێژین گه‌یشتن
به ده‌سه‌ڵات مه‌به‌ستی گشت حیزب و
ڕێكخراوه‌یه‌كی سیاسییه كه له گۆڕه‌پانی
كۆمه‌ڵدا تێده‌كۆشن. بۆ پێشڕه‌ویش وه‌ك ئۆرگانی
ڕێكخراوێكی سیاسی، مافی سروشتی خۆی بوو خه‌و
به ده‌سه‌ڵاته‌وه ببینێ. به‌ڵام گرفتی پێشڕه‌و
ئه‌وه بوو تا سه‌ر ئێسقان پشت ئه‌ستوور به
خوێندنه‌وه‌یه‌كی غه‌یره دیموكراتی بۆ گه‌یشتن
به ده‌سه‌ڵات بوو. له تێگه‌یشتنی پێشڕه‌و بۆ
چه‌مكی ده‌سه‌ڵات، ڕێزگرتن له ئیراده و ده‌نگی
زۆرینه به ناوی دیموكراسی بۆ‌رژوایی قه‌ڵب و
هه‌ڵخه‌ڵێتێنه‌ر ناوزه‌د كراوه و له
تێگه‌یشتنی سه‌قه‌ت و ڕواڵه‌تیی پێشڕه‌ودا هه‌ست
به‌وه نه‌ده‌كرا ئه‌وه كه له و‌ڵاتێكدا
ده‌ره‌تان بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌ڕه‌خسێ كه له
ڕێگای ده‌نگدانه‌وه نوێنه‌ره‌كانیان ده‌سنیشان
بكه‌ن، نه ده‌سكه‌وتێكی بچووك و نه به‌رهه‌می
لوتف و به‌ره‌که‌تی چینێكی تایبه‌تییه، به‌ڵكو
به‌رهه‌می خه‌باتی دوورودرێژی كۆمه‌ڵگه‌ی
مرۆڤایه‌تییه.
به‌لای پێشڕه‌وه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌توانێ
هه‌قانییه‌ت به چه‌مكی ده‌سه‌ڵات ببه‌خشێ،
ئه‌و ئایدۆلۆژیه‌یه كه ئه‌و هێزه پێی پشت
ئه‌ستووره. له‌و نێوه‌شدا دیاریكردنی هه‌قانییه‌ت
و ڕێبه‌رایه‌تیی ئه‌و ئایدۆلۆژییه‌ش به كۆمه‌ڵێك
ئێلیت و هه‌ڵبژارده ئه‌سپێردراوه كه ناوی
ڕێبه‌رانی كۆمۆنیستیان له‌سه‌ر خۆیان داناوه.
ئه‌م ئێلیته له ره‌ساڵه‌تێكی مێژوویی ده‌د‌وێ
كه له‌لایه‌ن چینی كرێكاره‌وه پێی
ئه‌سپێردراوه. هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه بووه
پێشڕه‌و نه‌یتوانیوه بڕوا‌ی به ده‌سه‌ڵاتێكی
ئیئتلافی له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزی سیاسیی دیكه‌ی
جیا له خۆی هه‌بێ. به‌گوێره‌ی بنه‌ما
فیكرییه‌كانی پێشڕه‌و، ئه‌مه به سازانی
چینایه‌تی و تێكدانی سه‌ربه‌خۆیی چینی كرێكار
ده‌ژمێردرێ. به‌كورتی بڵێین، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی
پێشڕه‌و له كوردستان تامه‌زرۆی هاتنه‌دی بووه،
بوونی به نه‌بوونی به‌رانبه‌ره‌كه‌یه‌وه
گرێدراوه. له‌ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتێكی یه‌ك‌حیزبی
و یه‌كده‌نگی که له‌گه‌ڵ ده‌نگ و ڕه‌نگیتر
ناحه‌وێته‌وه و هه‌ڵناکا.
