|
ڕێبازی کۆمه‌ڵه له تۆی به‌ڵگه‌کانیدا
ئه‌یوب ئه‌یوب‌زاده
به‌شی دووه‌م
دۆز‌ی كورد له گه‌مه‌ی شه‌ڕی چینه‌كانی
پێشڕه‌ودا
له‌و ساڵانه‌ی كه پێشڕه‌و پینه و په‌ڕۆی
تیۆریكی بۆ شه‌ڕی كوردكوژی ده‌هۆنییه‌وه،
بزووتنه‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له
جه‌نگه‌ی شه‌ڕێكی خوێناوی له ته‌ك ده‌وڵه‌تی
داگیركه‌ری ئێران‌دا بوو. كورد و دۆزه ڕه‌واكه‌ی
له‌و ساته‌وه‌خته‌دا له هه‌موو كاتێ زیاتر
پێویستی به یه‌كگرتوویی و یه‌كێتیی
به‌كرده‌وه‌ی ڕیزه‌كانی هه‌بوو. كه‌چی ڕاست له‌و
كاته ئاسته‌م و چاره‌نووسسازه‌دا له جێگای
ئه‌وه‌ی پێشڕه‌و بۆ ته‌بایی و یه‌كگرتوویی چین
و توێژه دیموكراتیكه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌دژی هیزی داگیركه‌ر
تێبكۆشێ، له‌ژێر ناوی ململانێ
و خه‌باتی چینایه‌تی، بۆ له‌گرێژه‌نه‌بردنی
ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کورد،
هه‌وڵیده‌دا.
خوێندنه‌وه‌ی سه‌قه‌ت و تاوانبار‌انه‌ی پێشڕه‌و
له شه‌ڕی دوو هێزی سیاسیی چه‌كدار، ببووه هۆی
ئه‌وه كه بچووكترین مه‌سه‌له به ناوی شه‌ڕی
چینه‌كانه‌وه بۆ نێڵدانی سۆبه‌ی شه‌ڕی براكوژی
به‌كار ببا. كه‌چی سه‌یر ئه‌وه بوو له‌و
شه‌ڕه‌دا نه چینی بۆرژوای كورد بۆ پشتیوانی
له حیزبی بۆرژوای كورد ده‌بینرا و نه چینی
پڕۆلیتاریای "ئاگای" كوردستانیش بۆ
به‌چۆكداهێنانی نه‌یاری چینایه‌تیی خۆی به
هانای حیزبی چینایه‌تیی خۆیه‌وه ده‌هات.
شه‌ڕی حیزبه‌كان به‌بێ ئاگاداری و به‌بێ
به‌شداریی هێزی چینه‌كان ده‌ستیپێكرد و به‌بێ
ده‌خاڵه‌تی ئه‌وانیش ڕاوه‌ستا و كۆتایی هات. له
ته‌واوی ماوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه خوێناوییه‌دا و به
پێچه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی خه‌ڵكهه‌ڵخه‌تێنی
پێشڕه‌و، "چینه‌كان" خوازیاری كۆتاییهێنانی
ده‌سبه‌جێ به شه‌ڕه‌كه بوون و پێكه‌وه ژیانی
به ئاشتیی نێوان هێزه سیاسییه‌كانیان به‌لاوه
گرینگ‌ترین مه‌به‌ست بوو. به‌ڵام پێشڕه‌و به
مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی توانیبێتی هه‌رچی زیاتر
مه‌شرووعییه‌ت و ڕه‌وایه‌تی به شه‌ڕی براکوژی
بدا، گشت په‌یڤ و وشه و خیتابی سیاسی خۆی بۆ
ئه‌وه ته‌رخان كردبوو كه ئه‌و شه‌ڕه وه‌ك
شه‌ڕێكی چینایه‌تی بداته قه‌ڵه‌م تا له‌و
ڕێگایه‌وه هێز و توانایه‌كی پتر بۆ سه‌ركه‌وتنی
سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی به‌ده‌ستبێنێ.
به‌كورتی، له‌و قۆناغه‌دا "چین" و "خه‌باتی
چینایه‌تی" ئامرازێك بوون بۆ هه‌ڵگیرساندنی
شه‌ڕی كوردكوژی و تێكدانی ڕیزه‌كانی نێو
بزووتنه‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
له‌ڕاستیدا شه‌ڕ و ململانێی چینایه‌تی لۆژیك و
تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و ته‌نیا به چه‌ند
دروشمی بریقه‌دار و هه‌وایی و به شێوه‌یه‌كی
ده‌ستكرد ململانێ و تێوه‌گلانی چینه‌كان به‌دژی
یه‌كتر چێ نابێ. له‌م بواره‌دا خوێندنه‌وه‌ی
پێشڕه‌و حوكمی سه‌قه‌ت و ناته‌واوی پێوه دیار
بوو.
ئه‌م ڕاستییه ده‌كرێ له
چه‌ند خاڵدا ئاماژه‌ی پێبكرێ. یه‌كه‌م مه‌سه‌له
ئه‌وه‌یه كه پێشڕه‌و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ
نه‌یتوانیوه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانستی و
شیكردنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ی مێژوویی له
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاست و شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان
و ده‌سپێكی ڕه‌وتی گه‌شه‌ی چینه‌كانی كۆمه‌ڵی
كورده‌واری بێنێته به‌رهه‌م. پێشڕه‌و به
چاولێكه‌ری له ئه‌ده‌بیاتی هێزی چه‌پی
سه‌رانسه‌ریی هاتبووه پێ و شوێنی چۆنیه‌تیی
ئاستی گه‌شه‌كردنی چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
كوردستان. له‌و چاولێكه‌رییه‌شدا دیارده‌گه‌لێكی
گرینگی وه‌ك مێژووی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵی
كورده‌واریی و خاسیه‌تی تایبه‌تی چینه‌كان
له‌قه‌ڵه‌م كه‌وتبوون. ئه‌وه ڕاسته كه له‌دوای
ڕیفۆرمی کشت و کاڵ ساڵه‌كانی 1341و 1342 ی
هه‌تاوی له ئێران شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی
سه‌رمایه‌داری جێگای به سیسته‌می فیۆداڵی
لێژكرد و گه‌شه‌ی شارنشینی
پتر په‌ره‌ی ئه‌ستاند
و ئه‌م دیارده‌یه كوردستانیشی لێ بێبه‌ری
نه‌بوو؛ به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی پێشڕه‌و له‌سه‌ر
مێژووی گه‌شه‌کردنی كومه‌ڵی كورده‌واری و
چۆنیه‌تیی ئاستی گه‌شه‌كردنی چینه‌كان،
زیاده‌ڕه‌ویی گه‌وره‌ی پێوه دیاربوو و
نه‌یتوانیبوو بچێته نێو كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی
ژیانی واقیعیی كۆمه‌ڵی كورده‌واری تا
وێنه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی لێ پێشكه‌ش بكا.
