|
زنجیره‌باس له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری
دامه‌زرانی په‌رله‌مان،
ده‌وڵه‌ت، له‌شكر و ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی كوردی
كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات
2007.04.26
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی
چواره‌م]
ڕه‌شنووسی دووه‌می بڕیارنامه‌ی كۆبوونه‌وه بۆ
به‌فه‌رمی ناساندنی نه‌ته‌و‌ی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان (ئێران) بۆ
بڵاوكردنه‌وه و ئاڵوگۆڕ و په‌سند كردن
4-1-
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می
ئه‌م زنجیره‌وتاره له هه‌لوێستی 2007.04.21
بڵاوبووه‌ته‌وه و له‌ژێر سه‌ردێڕی "پێشنیار بۆ
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی
دامه‌زرێنه‌رانی په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌ت، له‌شكر و
ده‌سته‌ی كاتی نوێنه‌رایه‌تی كوردی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران) له سوید،
به‌شی دووه‌م
له هه‌ڵوێستی
2007.04.24
له‌ژێر ناوی "زنجیره‌باس له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری دامه‌زرانی
په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌ت، له‌شكر و د‌سته‌ی
نوێنه‌رایه‌تی كوردی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات،
له‌ژێر سه‌ردێڕی "دامه‌زرانی ده‌وڵه‌ت و
په‌رله‌مان به‌شێوه‌ی جوڵانه‌وه‌یه‌كی
سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی یان بڕیاردانی چه‌ند كه‌س"،
بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌شی
سێیه‌م
له 2007.04.25
دا بڵاو بووه‌ته‌وه.
4-2-
ڕه‌شنووسی دووه‌می بڕیارنامه‌كه
من له‌به‌شی سێیه‌می
ئه‌م‌زنجیره وتاره ده‌قێكم پێشكه‌ش كرد و
ئێستا هێندێك خاڵی لێ‌زیاد ده‌كه‌م. تائێستا كه
بڕیارنامه نووسراوه هه‌رباسی
ئه‌وه‌كراوه كه ده‌وڵه‌ته ناوه‌ندییه‌كان چ
بكه‌ن. من پێموایه ده‌بێ له
بڕیارنامه‌ی دیموكراتانه باسی ڕێكخراوه
سیاسییه‌كانی كوردستانیش بكرێ. چونكه
كوردستان نابێته وڵاتێكی وه‌ك ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر
ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كه‌ی و ته‌وای
حیزبه‌كان نه‌بنه دێموكراتانه.
بۆنووسینی ئه‌و ده‌قه كه‌لكم وه‌رگرتووه له
پلاتفۆرمی
نه‌ته‌وه‌یی، به‌رنامه‌ی حیزبه‌كان، بۆچوونه‌كانی
كاك حه‌سه‌ن ئه‌یوب‌زاده و كه‌سان
و ده‌سته‌ی دیكه . خۆشم له دیمانه‌دا له‌دوای
ڕاپه‌رینی 2005 ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان
چه‌ند باسم
هێناوه‌ته گۆڕ كه
له‌و بڕیارنامه‌دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه.
له ناوه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان (ئێران)-یش هه‌ر
بڕیارنامه‌یه‌كی وا پێویسته. به‌ڵام له‌وێ به‌هۆی
كه‌شی خنكاندن، ڕه‌نگه هه‌ر
بكرێ چه‌ند
خاڵ باس بكرێ. یه‌كێك له‌وخاڵانه ده‌بێ گۆڕینی
قانونی بنه‌ڕه‌تی ئێران
بێ و به‌فه‌رمی ناسینی نه‌ته‌وه‌ی كورد.
ئه‌م‌خاڵانه هه‌ر داوا نین له ده‌وڵه‌ته‌كانی
ناوه‌ندی،
به‌ڵكو به‌رنامه‌ی كرده‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی هه‌ر
ته‌به‌عه‌یه‌كی كوردستانه و بۆ پشتیوانی
هه‌ر دیموكراتێكی دنیایێ‌یه.
مه‌به‌ست له‌و تێكۆشانه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو
كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران ) له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات و كورده‌كانی
به‌شه‌كانی دیكه له‌و په‌سندكردنه‌ی
بڕیارنامه‌كه‌دا به‌شداری بكه‌ن و حه‌ولی بۆ
بده‌ن و ببنه‌هێزێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كه بتوانێ كار بكاته
سه‌ر
خه‌ڵك، ده‌وڵه‌ت ، په‌رله‌مان و بیرورای گشتی ئه‌و
وڵاتانه له ئه‌وروپا،
ئه‌مه‌ریكا و شوێنه‌كانی دیكه‌ی دنیایه.