پێشڕه‌و به‌درێژایی چه‌ند ساڵ ڕۆژهه‌ڵاتی
كورستانی كردوه گۆڕه‌پانی ڕ‌قه‌به‌رایه‌تیی
شه‌ڕی ئایدۆلۆژییه‌كان. له‌و نێوه‌دا تا ئه‌و
جێگایه‌ی بۆ ڕۆڵ و نه‌خشی خۆی و
ڕێكخرا‌وه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه، ده‌وری بیری
ماركسیزم- لێنینیزم و نوێنه‌ریی چینی كرێكاری
ده‌گرته ئه‌ستۆ. له به‌رامبه‌ردا،
به‌رانبه‌ره‌كانی به حیزبی بۆرژوا و نوێنگه‌ی
كۆنه‌په‌رستی و دژ به شۆڕش له‌قه‌ڵه‌م داوه.
پێشڕه‌و لای وابووه ئه‌م دوو ئایدۆلۆژییه
دژبه‌ره، كێشه و ململانێی له ئاشتی نه‌هاتووی
دوو چینی كۆمه‌ڵایه‌تین له كوردستان و دره‌نگ یا
زوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ونه
شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌وه. پێشڕه‌و و خاوه‌نه‌که‌ی
بنه‌ما و نۆرمه دیموكراتییه‌كانی دنیای مۆدێرنی
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌مكی ده‌سه‌ڵاتدا به
ناوی بیری قه‌ڵبی بۆرژوای له‌قه‌ڵه‌م داوه.
بۆ پێشڕه‌و دیموكراسی پلانێكی داڕێژراو نه‌بوو
بۆ ژیان و شێوازێك بۆ تێڕوانینێكی
هه‌مه‌لایه‌نه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی
نێو كۆمه‌ڵگه و دیاریكردنی ئه‌رك و مافه‌كان،
به‌ڵكو ده‌روازه و ئامرازێك بوو بۆ قۆرخكردن و
مۆنۆپۆلكردنی ده‌سه‌ڵاتی تاكه حیزبی له كوردستان.
پێشڕه‌و پشت ئه‌ستوور به ته‌فسیرێكی چینایه‌تی بوو
له چه‌مكی دیموكراسی. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر
پرێنسیپی ڕێزگرتنی ئه‌وی دی وگواستنه‌وه و
ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له حیزبێكه‌وه بۆ
لایه‌نێكی تر به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه
هۆكارێكی گرینگی سه‌قامگیری و پاراستنی
دیموكراسی بێ، به‌گوێره‌ی ئه‌و هزره‌ی
پێشڕه‌وی لێکه‌وتووته‌وه ئه‌م ده‌سكه‌وته وه‌ك
بیرێكی قه‌ڵب كه سازانی چینایه‌تی بانگه‌شه
ده‌كا، ده‌درایه به‌ر هێرش و لۆمه و له قاودان.
پێشڕه‌و و مه‌سه‌له‌ی داهێنانی فیكری
پێشڕه‌و له باری فیكرییه‌وه بڵاوكراوه‌یه‌كی
داهێنه‌ر نه‌بوو؛ به‌درێژایی ته‌مه‌نی
نه‌یتوانی خوێندنه‌وه‌یه‌كی تیۆریكی ئه‌وتۆ
بێنێته به‌رهه‌م كه دۆزی كورد هه‌نگاوێك
به‌ره‌وپێش به‌رێ. ئه‌و له قۆناغێكدا نازناوی
"جونبشی مه‌قاومه‌ت"ی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازی كورددا سه‌پاندبوو، له قۆناغێكی
تریشدا به‌پێی بڕیارنامه‌كانی كۆنگره‌ی
دووه‌می كۆمه‌ڵه بۆ ماوه‌یه‌ك سیاسه‌تی حاشاكردن
له دۆزی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان گرتبووه به‌ر و بزووتنه‌وه‌ی كوردی
به‌درێژه‌ی ڕاپه‌ڕینی ڕێبه‌ندانی 57 له‌قه‌ڵه‌م
ده‌دا.