له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، واته ڕه‌وتی گه‌شه و
په‌یدابوونی چینه‌كانی نێو كۆمه‌ڵی كورده‌واری
و ئاسته‌نگه‌كانی سه‌ر ڕێگای گه‌شه‌كردنی ئه‌م
چینانه، ئاسانترین كاری به بنه‌مای خۆی
گرتبوو. پێشڕه‌و ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ڕێكخراوه
سه‌رانسه‌رییه‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به چینه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئێران به‌بێ جیاوازیی
ئیتنیكی و نه‌ته‌وه‌یی هاتبووه به‌رهه‌م، به
بێ ته‌ته‌ڵه‌كردن و بژاركردنی پێویست به‌سه‌ر
كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا ده‌سه‌پاند و به
چاولێكه‌ریی له‌وان بڕیاری له‌سه‌ر ئاستی
گه‌شه‌كردنی چینه‌كان له كۆمه‌ڵی كورده‌واری
ده‌دا.
ئه‌وه‌ی له‌م بواره‌دا وه‌ك میراتێكی فیكری و
لێكۆڵینه‌وه‌یی له پێشڕه‌و به‌جێ ماو‌ه،
كۆمه‌ڵێك ڕ‌سته و دروشمی بریقه‌داره كه مرۆڤ
ده‌توانێ بۆ گشت وڵات و نیشتمانێك كه‌ڵكی لێ
وه‌ربگرێ و بێ سڵكردن، له ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی
خۆیدا به‌كاری بێنێ. وته‌گه‌لێكی وه‌ك
چه‌وسانه‌وه، كرێكار، زه‌حمه‌تكێش، بۆرژوا له
جێگای هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بابه‌تیانه و
شیكردنه‌وه‌یه‌كی ورد دانرابوون. ئه‌گه‌ریش
له‌لایه‌ن كه‌سانێك له‌و باره‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ
گیرابا، ده‌سبه‌جێ مۆركی دژ به چینی كرێكاری
كوردستانی به نێوچاوانه‌وه ده‌نرا كه "نكۆڵی
له بوونی چینه‌كان له كوردستان" ده‌كا و
ده‌یانگوت: "حزب دمكرات با طرح چنین اراجیفی
دست آخر اعلام می‌كند: هنوز وقت مبارزه طبقاتی
نرسیده است. و اكنون مبارزه اصلی مبارزه‌ی
ملی است! معنای گفته‌های حزب دمكرات چیست؟ حزب
دمكرات می‌خواهد تا به بهانه‌ی اولویت مبارزه
ملی و خودمختاری، از پیش‌رفت و دامنه گرفتن
مبارزه طبقاتی جلوگیری كند. در كردستان این
نظریه هواداران خود را دارد. كسانی كه
می‌خواهند جنبش كردستان را وسیله‌ای برای امتیاز
گرفتن از حكومت مركزی قرار دهند. سرمایه‌دارانی
كه حاكمیت محلی در كردستان را برای راه
اندازی سرمایه‌هاشان و استثمار طبقــه‌ی كارگر
كردستان می‌خواهند، اینها می‌خواهند كارگران كرد
را قانع كنند كه تا گرفتن خودموختاری هیچ یك از
مطالبات حیاتی و اساسی خود را طرح
نكنند...(حیزبی دیمۆکرات به هێنانه ئارای
شه‌ته‌حاتی ئه‌وتۆ، سه‌ره‌نجام راده‌گه‌یه‌نێ که:
هێشتا کاتی خه‌باتی چینایه‌تی نه‌گه‌یشتووه و
ئێستا خه‌باتی سه‌ره‌کی، خه‌باتی
نه‌ته‌وایه‌تییه! مانای وته‌کانی حیزبی دیمۆکرات
چییه؟ حیزبی دیمۆکرات ده‌یهه‌وێ به بیانووی
سه‌ره‌کی بوونی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و
خودموختاری، له گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی خه‌باتی
چینایه‌تی پێشگیریی بکا. له کوردستان ئه‌م
بۆچوونه لایه‌نگری خۆی هه‌یه: ئه‌و که‌سانه‌ی
که ده‌یانهه‌وێ جووڵانه‌وه‌ی کوردستان بکه‌نه
ئامرازێک بۆ ئیمتیاز وه‌رگرتن له حکومه‌تی
ناوه‌ندیی، سه‌رمایه‌دارانێ که که
ده‌سه‌ڵاتداریی خۆماڵی کوردستانیان بۆ رێکخستنی
سه‌رمایه‌کانیان و چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی کرێکاری
کوردستان گه‌ره‌که، ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ
کرێکارانی کورد قانع بکه‌ن که تا وه‌رگرتنی
خودموختاریی هیچ کام له داخوازه حه‌یاتی و
بنه‌ڕه‌تیه‌کانی خۆیان نه‌هێننه گۆڕێ".[4]
بارودۆخی ژێرده‌سته‌یی كورد و دابه‌شكردنی
كوردستان و بێبه‌شبوونی كورد له سه‌روه‌ر‌یی
نه‌ته‌وه‌یی و هه‌وڵدانی داگیركه‌رانی كوردستان
بۆ هێشتنه‌وه‌ی به‌جێمان له كاروانی پێشكه‌وتن و
شارستانییه‌ت، فاكتۆرگه‌لێك نه‌بوون بتوانن
سه‌رنجی لاسارانه و ئیراده‌گه‌رایانه‌ی پێشڕه‌و
بۆلای خۆیان ڕابكێشن. ڕوانگه‌ی ته‌نگه‌به‌ری
پێشڕه‌و ئیزنی ئه‌وه‌ی پێ نه‌ده‌دا هه‌ست
به‌وه بكا كه داگیركراوی و دابه‌شكراو‌یی
كوردستان كاریگه‌ریی گرینگ له‌سه‌ر پله‌ی
گه‌شه و به‌ره‌وپێشچوونی چینه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌بارچوونی باری
ئابووریی داده‌نێ و خاسیه‌تی تایبه‌تی
به‌و کۆمه‌ڵگایه
ده‌به‌خشێ. لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه كه بۆ
