|
زنجیره‌باس له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی دامه‌زرانی
په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌ت،
له‌شكر و ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی كوردی كوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات
2007.04.29
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[ به‌شی پێنجه‌م]
پێشنیار بۆ ڕێوشوێننامه‌ی كاتی هه‌ڵسوڕانی
په‌رله‌مانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران)
له‌ده‌وه‌وه‌ی وڵات
5-1
كورته‌و ئاكام
تائێستا ڕه‌شنووسی سه‌ردێڕه‌كانی قانونی بنه‌ڕه‌تی
و سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان حازره
كه‌له‌پێشدا له‌ژێر سه‌ردێڕی
ڕه‌شنووسی بڕیارنامه بۆ كۆبوونه‌ی یه‌كه‌می
په‌رله‌مان بۆ قسه‌وباس
له‌هه‌ڵوێستدا
بڵاوبووه‌ته‌وه. ئه‌مرۆ ڕێوشوێننامه‌ی كاتی كاری
په‌رله‌مان
و
ده‌وڵه‌تی كاتی باس ده‌كه‌م.
5-2-
پێشه‌كی
به‌شی
یه‌كه‌می ئه‌م زنجیره‌وتاره له هه‌لوێستی
2007.04.21
بڵاوبووه‌ته‌وه و له‌ژێر سه‌ردێڕی "پێشنیار بۆ
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی
دامه‌زرێنه‌رانی په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌ت، له‌شكر و
ده‌سته‌ی كاتی نوێنه‌رایه‌تی كوردی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران) له سوید، به‌شی
دووه‌م له هه‌ڵوێستی 2007.04.24
له‌ژێر ناوی "زنجیره‌باس له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری دامه‌زرانی په‌رله‌مان،
ده‌وڵه‌ت، له‌شكر و د‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی كوردی
كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، له‌ژێر
سه‌ردێڕی "دامه‌زرانی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان
به‌شێوه‌ی جوڵانه‌وه‌یه‌كی سیاسی
كۆمه‌ڵایه‌تی یان بڕیاردانی چه‌ند كه‌س"،
بڵاوكراوه‌ته‌وه. به‌شی سێیه‌م و چواره‌م
له 2007.04.25
و 2007.04.26 دا بڵاو بوونه‌وه.
5-3-
ڕێوشوێننامه‌ی كاتی
په‌رله‌مانی كوردستان
دامه‌زراندنی
سیسته‌مێكی دیموكراتانه‌ی سیاسی له‌ناو كورد ،
وه‌ك هه‌مووشوێنێكی‌دیكه ده‌بێ
ڕه‌وتێكی
دیموكراتانه و هێمنانه و
به‌به‌شداری جه‌ماوه‌ر و حیزبه‌كان و
ده‌زگاڕاگه‌یاندنه‌گشتییه‌كان و ده‌سته‌و
كۆڕه‌كانی دیكه بێ.
شێوه‌ی دامه‌زرانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وا زۆری له‌سه‌ر
نووسراوه
ولێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ركراوه و دیتوومانه
كه بۆوێنه وڵاتی وا له ئه‌وروپا
دامه‌زراوه. له كوردستانیش دوای دامه‌زرانی
یه‌كه‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی كورد
له
خواروو (عێراق)
و ساز بوونی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و مافی ژن و
كه‌مئه‌ندام و
ماڵپه‌ڕه‌ئازاده‌كان و... ڕه‌وتی
دیموكراتانه‌كردنی سیسته‌می سیاسی كوردستان
به‌هێزتر بووه.
ئه‌وباسانه و جوڵانه‌وانه گه‌یشتنه ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستانیش
وكه‌م‌كه‌م قسه‌وباس له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی
له‌سیسته‌می سیاسی ئه‌و به‌شه‌ی
كوردستان ده‌ستی پێكرد. ماڵپه‌ڕی دیمانه یه‌كێك
له‌و ئامرازه‌گشتییانه‌بوو كه له‌و
باسانه‌دا هه‌ڵسوڕانانه‌دا به‌شداری كرد.
