|
میوانی هێژا، وه‌ک ڕامانگه‌یاندبوو لێره به
دواوه بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی به‌ڕێز ئه‌یوب
ئه‌یوب‌زاده به‌شێوه‌ی زه‌نجیره وتار
ده‌سپێده‌کات. پێویسته هه‌ر لێره‌دا هۆی
بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی زه‌نجیره وتار
باسبکه‌ین. به ئه‌زموون ئه‌وه‌مان لێ روون
بووه‌ته‌وه که له هه‌لومه‌رجی ئێمرۆدا،
خوێندنه‌وه‌ی کتێب له‌سه‌ر ئینتێرنێت تا ڕاده‌یه‌ک
زه‌حمه‌ته. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دانیشتنی به‌رده‌وام
له پێش شاشه‌ی مونیتۆر هه‌م بۆ چاو زیانی هه‌یه
و هه‌میش مرۆڤ به له‌ش و به ره‌وان ماندوو
ده‌بێ. جیا له‌وه‌ش له‌م سه‌رده‌مه‌دا به‌هۆی
فراوان بوونی نووسراوه و ماڵپه‌ڕ و بابه‌ت،
که‌متر که‌س کاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه که هه‌موو کاتی
خۆی بۆ خوێندنه‌وه‌ی یه‌ک کتێب له‌سه‌ر ئینتێرنێت
ته‌رخان بکا. بۆیه هاتینه سه‌ر ئه‌و ڕایه
سه‌ره‌تا وه‌ک زه‌نجیره وتار بڵاوی بکه‌ینه‌وه و
پاشان هه‌موو کتێبه‌که (به شێوه‌ی
PDF)
له سه‌ر هه‌ڵوێست دابنین.
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
ڕێبازی کۆمه‌ڵه له تۆی به‌ڵگه‌کانیدا
ئه‌یوب ئه‌یوب‌زاده
گۆڤاری پێشڕه‌و له ژێر هورده‌بینیی
لێکۆڵینه‌وه‌دا
له‌م ڕۆژانه‌ی د‌واییدا پێشڕه‌و، ئۆرگانی
سازمانی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، پێی
نایه ده‌رچوونی 200 مین ژماره‌ی خۆیه‌وه. به
له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه كه له ژیانی سیاسی و
ڕێكخراوه‌یی كۆمه‌ڵه‌دا ئه‌م بڵاوكراوه‌یه
ڕۆڵێكی گرینگی گێڕاوه، ڕه‌نگه ئه‌مه هه‌لێكی
له‌باربێ
بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بابه‌تیانه‌ی ئه‌م گۆڤاره
له ماوه‌ی ئه‌و200
ژماره‌یه‌دا. به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌م وتاره‌دا
هه‌وڵ ده‌ده‌م به‌گوێره‌ی پێویست تیشك بخه‌مه
سه‌ر وێستگه گرینگه‌كانی دیرۆكی ئه‌م
بڵاوكراوه‌یه له قۆناخه جۆراوجۆره‌كانی
ژیانیدا و هه‌روه‌ها هێنانه‌گۆڕی
پێداچوونه‌وه‌یه‌كی ڕه‌خنه‌گرانه به ڕه‌و‌ت و
تێكۆشانی پێشڕه‌و له ماوه‌ی ته‌مه‌نی
تائێستایدا.
ده‌م
و كاتی ده‌سپێكی كاری پێشڕه‌و
هه‌روه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئاماژه‌ی پێكرا، پێشڕه‌و
ده‌ورێكی گرینگی له مێژوو و سیمای سیاسی/
فیكریی كۆمه‌ڵه‌دا گێڕاوه. به جۆرێك كه
ڕه‌نگه بتوانین بڵێین بۆ ناسینی كۆمه‌ڵه و بۆ
تێگه‌یشتن له بنچینه فیكرییه‌كانی ئه‌م
ڕێكخراوه، گۆڤاری پێشڕه‌و باشترین سه‌رچاوه
بێ. گرینگیی ئه‌م ڕۆڵه‌ش تا ڕاده‌یه‌كی زۆر
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌م و كاتی ده‌سپێكی كاری
پێشڕه‌و. یه‌كه‌م ژماره‌ی پێشڕه‌و له
پووشپه‌ڕی
ساڵی
1365ی هه‌تاوی
گه‌یشته ده‌ستی خوێنه‌ران. له سه‌ره‌تادا
پێشڕه‌و پتر بڵاوكراوه‌یه‌کی فیكری و تیۆریك بوو
تا گۆڤارێكی سیاسی/ ته‌بلیغی. ئه‌م
تایبه‌تمه‌ندییه پێنج ژماره و چه‌ند پاشكۆی
له‌خۆگرت. به‌ڵام كاتێ حیزبی كومو‌نیستی ئێران
له ئاكامی ڕێككه‌وتنی كۆمه‌ڵه و "سه‌هه‌ند"دا
پێكهێنرا، پێشڕه‌ویش بوو به ئۆرگانی ناوه‌ندیی
سازمانی كوردستانی حیزبی كومو‌نیستی
ئێران(کۆمه‌ڵه). ئه‌ركی سه‌ره‌كیی پێشڕه‌و
له‌م پێنج ژماره‌یه‌دا بریتی بوو له‌وه‌ی كه
بابه‌ته‌كانی بۆ تاوتوێكردنی هه‌رچی زیاتری
هێڵه گشتییه‌كانی بڕیارنامه‌كانی كۆنگره‌ی
دووه‌می كۆمه‌ڵه ته‌رخان بكا.
ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ش به شێوه‌یه‌كی گشتی بریتی
بوون له: "خه‌بات بۆ پێكهێنانی حیزبی كۆمۆنیست
"؛ "پێداچوونه‌وه به خه‌ت و ڕێبازی پۆپۆلیستیی
كۆمه‌ڵه"؛ گرینگی‌دان به نه‌خش و ده‌وره‌ی
گه‌ڵاڵه‌كردنی به‌رنامه بۆ پێكهێنانی حیزبی
كۆمۆنیست " و " هه‌ڵوێستگرتن له‌سه‌ر شۆڕشی
كوردستان" و گه‌لێك بابه‌تی گرینگی تر كه هه‌ر
كام به نۆره‌ی خۆیان له‌سه‌ر دانی
پێناسه‌یه‌كی ڕوونی فیكری و سیاسی بۆ كۆمه‌ڵه
ده‌وریان گێڕا.[1] به‌كورتی ده‌توانین بڵێین
پێشڕه‌و له‌و قۆناغه‌دا بوو به هه‌ڵگری ئه‌و
ڕێبازه‌ی كه كۆمه‌ڵه له جه‌ریانی كۆنگره‌ی
دووهه‌میدا له‌سه‌ری ساخ ببووه‌وه.
تا ئه‌و جێگایه‌ی لێره‌دا بۆ باس له‌سه‌ر
ناوه‌ڕۆكی بڕیارنامه‌كانی كونگره‌ی دووهه‌می
كۆمه‌ڵه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كوردستان
ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێویسته بڵێین کاکڵ و نێوه‌ڕۆكی
ئه‌م كۆنگره‌یه هه‌ڵگری گه‌لێك بڕیار و
ئاماژه‌ی ڕاست ئاژۆیانه بوو. بۆ وێنه له
بڕیارنامه‌كه‌دا حاشا له بوونی سته‌می
نه‌ته‌وایه‌تی له كوردستان كرابوو و
بزووتنه‌وه‌ی كوردستان به درێژه‌ی ڕاپه‌ڕینی
ڕێبه‌ندانی 1375(1979) له‌قه‌ڵه‌م درابوو. ڕاسته
كۆمه‌ڵه دواتر هێنده‌ی نه‌خایاند له‌ژێر زه‌ختی
ڕاستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كانی كوردستان و له
ترسی ته‌ریك كه‌وتنه‌وه له كۆمه‌ڵی
كورده‌واریی، بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێبازی ڕاست
ئاژۆیانه‌ی كۆنگره‌ی دووهه‌می كه‌وته‌خۆ، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بیرۆكه‌ی لاده‌رانه‌ی ئه‌م
كۆنگره‌یه له‌نێو كۆمه‌ڵه‌دا به شێوه‌یه‌ك له
شێوه‌كان درێژه‌ی به ژیانی خۆی دا و هه‌ر
ئه‌وه دواتر بوو به پاڵپشتێكی گه‌وره بۆ خۆ
سه‌پاندنی ئاسانی ڕوانگه‌ی شۆڤێنیستیی
مه‌نسووری حیكمه‌ت كه له قالبی كۆمۆنیزمی
كرێكاری‌دا بوو به ڕێبازێكی تاقانه له‌نێو
كۆمه‌ڵه‌دا.
به‌هه‌رحاڵ سه‌ره‌فی نه‌زه‌ر له‌وه‌ی كه له چ
ڕوانگه‌یه‌كه‌وه ده‌چینه پێ و شوێنی نرخاندنی
بڕیارنامه‌كانی كۆنگره‌ی دووهه‌می كۆمه‌ڵه،
ڕاستییه‌ك هه‌یه ده‌بێ باسی لێوه بكرێ.
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه كۆنگره‌ی دووهه‌م كۆتایی
به سه‌رده‌می بنبه‌ستیی شوناسی فیكری و سیاسی و
قه‌یرانی پێناسه له ژیانی تا ئه‌و كاته‌ی
كۆمه‌ڵه داهێنا و له‌سه‌ر زۆر مه‌سه‌له‌ی
هه‌ڵپه‌سێردراوی گرینگ، كۆمه‌ڵه‌ی ساخ كرده‌وه.
به‌ڵام بۆ گه‌یاندن و ده‌ربڕینی ئه‌م شوناسه
نوێیه، ئۆرگان و بڵاوكراوه‌یه‌ك پێویست بوو كه
باس له شوناسی فیكری و سیاسیی كۆمه‌ڵه بكا.
له وه‌ها كه‌شوهه‌وایه‌كدا پێویستیی
له‌دایكبوونی پێشڕه‌و خۆی ده‌سه‌پێنێ و هه‌ر
بۆیه زۆربه‌ی ته‌وه‌ر و بابه‌ته‌كانیشی له
بازنه‌ی ڕه‌هه‌نده‌كانی كۆنگره‌ی دووهه‌مدا
ده‌خولێته‌وه.
پێشڕه‌و له گه‌مه‌ی سه‌هه‌نددا
ئه‌وه‌ی له خانه‌قای شێخی زه‌مبیل (واته
شوێنی پێكهێنانی كۆنگره‌ی دووهه‌می كۆمه‌ڵه)
به ناوی "ماركسیزمی شۆڕشگێڕ" چاوی به دونیای
ڕوون پشكوت، له مێشكه‌په‌ی ئالانی سه‌رده‌شت
له چاوتروكانێكدا نێو‌كی بڕا. بڕیارنامه‌كانی
كۆنگره‌ی دووهه‌می كۆمه‌ڵه و بڵاوكراوه‌ی
پێشڕه‌و له ماوه‌یه‌كی كورتدا توانیان
ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه بۆ توانه‌وه له خه‌ت و
ڕێبازی تاقمی چه‌ند كه‌سیی سه‌هه‌ند خۆشه
بكه‌ن. ڕوانگه‌كانی سه‌هه‌ند كه پێشڕه‌و ببووه
زمانی حاڵی، به‌خێرایی توانی ببێته تاقه
ئالتێرناتیڤی ناو كۆمه‌ڵه بۆ ده‌ربازبوون له
ویستگه‌ی بێ شوناسی و بۆ له‌ئامێزگرتنی
پێناسه‌یه‌كی دیاریكراوی فیكری و سیاسی. كه‌چی
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا
قۆرتێكی تریش پێویست بوو، بۆ ئه‌وه‌ی له باری
ڕێكخراوه‌ییشه‌وه هه‌ردوو لایان خۆیان له
قه‌واره‌یه‌كی هاوبه‌شدا بدۆزنه‌وه.