له‌وڕه‌وته
ورده‌ورده جوڵانه‌وه‌یه‌ك
له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی بڕیارنامه‌كه له ناو ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستانیش پێكدێ و به‌هێز
ده‌بێ. به‌وشێوه ده‌ره‌وه و ژووره‌وه یه‌كده‌گرن
و گه‌یشتن به ڕزگاری هاسانتر
ده‌بێته‌وه و دنیایه‌ش ده‌كه‌ینه پشتیوانی خۆمان.
خاڵه‌كان:
1-
گۆڕینی قانونی بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی و
به‌فه‌رمی ناسینی
نه‌ته‌وه‌ی كورد و ئه‌وه‌ی كه كورد مافی دانانی
ده‌وڵه‌ت، په‌رله‌مان و له‌شكری خۆی
هه‌یه.
2-
خه‌باتی گه‌لی كورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی خۆی
خه‌باتێكی
هێمنانه‌یه و مه‌ده‌نی.
3-
ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا و سازكردنی حیزب‌و
ده‌سته‌ی سیاسی
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران.
4-
ئه‌رته‌ش و پۆلیسی كۆماری ئیسلامی نابێ مافی
خۆتێوه‌ردان له
كاروباری ناوخۆی ئێران و كوردستانی هه‌بێ.
5-
بۆئه‌وه‌ی تێكۆشانی حیزب و ده‌سته سیاسییه
كوردییه‌كان
له‌ئێران و دنیا ئازادبێ، ده‌بێ هه‌موویان ببنه
حیزبی په‌رله‌مانی و هێزی
پێشمه‌رگه بكرێته له‌شكری كوردستان له‌ژێر
چاوه‌دێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و
یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا.
6-
هێزی پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌كوردییه‌كان ده‌بێ مافی
خۆ تێوه‌ردان
له كاروباری مه‌ده‌نی كوردستانی نه‌بێ.
7-
له‌و شوێنانه‌ی ڕێكخراوه سیاسییه كوردییه كان
تێكۆشانی
ئازادیان هه‌یه وه‌ك ئۆردوگا، ده‌بێ دادگه‌ی
جیاواز و سه‌به‌خۆ له حیزبه‌كان
پێك‌بێ : دادگه‌ی كوردستان. له‌ژێر پێنانی مافی
مرۆڤ له‌لایه‌ن
حیزبه‌كوردییه‌كان
وتاقه‌كه‌سه‌كان ده‌بێ باس‌بكرێ و پێشی بگیرێ.
8-
ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ و ڕێكخراوه‌ی لێ‌خۆشبوونی
ناونه‌ته‌وه‌یی
ده‌بێ له كوردستان و ئۆردوگاكان تێكۆشانیان هه‌بێ.
9-
ئازادی به‌ندییه‌سیاسییه‌كان
10-
ئازادی ژنان واتا
هه‌ڵگرتنی لێدان و كوشتنی ژنان به‌تاوانی
ژن‌بوون. خه‌بات به‌دژی
پیاومه‌زنی و تێكۆشان بۆ دامه‌زرانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك
كه
له‌وێدا ژن و پیاو دۆستی یه‌كترن و
خۆشویستن بنه‌ڕه‌تی‌ژیانیانه. هه‌ربۆیه‌ش
ده‌بێ فێمینزم وه‌ك زانستی سازكردنی
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وا به‌فه‌رمی بناسرێ و ببێته
به‌شێك له به‌رنامه‌ی حیزب و ده‌سته‌كان.
11-
هه‌ڵگرتنی لێدان له‌منداڵ.
12-
هه‌ڵگرتنی سزای ئیعدام
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و
ئێران.
13-
ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له كۆماری ئیسلامی به ناكورد و
كورده
توشی تاوان به‌دژی مرۆڤایه‌تی و ژێنۆسیدی
نه‌ته‌وه‌ی كورد بوون ده‌بێ بنێردرێن بۆ
دادگا.
14-
ئاشتی له‌ئێران و كوردستان! گه‌لی كورد داوا ده‌كا
له كۆماری
ئیسلامی ئێران و ئه‌مه‌ریكا كه كێشه‌كانیان به
شێوه‌ی ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ركه‌ن
و بۆ دابین‌كردنی ئاشتی
تێده‌كۆشێ.
15-
وه‌ڕێ‌خستنی هه‌ڵبژاردنی ئازاد له ئێران
له‌ژێرچاوه‌دێری
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و سازبوونی ئێرانێكی
دیموكرات و سێكولار.
16-
ئێران، عێراق، سوریه و توركیا به‌هۆی
فره نه‌ته‌وه‌بوونیان
ده‌بێ ببنه وڵاتێكی وه‌ك یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا كه له
چه‌ند
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
پێكهاتووه.