پێشڕه‌و له هه‌موو ماوه‌ی ژیانیدا نامۆ به
داهێنانی فیكری بوو. له گۆڤاری "كۆمۆنیست"دا چی
له‌لایه‌ن ڕه‌فیق حیكمه‌ت و ڕه‌فیق
ئازه‌رینه‌وه نووسرابا ده‌سبه‌جێ ده‌بووه پێخۆری
پێشڕه‌و. له‌ڕاستیدا پێشڕه‌و "كۆپییه‌ک" بوو له
گۆڤاری كۆمۆنیست و ئامراز و كه‌ره‌سه‌یه‌ك بوو كه
چۆنیان ویستبا وایان ده‌خه‌مڵاند و له قالبیان
ده‌دا. پێشڕه‌و كێڵگه بوو، چۆنیان ویستبا
ده‌یانكێڵا و چۆنیان پێخۆش با به‌روبوویان له كه‌و
ده‌دا. هه‌ڵبه‌ت به‌پێی كات و سه‌رده‌م بۆ ئه‌م
كه‌ره‌سه‌یه میكانیزمی جوراوجۆر دا‌ده‌نرا.
جارێك ده‌یانكرده مه‌كۆیه‌ك بۆ نێڵدانی شه‌ڕی
كوردكوژی و جارێكی تر نوشته‌ی ئاشبه‌تاڵیان بۆ
ده‌نووسی. پێشڕه‌و به درێژایی ئه‌و ساڵانه
چاوله‌ده‌ست بوو. چاوله‌ده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی
فه‌رچكگرتوو به بیری شۆڤێنی نه‌ته‌وه‌ی
فه‌رمانڕه‌وا كه له قه‌واره‌ی ماركسیزم-
لێنینیزم‌دا دیفاعیان له سه‌روه‌ری و
ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستیی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست ده‌كرد
و ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌یان پێده‌خافڵاند.
ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی داهێنانی
فیكری سه‌رله‌به‌ری ئارشیڤی گشت ژماره‌كانی
پێشڕه‌و بپشكنین، ڕه‌نگه تیۆریی
“سێكوچكه”
گه‌وره‌ترین داهێنانی ژیانی پێشڕه‌و به حیساب
بێ. به‌گوێره‌ی ئه‌و تیورییه به‌له‌وه‌زه له
كوردستان سێ دژبه‌ری له ئاشتی نه‌هاتوو له
ململانێدا
بوون. لایه‌كیان بۆرژوای ده‌سه‌ڵاتدار و لایه‌كی
تریش بۆرژوای كورد و سێیه‌م جه‌مسه‌ریشی
"پرۆلتاریای ئاگا و وشیاری كورد" بوو كه
پێشڕه‌و ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تیكردنی گرتبووه
ئه‌ستۆ! مه‌به‌ست له پرۆلتاریای وشیاری كورد
كۆمه‌ڵه بوو؛ بۆ‌رژوایی كوردیش نازناوی حیزبی
دێموكرات بوو كه له‌لایه‌ن پێشڕه‌وه‌وه خه‌ڵاتی
كرابوو.
له‌و ساڵانه‌دا به‌شێك له ژیانی پێشڕه‌و بۆ
جێخستنی ئه‌و تیۆرییه لاپره‌سه‌نی‌یه ته‌رخان
كرا. خه‌ڵكانێكی زۆر له باشترین ڕۆڵه‌كانی كورد
بوون به سووته‌مه‌نیی ئاگری ئه‌و تیۆرییه كه
پێشڕه‌و وه‌ك قوتابخانه‌یه‌ك كاری بۆ ده‌كرد و
خه‌ڵكی بۆ پێده‌گه‌یاند.
