|
له‌گه‌ڵ خۆمان ڕاست بین!
ده‌ریا هه‌رگیز
جیرانی خۆی ناناسێ و
حکومڕانیش دۆست!!
ئه‌ی من بۆچیمه خاکێک نه‌مبێ ژینێك تێیدا،
بۆچیمه سه‌رکرده‌و حکومه‌تێک له خۆیم
نه‌زانێت!
ئه‌حمه‌د به‌هرامی
Bharami_51@hotmail.com
کاکبه‌همه‌نی عه‌لییار له‌وه‌ڵام به
ڕاگه‌یاندنی(100)که‌سیدا،له‌سه‌ر ده‌ربڕینی
ناڕه‌زاییه‌تی ئه‌م جه‌معه به‌وه،که به‌ناوی
کۆمه‌ڵه‌وه ده‌کرێ له‌ناو مقه‌ڕوباره‌گاکانی
حیزبی کۆمه‌ڵه له‌م دووساڵه‌دا. کاک به‌همه‌ن
شه‌لم کوێرم ناپارێزم داوییه‌ته‌به‌ر!!
حه‌تمه‌ن کاک به‌همه‌ن باش ده‌زانێ، که زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری له‌وکه‌سانه
99%ده‌رسه‌دی
ئه‌وانه که‌م یازۆر خزمه‌تیان به‌چه‌پ
له‌کوردستان کردوه. چ که‌م وکوڕییه‌کیان هه‌یه‌و
بووه، جێگه‌ی باس نییه وکه‌سیش ناتوانێ به‌مه
مه‌حکومیان بکات..ده‌بێ ڕێز له ئه‌وه بگیرێ
کردویانه. یان ئه‌وده‌سته‌ی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌ک
نین ونه‌بوونه پاشکۆی سیاسه‌تی
بێهاوسار،نه‌بوونه هێزی گوێ له‌مست! له‌به‌ر
ئه‌وه هیچ کام له‌ئێوه‌ی به‌ناو کۆمه‌ڵه‌ویه‌ک
بوونی کۆمه‌ڵه قه‌بووڵ نییه. ئه‌وانه به‌م
ناوه‌وه ده‌ستیان به‌تێکۆشانکرد،که
کاک فوئاد کوتی:ڕۆژی توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵبه‌ندانی
زۆردارانه، ڕۆژی ڕه‌ستاخیزی زه‌حمه‌تکێشانه،
هاوڕێیان باخۆر بجوڵێنین.. هه‌موومان
ده‌زانین که ڕه‌وتی کۆمه‌ڵه به‌وه‌وه
پێیگرت.بووه به‌ره‌ی چه‌پ له‌کوردستان قورس
وقایم له‌موقابیلی هه‌موو
دواکه‌وتوویه‌ک،هه‌نگاوبه‌هه‌نگاو له‌مپه‌ره‌کانی
پێش خۆی بڕی. له‌ڕووی زۆر‌و دواکه‌وتوویدا
ڕاوه‌ستا، ڕه‌وتی بزووتنه‌وه‌ی کوردستانی گۆڕییه
سه‌ر ڕه‌وتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی حه‌قیقی خۆی.
چینه چه‌وساوه‌کانی به‌دنیای واقیع و
لێپرسینه‌وه له‌ماف وکه‌ڕامه‌تی خۆیان
ئاگادارکرده‌وه..ژنانی کوردستانی له‌ژێر چه‌تری
کۆنه‌په‌رستی ده‌رهێنا،شیربای وئینسان فرۆشی
هه‌ڵوه‌شانده‌وه،بزووتنه‌وه نافه‌رمانییه‌کانی
دامه‌زراند،سه‌دان سوننه‌تی جێخستن که بوونه
چقڵی چاوی بزووتنه‌وه دواکه‌وتووه‌کان
له‌کوردستان.
ئه‌گه‌ر سه‌رکرده‌و ده‌سته‌وتاقمی مه‌حفه‌لی
به‌ده‌سه‌ڵات، ڕه‌وتی کۆمه‌ڵه‌یان بۆ
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌تووپارکرد!! ئه‌وه بوو
بڕێک له ئێمه له‌ژێر هه‌ره‌سی تۆمه‌ت وته‌حقیرو
لۆمه‌ی هه‌ردووک لادا،به‌ره‌وپیری یه‌کڕیزی
کۆمه‌ڵه چووین، پاڕاینه‌وه! ئه‌مڕۆژه‌مان ده‌دی
وتیاچوونی کۆمه‌ڵه‌مان ده‌رککرد.. ئه‌گه‌ر له‌تای
ته‌رازووی هیچ مه‌حفه‌ل و ده‌سته‌یه‌کی کۆمه‌ڵه
شه‌وێندا نین ونه‌بووین،خۆله‌گه‌ڵ ئازادی و
عه‌داڵه‌ت و ڕه‌وتی خۆمان ماوین.. وه‌رن با
کرده‌وه‌کانمان بخه‌ینه به‌ر دیدو قه‌زاوه‌ت.
