|
كه‌ڵکه‌ڵه‌ی
2ی
خوردادی
له دروشمی دامه‌زرانی کۆماری کوردستانه‌وه بۆ
خۆدیتنه‌وه له به‌ره‌ی ئیسلاحته‌له‌بانی
حکومه‌تی دا
ئه‌یوب ئه‌یوبزاده
به‌هاتنی خولی ده‌یه‌می هه‌ڵبژادنی سه‌رۆک کۆماری
له ئێران و هاوکات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری
روانینی پاڵێوراوانی جێی متمانه‌ی نیزام، حیزبی
دێمۆکراتی کودستان له راگه‌یه‌ندراوێک دا به
شێوه‌یه‌کی ره‌سمی پشتیوانیی خۆی له کاندیداتۆریی
"مهدی کروبی" راگه‌یاند. به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له
راگه‌یاندراوی ئه‌و حیزبه دا ئیشاره‌ی پێکراوه،
هۆکاری ئه‌م پشتیوانی‌یه بۆ گه‌ڵاڵه‌یه‌ک
ده‌گه‌ڕێته‌وه که له‌لایه‌ن که‌روبی‌یه‌وه بۆ
مه‌سه‌له‌ی گرفتی ''که‌مایه‌تی‌یه‌کانی قه‌ومی''
هاتۆته گۆڕێ. دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و
راگه‌یه‌ندراوه، هه‌ر له وته‌بێژی ئه‌و حیزبه‌ڕا
بگره تا گشت ده‌زگا راگه‌یه‌نه‌ر‌یه‌کانی
که‌وتنه په‌سندبێژی‌یه‌کی چاوه‌ڕوان‌نه‌کراو بۆ
ئه‌م به‌شه له رێفۆرمخوزانی ده‌وڵه‌تی، که
که‌روبی نوێنه‌رایه‌تی‌یان ده‌کا. هاوکات له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش هه‌وڵدرا نازناوی جۆراوجۆر بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته بدۆزرێته‌وه. ''سیاسه‌تی ده‌ست
پێشخه‌رانه‌ی ئاکتیک و، که‌ڵک وه‌رگرتنی ژیرانه
له ده‌رفه‌تی ره‌خساو و ماڵاوایی له
په‌ڕاوێزنشینیی بێ‌که‌ڵکی رابردوو...'' هه‌موو له
زومره‌ی ئه‌م په‌سنبێژیانه بوو بۆ پاساودانی ئه‌و
هه‌ڵوێسته. له‌م کێ‌به‌رکێ‌یه‌دا ته‌نانه‌ت کاتێک
چه‌ند رۆژ دواتر "میرحسێنی موسه‌وی"ش له
به‌یانیه‌یه‌ک دا له مه‌سه‌له‌ی
''که‌مایه‌تی‌یه‌کانی قه‌ومی'' دوا، ئه‌وه‌ش هه‌ر
به به‌ره‌که‌ت‌و کارتێکه‌ری‌یه‌کانی هه‌ڵوێستی
ئه‌و حیزبه‌وه گرێدرایه‌وه و تا توانرا لق‌و
پۆپی پێوه‌نرا. دیاره هۆکاری ئه‌و
په‌سندبێژی‌یانه‌ش هه‌روا له خۆڕاوه نه‌بوو.
به‌ر له هه‌ر شت له پشت هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه
مه‌به‌ستێکی شاراوه نوستبوو. وه‌رچه‌رخانێکی که
له سیاسه‌تی ئه‌و حیزبه‌دا به‌رامبه‌ر به
ریفۆرمخوازیی ده‌وڵه‌تی هاتبوه گۆڕێ، پێویستیی
به‌وه بوو به ئه‌سپایی‌و له‌سه‌ره‌خۆ بیروڕای
گشتی ریزه‌کانی خۆی بۆ ئاماده بکا. له هه‌ڵگرتنی
دروشمی دامه‌زرانه‌وه‌ی کۆماری کوردستانه‌وه، بۆ
خۆ دیتنه‌وه و خۆناونووس کردن له به‌ره‌ی ئیسلاح
ته‌له‌بانی ده‌وڵه‌تی قه‌ڵه‌مبازێکی هێنده گچکه
نه‌بوو. بۆیه چ شتێک باشتر جگه له وه‌ڕێخستنی
چاووڕاوی ته‌بلیغاتی‌و به‌خۆداهه‌ڵگوتن، بیرورای
گشتیی ریزه‌کانی ئه‌و حیزبه به لاڕێ دا به‌رێ.
