|
جوڵانه‌وه‌ی دامه‌زراندنی په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌ت و
له‌شكر له
سه‌رووی كوردستان (توركیا(
2007.05.12
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی چواره‌م] پ.پ.ك و پژاك نابێ
بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران پاره
له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرن!
-4
كورته و ئاكام
پ.ك.ك. و پژاك ده‌بێ
به فه‌رمی وئاشكرا ڕایگه‌یێنن
كه بۆ
گه‌یشتن به‌مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران) له شه‌ڕ كه‌لك
وه‌رناگرن. ئه‌و
دوو رێكخراوه و
ڕێكخراوه كوردییه‌كانی دیكه مافی ئه‌وه‌یان نییه
به‌نهێبنی له ده‌وڵه‌تی
ئه‌مه‌ریكا پاره‌وه‌رگرن بۆ شه‌ڕ له‌ئێران. ئه‌گه‌ر
ئه‌وكاره بكه‌ن زه‌ره‌دی
گه‌و‌ره ده‌گه‌یێنن به خه‌باتی هێمنانه بۆ
سه‌ربه‌خۆیی كوردستانێكی دیموكرات.
حیزبه شۆڤه‌نیسته كورده‌كان نایانه‌وێ
كوردستانێكی دیموكرات سازكرێ و شارۆمه‌ندانی
كوردستان ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وحیزبانه
ڕاوه‌ستن و دیموكراتانه‌یان
كه‌ن.
1-4-پێشه‌كی
به‌شی
یه‌كه‌می ئه‌وزنجیره‌وتاره له هه‌ڵوێستی
2007.04.08 دا
له ژێر سه‌ردێڕی "به‌رنامه‌ی پژاك تێكه‌ڵاوێكه
له‌ناسیۆنالیزمی به‌پارێز و
شۆڤه‌نیستانه‌ی كورد و فارس" و به‌شی دووه‌م له
هه‌ڵوێستی
2007.04.23 دا له‌ژێر
سه‌ردێڕی "زنجیره‌باسێك له‌سه‌ر پژاك و پ.پ.ك.،
ته‌نیا په‌رله‌مانه‌كانی كوردستان
ده‌بێ بڕیاری شه‌ڕكردنیان هه‌بێ نه‌ك
ده‌سته‌چه‌كداره‌كان!" بڵاوبونه‌وه. به‌شی
سێیه‌م له هه‌ڵوێستی 2007.05.05 دا
بڵاوبوووه‌ته‌وه له‌ژێر سه‌ردێڕی"جوڵانه‌وه‌ی
دامه‌زراندنی په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌ت و له‌شكر له
سه‌رووی كوردستان (توركیه)"،
له‌شكره‌شۆڤه‌نیسته‌كانی توركیا و ئێران و
ڕێكخراوه‌شۆڤه‌نیسته‌كان دامه‌زرانی
كوردستانی سه‌ربه‌خۆ و دیموكرات وه‌پاش ده‌ده‌ن".
من له‌به‌شه‌كانی پێشوودا ئاماژه‌م كردووه به
به‌رنامه‌ی
پ.ك.ك. و پژاك. ئه‌وه‌ش چه‌نددێڕ زانیاری زیاتر
سه‌باره‌ت به پ.ك.ك. له ئاڤریلی
2002،
پ.ك.ك. له كۆنگره‌ی هه‌شته‌م هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
هه‌رله‌وكۆنگره‌یه‌دا
كۆنگره‌ی ئازادی و دیموكراسی كوردستان (كاده‌ك)
داده‌مه‌زرێ. له 2003 دا كاده‌كیش
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و له‌جیات‌وی كۆنگره‌ی گه‌ل
داده‌مه‌زرێ. دوایه‌ش كۆماكۆمه‌ڵێن
كوردستان (ك.ك.ک.) له 2005 داده‌مه‌زرێ كه بیروڕای
كۆنفدرالیزمی هه‌یه.