پێشڕه‌وی ژماره پێنج هه‌وڵیدا له ئاخرین
ده‌رگای ئه‌م باسه بدا. بۆ پێوانی ئه‌م قۆناغه
پێشڕه‌وی ژماره پێنج له‌ژێر سه‌ردێڕی "جێگای
كۆمه‌ڵه له حیزبی كۆمۆنیست"دا فۆرموولێكی
نامۆ به قه‌واره‌ی حیزبێكی كۆمۆنیستی، كه
قه‌واره‌كه‌ی پشت ئه‌ستوور به ئه‌سڵی
سانترالیزمی دیمۆكراتیی لێنینیه، دێنێته گۆڕێ.
به گوێره‌ی ئه‌و فۆرمووله كۆمه‌ڵه له
قه‌واره‌ی حیزبی كۆمۆنیستدا خاوه‌نی ئه‌و
مافانه‌ی خواره‌وه بوو: "كۆمه‌ڵه وه‌ك لقی
كوردستانی حیزبی كۆمۆنیست خاوه‌نی كونگره و
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی تایبه‌ت به خۆی ده‌بێ و
سیاسه‌ته‌كانیشی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كوردستان
هه‌ر له‌وێدا دیاری ده‌كا. هێزی پێشمه‌رگه‌ی
هه‌یه، ئه‌و ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كا و ئه‌گه‌ر
وتووێژێكی سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی گه‌لی كورد
له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی له گۆڕێ‌دا بێ،
كۆمه‌ڵه ده‌توانێ به ناوی خۆی و به
ئیختیاراتی خۆیه‌وه له‌و وتووێژه‌دا به‌شداری
بكا و هه‌ڵوێستی خۆی بگرێ."[2] ئه‌وه كه ئه‌م
بیرۆكه‌یه چۆن هات و له‌پێشدا لای كام لا (واته
سه‌هه‌ند یاخود كۆمه‌ڵه)گه‌ڵاڵه كرا، له
نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه ڕوون نییه، به‌ڵام
ئه‌وه‌ی ڕوونه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ڕێككه‌وتنه
به‌ته‌واوی نامۆ و ناقۆڵا بوو بۆ به‌ری حیزبێكی
لێنینی. له حیزبێكی لێنینیدا كه بناغه‌كه‌ی
له‌سه‌ر سانترالیزمی دیموكراتیك دامه‌زراوه،
هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی حیزب به‌كرده‌وه ده‌كه‌وێته
پاوانی چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه به ناوی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی و ده‌فته‌ری سیاسی و ئۆرگانه‌كانی
خواره‌وه به‌پێی پرێنسیپه‌كانی ئه‌م قه‌واره
ده‌بێ ملكه‌چی بڕیاری ناوه‌ند بن. بۆیه ئه‌م
مافانه پینه‌یه‌كی ناقۆلا و به‌ته‌واوی ناكۆك
له‌ته‌ك ئه‌سڵی سانترالیزمی دیموكراتی بوو كه
حیزبی كۆمۆنیستیش به‌ردی بناغه‌ی
ڕێكخراوه‌كه‌ی له‌سه‌ر دامه‌زراندبوو. له‌و
ڕووه‌وه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م مافانه‌دا
ناتوانین جگه له سات و سه‌ودایه‌كی پشتی په‌رده
و پشتگوێخستنی بنه‌ماكانی قه‌واره‌ی حیزبێكی
لێنینی ناوێكی تری له‌سه‌ر دابنێین. به‌ڵام
سه‌هه‌ندییه‌كان زۆر زیره‌كانه له‌ڕێگای دانی
ئه‌و مافانه‌وه به كۆمه‌ڵه، ویستیان متمانه‌ی
ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵه بۆلای خۆیان ڕابكێشن و له
ئاكامی سازانێكی ئه‌وتۆدا بۆ پێكهێنانی حیزبی
كۆمۆنیست، كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆیان ڕاپێچه‌ك
بده‌ن.
سه‌هه‌ندییه‌كان
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به باشی كزی
و لاوازیی فیكریی ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵه‌یان هه‌ست
پێكردبوو. ئه‌وان ده‌یانزانی كه له ماوه‌یه‌كی
كورتدا ئۆتۆریته‌ی فیكری و سیاسی‌یان له حیزبی
كۆمۆنیستدا ده‌بێته به‌دیلێكی تاقانه و ئه‌گه‌ر
ئه‌وڕۆ ئه‌و ئیمتیازاته‌ش به كۆمه‌ڵه ڕه‌وا
ببینن، له كرده‌ودا كه‌ڵكێكی نابێ و له
ده‌رفه‌تێكی له‌باردا له‌ژێر ناوی "كۆتاییهێنان
به فیدرالیزم له حیزبی كۆمۆنیستدا" ده‌توانن
كۆتایی به ته‌مه‌نی ئه‌و مافه تایبه‌تییانه‌ی
كۆمه‌ڵه بێنن.[3]
لێره‌وه قۆناخ و سه‌رده‌مێكی تر له ژیان و
چاره‌نووسی كۆمه‌ڵه و پێشڕه‌ودا ده‌ستیپێكرد.