باشتر ناسین و بردنه‌پێشی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری
له ئامراز و چه‌مك و مێتۆده ستروكتوورییه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌كانی تر كه‌ڵك وه‌رنه‌گیردرێ، به‌ڵكو
كێشه له‌سه‌ر كۆپیكردن و وێنه‌لێگرتنه‌وه‌ی كاڵ
و كرچ و هه‌وڵدان بۆ سه‌پاندنی مۆدێلی
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تره كه هه‌ڵگری كه‌شوهه‌وای
تایبه‌ت به خۆیه‌تی. ئه‌مه‌ش له پێشڕه‌ودا زۆر
زه‌قبوو.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێكرا، له‌دوای ڕیفۆرمی کشت و
کاڵی ساڵه‌كانی1341 و 1342 ی هه‌تاوی،
پێوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران تووشی
گۆڕانگاریی بنه‌ڕه‌تی هات و شێوه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری جێگای به
نیزامی ده‌ره‌به‌گایه‌تی لێژكرد و ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستانیش وه‌ك به‌شێكی لكێنراو به ئێرانه‌وه
نه‌یده‌توانی له وه‌رچه‌رخانه‌دا به ده‌ست
لێنه‌دراوی بمێنێته‌وه. به‌ڵام هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی
پێشڕه‌و له‌وێڕا ده‌ستیپێكرد كه پێی وابوو
ئاستی گه‌شه‌كردنی چینه‌كانیش له كوردستان
ده‌قاوده‌ق وێنه‌یه‌كی وه‌ك ناوه‌ند پێشان ده‌دا.
به‌ڵام ئایا له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ئاستی
گه‌شه و په‌ره‌ئه‌ستاندنی چینه‌كان و كێشه‌ی
چینه‌كان هه‌ر ئه‌و هه‌ڵكه‌وته‌یان هه‌بوو و
هه‌یه؟ ڕه‌نگه له ناوه‌ند به ئاسانی ئاستی
گه‌شه و ململانێی نێوان چینه‌كان پۆلین بكرێن و
لێك جیابكرێنه‌وه و هه‌ر له‌و كاته‌شدا ڕوخساره
كولتوری و سیاسییه‌كانیشیان به سانایی
ده‌سنیشان بكرێن، وه‌ك بورژوا و پڕۆلیتێر، به‌ڵام
داخوا ئه‌م دیمه‌نه له وڵاته‌كه‌ی ئێمه‌ش
کوردستان، ده‌قاوده‌ق به هه‌مان شێوه بوو؟
مه‌به‌ست لێره‌دا نكوڵیكردن له بوونی چین و
توێژه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كۆمه‌ڵی
كورده‌واریدا نییه. به‌ڵێ له ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستانیش كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و هه‌ژار و
چه‌وسا‌وه هه‌یه و ئه‌وانه شتێك نین بۆ یه‌كه‌م
جار له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا پێشڕه‌و دایهێنابن.
دانیشتوانی كوردستانیش وه‌ك هی هه‌موو وڵاتێك
بریتین له چین و توێژی جۆراوجۆر. به‌ڵام
كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و كاته ده‌ستی پێكرد كه
له نیشاندانی چۆنیه‌تی و ئاستی گه‌شه‌كردنی
چیینه‌كان و ناكۆكیی نێوانیاندا له كوردستان،
پێشڕه‌و تووشی تێگرتن و زیاده‌ڕه‌وی هات. چونكه
كێشه‌ی سه‌ره‌كی له كوردستان كێشه‌ی نێوان كار و
سه‌رمایه نه‌بوو. ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ ئاستی
گه‌شه‌كردنی چینه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كوردستان
و ناكۆكیی نێوانیان له‌و ڕاده‌یه‌دا نییه كه دوو
حیزبی سیاسیی كورد ناچار بكا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین
ساڵ له دژی یه‌كتر بكه‌ونه شه‌ڕی
چه‌كدارانه‌وه!
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئێستاش له ریزی یه‌كێك له
دواكه‌وتووترین به‌شه‌كانی لكێنراو به
ئێرانه‌وه‌یه. سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ته‌كانی ئێران
له‌سه‌ر بنه‌مای هێشتنه‌وه‌ی دواكه‌وتوویی
كوردستان (له هه‌موو بارێکه‌وه) دامه‌زراوه.
ئه‌و سیاسه‌ته بۆته هۆی ئه‌وه كه سه‌نعه‌ت و
پیشه‌سازیی گه‌وره له كوردستان پێک نه‌یه‌ت.
هه‌ر به‌و پیێه‌ش ئاستی گه‌شه‌ی كرێكاری
سه‌نعه‌تیش به‌مانا ڕاسته‌قینه‌كه‌ی له پله‌ی
هه‌ره نزمی خۆیدایه. له ماوه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌ی
ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامیشدا، حكومه‌تی
ناوه‌ندی نه ته‌نیا له بیری بووژاندنه‌وه‌ی
ژێرخانی ئابووری و گه‌شه‌پێدانی سه‌نعه‌ت
(پیشه‌سازی) له كوردستاندا نه‌بووه، به‌ڵكو به
هه‌موو شێوه‌یه‌ک كۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی له‌سه‌ر
ڕێگای وه‌گه‌ڕخستنی پڕۆژه و خه‌ونه‌كانی
سه‌رمایه‌ی خۆماڵی له كوردستان ناوه‌ته‌وه.