پرسیاری سه‌ره‌کی لێره‌دا ئه‌وه‌یه:
ئایا به‌ڕاست هێنانه ئارای مه‌سه‌له‌ی
''که‌مایه‌تی‌یه‌کانی قه‌ومی'' له‌لایه‌ن
که‌رووبی‌یه‌وه ده‌رفه‌تێکی نوێ‌و به مانای
ده‌سپێکی هاتنی وه‌رزێکی نوێ له جۆری روانینی
رێفۆرمخوازانی ده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ریی
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان به‌گوێ داده‌چرپێنێ؟
راگه‌یه‌ندراوی که‌رووبی له چ ده‌دوێ‌و هه‌ڵوێستی
کورد ده‌بێ چۆن بێ؟ به‌ر له هه‌ر تشت با ئه‌وه
بڵێین که‌سێک که بیهه‌وێ له ماف‌و
ئازادی‌یه‌کانی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کانی
نیشته‌جێی ئه‌مڕۆی ئێران بدوێ، ناتوانی به سانایی
باز به‌سه‌ر یاسای بنچینه‌یی ئه‌و وڵاته‌دا بدا.
له‌و نێوه‌ش دا تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆ یاسای
بنچینه‌یی ئه‌و وڵاته له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا
ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و یاسایه به واتایه‌ک هێندێک
تایبه‌ته. به‌و مانایه له‌لایه‌ک دان به بوونی
''که‌مایه‌تی‌یه‌کانی قه‌ومی''و یه‌ک له‌وان کورد
داده‌نێ، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ئه‌م بوونه
ته‌نیا له بازنه‌ی بوونێکی کولتوری‌و زمانی دا
قه‌تیس ده‌مێنێته‌وه. واته له قانوونی ئه‌ساسیی
ئێران دا ناسنامه‌و بوونی کورد، بوونێکی سیاسی-
حقووقیی دیاریکراوی نیه، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه
هه‌بوون‌و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بۆ ئاستی
پۆزیسیۆنێکی لۆکاڵی‌و له‌هه‌مان کاتدا کولتوری
(له چه‌شنی کولتورێکی قه‌ومی) داده‌به‌زێندرێ‌و چ
باسێک له مافی سیاسیی
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه شوێنه‌وارێکی لێ نابیندرێ.
بۆ وێنه ئه‌گه‌ر له تورکیه‌ی که‌ماڵی، کورد به
نه‌بوو داده‌نرێ‌و نکۆڵی له بوونی ده‌کرێ، له
ئێرانی ئیسلامی دا ناڵێن کوردنیه و به گه‌زو
ربه‌ی ئه‌وان کورد هه‌یه. به‌ڵام وه‌ک
که‌مایه‌تی‌یه‌کی قه‌ومی که ئه‌وپه‌ڕی ویسته‌کانی
ده‌توانێ له مه‌سه‌له‌ی ئازادیی زمان‌و ڕێزگرتن
له کۆمه‌ڵێک داب‌و نه‌ریتی له‌مێژینه‌ی دا خۆی
ببینێته‌وه. به‌ڵام نابێ‌و بۆی نیه له مافی
سیاسیی خۆی‌و یه‌کسانیی نه‌ته‌وه‌کان بدوێ. مرۆڤ
ده‌توانێ به‌جۆرێک له جۆره‌کان ئه‌م
که‌ش‌وهه‌وایه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا
هه‌یه، له‌گه‌ڵ بارودۆخی کورد له سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتدارێتیی حیزبی به‌عس بشوبهێنێ. له
عێراقی سه‌رده‌می به‌عس کورد ده‌یتوانی بڵێ کوردم.
