|
جوڵانه‌وه‌ی دامه‌زراندنی په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌ت و
له‌شكر له
سه‌رووی كوردستان (توركیه)
2007.05.05
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی سێیه‌م]
له‌شكره‌شۆڤه‌نیسته‌كانی توركیا و ئێران و
ڕێكخراوه‌شۆڤه‌نیسته‌كورده‌كان دامه‌زرانی
كوردستانی سه‌ربه‌خۆ و دیموكرات وه‌پاش
ده‌ده‌ن
-3-
كورته و ئاكام
له سه‌رووی كوردستان جوڵانه‌وه‌یه‌كی هێمنانه بۆ
سه‌ربه‌خۆیی و دانانی ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان و
له‌شكری كوردستان پێویسته. له ئێران
و توركیا ده‌بێ له‌شكر مافی خۆ تێوه‌ردان
له‌خه‌باتی مه‌ده‌نی نه‌بێ و پژاك و(
پ.پ.ك.)-ش ببنه حیزبی قانونی و مافی كه‌لك
وه‌رگرتن له چه‌كیان نه‌بێ و ئه‌ومافه
بدرێ به‌په‌رله‌مانی كوردستانی سه‌روو (توركیا).
له‌شكری ئێران و توركیا و پژاك و
پ.پ.ك. هێزی به‌پارێزی توندوتیژن و
دیموكراتانه‌كردنی ئێران، توركیا و كوردستان
وه‌پاش ده‌ده‌ن.
ماڵپه‌ڕی
رێنێسانس‌نیوز به‌بێ‌ڕه‌خنه‌گرتن هه‌واڵه‌كان بڵاو
ده‌كاته‌وه و ئه‌وسیاسه‌ته لیبڕاڵییه له
كرده‌وه‌دا خزمه‌ت به گه‌شه‌ی شۆڤه‌نیزمی
فارس، تورك و كورده.
1-3-پێشه‌كی
به‌شی
یه‌كه‌می ئه‌وزنجیره‌وتاره له هه‌ڵوێستی
2007.04.08 دا له
ژێر سه‌ردێڕی "به‌رنامه‌ی پژاك تێكه‌ڵاوێكه
له‌ناسیۆنالیزمی به‌پارێز و
شۆڤه‌نیستانه‌ی كورد و فارس" و به‌شی دووه‌م له
هه‌ڵوێستی
2007.04.23 دا له‌ژێر
سه‌ردێڕی "زنجیره‌باسێك له‌سه‌ر پژاك و پ.پ.ك.،
ته‌نیا په‌رله‌مانه‌كانی كوردستان
ده‌بێ بڕیاری شه‌ڕكردنیان هه‌بێ نه‌ك
ده‌سته‌چه‌كداره‌كان!" بڵاوبونه‌وه.
من له‌به‌شه‌كانی پێشوودا ئاماژه‌م كردووه به
به‌رنامه‌ی
پ.ك.ك. و پژاك. ئه‌وه‌ش چه‌نددێڕ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت
به پ.ك.ك. له ئاڤریلی
2002،
پ.ك.ك. له كۆنگره‌ی هه‌شته‌م هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
هه‌رله‌وكۆنگره‌یه‌دا
كۆنگره‌ی ئازادی و دیموكراسی كوردستان (كاده‌ك)
داده‌مه‌زرێ. له 2003 دا كاده‌كیش
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و له‌جیات‌وی كۆنگره‌ی گه‌ل
داده‌مه‌زرێ. دوایه‌ش كۆماكۆمه‌ڵێن
كوردستان (ك.ك.ک.) له 2005 داده‌مه‌زرێ كه بیروڕای
كۆنفدرالیزمی هه‌یه.
له 4 ی
ئاڤریلی 2004 دیسان پ.ك.ك. داده‌مه‌زرێته‌وه
(سه‌رچاوه
Wikipedia).
یه‌كیه‌تی
ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا، پ.ك.ك. وه‌ك
ڕێكخراوه‌یه‌كی ته‌رۆریست
چاولێده‌كا.
2-3
شه‌ڕی ئێران و توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان
به‌پێی هه‌واڵه‌كان له‌كۆتایی 2006 دا زیاتر له
100 سه‌رباز و
یارمه‌تیده‌ری ڕژێمی ئێران له‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پژاك
وپ.ك.ك. ده‌كوژرێن.