کاک به‌همه‌ن له‌ژێرناوی وه‌ڵام به‌م
ڕاگه‌یاندنه‌دا، هه‌موو که‌سی
شێلاوه...شه‌ڕبه‌هه‌موو که‌س ده‌فرۆشێ و ته‌نیا
خۆی به‌به‌رهه‌ق ده‌زانێ!!..تووڕه‌یی عه‌لیار
له‌وشه به‌وشه‌ی نووسراوه‌که‌ی ده‌بارێ...حیزبی
کومونیست...ڕه‌وتی چاکسازی....هه‌رچی به‌ناوی
کۆمه‌ڵه‌وه ده‌ناسێندرێته‌وه، له‌م نووسراوه‌دا
نفره‌تی لێده‌کرێ وکه‌سانی سه‌ربه‌ڕژیمی ئیسلامی
به‌خاوه‌ن قسه‌و ناودار ده‌زانێ.؟!!
کاک به‌همه‌نی خۆشه‌ویست ئه‌مه‌باسێکی کراوه‌ی
سیاسییه،قسه‌له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕێکی ڕهایه
که‌کۆمه‌ڵه له‌سه‌ری بونیادنندرا! با زۆر
دۆستانه به‌یه‌که‌وه بدوێن،هه‌ر وه‌ک هاوڕێ
خۆشه‌ویسته‌که‌ی جاران(وه‌ک جاران هه‌ر خۆشم
ده‌وێیت،سه‌ره‌ڕای جیاوازی بیرکردنه‌وه‌مان)
با ئاوڕ له‌قسه‌و کردار‌و پرێنسیپه‌کانی خۆمان
بده‌ینه‌وه.. خۆمان بخه‌ینه به‌ر قه‌زاوه‌ت
وهه‌ڵسه‌نگاندنی که‌سانی له‌خۆمان
تێگه‌یشتووتر،ئه‌وانه‌ی لای هیچ که‌س ناونووس
نه‌کراون ودڵیان بۆ ئازادی ده‌سووتێ..با
به‌خۆماندا بچینه‌وه!!!ئه‌وه‌ی تۆ پشتێنت
بۆبه‌ستووه،باوه‌ڕ بکه ره‌وتی چه‌پ و کۆمه‌ڵه
له‌خۆی ناگرێ...کرداره‌کانی حیزبی
کۆمه‌ڵه،هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی، جیهه‌ته سیاسی و
معامه‌له ئاشکراو نهێنییه‌کانی،دۆستی له‌گه‌ڵ
که‌سانی نامۆ‌و ڕابردووڕه‌ش،ناڕاست بوون له‌گه‌ڵ
مێژووی خۆتان و سه‌دان نموونه‌ی تاڵ، ئێوه‌ی له‌م
ڕه‌وته دابڕیوه‌و به‌ره‌وهه‌ڵدێری خه‌ته‌رناک
وکوشنده‌ی بردوون..ئه‌م باسه‌م هه‌شت ساڵ
له‌مه‌و‌پێش له‌گه‌ڵ کاک عه‌بدوڵای موهته‌دی
کردوه. کاتی خۆی و هاوڕێیانه به‌کاک عه‌بدوڵام
کوت"کاک عه‌بدوڵا دارێک که بۆخۆت ڕیشه‌که‌یت
ناناو خاکه‌وه‌و سه‌وز بوو..به‌ملیون نه‌مامی لێ
سه‌وز بوو ئێستا مه‌یبڕه!! بۆپاراستنی کۆمه‌ڵه
له‌خۆ بووردوی ده‌وێت! جارێک به‌ره‌و نابوودیت
بردین و لێمان قه‌بووڵکردی..ئه‌مجاره له‌گه‌ڵت
ناکه‌ین....
کاک به‌همه‌ن له‌بیرته ڕۆژی 18/6/1368نامه‌که‌ت
بۆنووسیم له‌سه‌رلاپه‌ڕه‌ی کاغزێکی زه‌ردو
کوتت(ئه‌حمه‌د کۆمه‌ڵه له‌سه‌رڕێیانی
تیاچووندایه!!سه‌رانی کومونیزمی کارگه‌ری
له‌کوردستان به‌سه‌رکرده‌گی کاک عه‌بدوڵای
موهته‌دی، که له‌ئوروپاوه هاتۆته‌وه
بۆکوردستان،ئێستا که‌وتۆته خۆ بۆ
تیابردنی‌به‌ره‌ی کۆمه‌ڵه‌و داوای
له‌سه‌رکارلابردنی ته‌واوی لایه‌نگرانی باسه‌کانی
دیفاع له‌کۆمه‌ڵه ده‌کات.. ئێستا بۆم کاره کاک
عه‌بدولا مقه‌ربه‌مقه‌ڕده‌گه‌ڕێ،داوای تۆبه‌و
ته‌سیلمبوونمان ده‌کات..ته‌یفی به‌ناو کومونیزمی
کاریگه‌ری ده‌هوروژێنێ له‌دژمان!!..واباشه ئێمه‌ش
بۆبه‌رگری له‌کۆمه‌ڵه کارێک بکه‌ین
بۆمه‌وجودیه‌تی خۆمان!!)