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان(ئێران) ده‌بێ ڕاپرسی گشتی
بكرێ بۆ
سه‌ربه‌خۆیی.
سنوری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ڕاپرسی گشتیدا دیاری
ده‌كرێ.
17-
نه‌ته‌وه‌ی كورد دابه‌ش كراوه و كوردی به‌شه‌كانی
دیكه ده‌كرێ
ڕاپرسی گشتی بكه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی و له سه‌رووی
كوردستان (توركیا) له‌گه‌ڵ
نه‌ته‌وه‌ی تورك ببێته ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی
ئه‌وروپا، له ڕۆژئاوای كوردستان (سوریه)
ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له یه‌كیه‌تی سوریه
و له خوارووی كوردستان (عێراق)
ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ له یه‌كیه‌تی عێراق.
18-
شه‌ڕی ناوخۆ ده‌بێ وه‌ك ڕابردووی كورد
چاوی لێبكرێ ، كاتێك
كه لیبڕاڵ، به‌پارێز و ڕادیكاڵه‌كورده‌كان بۆ
دابین كردنی بیروڕای خۆیان له‌چه‌ك
كه‌لكیان وه‌رگرتووه. له‌سه‌رده‌می سازكردنی
كوردستانی دیموكرات، به‌رنامه‌ی
دیموكراته‌كان ده‌بێته بنه‌ڕه‌تی ژیانی
كۆمه‌ڵایه‌تی و هیچ هێزێكی كۆمه‌ڵایه‌تی
بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی له‌شه‌ڕ كه‌لك
وه‌رناگرێ.
19-
ده‌بێ ده‌سته‌یه‌ك له كۆمه‌ڵناسان و قانونناسان
كۆببنه‌وه و
سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆ لێكبده‌وه و وانه‌كانی
ئه‌و‌سه‌رده‌مه‌ڕه‌شه له تاریخی
نه‌ته‌ه‌ی كورد بخه‌به‌رده‌ست و پێش
دووپات‌بوونه‌وه‌یان بگیرێ. بۆسازكردنی
كوردستانێكی دیموكرات ئه‌و لێكدانه‌وه پێویسته
چونكه خاوه‌نی بۆچوونه‌سیاسییه‌كان
ده‌بێ فێربن له په‌رله‌مان و كۆمه‌ڵگه به دیالۆگ
چاره‌سه‌ری كێشه‌كان
بكه‌ن.
20-
له كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتانه‌دا هه‌موو كه‌س ده‌بێ
كار و ماڵ و
بیمه‌ی هه‌بێ. گه‌نجه‌كان و كه‌م‌ئه‌ندامان و
به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌بێ موچه‌یان هه‌بێ
و خوێندن بۆ هه‌مووكه‌س بێت. پاراستنی ژینگه‌ش
یه‌كێك له كاره‌كانی هه‌ره‌گرینگی
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراته.
4-3- ئه‌وه
ته‌به‌عه‌ئازاده‌كانی كوردستانن كه كۆمه‌ڵگه‌ی
دیموكراتانه‌ساز ده‌كه‌ن
داوای
من
له
هه‌موو شارۆمه‌ندێكی كورد ئه‌وه‌یه:
ئه‌لف:
ڕه‌شنووسه‌كه بخوێنه‌وه و كه‌موكوڕییه‌كانی لابه‌ن
و
كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی پێك‌بێنن و باسی بڕیار
نامه‌كه‌بكه‌ن و په‌سندی كه‌ن و
بیكه‌نه به‌شێك له تێكۆشانه‌كانی
ژیانیان.
ب: په‌رله‌مان
به‌بێ حیزب ساز نابێ. تائێستا به‌پارێز، لیبڕال و
ڕادیكاڵه‌كان نه‌یانتوانیوه حیزبی وا ساز كه‌ن.
ئه‌گه‌ر ته‌به‌عه‌كانی كوردستان
بێنه گۆڕه‌پانی خه‌باتی مه‌ده‌نی ئه‌و‌حیزبانه
ناچار ده‌بن حیزبه‌كانیان بكه‌نه
په‌رله‌مانی.
ت: داوا له‌ماڵپه‌ڕه‌كان ده‌كه‌م ڕه‌شنووسی
بڕیارنامه‌كه
بڵاوكه‌نه‌وه و قسه‌وباس له‌سه‌ر وی وه‌ڕێ‌خه‌ن.
ج: داوا له
كه‌مایه‌تی حیزبه‌كوردییه‌كان ده‌كه‌م كه ئه‌م
ڕه‌شنووسه بخووێننه‌وه و بیكه‌نه یه‌كێك له
گۆڕه‌پانه‌كانی تێكۆشانیان.
