|
زنجیره‌باس له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری
دامه‌زرانی په‌رله‌مان،
ده‌وڵه‌ت، له‌شكر و ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی كوردی
كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات
2007.04.25
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی سێیه‌م]
ڕه‌شنووسی بڕیارنامه‌ی كۆبوونه‌وه بۆ گۆڕینی
قانوونی بنه‌ڕه‌تی ئێران و به‌فه‌رمی ناسینی
نه‌ته‌وه‌ی كورد
3-1-
پێشنیارم ئه‌وه‌یه
له‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه كه بۆ پرۆژه‌ی
به‌فه‌رمی ناسینی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان (ئێران) ده‌گیرێ
بڕیارنامه‌یه‌ك باس بكرێ و به‌شداران په‌سندی
كه‌ن. دوایه‌ش بڕیارنامه‌كه له
كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ی كورده‌كان و ته‌واوی ئه‌و
كه‌سانه‌ی له نه‌ته‌وه‌بوونی كورد
دیفاع ده‌كه‌ن، بڵاوبێته‌وه و باسی لێبكرێ و
په‌سند بكرێ و ببێته بڕیارنامه‌ی
هه‌موو كورده‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و له ناووڵاتیش
بڵاوبێته‌وه و له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ر
په‌سند بكرێ. شوێنی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه به‌زوویی
ڕاده‌گه‌یێندرێ و له
حه‌وتووی
داهاتوودا ده‌بێ. داوام له ئازادیخوازه‌كان
ئه‌وه‌یه كه پێش
گرتنی یه‌كه‌م
كوبوونه وه ئاگایان
له‌باسه‌كان ببێ و ده‌قی ڕه‌شنووسه‌كه
بخه‌نه به‌ر باس و
ره‌خنه و كامیلی كه‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ساغ
بوونه‌وه‌كه كه‌متری
وه‌خت بوێ.
3-2-
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌می
ئه‌م زنجیره‌وتاره له هه‌لوێستی 2007.04.21
بڵاوبووه‌ته‌وه و له‌ژێر سه‌ردێڕی "پێشنیار بۆ
یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی
دامه‌زرێنه‌رانی په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌ت، له‌شكر و
ده‌سته‌ی كاتی نوێنه‌رایه‌تی كوردی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران) له سوید،
به‌شی دووه‌م
له هه‌ڵوێستی
2007.04.24
له‌ژێر ناوی "زنجیره‌باس له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی
جه‌ماوه‌ری دامه‌زرانی
په‌رله‌مان، ده‌وڵه‌ت، له‌شكر و د‌سته‌ی
نوێنه‌رایه‌تی كوردی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات،
له‌ژێر سه‌ردێڕی "دامه‌زرانی ده‌وڵه‌ت و
په‌رله‌مان به‌شێوه‌ی جوڵانه‌وه‌یه‌كی
سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی یان بڕیاردانی چه‌ند كه‌س"،
بڵاوكراوه‌ته‌وه.
3-3-
چه‌ند ئاڵوگۆ‌ڕ له ده‌قی ڕه‌شنووسه‌كه
من له‌به‌شی دووه‌می ئه‌م‌زنجیره وتاره ده‌قێكم
پێشكه‌ش كرد و
ئێستا هێندێك خاڵی لێ‌زیاد ده‌كه‌م.
تائێستا كه بڕیارنامه نووسراوه هه‌رباسی
ئه‌وه‌كراوه كه ده‌وڵه‌ته ناوه‌ندییه‌كان چ
بكه‌ن. من پێموایه ده‌بێ له
بڕیارنامه‌ی دیموكراتانه باسی ڕێكخراوه
سیاسییه‌كانی كوردستانیش بكرێ. چونكه
كوردستان نابێته وڵاتێكی وه‌ك ئه‌وروپا ئه‌گه‌ر
ته‌واوی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، ته‌وای
حیزبه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌ناوه‌ندییه‌كان نه‌بنه
دێموكراتانه.
1-
گۆڕینی قانونی بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی و
به‌فه‌رمی ناسینی
نه‌ته‌وه‌ی كورد
2-
خه‌باتی گه‌لی كورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی خۆی
خه‌باتێكی هێمنانه‌یه
و مه‌ده‌نی.
3-
ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا و
سازكردنی حیزب‌و ده‌سته‌ی سیاسی
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران.
4-
ئه‌رته‌ش و پۆلیسی كۆماری
ئیسلامی نابێ مافی خۆتێوه‌ردان له
كاروباری ناوخۆی ئێران و كوردستانی هه‌بێ.
5-
بۆئه‌وه‌ی تێكۆشانی حیزب و
ده‌سته سیاسییه كوردییه‌كان
له‌ئێران و دنیا ئازادبێ، ده‌بێ هه‌موویان ببنه
حیزبی په‌رله‌مانی و هێزی
پێشمه‌رگه بكرێته له‌شكری كوردستان له‌ژێر
چاوه‌دێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و
یه‌كیه‌تی ئه‌وروپا.
6-
هێزی
پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌كوردییه‌كان ده‌بێ مافی خۆ
تێوه‌ردان
له كاروباری مه‌ده‌نی كوردستانی نه‌بێ.
7-
له‌و شوێنانه‌ی ڕێكخراوه
سیاسییه كوردییه كان تێكۆشانی ئازدیان
هه‌یه وه‌ك ئۆردوگا، ده‌بێ دادگه‌ی
جیاواز و سه‌به‌خۆ له حیزبه‌كان پێك‌بێ
:
دادگه‌ی كوردستان.
8-
ڕێكخراوه‌ی
مافی مرۆڤ و ڕێكخراوه‌ی لێ‌خۆشبوونی
ناونه‌ته‌وه‌یی
ده‌بێ له كوردستان و ئۆردوگاكان تێكۆشانیان هه‌بێ.
9-
ئازادی به‌ندییه‌سیاسییه‌كان
10-
ئازادی
ژنان واتا
هه‌ڵگرتنی
لێدان و كوشتنی ژنان به‌تاوانی
ژن‌بوون.
11-
هه‌ڵگرتنی لێدان له‌منداڵ.
12-
هه‌ڵگرتنی سزای ئیعدام
له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و
ئێران.
13-
ئه‌وكه‌سانه‌ی كه له كۆماری
ئیسلامی به ناكورد و كورده
توشی تاوان به‌دژی مرۆڤایه‌تی و ژێنۆسیدی
نه‌ته‌وه‌ی كورد بوون ده‌بێ بنێردرێن بۆ
دادگا.
14-
ئاشتی له‌ئێران و كوردستان!
گه‌لی كورد داوا ده‌كا له كۆماری
ئیسلامی ئێران و ئه‌مه‌ریكا كه كێشه‌كانیان به
شێوه‌ی ئاشتیخوازانه
چاره‌سه‌ركه‌ن.
15- وه‌ڕێ‌كه‌وتنی
هه‌ڵبژاردنی ئازاد له ئێران له‌ژێرچاوه‌دێری
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و سازبوونی ئێرانێكی
دیموكرات و سێكولار.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|