ئێستاش هه‌ر ئه‌مده‌سکردانه‌ی ئه‌وکاته‌ن،
خراپترین وشه‌ی ناڕه‌وا دژی ئێوه
به‌کارده‌به‌ن..ئێمه دیفاعمان له‌کۆمه‌ڵه کردوه،
ڕۆژی خۆی له‌رووی ئه‌مانه‌دا قسه‌مانکرد.. بڕۆ
نووسراوه‌که‌ی من(له‌ژێر ناوی بزووتنه‌وه‌ی
کوردستان و کوێخایه‌کی تازه بخوێنه‌و..)
ئه‌وه‌ی ده‌یبیستی ودێته‌سه‌رڕێتان، ئه‌وه تۆویی
تووبه‌ره‌ی سه‌رکرده‌کانی حیزبی
کۆمه‌ڵه‌یه،له‌په‌رێزی خراپ درواوی خۆتانه
سه‌وزده‌بێته‌وه...ئه‌وه ئاکامی وجودی دیدو
تیئۆرییه‌که، هه‌ر له‌وزه‌مانه دژی ڕئیالیزمی
کۆمه‌ڵه داڕێژراو بووه خۆره‌ی گیانی
کۆمه‌ڵه...چاوبکه‌وه کاک به‌همه‌ن!!ئه‌وه‌ی
ئه‌وکات کرا،ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووباره
ده‌بێته‌وه،ئاکامی ئه‌وسیستمه‌یه که کۆمه‌ڵه‌ی
والێکردو بزووتنه‌وه‌ی سوسیالیستی کۆمه‌ڵه‌ی
کوشت..ئه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵه‌یان ئابه‌م ڕۆژه
گه‌یاند، کۆمه‌ڵه‌یان ته‌سلیمی سوڤێنیزمی فارس
کرد..ئه‌مه ئاکامی ده‌سکه‌وت و سه‌ره‌نجامی
کارمانه!! بابه‌دوای ڕیشه‌ی لاوازبوون و په‌رت
وبڵاوی کۆمه‌ڵه‌دا بگه‌ڕێن..ئایا شیعاره‌کانی
کۆمه‌ڵه هه‌ونه‌بوون؟ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی
به‌مڕۆژه‌گه‌یاند،شکست و ناکامی کومونیستی
بوو..یان حیزبێکی ده‌روێش ئاسا و خۆش باوه‌ڕ
به‌سه‌رکرده‌ی نه‌زان و معامه‌له‌گه‌ری سیاسیی؟
ئه‌مانه پرسیارن،له خۆمان.
کاک به‌همه‌ن با تۆمه‌ت نه‌خه‌ینه پاڵ
یه‌ک!!باهیچمان خۆمان هه‌ڵنه‌کێشین،خۆمان به‌سه‌ر
یه‌کافه‌ڕزنه‌که‌ین، کرده‌وه‌ی قاتڵانی وه‌ک
ئه‌کبه‌ری گه‌نجیش به‌چاوی هاوڕێکانی
خۆماندانه‌ده‌ینه‌وه!!
شه‌رمه بۆدانه‌دانه‌مان ئاوا به‌سه‌ر
ئاکامه‌کانماندا دێ!! شه‌رمه بۆکه‌سێک ئازادی
خوازی هه‌ده‌فییه‌تی و زۆریش
پڕموده‌عیه...پۆلیس و سه‌ربازی حکومه‌تی هه‌رێم
نه‌سیحه‌تیان بکات و میراتیان به‌سه‌ردا
دابه‌شبکات!! شه‌رمه بۆره‌وتێک ئاوا ئاکامی بێ و
قسه‌له پرێنسیپوئازادیش بکات...
کاک به‌همه‌ن له‌خۆمان نه‌گۆڕێین و له‌سه‌ر ئه‌رزی
واقیع له‌گه‌ڵ یه‌ک بدوێن.ئاوڕێک له‌کارو
کرده‌وه‌کانی خۆمان بده‌ینه‌وه،
به‌خۆماندابچینه‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی کاتی
گه‌وجماننه‌کات..با مه‌سئولانه به‌رخورد به‌خۆمان
و عه‌یبوعاره‌کانمان بکه‌ین.باشه‌رم نه‌مانگرێ
له‌وه‌ی ڕاستییه به‌خه‌ڵکه‌که‌مانی بڵین.. شه‌رم
ئه‌وه‌یه به‌ره‌ی کۆمه‌ڵه فێری درۆ‌و دیپڵۆماسی
له‌گه‌ڵ ژیانی خه‌ڵکی هه‌ژارو به‌ره‌ی ئازادی
بن..شه‌رم ئه‌وه‌یه کۆمه‌ڵه له‌وه‌ی بووه لاداو
سازوسه‌دا ببێته کرداری!!