ئیتر به پێكهێنانی حیزبی كۆمۆنیست، له
كرده‌وه‌دا كۆمه‌ڵه و پێشڕه‌و سه‌ربه‌خۆیی
سیاسی و فیكری و ته‌شكیلاتیی خۆیان له‌كیسدا و
پێشڕه‌و بوو به ئۆرگانی كوردستانی ڕێكخراوێكی
به‌ناو سه‌رانسه‌ری كه هه‌موو دۆزی كوردی له
ده‌لاقه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی
سه‌رانسه‌ریی و كرێكارانی ناوه‌نده‌وه
سه‌یرده‌كرد.
له
كۆمه‌ڵه‌وه بۆسازمانی كوردستانی حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران و مانیفێسته‌كه‌ی
سازمانی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، كه
به‌گوێره‌ی پێناسه‌كه‌ی بریتی بوو له
حه‌شیمه‌تێكی ده‌مارگرژ، له ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان سه‌ریهه‌ڵدا؛ به ئاڵوگوڕی رادیكال، بێ
به‌رنامه و به كه‌ڵكوه‌رگرتن له زۆر و هێزی
گه‌لی پڕۆلیتاریای كوردستان بۆ له‌ناوبردنی
بۆرژوایی خۆماڵی و خۆ له كورسیی ده‌سه‌ڵات
توندكردن، باوه‌ڕمه‌ند بوو. قه‌واره و
فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و هێزه له گوندی مێشكه‌په‌ی
كوردستان نێو‌كی بڕا و بۆ پڕوپاگه‌نده ده‌گوترا
له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی گۆیا "پێشڕه‌وی
هه‌ژارانه‌وه" دامه‌زراوه. سێ كوچكه‌ی
فه‌لسه‌فه‌ی ئابووری و نیزامه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی له‌سه‌ر سوسیالیزمی ئوولترا
مۆدێرنی بێژوێی ئالان، ئابووریی ئێستره‌كانی
به‌همه‌نی قوبادی كه ئه‌و فیلمسازه زۆرزانه
به زمانێكی تێكنیكی كردبوونیه ئه‌سپی
مه‌ستبوو به ویسكیی قاچاخ، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر
بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌ی حه‌مه‌تاڵی بانه
دامه‌زرابوو كه به تفه‌نگه بڕنۆ‌كه‌ی سوله‌یمان
به‌گ كونه ڕێویی پڕ ده‌كرد له گوڵی مێلاقه‌ی وا
كه له گشت جیهاندا وێنه‌ی نه‌بێ! هه‌ڵبه‌ت
ئه‌گه‌ر له‌و به‌ینه‌دا به‌شێكی زۆر له
ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵه له ڕیزی هه‌ره
ده‌ستڕۆیشتووه‌كانیشدا بایه‌ن، زۆر گرینگ نه‌بوو.
له‌و دونیا ده‌ستكرد و بچووك و داخراوه‌دا
وه‌ڕێخستنی شه‌ڕ و ململانێی ده‌سكرد و
دروستكردنی خودی و نا‌خودی به ئه‌ركێكی گرینگ
ده‌ژمێردرا.
ئه‌ده‌بیاتی سیاسیی پێشڕه‌و، به‌رهه‌م و
هه‌ڵێنجاوی ئه‌م بیره بوو ئیغراق و تێگرتن، به
ئه‌نقه‌ست نه‌یار داتاشین، نوقم بوون له دنیای
خه‌یاڵ و ئووتۆپیادا و خۆ به كه‌م زانین له حاست
ڕووناكبیرانی نه‌ته‌وه‌ی بانده‌ست كه ئه‌وسا به
هاوچینه‌کانیان ناوزه‌دیان ده‌کردن، ئه‌ده‌بیاتی
سیاسیی كۆمه‌ڵه‌ی پێ نه‌خشێنرابوو. به درێژایی
هه‌موو ئه‌و ساڵانه هه‌وڵدان بۆ
له‌به‌ریه‌كترازاندنی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی
كورد به ئه‌ركێكی له‌بیرنه‌کراو سه‌یر ده‌كرا.
كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێز و توانای مادی و
مه‌عنه‌ویی خۆی له بزووتنه‌وه‌ی كورد
وه‌رده‌گرت، كه‌چی له ئاستی تیۆری و
نه‌زه‌ریدا هه‌تا بڵێی هه‌ڵگری سیاسه‌تێكی
چه‌واشه‌كارانه بوو. بیری نه‌ته‌وه‌یی كورد و
بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردی وه‌ك كۆسپی سه‌ر
ڕێگای خه‌باتی پرۆلتاریا له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا.
پێشڕه‌و و مه‌سه‌له‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی
له كوردستان
یه‌كێك له‌و مه‌سه‌لانه‌ی به به‌رده‌وامی
زۆرترین لاپه‌ڕه‌كانی پێشڕه‌وی بۆ ته‌رخان
ده‌كرا، مه‌سه‌له‌ی ڕێبه‌ریی كرێكارانی
كوردستان بوو. واته لاكردنه‌وه له خه‌باتی
چینایه‌تی یه‌كێك له گرینگ‌ترین ته‌وه‌ره‌كانی
پێشڕه‌و بوو. كاتێ له ئارشیڤی پێشڕه‌و له
هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌دا ده‌ڕوانی، بابه‌ت و
هه‌واڵی خه‌باتی چینایه‌تیی كرێكاران به‌شی
هه‌ره زۆری لاپه‌ڕه‌كانی پێشره‌وی دا‌گرتووه.