ده‌یتوانی له قوتابخانه به زمانی خۆی بخوێنێ.
ته‌نانه‌ت ببێته خاوه‌نی مه‌جلیسێکی کارتۆنی‌و
بوونی چه‌ند ده‌مراست له پله‌ی وه‌زیران دا.
به‌ڵام له هه‌مان کاتدا به توندترین شێوه
ئه‌نفال ده‌کرا. وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن ماف
له هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتدا له‌و وڵاته‌دا چ
جێگایه‌کی بۆ نه‌بوو. له ئێرانی ئه‌وڕۆش دا که‌ڵک
وه‌رگرتن له ده‌سته‌واژه‌ی ''که‌مایه‌تی‌یه‌کانی
قه‌ومی'' ده‌قاوده‌ق له‌ژێر کاریگه‌ری‌یه‌کانی
خوێندنه‌وه‌یه‌کی وا دایه.
ئه‌و کاته‌ی کورد و دۆزه‌که‌ی بۆ ئاستی گروپێکی
ئیتنیکی داده‌به‌زێنرێ به‌ر له هه‌ر شت
مه‌سه‌له‌ی پیویست بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌ته‌وه‌یی
ده‌خرێته لاوه. کاتێکیش باس له بوونی کورد وه‌ک
نه‌ته‌وه‌یه‌ک دێته ئاراوه، ده‌ست به‌جێ باس له
بوونی ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێ
بێته گۆڕێ. هه‌ر بۆیه‌شه‌و له خۆڕا نیه له
به‌یاننامه‌ی رێفۆرمخوازانی ده‌وڵه‌تی له ئێران،
به دانسته که‌ڵک له ''که‌مایه‌تی‌یه‌کانی
قه‌ومی'' وه‌رده‌گیرێ‌و به هیچ له‌ونێک خۆ له
قه‌ره‌ی باسی فره‌نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئێران‌و
نه‌ته‌وه بوونی کورد نادرێ. پرسیار لێره‌دا
ئه‌وه‌یه که‌مایه‌تی به کێ ده‌ڵێن‌و مه‌به‌ست
له که‌مایه‌تیی قه‌ومی ده‌بێ کێ بێ؟ ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ست ژماره‌و نفوس بێ، ئه‌وه له دونیای
ئه‌وڕۆ تابڵۆو وێنه‌ی گه‌لێک ولاتی سه‌ربه‌خۆمان
دێته به‌رچاو هه‌رچه‌ند به ژماره که‌من به‌ڵام
له هه‌مان کاتدا ده‌وڵه‌تن، ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ست
ئه‌وه بێ نه‌ته‌وه‌یه‌ک له نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر
به حه‌شیمه‌ت‌و ژماره پتر بێ، ئه‌وه له‌و
حاڵه‌ته‌ش دا که‌م‌و زۆریی ژماره سنووری نێوان
قه‌وم‌و نه‌ته‌وه دیاری ناکا. چونکه هه‌ر ئه‌و
نه‌ته‌وه ژماره که‌مه له نیشتمانی خۆی دا
زۆرایه‌تی‌یه.
تێکه‌ڵ کردنی سنووری نێوان قه‌وم‌و نه‌ته‌وه‌ش
لایه‌نێکی تری چه‌واشه‌کاری‌یه‌کانی رێفۆرمخوازانی
ده‌وڵه‌تی‌یه. چ له باری تیئۆری دا‌و چ له
پراکتیک دا هێڵی جیاکه‌ره‌وه‌ی نێوان نه‌ته‌وه‌و
کۆمه‌ڵگای ئیتنی گه‌لێ روون‌و ئاشکرایه.