من لێت ده‌پرسم،وه‌ک که‌سێک له‌تۆزیاتر له‌ڕه‌وتی
هه‌ستانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه،له‌وکاته‌ی تۆباسی ده‌که‌ی
به‌شداربووم. چ که‌سانێک له‌کاتی
ته‌نگانه‌دا،کۆمه‌ڵه‌یان هه‌ستانده‌وه؟ کامانه
بوون له‌و پاڵه‌وانانه‌ی تۆ ناویان ده‌به‌ی
له‌وکاته‌ڕه‌شه‌دا..کامانه بوون که بۆسه‌عاتێکیش
خۆیان ماندووکرد بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه؟ چاو
به‌ناوڕیزی هه‌موو سه‌رکرده‌کانی حیزبی کۆمه‌ڵه‌دا
بگێڕه،ناویان به‌ره..له‌کوێ وکام جه‌مسه‌ری
کۆمه‌ڵه وێستابوون له‌وکاته‌دا؟ به‌غه‌یری
مام‌عه‌وده‌ی عه‌زیمی و تۆش به‌ناوی به‌همه‌ن
دووساڵ(باڕاستی مێژوو گومنه‌بن)بۆئه‌و
مه‌سه‌له‌که‌ت بۆڕووبێته‌وه، تکات لێده‌که‌م
ئه‌گه‌ر بۆجارێکیتریش بووه،بچۆ(کتێبی یاخیبوون
له‌مێژووی کۆمه‌ڵه کارێکی ئاساننییه) نووسراوه‌ی
(ئه‌حمه‌دبه‌هرامی) بخوێنه‌وه بۆ درۆوڕاستی ئه‌م
مێژووه.
له‌و کتێبه‌دا سه‌ره‌ڕای هه‌ر که‌موو کوڕییه‌ک که
بیبێت،تاحه‌دێک ئه‌وه‌م بۆمێژووی دواڕۆژ
هێناوه‌ته سه‌رکاغه‌ز. که‌س ناتوانێی ئه‌وه
به‌حیسابی که‌سانیتر بنووسێ،یان بیانکاته‌میداڵ
بۆ سنگیان..کاک به‌همه‌ن کێ بوون له‌و ڕۆژه
تاریکانه‌دا کۆمه‌ڵه‌یان پاراست؟..تۆ گلله‌ی و
ڕه‌خنه‌ت هه‌یه..!! ئه‌ی بۆ ناویان نانووسی؟بۆ
ناڵێن کێن وکام له‌بنیاده‌مه‌کانی سه‌رگۆڕه‌پانی
خه‌باتی ڕه‌وتی کۆمه‌ڵه بوون،کۆمه‌ڵه‌یان له‌م
ڕۆژه کوشنده‌یه ده‌ربازکرد.. ئایا هه‌ر جه‌معێکی
که‌م له‌کادره‌کان و پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی له‌خۆ
بووردونه‌بوون؟ نه‌ک که‌سانی مه‌وردی ئیشاره‌ی تۆ.
ته‌واوی ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی حیزبی کۆمه‌ڵه،
که‌ئێستا خۆتان به‌خاوه‌ن ومیراتگری
کۆمه‌ڵه‌ده‌زانن، ده‌وری موسبه‌تیان نه‌بووه
له‌وکاته‌ی تۆ مه‌به‌سته.. ئه‌ندامی ده‌فته‌ری
سیاسیتان هه‌یه له‌پایزی ساڵی 1362به‌ملاوه، هیچ
ده‌وری نه‌بووه له‌کۆمه‌له‌دا،ئه‌ندامی
سه‌رکردایه‌تیان هه‌یه،له ساڵی 1361به‌ملاوه فڕی
به‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌وه نه‌بوو،خه‌یرکی کاسپی و
ژیانی خۆی بووه، یان لافیته‌کانی پێکاکای
به‌ناوچاوانی خۆیداده‌داوله‌گه‌ڵ ئه‌وان بووه...
چاو به‌ڕیزی هاوڕێکانی سه‌رکردایه‌تی حیزبی
کۆمه‌ڵه‌دا،له‌کاتی کۆبوونه‌وه‌دا بگێڕه‌و
درۆوڕاستی قسه‌کانی من هه‌ڵسه‌نگێنه.. مێژووی
ساغکردنه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه،ئیفتیخاری
یه‌کدانه‌ی ئه‌وانه نییه،که‌تۆ له‌موقابیلی
ئێمه‌دا دایانده‌نێی.
کاک به‌همه‌ن ده‌ڵێ"له‌دوای
جیایه‌کانی کومونیزمی کارگه‌ری له حیزبی ئێمه
له‌وکاته‌دا، ئه‌وه‌ی له‌مقه‌ڕه‌کان مابوونه‌وه،
پشتێنی زیندووڕاگرتنی کۆمه‌ڵه‌و حیزبی کومونیستیان
به‌ست. ژماره‌یان ئه‌وه‌نده‌که‌م بوو بۆ قه‌ره‌وڵی
عادیش کێشه‌مان بوو.ئایا چه‌ندکه‌س
له‌ئیمزاکه‌رانی ئه‌و به‌یانییه بۆڕاگرتنی
کۆمه‌ڵه، له‌و شه‌رایته چاره‌نووس
سازه‌دا،گه‌ڕانه‌وه بۆکوردستان و شانتاندا
ژێرباری ئه‌م مه‌سئولیه‌ته مێژوویه".
کاک به‌همه‌ن بۆ پێم ناڵێی چه‌ند دانه
له‌سه‌رکرده‌کانی حیزبی کۆمه‌ڵه،شانیاندا ژێر
ئه‌م باره مێژووییه؟؟به‌غه‌یری ئه‌و دووکه‌سه‌ی
له‌سه‌ره‌وه ناومبردن؟کامانه‌بوون له‌وکاته
تاڵه‌دا هاتنه‌وه کوردستان، کام پۆستی حیزبیان
گرته‌ده‌ست،چیانکرد بۆهه‌ستانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه؟؟
ره‌نگه تۆمه‌به‌ستت ئه‌ومێژووه بێت،که
سه‌رکردایه‌تی حیزبی کۆمه‌ڵه،له ساڵی‌دوو
هه‌زاردا کۆمه‌ڵه‌یان به‌جێهێشت و ئێمه‌ش وه‌ڵامی
نامان پێکوتن!!