هه‌روه‌هاهه‌واڵده‌ره‌كان ڕایانگه‌یاندووه
له
كۆتایی مانگی ئاڤریلی 2007
به‌شێك له هێزه‌كانی له‌شكری
توركیا به‌یارمه‌تی سپای پاسدارانی ئێران به
مه‌به‌ستی
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پ.ك.ك.
ده‌چنه ناوخاكی ئێران.
پژاك
و پ.ك.ك. دوو ڕێكخراوه‌ی كوردین كه بۆ
چاره‌سه‌ركردنی
پرسی كورد وڵامی شه‌ڕی ئێران و توركیا به‌شه‌ڕ
ده‌ده‌نه‌وه. به‌رنامه‌ی
حیزبه‌كه‌یان ناسیۆنالیزمی به‌پارێز و توندوتیژه و
كوردستانێكی ئه‌وان
دایده‌مه‌زرێنن ده‌وڵه‌تێكی شۆڤه‌نیست ده‌بێ. ئه‌و
دووحیزبه ده‌بێ به‌رنامه‌ی خۆیان
بگۆڕن و خه‌باتی هێمن بۆ گه‌یشتن به‌سه‌ربه‌خۆیی
هه‌ڵبژێرن.
ده‌قی
هه‌واڵه‌كان
له پاشكۆدا تۆماركراون.
3-3-
پاشكۆ
A:
پاشكۆی یه‌كه‌م:
"500 ئه‌ندامی
كۆماندۆی ئه‌رته‌شی تورکیا چوونه‌ته شنۆی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ڕێنێسانس نیوز، ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان: ناوه‌ندی
ڕاگه‌یاندن و
چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند که به مه‌به‌ستی
ئه‌نجامی ئۆپێراسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی
سنوور و دژ به پ.ک.ک، 500 ئه‌ندامی
تیمه‌تایبه‌ته‌کانی ئه‌رته‌شی تورکیا، چوونه‌ته
شنۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
به گوێره‌ی ئه‌م زانیاریانه، سه‌وی 21ی ئه‌پریل،
60 کامیۆنی
ئه‌رته‌شی تورکیا که هه‌ڵگری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و
500 کۆماندۆی تیمه‌کانی تایبه‌تی
ئه‌رته‌سی تورکیا بوون چوونه‌ته خاڵی سنووری
"ئه‌سه‌ن ده‌ره" و کاتژمێر 12ی شه‌و
سواری ماشێنی سپایی پاستارانی ئێرانی کراون و
به‌ره‌وه ناوچه سنووریه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له شنۆ جێگیر کراون.
ده‌گوترێ که ئێران به ئاشکرا پێشنیاری هاوکاری به
تورکیا کردووه له
ئه‌نجامی هه‌ر ئۆپێراسیۆنێکی ده‌ره‌وه‌ی سنوور و
دژ به پ.ک.ک دا و به‌م مه‌به‌سته‌ش
سپایی پاستارانی ئێران، هاوکاری جێگیربوونی ئه‌م
500 کۆماندۆ تورکه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان کردووه که له کاتی پێویست دا هێرس
بکرێته سه‌ر که‌مپه‌کانی پ.ک.ک له
قه‌ندیل و باشووری کوردستان."
B:
پاشكۆی دووه‌م
"پاش
دوو مانگ له تێپه‌ڕبوونی شه‌ڕ ئێستاش ته‌رم کۆ
ده‌که‌نه‌وه
ڕێنێسانس نیوز، تایبه‌ت- به گوێره‌ی ئه‌و
زانیارییانه‌ی له
هه‌رێمی " جه‌هه‌نه‌م ده‌ره " ی شاری "خۆی" له
باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به
ده‌ست که‌وتوون، ژماره‌ی ئه‌و پاسدار و جاشانه‌ی
له شه‌ڕی گه‌ریلاکان دا له
کۆتایی ساڵی ڕابردوو، گیانیان له ده‌ست دا،
زیاتر له 100 که‌سه.