کۆمه‌ڵگای ئیتنی هیچ مه‌رجه‌عێکی سیاسیی نیه‌و له
زۆر کاتیش دا هیچ مه‌رج نیه خاوه‌نی کولتووری
هاوبه‌شی جه‌ماوه‌ری و ته‌نانه‌ت خاوه‌نی خاکی
مێژوویی خۆی بێت. له کاتێک دا نه‌ته‌وه ده‌بێ
له نیشتمانی تایبه‌ت به‌خۆی دا بژی‌و به لانی
که‌مه‌وه بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ بتوانێ خۆی وه‌ک
نه‌ته‌وه بسه‌لمێنێ‌و له هه‌مان کاتدا پێویسته
کولتوورێکی جه‌ماوه‌ری بۆخۆی بڕه‌خسینێ‌و
ئاره‌زووی ئه‌ندازه‌یه‌ک له دیاریکردنی
چاره‌نووسی خۆی هه‌بێ. ئێستا ئه‌گه‌ر له هه‌ر
روویه‌که‌وه له‌و راستی‌یانه بڕوانین چ
ده‌بینین؟ کورد قه‌ومه یان نه‌ته‌وه؟ کورد خۆی
له خانه‌ی نه‌ته‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه یان له
خانه‌ی گروپێکی ئیتنی؟
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه دا مرۆڤ ده‌توانێ به
خێرایی بڵێ کورد نه‌ته‌وه‌یه. واته هه‌م خاوه‌نی
کولتور‌و خاکی مێژوویی خۆیه‌تی‌و هه‌م خوازیاری
به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌رخی چاره‌نووسیه‌تی. که
وایه به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی
''که‌مایه‌تی‌یه‌کانی قه‌ومی'' له خۆیدا هه‌ڵگری
واتایه‌کی چه‌واشه‌گه‌رانه‌یه و ده‌ماکێکه بۆ
ئه‌وه‌ی چ باسێک له مافی سیاسیی کورد له
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دا نه‌یه‌ته گۆڕێ. به لای
رێفۆرمخوازانی ده‌وڵه‌تی‌یه‌وه، دۆزی کورد له
باشترین حاڵه‌تی خۆیدا له سنووری ئیمتیازگه‌لێکی
کولتوری نابێ واوه‌تر بچێ. له‌م چه‌واشه‌گه‌ری‌یه
دا گرێدارویی ئیتنیسیته‌ی فارس به هۆویه‌تی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران دا هه‌ر وا به‌ده‌ست
لێنه‌دراوی ده‌مێنێته‌وه‌و له حاند بانده‌ستیی
نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانره‌وا بێده‌نگی ده‌کرێ.
بۆیه ئه‌گه‌ر له روانگه‌یه‌کی واوه به کاکڵ‌و
نێوه‌رۆکی راگه‌یه‌ندراوی که‌رووبی دا بچینه‌وه،
په‌یامی که‌رووبی‌و سه‌رجه‌م ئیسلاحته‌له‌بانی
حکومه‌تی په‌یامێکی تازه نیه. هه‌وڵدان بۆ
ژیاندنه‌وه‌ی به‌ناو ئه‌سڵه له‌بیرکراوه‌کانی
یاسای بنچینه‌یی نیزامه، که چ مافیکی سیاسی-
حوقووقیی بۆ کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌سته
به ره‌سمیه‌ت ناناسێ. پتر له دوو ده‌یه
له‌مه‌وبه‌ریش راست له ئاقارێکی واوه، حیزبی
توده و چریکی ئه‌کسه‌رییه‌ت‌و په‌یڕه‌وانی
کۆنگره‌ی چواره‌م، بوونی ئه‌و ئیمتیازاته
کولوتوری‌یانه‌ی یاسای بنچینه‌یی نیزامیان به
بنه‌ما گرت بۆ پشتیوانی کردن له رێژیم. پینه‌و
په‌ڕۆی تیئۆریکیی ئه‌وانیش، پیداگرتن له‌سه‌ر
هه‌مان ئه‌و به‌ناو ئه‌سڵه له‌بیرکراوانه بوو
که له قانوونی ئه‌ساسیی ئێران‌دا به‌دی ده‌کران.