کاک به‌همه‌ن ده‌زانم تۆ له‌یادت
نییه‌وله‌کوردستانیش نه‌مابووی له‌وکاته‌دا.
ئاگات له‌ته‌قه‌لاکانی مه‌رکه‌زییه‌تی کۆمه‌ڵه
نییه ونه‌بوو! بۆئه‌وه که کاره‌کانی کۆمه‌ڵه باش
به‌ڕێوه بچن، بۆئه‌وه هه‌موو کادرو خاوه‌ن
کۆمه‌ڵه‌یه‌کان ده‌خاله‌تیان له‌کارو هه‌ڵسووڕانی
کۆمه‌ڵه‌دابێت، بۆ قایمکردنه‌وه‌ی پێگه‌ی کۆمه‌ڵه
له‌وکاته دژواره‌دا.. له‌ساڵی
1375و1376دا،کومیته‌ی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه،
بۆبه‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵه له‌کوردستان، سێ
پێشنیاریدا به‌سه‌رکردایه‌تی حیزبی کومونیست،
که
به‌ده‌ست کاک عه‌بدوڵای موهته‌دیه‌وه بوو.
بۆئه‌وه بوو، که کاره‌کانی کۆمه‌ڵه باش
به‌ڕێوه بچن،بۆئه‌وه بوو ئه‌وکه‌سانه‌ی ماوه‌ی
زیاترله‌بیست ساڵ یه‌ک وچان کاری شه‌وانه ڕۆژیان
ده‌کرد، پشوو بێته‌وه به‌ریان و ماوه‌یه‌ک
ئیسراحه‌ت بکه‌ن. سه‌رکردایه‌تی حیزبی کومونیست
هه‌موو کاره‌کانی کۆمه‌ڵه له‌کوردستان
ومقه‌ڕه‌کان به‌ده‌سته‌وه بگرن..
په‌یامه‌که ئاوابوو که‌له‌لایه‌ن ڕه‌هبه‌ری
کۆمه‌ڵه‌وه بۆ ڕه‌هبه‌ری حیزب نێردرا.
(بۆڕه‌هبه‌ری حیزبی کومونیستی ئێران، هاوڕێیان
سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه داوا ده‌کات و پێی باشه
که سه‌رکردایه‌تی حیزب، ته‌واوی کاره‌کانی
کۆمه‌ڵه له‌کوردستان،له‌کاری
ڕه‌وابتی
عمومییه‌وه،
تا
سه‌رکردایه‌تی
و سکرتێری‌کۆمه‌ڵه، هه‌موو به‌شه
جۆربه‌جۆره‌کانی کاری کۆمه‌ڵه به‌ده سته‌وه
بگرن. بۆئه‌وه هاوڕێیانی قه‌دیمی کۆمه‌ڵه
که‌ژماره‌یان که‌مه،بۆ ئه‌وه مه‌جالیانبێت
وبتوانن بۆ حه‌سانه‌وه‌و دابین بوونی ژیانێکی
ئاسای، له‌وڵاتێک دامه‌زرێن. ئێوه هاوڕێیانی
کومێته‌ی مه‌رکه‌زی حیزبی کومونیستی
ئێران،کاره‌کان بگرنه ئه‌ستۆ که به‌کۆمه‌ڵه
له‌کوردستان مه‌ڕبووته)
سه‌رکردایه‌تی حیزبی کومونیست،
قه‌بووڵیاننه‌کرد؟!!حه‌تا ئاماده نه‌بوون
و‌ه‌ڵاممان بده‌نه‌وه!! ئه‌و کاته خۆم ئه‌ندامی
سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه بووم،له ناردنی ئه‌م
پێشنیاره‌ش بۆ سه‌ره‌وه‌ی حیزب بووم.
ڕاستی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌بوو، که هیچ کام له‌و
که‌سانه‌ی ئێستا ئه‌ڵقه‌ی ڕهبه‌ری حیزبی
کۆمه‌ڵه‌تان پێکهێناوه،باوه‌ڕتان به‌وکاره
نه‌بوو،پێتان وابوو کۆمه‌ڵه له‌ئوروپاوه‌و
به‌هه‌ڵسووڕانی حیزبی کومونیست
هه‌ڵده‌ستێته‌وه.پێتان وابوو کۆمه‌ڵه به‌کاری
ئه‌نترناسوێنالیستی و تیئۆری جیهانی،که‌کاک
عه‌بدوڵا له‌کۆنگره‌ی شه‌شی حیزبی کومونیستدا
دایڕشتن، هه‌ڵده‌ستێته‌وه..ئه‌مه مێژووه‌وله
ناو به‌ڵگه‌نامه ناوخۆییه‌کانی سه‌رکردایه‌تی
کۆمه‌ڵه هه‌ن.