له 4 ی
ئاڤریلی 2004 دیسان پ.ك.ك. داده‌مه‌زرێته‌وه
(سه‌رچاوه
Wikipedia).
یه‌كیه‌تی
ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا، پ.ك.ك. وه‌ك
ڕێكخراوه‌یه‌كی ته‌رۆریست
چاولێده‌كا.
2-4-
حیزبه‌شۆڤه‌نیسته‌كان خه‌ركین له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌ریكا په‌یمانی
نهێنی ببه‌ستن
تائێستا پێوه‌ندی سه‌رۆك حیزبه‌كانی كوردی له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌ته‌كان ویه‌كتر نهێنی بووه و ئه‌و سیاسه‌ته
زه‌ره‌دی زۆری له شۆرشی كورد
داوه. پێوه‌ندی حیزبێكی دیموكراتانه له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌بێ ئاشكرا بێ و
پ.پ.ك. به‌شاردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی خۆی، به‌دژی شۆرشی
كورد ده‌بزوێته‌وه. یارمه‌تی له
ده‌وڵه‌ته‌كان و یه‌كێك له‌وانه ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ
به‌ئاشكرا بێ و بۆ پاراستنی مافی
مرۆڤ و ئاشتی له‌ناوچه. پ.ك.ك. و پژاك ده‌بێ
ته‌واوی تێكۆشانی چه‌كداری خۆیان
له‌ئێران ڕاگرن و له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی دیكه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خه‌ریكی سازكردنی
په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌ت و له‌شكری كوردستان بن
وخۆیان
حازركه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ
كوردستان پاش ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
به‌شێك له وتووێژی سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی له‌گه‌ڵ
عه‌بدولڕه‌حمان
چادرچی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پ.ك.ك.،
www.renesans.info/print.php?id=2321
پرسیار:"ته‌نانه‌ت سه‌رچاوه
ئه‌مریکیه‌کانیش باس له‌وه ده‌که‌ن که ئه‌مریکا
پشتگیریی گه‌ریلاکان و به‌تایبه‌ت
په‌ژاک ده‌کات و پاره‌یان بۆ ده‌نێرێت.
چادرچی: ئه‌گه‌ر حزبێک په‌یوه‌ندیی
له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا یان هه‌ر هێزێکی تردا هه‌بێت،
پێویست به‌وه نییه ئاشکرای بکات.
مه‌گه‌ر له‌هه‌ندێک حاڵه‌تدا. ئه‌وه په‌یوه‌ندیی
به سیاسه‌تی حزبه‌کانه‌وه
هه‌یه. بۆ په‌یوه‌ندیی ئه‌مریکا و په‌ژاکیش،
په‌ژاک دوای ئه‌و بانگه‌شانه که
گۆیا
CIA
پاره و چه‌کی پێده‌دات، به‌درۆ خسته‌وه. به‌ڵام
چ په‌ژاک، چ په‌که‌که
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا یان هه‌ر هێزێکی تردا
که به‌رژه‌وه‌ندیی بۆ گه‌لی کورد
هه‌یه، په‌یوه‌ندی ببه‌ستێت، ئه‌وا مافی خۆیه‌تی
و ئاساییه. ئه‌مه شتێکی جودایه
تا ئێستا له‌چ ئاستێکدایه و ئایا هه‌یه یان
نییه."
3-4-
بۆچوونی
عه‌بدولڕه‌حمان چادرچی سه‌باره‌ت به‌حیزبه‌كانی
سه‌رووی
كوردستان:"... ئه‌وان حزبی خه‌ڵك نین،
سه‌ربه‌عه‌شیره یان گروپێكی فیوداڵ
و بۆرژوان."
هه‌روه‌ك له‌پێشدا باسم كرد
پ.ك.ك. حیزبێكی
ناسیۆنالیستی به‌پارێزی توندوتیژی كوردییه كه له
هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان حیزبی
گرێ‌دراو به‌خۆی دروست كردووه و له‌به‌رامبه‌ر
حیزبه‌كانی دیكه ڕاوه‌ستاوه و خۆی به
"دیموكرات"یش
داده‌نێ!