پێشڕه‌و خۆی به ئۆرگانی لقی ناوچه‌یی حیزبێكی
سه‌رانسه‌ریی كۆمۆنیستی ده‌زانی و له‌پێناو
له‌ناو بردنی نیزامی سه‌رمایه‌داری و
دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی كۆمۆنیستیدا
تێده‌كۆشا. بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌ش پێشڕه‌و
ئامرازێك بوو. به‌لای "پێشڕه‌و"ه‌وه، خه‌باتی
چینایه‌تی، گرفتی سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵی
كورده‌واری بوو. له‌و نێوه‌دا وریاكردنه‌وه‌ی
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و
بانگهێشتنیان بۆ هاتنه ناو ریزه‌كانی حیزبی
كۆمۆنیست، به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی
بوو. پێشڕه‌و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوو كرێكاری
كورد له "خورافه‌ی ناسیونالیستی" ڕزگاربكا و
خوی به به‌شێك له هاوچینه‌كانی دیكه‌ی له
ئێران بزانێ و چاره‌نووسی خۆی به‌وانه‌وه
گرێبدا.
به‌ڵام هۆكارگه‌لێكی جۆراجۆر بوون به‌هۆی
ئه‌وه‌ی پێشڕه‌و نه‌توانێ به درێژایی ئه‌و
ساڵانه له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتوو بێ. گرینگ‌ترین
كۆسپی سه‌ر ڕێگای ته‌شه‌نه‌كردنی بیری
پێشڕه‌و كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بوو. ڕوانگه و
بیری ئابووریخوازانه‌ی پێشڕه‌و، ده‌ره‌تانی
ئه‌وه‌ی له پێشڕه‌و بڕیبوو هه‌ست به‌و ڕاستییه
بكا كه ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ژیانی مرۆڤ ماڵ و نان و
كار پێویستن، ئه‌وه‌نده‌ش بایه‌خه ڕۆحی و
كو‌لتورییه‌كان گرینگی‌یان هه‌یه. هه‌ڵه‌ی
گه‌وره‌ی پێشڕه‌و له‌وه‌دا بوو ده‌یویست به
شێوه‌یه‌كی ئیراده‌گه‌رایانه و ده‌ستكرد و به
زاڵكردنی لایه‌نی یه‌كه‌م، مه‌سه‌له‌ی دووهه‌م
له‌بیر بباته‌وه و به‌سه‌ریدا باز بدا. واته له
خوێندنه‌وه‌ی پێشڕه‌ودا تێهه‌ڵكێشێك له‌نێوان ئه‌م
دووانه‌دا به‌دی نه‌ده‌كرا و پێی وا بوو ده‌بێ
یه‌کیان جێگا به‌ویتریان چۆڵ بكا. گرفتی
سه‌ره‌كیی پێشڕه‌و له‌وه‌دا بوو هه‌رچی له
ده‌قه‌كانی هزر و بیری بیرمه‌ندانی قوتابخانه‌ی
سوسیالیزمدا هاتووه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی
كه‌شوهه‌وای ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵی كورده‌واری
ده‌توانێ ئیراده‌گه‌رایانه بیسه‌پێنێ.
به‌ڵام تاقیكردنه‌وه ده‌ریخست هه‌ر وڵات و
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندیی خۆیه‌تی و
وێنه هه‌ڵگرتنه‌وه و ئۆلگوو سازكردن له
كو‌لتوری وڵاتانی تر به مه‌به‌ستی داسه‌پاندن
له
کۆماڵگایه‌کی
تردا ناتوانێ ئاكامێكی سه‌ركه‌وتوو‌انه‌ی
لێ بكه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر تیۆرییه‌ك نامۆ به
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وڵاتێك بێ و نه‌توانی
وڵامێكی خه‌ستوخۆڵ
به گیروگرفته‌كانی ئه‌و نیشتمانه بداته‌وه،
ده‌بێ چاوی پێدا بخشێنرێته‌وه و سه‌رله‌نوێ
نۆژه‌ن بكرێته‌وه. كه‌چی بۆ پێشڕه‌و
مه‌سه‌له‌كه به ته‌واوی به پێچه‌وانه‌وه بوو.
بۆ پێشڕه‌و تیۆری بریتی بوو له دۆگمایه‌کی
چه‌قبه‌ستووی له‌گۆڕاننه‌هاتوو كه ده‌بێ
كۆمه‌ڵگه ملكه‌چی بێ. ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه له
زۆریه‌ك له بواره‌كانی كاری پێشڕه‌ودا به
زه‌قی به‌رچاوده‌كه‌ون. هه‌ربۆیه پێشڕه‌و نامۆ
به ئاست و چۆنیه‌تیی گه‌شه‌كردنی ژیانی
ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوریی كۆمه‌ڵی
كورده‌واریش بوو. له وڵاتێكی كه به ده‌یان
ساڵه ڕووبه‌ڕووی داگیركراوی و دابه‌شكراوی
بۆ‌ته‌وه و شه‌ڕ و قه‌ڵاچۆ ژیانی ڕۆحی و مادیی
ئه‌و گه‌له‌ی تێكداوه و ئابووریی پیشه‌سازیی
له پله‌ی هه‌ره نزمی خۆیدا ماوه‌ته‌وه،
پێشڕه‌و عزمی جه‌زم كرد بوو بۆ ئه‌وه‌ی
ده‌سبه‌جێ سۆسیالیزم له كوردستان پیاده بكات!