که‌واته ئه‌وه قسه‌یه‌کی ناهه‌قوو نابه‌جێیه
به‌ئێمه‌ی ده‌ڵێ.کێ ئاماده بوو له‌و شه‌رایته
دژواره‌دا شانبداته ژێر وێرانه‌کانی
کۆمه‌ڵه..ئه‌وانه‌ی شانیاندا ژێر وێرانه‌کانی
کۆمه‌ڵه دیارن وئه‌وانه‌ی نه‌شبوون له‌وکاته‌دا
هه‌ردیارن.
کاک به‌همه‌ن ده‌نووسێت که"
ئه‌وه ئه‌کبه‌ری گه‌نجی وکێ وكێ
وچیانکرد،کادره‌کانی فڵان حیزب چیانکرد، ئێوه
چیتانکردوه.."
له‌بابه‌ت ئه‌وه که‌کادره‌کانی کۆمه‌ڵه
که‌مکاربوون و چوونه‌وه ناو قاپوغی خۆیان
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌گه‌ڵتم. به‌ڵام کێشه‌ی
سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه،که هه‌رکه‌س قسه‌ی بوو،ئێوه
به‌گومانلێکراوی ده‌زانن..له‌گه‌ڵ ئه‌کبه‌ری
گه‌نجی وکێ وكێ خستنه تای ته‌رازوه‌وه،به‌که‌متر
زانینیان له‌پیاوانی ڕژیمی ئیسلامی بێئینسافییه؟
ئاخر کاک به‌همه‌ن ده‌زانی ئه‌کبه‌ری گه‌نجی
چکاره بوو؟؟ چ پێشینه‌یه‌کی هه‌یه و بووه!!
جابۆیه ده‌بێ به شکه‌وه بڕوانینه وته‌کانی تۆ
کاک به‌همه‌ن!!؟ هۆی چییه که ئێستا دوژمنانی
شۆڕش لای کاک به‌همه‌ن و حیزبی کۆمه‌ڵه دیارن؟
بوونه هه‌وێنی ئازادی وهێمای که‌سایه‌تی سیاسیی و
ناسراو..ئه‌وانه کێن وائێستا له‌ساڵۆنه‌کانی
سازمانی سیخوڕی ئه‌مریکا،بوونه پێناسه‌ی کورد!!!
هۆی چییه حیزبی کۆمه‌ڵه په‌نا ده‌باته به‌ر
ئه‌م هێزو ده‌سته‌وتاقمه نامۆ‌و دژی
ئازادیانه؟!!تۆ ده‌زانی حیزبی عه‌ره‌بی
ئه‌هواز،که‌ئێستا ئه‌ندامی کۆنگره‌ی خه‌ڵکه‌کانی
ئێرانه‌و شه‌ریکی سیاسی ئێوه‌ن
له‌وکۆنگره‌یه‌دا،کێن؟ئه‌وانه بیستوچه‌ندساڵ
له‌مه‌وبه‌ر ده‌وڵه‌تی به‌عسی ئێراق، دایمه‌زراند
دژی ڕژیمی ئێران، ئێراق زۆری بۆکۆمهڵه هێنا،که
ئه‌مانه به‌ڕه‌سمی بناسێ،به‌ڵام کۆمه‌ڵه وه‌ڵامی
ددانشکێنی به‌ڕژیمی ئێراقداوه‌و ئه‌وانه‌ی
هه‌رگیز قه‌بووڵنه‌کردن.. بێ بناغه‌ترین جه‌ریانی
ئازه‌ریتان لای سه‌رووی خۆتان خستووه ونه‌زمی
ئه‌فشار ده‌مڕاستیه. شوزده بۆکوڕی شا ده‌به‌ن!!
کوڕنش بۆ بنی سه‌ردرو ئه‌کسه‌ریه‌ت ده‌به‌ن!!
ئێوه پشتان له‌بزووتنه‌وه
جه‌ماوه‌رییه‌کانکردوه‌و ڕووتان له‌دیکتاتۆریه‌تی
سیاسه‌تی ئینسان کوژی ئه‌مریکا کردوه..حیزبی
کۆمه‌ڵه ده‌مێکه‌یه پشتێنی پشت له‌مێژووی خۆی
کردنی به‌ستووه..گوێ له‌سروودی ڕه‌سمی حیزبی
کۆمه‌ڵه‌بگرن،که‌هه‌ر زووزوو وه‌ک سروودی ڕه‌سمی
حیزبی کۆمه‌ڵه، له‌ته‌له‌ڤزیۆنی
ڕۆژهه‌ڵات،له‌ڕادیوێکانتان،له‌گه‌ڵ وێنه‌ی
هاوڕێیانی گیان به‌ختکردوو بڵاوده‌بێته‌وه...
ئه‌م سرووده ئاوا نووسراوه..
باپشت له‌مێژووی ناڕه‌واکه‌ین،
ڕوو له‌ڕێگای هه‌ستانه‌وه که‌ین..
