|
زنجیره‌باسێك له‌سه‌ر پژاك و پ.ك.ك.
2007.04.23
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی دووه‌م]
ته‌نیا په‌رله‌مانه‌كانی كوردستان ده‌بێ بڕیاری
شه‌ڕكردنیان هه‌بێ نه‌ك ده‌سته‌چه‌كداره‌كان!
2-1-
كورته و ئاكام
له‌ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتانه‌دا، له‌شكر
وپۆلیس له‌ژێر
چاوه‌دێری په‌رله‌مانه و مافی خۆتێوه‌ردان له
كاروباری مه‌ده‌نی كۆمه‌ڵگه‌یان
نییه.
له كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیه ده‌بێ، كورد
وه‌ك نه‌ته‌وه به‌فه‌رمی
بناسرێ و ده‌وڵه‌ت و له‌شكری ئێران و توركیه مافی
خۆتێوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی
كوردستانیان نه‌بێ.
حیزبه
كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و سه‌رووی كوردستان ده‌بێ
ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات پێك‌بێنن و دوو له‌شكری
ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان (ئێران) و سه‌رووی كوردستان (توركیه)
سازكه‌ن.
هیچ حیزب وده‌سته‌یه‌ك مافی وه‌ی نییه خۆی بڕیاری
شه‌ڕ بدا و سازكردنی
كوردستانی دیموكراتانه وه‌پاش‌بداو ڕێكه
خۆشكا بو دروست‌كردنی كوردستانێكی سه‌ره‌ڕۆ.
2-2-
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌وزنجیره‌وتاره له 2007.04.08 ،
له‌هه‌لوێستدا
بڵاوبووه‌ته‌وه.
2-3-
خۆراگری له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی :
خه‌باتی
مه‌ده‌نی خه‌ڵكی مه‌ریوان
به‌پێی هه‌واڵی ڕێنێسانس‌نیوز و به‌یانی
سكرتاریه‌تی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر،
هێزه‌كانی نیزامی كۆماری ئیسلامی ئێران
چه‌ند لاوێكیان دایه به‌ر ده‌ستڕێژ و دوو
هاووڵاتیان به‌ناوی وریا محه‌مه‌دی و
محه‌مه‌دی ئێراندۆست
كوشت و چه‌ندكه‌سیان برینداركرد.
به‌پێی قسه‌ی ده‌سته‌یه‌ك لاوی شاری مه‌ریوان،
له‌چه‌ند مانگی
ڕابردودا، كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت زه‌ختێكی
زۆریان هێناوه‌ته
سه‌ر خه‌ڵك.
ئه‌وشاره له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق وه‌ك
مه‌ته‌رێزی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ چاوی
لێده‌كرا و بۆجارێكی‌دیكه ئه‌و وه‌زعه خه‌ریكه
دووپات ده‌بێته‌وه.
به‌پێی هه‌مان هه‌واڵنێر، خه‌ڵك داوایان له
ده‌وڵه‌ت كردووه كه
(1)
به‌فه‌رمی داوای لێبوردن بكات له‌به‌ر كوشتنه
دوور له‌یاساكانی ئه‌م‌چه‌ند
ڕۆژه‌ی دوایی و (2) بكو‌ژه‌كان سزابدا و(3) كۆتایی
بێنێ به ڕه‌شبگیری وگیراوه‌كان
ئازادكا و(4) ده‌ست‌به‌سه‌رداگرتنی ماڵی كاسبكاران
ڕاگرێ.
2-4-
كوشتنی یارمه‌تیده‌رانی ڕژێم: گومكردنی خه‌باتی
جه‌ماوه‌ر و
وه‌پاشدانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كوردستان
ڕێنێسانس‌نیوز
ڕایگه‌یاندووه كه ئاماژه به‌وه‌كراوه كه
"هه‌ڵوكانی
ئازادی كوردستان
TAK"
و پژاك، بۆ تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه له‌ڕژێمی كۆماری
ئیسلامی كه چوارگه‌نجی له مه‌ریوان كوشتووه،
بۆمبێكیان
له‌ماڵه یارمه‌تیده‌رێكی
ڕژێم تۆقاندووه‌ته‌وه. به‌پێی هه‌واڵنێره‌كه له ته‌قینه‌وه‌كه
حه‌وت
كه‌س
ده‌كوژرێن و
بریندار ده‌بن.
2-4-1-
ده‌سته‌ی
(تاك) كێن؟
ڕێنێسانس‌نیوز ده‌ڵێ "ئاماژه‌كراوه" و ڕوون‌نییه
كه كێ
ئه‌وكوشتاره‌ی كردووه.
