|
ڕێبازی کۆمه‌ڵه له تۆی
به‌ڵگه‌کانیدا
ئه‌یوب ئه‌یوب‌زاده
کتێبی
ڕێبازی کۆمه‌ڵه له تۆی
به‌ڵگه‌کانیدا
له نووسینی به‌ڕیز
ئه‌یوب ئه‌یوب‌زاده
به‌شێوه زه‌نجیره وتار بڵاو ده‌بێته‌وه. ئه‌م
کتێبه که له‌چوار به‌ش پێکهاتووه، تێروانینێکی
قووڵ و بنه‌ڕه‌تییه له سه‌ر رێبازی کۆمه‌ڵه له
بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاری نیشتمانیی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان له قۆناخه جۆربه‌جۆره‌کاندا و
شوێنه‌واریان له سه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه. له
به‌شی یه‌که‌می ئه‌م کتێبه‌دا کاک
ئه‌یوب ئه‌یوب‌زاده
له ده‌لاقه‌ی
پێشڕه‌و،
وه‌ک یه‌کێک له گرینگ‌ترین بڵاوکراوه‌کانی
کۆمه‌ڵه به‌شێوه‌یه‌کی ئاکادێمیک ده‌چێته بنج و
بنه‌وانی فیکری و ئیدئولۆژیکیی و سیاسیی
کۆمه‌ڵه‌وه و به‌پێی ژماره‌کانی و
هه‌ڵوێسته‌کانی، شرۆڤه‌یان ده‌کا و به زبانێکی
ساکار و رێنووسێکی ره‌وان و کوردیه‌کی پاراو
لێکیان ده‌داته‌وه و له‌سه‌ریان ده‌دوێ.
به‌شه‌کانی
دیکه‌ی ئه‌م کتێبه له‌سه‌رجیابوونه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی
کوردستانی ئێران له حیزبی کومونیستی ئێران و
ڕاگه‌یاندنی پڕۆسه‌ی
"ساقکردنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه"
و چه‌ند بابه‌تی دیکه‌ن.
به‌ڕێز
ئه‌یووب‌زاده
به‌حه‌وسه‌له ئه‌م کاره گه‌وره‌یه ئه‌نجامداوه
و کاتێکی زۆری بۆته‌رخان
کردووه. به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ردا توانیویه
به‌رهه‌مێک پێشکه‌شی کتێبخانه‌ی کوردی
بکات ، که بتوانرێت وه‌ک به‌لگه و سه‌رچاوه
له‌مه‌ڕ ئه‌و بابه‌تانه‌ی
هه‌ڵیبژاردون حیسابیان له‌سه‌ر بکرێ و بۆ هه‌تا
هه‌تایه بمێننه‌وه.
ده‌سته‌ی
نووسه‌رانی هه‌ڵوێست
سپاسی ڕێزدار
ئه‌یووب‌زاده
ده‌کات که پێش چاپ و بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و
کتێبه ، بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی له سه‌ر
تۆڕی ئینتێرنێت له ئیختیاری ناوین.
پاش ته‌وابوونی
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه، کتێبه‌که
به‌شێوه‌ی PDF له سه‌ر
هه‌ڵوێست داده‌نرێت. ئاشکرایه
هه‌ر
که‌سێک نووسین،روونکردنه‌وه و ره‌خنه سه‌باره‌ت
به‌م کتێبه بۆ هه‌ڵوێست بنێرێت، به‌مه‌رجی
دژنه‌بوون له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌کانی وه‌شانی
هه‌ڵوێست، پێشوازی لێده‌که‌ین وبڵاوی
ده‌که‌ینه‌وه.
ڕێبازی کۆمه‌ڵه له تۆی
به‌ڵگه‌کانیدا
به‌شی یه‌که‌م
به‌شی دووه‌م
به‌شی سێهه‌م
به‌شی
چواره‌م
به‌شی
پێنجه‌م
به‌شی
شه‌شه‌م
به‌شی
حه‌وته‌م
به‌شی
هه‌شته‌م
(کۆتایی)
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|