له
دوای ڕاپه‌ڕینی تازه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
(ئێران) له هاوینی
2005
و
گیان‌به‌ختكردنی شوانه‌ی سه‌یدقادر، له
ماڵپه‌ره‌ئازاده‌كان
قسه‌وباس
له‌سه‌ر شێوه‌كانی به‌ره‌وپێش‌بردنی
ئه‌وڕاپه‌ڕینه ده‌ستی پێكرد.
له ماڵپه‌ڕی
دیمانه له ڕۆژی 2005.08.04
ڕا قسه‌وباس له‌سه‌ر ڕاپرسی گشتی بۆ سه‌ربه‌خۆیی
ودانانی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و له‌شكری
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران)-م
ده‌ست
پێكرد وتائێستا
ده‌یان كه‌س له‌و باسانه‌دا به‌شداریان كردووه.
هه‌روه‌ها له سێ
حیزبی گه‌وره‌دا كه‌مایه‌تی پێكهاتووه و خۆیان
ناساندووه. ئێستا ده‌زانین كه
زۆرایه‌تی حیزبه‌كوردییه‌كان پرۆژه‌یه‌كی
دیموكراتانه‌یان نییه بۆ ئه‌و شۆرشه و
بیرورای به‌پارێز،لیبڕاڵ
و ڕادیكاڵانه به‌سه‌ریاندا زاڵه.
ئێستا وه‌ختی ئه‌وه‌ی هاتووه كه ئێمه
به‌پرۆژه‌یه‌كی چه‌ند
مانگه ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و له‌شكری كوردستان
له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
(ئێران)
دامه‌زرێنین.
بۆ یه‌كه‌م كۆبوونه‌ی په‌رله‌مان چه‌ند كار
ده‌بێ
بكرێ.
ئه‌لف: یه‌كه‌م كار پێشكه‌ش‌كردنی ڕه‌شنووسی
قانونی
بنه‌ڕه‌تییه. له هه‌ڵوێستدا
له‌به‌شی چواره‌می ئه‌م‌زنجیره‌وتاره‌دا
ڕه‌شنووسه‌كه
بڵاوبووه‌ته‌وه كه له‌پێشدا وه‌ك ڕه‌شنوسی
بڕیارنامه باسم كردووه.
ب:
كاری دووه‌م سازكردنی چه‌ند كۆمیته‌یه كه ئیشیان
ئه‌وه
ده‌بێ كه
بنه‌مای وه‌زاره‌تخانه‌كان و ده‌وڵه‌تی داهاتووی
كورد و
حیزبه‌سیاسییه‌په‌رله‌مانتارییه‌كان دا‌ڕێژن و
دایان‌ده‌مه‌زرێنن. دیاره ئه‌وكاره
به‌یارمه‌تی جه‌ماوه‌ری كوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و
حیزبه‌كان و... ده‌بێ بكرێ و
یارمه‌تی وه‌رگرتن له په‌رله‌مانی وڵاتێكی وه‌ك
سوید.
پ: سه‌رۆكی
ئه‌و كۆمیتانه
به‌شێوه‌یه‌كی كاتی وه‌ك
ده‌وڵه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات
كار
ده‌كه‌ن و پێش كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م له كۆتایی
حه‌فته‌ی هه‌ژده‌ی 2007
ناوه‌كانیان له ماڵپه‌ڕه‌كان بڵاو
ده‌بێته‌وه
و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیان
ده‌كرێ له كۆتایی حه‌فته‌ی نۆزده‌ی 2007 واتا
12-13 مانگی مای
بگیرێ.