پ.ك.ك. باقی حیزبه‌كان به فیوداڵ و بۆرژوا
ده‌زانێ. یه‌كێك
له گه‌وره‌ترین به‌رهه‌ڵسته‌كانی
گه‌یشتنی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌مافه‌كانی باڵی
شۆڤه‌نیستانه‌ی
ده‌وڵه‌ته‌ناوه‌ندییه‌كانه و له‌ناو كوردان
ڕێكخراوه
شۆڤه‌نیستییه‌كوردییه‌كان.
به‌شێك
له وتووێژی سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی له‌گه‌ڵ
عه‌بدولڕه‌حمان
چادرچی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پ.ك.ك
.،
www.renesans.info/print.php?id=2321
پرسیار:"له‌و
هه‌ڵبژاردنانه‌دا کورد
ده‌توانێ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت؟
چادرچی: ئێمه وه‌ک په‌که‌که هه‌وڵدانێکی
زۆرمان هه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتن. له‌مه‌یدانه‌که‌شدا
هه‌ر ئێمه هه‌ین، پارته‌کانی تر
بوونیان نییه و رێکیش ناکه‌ون له‌گه‌ڵماندا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ بێت خه‌ڵک
له‌گه‌ڵ ئێمه دایه و ده‌نگێکی گه‌ورشمان هه‌یه.
له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا
به‌ئه‌گه‌رێکی زۆر پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیک
وه‌ک لیستێکی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری
هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌بێت. ئێستاش زۆربه‌ی
شاره‌وانیه‌کانی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و له
هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه
سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت چونکه
هێزێکی باشی له‌پشته. ئه‌گه‌ر دواجار تورکیا
ئاسته‌نگی دروست نه‌کات،
سه‌رکه‌وتنێکی به‌رچاو به‌ده‌ست دێنێت. ده‌بێ
ئه‌وه‌شمان له‌به‌ر چاو بێت که کورد
چه‌نده‌ش سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، یاساکانی
هه‌ڵبژاردن له‌تورکیادا دیموکراتیک
نین و ئه‌وه‌ش رێگرییه‌کی گه‌وره‌یه."
پرسیار:"ئاماژه‌ت به‌وه‌دا هێزه‌کانی تری باکوری
کوردستان
له‌گه‌ڵتاندا رێکناکه‌ون، به‌ڵام بۆچونی ئه‌وانیش
جیایه و ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌تان
لێده‌گرن که رێگه‌یان پێناده‌ن و خۆتان
به‌گه‌وره ده‌زانن.
چادرچی: ئێمه زۆر
جار ده‌ستی هاوکاریمان بۆ لای ئه‌وان درێژ کردوه،
به‌ڵام ئه‌وان زۆر جدی نین. حزبی
خه‌ڵک نین، سه‌ر به‌عه‌شیره یان گروپێکی فیۆدال و
بورژوان، بۆیه‌ش یه‌کگرتن
به‌لایانه‌وه گرنگ نییه. ئه‌وان نایانه‌وێ
کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بێت و بیر
له‌به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و شه‌خسییه‌کانیان
ده‌که‌نه‌وه. ره‌خنه‌کانیان له‌سه‌ر
پێشکه‌وتنی په‌که‌که نییه به‌ڵکو له‌سه‌ر
پاشکه‌وتنی په‌که‌که‌یه. ده‌خوازن بێ
ره‌نج له‌سه‌ر هه‌ندێک ده‌سکه‌وت دابنیشن، ئه‌مه‌ش
سیاسه‌تی هاوپه‌یمانیی نییه.
هه‌ر بۆیه ته‌نها به‌ناو هه‌ن و زۆر لاواز و
بچووکن. نزیکی په‌که‌که نابنه‌وه
چونکه په‌که‌که هی خه‌ڵکه و له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدایه."
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|