به‌پێی قاموسی
Wikipedia
،"هه‌ڵۆكانی
ئازادی كوردستان
TAK"
یان "ته‌یربازێن ئازادی كوردستان (تاك)"
ده‌سته‌یه‌كی چه‌كدارن كه
له
سه‌رانسه‌ری توركیه و خوارووی ئه‌ووڵاته و سه‌رووی
عێراق خه‌ریكی شه‌ڕن. ڕوون نییه
كه ئه‌وڕێكخراوه گرێدروای كام حیزبی كوردییه
به‌ڵام ده‌ڵێن (تاك)
له پارتی
كرێكارانی كوردستان جیابووه‌ته‌وه
چونكه له‌هێندێك له تاكتیكه‌كانی ئه‌و پارته
ناڕازی بوون
.
زۆرتری هێرشه‌كانی ئه‌وڕێكخراوه له‌وشوێنانه‌یه كه
گه‌ریده‌كان
له‌وێ ده‌ژین بۆوێنه ئیستانبوڵ، ئانكارا و
ناوچه‌كانی قه‌ڕاغ ده‌ریای خوارووی
ئه‌ووڵاته.
له‌ماوه‌ی سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2006،
ئه‌وڕێكخراوه ڕایگه‌یاندووه كه
به‌رپرسی هه‌شت بۆمبادانان بووه كه له‌واندا دوو
كه‌س كوژران و 47 كه‌س بریندار
بوون.
)تاك)
داوای سه‌ربه‌خۆیی بۆ كوردستان ده‌كات و
له ساڵی 2004
دامه‌زراوه. هێندێك كه‌س ده‌ڵێن كه (تاك) وه‌ك
دۆستی پ.ك.ك. وایه
به‌عزێك ده‌ڵێن
ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه و پێوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ
پ.ك.ك. نییه و ئه‌گه‌ر هه‌شی بێ
پێوه‌ندییه‌كییه‌كه زۆر سسته.
ڕابه‌رانی پ.ك.ك. ده‌ڵێن ئه‌وان هیچ
كۆنترۆڵییه‌كیان
له‌سه‌ر ئه‌وڕێكخراوه (تاك) نییه.
2-4-2-
دادگا بۆ دانان بۆ به‌رپرسانی
به‌كۆمه‌ڵكوشتنی كورد یان
كوشتنی
یارمه‌تیده‌رانی ڕژێمه‌ناوه‌ندییه‌كان؟
كۆماری ئیسلامی ئێران و توركیه حاشا
له‌نه‌ته‌وه‌ی كورد
ده‌كه‌ن و وه‌ك "قه‌ومێك" چاوی لێده‌كه‌ن.
به‌وشێوه ڕێگه‌ی به‌كۆمه‌ڵ‌قڕكردنی ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یان خۆش كردووه. هه‌ربۆیه‌ش به‌پێی
قانوونی ناونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ دادگایان
بۆ دانرێ.
ئه‌و
دوو ڕژێمه بۆ هاسانكردنه‌وه‌ی كوشتاری خۆیان
یارمه‌تی له هێندێك كورد وه‌رده‌گرن. ئه‌و
كوردانه‌ش ده‌بێ دادگایان بۆ دانرێ و
نه‌ك ئه‌وه‌ی بكوژرێن.
هه‌ژار له هه‌مبانه‌بۆرینه‌دا نووسیویه،
جا‌ش:"برێتی له‌خۆفرۆش
به‌داگیركه‌رانی وڵات".
من پێموایه بۆ یارمه‌تیده‌رانی ڕژێم نابێ زاراوه‌ی
"جا‌ش"
به‌كاربێنین. ئه‌و‌كه‌سانه "ئینسانن" و ڕژێمێكی
سه‌ركوتگه‌ر فریوی‌داون و
به‌دژی خه‌ڵكی كورد هانی‌داون.
ئه‌وانه‌ش ته‌به‌عه‌ی كوردستانن و
ده‌بێ
له‌داگایه‌كی ئاشكرا و ئازاد تاوانه‌كانیان
باس‌بكرێ.
له‌كوردستانی
دیموكرات هیچ تاقه‌كه‌س و ده‌سته و حیزبێك مافی
وه‌ی نییه بۆ خه‌ڵك دادگا دانێ و
حوكم‌بدا و حوكمه‌كه بكاته‌كرده‌وه و خه‌ڵكی بكوژێ.
له‌كوردستانی
دیموكراتدا سزای ئیعدامكردن نابێ ببێ و دادگاكان
ده‌بێ له ده‌وڵه‌ت و له‌شكر
جیابن. دادگا حوكم ده‌دا و تاوانبار ده‌نێرێ بۆ
زیندان.