ئه‌م بارودۆخه بۆته هۆی ئه‌وه كه سه‌رمایه
وه‌ك پێوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی پتر به‌هۆی
بواره‌كانی مامه‌ڵه و باز‌رگانییه‌وه بكه‌وێته
گه‌ڕ و قازانج و سوودی خۆی له ڕێگای
بازاڕه‌وه به‌ده‌ستبێنێ.
نكۆڵی له‌وه ناكرێ كه دیارده‌ی شارنشینی كه
خۆی له‌زیادبوونی ڕاده‌ی حه‌شیمه‌تی شاره‌كان و
بوونی داموده‌زگای جۆراوجۆری خزمه‌تگوزاریدا
ده‌رده‌خا گه‌شه‌ی كردو‌وه، به‌ڵام گرینگی
شاره‌كانی كوردستان ئێستاش پتر له نه‌خشی
"بازاڕ" به مانای شوێنێك بۆ كڕین و فرۆشدا
قه‌تیس ماو‌ه و له‌گه‌ڵ ئابووریی به‌رهه‌مهێنانی
زه‌وه‌ند ته‌واو نامۆیه. ئه‌مڕۆ ڕاده‌یه‌ک له
پێشكه‌وتن و خوێنده‌واری و په‌ره‌گرتنی
شارنشینی له كوردستانی ئێستادا بێشك
به‌رچاوتره، به‌ڵام بیری كۆن و پاشماوی
پێوه‌ندییه‌كانی ڕابردوو ئێستاش قورسایی و
كاریگه‌ریی خۆیان له‌ده‌ست نه‌داوه. بۆیه
ڕه‌نگه گه‌لێك زه‌حمه‌ت بێ ئابووریی كوردستان و
ئاستی گه‌شه‌ی چینه‌کان له چه‌مكه‌کانی بۆرژوای و
پرۆلیتاریا‌دا پێناسه بكرێن و هه‌روا سووك و
ساده‌ش حیزبه سیاسییه‌كان مۆركی یه‌کێك له‌م
چه‌مكانه‌یان لێبدرێ.
پرۆسه‌ی داگیركردن و بێبه‌شبوونی كورد له
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌ورێكی گرینگی هه‌بووه له
شێوازی سروشتی گه‌شه‌كردنی پێوه‌ندییه‌كانی
به‌رهه‌مهێنان له كوردستاندا. داگیركراوی و
دابه‌شكراوی كوردستان كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر
چۆنیه‌تیی ناكۆكی و ململانێ‌یه‌كانی
نێوخۆی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری
داناوه و خه‌سڵه‌تی تایبه‌تیی خۆی پێبه‌خشیوه.
ئه‌گه‌ر له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاسایی‌دا ناكۆكییه
نێوخۆییه‌كانی چینه دژبه‌ر ده‌بێته بزوێنه‌ری
مێژوو، له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی داگیركراودا ململانێ
نێوخۆیییه‌كان
تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌چنه حاڵه‌تێکی
دیفاعی و په‌ڕاوێزه‌وه.
له به‌رانبه‌ردا كۆمه‌ڵ به هه‌موو چین و توێژه
دیموكراتیه‌كانییه‌وه خۆی له قۆناغی ڕزگاریی
نیشتمانی و به‌ده‌سهێنانی سه‌ربه‌خۆییدا
ده‌بینێته‌وه. هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه ده‌توانین
بڵێین خه‌باتی چینایه‌تی له كوردستان وه‌ك پێویست
پێنه‌گه‌یشتووه و ناكۆكییه نێوخۆییه‌كانی كه به
شێوه‌یه‌كی سروشتی خۆی له گه‌شه‌ی چینه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌بیێنته‌وه نه‌گه‌یشتۆته
ئه‌و قۆناغه‌ی كه چینێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دژی
چینێكی تر شۆڕشی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رێبخا.
به‌ڵام مه‌به‌ستی پێشڕه‌و له هه‌موو ئه‌و
زیاده‌ڕه‌وییانه ئه‌وه بوو كه نێوه‌ڕۆك و
خه‌سڵه‌تێكی چینایه‌تی تۆخ و سه‌ره‌كی به
بزووتنه‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
بلكێنێ و به وێنه‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌كی
چینایه‌تی بكه‌وێته هه‌ڵسه‌نگاندن و نرخاندنی.
پێشڕه‌و وای ده‌نواند وه‌ڵامی گشت پرسیاره‌كانی
خه‌ڵكی له‌لایه و ته‌واوترین فۆرمۆڵ و
ڕوونكردنه‌وه بۆ هه‌موو شتێك و بۆ هه‌موو كه‌س
ده‌رباره‌ی دنیا و مێژوو و ژیان ده‌خاته
به‌ر‌ده‌ست و كلیلی هه‌موو بوارێكی
لێكۆلێنه‌وه‌ی له كه‌شكه‌ڵانی ئاسمانه‌وه بۆ
به‌دیاری هاتووه‌ته خواره‌وه.
له خوێندنه‌وه‌ی پێشڕه‌ودا ڕه‌وایه‌تی ده‌قه
تیۆرییه‌كان، به‌ستراو به كات و سه‌رده‌م و
مێژوویه‌كی دیاریكراوی كۆمه‌ڵگه‌كان نه‌بوون.
هه‌ر بۆیه كاتێك تیۆرییه‌كانی له‌گه‌ڵ بنبه‌ست
و شكست ڕووبه‌ڕوو ده‌بوون، بیری به‌لای
ناته‌واوی و قه‌یرانی ده‌قه‌كانیدا نه‌ده‌چوو،
به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مه‌ی ده‌گه‌ڕانده‌وه
سه‌ر تێنه‌گه‌یشتوویی خه‌ڵك له ده‌قه
ئه‌سڵییه‌كان و واقیع ده‌كرایه هۆكارێكی ناكۆك بۆ
جێنه‌گرتنی ده‌قه‌كان. پێشڕه‌و لای وابوو
كۆمه‌ڵگه كه‌ره‌سه‌یه‌كی خاوه بۆ كارپێكردن و
له‌قاڵبدان كه وه‌ك هه‌ویر هه‌ر فۆرمێكی
بی‌ویستبا، پێی ده‌به‌خشرا. لێره‌دا ڕووكاری
مێتافیزیكییانه به‌سه‌ر ڕووكاری ئه‌قڵانی و
دیاله‌كتیتییدا سه‌ر‌وه‌ر و باڵاده‌ست ده‌بوو.