بۆ ئه‌و سۆسیالیزمه‌ش ئاماده‌كردنی
پێشمه‌رجه‌كانی نه پێویست بوو. هه‌ر به‌و پێیه‌ش
چۆنیه‌تی و ئاستی ئامراز و كه‌ره‌سه‌ی هێزی
به‌رهه‌مهێنانیش شیاوی سه‌رنج و ئاوڕلێدانه‌وه
نه‌بوون. ئه‌وه‌ش گرینگ نه‌بوو ئاگایی
چینایه‌تیی ئه‌و چینه‌ی كه ده‌بوو هێزی
بزوێنه‌ری ئه‌و سۆسالیزمه بێ له چ
پله‌یه‌كدایه. بوونی ئه‌زموون و كولتورێكی
دیموكراتییش له كۆمه‌ڵگه‌دا زۆر گرینگ نه‌بوو.
ئه‌وه‌ی گرینگ بوو سه‌پاندنی ئارمانخوازی
به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رج و
كه‌ندوكۆسپه‌كانی ڕێگای گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته
و بازدان به‌سه‌ر وێسگه مێژووییه‌كاندا بوو.
به‌ڵام ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه‌ی ژیانی
ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵی كورده‌واری ده‌ریانخست،
گرفت و كێشه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه هه‌میشه ته‌نیا
به‌پێی دیدی چینی كرێكار ناتوانن وه‌ڵامی
شیاوی خۆیان وه‌ربگر‌نه‌وه. كاتێك له وڵاتێكدا
كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئارادایه پێویسته
له گۆشه‌نیگای نه‌ته‌وه و گرووپه
ئێتنیكیه‌كانه‌وه بایه‌خ و سه‌نگ و قورسایی بۆ
چاره‌سه‌ری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش
دابندرێ و هه‌وڵ نه‌درێ له‌ژێر ناوی گرینگی‌دان
به مه‌سه‌له‌ی ئابووری بازی به‌سه‌ردا بدرێ.
پێشڕه‌و ده‌یویست كوردستان بكاته كووبای كه‌ڵه
كاسترۆ و هێرش بكاته سه‌ر چینی بۆرژوایی خۆماڵی
و پشتیوانه ده‌ره‌كییه‌كانی. هومانیسم واته
مرۆڤدۆستی له كو‌لتور و بیر و ئه‌ده‌بیاتی
سیاسی پێشڕه‌ودا به‌ده‌گمه‌ن بیری لێ
ده‌كرایه‌وه فه‌لسه‌فه‌ی ژین له‌و ده‌زگایه‌دا
جه‌بر واته شێر له لێره‌وار، كوشتن بۆ مانه‌وه و
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بێ زه‌حمه‌ت بوو. به
وته‌یه‌كی تر فه‌لسه‌فه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای
مشه‌خۆری بوو. به گه‌ز و ڕ‌به‌ی وان و به‌پێی
تیۆرییه‌كه‌ی وان، هه‌ركه‌س چووه نێو ئه‌و
ڕیزه‌وه بۆی هه‌بوو بێ سڵكردن ناز‌ناوی
پڕولیتری پێ خه‌ڵات بكرێ. هه‌رچه‌ند
كارخانه‌دار، ساماندار، ده‌ره‌به‌گ و
سه‌رمایه‌داری زگتێریش
بایه.
وركه‌ڵه بورژوا، میرزا قه‌ره‌یه‌خه و به‌تایبه‌تی
كرێكاری كووره‌خانه بۆ پرۆلیتێری سه‌رتۆپی
هه‌مووان بوو. چونكه به‌گوێره‌ی ڕوانینی
به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمه‌ڵه هه‌موو یان زۆربه، یان
لانیكه‌م به‌شێكیان به دووربین له كاری
كرێكاری پیشه‌یی كوره‌خانه‌ی ترۆپكی بۆرژوایی
داچۆراودا به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌ی سۆسیالیستی
ڕوانیویانه.
له جیهانی ئه‌م بیره‌دا، هاوكاری و ژیانی
هێمنانه‌ی هاوبه‌ش مانای نه‌بوو. كۆمه‌ڵگه‌ی
كورده‌واری كرابووه دوو به‌ش كه به‌شێك هاوسوود
و هاوبه‌رژه‌وه‌ند بوو كه بۆ داسه‌پاندنی خۆی
به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌دا بێ نیوه‌بڕ له حاڵی شه‌ڕ
و پێكداداندا بوو و ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵه وه‌ك
جه‌مسه‌رێكی ئه‌و شه‌ڕه خه‌ریكی به
ئه‌نجامگه‌یاندنی ڕه‌ساڵه‌تی پێ ئه‌سپێردراوی
مێژوویی خۆیان بوون!
پێشڕه‌و هه‌وڵێكی زۆری دا بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌سه‌له‌ی كرێكاری له گۆڕه‌پانی سیاسیی
كوردستاندا باڵ به‌سه‌ر هه‌موو كێشه‌كانی تردا
بكێشێ و له پانتایی كوردستاندا كێشه‌ی كار و
سه‌رمایه بكه‌ونه ململانێی چینایه‌تییه‌وه.