پێشڕه‌و بڵاوكراوه‌یه‌كی شه‌ڕئه‌نگێز بوو. وانه
و عه‌قڵایه‌تی پێشڕه‌و له‌و ساڵانه‌دا وانه‌ی
كوشتن و خوێنڕشتن بوو. وه‌ك لایه‌نێكی
به‌كوشتدانی ده‌یان ڕۆڵه‌ی كورد، قه‌د جارێك
له جاران، پێشڕه‌و به‌خۆیدا نه‌چۆوه، بۆ
به‌كوشتدانی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه ماته‌م دڵی
دانه‌گرت و به‌ش به‌حاڵی خۆی له هه‌ڵه‌كانی
ورد نه‌بۆ‌وه. له قامووسی پێشڕه‌ودا كوشتنی
ئینسانی كورد به‌ده‌ستی یه‌کتر شه‌ڕی چینه‌كان
بوو. له شه‌ڕی چینه‌كانیشدا جێگایه‌ك بۆ سازان و
نه‌رمی نواندن نه‌یده‌توانی له ئارادا بێ. له‌و
ڕووه‌وه ده‌توانین بڵێین دانی خه‌سڵه‌تێكی
شه‌ڕه‌نگێزانه پڕبه‌پێستی پێشڕه‌و بوو.
جگه له‌وانه‌ش، تا دڵ ده‌خوازی پێشڕه‌و نوێنگه‌ی
ده‌مارگرژی بوو. پێشڕه‌و نووسان لایان وا بوو
ته‌نیا ئه‌وان هه‌قیقه‌تی ره‌هایان له گۆش
دایه. به ده‌گمه‌ن بیری له پلورالیزمی فیكری
و سیاسی و قه‌بووڵی جیاوازی ده‌كرده‌وه.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی پێشڕه‌و گه‌یاندنی خاوه‌ن و
دانه‌ره‌کانی به كورسیی ده‌سه‌ڵات بوو. به‌ڵام
له‌و نێوه‌دا ئه‌وه‌ی گرینگ نه‌بوو، چۆنیه‌تیی
گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته بوو. له‌و چركه
ساتانه‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان سنووری نێوان
شه‌ڕ و ئاشتی به موو به‌ند بوو. پێشڕه‌و وه‌ك
لایه‌نێكی شه‌ڕه‌كه زه‌مینه‌ی له‌باری بۆ شه‌ڕی
كوردكوژی ئاماده كردبوو. ته‌نانه‌ت له باری
فیكرییه‌وه حه‌ولی‌دابوو تیۆرییه‌ك بۆ
ڕه‌وابوونی شه‌ڕی كورد له‌گه‌ڵ كورد داتاشێ و
وه‌كو شه‌ڕێكی ڕه‌وا و هه‌ر له‌و كاته‌دا پێویست
ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی بۆ خۆشه بكا. به واتایه‌كی
تر ده‌توانین بڵێین تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆ نه‌خشی
پێشڕه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه، زه‌مینه و تیۆریی شه‌ڕی
كوردكوژی زۆر پێشتر له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كه،
هه‌موار كردبوو و له كاتی ته‌قینه‌وه‌ی
ناكۆكییه‌كانیشدا پێشڕه‌و پێویستیی به‌وه نه‌بوو
له نزیكه‌وه لێیان وردبێته‌وه و ده‌ستنیشانی
هۆكاره‌كانی بكا و هه‌ڵه‌ی خۆی و لایه‌نی
به‌رانبه‌ری دیاری بكا. هه‌موو قه‌رار و بڕیارێك
له پێشدا بڕابۆ‌وه.
له‌و كاتانه‌دا، ئه‌و ئیمامزاده‌یه‌کی پاك و بێ
خه‌وش بوو، لایه‌نی دژبه‌ریش نوێنه‌ری شه‌ڕ و
تاریكی. به‌كورتی بڵێین، له ئاكامی ئه‌و
به‌سته‌ڵه‌كه فیكرییه‌دا داهێنان و گه‌ڕان
به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای چاره‌سه‌ر، جێگای
خۆی دابوو به تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه و نیشاندانی
زه‌بروزه‌نگ.
کۆتایی به‌شی 3
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|