ئه‌و ڕووكاره مێتافیزیكییه‌ش بریتی بوو له باوه‌ڕ
به جه‌برییه‌ت و حه‌تمییه‌تی گواستنه‌وه‌ی
میكانیكی و یه‌ك به دوای یه‌كی شێوازه‌كانی
به‌رهه‌مهێنان و دڵنیایی له‌وه‌ی كه ئه‌م ڕه‌وته
پرۆسه‌ی مێژوویه‌كه كه به‌دایم له
به‌ر‌ه‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتندایه.
له‌ڕاستیدا ده‌توانین بڵێین ئه‌و ماركسیزمه‌ی
پێشڕه‌و كاری بۆ ده‌كرد پتر بانگه‌واز و مزگێنی و
دروشمی بریقه‌دار و كۆمه‌ڵێك چه‌مكی گشتی و
"ته‌جریدی"ی به‌تاڵ و دانه‌ڕێژراو و
بیرلێنه‌كراوه بوو بۆ تێگه‌یشتن له واقعێكی
دیاریكراو. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی
پێشڕه‌و نامۆ به كاری پشوودرێژ و زانستی بوون،
له هه‌مبه‌ر پرس و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریدا نه‌یده‌توانی وڵامی
پڕبه‌پێست و واقعبینانه بێنێته ئاراوه. پێشڕه‌و
چ ئه‌وسا و چ ئێستا خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌و
پرسیاره گرینگه نه‌دا كه: داخوا ده‌كرێ
سۆسیالیزم له‌سه‌ر بناغه‌ی پاشكه‌وتوویی وڵاتێك
دابمه‌زرێ؟ به وته‌یه‌كی دیكه ئایا سه‌رخانێكی
پێشكه‌وتوو ده‌توانێ ژێرخانێكی پاشكه‌وتوو
به‌دوای خۆیدا ڕابكێشێ؟ به له‌به‌رچاوگرتنی
سه‌رجه‌م ئه‌و ڕاستییانه ڕه‌نگه ئێستا كاتی
ئه‌وه هاتبێ بڵێین ئه‌و كۆمۆنیزمه‌ی پێشڕه‌و
له كوردستان له هه‌وڵی سه‌پاندنیدا بوو، له
چه‌شنی كۆمۆنیزمێكی ڕه‌ق و سه‌ره‌تاییدا ده‌بوو
و هه‌نگاوه‌كانیشی له "دابه‌شكردنی
هه‌ژاری"
له وڵاتێكی داگیركراو و نیشتمانێكی دابه‌شكراو و
دواكه‌وتوودا نه‌یده‌توانی چیتر واوه بچێ.
ڕوانگه‌ی پێشڕه‌و له ئاوێنه‌ی ئاماردا
له‌درێژه‌ی
ئه‌م باسه‌دا سه‌رنجێك له ئاماری كۆماری
ئیسلامی له‌سه‌ر وه‌زعی ئابووریی كوردستان له
دوو پارێزگای به ڕواڵه‌ت پێشكه‌وتووی كرماشان و
سنه ده‌توانێ تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له‌و
پێوه‌ندییه‌دا یارمه‌تیده‌رمان بێ. به‌گوێره‌ی
ئه‌و ئاماره ڕه‌سمییه كه له ساڵی 1375ی
هه‌تاویدا بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌رجه‌م دانیشتوانی
هه‌ر دوو پارێزگای سنه و كرماشان 124979/3
که‌سه. له‌و ژماره‌یه‌ش 301000/2 كه‌س به
حه‌شیمه‌تی ئه‌كتیڤی كار داده‌نرێن. له‌و نفووسه‌ش
له هه‌ر دوو پارێزگادا 82،77% كار ده‌كه‌ن و
17،23% بێكارن. له سه‌رجه‌می مزه‌گران و
مووچه‌خۆرانی كورد له‌و ناوچاونه 133/106 که‌س
له سنه (كه له ئاماری ڕه‌سمیدا به كوردستان
ناوده‌برێ) و 111/84 که‌س له كرماشان له كه‌رتی
تایبه‌تدا كار ده‌كه‌ن. ژماره‌ی 202،447 نه‌فه‌ر
له هه‌ر دوو پارێزگادا به كاركردن له كه‌رتی
گشتی ده‌وڵه‌تیدا سه‌ر‌قاڵن. به‌ڵام له هه‌ر دوو
پارێزگادا 1838 نه‌فه‌ر له به‌شی
هه‌ره‌وه‌زه‌یدان و 21607 نه‌فه‌ر نه‌یانگوتوه بۆ
دابینكردنی ژیانی خۆیان له كام به‌شدا
كارده‌كه‌ن. سه‌رجه‌م و تێكڕای مزه‌گران و
مووچه‌خۆرانی كوردی دانیشتووی ئه‌م دوو
پارێزگایه خۆی له ژماره‌یه‌كی وه‌ك 136/416
كه‌س نزیك ده‌كاته‌وه كه له‌و ژماره‌یه 424/113
نه‌فه‌ر له به‌شی كشتوكاڵ و ڕاو و لێره‌وار، 149
كه‌س له به‌شی ماسیگرتن، له به‌شی
هه‌ره‌وه‌زیدا له سنه 932 كه‌س و له كرماشان
1521 كه‌س سه‌رقاڵی كاركردنن. له به‌شی
پیشه‌سازی له پارێزگای سنه ئامارێك نییه.
به‌ڵام له كرماشان 26638 كه‌س له‌و به‌شه‌دا
خه‌ریكی كارن. 5226 كه‌س له به‌شی ئاو و
كاره‌با و گاز، 047/109 له به‌شی بیناسازیدا،
847/81 له به‌شی عومده‌فرۆشی و ورده‌فرۆشی، 52143
كه‌س له هوتێل و به‌شی هاتووچۆ و ئه‌نبار و
ده‌ڵاڵیدا خه‌ریكی كارن. له سه‌رجه‌م كرێكارانی
كورد 971/132 كه‌س كرێكاری ئاسایی ساده‌ن.