پشت له‌کام مێژووی ناڕه‌وا!!؟ ئه‌گه‌ر
ناڕه‌وایه،بۆچی بۆ سه‌رنج ڕاكێشانی ڕای گشتی،
له‌هه‌موو مه‌راسم و نه‌مایشه‌کانتاندا، وێنه‌ی
کاک فوئاد وکاک حه‌مه‌حیسن داده‌نێن!! مه‌گه‌ر
نازانن ئه‌وان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌و ئازادی
گیانیاندا!! ده‌زانن ئه‌وانه سه‌رکرده‌ی ئه‌م
مێژووه‌ش بوون!! کوێی ئه‌م مێژووه ناڕه‌وایه
وائێوه ده‌بێ پشتی لێبکه‌ن!!؟ئه‌م مێژووه
به‌غه‌یری دیفاع له‌ئینسانییه‌ت
وئازادی،عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی وبه‌رابه‌ری
چیتربوون!! ئێستا حیزبی کۆمه‌ڵه
بۆهه‌ستانه‌وه‌ی"خۆی"،پێویستی به‌پشت لێکردنیانه.
ده‌بێ بڵێن به‌مجۆره تێڕوانینه‌تان،ساغبوونه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه ده‌بێ ئاکامه‌کانی چیبن؟ که ئێوه‌ی
حیزبی کۆمه‌ڵه گرتووتانه پێش!.
کاک به‌همه‌ن له‌به‌ر تووڕه بوون! تووشی
فه‌رامۆشکاری بووه...ده‌مانباته شه‌ڕی حیزبی تر؟
به‌چاومان داده‌داته‌وه بۆ له‌ئاست ئه‌وانه‌دا
مته‌ق ناکه‌ین!!..ده‌زانێ له‌ئاست هیچ کام له
خه‌تاوهه‌ڵه‌کان بێده‌نگوده‌سته‌وه‌ستان
نه‌بووین..
کاک به‌همه‌ن قسه‌ی کۆنی دوژمنانمان
به‌چاوداده‌داته‌وه.. که‌تازه له‌حیزبی
کۆمه‌ڵه‌دا بۆته تیئۆری دژی نه‌یاران..ده‌ڵێی..
له ئوروپا
چیده‌که‌ن، فێری شتی غه‌یره واقعی ده‌بن، ئه‌گه‌ر
دڵتان بۆکۆمهڵه ده‌سووتێ،وه‌رنه پێش..ئێوه
له‌واقعیاتی کوردستان بێخه‌به‌رن...ئورپا
تێکیداون...سه‌ری کوردستان بده‌نه‌وه‌و کادره
لاوه‌کان ببینن،کوردستان بناسنه‌وه...هتد....
ئه‌م تیئۆرییه تازه هاتۆته‌وه سه‌رزمان.. حیزبی
کۆمه‌ڵه زیندویکرده‌وه!!؟ که بوون له‌ئوروپا
زێهن و هۆشی ئه‌م که‌سانه‌ی تێکداوه..فێری قسه‌ی
قوت بوون،مل به‌قسه ونه‌سیحه‌تی ڕه‌هبه‌ری
ناده‌ن...
هه‌موو ده‌زانن وله‌یادمانه،که ئه‌م فکره
دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رستانه‌یه، بیست وهه‌شت ساڵ
له‌مه‌وبه‌ر به‌زمانێکی تاڵتر، هه‌موو
دواکه‌وتوانی کوردستان و حیزبی دێموکڕات، به
کۆمه‌ڵه‌یان ده‌کوت..
هه‌موو باش له‌بیریانه وله‌حافزه‌ی که‌سدا پاک
نه‌بۆته‌وه، که ڕۆژ نه‌بوو له‌باسی سه‌رشه‌قاموو
ناو ئاواییه‌کان،ناو مزگه‌وته‌کان،ماڵ به‌ماڵ
وکۆڵان به‌کۆڵانی کوردستان، له کۆبوونه‌ی
ناوخه‌ڵکی، حیزبی دێموکڕات ولایه‌نگره‌کانی ئه‌م
حیزبه و کۆنه‌په‌رستانی دژی ئازادی ناو کوردستان،
به‌کۆمه‌ڵه‌یه‌کانیان ده‌کوت(ئاخ
پۆلێک هه‌تیومه‌تیوی سه‌رڕووتی شاری.. ده‌مڕووت
وله‌دنیا بێخه‌به‌ر..ته‌نیا هه‌ر حه‌وشه‌ی
قوتابخانه‌یان دیووه،هیچ نه‌زان... دێنه
مزگه‌وته‌کان..هیچ له‌دابوونه‌رێتی کورده‌واری
نازانن..وڵاتیان تێکداوه!! ئیدعای نابه‌جێیان
هه‌یه،ئه‌م ئازادی ئازادییه‌یان له‌چییه،وڵاتیان
شێواندوه‌و هه‌زار تۆمه‌تی تر!!)