ت:
بۆ‌ئه‌وه‌ی كاری كۆمیته‌كان ڕوون بێته‌وه
نمونه‌یه‌ك باس
ده‌كه‌م. بۆوێنه "كۆمیته‌ی سازكردنی وه‌زارتی
ده‌ره‌وه" كاری ئه‌وه ده‌بێ(1)
له‌گه‌ڵ ته‌واوی حیزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان (ئێران) پێوه‌ندی بگرێ و
نوێنه‌ری هه‌موویان له كۆمیته‌كه كۆكاته‌وه، (2)
به‌ڵگه‌ی ڕه‌شنووسی قانونی
بنه‌ڕه‌تی و سه‌ردێڕه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ده‌وڵه‌تی كورد بكه‌نه بنه‌ڕه‌تی
باسه‌كانیان، (3) دوای قسه‌وباس بڕیار بده‌ن
له‌سه‌ر پێوه‌ندی له‌ته‌ك ده‌وڵه‌ت و
په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا و ئێران و
سیاسه‌تی ئاشتیخوازانه‌ی خۆیان
ڕاگه‌یێێن و حه‌ول‌بده‌ن بۆ گه‌یشتن به
ئامانجه‌كانی په‌رله‌مان. (4)
وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ده‌وڵه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان(ئێران)
هه‌ڵبژێرن و جێگرێكی بۆ
دانێن و هه‌ر دوكیان ده‌ست بكه‌ن به‌كاروبار.
ج:
ده‌كرێ له‌سیسته‌می په‌رله‌مانی سوید كه‌لك
وه‌رگرین و بۆوێنه
كۆمیسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
(
Standing Committee for Foreign Affairs)
دانرێ كه
له‌وێدا نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی كوردستان،
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی كورد
لێكده‌نه‌وه و
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بانگ كه‌ن و
لێی‌بپرسنه‌وه كه چۆن
سیاسه‌تی په‌سندكراوی په‌رله‌مانی به‌رێوه‌بردووه.
چ:
كۆمیته‌كان ده‌بێ حبزبه
په‌رله‌مانییه‌كوردییه‌كان یارمه‌تی
بده‌ن كه له‌ناو په‌رله‌ماندا ده‌سته‌ی حیزبی
خۆیان ساز كه‌ن. له په‌رله‌مانی
سوید ده‌سته‌ی وا هه‌یه.
5-4-
ڕێوشوێننامه‌ی ده‌وڵه‌تی كاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
به‌پێی ئه‌وپڕۆژه‌ی كه له به‌شه‌كانی پێشووی
ئه‌وزنجیره
وتاره‌دا باسم كردووه، تا كۆتایی جولای 2007
ده‌كرێ ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان و
له‌شكری كوردستان سازكرێ. به‌لام به‌هۆی تایبه‌تی
بوونی هه‌لومه‌رجی ئێستا ده‌بێ
هه‌رچی زووتر ده‌وڵه‌تێكی كاتی دامه‌زرێ.
سیسته‌می ده‌وڵه‌ته‌كه ده‌كرێ وه‌ك ئه‌لمان بێ كه
له‌وێدا
سه‌رۆك‌كۆمار ده‌ورێكی ته‌شریفاتی هه‌یه .
له‌م‌وڵاته‌دا سه‌رۆك‌وه‌زیران
ده‌ورێكی
گرینگی هه‌یه.
دوای
كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م، كۆمیته‌كان سه‌رۆك و جێگرێك
هه‌ڵده‌بژێرن و ئه‌وانه ده‌بنه وه‌زیری كاتی.
له‌ته‌واوی
ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و له‌شكر ده‌بێ
نیوه‌ی ئه‌ندامان ژن بێ و نیوه‌كه‌ی دیكه پیاو.
كاتێك به‌رپرس ژنه ده‌بێ جێگر پیاو
بێ و به‌پێچه‌وانه.
5-5 -
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاگاداری ژماره‌یه‌ك
سبه‌ینێ یه‌كه‌م ئاگاداری سه‌باره‌ت به‌شوێن و
كاتی
یه‌كه‌م‌كۆبوونه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|