2-4-3-
ته‌نیا پۆلیس و له‌شكری كوردستان مافی
به‌كارهێنانی
توندوتیژی هه‌یه
ئه‌لف:جابۆیه
هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك كه خۆی خه‌ڵك بكوژێ به‌دژی
كوردستانی دیموكرات جوڵاوه‌ته‌وه. له
هه‌واڵه‌كه‌ی ڕێنێسانس‌نیوز نووسراوه كه
حه‌وت كه‌س له كاره‌ساتی بۆمبادانانه‌كه كوژراو
وبریندار بوون.
ب:
بۆمبادانانه‌كه له‌ماڵه "ڕه‌سووڵ‌ئه‌بوبه‌كری"
بووه.
لێره‌دا ده‌بێ ئه‌وه باس بكرێ كه له‌ماڵێكدا
زۆرجار منداڵ و ژن و خه‌ڵكی‌دیكه‌ی
لێده‌بێ و له‌شوێنێ وا نابێ بۆمبا دابنرێ.
پ: نووسراوه كه: له‌و ماڵه چه‌ند یارمه‌تیده‌ر و
به‌رپرسی
ئیتلاعاتی ده‌وڵه‌ت میوان بوون و مه‌به‌ست كوشتنی
وان بووه. ڕژێمی كۆماری ئیسلامی
ئێران و توركیه كاری وا ده‌كه‌ن و ده‌چن خه‌ڵك
ده‌كوژن.
ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر وابكه‌ین
مانای ئه‌وه‌یه كه ئه‌و‌كوردستانه‌ی كه ئێمه
دایده‌نێن وڵاتێك ده‌بێ وه‌ك كۆماری
ئیسلامی و توركیه كه‌له‌ودا له‌شكر خۆله‌كاری
ناوخۆی وڵات وه‌رده‌دا یانی وڵاتێكی
دیكتاتۆرانه.
ت: نووسراوه كه "...ئه‌و چالاكییه بۆ
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و‌چوار
گه‌نجه‌بووه كه حه‌وتووی ڕابردوو له‌مه‌ریوان
به‌ده‌ستی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت
كوژران".
خه‌بات بۆ ناساندنی تاوانه‌كانی ڕژێم زۆر پێویسته.
بۆ
به‌رگری له
خه‌ڵكی مه‌ریوان ده‌بوو ڕێكخراوه‌سیاسییه‌كانی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران)،
هه‌موویان كۆبانه‌وه و ده‌ستیان كردبا به چالاكی
مه‌ده‌نی له‌شاره‌كانی ئه‌وروپا و
ئه‌مه‌ریكا و شوێنه‌كانی‌دیكه.
به‌ڵام ئه‌وان كاری وایان
نه‌كردووه.
ج:
له هه‌واڵه‌كه نووسراوه
ئه‌و كوشتاره له گوندی قوڵه‌سه‌ن بۆ
تۆڵه‌سه‌ندن كراوه.
"ئه‌سڵی
ده‌رهێنانی چاوێك وه‌ك تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه‌ی
كه‌سێك
كه چاوی
كه‌سێكی‌دیكه‌ی ده‌رهێناوه"، قانونێكی كۆنه كه
له‌سه‌رده‌می هاموڕابییه‌وه
باسكراوه. ئه‌و قانونه‌دڕندانه زۆری
ڕه‌خنه‌لێگیراوه و باسكراوه كه شێوه‌یه‌كی وا
ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه توندوتیژێكی بێ‌ته‌واو بوون
ده‌ست پێ‌بكا.
مه‌هاتما گاندی
كوتویه ئه‌گه‌ر ئێمه له
كه‌سێك كه چاو ودیان ده‌رهێنێ به‌شێوه‌ی
چاوودیان‌ده‌رهێنان
تۆڵه‌بستێنینه‌وه
دوای ماوه‌یه‌ك ته‌واوی خه‌ڵكی دنیایه كوێر
و بێدیان ده‌بن.
چ:
له هه‌واڵه‌كه نووسراوه كه "دوو گه‌نجی كوردی
ماتۆر‌سوار"
ئه‌وكاره‌یان كردووه. ڕێكخراوه سیاسییه‌كان
له‌جیات وه‌ی گه‌نجه‌كان فێری خه‌باتی
مه‌ده‌نی كه‌ن ده‌یانكه‌نه ئینسان‌كوژ.
كه‌سێك كه بێ حوكمی دادگا به‌بێ باسی
ئازاد یارمه‌تیده‌رێكی ڕژێم ده‌كوژێ، قه‌ت فێری
تێكۆشانی مه‌ده‌نی بۆ گه‌یشتن به
مافه‌كانی خۆی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی نابێ.