په‌یامنێری ڕێنێسانس که بۆ لێکۆڵینه‌وه له
ڕه‌وش و ئه‌نجامی
ئه‌و شه‌ڕه سه‌ردانی گونده‌کانی سه‌ر به‌و
هه‌رێمه‌ی کردووه، ڕاده‌گه‌یه‌نێت که
گوندنشینان ته‌نیا له حه‌وشه‌ی مزگه‌وتێکدا زیاتر
له سه‌د ته‌رمیان
ژماردووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو پێیان
ڕاگه‌یاندین
له کاتی
ڕوودانی شه‌ڕی جه‌هه‌ننه‌م ده‌ره، به هۆی ڕه‌وشی
که‌ش و هه‌وا و به‌فر و مژ،
پاسداران یه‌کدی‌یان نه‌دیوه و هه‌ر بۆیه به
هه‌ڵه ته‌قه‌یان له یه‌ک کردووه
و ئه‌وه ژماره‌ی کوژراوانی بۆ ئاستێکی زۆر،
به‌رز کردۆته‌وه.
گوندنشینان هه‌روه‌ها ده‌ڵێن سه‌رما و سه‌خڵه‌تی
ئه‌و هه‌رێمه زۆر
زۆره و ئه‌وان ئه‌و هه‌رێمه له وه‌رزی هاوین دا
وه‌ک کوێستان به‌کار ده‌هێنن و
بۆیه له زستان دا ده‌رباز بوون له‌و هه‌رێمه
مه‌حاڵه، هه‌ر بۆیه ژماره‌یه‌کی
زۆریش له پاسداره برینداره‌کان له سه‌رمان ڕه‌ق
هه‌ڵاتوون و ژیانیان له ده‌ست
داوه و هیندێکیشیان ڕێگایان لێ وون بووه و له
ناو به‌فردا گیریان خواردوه و
مردوون.
هه‌واڵنێرمان هه‌روه‌ها له زمان گوندنشینانه‌وه
ده‌ڵێت که ئه‌وان
گوتویانه که ده‌وڵه‌ت پاره‌یه‌کی زۆری داونه‌تێ
بۆ ئه‌وه‌ی کوژراوه‌کان له ناو
به‌فردا بدۆزنه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه
نه‌یانتوانیوه هه‌موویان بدۆزنه‌وه و
بۆیه تاوه‌کوو ئێستاش داوای ده‌وڵه‌ت بۆ
بینینه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان به‌رده‌وام
ده‌کات.
سه‌رچاوه‌هه‌رێمییه‌کان
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌که‌ن که
پاسداره کوژراوه‌کان له سه‌رمان به‌ستوویانه و
ڕه‌ق‌هه‌ڵاتوون،هه‌ر بۆیه ئه‌وان
ناچار بوون پشتیان بشکێنن تا وه‌کوو بتوانن سواری
هه‌سپ و هێ‌ستریان بکه‌ن و
بیانهێننه‌وه گوندکانی خواره‌وه وه‌ک "
به‌ره‌ژۆک"
و" تۆدان".
گوندنشینان ده‌ڵێن لانیکه‌م ته‌رمێکیان له نیزیک
ئه‌و
هه‌لیکۆپتێره دۆزیوه‌ته‌وه که له لایه‌ن
هێزه‌کانی پژاک و
HPGوه
که‌وتبۆ
خواره‌وه، که گوایه یه‌ک له‌و که‌سانه بووه
که له ناو هه‌لیکۆپتێره‌که‌دا
بوون.
په‌یامنێری ڕێنێسانس هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند پاش
ئه‌و شه‌ڕه، کۆماری
ئیسلامی ژماره‌یه‌کی زۆری له گوندنشینان گرتووه
و ویستویه‌تی ئه‌وان به تاوانی
هاوکاری پژاک له سێداره بدات، به‌ڵام به هۆی
گوشاری خه‌ڵکی هه‌رێمه‌که
نه‌یانتوانی ئه‌و کاره بکه‌ن و ئێستا
به‌ره‌به‌ره ئازادیان ده‌که‌ن.
شایانی باسه له‌و شه‌ڕه دا که هه‌لیکۆپتێرێکی
سوپای ئێران
که‌وته خوار و تێیدا چه‌ندین پایه‌به‌رزی نیزامی
ئێران وه‌ک سه‌رتیپ 2ی پاسدار
قه‌هاری به‌رپرسی قه‌رارگای حه‌مزه کوژرابوون.
پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پژاک
-
ژماره‌ی کوژراوانی ئێرانی 30 که‌س ڕاگه‌یاندبوو
که وا دیاره ئه‌وه ته‌نیا
ژماره‌ی ئه‌وانه بێت که به
ده‌ستی هێزه‌کانی پژاک کوژراون"
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|