سه‌رجه‌می ئه‌و كارگه پیشه‌ییانه‌ی زیاتر له
100 كرێكار كاریان تێدا ده‌كا له پارێزگای سنه
5 واحیده. له كرماشانیش 17 واحیده. له حاڵێكدا له
ناوچه‌یه‌کی وه‌ک خوراسان 30 ناوه‌ندی كاری
فه‌ننی هه‌یه.[5]
به سه‌رنجدان به‌و ئاماره بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ
كه تیۆرییه‌كانی پێشڕه‌و و كۆمه‌ڵه، ئه‌و تشته
گشتییانه نه‌بوون كه بنه‌مایه‌كی زانستی‌یان
هه‌بێ. هه‌روه‌ها به وردبوونه‌وه له‌و
ڕاستییانه كه له‌و ئاماره‌دا نیشان ده‌درێ،
ده‌توانین بێژین نووسه‌رانی پێشڕه‌و
سه‌ره‌تایی‌ترین زانیاری‌یان له‌سه‌ر زێده‌بایی،
مزه، مووچه، كه‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنان،
پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی و بنه‌ماكانی
سۆسیالیزمێك كه پێشه‌وایانی ئه‌و تیۆرییه
دایانهێنابوو نییه. پێشڕه‌و بۆ سه‌لماندنی
هه‌ڵوێستی سیاسیی خۆی له كوردستان ته‌نانه‌ت
بنه‌ماكانی بناغه‌دارێژه‌رانی سۆسیالیزمی
وه‌به‌رچاونه‌ده‌گرت. ماركس له‌م باره‌وه
ده‌نووسێ: "له بناخه‌وه پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردنی
پرۆلتاریاری سه‌نعه‌تی به گه‌شه‌كردنی بۆرژوایی
سه‌نعه‌تییه‌وه گرێدراوه. هه‌ر به‌م پێیه
پرۆلتاریای سه‌نعه‌تی به شێوه‌یه‌كی سه‌راسه‌ری
په‌ره‌ده‌ستێنێ. بوونی ئه‌و پرۆلتاریا‌یه ده‌گاته
ئاستێك كه شۆڕشێك وه‌ڕێده‌خا و ئامرازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنانی نوێ سازده‌كا. هه‌ر ئه‌و
ئامرازانه‌ن كه زۆر له ئامرازه شۆڕشگێڕییه‌کانیش
پێكدێنن. ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوایی سه‌نعه‌تی له پێشدا
ڕیشه‌کانی كۆمه‌ڵگه‌ی فیۆداڵی ده‌رد‌ه‌کێشێ و
ئینجا ده‌ورانێك دێنێته ئاراوه كه له‌ودا
سه‌رده‌م سه‌رده‌می شۆڕشی پرۆلتاریا‌یه و
به‌س."[6]
كۆمه‌ڵه له‌حاند ئه‌و ڕاستییانه و بۆ ئه‌وه‌ی
توانیبێتی نێواخنێك بۆ كه‌لێن و بۆ‌شاییه‌كانی
تیۆرییه‌كانی هێنابێته‌وه، په‌ناده‌باته به‌ر دوو
چه‌واشه‌گه‌ری: یه‌که‌م ئه‌وه بوو كاتێك ده‌بینێ
له كوردستان ئه‌و پرۆلتاریا سه‌نعه‌تییه هێشتا
پرۆسه‌ی پێگه‌یشتنی خۆی نه‌پێواوه، دێنێ ده‌ست بۆ
جوانكارییه‌کی بێوێنه ڕاده‌كێشێ و "خۆی" واته
مه‌وجوودییه‌ته ڕێكخراوه‌یییه‌كه‌ی به پرۆلتاریا
ده‌شوبهێنێ و ده‌نووسێ: "هاتنه‌مه‌یدانی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران، وه‌ك دیارگه‌ی وشیار و ڕێكخراوی پرۆلتاریای
ساوای كوردستان نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه خه‌باتی
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان دژ به سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی پێی ناوه‌ته قۆناغێكی
تازه‌وه. وجوودی كۆمه‌ڵه ئه‌وه ده‌رده‌خا كه
پرۆلتاریای كوردستان بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی
ڕابه‌ریی خه‌باتی میللی/ دێموكراتیكی گه‌لی كورد
هه‌وڵده‌دا و ئه‌وه نیشانده‌دا كه كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشانی ده‌سته‌نگی كوردستان ده‌یانه‌وێ
خه‌باتی خۆیان سه‌ربه‌خۆ له بۆرژوای كورد و دژ به
ناپه‌یگیرییه‌كان و خه‌یانه‌ته‌كانی ئه‌و هه‌تا
هه‌ڵگیرانی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و هاوڕێیی
له‌گه‌ڵ چینی كرێكاری ئێران هه‌تا سه‌ركه‌وتنی
یه‌کجاری به‌سه‌ر بۆرژوای و به‌رپاكردنی سۆسیالیزم
په‌یگیرانه درێژه پێبده‌ن. كۆمه‌ڵه كه تاقه
پارێزه‌ری په‌یگیر و ڕاسته‌قینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانه بۆ ڕابه‌ریی
لێبڕاوانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕ‌انه‌ی گه‌لی
كورد هه‌وڵده‌دا و له‌پێناو پێوه‌ندیی عه‌مه‌لیی
ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌باتی كرێكاران و
زه‌حمه‌تكێشانی ئێران‌دا په‌یگیرانه تێده‌كۆشێ...