به‌ڵام ئامرازی پێشڕه‌و بۆ گه‌یشتن به‌م
مه‌به‌سته ته‌نیا ته‌بلیغات و دروشمدانی ڕووت و
بێناوه‌رۆكی ڕادیۆیی بوو. له ئه‌ده‌بیاتی
پێشڕه‌ودا جاری وا بوو ئیغراق و تێگرتن به‌و
په‌ڕی سنووری خۆی ده‌گه‌یشت. بۆ وێنه كاتێك
هه‌واڵێكی له‌سه‌ر گرانیی كه‌لوپه‌له‌کان ژیان
پێده‌گه‌یشت، به دانسته دنیایه‌كی هێنده تاریك
و تنووكی ده‌نه‌خشاند كه مرۆڤ پێی وابوو تا
چه‌ند ده‌مێكی تر ساڵی گرانییه‌كه كه ئینسان
ئینسانی خواردبوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌م نۆرمه‌ش
له نووسین و له ته‌بلیغات و له قامووسی
پێشڕه‌ودا ناوی نرابوو "ته‌بلیغاتی
هه‌ده‌فمه‌ند". ته‌بلیغاتی هه‌ده‌فمه‌ندیش به‌و
واتایه بوو كه له‌لایه‌ك جه‌هه‌نده‌می نیزامی
سه‌رمایه‌داری نیشان بدرێ و له‌لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه ئاسۆی شۆڕشێكی ده‌سبه‌جێی
سۆسیالیستی بۆ خه‌ڵك بكرێته به‌دیل. جا بۆ
گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته پێشڕه‌و لای وابوو
هه‌ر ئه‌ندازه به نووكی پێنووس گرفته‌كه چه‌ند
قات نیشان بدا، زوورتر
كرێكارانی له مه‌ینه‌تی نیزامی سه‌رمایه‌داری
ڕزگار كردووه!
كاتێك چاو به ئارشیڤی ژماره‌كانی پێشڕه‌ودا
ده‌خشێنین نموونه‌كانی ته‌بلیغاتی
هه‌ده‌فمه‌ندی له‌م چه‌شنه له ئه‌ژمار نایه.
چه‌ند ساڵی ویست بۆ ئه‌وه‌ی پێشڕه‌و هه‌ست به‌و
ڕاستییه بكا كه ته‌نیا به‌هۆی ته‌بلیغات و
دروشمدانه‌وه، شه‌ڕی چینایه‌تی چینه‌كان
نابێته كێشه‌ی سه‌ره‌كی له وڵاتێكدا. مێژووی
سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنی خه‌باتی چینایه‌تی
له هه‌ر وڵاتێك تایبه‌مه‌ندیی خۆی هه‌یه. كه‌چی
پێشڕه‌و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاستییانه
ده‌جووڵایه‌وه؛ بچووكترین هه‌واڵی فڵانه
كووره‌خانه‌ی كوردستانی له ڕاده‌به‌ده‌ر
گه‌وره ده‌كرده‌وه و هه‌وڵیده‌دا زیاتر له‌وه‌ی
كه هه‌یه نیشانی بدا. ئه‌م تێگرتن و
زیاده‌ڕۆیییانه له كورتخایه‌ندا ده‌یانتوانی
ببنه پێخۆری وتارێكی پێشڕه‌و، به‌ڵام له
ئاكامدا ده‌بوونه هۆی ناهۆمێدی و دڵساردیی
لایه‌نگرانی خۆیشی. هه‌ر بۆیه له‌خۆڕا نه‌بوو به
درێژایی هه‌موو ئه‌و ساڵانه و به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌ده‌بیاتی خۆهه‌ڵکێشانه‌ی له‌مه‌ڕ ڕێبه‌ریی
كرێكارانی كوردستان، پێشڕه‌و قه‌ت نه‌یتوانی
بزووتنه‌وه‌یه‌كی گشتگیری چینایه‌تی له
كوردستان وه‌رڕێبخا و به كرده‌وه ڕكێفی ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه به ده‌سته‌وه بگرێ. چونكه كاتێ
شۆڕشێكی چینایه‌تی گشتگیر له ئارادا نه‌بێ،
ئیتر پێویستیی له‌دایكبوونی ڕێبه‌ره‌كه‌شی
ناتوانێ له‌گۆڕێ بێ.
پێشره‌و
ده‌یویست مرۆڤێكی نوێی كورد دروست بكا كه چیتر
خۆی به ناسنامه‌ی ئێتنیكی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه
پێناسه نه‌كا و به‌درێژایی چه‌ندین ساڵ بۆ
هێنانه‌دیی ئه‌و خه‌ونه ده‌یڕاواند. كه‌چی تا
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ هه‌ر بۆی نه‌هاته دی.
واته به‌و ئالیاژ و عه‌یاره نه‌یتوانی مرۆڤێكی
نوێی كورد واته "خلق كارگر" دروست بكا و مافی
ده‌سه‌ڵاتدارێتی و سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی
له‌بیر نه‌ته‌وه‌ی كورد بباته‌وه.
تیگه‌یشتنی
پێشڕه‌و له‌هه‌مبه‌ر گرێدراویی چینی كرێكار به
نه‌ته‌وه و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییش هێندێك جێگای
قسه و باس ده‌هێڵێته‌وه؛ به جۆرێك كه ئه‌و
تێگه‌یشتنه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له تێڕوانینێكی
ساده و ساكارانه نه‌ده‌ترازا. پێشڕه‌و لای
وابوو له ئاكامی گه‌شه‌كردنی نیزامی
سه‌رمایه‌داری و په‌ره‌گرتنی سه‌نعه‌تی
مودێرندا هاوچه‌شنی و وه‌كیه‌ك بوونێك له‌نێوان
چینی كرێكاری نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كاندا
داده‌مه‌زرێ و مه‌سه‌له‌ی ناسنامه‌ی ئیتنیكی و
نه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌میشه له‌نێو كرێكاراندا بنه‌بڕ
ده‌بێ و له ئاكامدا ته‌نیا هۆویه‌تی چینایه‌تی
ده‌توانێ سه‌روه‌ری په‌یدابكا. به‌ڵام
ڕووداوه‌كانی ئاخر و ئۆخری سه‌ده‌ی ڕابردوو و
سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه نیشانیاندا كه
نه‌ته‌وه‌خوازی زۆر له‌وه گیان سه‌ختتر بوو كه
ماركسیسته‌كان چاوه‌ڕوانی نه‌مـانیان ده‌كرد.
نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌خوازی ته‌نیا به جیهانی
سیاسه‌ته‌وه پێوه‌ندیی نییه. بایه‌خی كو‌لتوری
و سایكۆلۆژیی نه‌ته‌وه و نه‌ته‌وه‌خوازی به‌شێك
له خوزگه و ئاره‌زووكانی مرۆڤ داده‌ڕێژێ و
هه‌ر ئه‌مه‌ش توانا وروژێینه‌ره‌كه‌ی له
کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو و له سه‌رده‌می
ئێستاماندا بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه.
دۆزی
كورد له گه‌مه‌ی شه‌ڕی چینه‌كانی پێشڕه‌ودا
له‌و ساڵانه‌ی كه پێشڕه‌و پینه و په‌ڕۆی
تیۆریكی بۆ شه‌ڕی كوردكوژی ده‌هۆنییه‌وه،
بزووتنه‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له
جه‌نگه‌ی شه‌ڕێكی خوێناوی له ته‌ك ده‌وڵه‌تی
داگیركه‌ری ئێران‌دا بوو. كورد و دۆزه ڕه‌واكه‌ی
له‌و ساته‌وه‌خته‌دا له هه‌موو كاتێ زیاتر
پێویستی به یه‌كگرتوویی و یه‌كێتیی
به‌كرده‌وه‌ی ڕیزه‌كانی هه‌بوو. كه‌چی ڕاست له‌و
كاته ئاسته‌م و چاره‌نووسسازه‌دا له جێگای
ئه‌وه‌ی پێشڕه‌و بۆ ته‌بایی و یه‌كگرتوویی چین
و توێژه دیموكراتیكه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واری بۆ
به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌دژی هیزی داگیركه‌ر
تێبكۆشێ، له‌ژێر ناوی ململانێ
و خه‌باتی چینایه‌تی، بۆ له‌گرێژه‌نه‌بردنی
ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی کورد،
هه‌وڵیده‌دا.
خوێندنه‌وه‌ی سه‌قه‌ت و تاوانبار‌انه‌ی پێشڕه‌و
له شه‌ڕی دوو هێزی سیاسیی چه‌كدار، ببووه هۆی
ئه‌وه كه بچووكترین مه‌سه‌له به ناوی شه‌ڕی
چینه‌كانه‌وه بۆ نێڵدانی سۆبه‌ی شه‌ڕی براكوژی
به‌كار ببا. كه‌چی سه‌یر ئه‌وه بوو له‌و
شه‌ڕه‌دا نه چینی بۆرژوای كورد بۆ پشتیوانی
له حیزبی بۆرژوای كورد ده‌بینرا و نه چینی
پڕۆلیتاریای "ئاگای" كوردستانیش بۆ
به‌چۆكداهێنانی نه‌یاری چینایه‌تیی خۆی به
هانای حیزبی چینایه‌تیی خۆیه‌وه ده‌هات.
شه‌ڕی حیزبه‌كان به‌بێ ئاگاداری و به‌بێ
به‌شداریی هێزی چینه‌كان ده‌ستیپێكرد و به‌بێ
ده‌خاڵه‌تی ئه‌وانیش ڕاوه‌ستا و كۆتایی هات. له
ته‌واوی ماوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه خوێناوییه‌دا و به
پێچه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی خه‌ڵكهه‌ڵخه‌تێنی
پێشڕه‌و، "چینه‌كان" خوازیاری كۆتاییهێنانی
ده‌سبه‌جێ به شه‌ڕه‌كه بوون و پێكه‌وه ژیانی
به ئاشتیی نێوان هێزه سیاسییه‌كانیان به‌لاوه
گرینگ‌ترین مه‌به‌ست بوو. به‌ڵام پێشڕه‌و به
مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی توانیبێتی هه‌رچی زیاتر
مه‌شرووعییه‌ت و ڕه‌وایه‌تی به شه‌ڕی براکوژی
بدا، گشت په‌یڤ و وشه و خیتابی سیاسی خۆی بۆ
ئه‌وه ته‌رخان كردبوو كه ئه‌و شه‌ڕه وه‌ك
شه‌ڕێكی چینایه‌تی بداته قه‌ڵه‌م تا له‌و
ڕێگایه‌وه هێز و توانایه‌كی پتر بۆ سه‌ركه‌وتنی
سیاسه‌تی شه‌ڕخوازانه‌ی به‌ده‌ستبێنێ.
به‌كورتی، له‌و قۆناغه‌دا "چین" و "خه‌باتی
چینایه‌تی" ئامرازێك بوون بۆ هه‌ڵگیرساندنی
شه‌ڕی كوردكوژی و تێكدانی ڕیزه‌كانی نێو
بزووتنه‌وه‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
له‌ڕاستیدا شه‌ڕ و ململانێی چینایه‌تی لۆژیك و
تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و ته‌نیا به چه‌ند
دروشمی بریقه‌دار و هه‌وایی و به شێوه‌یه‌كی
ده‌ستكرد ململانێ و تێوه‌گلانی چینه‌كان به‌دژ‌ی
یه‌كتر چێ نابێ. له‌م بواره‌دا خوێندنه‌وه‌ی
پێشڕه‌و حوكمی سه‌قه‌ت و ناته‌واوی پێوه دیار
بوو.
درێژه‌ی هه‌یه
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|