ح:
گرفتاری گه‌نجی كورد ئه‌وه‌یه كه وڵاته‌كه‌ی
په‌ر‌له‌مان و
حوكۆمه‌تێكی دیموكارتانه‌ی نییه و
ڕژێمه‌كان وسه‌رۆكی حه‌وت حیزبی
چه‌كدار
به‌كه‌یفی خۆیان خه‌ریكن شۆرشه‌كه‌ی تێكده‌ده‌ن.
له‌م‌وڵاته‌دا بێكاری،
نه‌خوێنده‌واری، برسییه‌تی، هه‌ژاری، نه‌خۆشی و
گرفتار بوون به ماده‌ی سڕكه‌ر
هه‌یه، نابه‌رامبه‌ری به‌ینی ژن‌وپیاو هه‌یه...
گه‌نجی كورد ده‌بێ فێربكرێ چۆن
خه‌بات‌بكا بۆ مافه‌كان نه‌ك بكرێ به ئینسان‌كوژ.
خ: كه‌سێك كه ئاوا له‌گۆتره یارمه‌تیده‌ری ڕژێم
ده‌كوژێ، سبه‌ینێ
له‌گه‌ڵ دۆست و هاووڵاتی دیكه‌ی خۆشی هه‌روا
ده‌كا.
د: ڕژێمه‌سه‌ركوتكه‌ره‌كان بیانوویان
ده‌كه‌وێته ده‌ستی و
ته‌رۆریزمی خۆیانی پێده‌شارنه‌وه و خه‌ڵكمان لێ
ها‌ن ده‌ده‌ن.
ز: خه‌ڵك ده‌پرینگێته‌وه له خه‌باتكاران و ده‌ڵێ
ئه‌وانیش
وه‌ك
ڕژێمه‌كان وان و هه‌رپێداده‌ده‌ن و ده‌كوژن.
ژ: ڕژێمه‌كانی ناوه‌ندی ده‌لێن ئه‌وه‌تا كورد
ئینسان‌كوژه و وه‌رن
پشتیوانی له ئێمه بكه‌ن بۆ سه‌ركوتكردنیان.
س: به‌وشێوه چه‌كفرۆشه‌كانیش
شاد ده‌بن و هاسانتر
چه‌كه‌كانیان
ده‌فرۆشن.
2-5-
تێبینییه‌كان
1.
ناوه‌كانی دیكه‌ی (تاك):
The Kurdistan Freedom Falcons, The Kurdistan
Freedom Hawks.
2-6-
سه‌رچاوه‌كان
- Kurdistan Freedom Fighters, Wikipedia.
-Teyrebazen Azadiya Kurdistan, Wikipedia.
-An eye for an eye, Wikipedia.
2-6-
پاشكۆ:
هه‌موو
ده‌قی هه‌واڵه‌كه:
"ڕێنێسانس‌نیوز،
رۆژهه‌لاتی کوردستان:
له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی
بۆمبێکدا له ماڵی "ڕه‌سوول ئه‌بوبه‌کری" که
ده‌وترێ سه‌ر به ده‌وڵه‌ته، حه‌وت
که‌س کوژران و بریندار بوون و
شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌کرێ گرووپی "هه‌ڵۆکانی ئازادی
کوردستان" ئه‌م هێرشه‌یان پێک هێنابێ.
به گوێره‌ی هه‌واڵ شه‌وی یه‌کشه‌ممه، دوو گه‌نجی
کوردی ماتۆر‌سوار،
له کاتێکدا که جه‌ند جا‌ش و به‌رپرسی ئیتلاعاتی
ده‌وڵه‌ت له ماڵی "ڕه‌سووڵ
ئه‌بوبه‌کری" له گوندی "قوله‌سه‌ن"ی شاری مه‌هاباد
کۆبوونه‌ته‌وه، پاکه‌تێکی بۆمبی
به ناوی "دیاری" دێنن و پاش دوو خوله‌ک پاکه‌ته
بۆمبیه‌که ده‌ته‌قێته‌وه و له
ئاکام دا 7 که‌س ده‌کوژرێن و بریندار ده‌بن.
ئاژانسی فورات باس له کوژرانی "ئه‌بوبه‌کر"
ڕه‌سووڵی
ده‌کات که
له ناو ماڵی ئه‌ودا ته‌قینه‌وه‌که ڕووی داوه و
ده‌گوترێ که ئه‌م چالاکییه، بۆ
تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و چوار گه‌نجه بووه، که
حه‌وتووی ڕابردوو له مه‌ریوان به
ده‌ستی هێزه‌کانی ده‌وه‌ڵه‌ت کوژران.
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا و به شێوه‌یه‌کی فه‌رمی که‌س
په‌رپرسیارێتی
ئه‌م هێرشه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه به‌ڵام
ئاماژه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که
"هه‌ڵۆکانی
ئازادی کوردستان
TAK"
و پژاک ئه‌م هێرشه‌یان پێک هێنابێ."
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|