که چی ئێستا سه‌یر ئه‌وه‌یه دوای نزیک به سی
ساڵ تێپه‌ڕ بوون له‌و رۆژگاره و، شکستی سیاسه‌تی
حیزبی توده‌و په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چواره‌م له‌و
بواره‌دا؛ تازه ئه‌و به‌شه له حیزبی دێمۆکرات
جێ پێ ده‌نێته گۆڕه‌پانێک که له‌مێژ ساڵه تاقی
کراوه‌ته‌وه. چ ئه‌وساو چ ئێستا جۆر‌و چه‌شنی
قه‌واره‌ی سیاسیی ئه‌و نیزامه بۆ هه‌ر چه‌شنه
مافخوازی‌یه‌کی کورد گه‌وره‌ترین ڕێگر بووه. ئه‌م
نیزامه، له چه‌شنی قه‌واره‌یه‌کی
ناوه‌ندگه‌رایه. ناوه‌ندی ده‌سه‌لاتیش له پاوانی
ڕێبه‌ردایه. تا ئه‌و کاته‌ی یاسای بنچینه‌یی‌و
ته‌واویه‌تی ستروکتوری ئه‌و نیزامه نه‌هاتۆته
گۆڕان‌و ئیتنیسیته‌ی سه‌رده‌ستی فارس هه‌روا
گرێدراوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یه، مه‌سه‌له‌ی کورد
ناتوانێ رووی چاره‌سه‌ری به‌خۆیه‌وه ببینێ.
سه‌رۆک کۆمار له‌و نیزامه‌دا مۆره‌یه‌کی ئیجرایی
ده‌ستووراتی رێبه‌ر پتر نیه. واده‌و
به‌ڵێنی‌یه‌کانیشی له هه‌ر ئاستێک دا بێ، به‌بێ
ئه‌و گۆڕانکاری‌یانه‌ی ئیشاره‌ی پیکرا ناتوانێ
هه‌نگاوێک بۆ پێشه‌وه‌یان نابێ.
پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوونی واحێدێکی
ده‌رسی به زمانی کوردی له زانکۆکانی ئه‌و
وڵاته‌دا نیه. به بوونی وه‌زیرو ئۆستاندارێکیش
ناتوانێ مه‌سه‌لی کورد چاره‌سه‌ر بێ. کیشه‌ی کورد‌و
تاران ململانێی نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست‌و
ژێرده‌سته و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له قانوونی
ئه‌ساسیی ئێران‌دا هاتووه مه‌سه‌له‌یه‌کی کولتوری
نیه و هه‌ڵگری هۆویه‌تێکی به‌ته‌واوی سیاسی‌یه.
تا ئه‌و کاته‌ی باسێک له یه‌کسانیی به کرده‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌کان له ده‌سه‌ڵات له ئارادا نه‌بێ و،سه‌رده‌ستیی نه‌ته‌وه‌ی فه‌رمانره‌وا له ژێر
ده‌مامکی برایه‌تی له نیزامی ئیسلامی دا
وه‌شاردرێ، ره‌وا نیه حیزبی سیاسیی کوردی
شه‌رعیه‌ت به نیزامێکی وا بدا‌و پڕوپاگه‌نده بۆ
کۆمه‌ڵه دروشمێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌ی باڵێک
له ده‌سه‌لاتی داگیرکه‌رانه‌ی تاران بگرێته
ئه‌ستۆ.
لێره‌دا تا ئه‌و جێگایه‌ی ئه‌و باسه بۆ
نوێنه‌رانی ئه‌و ته‌یاره فیکری‌یه له‌نێو
رێبه‌رایه‌تیی ئه‌و حیزبه دا ده‌گه‌ڕێته‌وه
ده‌بێ بڵیین: ئه‌و هه‌ڵوێسته له ئاکامی بڕیارێکی
یه‌کشه‌وه‌ی به‌په‌له له‌دایک نه‌بووه، به‌ڵکوو
روانینێکی 2ی خوردادیه بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد. له‌م
تێگه‌یشتنه دا دۆزی ئیستای کورد نابێ گرێدراوی
ده‌سه‌لاتێکی نه‌ته‌وه‌یی بێ. هه‌موو هه‌وڵی ئه‌و
گه‌را فیکیر‌ی‌یه له پیناوی ئه‌وه دایه له
ژێر ده‌مامکی ''حیزبی مه‌ده‌نی‌و به‌مه‌ده‌نی
کردنی خه‌باتی کورد''و کۆمه‌ڵیک ده‌سته‌واژه‌ی
سواوی به‌قه‌رز وه‌رگرتووی 2ی خوردادی، دۆزی کورد
به‌ره‌و ئاقاری نه‌سیاسی کردنی به‌رێ.