ئێستا به هاتنی چینی كرێكار بۆ مه‌یدانی خه‌باتی
چینایه‌تی، ده‌وری مێژوویی ڕابه‌ریی چینه
چه‌وسێنه‌ره‌کان له بزوتنه‌وه‌ی میللی كوردستاندا
جێگای خۆی داوه به ده‌وره‌یه‌ك كه له‌ودا
بزوتنه‌وه‌ی میللی دیموكراتیكی كوردستان ده‌توانێ
و ده‌بێ به ڕابه‌ریی چینی كرێكار به ئاكام بگا."[7]
دووهه‌م؛ پێشڕه‌و پێی وا بوو هه‌موو مزه‌گرێك
پڕۆلیتاریایه، بێ ئه‌وه‌ی بزانن پرۆلتاریایه‌کی كه
ماركس باسی كردوه، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئامرازی
به‌رهه‌مهێنان و بوونی چینی سه‌رمایه‌دار و
زێده‌بایی و چه‌وسانه‌وه‌ی كرێكاردا دێته ئاراوه.
هه‌روه‌ك گوترا، من نامانهه‌وێ بڵێم له
كوردستان كرێكار و مزه‌گر نییه. به‌ڵام ئه‌و
كرێكاره‌ی كۆمه‌ڵه باسی ده‌کا؛ ئه‌و كرێكاره نییه
كه مارکسیزم باسی ده‌کا. بۆیه ڕه‌نگه جارێكی تریش
پێویست بێ ئه‌و پرسیاره ڕووبه‌ڕووی ڕێبه‌رانی
كۆمه‌ڵه بكرێته‌وه كه داخوا بڵێی فۆرماسیۆنی
ئابووریی وڵاتێكی داگیركراوی وه‌ك كوردستان له
جیهانی واقیعدا گه‌یشتبووه ئه‌و پله‌یه‌ی كه
ماركس خوازیاری تێكشكاندنی سیسته‌می
حكومه‌ته‌كه‌ی بوو؟ كه‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنان و
ئه‌رته‌ش و پادگان و ده‌زگا حكومه‌تییه‌كه‌ی و
پێوه‌ندیی سه‌رمایه‌داری ئامانجی تیۆرییه‌كه‌ی
ماركسه. پرسیار ئه‌وه‌یه له كوردستانێكدا كه
نه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت، پارلمان، هێزی
سه‌ركوتگه‌ری نیزامی، ئابووریی چڕوپڕی
سه‌رمایه‌داری، كارگه و كارخانه، كرێكاری
پیشه‌یی و هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌یه كه
نیزامێكی سه‌رمایه‌داری پێكدێنن و پێویسته به
وته‌ی ماركس له‌نێو بچێ، ئاخۆ حیزبی دێموكرات
ئه‌و سیسته‌مه‌ی دامه‌زراندبوو كه پێویست بێ
له‌لایه‌ن هێزی پڕۆلیتاریای كۆمه‌ڵه‌وه
تێكبشكێندرێ؟
پێشڕه‌و و دۆز‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد
ئه‌گه‌ر ناسیونالیزم له كورتترین مانای خۆیدا
بریتی بێ له دوكترین و گوتار و بنه‌مایه‌ك كه
خوازیاری پێكه‌وه‌نانی ماڵێك بۆ نه‌ته‌وه
به‌هۆی ده‌وڵه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بێ، ئه‌وا
ده‌توانین بڵێین هه‌ر له ده‌م و كاتی ده‌سپێكی
كاری پێشڕه‌و هه‌تا ڕۆژگاری ئێستا پێشڕه‌و له
ململانێیه‌كی ناڕه‌وای بێ نێو‌بڕدا بووه به
دژی پێكه‌وه‌نانی كیانێكی كوردی له
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
پێشڕه‌و لای وابوو: "لاچوونی سته‌می میللی
به مانای باشتربوونی هه‌لومه‌رجی ژیانی
جه‌ماوه‌رێكی به‌رینی خه‌ڵكی كوردستان نیه...
لاچوونی سته‌می میللی نه مانای كۆتایی پێهاتن
و له‌نێوچوونی چه‌وسانه‌وه‌یه و نه مانای
دابینكردنی بیمه‌ی بێكارییه، نه مانای
كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌عاتكاره و نه مانای لاچوونی
سته‌مه له‌سه‌ر ژنان، نه مانای ئازادیی
ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕ و نه مانای ئازادیی
پێكهێنانی ڕێكخراو و مانگرتنه. ئه‌گه‌ر له
ده‌وره‌كانی ڕابردوودا ناسیۆنالیزم مه‌سه‌له‌ن
مانای ئه‌وه بوو باج و به‌رتیلی حكومه‌تی
مه‌ركه‌زی و فیۆدالیزم نه‌مێنێ و له‌م
باره‌یه‌وه به ژیانی جه‌ماوه‌رێكی به‌رینه‌وه
گرێدرابوو و قودره‌تێكی به‌رینی بۆ هه‌ڵخڕاندنی
خه‌ڵك هه‌بوو، ئه‌مڕۆ ناسیۆنالیزم له كوردستان
هیچ كام له‌و خاسییه‌تانه‌ی نییه و هیچ
لایه‌نێكی پێشكه‌وتنخوازیی كۆمه‌ڵایه‌تیی تێدا
نییه."[8]
وه‌ك ده‌بینین، پێشڕه‌و هه‌موو دۆز‌ی كوردی
ته‌نیا له ڕوانگه‌یه‌كی ئابووریخوازانه‌وه
هه‌ڵسه‌نگاندوه و لای وایه مافه‌كانی كورد
ته‌نیا تا ئه‌و ڕاده‌یه شیاوی له‌سه‌ركردنه‌وه‌ن
كه له خزمه‌ت قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی چینی
كرێكاردا بێ. به واتایه‌كی تر، مه‌سه‌له‌ی
كورد بۆ پێشڕه‌و له باشترین حاڵه‌تی خۆیدا
پاشكۆیه‌ك بووه بۆ سه‌رخستنی خه‌باتی چینی
كرێكار. دۆز‌ی كورد به‌درێژایی هه‌موو ئه‌و
ساڵانه له ده‌زگا و سیسته‌می فیكریی پێشڕه‌ودا
قه‌ت وه‌ك دیارده‌یه‌كی "قایم به زات" و
"سه‌ربه‌خۆ" گرینگیی پێنه‌درا. بۆ
به‌ده‌وڵه‌تبوونی كورد نه ته‌نیا پلانێكی
دانه‌ڕشت، به‌ڵكو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵیدا
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌روه‌ری
نه‌ته‌وه‌یی بخرێته په‌راوێزه‌وه. له
نه‌گبه‌تی كورد ئه‌وانه‌ی وا پێخۆری فیكریی
پێشڕه‌ویان به‌رهه‌م
دێنا، ته‌نیا له‌گه‌ڵ یه‌ك ته‌فسیر و ته‌نیا
له‌ته‌ك یه‌ك چه‌شن له ماركسیزم شاره‌زاییان
هه‌بوو. ئه‌و ته‌فسیره‌ش له‌مێژ ساڵ بوو به‌هۆی
حیزبی تووده‌ی ئێرانه‌وه بۆ بنه‌ماڵه‌ی چه‌پی
ئێران به میرات به‌جێ مابوو. ئه‌و میراته‌ش
به‌توندی و به تۆخی ئاوێته‌ی توخمی
ڕه‌گه‌زپه‌رستی و بانده‌ستیی نه‌ته‌وه‌ی
فه‌رمانره‌وا كرابوو. به جۆرێك كه نه‌ته‌وه
ژێرده‌سته‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و میراته بۆ
هه‌میشه و بۆ هه‌تاهه‌تایه مه‌حكوم به مانه‌وه
له‌و جوغرافیا‌یه‌دا بوون كه به ئێران ناسراوه.
له خوێندنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی چه‌پی ئێران
به‌گشتی و پێشڕه‌و به‌تایبه‌تیدا، تێكدانی
ڕیزی سه‌ربه‌خۆی چینی كرێكاری ئێران و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و چینه كرابووه
بیانوویه‌ك بۆ دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ مافخوازیی
نه‌ته‌وه‌كان. به‌گوێره‌ی دیتنی پێشڕه‌ویش كورد
بۆی نه‌بوو كێشه‌كه‌ی وه‌ک مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وه‌یه‌کی دابه‌شكراو و نیشتمانێكی داگیركراو
بێنیته گۆڕێ و خوازیاری كۆتاییهێنان به
داگیركراوی وڵاته‌كه‌ی بێ.
هه‌ر له‌م بوارده‌دا یه‌كێكی دیكه له‌و
گاڵته‌جاڕیانه‌ی پێشڕه‌و گرتبوویه پێش
مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵگرتنی دروشمی مافی دیاریكردنی
چاره‌نووس بوو. پێشڕه‌و داوای له كورد ده‌گرت بۆ
ئه‌ستاندنی مافی زه‌وتكراوی ڕوو له شۆڕش و
به‌ره‌نگاربوونه‌وه بكا و له‌و نێوه‌دا گه‌یشتن
به مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی به
ساڕێژكه‌ره‌وه‌ی ژان و ئازاره‌كانی خه‌ڵكی
كوردستان نێو ده‌برد، كه‌چی به‌گوێره‌ی چۆنیه‌تی
ته‌فسیری ئه‌و دروشمه له‌لایه‌ن پێشڕه‌وه‌وه
كورد ده‌بوایه دوای
هه‌زاران قوربانی دیسانیش مه‌حكوم به مانه‌وه
له‌نێو ئه‌و سنووره جوغرافیاییه‌دا بێ.
له سه مافی دیاریکردنی چاره‌نووس
به‌م چه‌شنه له پێشره‌ودا ده‌خوێنینه‌وه:
"ما اساسا طرف‌دار اتحاد ملتها در یك چهارچوب
شورایی و انقلابی در كل ایران هستیم و چنین
اتحادی را مستمرآ تبلیغ می‌كنیم و فكر می‌كنیم كه
دامنه حقوق و آزادیهای انسانی برای مردم
كردستان در یك چنین نظامی و در وحدت و یگانگی با
كارگران و زحمتكشان ایران بمراتب بیش از آن چیزی
خواهد بود كه بۆرژوای كرد تحت هر عنوانی مطرح
می‌كند و حركت كارگری در یك محیط دمكراتیك خواهد
توانست مقبولیت اجتماعی و سیاسی راه‌حلهای خود
را به تائید اكثریت قاطع مردم كردستان برساند.
(ئێمه له بنا‌خه‌ڕا لاگیری یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌کان
له چوارچێوه‌ی شۆرایی و شۆڕشگێڕیی له ته‌واوی
ئێرانداین و به‌رده‌وام بانگه‌شه بۆ
یه‌کێتییه‌کی وا ده‌که‌ین و پێمانوایه که ئاستی
ماف و ئازادییه ئینسانییه‌کان بۆ خه‌ڵکی کوردستان
له سیسته‌مێکی ئه‌وتۆدا و له یه‌کێتی و یه‌کبوون
له‌گه‌ڵ کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی ئێران، زۆر
زیاتر له‌وه ده‌بێ که بۆرژوای کورد له ژێر هه‌ر
ناوێک‌دا ده‌یهێنێته ئاراوه و بزاوتی کرێکاریی
له به‌ستێنتکی دیمۆکراتیدا ده‌توانێ رێگاچاره
په‌سندکراوه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانی خۆی
بکاته جێی پشتیوانی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان)[9]
بۆ پێشڕه‌و ئه‌و وڵاته داگیركراوه تاقیگه بوو.
تاقیگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك فۆرمۆلی وشك
و برینگ و نامۆ به كه‌شوهه‌وای كۆمه‌ڵی
كورده‌واری. بیرمه‌ندان و تیۆریسییه‌نه‌كانی
ئه‌و فۆرمۆڵانه‌ش بریتی بوون له شۆڤێنیستترین
كه‌سانی وه‌ك "ئیره‌ج ئازه‌رین" و "مه‌نسوری
حیكمه‌ت" و "حه‌مید ته‌قوایی". واته كه‌سانێك كه
به ڕێبوارییش به‌و وڵاته‌دا تێنه‌په‌ڕیبوون،
نه له مێژووی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌یان ده‌زانی
و نه حه‌زیشیان ده‌كرد لێی بزانن. كه‌چی له
نه‌گبه‌تیی كورد بڕیاری چاره‌نووسسازی شه‌ڕ و
ئاشتییان
پێ‌سپێردرابوو.
درێژه‌ی هه‌یه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|