له‌ژێر ئه‌م ناوه‌دا ئایا که‌م خوێنی
کومونیسته‌کان،به‌ده‌ستی نه‌یارانیان ڕژا!!ئه‌وه
ماوه‌یه‌که له‌لایه‌ن حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی کوردستانی
ئێرانه‌وه،هه‌مان کۆمه‌ڵه‌یه‌کان دراونه
به‌رهه‌مان تانه‌و ته‌شه‌ری کۆن!!؟به‌ڕاستی هۆی
چییه حیزبی کۆمه‌ڵه ئاوا ده‌دوێت؟؟ سه‌رکردایه‌تی
ئه‌م حیزبه، به‌ناوی کۆمه‌ڵه‌و له‌سه‌ر
پرێنسیپه‌کانی کۆمه‌ڵه، به‌ته‌مایه به‌ردی
بناغه‌ی کام حیزبی کۆنه‌په‌رست دامه‌زرێنێت دژی
ئازادی خوازان؟ ئایا شۆڕشگێڕ‌و ڕووناکبیرانی
کوردستان ئه‌وزه‌مان، که‌ده‌مرووت و له‌دنیا
بێخه‌به‌ر بوون؟؟ هیچیان نه‌ده‌زانی، به‌گژ کام
دابوونه‌رێتدا چوونه‌وه! لای کام حیزب و چ
که‌سانێک بوونه ئاژاوه‌گێڕ؟ده‌ستیان بۆکام کاری
نامرۆڤانه برد..کام بزووتنه‌وه‌ی ڕادیکاڵیان
ته‌ستداوه..هێرشیانکرده سه‌رکام گۆڤار‌و حیزب و
ڕێکخراو،له‌کوێ هاوڕێ وهاوبیره‌کانی خۆیان دابه‌ر
تفه‌نگ و هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ندکردنیان لێکردن!!
ئه‌مڕۆکه بۆچی پۆخڵی وه‌ک ئه‌کبه‌ری گه‌نجی بۆته
پاڵه‌وان وسه‌دان تێکۆشه‌ری به‌ره‌ی ئازادیخواز،
بوونه له‌دنیا بێخه‌به‌رو له‌خۆگۆڕاو..
تیئۆری سه‌رکرده‌ی به‌رچاوته‌نگ،بۆمانه‌وه‌ی
ئه‌به‌دی خۆی و به‌لاڕێدابردنی ڕاستی و به‌رگری
له‌ده‌خاله‌تی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی جه‌ماوه‌ر، ئاوا
فه‌زایه‌ک ده‌خوڵقێنێت بۆ خۆی..پێویستی به‌م جۆره
پڕوپاگه‌ندانه‌یه،بۆئه‌وه هێزی ناهوشیاری خۆی دژی
نه‌یارانی بووروژێنێت! چاو له‌م مێژووه بکه‌ن..
ته‌نیا له‌بابه‌کی خوڕه‌مدینه‌وه..نه‌ک
کۆنتر..هه‌رچی قسه‌ی هه‌قیکرد، له‌خه‌ت
لایداوه..سووره‌و تێکده‌ره..سووننه‌ته‌کان
ده‌شێوێنن..دابوونه‌رێت خراپده‌که‌ن..ڕافزی
وپیسن..ده‌بێ سه‌ریان پانکرێته‌وه!
ئه‌مه پیشه‌ی جه‌ره‌یانی زۆردار‌و داگیرکه‌ر
بووه..هه‌روه‌ها حیزبی ناسویناڵیست
وکۆنه‌په‌رست،له‌سه‌ر دواکه‌وتووی و
نه‌خوێنده‌واری کۆمه‌ڵگا ده‌ژین وحاکمیه‌ت ده‌که‌ن
وکردویانه...ئه‌مجۆره هێزه ته‌نیا له‌کۆمه‌ڵگای
کۆن وخوڕافه‌دا، ده‌توانن هێزکۆکه‌نه‌وه‌و دژی
پێشکه‌وتووی بجه‌نگن...سه‌ری ئازادی ببڕن و
به‌ئاسانی پێش به‌هه‌موو ڕا ده‌ربڕینێك بگرن..ئه‌م
حیزب و سه‌رکردانه نان له‌سه‌ر حیسابی نه‌زانی
ده‌خۆن وحاکمییه‌ت ده‌که‌ن...سه‌رده‌بڕن و
هه‌ڵده‌واسن.. له‌پاڵ ئه‌وه‌دا ده‌بێ
شه‌جه‌ره‌نامه‌ی بنه‌ماڵه‌ییان
بۆبهۆننه‌وه...خه‌ڵکی ساویلکه‌ش چه‌ح وپه‌حیان
بۆبکه‌ن!! چاو له‌بزووتنه‌وه کوردییه‌کان
بکه‌ن،چاوله ڕیزی سه‌رکرده‌ی حیزبه‌کان
بکه‌ن..چاو له مانه‌وه‌ی مادامولعومری سه‌رکرده‌و
ده‌سه‌ڵاتیان بکه‌ن..چاوله پیلانگێڕان و کوشتن
وڕاوه‌دوونانی ناو ئه‌م حیزبانه بکه‌ن.. وادیاره
حیزبی کۆمه‌ڵه‌ش لاسای ئه‌م ڕه‌وته کۆن و
داڕیزوه ده‌کاته‌وه!!.
ده‌نا هۆی چییه ده‌ترسێ له بوونی که‌سانێک
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات؟؟کوا حیزبی مودێڕن و کراوه
وایه...خۆ بڕێک له‌ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی کۆمه‌له، خوێندنی سیاسیان له‌زانکۆو
کۆلێجه‌کانی ئوروپا ته‌واوکردوه!! ئه‌ی ئه‌م ترس
وله‌رزه بۆچییه؟؟ ئه‌ئ ئه‌گه‌ر ترس له‌زانست و
زانین نه‌بێت..بۆ!.
7/5/08
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|