چ:
داوا له زۆرایه‌تی حیزبه‌كوردییه‌كان ده‌كه‌م كه
ئه‌و
ڕاستییه بسه‌لمێنن كه له‌باری تیۆری،
سیاسه‌ت و ئایدیالۆژیا توشی
شكست‌بوون و
شۆرشی كوردیان وه‌پاش داوه. قبوڵكردنی ئه‌و ڕاستییه
ڕێ‌خۆش ده‌كا بۆ دیالۆگ و
گوێ‌دان به ده‌نگی جیاواز.
به‌تابوشت بوون یه‌كێك له ڕێگاكانی
سه‌ركه‌وتنه.
4-4-
باسێك له‌سه‌ر گۆنگره‌ی داهاتووی حیزبه‌كان
ئه‌لف: كه‌مایه‌تی
حیزبه‌كوردییه‌كان ده‌بێ خۆیان بۆ گرتنی كۆنگره
حازركه‌ن وتا مانگی جولای 2007
كاره‌كه ته‌واو كه‌ن.
ب: بۆ قسه‌وباسه‌كانی كۆنگره هه‌ر له‌ئێستاوه
به‌رنامه‌دانێن.
پ: بۆ به‌رنامه‌دانان له لێزانه‌سه‌ربه‌خۆكان
كه‌لك وه‌رگرن.
بۆوێنه سه‌رباره‌ت به‌كاری ڕێكخراوه ده‌توانن له
دوكتور ئالان دیلانی یارمه‌تی
وه‌رگرن. هه‌روه‌ها له‌و بواره باسكار و
لێكۆڵه‌ره‌وه‌سه‌ربه‌خۆكانی شۆرشی كورد
و تیۆری
ڕێكخراوه‌ی لێنینانه: دوكتور شه‌ماڵ
كاوه، ڕێبوار ڕه‌شید، قه‌ره‌نی قادری،
خه‌لیل غه‌زه‌لی، ڕه‌زا مسته‌فاسوڵتانی و... ده‌توانن
یارمه‌تیده‌ربن.
ت: یارمه‌تی له لێكۆڵه‌ره‌و و باسكاره
فێمینسته‌كان: دوكتور
مینوو
عه‌لی‌نیا، شه‌هلا ده‌باغی، مه‌رزه جه‌وانمه‌رد
و...
مین‌و عه‌لی‌نیا له ساڵی
2004
له زانكۆی گوته‌نبورگ (یۆته‌بۆری)
بوو به دوكتور له كۆمه‌ڵناسی. سه‌ردێڕی
نامه‌ی دوكتوراكه‌ی وشوێنی
چاپكردنه‌كه‌ی :
Spaces of Diasporas, Kurdish identities,
experiences of otherness and politics of
belonging, Department of Sociology Göteborg University:Intellecta
Docusys Göteborg.
ج: دانانی سه‌مینار سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕ له
به‌رنامه‌ی
حیزبه‌كان
لێكۆڵه‌ره‌وه و باسكاره‌سه‌ربه‌خۆكان و
باسكاره‌كانی كه‌مایه‌تی
وزۆرایه‌تی حیزبه‌كان
ده‌توانن پێنج
سه‌میناری گه‌وره بگرن. له‌م سه‌مینارانه
هه‌مووكه‌س ده‌توانێ به‌شداری بكا به‌ڵام بۆ
ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕانی ڕێكخراوه‌كان
به‌شدارییه‌كه
وه‌ك كارێكی پێویست ده‌بێ.
ئه‌لف: سه‌مینار سه‌باره‌ت به پێشنیار بۆ پێڕه‌و
وپڕۆگرام بۆ حیزبی
سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان (ئێران): ك.ش.ز.ك.
(ئێران).
ب: سه‌مینار سه‌باره‌ت به پێشنیار بۆ پێڕه‌و
وپڕۆگرامی حیزبی
كۆمۆنیستی دیموكارتی كوردستان (ئێران).
باڵی كاك ساعید وه‌ته‌ندۆست و زۆرایه‌تی
ده‌توانن له‌باسه‌كان به‌شداری بكه‌ن.
پ: سه‌مینار سه‌باره‌ت به پێشنیار بۆ پێڕه‌و
وپڕۆگرام بۆ
حیزبی
دیموكراتی كوردستان. باڵی
ڕامبود لوتفپوری و زۆرایه‌تی هه‌ر دووك
حیزب‌دابه‌شكراوه‌كه.
ت: سه‌مینار سه‌باره‌ت به پێشنیار بۆ پێڕه‌و
وپڕۆگرام بۆ پلاتفۆرم
یان ڕێكخراوه‌ی فێمینسته‌كانی كوردستان
ج: سه‌مینار
سه‌باره‌ت به پێشنیار بۆ پێڕه‌و وپڕۆگرام
بۆ حیزبی
ژینگه‌پارێزه‌كانی كوردستان
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|