به‌پیچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی لێره‌و له‌وێ ده‌کوترێ
عومر‌و ته‌مه‌نی ئه‌و گه‌را فیکری‌یه هینده‌ش
گه‌نج نیه‌و به به‌یاننامه‌ی که‌رووبی ده‌ست
پێناکا. ده‌ستپیکی ته‌مه‌نی ئه‌و بیره بۆ
سه‌رده‌می سه‌رۆک کۆماریی موحه‌ممه‌دی خاته‌می‌و
دیارده‌ی ئیسلاحته‌له‌بیی حکومه‌تی
ده‌گه‌ڕێته‌وه. که‌سێک جارێک له جاران له‌و
کاته‌دا گوێبیستی وتووێژه‌کانی وته‌بێژی ئێستای
ئه‌و حیزبه بووبێ، به خێرایی خاوه‌نی ئه‌سڵیی
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئێستا ده‌ناسێته‌وه. کاتێکیش
له دوای کۆنگره‌ی چوارده‌هه‌می ئه‌و باڵه له
حیزبی دێمۆکرات به‌ڕیز خالید عه‌زیزی وه‌ک وته‌بێژ
دیاری کرا،بێگومان یه‌که‌م کاری وه‌ک نه‌فه‌ری
یه‌که‌می ئه‌و حیزبه، هه‌وڵدان بوو بۆ گۆڕینی
پیناسه‌ی فیکری‌و سیاسیی حیزبی دێمۆکرات بوو. ئه‌و
حیزبه‌ی که هه‌ر له یه‌که‌م رۆژی له‌دایک
بوونی‌یه‌وه حیزبێک بووه بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی
ده‌سه‌لاتی سیاسی‌و بۆ بونیات نانی قه‌واره‌یه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی بۆ کورد؛ به ئیلهام وه‌رگرتن له
بیر‌و که‌ڵکه‌ڵه‌ی 2ی خوردادی له لایه‌ن
وته‌بێژه‌که‌یه‌وه به حیزبێکی مه‌ده‌نی پیناسه
کرا. مه‌به‌ستیش له حیزبی مه‌ده‌نی لێره‌دا
گه‌لێک روون بوو، وته‌بێژ بۆ نزیک بوونه‌وه له
ئیسلاحته‌له‌بانی 2ی خوردادی بۆ پێناسه‌یه‌کی وا
له حیزبه‌که‌ی ده‌گه‌ڕا که چی تر به هۆی
خه‌بات‌و رابردووی ئه‌و حیزبه لێی
نه‌پرینگێنه‌وه. له‌و نێوه‌دا وشه‌گه‌لی ''حیزبی
مه‌ده‌نی، خه‌باتی مه‌ده‌نی''ی وته‌بێژ له هه‌موو
په‌یامێکی تر ده‌یتوانی بۆ به‌ده‌ست هێنانی دڵی
ریفۆرمخوازانی ده‌وڵه‌تی کاریگه‌ریی هه‌بێ.
هاوته‌ریب له‌گه‌ل ئه‌وانه خاوبوونه‌وه‌ی
گرژی‌یه‌کانی ئامریکا له‌گه‌ڵ ئێران فشار‌و زه‌ختی
حیزبه‌کانی باشووری کوردستان ئه‌و ده‌ره‌تانه‌ی بۆ
وته‌بێژ پێک هێنا به شێوه‌یه‌کی کاتیش بێ
ته‌ڕه‌ساڵی ته‌مه‌نی خۆی به گرتنی ئه‌و
هه‌ڵوێسته رابگه‌یه‌نێ.
9/6/2009
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|